پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   اشعار کلاسیک کوردی (http://p30city.net/showthread.php?t=39630)

behnam5555 11-03-2013 08:59 PM


به‌س بكه‌ ئه‌ی ئه‌شكی خوێنینم ، به‌ غه‌ممازی ته‌لاش
ڕازی عیشق و ده‌ردی دڵ خۆ هه‌ر چی بۆ كردۆته‌ فا‌ش


شه‌رتی كرد ئیتر له‌ كوشتن به‌س بكا، یا ڕه‌ب بكه‌ی
ئه‌و وه‌فا به‌م شه‌رته‌ كا، ئه‌مما له‌ قه‌تڵی من به‌پاش

(مه‌حوی)

behnam5555 11-03-2013 08:59 PM


دڵم ئه‌مشه‌و نه‌خۆشی نیسبه‌تی چاوێكی بیماره‌
جگه‌ر غه‌ڵتانی خوێنی حه‌سره‌تی لێوێكی خۆنخواره‌


سه‌رم شێواوی شێوه‌ی فیتنه‌ هه‌ڵگیرسێنی شوخێكه‌
حه‌واسم ته‌فره‌قه‌ی عیشوه‌ی دڵ ئاشووبێكی عه‌ییاره‌

خه‌یاڵی زوڵفی ده‌رناچێ له‌ دڵ تا ده‌رنه‌چێ ڕۆحم
سپێراوه‌ خه‌زینه‌ی به‌ختی ئێمه‌ به‌و سیاماره‌

له‌شینی فیرقه‌تی ئه‌ودا ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌شكی سورم ڕێت
به‌ده‌وری جێگه‌مه تا بڕ ده‌كاتن دیده‌، گوڵزاره‌

(مه‌حوی)

behnam5555 11-03-2013 09:03 PM

كـــــــــۆچ
 
كـــــــــۆچ

ده‌ست بۆ ئاسمان نزا ئه‌كه‌م هـــــیوا خوازم بێ من شادبی
مــن گله‌ییم لـه‌ تۆ نیه‌ هــه‌مـیشه‌ گـــــه‌ردن ئـــازادبــــی

ئازیز بــرۆ بـه‌جـێـم بـێڵه‌ ســـه‌فـــه‌ر ســـه‌فـــه‌ری خــێرت بـێ
كــۆچــت ڕووه‌و كــوێـیه‌ بــرۆ بــا خــــوا خــۆی چــاوه‌دێرت بێ

خـــه‌مـــــی تـه‌نیایــی من مـــه‌خـۆ بـا ئـازارت نه‌دا خه‌مم
ئــه‌زانــم چــــۆن بلـاوێـنـــم تـه‌نــی ئـاسـمـانـــی پــڕ تــه‌مم
ئــه‌زانـــــم چـــــــۆن بـلـاوێنم پــــه‌ڵتــه‌ی ئاسمـانـی پڕ ته‌مم

یــه‌كـه‌م جــارنـیه‌ هــه‌نــاســه‌م كۆچی خۆشه‌ویست ببینێ
ئـه‌مـــه‌ یــه‌كــــه‌م بـــــه‌هـار نـیه‌ تـیا هه‌ڵورێ گــوڵـــی ژینم

مــن ئـه‌وه‌نده‌ خـــــــۆشم ئه‌وێی ناتوانم پێت بڵـێـم مـــه‌ڕۆ
ئه‌گینا ڕۆحیـشم ئــــــه‌ڕوا لــه‌گــــه‌ڵ رۆشـتـنـی دڵـــــی تــۆ

