![]() |
كۆچی كوردان، وا بە كاروان دێ لە ڕێی شارانەوە؛ |
نه‌فه‌س سه‌متووره،سینه‌م ساز و دڵ نه‌ی |
جێی دڵم سەوداییە، چی دی دڵم جزیا مەدە من کە پێت ناژیم وەرە روحمت هەبێ نەشکێ دڵم با بینای کەعبە نەڕووخێ چاوەکەم! لێم لا مەدە عاشقی زولفم بە رووح و دڵ ئەمن جۆیایی تۆم خێری خۆتە دەست لە سینەی مەردی خۆش‌سەودا مەدە هەمدەمی من خاکی گۆشە و لێوی تەعلیمی دەدام عەیش و نۆش و کونجی تەنهایی بە رووی دونیا مەدە شەو قەرارت دا لەسەر زولفت بەدڵ شاد بم بە تۆ لامەدە زولفت وەفات بێ! وەعدەیی فەردا مەدە با قیامەت وا نەبێ با رۆژ نەگیرێ چاوەکەم! توند مەبە! هەڵمەستە پێ! سونبول بە رووی گوڵدا مەدە! چت لە زەوقی دینی دولبەر داوە بو بە دینی خۆت تا بمێنی دەم لە وەسڵی ئاتەشی سینا مەدە مەرگی من ساقی دڵم بگرە دەمت وا بێنەوە یا کەرەم کە جامی لەب‌ڕێز، یا شەرابی وا مەدە نیوە سووتاوم ئەمان بێ بەس مەکە ئەی تارزەن! یا وەفات بێ، یا جەفایی عاشقی شەیدا مەدە ئەی وەفایی هێندە خوێن مەگری لە رووی ئارامی دڵ گەوهەری تۆ وا لە کن تۆ، خۆت بە دەم دەریا مەدە وەفایی |
چاوه‌که‌ت مه‌سته به ناحه‌ق فێری مه‌یخانه‌ی مه‌که لێ گه‌رێ مه‌خموری به‌زمی دوردی په‌یمانه‌ی مه‌که زوڵفی سازاوت ده‌سا ته‌رتیب و چینی تێک مه‌ده حه‌یفه توشی جه‌وری ریش‌و کێشی له‌رزانه‌ی مه‌که په‌رچه‌مت جێ ئاشیانه‌ی بولبولی ته‌بعی منه چونکه کێشکچی شه‌وه ،تۆ مه‌نعی هێلانه‌ی مه‌که گه‌رده‌نم پێ خۆشه حه‌ڵقه‌ی تای ته‌نافی زولفه‌که‌ت چاوه‌که‌م ئیتر حه‌واڵه‌ی ته‌وق و زۆڵانه‌ی مه‌که دڵ به‌مه‌یلی خوی ده‌میکه عاشقی باڵاکه‌ته تۆ خودا مایل به‌غه‌یری خۆت بێگانه‌ی مه‌که هه‌ر له‌ئه‌وه‌ڵ تۆ لدڵت بردووم به نازی چاوه‌که‌ت تازه فێری راه و ڕه‌سمی ته‌بعی په‌روانه‌ی مه‌که عاشقی خونچه‌ی ده‌مت تاکه‌ی ده‌بێ ئاواره‌بێ مه‌حره‌می ڕازه حه‌واڵه‌ی چۆڵ و وێرانه‌ی مه‌که خۆت دانێ وه‌ک ئه‌دیب که‌س به‌نده‌گی پێ ناکرێ وا به ڕسوایی له‌ناو ئه‌م خه‌لقه ئه‌فسانه‌ی مه‌که مامۆستا ئه‌دیب |
لێره بۆ دەنگی به سۆزی . . . دڵ مەگیرانی دەکا سەد دڵی دی ئەو لەوێ بەو سۆزه قوربانی دەکا لێره بۆ نازی دو چاووی وەخته گیانم دەر بچێ بۆ رەقیب هێستا خەریکه و کل له چاوانی دەکا لێره بۆ زولفی بڵاوی وی پەرێشانه سەرم خۆی دەزانێ و حەز له بۆ حاڵی پەرێشانی دەکا لێره بۆ بۆنی ملی ئیتر نەماوه تاقەتم ! ئەو به چارشێو گەردن و خاڵانی زیندانی دەکا لێره بۆ دیداری لار و له نجەکەی دێوانه بووم تا دەروا بۆیه خەڵک هەر خۆی به میوانی دەکا لێره سووتاوم که ون بوونی له ناکاوی دەگا چون به تایبەت جەرگەکان بەم جوره بریانی دەکا لێره جێی خاڵی دەکەم گۆرانی مامڵێ دادەنێم ئەو که زۆر کەیفێ به زاراوەی موکریانی دەکا لێره من بۆ جێ ژوانی نێوی خۆشم چۆ له بیر ! ئه و لەوێ بۆ عاشقان عینوانی نیشانی دەکا لێره هیجرانی حەرامی کردووه خوارن و خەوم خۆی له وێ بۆ عارفان تەدریسی حەیرانی دەکا هەر هەناسەی ژینمه ، ئاوی حەیاته دیتنی ! بۆ موحیببان ئەو گەڵێک جیلوەی خودای جوانی دەکا . . . «موحیب مەهابادی» |
شه‌و نووری رۆخسارت وه‌ده‌رخه ده‌ردی بێ ده‌رمانه شه‌و زوڵمه‌تی زولفت له سه‌ر رووته له رۆژ میوانه شه‌و دوێ شوكورمه‌ردانه من ڕێم برده ناو زولفی ڕه‌شی تابزانن خه‌ڵكی موڵكی دڵ: قه‌ڵای مێردانه شه‌و هه‌ر له مه‌غریب تا به‌یانی بێ وچان دێت و ده‌چێ هه‌رله دووی خورشیدی خاوه‌ر وێڵ و سه‌رگه‌ردانه شه‌و كوێرونابینایه ئێستا ئه‌و له داخی رۆژی ڕووت بۆیه ڕه‌ش پۆش و فه‌قیر و مات و به‌سته‌زمانه شه‌و قه‌دری شه‌و چابگره چاوم, شه‌مع و په‌روانه ده‌ڵێن سۆزوگریه‌ی شه‌مع هه‌ر شه‌و, سووتنی په‌روانه شه‌و عاشق و مه‌عشوق له رۆژدا خۆده‌پارێزن له خه‌ڵك گه‌رپه‌نای چاكت ده‌وێ بۆ ئه‌و دوو؟بڕوانه شه‌و هه‌سته كامیل به‌سیه بێداری بڕۆلێی وه‌ركه‌وه تاوڵات بێ ده‌نگ وباسه وتا له رۆژ میوانه شه‌و سه‌ید كامیل ئیمامی(ئاوات) |
شاری دڵ من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانه ده‌چم عه‌قڵ ئه‌ڵێ ناقه‌سه‌به‌ی شۆرشی مه‌ستانه نه‌چی من ده‌ڵێم نوخته‌یی ئه‌و ره‌زه‌یی ریزوانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ نا ره‌شه جێ راوگه‌یی شه‌یتانه نه‌چی من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ربه‌سه‌ری تێكچووه وێرانه نه‌چی من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت وجنونانه ده‌چم ئه‌وده‌ڵێ,نا زه‌ده‌یی په‌نجه‌یی په‌ریانه نه‌چی من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه ده‌چم ئه‌ده‌ڵێ جێ ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه نه‌چی من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ كونكونه جێگه‌ی سه‌ره په‌یكانه نه‌چی له‌م هه‌موچون و نه‌چونه سه‌ری سوڕما كامیل من ده‌ڵێم جوانه بچم, ئه‌و ده‌ڵێ واجوانه نه‌چی سه‌ید كامیل ئیمامی(ئاوات) |
