- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
05-10-2011 08:50 PM |
قوربان، ئه‌ر چه‌ندێ نامام وه لاتان
چه‌م ڕۆشن نه‌وی وه گه‌رد پاتان
هه‌ی ڕۆ نه‌واچان ئه‌و غه‌م په‌روه‌رده
ئه‌ڵبه‌ت مه‌یلمان نه دڵ به‌ر که‌رده
خه‌یر وه‌ڵڵا تا گیان نه تۆی قه‌فه‌س بۆ
که‌م که‌م ئامۆشۆی ئامای نه‌فه‌س بۆ
حه‌یاتم وه مه‌یل باڵای یارانه‌ن
مه‌یلم هه‌ر ئه‌و مه‌یل هه‌رده جارانه‌ن
مه‌وله‌وی
|
behnam5555 |
05-10-2011 08:52 PM |
ماچدۆزەخی بووم و بەرەو و باخی بەهەشتی چوومەوە
مردبوومبەو تینی گەرمی ماچە زیندوو بوومەوە
ناهومێدی وەك تەمومژ دەوری ڕۆحیگرتبووم
تیشكی نازت بوو بە باڵ و لەو خەمەش دەرچوومەوە
گەردڕووی دنیا هەمووی خەم بێ و لە دڵما شین ببێ
داسی ئەشقی تۆم هەبێ خەم چڵ بە چڵ دەدروومەوە
شاعیری دەردم لە ژینا ڕەنگی شادی‌م هەر نەدی
خۆشەویستی تۆ لە دەرد و ژانی دوور خستوومەوە
كوڵمەكانت خۆرەتاوێە و ترووسكەی ماچی ڕووت
ئاشقی كردووم بەرەو ڕووناكی ڕێ كەوتوومەوە
بەژنەكەت باخی گوڵە و من هەنگی تامەزرۆم گوڵم!
نامرم چونكە لەسەر گۆنای گوڵت نیشتوومەوە
من بەسەر چووم و دڵم دانا لەبەر پێی ئەو گوڵە
سەر لەدەوری پێی دەگێڕم چش بەبێ سەر چوومەوە
سینگی نەرمت هەوری پڕ بارانی ئەشق و من زەویم
بەو دەروونەی ئاوری دڵداری تێبەربوومەوە
ئارەزووی هیچم نییە غەیری ئەوەی جارێكی تر
لێوی وشكە سوێم لە گۆنا گەرمەكەت هەڵسوومەوە.
ئەمین گەردیگلانی
|
behnam5555 |
05-10-2011 08:58 PM |
ئێواره‌ی پاییز
له ئاسۆیه‌کی دوره ده‌ست
ئاوابوو زه‌رده‌پاییزی
ده‌تگوت بوکێکی بێ نازه
په‌رده جێ دێڵێ به زی‌زی
په‌ڵه هه‌ورێکی چڵکنه
گرتی سوچێکی ئاسمان
گه‌ڵای زه‌ردی دارێک وه‌ری
زریان بردی به‌ره‌و نه‌مان
جوتێک کۆتری سه‌ربه‌کڵاوه
هه‌ڵکورماون له سوانه‌یه‌ک
دیاره له‌و ده‌ورو به‌رانه
پێیان شک دێ هێلانه‌یه‌ک
پاساری سه‌ر داری کۆڵان
فڕه‌و جیکه‌یان لێ بڕا
قه‌ل فڕی..فڕی..تا ون بوو
هه‌ر ڕوڕه‌شی خۆی پێ بڕا
شه‌پۆلێک مۆسیقای به‌سۆز
هات و ڕابورد به بن گوێم‌دا
شوێنێکی بۆ خۆی کرده‌وه
له ناخی دڵی توێ توێمدا
کیژێک خۆی له ژوور کوتاوه
ده‌رکه‌ی حه‌وشه‌که‌ی پێوه‌دا
ئیتر شوێنه‌واری جوانی
به دی ناکه‌م له‌م نێوه‌دا
تا تاریکان په‌یدا ده‌بێ
چۆڵ و چۆڵتر ده‌بێ جاده
نه دێته ده‌ر کیژی له‌بار
نه ڕاده‌بڕێ لاوی ساده
ته‌ماشای هه‌رشتێ ده‌که‌م
ڕه‌نگی پاییزی گرتوه
جوانی خۆی لێ شاردومه‌وه‌و
دزێوی ڕیزی گرتوه
مامۆستا هێمن
|
forrest |
05-10-2011 09:49 PM |
با پاشاکان گوێ ڕابگرن،
شاعیرێ ده‌یهه‌وێ بدوێ!
با ڕه‌شه‌باکان ڕاوه‌ستن،
نێرگسێ ده‌یهه‌وێ بڕوێ!
با تفه‌نگه‌کان بێده‌نگ بن،
مناڵێ ده‌یهه‌وێ بنوێ!
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
|
forrest |
05-10-2011 11:11 PM |
دلم وه ک سه گ
ئیسقانی یادگارییه کانت ده کرینیته وه...
