پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-31-2011 01:10 PM


غه‌زه‌لی2

«خۆشه‌ویستی»

له‌ خۆزیه‌م بوو که‌ گۆزه‌ی شانی ئه‌و شۆخه‌ شکا بێ
دڵ و شێعرم که‌ له‌و دابوو به‌ سه‌ر سنگا رژابێ

چڵی باڵای و شه‌تڵی مه‌م له‌ ئامێزی دڵم دا
به‌ ده‌ستی هه‌ستی له‌رزۆکم بۆ یه‌گجاری روا

سه‌مای دڵ پڕ ده‌کا شێعرم که‌ زوڵفی تۆ له‌ کانی
له‌ به‌ر سروه‌ی هه‌ناسه‌م دا په‌ری شۆخی سه‌ما بێ

به‌ خاڵی لێوی سوورت ئه‌ی کێژه‌ کورده‌ی نازه‌نین
ده‌ڵێی پێم وه‌ک کوڕی کورده‌و له‌ ناو خوێن دا گلا بێ

نیگای هه‌ر خسته‌ چاوانم له‌ پڕ دڵ دێته‌ سوجده‌ی
وه‌کو فه‌ڕزی عه‌شق بێتو له‌ ناو یاسای خودا بێ

به‌ یاسای خۆشه‌ویستی من ده‌بێ بمژم گوڵی روت
چلۆن لای تۆ ره‌وا بێ هه‌نگ له‌ شیله‌ی گوڵ جودا بێ

محه‌ممه‌د مسته‌فازاده‌ - بانه‌

87 – بانه‌


behnam5555 07-31-2011 01:12 PM


غه‌زه‌لی3

«کۆچی ئه‌وین»

روخساری ته‌مه‌ن لێڵه له‌ به‌ر ژانی هه‌نیسکا
یادگاری چه‌مه‌ن له‌م لمی گۆلاوه‌ نه‌ڕسکا

ده‌یجو ده‌می دنیا دڵی دڵدار و مرۆ
عاشق که‌ نه‌ما وا دڵی ئینسانه‌ بڕسکا

خوێنتاڵی که‌ عاشق نه‌بی ئه‌وڕۆکه‌ هه‌ڵێنه‌
ئه‌و چاوه‌ که‌ له‌و راوه‌ به‌ ئه‌م لاوه‌ تروسکا

به‌و شوعله‌ی بژۆڵت گڕت به‌ردایه‌ ده‌روونم
ئه‌و مێڵه‌ به‌ تینه‌ به‌ دڵی مندا که‌ چسکا

له‌یلا به‌ ئه‌وین چاوی هه‌ڵێناوه‌، نه‌گونجا
تیرێژێ ده‌چۆڕا له‌ بۆ نێو ئاسمانی ته‌سکا

دڵته‌ڕ بوو که‌ عاشق بوو، ئه‌وێستا دڵی وشکه‌
هه‌ر تینێ به‌رێدایه‌ ده‌سوتێ له‌ کرۆسکا

گۆشت ته‌ڕ بوو ته‌مه‌ن بردی، غه‌می ناوه‌ته‌ به‌رمان
ئه‌و پێستی غه‌می عه‌شقه‌ که‌ چه‌سپاوه‌ به‌ ئێسکا

محه‌ممه‌د مسته‌فازاده‌ - بانه‌
88 – بانه‌


behnam5555 07-31-2011 01:14 PM



هه‌تاوی ڕووت


ژیواری به‌ ناحه‌ق كه‌‌ ده‌چێ ده‌ر حه‌قی هه‌ستم
دیواری دڵم داده‌ڕمێ دڵ ده‌‌ به‌‌ ده‌‌ستم

هه‌‌ژگه‌‌ڵ به‌‌ به‌‌خیلی قژی خاوت له‌‌ ده‌‌روونم
ئاڵاوه‌ به‌‌ په‌‌یمانه‌یی په‌‌یمانی نه‌فه‌ستم

هیوا له‌‌ نشێوی حه‌‌ز و ئاسۆ له‌ به‌‌یانی
هه‌‌ورازی هه‌وار و هه‌‌‌مه‌‌نی هه‌‌‌وری هه‌‌‌وه‌‌ستم

دنیا له‌‌ چڵێ چۆله‌‌كه‌‌ و چاوێ له‌‌ چه‌‌ك بێ
بارانی گله‌‌ و گولله‌‌ وو گریانه‌‌ ده‌‌به‌‌ستم

