پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 11-13-2011 06:23 PM


سه‌ركۆنه‌.....
سه‌ركۆنه‌ مه‌كه‌!
سه‌ركۆنه‌كه‌ران
له‌ قوڵترین ره‌نگی تۆخی سووری خوێنن
یان له‌ ته‌شقان یان له‌ عه‌رشان
تاك و ته‌نیا
به‌بێ خه‌نیم
به‌رهه‌می وان
كۆڵێ ره‌نگین
له‌ خه‌فگه‌یه‌كی ته‌وژماوی
له‌ درِناڵی سه‌ر دۆندی خه‌م
سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ن
ناژین به‌بێوه‌ی
سه‌ركۆنه‌ده‌كه‌ن،
تۆش
وه‌ك من به‌ به‌هیف
نه‌ له‌ په‌رپه‌رِۆچكه‌ی ئاسمانا ببه‌ و سه‌ركۆنه‌ بكه‌
نه‌ هه‌میش برِۆ ژێر خاك و ببه‌ سه‌ركۆنه‌ كراو.!؟؟؟؟
نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری

behnam5555 11-13-2011 06:24 PM


چ...چ ....

ئاوی په‌نگاوت بینیوه‌؟
ته‌مه‌ن ناكا و بۆگه‌ن بوونی سروشتی و دیمه‌نی خوایی دزێو ده‌كا!!
قه‌ت بینیوته‌ ؟
یان
بیستوته‌؟
كوێره‌ رێگه‌،
رێگه‌ی ساكاری سه‌كه‌وتن،
رێگه‌ی نزیك بوون له‌ میچی ئاسمان بێ هه‌ڵزنین،
قه‌ت سه‌رنجی راكێشاوی؟
ئاوێنه‌ی تۆ،
ده‌سته‌واژه‌ی خۆت له‌ گه‌ڵ خۆ؟
خۆت كز مه‌كه‌
بیڵێ،بڵێ.....
برِوات هه‌بێ
ئه‌گه‌ر برِوات به‌ من هه‌یه‌
هه‌ڵزنێنی هه‌ورازی به‌رز
بفرِیت
برِۆی به‌ره‌و ئاسۆ
هه‌رهه‌مانی و هه‌مان ده‌بی!!!

نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری



behnam5555 11-13-2011 06:25 PM


بێ كه‌سی بۆ
هاوده‌نگم به‌ ئه‌ی تاكه‌ مۆم
لێت تێناگه‌م به‌ وه‌ڵڵاهی،
بۆ ئێش و ئازارای ئه‌وان
په‌رێشان و په‌ شێوی و
تاكو بڵێی په‌شۆكاوی،
خه‌مت
كێوی خه‌می چین و
نیگاكانت گه‌رمای ده‌سپێكی كازیوه‌ و
یه‌كه‌م تیشكی دابرِانه‌،
لێت تیناگه‌م!!
بۆ خه‌ڵك چۆن و
له‌ به‌ر چیه‌ بۆ من ئاوای.!؟

نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری


behnam5555 11-13-2011 06:27 PM


شه‌پاڵ
شه‌پاڵ هه‌ر تۆی
گه‌رمی و دڵ خۆش،
نه‌ سودا سه‌ر نه‌ مه‌جنونی ئاو و ئاڵسكی ،
نه‌ ئاو و ئاڵسكه‌ مه‌جنونت.
ده‌ستی بایه‌
له‌ گه‌ڵتایه‌ و
له‌ سوچێكی دڵیشت بێت
خۆی داڵده‌دات.
كوێره‌ رێكه‌ی
هه‌مووی ریگه‌كانی ئاسۆ
له‌ تۆ دایه‌
كۆتایی دێت
له‌ گه‌ڵ تؤ دان
له‌گه‌ڵیان نیت..

نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری

behnam5555 11-13-2011 06:28 PM


گۆشه‌ كه‌ناران
هیچ كه‌س وێنه‌ی من خوا ، داماونه‌بێ
فرمێسكی چاوی جۆگه‌ی ئاو نه‌بێ
دڵی وه‌ك كوره‌ی زه‌رِ به‌ تاو نه‌بێ
له‌ ده‌س دڵداری دڵشكاو نه‌بێ
جه‌رگ و ده‌روونی هه‌ڵقرچاو نه‌بێ
عاشقی ڵیو و كۆڵم و چاو نه‌بێ
گیرۆده‌ی پرچ و قژی خاو نه‌بێ
ته‌وقی عه‌شق له‌ مل كراو نه‌بێ
مه‌عشوقی جه‌فای له‌ لا باونه‌بێ
به‌ هۆی دڵداری وا به‌د ناو نه‌بێ
به‌ به‌د ناو ناوم زرِا له‌شاران
هه‌ی داد ته‌دبیرێ، په‌ی دڵ دڵداران
داماوی ده‌سی یاری بێ وه‌فام
مه‌جنون بۆ له‌یلا چۆن بوو منیش وام
فه‌رهاد ناگا پێم له‌ دین و مه‌رام
بۆ عه‌شق ئه‌م دنیام له‌ خۆم كرد حه‌رام
كه‌چی عه‌شقه‌كه‌م نه‌گه‌ییه‌ ئه‌نجام
دڵشكاو ترین عاشقی دنیام
ئاگری دووری به‌ربوو تێم سووتیام
خوا خۆی ئه‌زانێ ، تائێسته‌ چۆن مام
بۆگه‌رِانه‌وه‌ی هێشتا به‌ ته‌مام
یه‌عنی جارێ تر ئه‌و دێته‌وه‌ لام؟؟!!!
هاتنی مه‌حاڵ لای من خه‌یاڵه‌
خه‌یاڵ درۆیه‌ و هاتن مه‌حاڵه‌.
تایفه‌ی عاشقان هۆزی دڵداران
دڵشكاوانی گۆشه‌و كه‌ناران
هه‌ڵۆی سه‌رشاخان، كه‌وی بناران
ئاواره‌ی وه‌ته‌ن غه‌ریبی شاران
حه‌كیمی به‌غدا، دكتۆری تاران
ساحیبانی باغ به‌ی و هه‌ناران
فه‌رمانده‌ی عوشاق، زانیاری تاران
حه‌بیبان دڵ، نۆشدارو داران
په‌ی تیماری دڵ ، عیلاجێ یاران
با به‌س برِێژێ ، فرمێسك وه‌ك باران
زامی دڵ عیلاج بكه‌ن به‌ جۆرێ
زامم وای لێهات هه‌وی لێ چۆرِێ.
هه:هه ژار


behnam5555 11-13-2011 06:29 PM


كه‌ر و به‌شه‌ر


رۆژێك له‌ رۆژان بۆ كۆڵه‌ گه‌شێك

رێم كه‌وته‌ ناو سارایی و ده‌شتێك

دیم كه‌رێك هه‌یه‌ ، له‌م ده‌شته‌ چۆڵه‌

خۆی ئه‌گه‌وزێنێ له‌م خاك وخۆڵه‌!