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم! بە شەمعێکــــی وەهــا چــــاری شەوێکـــی وا نەکەم، چ بکەم! لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە، هـەر داغــی ســەودایە دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم! لەگەڵ دەستــی مەلا ڕێ ناکــەوێ زوننــاری زوڵفـــــی یار وەکو “شێخ” ئیختیــــاری مەزهەبی “تەرسا” نەکەم، چ بکەم! لە ڕێی ئەو شۆخـــەدا خۆم کردە خاک و پێـــی نەنا پێما دەسا خاکـــــی هەموو عالەم بەســــەر خۆما نەکەم، چ بکەم! دەمێکە شــــاری پڕ شــۆری مەحەببەت مات و خامۆشــە بە قانوونـــــی تەجەننون شۆڕشـــــێ ئینـــشا نەکەم، چ بکەم! لە چاوانـــم نەمـــا بۆ گریـــە، نۆبـــەی سەجدە بەردەریـــە سیــا ساڵـــم نەبـــارە، نوێــــــژی ئیستیســقا نەکەم، چ بکەم! لەسەر تۆم دوشـمنە دنیــــــا، قەزیـــەم “مانــع الجمـع”ە کە تەرکــی تۆ نەکــەم، تەرکــی هەموو دنیـــا نەکەم، چ بکەم! بەجێ ماوم لە یاران، نا بە جـــێ ماوم، ئەجــەل زوو بە بە مــردن لەم قوســووری ژیــنە ئیستیــــــعفا نەکەم، چ بکەم! ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشــــر ئەدا وادەی لیــقا مەحــوی! هەتــــــــا قامــی قیــــــامەت، ئاهـ و واوەیـــــلا نەکەم، چ بکەم! مه حوی |
“و صلى الله على” ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە کە دەرکی غــەوری ناکا “غیــــر علـــــم الله سبـــــحان”ە “و صلی الله علی” ئەو زاتی پاکی قودســــــــی ئایاتە کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابـــــی حەیــــی مەننانــــــە “و صلی الله علی” ئەو حەزرەتـــــــەی ساحێب کەماڵاتە کە ئەعلا و موعجیزەی، قوربانی بم من، نووری قورئانـــە لە تاریکـــی شـــــەوی کوفرا بە یەک دەم لەمعێــــکی دا هەزار و سێ ســــەد و بیســــت و دووە، دنیا چراخانـــــە چرایەک نووری بێچــــوونی مومیـــــددی بێ، دەبێ وا بێ چرایەک دەستی قودرەت خۆشی کا، بۆ تا ئەبەد مــــــانە “تعالی الله” بە دوو دەهـ بوو کە هەردوو عالەمی داگرت بنازم بەم کەماڵی عەزم و حەزم و شەوکەت و شــــــــانە لەگەڵ ئەم ئیحتیـــــشامە زوهـــــدی دنیایــــی تەماشا کە کە یەک لەت نانی جۆ بوو قوتی، یا خورما دوو سێ دانە فەلەک جاهێ سەری خەرمانی تا عەرش، ئەڵبەتە نابێ تەنازوول کا عولـــــــووی هیممەتـــــی بۆ دەنکــــــە زیزانــــــە موهیممێ غەیری زاتـــی حەی لە هیممەتیــــا نیە، ئیللا لەبەر ئەم ئوممەتە بێ هیممەتــــــــە دائیـــــــم بە ئەحزانە مه حوی |
نه‌ورۆز به به‌رگی سه‌وزه ڕازاوه قه‌د و لاپاڵ و شی‌و و دۆڵ چڕۆی ده‌رکرده‌وه دار و، ملی دا یه‌کتری گیا و گوڵبهسهر به‌فری که‌وی داکرد شه‌ماڵی خاکه‌لێوه، خۆڵ ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه چله‌ی زستانی ناخۆش بوو، ته‌زووی سه‌رمایه پیاوی سڕ ده‌کرد و، کوچه و کۆڵان له به‌فر و لیته بووبوون پڕ به‌هار هات و ده‌خه‌مڵێ کێو و ده‌شت و به‌نده‌ن و لاخڕ ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه به سۆزی بای به‌یان لێوی کراوه خونچه‌یی خه‌ندان له‌سه‌ر چڵ بولبولی شه‌یدا له خۆشی گوڵ ده‌ڵێ به‌ندان به‌جێ هات ئاره‌زووی لاوان و گه‌رمه کۆڕی گۆڤه‌ندان ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه له‌خۆی داوه به‌ره‌ڵبێنه کچی کابانی گه‌ردن کێل به ناز و غه‌مزه ده‌ڕوانێ، ده‌کا شینکه‌ی نه‌رم پێشێل له‌گه‌ڵ بۆنی وه‌نه‌وشه تێکه‌ڵاون بۆنی عه‌تر و هێل ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه سه‌ری کوێستانی به‌رزی کورده‌واری تێی نه‌که‌وتوون خاڵ له ده‌شت و به‌ر په‌ساران هه‌ڵدراون چادر و ڕه‌شماڵ نه‌مان بێگانه تاکو جێژنه‌مان لێ تاڵ بکه‌ن ئه‌و ساڵ ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه حه‌ساوه پیاوی ڕووت و قووت و بێ ئه‌نوا و بێ ئێروو ژیاوه گیانله‌به‌ر دیسان، له کون هاته ده‌رێ مێروو له‌سه‌ر گوێسوانه ده‌خوێنن به پۆل پاساری و سێرۆ ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه له دنیادا که‌مه هاوتای به‌هاری جوانی کوردستان ئه‌ویش ئه‌و ساڵ که لایێکی نه‌جاتی بوو له ژێر ده‌ستان له خۆشی ئه‌و وڵاته شاعیریش بۆته هه‌زار ده‌ستان ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه مامۆستا هێمن |
