- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
| behnam5555 |
05-22-2011 08:37 PM |
له پاییزا من رووناكیم له غوبارا بینیوه
له تاو سه رما خۆی به گه ڵای هه ڵوه ریو داپۆشیوه
له پاییزا من دره ختی شێت و شه یدای وام دیوه
بۆ دیتنی مانگه شه وێك تا به یانی له ئاوا هه ڵ له رزیوه
له سه رێ بۆ خوارێ خه زانێ په لكێكی زه ردكی هه ڵدایه خواره وه چیلكه یێك له ئاوا گرتیه وه و كه وته نێو باوه شی په لكه كه شه رمی كرد چیلكه كه سه یری كرد ناسیه وه ئه م پێی وت ئه مناسی تۆ كچه دراوسێی له قێكی گه ڕه كی خۆمان بویی ئای خوایه ئه و ساته چه ن جوان بویی ئێواران به كاڵایی سه وزه وه له هه یوان ئه وه ستایی كوڕ گه ڵایی ئه و ناوه ت شێت ئه كرد له بیرته په پووله م چه ن جار نارد بۆ ماچێك هه ر نه تنارد؟له بیرته؟وا ئێستایش كه و تویته باوه شم به ڵام ئاخ له دوایی چی؟من چیلكه پیاوێكی پیره مێرد تۆش گه ڵا ژنێكی پیره ژن شه پۆلێك شانێكی لێدانو خه ریك بو نوقم بن چیلكه كه هه ناسه ی سوار بوو ئاخێكی هه ڵكێشاو ئه م جاره وتیه وه زه مانه!چی بڵێین؟ده توخوا حه سره ته له دڵماو با نه یبه م بۆ ژێر ئاو بۆ دواجار ئه و ماچه م بده رێ به ر له وه ی پێكه وه هه ر دوكمان بخنكێین
شێركۆ بێكه س
|
| behnam5555 |
05-22-2011 08:40 PM |
سڵاو
مه ڵبه ندێك بۆ هه ناسه كانی تۆ
مه ڵبه ندێكیش بۆ سێبه ره شه كه ته كه ی من،
هیچ شه رابێك مه ستمان ناكا!
سه ر گه ردانن خه رابات
سه رگه ردان،
[بێ هه موو ئه وشتانه ی كه نازانم
ناپه ڕنه وه
ئه م رێیانه]
2.هه ر لێره وه تا بێخود بوون
لێره وه تا گۆرانی و
لێرهوه تا شار،
تا باران،
هه ر لێره وه تا خۆم له وێ.
بریا ئه وه نده نزیك و
هێنده ش دوور نه بایه.
[چه ند شه نگی باران،
به م خولیایه وه....]
3.پێش ئه وه ی بمبه خشی به ئه زه ڵ
ماڵئاوایی غه ریبی.
دێمه وه ه ر ئه وه نده ی((الم))ێك و
چاوه ڕوانی
[چاوێك له چاوی تۆم،
په نجه یێك له په نجه ی تۆ و
((من))ێك له تۆ]
هیچ بارانێك ته ڕم ناكا،
بێ تۆ.
باوه شت ده متوێ نێته وه،
ده توێمه وه...،
ده توێیه وه،
وه ك خاك و خاك...!
ئازادموحه مه دیانی
|
| behnam5555 |
05-22-2011 08:42 PM |
...
ئێمه داڵده ی
هه مو ئازار و ژانێكین
كه دڵۆپه بارانێكی
سه ر هه ڵگرتووی په نجه ته زیو
له كۆڵانی پێچه ڵاو پووچی زریاندا
ده خولێته وه
ئێمه خێرا
له پی ده ستمانی بۆ ده كه ین
به هێلانه و
به گه رمایی هه ناسه مان
راده ژێنین
له لا په ڕه ی سپیی رۆحمان
جووتێ باڵی پێده ده ین و
بۆ ئا مێزی
خودا و
هه ور و
هه تاوی
ده نێرینه وه.