پێم خۆش بوو كه‌مێك سه‌ر له‌سه‌ری نێم

خۆم بناسێنم پێی بیژم من كێم

هه‌چه‌ن من كه‌م كه‌م لێی ئه‌چوومه‌ پێش

ئه‌وكه‌وته‌ ناوی خه‌یاڵ و ئه‌ندێش

بۆ ئه‌وی به‌شه‌ر بۆ لای كه‌ر بچێ

یان باری ئه‌كا یان سواری ئه‌بێ

كاتێك كه‌ زانیم ئه‌وئه‌ترسێ لێم

وتم مه‌ترسه‌ من بۆلای تۆ دێم

راستیان وتووه‌ خه‌ڵكی له‌مه‌وبه‌ر

عه‌قڵ و مه‌عریفه‌ت نه‌دراوه‌ به‌ كه‌ر

كه‌ری به‌سته‌ زمان هه‌ته‌ گفتوگۆ

وتی ئه‌ی به‌شه‌ر من باشم یا تۆ

من كه‌ی وه‌كو تۆ بۆ ماڵی دنیا

ره‌حم و به‌زه‌ییم یه‌كجاری لێ سه‌نیا

ته‌یاره‌ و تۆپ و موشه‌ك و ئه‌تۆم

پاپۆرِی جه‌نگی بان ده‌ریا و بن گۆم

سازاندووتانه‌ بۆ یه‌كتر كوشتن

بۆ ناحه‌ق خوێی بێ تاوان رِشتن

به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ئه‌ی ئاغای به‌شه‌ر

گله‌یت هه‌یه‌ تۆ له‌ عه‌قلی كه‌ر

كه‌ر كه‌ی وه‌ك به‌شه‌ر ئه‌كا جاسووسی

جارێك بۆ ئه‌ڵمان ، جارێك بۆ رووسی

كه‌ر كه‌ی تریاك و سیگار ئه‌كێشێ

كه‌هات و نه‌كرد سه‌ری بئێشێ

به‌شه‌ر كه‌ی دیوته‌ كه‌ریش وه‌كوتۆ

بۆ ماڵی دنیا ده‌ست كا به‌ درۆ

قه‌سه‌می ناحه‌ق له‌ لای كه‌ر نیه‌

كه‌ر كه‌ی ئه‌زانێ جنێودان چیه‌!

له‌ لای پۆلیس و له‌ حزمه‌ت قازی

كه‌ر هه‌رگیز نایكابه‌ پارتی بازی

تاره‌ی ئه‌وریشم، جل وبه‌رگ حه‌ریر

بۆچی به‌ خه‌ڵات ئه‌یبه‌ن بۆ ئه‌میر؟

ئابرِو چوونی كه‌ر یه‌كجاره‌ له‌ ساڵ

به‌ڵام خۆ به‌شه‌ر دایمه‌ وا به‌ فاڵ!

تادوێنێ بارم بۆ كێشای به‌شان

شه‌وو رۆژ كارم ئه‌كرد بێ وچان

پشتم له‌ ژێری قورسایی بارا

له‌ خزمه‌تتا بووم له‌ لادێ وشارا

ئه‌گه‌ر بۆ جارێ بنه‌وێ چۆكم

خوێنت ئه‌هێنا تۆ له‌ كڵۆكم

به‌نه‌قیزه‌ی تیژ ئه‌هایته‌ سه‌رم

تێر تێر ئه‌تكوشتم چوونكه‌ من كه‌رم

ئێسته‌ كه‌ بوویته‌ ساحێبی ماشین

له‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆی ئه‌چی بۆ چین

كه‌ر و قاتر وماین له‌ بیر چوون

ئه‌مه‌یه‌ وه‌فای پیاوی په‌ستی دوون!

ئه‌گه‌ر گۆشتی كه‌ر بخورایه‌ بۆتان

منت ئه‌برد تۆ بۆماڵی خۆتان

هه‌ر گیان له‌ به‌رێك گۆشتی حه‌ڵاڵه‌

ده‌ر چوونی له‌ ده‌ست به‌شه‌ر مه‌حاڵه‌

منیش كه‌ زانیم ده‌نگ و باس وایه‌

له‌ گه‌ڵ ئه‌م كه‌ره‌ ساخته‌مان نایه‌

هاتمه‌وه‌ بۆ ماڵ ئه‌وه‌ی به‌چاو دیم

به‌ خه‌تی كوردی و به‌ شیعر نووسیم.


هه‌ڵمه‌ت




behnam5555 11-13-2011 06:31 PM


لاره‌ رێ
پێ ی بڵێن:
بێ وه‌فایه‌،
بێ حه‌یایه‌،
قه‌حبه‌ چۆنه‌ ئه‌ویش وایه‌،
پێ ی بڵێن:
له‌ گه‌ڵما چۆن بێ منیش وام
كه‌ بێ وه‌فا بێ
بێ وه‌فام،
پێ ی بڵێن:
له‌و رۆژه‌وه‌ رۆیشتووه‌
زۆر گۆرِاوم
پێ به‌ندی هیچ عه‌هدێ نیم و
له‌ سه‌ر هیچ قه‌وڵێك نه‌ماوم،
پێ ی بڵێن:
كچ لای من وه‌ك شووشه‌ وایه‌
كاتێك شكا
بێ ده‌نگ ناشكێ و
ده‌ستیش ده‌برِێ و بێ ده‌وایه‌،
ئێستا ئه‌و شووشه‌ی شكاوه‌
هیچ قیمه‌تێكی نه‌ماوه‌
بڵێن ئه‌رِوا به‌ره‌و هه‌ر لا
قه‌ت قه‌ت نه‌یه‌ به‌م ئه‌م لاوه‌.