زیندانی زنار و زمه‌‌نی زار و نزاریش
ها‌توونه‌‌ته‌‌ په‌‌یڤین و دڵ ئازاری قه‌‌فه‌‌ستم

تۆ بێت و له‌‌ هه‌‌‌رمانی هه‌‌‌ناسه‌‌ت بڕِه‌وێم و
سه‌‌رگه‌‌رمی سه‌‌ما سه‌‌رمه‌‌دی سه‌‌ردارییه‌‌ مه‌‌ستم

په‌‌روازی په‌‌لم پردی په‌‌ژاره‌‌م ده‌‌پوێنێ
ڕِووخانی سنووری په‌‌مه‌‌یی بایه‌‌ كه‌‌ هه‌‌‌ستم

خوای خه‌‌نده‌‌ وو خۆر و خه‌‌وه‌‌ ئه‌‌م خێوی خه‌‌یاڵم
به‌‌و هۆ‌یه‌‌ كه‌‌ وا بێ وزه‌‌ وو به‌‌سته‌‌یه‌‌ ده‌‌ستم

هه‌‌‌ر كارێ ده‌‌كه‌‌م چاره‌‌یی داها‌تی له‌‌ لایه‌‌
من بێ خه‌‌به‌‌ر و پۆوی به‌‌ بێ هووده‌‌ ده‌‌به‌‌ستم

برژانگی بژار و به‌‌ برۆ تیری موژه‌‌ی حه‌‌ق
پێكانی به‌‌ په‌‌یكان و به‌‌ په‌‌یكی مه‌‌یه‌‌ مه‌‌ستم

خوێن نایه‌‌ له‌‌ جێ تیری موژه‌‌ی سه‌‌روه‌‌ری مه‌‌ستان
بارانه‌‌ له‌‌ چاو دێت و كه‌‌ جۆگه‌‌ی هه‌‌‌ڵ ئه‌‌به‌‌ستم

تا دێت و هه‌‌‌ناسه‌‌ی دڵه‌‌كه‌‌م ده‌‌سكه‌‌نه‌‌ كا با
به‌‌ر بۆنی شنه‌‌ی خۆری خه‌‌رامانه‌‌وه‌‌ مه‌‌ستم

ئه‌‌ستێره‌‌ له‌‌ گه‌‌ڵ شه‌‌و ده‌‌شه‌ڕێ تا بدڕێ ڕه‌‌ش
په‌‌رده‌‌ی نه‌‌شه‌‌مه‌‌ی ڕه‌‌ش شه‌‌قی كا شه‌‌ققه‌‌یی شه‌‌ستم