ئه مین گردیگلانی
|
| behnam5555 |
05-22-2011 08:43 PM |
ماڵئاوایی
هه رچی رۆژه شێعرێك
هه رچی رۆژه عه شقێك ده مرێت
له وڵاتی بێ نه خشه ی رۆحمدا
لافاوێك له گه ڵ شه هیده كانی گۆڕستانی گیانم ده م رفێنێ و
نازانم
لرفه ی كام شه پۆلی لێڵ رامده پێچێ؟
نامبیننه وه ئیتر
نه له وێستگه كوتوپڕه كانی ئاشنایی دا و
نه له شه قامی ئه رخه وانی شێعر و
نه له حه ره می باڵه پیرۆزه كانی ئه وین دا
ره نگه ده رفه ت نه بێت
ئاورێكی بڕیاره تاساوه كان
بده مه وه و بڵێم:
ماڵئاوا!
ئه ی ئه و گوڵدانه پێكه نینانه ی
له تاریكستانی وه هم دا ون بوون
ماڵئاوا!
ماڵئاوا ئه ی ئه و كۆتره به هه شتیه ی
له جۆ گه له ی خوێن و
بۆ كڕوزی قژ و
ته رمی په نجه كانمدا باڵت گرت و
بۆ جارێكیش سه رت نه كرد
به ژووره بێ به هاره كه ی دایكمدا
ماڵئاوا
خودا خه واڵوه كانی حكوومه تی جه سته م
ره نگه ده رفه ت نه بێ جارێكی تر
به په یژه ی گوناهه نه كردوه كانی حه وادا
بمبه نه وه زیاره تی
یه كه م پیتی ده رسه كانی گومڕابوون!
فه وزیه سوڵتان به یگی
|
| behnam5555 |
05-22-2011 08:44 PM |
دوور
له پاییزی ئه م شه وه تاریكه دا
په ڕیوه ی وڵاتی سه ر گه ردانیه
خاتوونی رۆحم
لێڵ و ته نیا
ئه ڕۆم و
به ده م وێڵی ئه م رێگه وه
گه ڵا...گه ڵا حه سره ت
ده بارێته داوێنی ژینم
-بۆكوێم ده بات ئه م شه قامه نامۆیه؟
من قه ره جم!
له وڵاتی به خشه نده ی ئه ویندا نه بێ
به رناگرێ باخی دڵم
له پێناو ئێواره سڵاوی رێبواره به فراوییه كاندا ونم كرد
هه موو ئه و شه وانه ی
یاده كانی دایكمیان تێدا نووسرابوو
تاوانی من
داگیرساندنی گڵۆپێك بوو
به داوێنی ره شی ئاسمانه وه
ئیتر باری...باری
لافاوی ئه ستێره هات!
چوزانم ئاوا باڵداری حه زم ده تاسێنێ
پرچی شۆڕی ئه م بارانه.
له پێناوی ره هایی وشه دیله كاندا
چاوم به خشی به شه قامه بێ كۆتاییه كانی ئینتزار
دڵیشم
به بێ دڵ ترین ئاوێنه ژووره كه م
ئه ی شه پۆله مێهره بانه كه ی
گه رده لوولی ژینم
بمبه بۆ دوور
بمنێژه له ژێر سێبه ری سووری مێلاقه یه ك...!
