پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 05-22-2011 09:27 PM


سه ره تای سه ره تا
له كوێ عاشق بم
له وێ له دایك ده بمه وه و
سه ره تای سه فه رمه.
من له عاشق بوونی خواوه هاتوم.
خواش باوه ری به شێتی هه یه.
ده نا چی داوه له عه شقی من و
له شه یتان...
ئازادموحه مه دیانی



behnam5555 05-22-2011 09:29 PM


چل‌چرا

من پێكه‌وه به هه‌ر دوو ده‌ست
ته‌لی گه‌رم و ته‌لی ساردی
خۆشه‌ویستیم گرتووه
بۆیه له‌شم خۆی بۆته وزه‌ی كاره‌باو
له‌م شه‌وه‌دا
چل‌چرای ئه‌م هه‌موو شێعره‌ی
له سه‌ر سه‌رت هه‌ڵكردووه!
شێركۆ بێكه‌س


behnam5555 05-22-2011 09:30 PM


شه هیدی ئه وین

با له نده یيک
چریاندی به گویي گولیک دا:
گوله گیان
له چکه سه و زه که ت نه ختی لاده
با غونچه ی ده مت
تاسه ی ئه وینم بشکینی
ئا وه نگی شه رم به سه ر گونای گول دا خوشی
وتی:
شیته
ها ئه و هه وره چون ئه روانی
حه یام ده چی
ئارام بگره تا سبه ینی
هه ور گوی لی بوو
نه ره ی گورین شریخ و هوری خسته باغ
بوو به ته رزه
ده مه و به یان
که باله نده هات بو جی ژوان
چه ن دلوپه خوینی سوور و
سی چوار تیکه له چک ما بوو
له ئه و گوله بالا به رزه

مه له کشا


behnam5555 05-22-2011 09:33 PM


ئه گه ر هاتی

ئه گه ر هاتی

وه ک بارانێک له پایيز دا
لێم بباره

ته پو تۆزی

سه ردره ختی نێو گه ڵا کان

را بماڵه

ئه گه رهاتی

به هێواشی له سه ر که ناری

ئه م دڵه م

له نگه ر بگره

نه کا له قوڵایی دڵما

بزر ببی

ئه گه ڕوون بوی

هیچ که س نیه

هانا بۆ ڕزگاربوون به رێت

چون که دڵم

زه ریایه که

له خوشه ویستی ودڵداری

به هه شتێکه

له ئێواران و له جوانی



behnam5555 05-22-2011 09:35 PM


ئه وینی تۆ

خالید عینایه تی

له و کاته وه ئه وینی تۆ
له ناخم دا سه ری هه ڵدا
داری هیوام با ڵای كردو،
گوڵی بزه م سوور هه ڵ گه ڕا
روژێك نه بو هه زار كه ڕه ت
گڕی عیشقت
په ڕ و باڵی مه لی خه یاڵ نه سووتێنێ
شه و نه بوو هه ناسه كه م
له سه ت لاوه
شووشه ی دڵم نه چڕژێنێ...