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا کێ به هیوای ده رد نیه له م شاره پــڕ ئازاره دا یه ک به یه ک تاری پـه راسوم هه ر وه کو سیم ده رکه وت که س نه بو جارێ بهــێنێ پـه نجه یـێک به م تاره دا ڕه ش بوه پــه رده ی خه یاڵی پـه نجه ره ی شیعری ته ڕم ناهۆمــێدی دێ و له پشت ئه م پـه رده خۆی حاشار ه دا ماڵی پــیری ئاوه دان رووی موی ره شی کردم سپی خۆ ده نا ره شبین ده بوم له م خاکه چوار پــێنج پاره دا هه ر که سێ دێ باسی مافی گه ل بکا، وه ک گورگی هار ده م ده نــێنه حه نجه ره ی، کێ حه ق به گورگی هار ه دا؟ تاقمـێ دۆراو بـــڕێ گۆراو گه لیش بێ ده سته ڵات بێ هه ده ف دێن و ده چن له م نا و خه تـی پــه رگاره دا ئه سپـی ئاوه زیـان به ته نیا لنگ ئه ده ن وه ک که س نه بێ مافی گه ل پـێ شێـل ده که ن به خودا فه قه ت له م غاره دا هه ر به ته نیا عاشقانی دڵ به سۆن پـه روانه وار ده وری شه معی خاکی کوردیان داوه له م شه وگاره دا گه رچی هه ر سوتانه ده سره نجی پـه پـووله ی ئاشقیش یان به شی تاراوگه یه له م خاکه پــڕ ئاواره دا چ بکه م ئه و تیشکه ی که ئاسۆی ڕوون ده کرد نووری نه ما نوور چلـۆن ده کشێ به سه ر باڵـی ده زووی کــۆلاره دا |
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان غەزالە تاقەکەی سەربەندی کوێستان مەکانت کونجی دڵمە،زۆر نزیکی لە بەر چی نابییەی ئاوازی گریان ؟ بە خەم گەر بمکوژی،ئەو وەختە شادم کە خاکێکم ئەبم بە تۆزی دامان رەقیب ئەزانێ من لە لاتم ! کە بولبول دائیما، ها لە گوڵستان لە کوشتن چون دەترسم رۆژێ سەدجار؟ کە لێوی تۆیه چەشمەی ئاوی حەیران دڵ و گیانم بە پێشکەش قاسیدت کرد خراپی کرد هەواڵی دا بە هەرزان زەمانه ئیش و کاری هەر بەرعەکسە چ نیسبەت (قانع)و عیشقی جوانان؟! قانع |
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..! خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..! خەنچەکی تۆ مەرشیفادا جونچەکەم ، ئـــەی غونچەکەم..! سینە چاکم وەك گـــوڵ و ، دڵ پر لــــــەخوێنم خونچەوەش بێ گوڵــی روخسار‌و خونچەی لێـــــــوت ، قوربـــــــانی بم غولغولی بولبول لەعیشقی گـــــــوڵ نەبــــو لەم صوبحەدا شەعشەعەی ئەو غەبغەبە کەویبوە سەر ئـــەم باغە هەم لاڵە بێ لالەی رووحت (مەحوی) وەکــو مـــــورغی خەمۆش مەربەچاکی سینە وەك گوڵ شەرعی دووری کـــــا ، صەنەم مــــــــەحـــــــوی |
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت گرفتاره له ناو زوڵفت دڵم بۆ دانه‌یی خاڵت خوا که‌ی بێت که من په‌شتانی باڵا‌و قامه‌تی تۆ بم چ وه‌ختێ پڕ به چنگ بگرم دوو لیمۆی نه‌وره‌سی کاڵت نه‌خۆشی خۆشتره لای من له ساغی و سیححه‌ت ئه‌ی جانا ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌فته جارێك بێی بپرسی چۆنه ئه‌حواڵت به شاهی عاله‌می ناگۆڕمه‌وه ئه‌مڕۆ له دنیادا جنێو و توندیی و قه‌هر و قسه‌ی نالایه‌ق و تاڵت نیگارا لێم ئه‌پرسی بۆچی وا دێوانه‌یه ئه‌حمه‌د له عه‌شقی چاوی تۆیه چاوه‌که‌م وا بووم به عه‌وداڵت ئەحمد موختار جاف |
چاوه‌که‌م زانیوته بۆچی خه‌و له چاوم ناکه‌وێ چاوه‌که‌م زانیوته بۆچی خه‌و له چاوم ناکه‌وێ چونکه من پێشخزمه‌تم، پێشخزمه‌تان نانوون شه‌وێ ڕۆژ و شه‌و دایم له‌به‌ر دیده‌ی خه‌یاڵم حازری سا چ فه‌رقێکی هه‌یه بۆ من ئیتر ئێره و ئه‌وێ بەس نییە لێرە دەوێرم جار بە جار باست بکەم نەمدەوێرا قەت لەبەر ئەغیار کە ناوت بەم لەوێ دڵ لەبەر زامی فیراقت دائیما زاری دەکا ڕۆژ بە ڕۆژ مەنعی دەکەم، باز دەردی سە ختە و ناسرەوێ عەقڵ و هۆشم داوە پێت، لێشی دەتۆرێی ماڵ‌وێران دەوڵەتێکی مفت بێ ساحێبە بۆچی ناتەوێ گەر موخەییەر بم لە مابەینی بەهەشت و وەسڵی یار وەسڵی تۆ بۆ من جەهەننەم پڕ لە جەننەت نامەوێ ئەی ڕەقیب وێڵم لە دەستت لێرە بۆ لێم ناگەڕێی باوکەکوشتەت نیم ئەرێ هەی بەدمەزەب چیت لێم دەوێ؟ هەر وەکوو کۆهی دەماوەندی سەرم پڕ شۆڕشه قەت تەمی هیجران و غەم ساتێ لە دەوری ناڕەوێ گەردنی (کوردی) لە کێوی بێستوون موحکەمتره چونکە سەد ساڵە لەژێر بای غەمایە و نانەوێ کوردی |