مامۆستا شاد

behnam5555 11-03-2013 09:04 PM


ئه‌ی په‌پوله‌ی سه‌ر گوڵی ئاواتی ژینم
ئاره‌زوم بوو قه‌ت له ژین مه‌رگت نه‌بینم


داێه کاتێ سیبه‌رت ئه‌منی به‌جی هێشت
سێنه ، پڕژان ، پڕ له زووخاو بوو برینم

behnam5555 11-03-2013 09:05 PM


زور بێ وه‌فایه فه‌له‌ک بێ شرمه
هه‌ر‌که‌س چه‌ند رۆژی بازاری گه‌رمه


هه‌ر‌که‌س عاقل بێ خاوه‌ن که‌ماڵه
ئه‌زانی بازاری دونیا به‌تاڵه

behnam5555 11-03-2013 09:05 PM


بابی خوشه‌‌و‌یست کۆچت پیروز بێ

ره‌حمه‌تی خودا شامیلێ تۆ بێ

نوری قورئانت هاوبه‌شی کۆر بێ
به‌هه‌شتی به‌رین جیگه‌ێ تۆ بێ

behnam5555 11-03-2013 09:07 PM


به ری به یانه، رووناکه ئاسو:
ئا سوی هیوای کورد، مژده بی له تو!
ده نگی بانگ هه لسا له مزگه وتی دی،
بالدار هیلانه ی خه و به جی دیلی،
قاسپه قاسپه ی که و ئاشکرا ئه لی:
کاتی فه رمان هات کورد نابی بنوی
به ری به یانه، رووناکه ئاسو:
ئاسوی هیوای کورد مژده بی له تو!
هه لسه ئه ی لاوی نیشتمانی کورد!
سه رده می هه لسان هه رکه سی نووست، مرد!
پیویستی پیروز؛ به لام سه خت و ورد
چاوه روانته، هه لسه ده ست و برد!
به ری به یانه، رووناکه ئاسو:
ئاسوی هیوای کورد مژده بی له تو!
بو به ختیاری و سه ر به خویی گه ل،
له گه ل هاوریتا په ل بده ره په ل!
که ی ده رچو تیشکی هه تاو له ده م که ل،
وریا بی، زور چاک به کار بینی هه ل
به ری به یانه، رووناکه ئاسو:
ئاسوی هیوای کورد مژده بی له تو!

behnam5555 11-03-2013 09:08 PM

به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن
 
به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن

به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه‌ شه‌و ده‌م ڕفێنێ

كێ ده‌یزانی مه‌لی نه‌ ئاوا ده‌تان تارێنن
باڵی هه‌زارتان ده‌برن شارێكتان ده‌خنكێنن

كێ ده‌یزانی به‌هاریش شه‌خته‌ و زریان ده‌هێنێ
چاوی لێمان داده‌خا چرووكان ده‌وه‌رێنێ

به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه‌ شه‌و ده‌م ڕفێنێ

كێ ده‌یزانی كه‌ ئاوا ته‌ناف هه‌ڵخه‌ن بۆ شارێ
ده‌ستی شه‌قامیش ببرن كۆڵان بده‌ن له‌ دارێ

لاوێكی شه‌رمێون بووم مێشكم ده‌درا به‌ ماران
ئێستاش كه‌ پیر و ماندوم ده‌رم ده‌كه‌ن له‌ شاران

به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه‌ شه‌و ده‌م ڕفێنێ

كێ ده‌یزانی كه‌ ڕۆژێ من ده‌كرێم به‌ گۆرانی
ده‌مه‌و به‌هار دێمه‌وه‌ ده‌چمه‌ نێو ئاویكانی

گه‌رووم به‌ گزینگ ته‌ڕ كه‌ن زامه‌كانم به‌ شیلان
به‌ گۆرانی دام پۆشن یا به‌ سه‌وزی دارستان

به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه‌ شه‌و ده‌م ڕفێنێ

behnam5555 11-03-2013 09:10 PM

بــاوانـه‌کـه‌م گـــه‌ر ئـــه‌تزانــی لـه دوری تۆ چه‌ند شێواوم
 
بــاوانـه‌کـه‌م گـــه‌ر ئـــه‌تزانــی لـه دوری تۆ چه‌ند شێواوم
شــادیم لــه‌لا دۆزه‌خــێکه و بــه‌م ڕۆژگاره تــــیا سـوتـاوم

گــه‌ر ئــه‌تزانی دڵــه‌ی شـێتم چــه‌ند بــه سۆیـه به ئازاره
ووشك و بــێ ڕه‌نــگ چـــه‌شنی ســاڵی بـــێ بـــه‌هاره

گــه‌ر ئــه‌تزانی هه‌ستی پاکم چه‌ند بێ گه‌رده له ئاستدا
گــه‌ر ئــه‌تزانی گیــانـم لــه لا چـه‌نـد بێ نرخه له ڕاستدا

