پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 05-10-2011 08:13 PM



هه‌ل و په‌لی پلارکی پڕژه‌ نیگاکانی تۆم

وا بانگه‌وازی نیگات

له‌ هه‌ر تامی ژینا بم

کێشی ویستی تۆم ئه‌کا




دڵ وێڵی هێڵی چاوی به‌له‌مته‌ تێپه‌ڕ ئه‌ که‌ی

بست به‌ بست زه‌ریای سه‌رنج

ئه‌ی که‌ لێزانترین تۆی له‌م پاپۆڕه‌ی ئه‌وینه‌

ده‌بگرسێره‌وه‌ له‌ دورگه‌ دڵا




وزه‌ی حه‌شار دراوی هه‌ستی ناو ناسکه‌ بزه‌ت

له‌ مه‌رگیش به‌ گوڕتره‌

وا ئه‌م هێنێته‌ چۆک دان

بۆ تۆی خوای مه‌مله‌که‌تی هه‌رچی جنسی جوانییه‌




هه‌ناسه‌م ماندووی مژی دڵه‌ خورپه‌ی بینینته‌

گه‌ر دووریش بی خوێن و ئاو

به‌ زه‌بری هێرشی یاد

شڵێوه‌ن له‌ جێگای خه‌و





به‌ند وه‌ ها نه‌بێ چۆنه‌ کاتێ دڵۆپێ خه‌و دێ

به‌س فه‌لاقه‌ی خه‌یاڵه‌و هیچی تر وهیچی تر

وا به‌رین ترین وشه‌ به‌ به‌ری خه‌مڵیت ته‌سکه‌

سپه‌ری چه‌پۆکی نازت بم ته‌نیا چاره‌مه‌



له‌مپه‌ری هه‌رچی ڕێگه‌م

ڕوو له‌ بوو‌ن وله‌ نه‌بوون

بۆ باشتر نییه‌ نه‌مان

له‌م ژانه‌ نه‌خوازانه‌ هه‌ڵ که‌وتووه‌ دڵ خوازه‌ ؟


بهنام فتاحی



behnam5555 05-10-2011 08:14 PM




ژان
دیسان ئه‌مشه‌و
له‌ سووچێکی ته‌سکی شارا
له‌ژێر گریه‌ی ئاسمانا
هه‌ناوم شه‌و شه‌و چاوی تۆ
تامی هه‌وری تووڕه‌ ده‌دا
هه‌رێمی دڵ
له‌ پانتاوی خۆشه‌ ویستی خه‌یاڵی من
هه‌نگاو نانی غه‌می دووری ونه‌بوونی تۆ
ده‌خوازێ پێم بچمه‌ ئاوی مووسا بردن
یا وه‌گرسێم له‌ ئامێزی ویستی مردن
به‌ زللـه‌ی یاد
له‌شی شه‌و له‌ ژێر هه‌ڵدێری چاوه‌کانم
به‌ ته‌وژمی حه‌ز تامه‌زرۆ

ڕۆشن ده‌کا سکڵی دڵم
ڕوومه‌تی هه‌ر ڕێگه‌یێک وا بڕژێته‌‌ تۆ
خه‌یاڵ خورێن
خه‌یاڵ فڕێن
مه‌ر نازانی شه وی چاوت
دوا یه‌ک ئۆخژن ، هه‌زار چێژن ؟
تا ڕێکه‌وێ فێنکه‌ حه‌ز بێ
سه‌د جار گه‌ڕۆز ،ته‌زووی ئازار
ئه‌م گریێنن ، ئه‌م ڕووخێنن
تا دۆزه‌خم نیشان نه‌ده‌ن
واز ناهێنن.


behnam5555 05-10-2011 08:17 PM


تو وه کوو
سروه ی به یانانی به هاری
تو له له شما
گیانی سووکی نادیاری
بو شه وی خوشی و نه خوشیم یادگاری
ره مزی ئینتزاری
تو جریوه ی دارسانی جی ژوانی
بو هه سیره ی به رزی ئاواتم
سریوه ی
چه نده جوانی گیانه که م
جاران
که ئه تکوت پیکه نینت زایه له ی
سه وزی هه تاوه
چاوی شینت گومی مه ندی
پر له ماسی
زه رد و سووری به ر هه تاوه
ئیسته بو وا شوره بی
برژانگی نه رمت ده وری داوه
بوچی گه رمایی روانینت نه ماوه


سواره ئیلخانی زاده


behnam5555 05-10-2011 08:19 PM




چه ند ده ترسم
كه دێمه وه،
هه واڵێكی تاڵت پێ بێ.
چه ند ده ترسم،
كه باوه شت پێدا ده كه م،
بۆ نی نا مۆ یه كت لێ بێ.
چه ند ده ترسم،
كه دێمه وه،
گرامه ری زمانی چاو،
رێنووسی هێمات گۆ ڕابێ.
چه ند ده ترسم،
پله ی گه رمیی په نجه كانت
وه ك به جێم هێشت وا نه ما بێ.
له مه ش زێتر،
چه ند ده ترسم،كه سم!هاو ڕێم!
كه دێمه وه،
تۆ وه ك خۆت بیت،من بگۆ ڕێم!