هه.هه‌ژار


behnam5555 11-13-2011 06:33 PM


په‌یمان شكا!


گیانه‌كه‌م پێم وانه‌بوو قه‌ت

وا به‌ئاسانی به‌ڵێنیمان شكێنی

هه‌وێنی خۆشه‌ویستیمان

بۆ عه‌شقێ تر برِژێنی،

هه‌موو جارێ پێم بڵێی

نامۆیه‌ لای من په‌یمان شكێنی

خۆشه‌ویستیت له‌ دا ناتارێنم

نیه‌ لای من پاشی تۆ شایی و به‌ڵێنی

گه‌رحه‌زی تۆم بۆم نه‌بێ

به‌رگی بووكێنی له‌به‌ر ناكه‌م

بێجگه‌ له‌ تۆ برِوات هه‌بێ

په‌نجه‌ له‌په‌نجه‌ی كه‌سێكی دی به‌ دی ناكه‌م

تۆ بووی ده‌تگوت: له‌ئاست ئه‌وین و عه‌شقی تۆ دا،

خۆریسوایی لام نامۆیه‌

نیه‌ باكم،

كه‌س نابێ تارای بووكێنیم هه‌ڵداته‌وه‌

له‌ باخ و سینه‌ مه‌مكی من بخواته‌وه‌

به‌ ماچی لێوه‌كانت لێو كه‌مه‌وه‌

له‌ كانی ئاوی هه‌ستم پاراو بمه‌وه‌

به‌ژنم به‌ بژنت

تێك ده‌هاڵێنم

خه‌می چه‌ند ساڵه‌ت

لێ بتارێنم؟

كه‌چی تارای بووكێنیت هه‌ڵدرایه‌وه‌

له‌ كانی ئاوی لێوت ئاو خورایه‌وه‌

تۆ رۆیشتی به‌ یه‌كجاری و

ئه‌من مام ئه‌مما

ده‌یشكلێنم په‌یمان و

له‌باتی تۆ

یه‌كێكی دی ده‌بینی تۆ له‌ كنما.


نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن:ئه‌، قۆبادی


behnam5555 11-13-2011 06:35 PM


سه‌رگه‌ردان
لێره‌وه‌ كه‌
ناخی شه‌وی

رۆژێكی ماندوو دڵ رووناكه‌
من
به‌ هیوای لێره‌و له‌وێ بۆی ده‌ژیم و
به‌ هیوای تاڵی وتفتی ژیانێك و
له‌ دوایش دا ئۆقره‌ بوونێ هزرم ده‌دوێ،
كه‌چی لێره‌م
به‌ده‌یان و سه‌دان ئاره‌زووم
به‌چركه‌ ساتێ دێن وده‌رِۆن!
یان له‌ بیرم به‌قه‌رای چی چڵ و چێوی به‌رپێمه‌
ئه‌م و ئه‌و تاوانبار ده‌كه‌م!
یان بوساتێكی نه‌زۆكی ژیانی بێ ده‌ره‌نجامم
بێ ره‌حمانه‌ سه‌ریان ده‌برِم!
بێ باكانه‌ فرِێی ده‌ده‌م!
وشه‌كان و وته‌كانیان!.
رۆژ له‌ دوای رۆژ
هه‌ر جارێك شه‌و دێته‌ پێشێ
په‌نجه‌ره‌یه‌ك ئاوه‌ڵ ده‌كه‌م
گه‌روره‌تر و
به‌بێگومان
ئاراسته‌تر،
ئه‌م جاره‌یان به‌ شنه‌ی شه‌ماڵی شه‌وانی شایی و چۆپی كێشان و
به‌ فه‌رته‌نه‌ی
ژێرخاكی دێرینه‌ نێژراو
ده‌یرِازێنم.
ده‌رووخێنم ده‌ر ودیوار و ئاوه‌زی كۆن
تا
په‌نجه‌ره‌تان بۆ سازكه‌م!
یه‌ك په‌نجه‌ره‌
دوو په‌نجه‌ره‌
سێ په‌نجه‌ره‌و …
كه‌چی هێشتا
تاكه‌ په‌نجه‌ره‌ی خه‌فه‌تم
پرِ هیوایه‌ و پرِ گله‌یی،
وه‌كو مێروله‌یه‌كی بێ ناونیشان و دوور له‌هێلانه‌
له‌ ئه‌م به‌ر و له‌ ئه‌و به‌ر دا سه‌رگه‌ردانه‌ و
ئه‌م ده‌لاقه‌شی نامێنێ
به‌ڵام…
ئه‌گه‌ر بێت و
ئه‌م جاره‌یان به‌ یه‌ك بگه‌ین
به‌ بێ ده‌نگی رنگی پرِ هه‌ست
به‌ وێرای وشه‌ و
به‌ نێرگزی گوڵجارِ
تێری ده‌كه‌م،
به‌ڵام ئه‌وه‌شی ده‌ڵێم…
كه‌ ره‌نگه‌ تۆ
ره‌شه‌ كۆترێك نه‌بووبایایی
یان ئه‌گه‌ریش،
بێ باڵ وبێكه‌س،
له‌ ناو ئه‌م جه‌غزی گه‌ردوونه‌ په‌نات بۆ من هێنا بێ و
له‌ پشت ئه‌م ده‌لاقه‌ی بێ ره‌حمه‌ی من
هیوات گه‌ش و گه‌شتر بووبێ,
یانیش ده‌ڵێم
كه‌ ره‌نگه‌ تۆ
له‌پشت ئه‌م ده‌لاقه‌ی نوێ و رازاوه‌
تاسه‌ت بێت و بفرِیت بۆ لام و
خۆت بكه‌ی به‌ ماڵم
پاشان بێیت و ئاخافتنت چی بێ ئه‌مه‌؟!!
له‌ داوێن پاكی و ئارامیت
له‌ سه‌ربه‌ستی و له‌ داماویت
یان
ئه‌وه‌ی ژیانی مه‌رگی ناكامه‌
یان
ئه‌وه‌ی له‌ خه‌یاڵی پیاوه‌ و ئیتر…
پێم وانیه‌
ئه‌م جاره‌یان
بێ هیوابیت و
له‌ شووشه‌ی ئه‌م ده‌لاقه‌كانی دیكه‌م ته‌ماشام كه‌ی،
به‌ڵام
ده‌توانم ئه‌وه‌ت پێ بڵێم
ئه‌ی مێروله‌ی سه‌رگه‌ردانی جه‌غزی گه‌دوون
كراوه‌یه‌ كراوه‌یه‌
هه‌ر ده‌لاقه‌ی ماڵی بێ ده‌لاقه‌م
به‌ڵام….!!؟؟


behnam5555 11-13-2011 06:38 PM


دوو دڵی
وات پێ نه‌بێ
له‌ عه‌شقی تۆ دا دوودڵم
دوو دڵ نیم و
هه‌زار دڵم،
به‌ هه‌زاران دڵیش ته‌نیا،
تۆم خۆش ئه‌وێ تاكه‌ گوڵم.
****
خۆزگه‌ به‌وه‌ی له‌ گه‌ڵیایه‌
- رۆژێ ساتێ-
هه‌زار خۆزگه‌م
به‌ داره‌كه‌ی به‌ماڵی یار
خۆزگه‌م له‌ باتی جۆدایی
له‌ یه‌كه‌م رۆژی هیجره‌تا
ده‌مردم و ده‌درام له‌ دار.
هه.هه‌ژار




اکنون ساعت 04:08 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)