گـــه‌ر ئـــه‌تزانی مـن بـه بێ تۆ چرکه‌کانم چۆن لێ ئه‌ڕوا
خــۆت ئــه‌هاتی ئــه‌تدۆزیمۆ لـــه ژێـر زه‌وی په‌ڵه‌ی هه‌ورا

گـــــه‌ر ئـــه‌تزانی چـــه‌نـــد تــامه‌زرۆم بۆ بینی چاوه‌کانت
لـــه‌گــه‌ڵ هـه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کدا سه‌د جار ئه‌بم بـه قوربانت

نـــــــه‌ك هـــه‌ر کارت و نــــه‌ك مـــوبایل ، هـێڵی نـۆرماڵ
کابــــینه‌کانی ئــــــه‌و شـــاره‌ت یه‌که‌ یه‌که‌ ئه‌کرد به ماڵ

نه‌ك هـــه‌ر لــــه چـــات و ئیمه‌یڵ هه‌واڵی منت ئه‌پرسی
چـــــی مــــاڵپه‌ڕی جــیهان هه‌یه‌ ناوی منت تیا ئه‌نوسی

نـــــه‌ك چــــه‌ند ووشــه‌ت لــــه دێـــڕێکدا بـــه ڕێ ئه‌کرد
چرکه‌کانی هه‌موو ژیانت پێم ئه‌به‌خشی و پێشکه‌شه‌کرد

به‌ڵام چیبکه‌م گه‌ر تێناگه‌ی کێ تۆی مه‌به‌ست و پیرۆزه لا
کێ‌یش تۆی لــه‌لا مــۆدێلێکه و بـه‌م ڕۆژگاره ته‌فره‌ت ئه‌دا

behnam5555 11-05-2013 06:28 PM


گوڵبنی قه دت له قوبه ی سینه غونچه ی کردوه
غونچه به م شیرینی یه قه ت نه یشه که رنه یکردوه

نه خلی باڵات نه وبه ره تازه شکۆفه ی کرد
تۆ که بۆی شیرت له ده م دێ ئه و مه مه ت که کردوه
نالی

behnam5555 11-05-2013 06:32 PM

وره يارم وره اي تازه يارم
 

وره يارم وره اي تازه يارم


وره يارم وره اي تازه يارم وره استيره كه ي شو گار تارم

وره اي شاپري بالي خيالم وره اي شو چراي روناكي مالم

وره اي خج وره اي خاتو زينم وره با بژن و بالا كه ت ببينم
وره با دامري آوات و تاسه م وره با بسكه كت لا دا هنا سه م

وره اي نو نمامي باخي ژينم وره با بژن و بالاكه ت ببينم
وره سور با له سه ر واده و بليني وره كرد به و مه كه پيمان شكيني

وره يارم وره اي تازه يارم وره استيره كه ي شوگاري تارم
وره ماچم ديه ماچي خدايي كه بيزارم له ماچي سينمايي