شه‌وگاری ته‌نیایی هه‌تا نێڵه‌ی نه‌یه ئاورگی دڵ، چه‌م پڕ له نه‌م نابێ هه‌تا نه‌م دا نه‌بارێ تینی ئه‌م ئاورگه که‌م نابێ له‌ناو ئاورینگ و ئاونگا شه‌وم ڕاده‌برێ بێ هه‌مده‌م به‌ڵێ شه‌وگاری ته‌نیایی به‌بێ فرمێسک و خه‌م نابێ سته‌مکاری منی دوور خسته‌وه له‌و یاره شیرینه‌م ... ئیتر من چۆن ڕقی زۆرم له ئازار و سته‌م نابێ ؟ ئه‌وی سه‌ربه‌رزه له‌م وێرانه‌دا تووشی خه‌م و ده‌رده چیای سه‌رکه‌ش ببینه قه‌ت سه‌ری بێ هه‌ور و ته‌م نابێ له ناو ده‌ریای خه‌یاڵم دیمه‌وه من گه‌وهه‌ری نایاب هه‌مه گه‌وهه‌ر، ئیتر چاوم له دینار و دره‌م نابێ وه‌ره ناو باوه‌شی گه‌رم و گوڕ و پڕ تاسه و مه‌یلم ڕه‌دیفیش تێک بچێ پێم خۆشه من ده‌ستم له مه‌م دابێ وه‌ره با هه‌ڵمژم ئه‌و لێوه شیرینه‌ت به که‌یفی خۆم له پاش ئه‌و تاڵییه با من ده‌مێک شه‌کرم له ده‌م دابێ په‌له‌ت بێ، چاوه‌ڕێتم، زوو وه‌ره، به‌س خۆت بخافڵێنه هه‌زار جار « هێمن»یش بم بۆ ویسالت چۆن په‌له‌م نابێ؟ ماموستا هێمن |
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی بە گوڵزاری ئیرەم قوربان!دەپرسی گەر لە ئەحواڵم نەخۆش و سەرخۆش و مەست و خوماری چاوەکەی کاڵم پەرێشانم،بڵاوم،تێك شکاوم،خاو و شێواوم دەڵێی شاماری زولفی تۆم لە دووی تۆ شێت و عەبداڵم بە نازی چاوەکەی وەک بازی،بازی دام هەتا پیر بووم دەترسم هەر بە بازی بمکوژێ ئەو یاری منداڵم نە داغی جەرگی خۆم زانی،نە مایەی بەرگی خوێنینم شەهیدی دەشتی عیشقم،لالە رەنگینم،من کەڕ و لاڵم دڵەی بێ‌هۆش و گۆشم موددەتێکە هەر دەناڵێنێ خودا روحمێ بکەی بەو مورغی حەپسی بێ‌پەڕ و باڵم بفەرموو یا پەرێشانم نەکا زولفت لەسەر رووی تۆ ئەمان یا کاشیفی زوڵمەت!دەخیل ئەی شەوچرای ماڵم! بۆ خۆت سەرمەشقی زولف و دەرسی باڵات دام و ئەز چ‌بکەم؟ نشانە و دەست‌خەتی خۆتە ئەگەر ئەلفم ئەگەر دالم ئەمن ئوفتادە بووم تۆ خۆت بە رووحمت دەست‌گیرم بووی پەشیمانی نە شێوەی تۆیە،ئەی خورشیدی ئیقباڵم! ئیشارەی چاو و عیشوەی زولفەکەت بوون مورشیدی رێگام ئەگەر دەیری موغان قیبلەم،ئەگەر زوننارە بەرماڵم بە تیغی غەمزە ئەمن و تورکی رووی تۆ قەت مەڵێ، قوربان! ئەگەر قیمەم بکەن هەر رۆژپەرەستم،هەر بە یەک حاڵم ئەمن هەر تۆم دەوێ، من چم لە رووحم و چم لە دین داوە؟ بە قوربانی تەماشایێکی تۆ سەد جار سەر و ماڵم لە تاو دەردی دڵی دێوانە خوێن دەگریەم و نازانم نە خەستەی چاوەکەی مەستم،نە رەنجەی پەنجەکەی ئاڵم بە مەرگی من بە رەمزێکی بڵێ بەو چاوە حاڵیم کا ئەتۆ نازدار و بیماری ئەمن بۆچ زار و بێ‌حاڵم کوتی بۆ کوێ دەبەی رووحت وەفایی؟دەوریان گرتی نیزامی پەرچەم و سەربازی زولف و عەسکەری خاڵم وەفایی |
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە هەموو زاروو جـەستە خەستە هەموو شێت و دەست بەستە یــــەکێ دوور و یــــــەك نزیـــکە یـــەکێ نــــــزم و یــــەك بڵندە هەموو کەووت و رەوت و سەرسام وەکو لـــــەشکری شکستە چـــــە قـــەبیلەیکی شۆخــن گـــــوڵە زەنگی خێـڵی لەیڵــــی کــــە بەهـــــۆی ئەوینی مەجنون دەخزێن بــە دەستە دەستە دڵــــی رووت و قووتــــی عـاشق بە ئــــومێدی رۆژی کـــــوڵمە کەبـــــزانێ عــاشقی رووی ئـــــــــەوە رووت و رەش پـــەرستە بە دزی دەخـــــاتە ئەستۆی سەری زوڵفـــی عـــاشقی رووی کـــــەدەزانــــــێ خـــۆش مەرەز بوو چە جوانــــی کـردە رستە هـەمـــوو عـــاشقانی زاری بـــە قسەێکی خــــۆش دەرەقصن لــــــە دەمی ئەگــــەر ببیستن چـــــە گرینگە ئـــەوو مەبەستە ئـــــەمنیش دڵــــم لـــــەوێ بـــــوو بــــــەئیشارەیکی چـــــاوی هەڵی گرتوو بردی فەرمووی بە(ایمــــــــــامی)هەستە بەستە (سەید کاملی ایمامی زەمبیلی) |
بــە عـــیـشــوە زولــفی لادا لـەســە عــوزار و زاری دوگمەی کراســی ترازا ، بــزووت هــەوای بەهــاری کە شـــەو بەیــانی بەردا گــوڵ و وەنـەوشــە بــاری ســەودای بە عاشــقان دا باغـــی گــوڵ و هەناری دونیایەک ئینتیزاری ، شیرین تەشی دەرێسێ !!! "وەفایی" |