فه وزیه سووڵتان به یگی
|
| behnam5555 |
05-22-2011 08:46 PM |
باڵی په پووله
ئه و ده مه ی گوڵ دێته شوێنم بۆ پشوو ده رچم له شار
كیژی هه ڵبه ستی ئه وینێ بۆ ژوانم دێته بار
ئه و ده مه ی په نجه ی نه سیمێ لا ده دا بسكی چنوور
یا كزه ی نه رمی به یانی باده دا گواره ی چنار
ئه و ده مه ی بیزا به شانه ی سروه دادێنێ قژی
یا مه نێ بۆنی هه ناسه ی كه وته به ستێنی هه وار
كاتێ هه ڵده زنێ چیا بۆ باوه شی نه رمی هه تاو
یا له به ر شه رمێ شلێره سوور ده بێ كوڵمه ی نسار
یا گوڵی مێلاقه كوڵمی سوور ده كا بۆ دڵ گه زین
بۆ گه زین و هه ڵمژینی بیری گه ستم لێوی یار
ئه و ده مه ی گوڵ عازه بێكه شاره زای ماچی ژوان
بو لبولیش مه ست و بزۆزه و دڵته ڕێكی هه رزه كار
ئه و ده مه ی باڵی په پووله باوه شێنی سۆسه نه
سۆسه نیش هه ستی په پووله راپه رێنێ جاروبار
ئه و ده مه ی به ژنی وه نه وشه كه وته ئامێزی"په شێو"
له و ده مه یدا خه م ده نێژم جا ده ڵێم ئۆخه ی به هار!
عه لی سه لیمی(په شێو)
|
| behnam5555 |
05-22-2011 08:47 PM |
هه ڵوه رین
ئه و گوڵه ی دابووت له قژت
نیگامی كرد به په پووله و
به ئاسمانی"هۆڵ"دا فڕی،
هه تا له سه ری نیشته وه.
كه كردته وه و،
پێشكه شی یه كێكی ترت كرد
له و ساته دا
ئه ی گوڵ په ری!
له نێوانی په نجه كانتا
په پوو له ی چاوم هه ڵوه ری.
شێركۆ بێكه س
|
| behnam5555 |
05-22-2011 08:51 PM |
كوێری
شۆخی به ماچی گڕپژێن ده كا
ئه و زریوه دڵ له رزۆكه ی
له برژۆڵی
ئه ستێره یێكی دووره وه
دا
ده
چۆ
ڕێ
به سه ر خۆرا.
ئه مین گردیگلانی
|
| behnam5555 |
05-22-2011 08:53 PM |
چه ند چوارێنه له خالید عینایه تی
1.ئه گه رچی ده ردی بێ ده رمانه ده ردم
له تاوی زه ردی سه ر گۆناته زه ردم
په له قاژه ی ده كه م بێ سووده ده ردم
گراوی رۆژ و تیر و دار و به ردم
2.هه تا كه ی دڵ له ناو سینه ت دا قه فه س بێ
له زامی قوڵه وه تاكه ی قه فه س بێ
هه ناسه ش زۆ ر به بێوازی ده كێشم
كه نه مدی حاسڵی ره نجم وه ده س بێ
3.له زه ریای چاوی تۆدا بێ غه واسم
له نێو یار و ره فێقان كه س نه ناسم
گه زیزه ی په ر چه مت پاوانی هه ستم
شلێری ماهی ڕووت بردی حه واسم
4.دڵ و دیده م كه خوێنی تێچزاوه
سییه كانی هه ناسه م بۆت ڕزاوه
به یادی تۆوه هێنده راچه نیوم
ته واوی تان و پۆی جه سته م پساوه
5.خودایه تا به كه ی ده ردان بچێژم
په ژاره و داخی دڵ به ردان بچێژم
هه موو ده م تاسه بار و لێو به بارم
سروودی ده س له یه ك ببێژم
|
| behnam5555 |
05-22-2011 08:55 PM |
به ختیار عه لی
1.من له جه سته ی ئه و جه ستانه نیم ئا گر بمسوتێنێ
له جه سته ی ئه و كتێبانه نیم سوتوه كانم نه خوێنرێنه وه
له جه سته ی ئه و تابلۆیانه نیم خه ڵوزه كه م پڕ نه بێت له ڕه نگ...
2.من له یادمه منداڵی حه رام زاده ی زوڵمه تم،توش له یادته،به ڵام خۆت به سه یر كردنی هه تاوه وه غافڵ ده كه یت،له یادته و به ئاشت كردنه وه ی نور،درۆ له گه ڵ كتێب و پاشاوقاره مانه كان دا ده كه یت...
|
| اکنون ساعت 11:24 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)