ماموستا هێمن


behnam5555 11-05-2013 06:34 PM

روژگار
 
روژگار

روژگاری به ختم تا که ی هه ر وایه
من و دلداری له یه ک جوادیه

خودایه تا که ی حالی من وابی
هه موو ژیانم هر به ته نها بی

سه رانسه ردونیا حالم ده زانی
که س جاره ی ده ردی دلم نازانی

ته مه ن سه رتا پای گه لا وه رین بور
هه ر زامی سه خت و هه ر دل برین بور

خو توئه زانی چه ن دل شکارم
به دوای عیشقی تو بی هیوا ماوم

ئیتر بوچی توش وازم لی دینی
وه ک گولی به ها ر عیشقم ده مرینی



behnam5555 11-05-2013 06:37 PM

وه سيه تي دايك بو كچ
 
وه سيه تي دايك بو كچ

كچــم رولـه ى كزوله ى به رده بـاريم
چراى روناكي بى ده ستى و هه ژاريم

كچم پارچه ى نه ژاكــاوى زه مانـه م
نه تيجه ى ئيهتــيمامى خويـــنده واريم

وه ره گوى را گــره بو په ندى دايكت
فه ره ح به خشى ده رونى بى قه راريم

كچم هوشى حه يا وناموسى خوت بى
نه كه ى كارى زياد كه ى ده ردى كاريم

نه خوى هه رگيز فريوى ساده روويان
نه بيته هوى زيــادى شين و زاريـم

كچم هوشيارى خوت به تاكو مردن
وه كوو من به به زرنگى و هوشياريم

كچم وه للا هه مووى داخى كچــانه
نه خــوشين و كــزى و بى ئيختــياريم

نه ته نــيا وه ســيه تم بو تويه روله
فـيـــداكارى كچـانى كــورده واريـم

ماموستا قانع


behnam5555 11-05-2013 06:43 PM

وه‌هار

په‌ژاره تا نه‌گرتێه ‌دوواره حال ئاسمان
ئرام جيێ پێا بکه له ژێر بال ئاسمان

چه‌وه‌يل پر له خوه‌زێه‌وِد ئه‌گه‌ر ريو ئه‌و هه‌وا بکه‌ن
دوواره ئه‌و زوان تيه‌رن چه‌وه‌يل لال ئاسمان

که‌ل کيوه‌ی « بره‌که‌وم» ! وه چه‌رخ ناز چه‌و مه‌گه‌ر
ت چه‌رخنی هه‌ميشه چه‌رخ مانگ و سال ئاسمان !؟

نه‌سيم ناز خوه‌ر وه ده‌ر ! سه‌فاێ وه‌هار له‌ێره وه‌ر !
من و بدوون عشق ت ره‌سين وه‌مال ئاسمان !؟

خوه‌له‌مر ئه‌ر بپاشمه تمام بان ئێ زه‌يوه
دوواره ريشه که‌ێ له دل گۆل خه‌يال ئاسمان

له‌ ئێ زه‌نان نيوته‌که‌ دلم چه‌نێگه گيرياس
هه‌لس جيێ پێا بکه‌يم له ژێر بال ئاسمان !

فه‌رهاد عه‌زيزی

behnam5555 11-05-2013 06:49 PM

رێخ و ئاو
پرسی ئاوێ روون له رێخی ناوی
ئه سڵ و نه سه بت؟ بۆچ وافه وتاوی
جێگه و مه كان و شاخ و نسارت
مه ڵبه ند و مێژوو یاكوو هه وارت
چه ند قه رنه ده ژی سه رگه ردانی تۆ
چ ده كه ی لێره هه ڵكشای له كۆ
هه رده م له شوێنێ‌ ئارام ناگری
یاراده په ری یا به كوڵ ده گری
لاواز و چه توون هه رده توێیته وه
میوانی ده چی، ناگه ریێته وه
جوابی دایه وه ئه ویش به زاری
دوژمنم هه ر تۆی مه مده ئازاری
شاخێك بووم له سه ر لووتكه ی نیشتمان
وه یلانم له ده ست سه خڵه تی و بۆران
شاده به خته وه ر بووم له مه ڵبه ندم
رێزیان داده نا بۆ راوبۆپه ندم
له مافی ژینم ته واو به ش داربووم
جێگه ی شانازی ده شت و نزار بووم
جه بینم ده یگرت به ڕه زای شاخان
مه كۆی هه ڵۆ بووم له بۆ‌نیشتمان
نه م ماوه ئه و رۆ‌ هێز و هه ناوێ
ئه سته مه شه ڕكه م له گه ڵتا تاوێ
ده نێری له م چه م بۆ ئه ورووبارێ
هه واڵانیشم ناپرسن جارێ
له مێژدا ئه من بڕا وم لیێان
فه وتاندنیشم مه علوومه بۆیان
نیم خه مخۆرێ لێره یارم بێ
كه ڵكم لێ‌بگرێ یا به كارم بێ
چونكه پێشینه مه علووم ناكرێ
ناپرسن كێ بووی هه ڵكنای له جێ
هه ر بۆیه ئێسته قه درم ناگرن
شه راشۆربێ مه یل وێنه ی ئاگرن
تازه نایبینم خۆشی له حالم
له مه ش به دحاڵتر ده بم ئه ی زاڵم