نه‌شئه‌ی پیری دڵ به پیری تازه یارو ئاهه‌نگ و نه‌شئه‌ی ده‌وێ ماچی کوڵم و گه‌ردنی زه‌رد و فنجانی مه‌ی ده‌وێ هه‌روه‌کو منداڵی ساوا گڕووی له‌من گرتووه به‌زمی جاران و قه‌تارو ده‌نگی تارو نه‌ی ده‌وێ خوتخوته‌ی داوم ده‌ڵێ ده‌ی هه‌سته ئه‌و جێیه‌ی ده‌ڵێم جا قوڕی کوێ بکه‌م به‌سه‌رما باخی سێ‌و و به‌ی ده‌وێ من په‌رێشان و که‌نه‌فتم که‌وتومه به‌حری خه‌مان ئه‌و سه‌دای شمشاڵی شوان و گه‌شتی نۆڕسته‌ی ده‌وێ هه‌رچوار ده‌ورم لێگیراوه ڕێم نیه بستێک بڕۆم ئه‌و گوڵی کوێستانه‌کان و بای شه‌ماڵ و شنه‌ی ده‌وێ داخی گه‌لم و ده‌ردی پیری که‌ساسی کردوم و ...ئه‌و نیگای گه‌رمی چاوی جوان و لێوی پڕخه‌نده‌ی ده‌وێ من سه‌رم له‌رزۆکه و ده‌ستم دار عه‌ساشم ناگرێ ئه‌و خه‌ریکی ڕاپه‌ڕینه ..سواری ئه‌سپی شه‌ی ده‌وێ من که‌وتوومه گیانه‌ڵایه و وا ئه‌جه‌ل ده‌ورمده‌دا ئه‌و ئازادی نیشتمان و ئاسوده و ئۆخه‌ی ده‌وێ تیده‌گه‌م ڕاز و مه‌به‌ستی ...تانه‌یه بۆ لاوه‌کان تێکشکانی ناله‌باری ناکۆکی و کینه‌ی ده‌وێ پێمده‌ڵێ ( شێواو ) به‌پیریش هه‌سته با لێی ڕاکه‌وین زۆر په‌رێشانه وڵاتمان هه‌ڵمه‌تی ئێمه‌ی ده‌وێ چه‌ند زه‌ریفه دڵ به‌پیری ئه‌شق و ئازادی بوێ جا غوڵامی ئه‌و دڵه‌م بم ئه‌و هه‌سته جوانه‌ی ده‌وێ ئه‌حمه‌د شێواو |
سازی ئاواره وەرن ئه‌ی سازی ئاواره به هانای سۆزی گریانم دڵم به‌سته‌ی ده‌وێ ئه‌مڕۆ به جێ دێڵم موکریانم وه‌کوو هه‌نگاوه کانیشم ده‌له‌رزێ وه دڵ و ده‌نگم ده‌با وێنه‌ی منی کۆچه‌ر بناڵێ سازی دڵته‌نگم به سه‌ر ئه‌م خاکه شیرینه نیگای رێبواری من ده‌کشێ له یادم دا بمێنێ با له ئاخر دیمه‌نی نه‌خشێ ئه‌گه‌رچێ نایه‌ڵێ ئه‌سرین ببینم دیمه‌نی شاری که‌چی پێم خۆشه ماچی که‌م ته‌واوی داری و دیواری به قوربان خاکی ره‌نگینی موکریان و مه‌هابادی ده‌ڕۆم و هه‌ر ئه‌ویندارم به شاری شێعر و ئازادی مه‌هاباده قه‌لای جوانی هه‌وارگه‌ی شێعر و گۆرانی له مێژووی نیشتیمانم دا تروسکه‌ی دێ چراکانی ما مۆستا شه ریف حسێن په ناهی |
جــــــاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو جــــــاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو ، كــــــــات به‌یانی ئه‌ڕۆیـــــشتم خــــــه‌یاڵاوی ئــــــــه‌مڕوانــــی بـــــۆ سه‌وزایی ده‌وروپشتم ، بـــــــۆ ئاسمان بـــــۆ شاخی به‌رز ، خانووی تـازه ، دنیای جوان ئـــــه‌ڕۆیشتم : بـــــــه ئه‌سپایی ، كش و مات لاشه سست و ، دڵ كـــــــه‌یلی تاسه و ئاوات له‌پــــــڕ ، نـــــازانم چـــــۆن سه‌رم هــــه‌ڵبڕی بــــه‌رامبه‌رم به‌ژنێك ده‌ركــــــه‌وت ، وه‌ك په‌ری لــــه‌گــــه‌ڵ ئــــه‌وه‌ی له عــــاباوه ئــــــاڵابوو لــــــــه دیمــــه‌نی شیــــرینی ئاشـــــكرابوو بـــــاڵا به‌رز و ، بچكۆله پــــێ و ئیـــــسكارپین گــۆره‌وی و پووز : سفت و سپی و ئاوریشمین ئــــه‌ڕۆیـــــیم و دزه‌ی نیگام جــــــارجــــارێــك لـــــه‌ژێر عـــــابای ڕه‌شــــــا ئه‌یدی نازدارێـــك بــــه ڕه‌وتی كه‌و ، لـــــه‌نجه‌ی تاوس و قومری گورج گورج ، جوان جوان ئه‌هات و جاده‌ی ئه‌بڕی مابــــــووی بگاته عاســــــتم چـــه‌ن هه‌نگاوێ درزێ كه‌وته په‌چــــــه و دیم نیـــــگای چـــاوێ ده‌ست و پــــــه‌نجه و ، مه‌چه‌كێك و ، نیگایه‌ك چی بنووسم ؟ خـــــــــوایه هێزی ئینشایه‌ك ! قـــــۆڵ و مه‌چه‌ج ساف و سپی وه‌ك شووشه سه‌رپه‌نجه‌كـان یــــــاقووتێك بــــوون به ورشه بێینه سه‌ر چاو : چـــــاوێك .. بڵـــــێم چ چاوێك كــــــانیی سیحر ، ده‌ریای عیشوه ، گێژداوێك كـــــه‌وا كه‌وته به‌ر شــــــه‌پۆلی هه‌ستی من له‌و ڕۆژه‌وه هه‌ر نـــــــوقم ئـــــــه‌بێ به‌ره‌و بن . . . شاعیری گەورەی کورد شاعیری جوانی و سروشت ::::: گــــۆران :::: |
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان هـه‌ى شه‌مى به‌شه‌وق چل چراى شه‌وان هـــه‌ى ژیـانى مـن هـه‌ى ڕۆحـى ڕه‌وان هـه‌ى گـلـێـنه که‌ى دیـده‌ى بــێ خـه‌وان هـه‌ى ئاسکى سه‌رکه‌ل له‌سێبه‌ر سڵ که‌ر هـه‌ى هه‌واى خۆشى کوێستانان له‌سه‌ر هـه‌ى عــه‌نبه‌رین خـاڵ سۆسه‌نى کڵاف هـه‌ى ڕونـاکــایى ڕه‌شــماڵانى جــاف هـه‌ى من په‌روانه‌ى په‌ڕ سوتاوى تۆ هـه‌ى من گیرۆده‌ى زوڵفى خاوى تۆ تـۆ جارێ نایه‌ى بۆ سه‌ر وه‌ختى من گوێ ناده‌ى به ئاهـ زامى سه‌ختى من نـاپرسـیت ئاخــۆ مـن بـۆتـۆ چـۆنـم بێ باکى لـه‌تــین قرچــه‌ى ده‌رونـــم هــه‌واى کوێـســتــانـت وابــۆ بــوه‌وه حــه‌یفـــت کرد منت له‌بـیـر چــووه‌وه بێ مروه‌تیت کرد هه‌ى شه‌م ده‌رباره‌م مــن بــۆ تــۆ قــه‌یــسى سـیا سـتاره‌م واده‌ى مــن و تــۆ دیـــوانى خــوابـێ مــه‌گه‌ر ئـــــه‌و ڕۆژه دادم ڕه‌وا بـێ شه‌مى شه‌م ڕوومه‌ت تۆ به‌سه‌لامه‌ت ســـکاڵاى دڵـــم کـــه‌وتـه قــیــامه‌ت وه‌لـــی دێـــوانـــه |