behnam5555 05-22-2011 09:36 PM


هاوار له من

هێنده له گێژی گه ردوونا
گێژم خوارد
هه مو ساته سه وزه كانی خۆزگه م هه ڵوه رین
بۆ وه ی گوڵه كانی خه یانه ت
ره نگ زه رد نه بن
دڵۆپ دڵۆپ نمه بارانی چاوه كانم هه ڵده مژێ
قاقڕێكی پڕ له سه راب
چ خۆشبه ختن ئه و باڵنده كۆچه ریانه ی
له سه وزایی ئه به دییه تدا
ئاوا ده بن و
نه فره تی زه وی نایانگاتێ
له م جیهانه پڕغوربه ته دا
رێگه ی دووری ئه ندیشه م
چڵی زه ردی دار سێوه كرمۆڵه یه
وا فریشته كانی سه رم
نه زانانه سوجده ی بۆ ده به ن
گه ر هه نگاوێ دورتر بفڕم
ئه گه مه وه رزی ره شی گه رده لوولی تاوان
مردم ئه وه نده
له گێژه ڵۆكه ی نه دامه تیدا
بووم به ده سرۆكه ی سه مای جندۆكان
مردم ئه وه نده زیكری ساته مه یوه كانم كرد
له به رزی سامناكی چاوه ڕ‌وانیدا
سه دان ساڵه له دوایین جاری مردنم
تێپه ڕ ده بێ
كه چی نه حه شرم ده كه ن
نه له م گۆڕیچه ته نگه ش ده رم دێنن
ئاخۆ كه نگێ
ئایه ی حه قیقه ت نازڵ ده بێ!؟
كام پێغه مبه ر...
كام ئۆمه ت وه ری ده گرێ
ئاخ په پووله قژ ئاگرینه كه
ئه وه تۆ بووی یا من؟!
له پێناوی ئه وینێكی ئه فسانه ییدا
چی تاشه به ردی ئاسمانه
باری به سه رماندا؟
ئه ی بۆ نه مردین؟!
تۆ بڵێ مه رگ به هێز تره یا ژیان؟
به رد سه ختتره یا گیان؟
یا ئه وینی وڵات دامان ئه گیرسێنێ
به پشكۆی پیرۆزی رقی تۆڵه
ئه ی ئه و خاتوونه دیله ی چوار مێخه یان كێشاوی
له جۆگرافیای تاوانێكی پیرۆزدا
چه پكێ بۆ كڕووزی سینگت
بكه تێشوی رێگام
ئاسمان ژه نگاوی و
پێغه مبه ره كان خائینن
ئایه كان به پیرۆزی ناگه نه ده ستمان

فه وزیه سووڵتان به یگی


behnam5555 05-22-2011 09:37 PM


میوان

پێكه نین و گریان هه ردوو
هه واڵێكی لێكتر زیزن
چه شنی به هار و پاییزن
شنه و گێه،هه تاوی هاوین و به فرن
زۆر لێك دوورن
هه ر وه ك تا ریكایی و نوورن
به ڵام ئه م شۆ وێكڕا هاتن
بۆ سه ردانی دڵی خه سته م
پێكه نین هۆن هۆن ده گریا،
گریان قاقا پێده كه نی له سه ر جه سته م

خالید عینایه تى


behnam5555 05-22-2011 09:38 PM


بێوه ژن

گۆرانييه ك به ته نيشتی بێوه ژنێكدا تێپه ڕی و
يه كدوو مشتێ
له ناخی كۆني خۆيدايه.
ئێواره يه ك بوو به ميوانی روخساری بێوه ژنێ و
كه وه ختێ رۆيشت
دوو سێ زه رده ی
له خه می كۆنی خۆيدايه.
شمشاڵێ چووه به رده می بێوه ژنێ و
له پاييزه كۆنه كانی
دوو سێ خه زانی بۆ ژه نی.
بێوه ژنيش هيچی نه بوو بيانداتێ
جگه له چوار پێنج غونچه يه ك فرمێسكی نوێ!

شيركو بيكه س/ملوانكه



behnam5555 05-22-2011 09:39 PM


"نه كه رۆز"

ئه ي نه كه رۆزي نه مرم
ئه ي دڵ پڕ تيني چاو ته ڕم
ئه ي سه نگه ري ئه شق و ئه وين
ته نيا په نام جێگه ي گريان و پێكه نين
ئه ي عه شقه كه م خۆشه ويستم
ئه ي ده م به سراوي پڕ هه ستم
ئه ي سێبه رت گه رمايي ژيان
ئه ي جێژواني رۆژهه ڵات و كوردستان
له سه ر لووتكه ي به رزي خۆتا
ماڵێكي بچكۆله م ده رێ
با كاتي ماڵاوايي له ژين
بيمه ناو دڵته وه
ئه ي نازه نين
ئه ي نازه نين

(ز.س.مانيا)


behnam5555 05-22-2011 09:41 PM


ئه و په ڕي تاسه


چۆن دڵت هات
له گه ڵ سه ريني
ته نيايي ده رزي چنا
جێم بهێڵيت؟
چۆن دڵت هات
له گه ڵ شه وي
سارد و سڕي بێنوستنا،
جێم بهێڵيت؟!

بگه ڕێوه
ژووري ته نيام چاوه ڕێته
بگه ڕێوه
عومري زاوام
شه يداي بووكي ترپه ي پێته!



22/10/1971-عه بدووڵا په شێو



اکنون ساعت 06:11 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)