فواد جهانی بانه


behnam5555 07-31-2011 01:17 PM


وێڵ

ئێره‌ مه‌مله‌كه‌تی په‌پووله‌یێكی وێڵه‌
شوێن پێی چاوه‌كانی به‌ سه‌ر چه‌تره‌كه‌مه‌وه‌ دیاره‌
هه‌ر جار كه‌ ترووسكه‌ی
له‌گه‌ڵ نوورباڵای شه‌قامه‌كه‌ی به‌رانبه‌رم
شێت ئه‌بێ
تۆ له‌ په‌نجه‌ره‌یێكی وێڵه‌وه‌ دێی
وێڵ به‌ دوای خۆت دا ئه‌گه‌ڕێی
كه‌ له‌وانه‌یه‌ من بم
برژانگت سێبه‌ر و
چاو ... ئاوپژێنی
هاوین هه‌واری گۆناته‌
هه‌ڵمێكی وێڵ
له‌ په‌نجه‌ره‌ی مه‌مله‌كه‌تی سیماته‌وه‌
باڵ ئه‌گرێ
من به‌ شوێن پێی وشه‌كانته‌وه‌ وێڵ
تۆ و كاغه‌ز و خیابان و
هه‌راهه‌رای ئه‌و منداڵه‌ی بنێشتی بووبی ئه‌فرۆشێ
باڵ لێ ئه‌ده‌ن ... وێڵ
به‌ سه‌ر شاری چاوه‌كانم
بێشه‌رمانه‌ چراسووری سه‌ر شه‌قامیش
چاو داده‌گرێ و
ناسك
له‌ناو دووكه‌ڵ و ده‌نگه‌ و هه‌ناسه‌ی خیابانی شار
به ‌باڵای هه‌ورێكا هه‌ڵ ده‌زنێی
كه‌ بچیته‌وه‌ بۆ لای خۆت
منیش وێڵ
شوێن پێی چاوه‌كانت
به‌ سه‌ر گۆنای چه‌تره‌كه‌مه‌وه‌
ژانێك له‌ ناخی پێنووسه‌كه‌مه‌وه‌
زووخاوی زه‌مه‌ن ده‌ڕێژێ
تۆ ...
نازانم . نازانم ڕه‌حه‌تی گیانم
نازانم ڕه‌حه‌تی گیانم نییه‌ كه نه‌بی یا من بی
یا چۆله‌كه‌ی سه‌ر بانی دراوسێكه‌مان
مه‌لی ماڵی دڵم وێڵه‌ له‌ هێلانه‌ی گڵی تۆ دا‌
كه‌ تۆ من بی ئه‌من كێ بم له شانی سه‌ر چڵی تۆ دا
وه‌ره‌ ئه‌ی یاری خیابان و فه‌زای پڕ ڕه‌مزی كه‌یهانیم
كه‌ بێ په‌روانه‌ په‌روانه‌ی هه‌ناسه‌م بۆ دڵی تۆ دا
ئه‌رێ له‌م ژان و بان و خیابان و هه‌ناسانه‌ گه‌ڕێین
خانم ...
له‌ كوێ ئه‌ته‌وێ دابه‌زی ؟
ئیتر هه‌وره‌كان به‌شی سییه‌كانی تۆ هه‌وایان پێ نییه‌
منیش تاقه‌تم به‌ تاقی چاوه‌كانته‌وه‌ وێڵه‌ وێڵ
تا ... نا تای نییه‌
تا مه‌مله‌كه‌تی په‌پووله‌یێكی وێڵ
كه ‌به‌یانیان له‌ ناو هه‌وره‌كاندا
بۆ من ئه‌پاڕێته‌وه‌ وێڵ
تا ئاسمان
كه‌ من له‌ تۆیش دا وێڵ ئه‌و ئه‌بینم
نه‌رم دووووووووووووووووووووووووووووو وووووووووووووووووووووووووووووو ووووووووووووور ئارام وێڵ
نه‌رم نزیك ئارام وێڵ

" فوئاد جه‌هانی " بانه


behnam5555 07-31-2011 01:19 PM


له شه‌ونامه‌ی

شاعیرێكی گڕتێبه‌ر بوو
قه‌قنه‌سێكی ئاهوورایی
په‌ڕه‌ی شیعری هه‌ڵده‌گرت و
قووتی ده‌دا
له‌ دواڕۆژا قه‌قنه‌س سووتا
دیوانێ شیعر له دایك بوو
***
ئازاد و ئاواره
له ژێر داری ئاسمانه‌وه
ئه‌ڕوانمه گردی ته‌مه‌ن
تا فرمێسكی په‌ڵه‌هه‌ورێك
بم ماچێنی
ئاواره‌ و ئازاد
***
جادده‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه و
من
ماڵئاوایی له ڕابردوو
ڕێبوارم و
جانتای سه‌فه‌رم له شانه
جادده خوایه و
بۆ هه‌میشه له‌ گه‌ڵمایه
***
به ئازاری حه‌زێكه‌وه
تا دوا هه‌ناسه‌ی دابڕان
ده‌چریكێنم
باڵی ده‌نگم با ئه‌یبات و
به‌ نامۆیی
دوای چه‌ند چركه
ده‌‌گاته‌ گوێم ...
ئای چه‌ند چركه ...
***
له نێو ته‌می كوێستانه‌وه
ده‌ڕوانمه شارۆچكه‌كه‌م
هێنده‌ی دڵم ناحه‌زێم و
لێم ون ده‌بێ
گه‌مارۆی دا
فسفۆڕ و ئاور و بارووت
تا ئه‌مشه‌ویش نامۆ بین و
له تاسه‌ی حه‌ژمه‌تا بمرین
***
له ئاوه‌نگی بیرێكه‌وه
گوێ قوڵاغم
بێده‌نگی گوێم ئازار ئه‌دا
له‌پڕ شریخه‌ی هه‌ورێك و
شه‌سته ‌باران
ڕام ئه‌ماڵێ و ئه‌مشواته‌وه
***
له ده‌لاقه‌ی ده‌روونه‌وه
ده‌ڕوانمه ئه‌ستێره‌كان
تا ئه‌ستێره
شه‌رم ئه‌كا
دائه‌مركێ
***
به‌یانییه و
نه‌رم نه‌رم
له‌گه‌ڵ هه‌تاو
سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م
تا ته‌رمی شه‌و
به خاكی غوربه‌ت
بسپێرم
غوربه‌ت ڕۆژه‌ و
لای ئێمه‌ شه‌و
به‌ڵام هه‌تاو
دێت و ده‌چێ
به غه‌ریبی
سه‌فه‌ر ده‌كا