دڵى وام ناوێ دڵێكى وام ئـــــەمـــن نـــــــاوێ بە نــــــاڵەى بێدڵان نەگرى وەكو شەونم لەسەر خونچەى گوڵان و بولبولان نەگرى وەكــــــــو بولبول نـــەبێتــــە عاشقى گــوڵ، دڵ بەكــــار نایە ئـــــــــــەگەر شێتانە سبحەینان نەچێتە سەر چڵان نەگـــرى لـە بەهرەو شەوق و زەوق و خێر‌و خۆشى دورەماڵ كاول دڵـــى وا بێ ئەویــــن جــــــارێك بەحــــاڵى عــــاشقان نەگــرى شــــەوێ تـــــا ڕۆژ دەنــــاڵێنن لــــەگەڵ تــەیرى شەوا جوتـــن دڵــى وام بــــــۆ چیە بــــۆ وان شەوێ تـــــا بـــەربەیــان نەگرى شەوانـــە مـــەل دەخـــوێنن بــــۆ ئـــــەوانـــــەى دڵ بریندارن دڵـــــم نــــــاوێ بـــە دەنگى پڕ لــــەسۆزى وان شەوان نەگرى بـــە هات و چوونى شێت و پێتى دڵ با پێكەنین گەر، شەو بــــە ئـــــامـــــۆژگــــارى زانــــایــــانى پیرو عـــاقــــڵان نــــەگـــرى لــــــە مـــــاڵێ قــەت شەوانـــە ئۆقرە ناگرێ ناسرەوێ تــــاوێ "ئیمامى" تــــا سبـەینێ زوو نـــەچــێتە نێو گـــوڵان نـــەگـــرى ئیمامى |
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا شا هەمیشە ماتە، پیادە مەیلى جێى فەرزین ئەکا. ئەبلە وا دایم لە عەیش و شادمانى و عیززەتا ئەهلى عیرفان و کەمال ئێستاکە زارى و شین ئەکا دوژمنە چەرخى فەلەک، بۆ پیاوى ساحێب عەقڵ و هۆش ڕووى کەرەم دایم لە هەرزەو شێت و بێ تەمکین ئەکا سەیرى کەن عاشق کە چەند شێتە ئومێدى مەرحەمەت لەو نیگارەى، دڵ فریبەى، زاڵمەى بێ دین ئەکا بێستوون وەختێ کە لالەى ئەحمەرى لێ سەوز ئەبێ مەشقى لێوى شەککەرینى ناسکى شیرین ئەکا عاشقى مەجنوون بە یادى دولبەرى لەیلا سیفەت خوێنى دووچاوى بەخوڕ دێ دامەنى ڕەنگین ئەکا قەد لە زیکرى خێرى تۆ غافڵ نیە (ئەحمەد) بە شەو هەر بە ئومێدى ویسالت سەر لەسەر بالین ئەکا ئەحمەد موختار جاف |
|
هەوری پاییز له ده‌ریاوه قه‌تاری هه‌وری بارشت که‌وته دووی پێشه‌نگ به سه‌ر سینگی چیادا چۆکی داداوه،ک‌ش و بێ ده‌نگ به سه‌ر پایزی زه‌ردا با به خوڕ بگری، به کوڵ بگری، له سه‌ر ئاخر گه‌ڵا،ئاخر چڵی ته‌نیایی گوڵ بگری، به خوڕ بگری،به کوڵ بگری،به سه‌ر ده‌شت و ده‌ری وشکا به سه‌ر داری گه‌ڵا زه‌ردا، به سه‌ر پووشا،به سه‌ر دڕکا، به سه‌ر سه‌رچاوه‌یی کزرا،به سه‌ر زیخی چه‌می دێما، به سه‌ر هه‌ر وشکی پێکا وا له هاوینی گه‌رم جێ ما به‌ڵی بگری،به کوڵ بگری،هه‌تا ئاخر دڵۆپ بگری، به گریه‌ی هه‌وری پایز با نوقم بێ سینه‌ی کزری! به‌فر ئاسۆی بڵند بگرێته چوارچێوه‌ی بلوورینی، له چه‌م هه‌ڵسێ خوڕه‌و هاژه‌ی شه‌پۆلی ئاوی خوێنینی! دڵۆپی سارد‌و فێنک با له سه‌ر دار‌و ده‌وه‌ن بڕژێ، په‌پووله‌ی زه‌ردی ئاڵتوونی له سه‌ر لق هه‌ڵوه‌رێ، بپژێ به‌ڵێ! بگری هه‌ور،بارانی پایز بێ وچان بگری، له سه‌ر باغچه‌ی گوڵێ وا سیس ئه‌بێ ئاخر چڵی عومری! بگرمێنێ،ته‌پ و نم دابکا،بیکاته شه‌ست،هه‌رگیز، نه‌وه‌ستێ قوڵپی گریانی،نه‌وه‌ستێ هه‌وره‌که‌ی پایز، ته‌بیعه‌ت زه‌ردو ژاکاوه، له حاڵی گیان که‌نشتایه، نیشانه‌ی ماته‌می پایز له فرمێسکی درشتایه مامۆستا گۆران |
|
تابـــی سەر کوڵمت بوو کـــەوا زوڵفی بە بادا تابـــی سەر کوڵمت بوو کـــەوا زوڵفی بە بادا یــا ڕۆژی ویساڵت شـەوی هیجرانی وەلادا..؟ خاڵی دەمتە یا مەگەسی حوققەیی شەککەر یاخـــۆ حەبەشی زادە لـە نێو ئابـــی بەقادا..؟ خوێنین خگەرن تالیبی ئـــەو زادە دووعـــالەم ئــەو جەوهەروە بۆ هیچە بە دوو عالەمی نادا هەر تـــارە کەوا مەسکەنی بــارێ دڵ و روحە سەد روحـــی بەبادا کە بە دا‌و پەرچەمی بادا بــــازاری شکا وەك دڵــــی زارم گــــوڵ و نافە تـــاتــای سەری زوڵفی کە بەسەر عاریزیدا دا ئەو زارە کەوا هەر بە تەبەسسوم هـەیە حاڵی پیرێکە دەڵـــــێ گــــا لە بەقـــــا گـا لە فەنادا حەیرەت زەدەیی نێرگس و ئەبرۆ(وەفــــــایی) کـــافرنییە وا مەست و لـــە میحرابی دووعادا شاعیری گەورەی کورد (میرزا عبدالرحیمی سابڵاغی) ناسراو بە (وەفـــــــــــــــــــــایی) |
