![]() |
|
|
|
|
رێبوار له غوربه‌تی چاوه‌کانتا چه‌ند بێگانه‌م له ته‌نیایی هه‌ودای رووحت چه‌ند بێکه‌سم ئه‌ڕژێم له‌وبه‌ر تراویلکه‌ی لێڵی نیگاته‌وه مه‌خمه‌ڵ تر له خولیای شینی چاوه‌کانت ئه‌گریم ئه‌تۆ رێبوار چه‌ند شێتانه توله ڕێکانی هه‌نیسک ئه‌بڕی منیش چه‌ند کوێر ئه‌وه‌رێمه جێ پێی حه‌زت به‌ڵام هه‌ی هوو . . . . . . . . . هه‌ی هوو بێ که‌س بێ که‌س بێگانه‌م و ئه‌تۆش رێبوار رێگا . . . . . . رێگا ، هه‌ر رێبواری . . . ! محه‌ممه‌د مسته‌فازاده - بانه |
کۆرپه ئاده‌مێکی خۆشه‌ویستی و شه‌وه‌ی شێعرێکی ساوا... خه‌وێک به یادی شۆڕه‌بی و سه‌رچاوه‌یه‌ک له ده‌نگی چاوه‌کانی تۆ * * * ئه‌لاوێم به تاڤگه‌ی زه‌ردی پرچه‌کانته‌وه و هه‌ڵ ئه‌قوڵێم به هه‌ڵچوونی نیگات * * * بم هه‌ژێنه تنۆکی سه‌ودات ئه‌چۆڕێ له په‌لکی برژۆڵی چاوه‌ڕوانیت هه‌ڵم گره و نمه‌ک خۆری شیله‌ی شێعرم هه‌تاکو سه‌ر ناتوێیه‌وه دڵنیابه خه‌ونه‌کانم پڕ له پوڵه‌که‌ی چاوی تۆن له‌و شه‌وه‌ی ڕا هاتوویه لام په‌نجه‌کانم له باخه‌ڵتا جێ هێشتون په‌نجه مۆره‌کانم هه‌مو رژاونه سنگته‌وه سه‌ر گۆی مه‌مکی هه‌رچی خه‌یاڵی ناسکته مۆر کراون * * * سه‌مای عه‌تراوی وه‌نه‌وشه و مێخه‌کت دیلی ده‌رزیلۆکه‌ی قامکه‌کانمه * * * تۆ هه‌ست ناکه‌ی . . . . . . له‌و شه‌وه‌ی ڕا شاعیرترم له حوجره‌ی لێوه‌کانتا حینجه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ت ئه‌ڕۆم تۆبه‌ی شه‌رمه‌کانتم شکان نوێژ به نوێژی ساته ون بووه‌کانی خوا له خۆڵی مستی مه‌لاییکه‌یه‌کی توڕه دا حه‌سره‌تی له دایک بوونی ئاده‌مێکی تر ئه‌خۆم له گه‌ڵ حه‌وا داره گه‌نمه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه زوتر بخۆن ئاده‌مێکی تر له له‌شی وشه و حه‌وایێکی تر پڕ پیتی ماچ به‌ڵام ئێوه شه‌یتانه ئاگراویه‌کانی رق هه‌رگیز مه‌ڕۆن جێم مه‌هێڵن با شه‌وه‌ی شێعر نه‌مباته‌وه محه‌ممه‌د مسته‌فازاده - بانه |
ئاوێنه له به‌ر ئاوێنه‌ی سه‌ر مێزم له وێنه‌م دا تۆی له قوڵایی نیگاما ئه‌جمی چاوانم تۆی لێ ئه‌چۆڕێ و له سه‌ر لێوم ناوت ئه‌ڕژێ دڵنیا به له شێعریشا عه‌شق هه‌ر پڕپڕ له تۆیه و وشه به ناوی تۆ ئه‌پژێ.......! محه‌ممه‌د مسته‌فازاده - بانه |
ئیلهام گه‌ر له ماچانم تێر نه‌بووی لێوت لابه له سه‌ر لێوم قوڵ قوڵ بڕوانه چاوانم با ئایه‌تی خۆشه‌ویستیت پێ ئیلهام بێ له ناو حه‌رای دڵ و گیانم محه‌ممه‌د مسته‌فازاده - بانه |
|
|
اکنون ساعت 06:23 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)