نه جیبه ره حمانی - مه ریوان

behnam5555 11-05-2013 06:53 PM

گولی هيوا
 

گولی هيوا

ئه خته ر کچی کوردی چاو مه ست
ئيلهام به خشی شيعری پر هه ست

ئه ی پيشمه رگه ی ميلله ت په ره ست
که ديتمی تفه نگ به ده ست

زانيم گولی هيوا پشکووت
به يانی ئازادی ئه نگوون

ئه خته ر پيشمه رگه ی کولنه ده ر
ئه خته ر ئه ی گولی نيو سه نگه ر

خوينت ده تکی له دمی خه نجه ر
ده گری به ری هی رشی ئه سکه ر

سه ير ت گرت به و چاوه جوانه
له که له کی ئه م بيژوانه

شه قت هه لدا له زير و جل
توورت داوه کلدان و کل

توندت کرده وه پشتينی شل
فيشه کدانت کردوته مل

پساند ت بازنه و پاوانه
ده ستت دا تفه نگ پياوانه

ناريژی چاو سوور ناکه ی ليو
شانه نا که ی بسکی په شيو

يه کجاری فريت دا چارشيو
ئه وه رووت کرده چر و کيو

ده بری جه رگی دوژمنی زول
به سه ر نيزه نه ک به مژول

شيعر :هيمن



behnam5555 11-05-2013 06:56 PM

کچی هه تیو
 

کچی هه تیو

له ویرانه یه کی چول و بی ده نگا
له نیو مالیکی سه رد و دل ته نگا

خه و توه خه مین کچیکی هه تیو
هه تیوی خوشی له دونیا نه دیو

دایکی به ینیکه دوره له دونیا
ئه و کچه ماوه له ویدا ته نیا

مندالی بچوک له نیو به رگی خه و
ئه دا له گونایی شه وقی مانگه شه و

به لام ئه و کچه هه تا کو به یان
گو تو ویژ ده کا له گه ل ئه ستیران

له وان ده پرسی دایکی وا له کوی
بو چی به ته نیا هیشتویه ته جی

ساتی فرمیسکی لی جیا نا بی
ئا خو مندالو دلنیا نابی

گوی بگره ساتی به سه ر هاتی ئه و
له گه ل ئه ستیران چی ده کرد ئه و شه و

ئه ی مانگی جوان ئه ی ئه ستیره کان
ئیوه ده بینن له نیو ئا سمان

باغی به هه شتی خودا له کوی دا
ده لین دایکی من وا له ئه ویدا

ئه ی ما نگ تو دایکی ئه ستیره کانی
تو خودا پیم بلی ئه گه ر ده زانی

ئه ستیره کانت کو بو نه ته وه
وان له گه ل خوتا چه شنی هه ر شه وه

پیم بلی دایکی من که ی دیته وه
منیش ئه ستیره م مانگی من ئه وه

behnam5555 11-05-2013 06:57 PM



وتم: زانی ک چه ن ساڵه دڵم لاێ تو به جی ماوه
وتی: ئه م دڵه بێ ناو‌‌‌ه هنی تووه ک بێ خاوه

وتم سوتانت نه دیوه ک ئه م به زه ت به سه ر لێوه
وتی:سوتان ک بو یاره تۆ بۆچی ره نگت په ریوه

جور خوه ر هه ڵاتی، شه واران نه مه ن
وه هار هاته دڵ زمسانان نه مه ن

خه م و خوسه چگ،شه وق هاته و وه دڵ
بارکۆڵه ێ ژان بان شان نه مه ن

زنه ێ هاته جوش قوڵ وسا ده لیو
ده س به سێاگ وه رو زرانان نه مه ن

مه م ره سی وه زین، فه رهاێ وه شرین
بولبول دی بێ گوڵ له شاخان نه مه ن

ده روه ده ر ده شار شاعیر هاته وه
مانگ ره نگ زه رد وه رو ئاسمان نه مه ن

هاتی ده ئه وین، هه ست پاک وتی
توریان و چییه ن ده مه یان نه مه ن

هاوار هات:هیوا جیایێ نه مه ن
دیم گیشت خه وه هووچ رامان نه مه ن


behnam5555 11-05-2013 06:58 PM

ئامان هه ێ ئامان
 

ئامان هه ێ ئامان

ئامان هه ێ ئامان، ده رون پر ده رده ن
ده رون دارزێاگ، ده ئاه سه رده ن

ئامان هه ێ ئامان ده دووری یاران
دی ره ێێن نێێه فه سڵ وه هاران

ئامان هه ێ ئامان واێ شه ماڵ هاكو
زوڵفه ێل شێوێیاگ تاڵ وه تاڵ هاكو

ئامان هه ێ ئامان چه ن بوشم ئامان
ئه وانه گ یاروون گیشت چێگن ده لامان

ئامان هه ێ ئامان هیوا مه ن بی كه س
ده ده روه چ عشق ره سی وه بنبه س


behnam5555 11-05-2013 06:59 PM


من و لێوێگ وه حشکی، کیه نی ئاوێگ ده تۆ‌‌‌
من و گیانێگ وله كه ت‌‌‌، جا م شه راوێگ ده تۆ