دەڵێن جارێ له گوندێ ڕێبوارێ دەڵێن جارێ له گوندێ ڕێبوارێ ببوو میوان لە ماڵی جووتیارێ شەوێ،شێو ،شۆربه‌ماشی شۆر و شل بوو کەبانوی ماڵ هەڵیلوشی تەغارێ که هەستا ده‌فر و ئامانان وەکۆکا جڕێک هات هەروەکوو داتاشی دارێ "دەڵێن میوان دەواری خانەخوێیه" وەکوو نەیبیستبێ خۆیدا کەنارێ شەوێ جێیان لە بەر دەرگاوه چاکرد کرا رێبازی نێو ژوور و حەسارێ کەبانوو نیوەشەو گوو تاوی دایه هەڵات بۆ دەر،بە بارێ پێی بچارێ نەگەییه دەر لە سەر میوان هەڵیڕشت وەکوو گامێش له سەر شینکەی بەهارێ وتی میوان:کڵۆڵی هۆشی خۆمم "چما گوێی ئاو نەدام زرمەێ پلارێ" که چەخماخەی ئەدا کونگت سەری شەو دەبوو بمزانیبا باران دەبارێ "مامۆستا هەژاری موکریانی" |
غەم لـــــەدڵ بۆ فەوتی شـادی مەیلی سەرخۆش دەکا صبحی عیشقە شەمعی عەقڵم روو لـەخامۆشی دەکا زولفــــی شەبرەنگت وەکـــــو رۆژە بــــەرێشان بـا نەبێ وا سەحــاب ئـاســا لە رووتا قـــەصدی مەهپۆشی دەکا بۆ ئــــەدابی تەعـــــزیەی من تورکی چــــاو مەستی یار پرطەرەب هەردەم لە بەزمی عیشوە مەی نۆشی دەکا داستانــی عشقی من فـــاشـــە لە هەر کوچە و سوقا عقلی دێــــوانەم لەپــــاش ئەم حاڵە سر پـــۆشی دەکا کــەثـــــرەتی ضیعفم لــــە هیجرانا گەیشتمە مەر کەزی دڵ لەسینەم دا بـەدایــــم مەشقی بــــێ هۆشی دەکا دولبەری بـــــــاڵا بلندم گــــــــەر خـــــەرامـــــان بێ بەناز سەروی گــــوڵزاری ئیرەم چۆن مەیلی مەدهۆشی دەکا گەر نەوێری رێـــــی سەگی قاپیت بەرن بۆ جیی غەریب (ســـــــــالم)ی مسکین لەدەرگا حلقە دەر گۆشی دەکا ســـــــــالم |
|
ئەی ئاوینەی دولبەری زارت گول زولـــــفت زەری ئەی ئاوینەی دولبەری زارت گول زولـــــفت زەری باهەناسەم نەتگـــــری روی خۆت بیـــنەبەم لاوە زولفت جیی بی قەراران روت رۆژی شەو بیداران ئەمان ئەی شای گولزاران رۆحمیک تارۆحم ماوە بەس عومری من بەبادە روت بینە زولــــفت لادە دل بۆیە نامـــورادە بەو شـــەوە رۆژ گیــــــــــــراوە وه فایی |
موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوه موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوه بووم بە داوی چینی زولف و پەرچەمی تاتاتەوه مەنعی قوللابی موژەی ناکەم لە راکێشانی دڵ بۆ!ئەسیری چاوی مەستی پر خەوی ئەی باتەوه واسەرم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت مەرهەمی دەردی سەری من وا بە گەردی پاتەوه گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم دور بێ لە رووت وا لە سۆزش دا لە سایەی شەوچرای گۆناتەوه چاوی خوێن خواری بە خوێنم فێره، وەک لێوەی بە مەی لێی گەرێن ئێوە و خودا ئەو شۆخە با بیخواتەوه شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بە زۆر مەسحەفی رووی تۆ بە گژیاچێ ئەگەر نەمداتەوه مێشی خاڵت نافڕێ بەس باوەشێنی کە بە ناز چونکە پابەنده بە شەهدی روومەتی زێباتەوه شین و واوەیلایە ئاساری قیامەت هەڵ دەسێ گوڵ بە دەن ئەمرۆ بەرەو مەشریق ئەگەر لا کاتەوه لەب شەکەر فەرموو بە زولفت باوەشێنی با نەکات مێشی رۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی چاتەوه خەتتی دەرسی عیشقی (ناری)وەک رقومی خاڵەکەت وابە لەوحی گەردنی بێ گەردی وەک میناتەوه مامۆستا ناری |
خوشم ئه‌وی وه‌ک ئه‌و بایه‌ی ده‌ست له پرچی تو به‌ر نادا خوشم ئه‌وی وه‌ک ئه‌و بایه‌ی ده‌ست له پرچی تو به‌ر نادا خوشم ئه‌وی تا ئه‌و روژه‌ی ناوم ئه‌مری له دونیا دا له سه‌ر ریگه ده‌بم به باخ، ته‌نیا له به‌ر خوشه‌ویستی روحم ئه‌ده‌م به خه‌نده‌یک ، بو روژانی خه‌م و په‌ستی گه‌رچی گولم تو بی ئاگای، بو ساتیکیش نه تناسیوم به‌لام چی پکه‌م که ئه‌تبینم، ئه‌لی مه‌ستی ره‌نگ په‌ریوم چه‌خماخه‌ی پر ته‌ماشای تو هه‌ناسه‌ییک نه‌یداوه لیم دیاره لای تو پی‌ناسه‌ی من ریبواریکه و نازانی چیم تاویک په‌ری خه‌یالم به با هه‌لبه‌ستیک داگیرسینم با له شه‌وی شیعره‌کانما له جی چرا تو بدوینم بی ئاگا نیم خو ئه‌زانم ته‌نیا هه‌ر خوم فریو ئه‌ده‌م به‌لام من به تیشکی چاوت هه‌زار شیعر روشن ئه‌که‌م |