له تی‌ف هه لمه ت
|
behnam5555 |
05-12-2011 05:52 PM |
جه‌ژن
شارێکی پر له ئاوێنه
ئاسمانێکی پووڵه که چن
ئه م ئێواره ش مانگ هه‌ڵ نه هات
که چی هێشتا
شار هه ر پره
له چاوه چاو
له پردا :
تۆ چاو‌ه‌ڕوانی بڕایه وه
ئه بێ برنج بکه مه ئاو...
هه‌ژان بابامیری
مانگ
له ژوانی تۆوه دێمه‌وه
زه‌مینیان
بۆپرسینی
كه‌ش و هه‌وای مانگ
دێن به پیرمه‌وه!
....
کڵاورۆژنه‌یان
کوێره‌وه کرد
مانگ نه‌هاته سه‌ر سه‌رینی
ئه‌و ئاشقه‌ی مرد!
ره‌هایی
به ده‌ست ناوه‌ندی ژانه‌وه
تاوڵه‌مه‌ی سه‌ری پڕ حه‌سره‌ت
تا که‌ی له سووڕ و پزیسک فڕێداندا؟
گه‌ر ئه‌ترازا....
چ مه‌نزوومه‌یه‌ک له وشه و
چ کاکێشانێ له نوور و
چ جیهانێک
له ره‌هایی!
|
behnam5555 |
05-12-2011 05:54 PM |
له‌یلا! له‌یلا!
له‌یلا! له‌یلا!
به دوای چیدا وێڵی
له ناو دڵێکی که‌یلا؟
ناترسی رزگاریت نه‌یه؟!
*
شه‌و له چاوی تۆوه ده‌ست پێ ئه‌کا!
خواژن بنوو
با رۆژ هه‌ڵێ!
*
له‌م شه‌وی شیعره‌دا
کوا؟ کوا؟
کوانێ چاوت؟
*
تۆ چاو، تۆ چاو؛
ئه‌و چاوه ره‌شه
چی کرد له‌م چاره ره‌شه؟!
*
له‌م زه‌مهه‌ریره‌دا
شه‌یتانیش بێ په‌شیمان نیم
خۆم دا به‌ده‌م ئاگرته‌وه
*
هاهها! هاهها!
دزی ناشی!
ئه‌م جه‌سته خاڵییه‌ت بۆ بڕی؟
بۆ دڵ؟!!
*
دوای ساڵه‌ها
کانی کوێره‌وه بووی ئه‌م دڵه‌ت
تۆقانده‌وه
سپاس
به‌هار!
عبدالرحمن رحيمي نيا
|
behnam5555 |
05-12-2011 05:55 PM |
دوونی مه‌جنوون
که تۆی چاوو کراس ره‌ش هاتی شه‌و هات
سه‌ری هه‌ڵ‌گرت و رۆیی خۆر کز و مات
له رووی به‌ختی منۆ ئاڕایشت کرد؟
شه‌ڵاڵی شه‌و له سه‌ر تاکوو به‌ری پات
ره‌زی یا ره‌زبه‌ری وا لیپ و دارماڵ
له "مه‌ستی"ت و له "وانه"ی ئه‌شق و ئاوات
شه‌وێکی که‌یل و له‌یلێکی به مه‌یلی
منیش راده‌ستی خۆت و چاو و ئه‌لیات
سیامه‌ستم به جادووی چاوی مشکیت
خه‌رابیم تێ په‌ڕاند بوومه خه‌رابات
بزا چۆن ئه‌م سه‌ره‌ی کرده ره‌زستان
مووچڕکی سیحر و ئه‌فسوونی ته‌ماشات
له به‌ر ئه‌و چاوه شه‌و وێنه‌ت خوه راوه
دڵه‌ی رارایی ئه‌مهێنێته سه‌ر رات
ئه‌وا من دوونی مه‌جنوونم له به‌ر کرد
به پیرۆز بێ له تۆش ئه‌و دوونی له‌یلات
عبدالرحمن رحيمي نيا
|
behnam5555 |
05-12-2011 05:57 PM |
چاوت له جنسی ئه‌ستێره
روومه‌ت له سێوی لوبنانی
برۆت له باڵی شه‌وه‌زه‌نگ
نیگات کازیوه‌ی به‌یانی
سینگ، زه‌ریایێکی رازاوی
تێیدا شه‌پۆلی نیانی
پرچت له‌جنسی شه‌نگه‌بی
هه‌وات، رۆژێکه بارانی
په‌نجه‌کانت له‌برووسکه
لار‌و له‌نجه‌ت له‌گۆرانی
به‌ده‌ر له‌جه‌غزی خه‌یاڵی
مرۆڤ چۆن تێت بگا، وانی
بایی نیگایێ هی من به!
که‌کۆلاژێکی له‌جوانی!
|
behnam5555 |
05-12-2011 05:58 PM |
شـــــــــه‌و
خاتوونێكی كه‌ڵه‌گه‌ته و
به لۆژه لۆژ . . . . خاتوونێكی خه‌مباره و له عه‌رز ئه‌خشێ كراسه ئاودامانه ره‌شه ئه‌ستێره چنه‌كه‌ی و به‌م دۆڵ و ده‌ری هه‌میشه‌دا . . . . مانگ ئه‌ژه‌نێ ! پێ بزانێ و پێ نه‌زانێ خه‌وی شاعیرێكی خراپ زڕاندووه ئه‌م خاتوونه !!
|
اکنون ساعت 10:01 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)