پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   قسه ی خوش... (http://p30city.net/showthread.php?t=21782)

behnam5555 02-10-2010 08:48 AM

مارک تواین....
 

مارک تواین، نوسه‌ری ئه‌مریکی، دوای گوێ ڕاگرتنی وتاری دۆستێکی وتی:
" وتارێکی جوان بو. به‌ڵام من کتێبێکم هه‌یه، وشه به وشه‌ی ئه‌و وتاره‌ی خوێندته‌وه له‌وێدا نوسراوه"

دۆسته‌که‌ی ڕه‌نگێکی هێنا و برد و به توڕه‌ییه‌وه وتی :
" ده‌توانی ئه‌و کتێبه‌م پیشان ده‌ی؟"

وتی:
" باشه، بزانم بۆت ئه‌نێرم"
چه‌ند ڕۆژ به‌سه‌ر چو و کابراش هه‌ر چاوه‌ڕێ بو.
چواره‌م ڕۆژ کتێب گه‌یشت.
زۆر به‌په‌له کتێبی کرده‌وه.
به گه‌وره‌یی نوسرابو :
" فه‌رهه‌نگی وشه‌"


behnam5555 02-10-2010 08:51 AM

ئاندرێ موروا...
 


ئاندرێ موروا، نوسه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی، له کۆبونه‌وه‌یێکدا چاوی به نوسه‌رێک که‌وت که له ڕادیۆ و تێلێویزیۆن، به‌رنامه‌یێکی هه‌بو.
یه‌کێ له به‌شداران له موروای پرسی:

" مامۆستا! ده‌توانی بفه‌رموی چۆنه موی سه‌ری ئه‌م پیاوه ئاوا ڕه‌شه به‌ڵام ڕدێنی کورت و بوچکه‌که‌ی سپی‌یه؟"

وه‌ڵامی دایه‌وه:
" بێ شک ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ ئه‌م پیاوه چه‌نه‌گه‌ی زۆرتر له مێشکی کار ده‌کا"




behnam5555 02-10-2010 09:02 AM

بیبار...
 


کابرایێک بۆ یه‌که‌م جار چاوی به بیبه‌ر ( بیبار ) ده‌که‌وێ.
وا ده‌زانێ شتێکه وه‌ک خه‌یار ,گورج چه‌ند کیلۆیێک ده‌کڕێ.
به ئیشتیا داده‌نیشێ و یه‌کی به ده‌سته‌وه ده‌گرێ و قه‌پاڵێکی لێ ده‌دا.
بیبه‌رێش هێند تیژ بو فرمێسکی به چاوی کڕیار هێنایه خوارێ.
بۆی نه‌ده‌خورا و پێشی حه‌یف بو فڕێی دا.
ملی له خواردن نا و نه یه‌ک نه دو و.
دۆستێکی کابرای دی و پرسی :
چ باسه؟
وتی:
" لێم گه‌ڕێ! پوڵم پێ داوه و جه‌رگم سوتاوه"



behnam5555 02-10-2010 09:11 AM


یه‌کێ له‌و ده‌ردانه‌ی کورد پێوه‌وه ناڵاندویه‌تی، نه‌زانی یه که به داخه‌وه ته‌عه‌سسوب(ده‌مارگرژی) به دوای خۆیدا دێنێ.
خۆشه‌ویستێک ده‌یگێڕاوه :
ڕۆیشتین سه‌ردانی ثصاو ضاکصک بکه‌یین.
ئێمه‌یان ئه‌ناسی و یه‌کسه‌ر بردیانینه دیوی کابرا.
گۆش تا گۆش خه‌ڵکی لێ بو.
جه‌ماعه‌تێکی زۆر له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوان بون بێنه لای به‌ڵام نه‌ده‌کرا.

کابرا کاری ئاوده‌ستی هه‌بو.
هه‌ر وه‌ده‌ر که‌وت تا بگاته ئه‌وبه‌ری حه‌سار، خه‌ڵک وه‌دوای که‌وتبون و تاکو ئاوده‌ست به‌ڕێیان کرد.
ئه‌وانه‌ی زۆر به‌خته‌وه‌ر بون گوێیان به درگای ئاوده‌سته‌وه ده‌نا.
له‌وکاته‌دا ئه‌گه‌ر کابراد‌ه‌نگێکی لێوه ئه‌هات ئه‌یانوت :
" ئه‌ی به ناو مه‌شکه‌که‌مان بۆ خێر و به‌ره‌که‌ت!!!"


behnam5555 02-10-2010 09:14 AM

پێت خۆشه که‌ی بمری؟"
 

له یه‌کیان پرسی :
" پێت خۆشه که‌ی بمری؟
" وتی :"
بۆ هه‌ر ده‌بێ بمرم؟
" وتیان :
" ئه‌ی چی! هه‌مو گیان له‌به‌رێک ده‌مرێ
" گوتی :
" که وایه، پێم خۆشه پێش ڕه‌مه‌زان بمرم تا توشم وه توشی نه‌که‌وێ"



behnam5555 02-10-2010 09:16 AM

رزقی من و ئاشپه‌زخانه‌ی ....
 

ده‌گێڕنه‌وه :
حاجی بابه‌شێخ بۆ وت و وێژ ده‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران، بۆ سه‌رده‌شت ده‌روا.
لای ئێوارێ سه‌ردانی خزم و دۆستی کۆنی، شێخ الاسلامی سه‌رده‌شت ده‌کا.
بۆ شیو خواردن هێلکاو (شوربا و هیلکه ) دێنن و ده‌خۆن، به‌یانیش هێلکه‌ی کوڵیو دێنن.
بۆ نیوه‌ڕۆش هێلکه‌ و ڕۆن!!!
حاجی بابه شێخ ڕو ده‌کاته شێخ الاسلام و ده‌ڵێ :

" ماڵت نه‌شێوی شێخ ، وادیاره رزقی من و ئاشپه‌زخانه‌ی تۆ له قونی مریشک دایه"!!!



raha_10 02-10-2010 11:16 AM

من که چیزی نفهمیدم اما سپاس!
{شیت شدن}{شیت شدن}

behnam5555 03-27-2010 09:12 AM

روزيك فةقييةك دةروات بولاى ماموستا دةليت:
ماموستا كيان دةمةويت دةست بكةمةوة بةخويندن

ماموستاكة دةليت:
باشة بةلام ئيتر بة جلي كورديةوة مةية بو مةكتةب فةقييةكة دةليت:
بةلي قوربان
ماموستاكةدةليت:
ئيتر مةلي بةلي قوربان فةقييةكة دةليت:بةلى قوربان

behnam5555 03-27-2010 09:17 AM

جاريكيان فيليك به حوشتريك ده لي:
تو بي تاقه ت نابي كه مه مك له سه ر بشته.
ئه ويش ئه لي: نه وه لا به س نيه ...م به ده م و چاومه وه نيه .



behnam5555 03-27-2010 09:20 AM



جارێكیان پیاویِك ده‌چێ بۆ بازار گۆره‌و( جوراب ) ده‌كرێ فوو ده‌كاته‌ گۆره‌ویه‌كه‌
كابرای خاوه‌ن دووكان لبَی ده‌پرسێ:
كاكه‌ بۆ وا ده‌كه‌ی؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: بزانم كونه‌ یان نا


اکنون ساعت 05:00 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)