پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 10-26-2011 12:58 PM

رابردووى زينم سه راباى خه مه
زامى دابران جاره ى ئه سته مه
تروسكه ى هيوام برسه ى ماته مه
جوار وه رزى سالم تاريكى و ته مه

هه نكاوى نانينم به ره و رووناكى
كورى خوريش بم هام له تاريكى
هاوارى ناخم ئه كاته ئاسمان
ج رييه ك ئه مبات به ره و رووناكى

به هه ست

behnam5555 10-26-2011 12:59 PM

هه‌ناسه‌که‌م

بريار ئه‌ده‌م خۆشه‌ويستيت ئه‌خه‌مه‌ سه‌رچاوانم

ڕۆژگاری ره‌ش به‌رێ ئه‌که‌م وه‌لای ئه‌نێم خه‌مه‌کانم

خۆشه‌ويستيه‌ک تا ئێستا بۆ هيچ که‌ه‌سم ده‌ر نه‌بريوه

نه‌هاورێيه‌تی نه‌ عه‌شق به‌منيانه‌وه‌ نه‌ديوه‌

سه‌راتا وام ئه‌زانی ته‌نيا خۆشه‌ويستی نيه‌

بروام نه‌بو واله‌ناکاو دڵم پربێت له‌م شاديه‌

سوپاس بۆ خوا له‌پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌نيا بمبه‌ن بۆ سه‌يوان

که‌سێکی وه‌کو تۆم ناسی دڵنيای کردم له‌ژيان

له‌ئێستاوه‌ به‌ڵێن ئه‌ده‌م تادواهه‌ناسه‌ی مردنم

خۆشه‌ويستی و عه‌شق سۆزت مه‌رگ داينێ له‌گه‌ردنم

دوامردنيش ئه‌گه‌ر هاتی تۆ بۆسه‌ردانی گۆره‌که‌م

ره‌نگه‌ گوێت لێبێ ئه‌ڵێم ده‌ک به‌خێربێي هه‌ناسه‌که‌م

behnam5555 10-26-2011 01:02 PM

گا له‌نێو زیندانی نیگا

لـه‌وکـاتـه‌وه‌ چــاوت بـڕیـوه‌تـــــه‌ چـــاوم
نیـگات، نیگامـی لـه‌نێـو زینـدانـی چـاوت دیـل کـرد

شه‌ووڕۆژ مه‌حکومی حوکمی دییده‌ت بووم
به‌ده‌ستی نیگای دڵ، ڕه‌وانه‌ی سێـداره‌ی نـاخ کـرد

چــــــه‌ن خـۆشــــــــه‌ ئـــــه‌و مـــه‌رگـــــه‌
کــــه‌ بــه‌ خــه‌نجـــــــــه‌ری نیـــــگــای تــــۆ بێــت

نــــــــــه‌ك بــــــــــــــــه‌ ژه‌هــــــــــــــــری
ده‌ستــــی پیــاڵـــه‌ی ژیــــان، گـــــــۆزه‌ بشــکێــت

ئــــه‌و کفنـــــــــه‌ش چــــه‌ن جـــوانــــــــه‌
کـه‌ بــه‌ نیـــــــــــــگــات ، کــفــــــــــن کـــــرێــت

بــــــه‌ســـــه‌مــــای تـــــــــوڕه‌ی بــــــاش
خـاك ڕۆحـی بمـژێ، جه‌سته‌ به‌هێسـك بفرۆشێـت

وه‌ره‌ تــــــۆ ڕۆح کێشــــــی مــــــن بـــــه‌
بــا لــــــه‌ش بـــــێ بـــــاك ، تــه‌سـلیمـی خـاك که‌م

له‌سه‌ر کێلیش،ئـاێـه‌ی نیگا بنووسه‌ بووم
شـه‌ده‌ش بکێشه‌ به‌سه‌ر قه‌بـرم، با بجووڵێ خـاکم

گه‌رڕۆژێ،هـه‌زارجار به‌فـه‌لاقـه‌ش‌ بکێشرێم
با بـه‌ پـه‌نجـه‌ی نیـگات،عــه‌زابی گۆڕ لـه‌یـاد کـه‌م