وسامه م چه وه رێ، تا گه ر بوگه مه لحه مێ
ئرا پایز دلم، نه رمه خوناوێگ ده تۆ

هه ر چه ن زه خم زوانوو، ک شنه فتم ده ێ رێێه
گیشتێ ده حوورمه و برد، دیین خاویگ ده تۆ

ئه ر به شموو چه ن ساله، ئی هه مگ ره نجه ده عشق
ره سیمه گوشه ێ بهه یشت، وه گوشه ێ چاوێگ ده تۆ

تاوان م نه وو برا ، که فتم ده دام عشقد
دنیا گیشتێ ده رێ بر د ، گیس به سراوێگ ده تۆ

هناس سه ردێ نییه، ئاهێ داوانم بێگرێ
چوون مردگ زینگه و که ێ‌، خاسێ‌ خه راوێگ ده تۆ

ئه ر فرشته ێ یان په ری، یا ده یانه گیشت سه ری
م هه یه زانم بوشم،‌ دالگێگ نیارێگ ده تۆ

بزان دی دل وه که س نیه م‌‌‌، ئاو هو" عشقێ نییه خوه م
تا هه س ده ناو دلم‌، هه ر چه ن سه راویگ ده تۆ

شرح لغات:


لێو( لێوێگ ): لب(لبی) کیه نی : چشمه وله كه ت‌‌‌: خسته وسامه: ایستاده ام(منتظر مانده ام)
چه وه رێ: چشم به راه بوگه: بشود شنه فتم : شنیدم گیشتێ:ده حوورمه و برد: از یادم برد همه اش
نه وو : نبود که فتم: افتادم، گرفتار شدم رێ: راه به سراوێگ: بسته شده ای(سورانی) هه ناسێگ: نفسی
ده یانه : از اینها نیارێگ: نمیزاید، به دنیا نمی آورد نییه خوه ێ: نمی خورد سه راویگ:سرابی
ناو:داخل نیه ێ‌‌‌: نمی دهد،نمی بازد

behnam5555 11-05-2013 07:01 PM

ئاهو ئێڵاخان
 
ئاهو ئێڵاخان

له و ڕوژه وه کِ دڵ چگه، شادیِ جاران نه ماگه
له و ر‌وژه وه له وه ر چه وم، گه ردین ده وران نه ماگه

چو‌‌ُ ُنه دڵ پڕ له ژانم م ِ، له دووری ئه و یاره گ چگه
قرار نه ما ئڕا دڵم، ئه سرێ له چاوان نه ماگه

له و روژه وه کِ لیم دووره، شادی نه مه ن دی له دلم
زمسان زنه یم گڕته وه ر، سه فاێ وه هاران نه ماگه

ئه گه ر له شاران چمه ده ر، یان به رگِ سیه که م ده وه ر
تاوانم نییه وه خودا، له یلی ِ ده وران نه ماگه

ئه گه ر تو دوُُ ُنی بێستوون، له هوور نیه وه ێ زام کووه نه ێ
یه داخ ِ دڵ فه رهاێه، شرین گێانان نه ماگه

یان ئه گه ر دوُ ُنی شێره زول، ره نگێ زه رده یه چه ن ساڵه
خه م ها وه بان شانێه و، ئاهو ئێڵاخان نه ماگه

حه قه کِ ئاسمانیش هه م، لافاو بکه ێ دونیا بووه ێ
وه بێ له شان گوڵ بوون، ره ینی واران نه ماگه

بچو له ێ شاره بچوه ده ر، ئێره ێله جی مه نن نییه
له شارێکِ یارد نییه، جیێ را وسان نه ماگه