عه بدولا په شیو



behnam5555 05-10-2011 08:24 PM


بولبوولی باڵ شكاوی وه‌ختی گوڵم
هه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دڵی له‌ كوڵم

كوردی به‌ندی به‌یانی نه‌ورۆزم
گڕی گرتوه ده‌روونی پڕسۆزم

موغی بێ ئاگری شه‌وی یه‌لدام
چاوه‌ڕێ چاره‌نوسی نا په‌یدام

كه‌وی بێ ده‌نگی نه‌و به‌هارانم
گوڵی بێ ره‌نگی چاو له بارانم

كونجی جێژوانی چۆڵ‌وخامۆشم
سێبه‌ری‌ نازه‌نینی ره‌ش‌پۆشم

ده‌ستی به‌ر‌بووی كچی گه‌ڕی شاییم
هه‌ستی خنكاوی لاوی سه‌وداییم

كێلی گۆڕی شه‌هیدی گومناوم
تاكه‌داری كڕووزی بێ‌ئاوم

ده‌فته‌ری شێعری شاعیری رووتم
شه‌می سه‌ر گۆڕوداری تابووتم

مامۆستا هێمن


behnam5555 05-10-2011 08:27 PM



په یامی من به گوی ی ئه و دولبه ره نازداره راناگا
نه‌سیــــم بێ سیـــم ده‌بینێ ، شل ده‌بێ ، به‌م كاره‌راناگا

گوتی ســـه‌یرت هــه‌بێ دووباره دێـــمه دیتـــنت ئه‌مما
له كـورتی‌دا تـــه‌مه‌ن ، وادیـــاره به‌و دیـداره رانـــاگا

وه‌كــوو پـــه‌روانـه ده‌وری لێ ده‌ده‌ن لاوانی خۆوڵاتی
گـوڵی ئـێره بـه ژوانی بـولـبولـــــی ئـــاواره رانـــاگا

نـه‌خــــۆش و ده‌رده‌دار و دڵ‌بـــرینـــدارم، پره‌ستارێك
به حــاڵی ئه‌م دڵــه پــڕژان و پــــڕ ئــــازاره رانــــاگا

ده‌كه‌ی ماچی ده‌م و لێوان ئه‌گه‌ر هــێز و گــورێكت بێ
ده‌نا جــوانێــك بـــه ده‌ردی ئـاشـــقی بێ‌چــــاره راناگا

هه‌تا كۆمتر ده‌بـێ پشتـم پتر هه‌ڵده‌كشــێ مـــینـــی‌ژۆپ
ئـــیتر ده‌ستــم به داوێنــی كـــچی ئــــه‌م شـــاره‌ راناگا

ده‌بێ بولبول له من فێر بێ غه‌زه‌ڵخوێنی، بـه‌ڵام چبكه‌م
گـــرفــتارم ، چـریكه‌م به‌و گـــوڵ و گـــــوڵزاره راناگا

ماموستا هیمن



behnam5555 05-10-2011 08:29 PM


ئه گر خه رماني عمرم ئيسته كاني پاكي با بي با
به مه رگي تو مچوركيشم به دلدا نايه با بي با

هونه ر گر هوي پريشاني نه بايه له م ولاته ي دا
به شي من بو ده بو چاره ره شي وخانه خراپي با

له كوي حالي من و تو وا ده بو ئي خوپرست ئيستا
ئه گه ر دنيا ئوسوول و قاعده و نزم و حيسا بي با

به جامي باده تير نابم ئه گر ميلت هيه ساقي
گلينه خوم ده نيرمه خزمتت بوم تي كه تا بي با

وه به ر من نايه لي ليره ش مه ي و ساقي جه نابی شيخ
ده نا له و لا شه راب و حوري با هر بو جنابي با

هه مو عومري ئه بد تي دا نيه خوشي ده مي مه ستي
خذر ئاوي حه ياتي بو چ بوو فيري شه رابي با

ماموستاهيمن


behnam5555 05-10-2011 08:33 PM



نووسين

پيره ‏ژنان ده‏ گيَرِنه ‏وه‏:
پيَش هه ‏زار سالَ و سه ‏ده ‏يه‌ك
له‏ سه ‏ر ديواري فيَرگه ‏يه‏ ك
منالَيَك شه‏ و ويَنه ‏ي خوَريَكي هه ‏لَ كوَلَي
به‏ قه ‏ي زه ‏رديَنه‏ ي هيَلكه ‏يه‌ك
كه ‏شا به‏ ويَدا تيَ په‏ رِي
خوَره‏ بچكوَلانه ‏كه‏ ي دي
كه ‏لـله ‏يي بوو … چاوي چووه‏ ته ‏وقي سه ‏ري
كه‏ خه ‏لَكي شار
هيَلكه‏ ي خه ‏وي كوَنيان شكان
منالَه‏ درابوو له‏ دار
قه ‏ده ‏غه ‏ش بوو … ئيتر منالَ
ويَنه‏ بكيَشيَ له‏ ديوار

له تیف هه لمه ت


behnam5555 05-10-2011 08:38 PM



ریژنه

تو به لینم پی بده تا من به ره و ژوان ببمه وه
بمده یه ماچیکی ته ر له م لیوه با جوان ببمه وه

ده ستی له رزوکم هه تا تییدایه هیزی به ی گوشین
لیم که ری تاوی له باخی سینه میوتژان ببمه وه

شه نگه بیری بسره وه فرمیسکی بی شوانی ئیتر
ره نگه هیشتا له و چیاو زوزانه بو شوان ببمه وه

من گولی سه ر گوری ئاواتی له میژینه م به لام
ریژنیکم لی بداپیم وایه بو روان ببمه وه

شیخی سه نعان بو کچی گاور له ئیسلام وه رگه را
من خه ریکم بو کچه شیخی په ژیوان ببمه وه

ماموستا هیمن


behnam5555 05-10-2011 08:42 PM


ده میکه جگه ره
ناکیشم
له وکاته وه ی
زامه کانی ئه م سه رده مه
بوونه ته هوی
گه ستنی ئه نگوستی دایکم
من جگه ره
ناکیشم...

یه دولا ئه حمه دیاری



اکنون ساعت 10:01 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)