فواد جهانی بانه


behnam5555 07-31-2011 01:21 PM


زستانی بانە

كەفی بەفــــری لە لەش ئاڵاوە لـــە جستانایە
بـــەژنی كیژێكە دەڵــــێی بــــانە لە نێو وانــایە

دەرودۆڵی بەسەهۆڵ وگوڵە بەفرینە تەزی
سەر لە نێو ئێخە چەمی دەستە لە گیرفانایە

تەمی پێدەشتی شەرم قیتە وەكوو یاڵی ڕەوەز
جــوانوە و ڕام و لـــە ئاوزەنگی كــەلی خانایە

زوقم وسیخواری وەسەردەڕژێ نوقڵ ئاسایی
بووكی نـــــــەورۆزیە سەودای و لـــە سازانایە

ڕابماڵێ كە لە سەر ڕوومەتی سپیاوی ڕنــوو
نــازی ڕازانــەوەیە و ڕەمــزە لــە سەرمــانایە

چاوی پڕتاوی بەشەڕ دێ لە تەكی تاریكی
چارەنووسیشی لە گەڵ تاو لە گرێ دانایە

لێـوی سـۆرانی بە لا جانگەوە نووساوە هەتـــا
بە هــەنــاسەی وەشەكێ بسكی لە هەستانایە
سوران


behnam5555 07-31-2011 01:22 PM


كۆچ

كە كۆچ ئەكەی
پەڕەسێلكەی شێعرم زیزە
لە سەر دارتەلی تەنیاییمه ەڵكوڕماوە
كە كۆچ ئەكەی
نەغمەی پیت و وشەم كپە
لە ئەوكی غوربەت و خەما بەجێ ماوە
من و پەڕەسێلكەكانی بانە شێتین
كە دڵ بە تۆ و بەخۆر ئەدەین
هەر كەهەتاو
ئێوارانە
خولیای ئاوا بوون ئەیگرێ
تەنیا دڵم
حاڵی ئەوپەڕەسێلكانە
بۆ ورووژان هەست پێ ئەكات
هەر كە ئێوەش لە تۆرانن
هەر ورووژان
دیمەنی خەمەكانی من نیشان ئەدات.

سوران


behnam5555 07-31-2011 01:23 PM


گەرووگرترین بوغزی ویستن

گزینگم دەوێ
زیت
شنەم دەوێ
شێت
بە دەم ئەو شنە گزینگاویەوە
تۆم دەوێ تۆ
بۆ بە زیتەڵانی گەیاندنی شێتیم .
....
چ بوغزێكی گەرووگرە
ویستن
لەم كێڵگە گڵمەتاویەدا
بە بەر ئەم ئاسمانە عەبرەشەوە
....
سۆران حسینی