هیوا ته رکِ نوُ ُسین بکه، قڵه م و قاقه ز فڕه ده
چوُُُُِ ُن ئه و نییه بخوه نێگه ێ، ئومێد نوُُُُ ُسان نه ماگه


behnam5555 11-05-2013 07:04 PM


هؤشم لة ض بص؟ لة دوو ضةمي دةريايي
طؤشم لة ض بص؟ لة دةنطي مؤسيقايي
وازم لة ض بص؟ لة‌دوو بة دوو تة‌نيايي
ترسم لة ض بص؟ لة کاتي ماپ‌ئاوايي!
عة‌زيز ئالي

behnam5555 11-05-2013 07:07 PM

ئاماوه وه هار

ئاماوه وه هار ُ وه هاری شادی
بوی عه تر نه سیم غونچه ی ئازادی

خیل خانه ی خه فه ت بار به نی یش که رده ن
مه ینه ت روو نی یان وه ماوای مه رده ن

خه م وینه ی که مان قامه ت خه م بی یه ن
هه وارگه ی قه دیم نه ده سش شی یه ن

به زم شه وق و عه یش نه ده رووم جه مه ن
ئانه هیچ نه بو نه ده روونخه مه ن

ئینه نه تیجه ی دیای بالای تون
نیشانه ی وصال خال ئالای تون

مولوی هورامی




behnam5555 11-05-2013 07:10 PM

دیم و دیم و....
 
دیم و دیم و....
تابمینی نووری چاووهیزی پیم
دیم و دیم ودیم و دیم ودیم ودیم
ئه ی ره فیقان ئه ی عه زیزانی و لات
ئه ی برای هاوسه نگه ری جه رگه ی خه بات
ژانی ناسوری جیاییم چیشتووه
هه رچی خوشم ویستوره جیم هیشتووه
کورده واریئه ی ولاته جوانه که م!
روله که م!خیزانه که م!باوانه که م!
ئه یئه وانه ی قه تله بیرم نا چنه وه
ئیسته بمبینن ئه ری ده مناسنه وه؟
هه رده پیوم کیووشاخ وچو ل وده شت
دیم به ره وکویستان به ره وباخی به هه شت
دیم به ره وئه وداروبه رد وبه نده نه
دیم به ره و ئه و باخ ومیرگ وچیمه نه
دیم به ره و هو به وهه واری با سه فا
دیم به ره و لادی به ره و کانکه ی وه فا
دیم و هه لد مژم شنه ی کو یستانی کورد
دیم وده چمه شه ورنی بیستانی کورد
شیوه نی من شینی کوردی بی به شه
ئه که له ی حاشا ده که ن لنیی وه شه
دیم هه تا هه مبی برست و بیر وهوش

هیمن


behnam5555 11-05-2013 07:12 PM




من جوتیارم، من جوتــــیارم
من له‌گه‌ڵ هه‌تاو هاوکـــارم

من به‌ ئاره‌ق و ئه‌و به‌تــــین
دامان ڕشتووه‌ بناغه‌ی ژیـن

باسکی من و تیــشکی ئـــه‌وی
بژیو ده‌ســــتێنن لـــــــه‌ زه‌وی

گه‌ر جوتیار ئاره‌ق نه‌ڕێژێ
گه‌ر هه‌تاو تیشک نـــــاوێژێ

دانیشتووی ناو کۆشک و قه‌ڵا
ده‌خۆن نانی گــه‌ڵا گــــــــــه‌ڵا


هيمن


behnam5555 11-05-2013 07:13 PM


له بت ميم و، قه دت ئه لف و، زولف چيم
ده زاني به م سييانه تاليبي چيم

وه فاي عه هده له من روح و له تو ماچ
چييه چاره ي ئه مانه ت غه يري ته سليم

كه هاتي تيغي بيزاريت له سه ر دام
سه ري خوم (خود به خود)هه لگرت و روييم
نالي

behnam5555 11-05-2013 07:14 PM

به هاری ئازیز
 


به هاری ئازیز


نازك : ته داره ك فه سل وه هاران
شيرين : ئارايش هه رده و كوساران

گول چون رووي ئازيز نه زاكه ت پوشان
وه فراوان چون سه يل ديده ي من جوشان

مديان گولالان نه پاي ده ربه ندان
ئه و يه كته ر وينه ي ئاره زوو مه ندان

چ خاس خاس شنيو نه ئيواراندا
سه وزه وه رووي خاك جه رگه ي ياراندا !