بێ قه باحه ت گه ر حه و اڵه ی تیری موژگانم ئه کا مه نعی نا که م ، خۆشه فریادم ، به خۆش خوانم ئه کا من که مه جبوورم ، به مه حکومی غو ڵامانی د ه ری شۆرشی عیشقی روخی ، موحتاجی ده ربانم ئه کا گه ر به تیری عیشوه جه ر گم پاره کا ، گاهێ به ناز مالێ ئاوابێ به خه ند ه ی لێوی ده رمانم ئه کا من شکاتی دڵ په رێشانیم له گێسووی خاوی یه ئه و حه و اڵه ی مه حکه مه ی زوڵفی په رێشانم ئه کا من به خۆشخوانی که مشهوورم له باغی عیشق دا ئه و به سوخته ی بولبولی بێ نوطق و نادانم ئه کا من له گۆشه ی مه در ه سه ی عیشقی مه ساێئل حه ل ده که م ئه و به شاگردی خه لیفه ی ده رسی طیفلانم ئه کا من به ئو مێدی عه قیقی لێوی حه ککاکی ئه که م ئه و به طیفلی عاشقی نارنجی بوستانم ئه کا با موشیری چاوه که ی پرسێ له خونکاری موژه ی له شکر ی غه مزه ی له سه ر چی تیره بارانم ئه کا گوڵشه نی حوسنی که چونکه ئاو ی ئه شکی دید ه مه ختتی ڕه عدی ناڵه و و گریان و بارانم ئه کا میم ده می و ئه لف بینی ، چیمه زوڵفی عه نبه ری تا وه زیفه م بێ له ڕوویا ، به نده فرمانم ئه کا وا م‌و شه وو ه ش بوو ، وه کوو حاڵم ، خه یاڵم (ناری) ا هه ر و ه کوو و ه حشی ، به شه ر و ه حشه ت له دیوانم ئه کا حه ز ره تی ناری |
چاوه که م دیسان نیشانه ی تیری موژگانم مه که چاوه که م دیسان نیشانه ی تیری موژگانم مه که حه یفه بێ سوچ و قه باحه ت ،تیره بارانم مه که مه رهه می ده ردی گرانم وا له شیشه ی رووت دا روو له من که ،رهنموونی ماڵی لوقمانم مه که ده ردی من ده ردێ گرانه، ئه ی طه بیبی میهره بان زه حمه تی ناحه ق مه کێشه ،تازه ده رمانم مه که ڕه هزنی زولفت بفه رموو لێم گه ڕێ بێم و بڕۆم بێ نه وام و ئاره زووی ئازار و لێدانم مه که تاقه تی باری په رێشانی فیراقت موشکیله دوور له ڕووی تۆ هه روه کوو زولفت په رێشانم مه که بۆ ده که ی مه نعم له باغی وه صلی خۆت تو بی‌و خودا شێت و سه ر گه ردان و وێڵی ده شت و مه یدانم مه که دامه خه دوگمه ی یه خه ی سینه ت به سه ر په نجه ی حه یا بێ وه فا : مه حرومی سه یری باغی سێوانم مه که خاڵی شینت ده رخه تا بازاڕی شینم بێته وه بۆ ڕه واجی حوسنی خۆت بێ شین و گریانم مه که زوڵمه تی زوڵفت ده سا لاده له سه ر کوڵمت ده مێ بێ نه صیبی شه وق و شوعله ی ماهی تابانم مه که من به شه ر عه ن موسته حه ق‌م بۆ زه کاتی حوسنی تۆ تۆ که صاحیب ده و ڵه تی ، بێ به ش له ئیحسانم مه که پێ ی وو تم: ناری چه به حسی شه رع و راو‌و رێوی یه گه ر به حاته م بم و راوه ی نیعمه ت و نانم مه که ناری |
مه‌یخه‌ره ژێر پێته‌وه ،گه‌ر حه‌ز ئه‌که‌ی ژیر بێتـــــــــه‌وه مه‌یخه‌ره ژێر پێته‌وه ،گه‌ر حه‌ز ئه‌که‌ی ژیر بێتـــــــــه‌وه دڵ که منداله شه‌کر خه‌نده‌ی له‌بت چـــاری ئــــه‌کـــــــــا مرغی دڵ برژا له‌به‌ر قرچه‌ی هه‌تاوی فرقـــــــــــــــنت تاوه‌کو که‌ی داوی زوڵفیشت گرفتاری ئه‌کــــــــــــــــــــا طوطی دوکانی حوسنت بلبلی طبعی منــــــــــــــــــــــی خسته نێو به‌ندی طماع و فێری بازاڕی ئـــــــــــه‌کـــــــا مه‌ستی باده و چاوی ئه‌وم و پێم ئه‌لێ مه‌ستی مه‌یـــــــــه سه‌یر که‌ن که‌ن بوختانی ناحه‌ق چۆن به‌له‌ب جاری ئه‌کا بێره مه‌یدانی فصاحت ئه‌سپی خــــــۆت لنگده (حه‌ریــق) تابزانم کێ به‌شعرت صحبت بازتی ئــــــــــــه‌کــــــــــــا حه‌ریــق |
تاقەت شی جە لام واتم ئەی هارە تاقەت شی جە لام واتم ئەی هارە بەمەودای ئەڵماس بای پارە پارە تۆ دەستەی شیرین دەستە کێشتەن ئاواتت بڕیان ناڵەی چێشتەن تۆپەنجەی شێرین کەفتەنت وەسەر چی؟ساڕێش نەبی زامانی خەتەر بامن بناڵوو ڕوان تا شەوان زەدەی هێجرانم ،دەردم بی دەوان هارەی هەراسان،هەردەی هەردەگێڵ کەم دەور دەنە وێت چوون دێوانەی ویڵ ئانە شێرێنەن دوڵبەر دوڵستان دڵ لێت مەسانۆ بە مەکرو داستان بە بەین وبەقاش هیچ مەبە خەرە جەفاش سەد بارەن، وەفاش یەک زەڕە جەنی کەس تاسەر هەرگیز یار نێەن یاری ساحێب شەرت وەفادار نێەن کاتێ مەزانی هۆر ئێزا بە قەس چوون بی بەینەتان جەتۆش کێشا دەس شی بەماواو وێش تەشریف بەردەوە تۆش ئاستی وەلای داخ ودەردەوە کۆتایی سەداو نەعرەتەو دەنگت بی قێمەت گنای ،کەساس بی سەنگت بەدڵەی پر سۆز مەینەت بارەوە پێچێای بەدەرد دووری یارەوە ئەوسا چەنی زام بێ دەوای خەتەر مات مەبی بی دەنگ جە (سەیدی)بەتەر ماموستا سه یدی هه ورامی |
گووتم ئەی بولبولی غەمگینی دڵان گووتم ئەی بولبولی غەمگینی دڵان مەناڵێنە لەدەست دا‌و و لەدەست بەن بزانـە تـۆ ، ئـەوەی ئەهـلی هـونـەر بـێ دەبـێ یا دەسـت بەسەر یا دەربەدەر بێ هـونەرمـەند و ژیـانـی خـۆش مـەحاڵـە هونەرمـەند ڕەنجـەڕۆیـە ، ژیـنـی تـاڵە چ ئینسافە ئەمن بەو دەنگە خۆشەم ئەسیر و دیل و زیندانی و خامۆشم بەڵام ئێستا قەڵی روو ڕەش لە گوڵزار بە قاڕە قاڕ رێدەدا گۆی خەڵکی ئازار هـونەرمـەند و ژیـانـی خـۆش مـەحاڵـە هونەرمـەند ڕەنجـەڕۆیـە ، ژیـنـی تـاڵە شیعری هێمنی موکریانی |
اکنون ساعت 10:38 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)