behnam5555 07-31-2011 01:50 PM



چیڕۆکێک تا شێعربوون


دیسان هاتمه‌وه‌
دیسان هاتمه‌وه‌ تا چێڕۆکێک تان بۆبگێڕمه‌وه‌
منم ده‌ریا
دیسان ده‌یگێڕمه‌وه‌
چیڕۆکی ئه‌و تاوانه‌ی له‌ خۆي دا خنکا و دووباره‌ژیایه‌وه‌.
له‌ حه‌زه‌ب بوونی دووباره‌ی تاوان دا
تاریکی به‌ گژ مێهره‌بانی دا هاته‌وه‌
نازانم هه‌تاکه‌ی
ده‌ریا له‌ خۆی دا بخنکێ و
چه‌م ئۆخه‌ێ نێ یه‌تێ
هێنده‌ باسی چه‌تروماچ کرا
باران بوو به‌ په‌یکه‌ره‌ی ڕووناکی و
هه‌ر له‌ زگی هه‌وردا مایه‌وه‌
هه‌وریش........
ئیتر نازانم چی لێهات
چه‌تر و په‌نجه‌ره‌ و ماچ
چیتر ڕێک ناکه‌ون
بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی گه‌ڵازه‌رده‌کانیپاییز
گوێ بگرن گوێ
له‌ ویشک بوونی دووباره‌ و هه‌زارباره‌ی دارستاندا
چیتر داره‌کان نابن به‌ تابووتیان به‌ سێداره‌
ئاخر له‌ خواردن مانیان گرتبوو.
چاک نابێته‌وه‌
به‌ ڕووناکی کراسی باران و جلی به‌هار
ئاخ چه‌تر...
بۆ شه‌رم ناتگرێ
هێنده‌ ماچت پاراست له‌ ته‌ڕبوون
بارانت له‌ بیر چۆوه‌
ئاخ په‌نجه‌ره‌...
بۆ شه‌رم ناتگرێ
هێنده ژیر بووی له‌ خۆت دا
چاوه‌ڕوانیت له‌ بیر چۆوه‌
ئاخ ده‌ریا چه‌ند ڕووسووری
هه‌موو ڕۆژێ
شه‌پۆله‌کانت ده‌ستێ به‌ زولفی باراندادێنن
چاوانی ئاسمان کلڕێژ ده‌که‌ن
سه‌یرکه‌ن
چوار میوان هاتن
بوون به‌ میوانی ده‌ریا
هه‌ریه‌ک شێعرێ به‌ ده‌سته‌وه‌
یه‌که‌میان...هه‌رکه‌ بوو به‌ به‌هار
زستان سه‌ری خاکه‌لێوه‌ی بڕی و هه‌ر له‌ به‌رده‌رگای ماڵی
هه‌موو چاوکه‌ژاڵانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌داناشترا
دووهه‌میان ...پێش ئه‌وه‌ی ببێ به‌ میوانیده‌ریا
پێیان کوتبوو:
تۆ شاعیر نیت
سێهه‌میان... له‌گۆێزه‌بانه‌ی وشه‌کان دا
له‌ وه‌زن و مۆسیقا ده‌گه‌ڕا
چه‌ند نێو تۆمار کرا
به‌ڵام ...مخابن
پێش ئه‌وه‌ی ببێ به‌ کچی دایکی
به‌ هۆی نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌س کۆچیدوایی کرد
چواره‌میان ڕێگایه‌کی دووری پێواوه‌
ئێستاش ماوه‌یێکه‌ هه‌ر میوانه‌ و
بۆته‌ به‌شێک له‌ ده‌ریا
ده‌ریاش ئاوا کۆتایی به‌م چیڕۆکه‌ هێنا:
هه‌موو داوه‌ڵێک ڕۆژێك مێشکی بۆگه‌ن ده‌بێ له‌ژێر هه‌ڵپه‌ڕکێی باران

یاقووب خزری

behnam5555 07-31-2011 01:54 PM


پارچە خەندەیكی ناشیرین فورمم پێ ئەدا
كۆتایی ناێە
هەڵبەستی ئەمڕۆم ساكارە لە بەر چاوی خەڵكی ئەم شارە
لە ئێوارەێكی وەنەوشەیی
پڕ بە ناسكی خیاڵم
لە پانتای شێعریكی بێ نانو ناو تامێك ئەچێژم
بەهەزار بسكی ئارزوو نیگا ئەكێڵم
زەمان تون تون لە باوشما خۆی گردووە
چە جەزبەێك تەڕم ئەكا لە بێ بارانی
كپ ئەبم لە تێژ ترین بۆنی سەر شەقام
كۆتای ناێە
خۆم لە ڕەنگی ئاوا ئاسمانیتر كردووە
دڵ داگیراوی هەوری تە ماشاكانە
كۆتای ناێە
جارو بار هاوار ئەشكێتە سەر بەردەكان
تەنیا خوا حەز لە بونم ئە كا
بۆ ڕجمی ڕەسمە ناشیرینەكان
لە زەكاتی ماچەوە ئایین ئەدەن
كۆتای ناێە
پارچەخەندەێكی ناشیرین فوڕمم پێ ئەدا
چە دەسكردێكم هەیە لە فەرمایشە بێ فوڕمەكان
من لە تۆ بونم هەیە
تۆ لە من
نا بم دۆزنەوە لە ناموس بۆ بەژنو باڵاێەكی بێ تانو پۆ
كوا پەیكەرەیی راستیەكان
واكوتو پڕ.. ئەكەونە خوار
ناڕژێت هیچ.. ئەندیشەێك بە ڕوباری ڕۆحم
لە بسكێ زەوی پڕ بم لە خۆم
دوور بم لە تۆ
كۆتایی ناێە
..لەمم تۆفانە شێعرە وە دەس پێ ئەكەم
باكو لە دەشتە بێ دەشتەكانی خۆما مات مات ...
كیش نەبمە رۆت...

جه‌میله‌ چووپانی


اکنون ساعت 06:10 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)