که‌ماڵ ماملێ

behnam5555 10-26-2011 01:04 PM

پاش ساڵانێک خۆشه ویستی یه که م جارمه بیرت نه که م
یه که م خه ومه تۆی تیا نه بـــی دڵــم تێکه ڵ به تۆ نه که م

ته نیـــا ئاوێنـــه ی ژووان زانی که من تۆم خۆشـــویستـــووه
بۆیه پێم ووت پرسیــاری کرد به چی سه رت سپـــــی بووه؟

ساڵانــێ بوون و تێپه ڕین وه ک خوێندنـــی من له زانــــکۆ
ئه م عه شقه مان ته واو نه کرا هه ڵی واسین وه ک و تابلۆ

ئێستاش وه کو یادگاریه ک نامـــه ی یه که مـــت له لامــــه
با ئه م عه شقه ش ببڕێته وه وه ک کۆتای هه مان نامـــــه

behnam5555 10-26-2011 01:24 PM

دڵ دیلی تۆ

ته‌نها چاوی مه‌ستت داگیری کرد مه‌مله‌که‌تی خۆشه‌ویستیم به‌ده‌نی کردم به‌ دارا
بومه‌ نیشانه‌ی خۆزگه‌ت وهۆگری جه‌مالت ودڵ بۆت پڕ ئه‌وین و پڕ ئێشو زارا

وڵاتی ئه‌شقم و دڵی پڕ جۆشم قوربانی گوڵێک بێت داته‌ ده‌ستم
سه‌دا خۆش و به‌ژن شۆڕ دڵ وانه‌ی خۆشه‌ویستییه‌و په‌یمان بێت بۆ تۆی ده‌به‌ستم

ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ شلو مل خان ده‌رگای دڵ ئاوه‌ڵایه‌و فه‌رشی سوری سه‌ره‌ڕێیه‌
دڵ دیلی تۆم هه‌ناسه‌که‌م ده‌فته‌ری سنگم پڕ له‌ وشه‌ی پاک وخۆشه‌ویستیه‌ بۆ تۆیه‌

هه‌ربۆیه‌ ده‌ڵێم دڵ دیلی تۆیه‌و ئاشقه‌و خۆم داو له‌م خولیایه‌
دڵخوازه‌که‌م چونکه‌ له‌دوای باڵات چاوم هیچ جوانێک نابینێت له‌م دنیایه‌

ده‌سا وه‌ره‌ ئامێزم به‌ له‌نجه‌و سر نوکی پێ وه‌ره‌
گه‌ر هاتی به‌ره‌و ژوان به‌ دڵ وه‌ره‌ زوڵفت شانه‌که‌ خۆت ته‌نیا وه‌ره‌

جیهانگیر جاف

behnam5555 10-26-2011 01:27 PM

پێناسه‌ى
رِوحێك


خه‌ڵكى به‌تۆى گوڵ
ده‌ڵێن مانگ
منیش نامه‌وێت تۆمانگ بیت
چونكه‌ مانگ ته‌نها جوانى یه‌
تۆدنیایه‌كیت له‌باران
نمه‌ى سۆزت
بۆبیابانى دڵه‌كان
شیفاده‌رو فریادره‌سه‌
بۆسه‌حراى دڵى خه‌ماویش
دیارى ده‌ستت...
چه‌پكێك گوڵ و
خه‌نده‌و بزه‌یه‌كى گه‌شه‌.

سه‌ربه‌ست محمد

behnam5555 10-26-2011 01:28 PM


وا زم لێ بێــــنه‌


من نـه‌م زانـی ڕازه‌کانت هـــی دڵــت نێن هــه‌ڵبه‌ستـراون
وه‌کوو ئـه‌کـتـه‌رێك بۆ شـــانۆ ، پێشـتر پــرۆڤه‌ پێــکراون

من ڕوحم کرد به‌ سابات بۆت تۆ هه‌ر ئه‌‌سرینت پێ ڕشـتم
به‌ده‌ر لـــه‌ خــه‌م و ئــه‌ندێشه‌ کوا ؟ چیترت بۆ جێهێشتــم

لــه‌م ووڵاتــی غــــه‌ریبیه‌دا کــه‌سێك نـی یــه‌ بمدووێنـــێ
ببێته‌ مــیوانــــی دڵـم چــه‌مکــی بــێ ده‌نــگـی بشکێنـــێ

خــۆزگــه‌کــانــم گشتی مـردن بۆم داناون خـــه‌م و پرســه‌
تۆش هه‌ر ئاوابێ ویژدان به ته‌نها جارێك لێم مه‌پرســــــه

له‌و ڕۆژه‌وه‌‌ی دڵ غـــه‌ریبه لــی تۆراوه‌ ئه‌شق وئـه‌ویــن
ته‌مه‌نیشم هـه‌نگاو ده‌نێ بــۆ ده‌ڤــــه‌رێك لـــه‌ هه‌ڵ وه‌رین

تۆ هه‌میشه‌ هه‌ردڵ ڕه‌ق بووی نوقوم بوی له‌بێ ویژدانــی
ئـیـتـر به‌سـیـه‌ وازبـێـنـه‌ لێـــــم دادت نـــادا پــه‌شیـمانــی‌



behnam5555 10-26-2011 01:29 PM


جێم مەهێڵه


جێم مەهێڵ‌ کزەی جەرگم

چی دی بێ تۆ ئۆقره ناگرم

ئەو ڕۆژانەت بۆ له بیر چوو

ئەمردی بۆم بۆت ئەمردم


جێم مەهێڵه هێشتا زووه

تەمەن زۆری لە پێش ماوه

کۆرپەی ئەشقمان نوستووه

تۆ چیت له رۆیشتن داوه


جێم مەهێڵه و بگەڕێوه

تەفره مەخۆ به عەشقێ تر

بروا ناکەم هەرگیز وەك من

خۆشی بوویێ کەسێکی تر


بگەڕێوه هەتاکو کەی

دوریت ئەکەی به دۆزەخ بۆم

ئەشقت ئەکەی به ئاگرێ

دام ئەگیرسێنی وەکو مۆم


behnam5555 10-26-2011 01:31 PM


تۆ چوزانى...؟
خەمەکانم چۆن دەمهێننە سەر یادى تۆ؟
کاروانى خەم یاخی دەبێ بە بیستنى ناوەکەى تۆ
تۆ چوزانى...؟
ئەو دڵەى من چەندە عاشقى یادى تۆیە؟
دڵى سیسم گەشاوەیە کە نزیکە لە دڵى تۆ
تۆ چوزانى...؟
بیناى چاوم چەند تاریکە لە نەبونى چاوەکەى تۆ؟
نورى چاوم لە کزبوونە ئەگەر نەبێ شەوقى ڕوى تۆ
تۆ چوزانى...؟
زامى ئەشقى "ئەوینى ون"چەندە سەختە؟
چەندە سەختە ناسۆرى دڵ..؟
چەندە سەختە ونبونى تۆ...؟


behnam5555 10-26-2011 01:32 PM


ئه‌ڵین له‌وه‌رزی به‌هار گوڵان ئه‌گه‌شێنه‌وه‌

دڵی بێباکی منیش به‌س به‌تۆ ئه‌کرێته‌وه‌

ئه‌ڵێن کاتێ هاوین دێت تیشکی خۆر گڕوتینه‌
که‌چی دڵی تۆ سارده‌و له‌سڕبونا غه‌مگینه‌

وتراوه‌ڵایزی زه‌رد خه‌زان له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ
خۆ تۆ هێند منت وه‌راند ڕێژه‌ڵێوه‌ر شکێنێ

ئه‌ڵێن زستانی ته‌زیو به‌فری ساردی له‌کۆڵه‌
وه‌رزه‌کان ڵڕو چڕن،وه‌رزی دڵی من چۆڵه‌.

سروه‌دڵخۆش


اکنون ساعت 10:26 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)