بوين ره عشه ي وه جد دله ي پاكشان
عه يان نه شنياي سه وزه ي خاكشان

جه ي گوشه خاسته ر نييه ن مه سكه ني
ساقي گيان ! ئامان ، خومار ئه شكه ني !

هوريزه ، سوبحه ن ، دل تازه خاوه ن
شنوي پاي كاوه ن ، گوشه ي سه راوه ن

سه وزه ي خاك پاك ياران هام فه رد
فره مان وه فه رش به زم ديمان كه رد

كه و سه وزه ي ئيمه يچ نه كام هه ردي بوو!
وه فه رش مه جليس كام هام فه ردي بو !

(مه وله وي كورد)


behnam5555 11-05-2013 07:16 PM

ژوانيك
 

ژوانيك


ياره جوانه كه م گوله ي شوخ و شه نگ
خونچيلانه كه م دل گوشاي ده م ته نگ

سه ر كولمي گه شت بره و به ري گول
خوا داويه به شت گشت نيازي دل

به قژي زيرينت به ليموي ئالت
به چاوي شينت به دانه ي خالت

زه رد و بي تينم شه تلي خويناوم
خه ريكي شينم تانه له چاوم

زانيت ده مردم به و به ژني باريك
رزگارت كردم له ژياني تاريك

ئه مشه و وه دياره قه دري دلانه
جه نگه ي به هاره مانگي گولانه

چاوجوان ده ميكه ئه وينداري توم
زامم گه ليكه برينداري توم

منيكي بي هه ل هه ژاري كلول
پير و ددان كه ل وه ك داري كرمول

كز و بيمارم خه مبار و سه ر شور
وا له سه ر بارم بو گور چاوه نور

كه ي بيرم ده برد جوانيكي وه ك تو
سه د لاو بوت ده مرد گيانيكي وه ك تو

توي شلك و ناسك ، توي وا نه رم و نول
توي سل وه ك ئاسك توي وا خر و خول

وه ك تو نازداريك ئه ويش وا به شه و
هاميزم جاريك بكا به جي خه و

له و تاريكايه به و شه وه خوشه
هه تا هه تايه دل بوي په روشه!

به سيله چاويك زيندوو بوومه وه
وه ك تازه لاويك تي هه لچوومه وه

ئه مه توي ئه مشه و له ناو باوه شم
ديتم له ئاسو ئه ستيره ي گه شم

ئه و سينه ي نه رمت له دل چه سپاندم
تارمايي شه رمت له روو تاراندم

ده خشين له ليوت ليوي به بارم
له كولمي سيوت گونه ي نه زارم

له باغي ساواي پاواني سينه
په نجه م سه ر گه رمي ليمو گوشينه

ئو خه ي وا ديسان خوشيم دي شه ويك
ئه ويش بو ژيان ليم بوو به خه ويك

هه تا بو ژير گل گلار بوونه وه م
ناخوازم به دل بيدار بونه وه م !


ماموستا هه ژار


behnam5555 11-05-2013 07:16 PM


چوارینه کانی خه ییام

به دل گيروده به و پرچي به چينم
ره ش و ئالوزه وه ك ئه و به خت و ژينم
دلت گرتم ، خه يالي خوت تيا دي
خه وت بردم كه له و دا تو ده بينم
******
گراوي داوي خاوي سه ر براوم
كوژاوي چاوي مه ستي نيوه خاوم
له تيشكي روومه تت سه رده هه ناسه م
كز و بي تيني ئه و به ژني زراوم
******
دلم ته نگه وه كو خونچه ي ده مي تو
سه رم گيژه له گيژي په رچه مي تو
دل و گيان و ژيانم دا به ماچيك
وتت، پيك نايه ، زوري من كه مي تو
******
هروژميان كرده دل تيپي مژولت
به خوين پاراو كرا جي ژواني چولت
ده سي دل بگره خوينريژي هه تا كه ي ؟
به زيكت بي به دلداري كلولت
(هه ژار)


behnam5555 11-05-2013 07:17 PM


چوارینه کانی خه ییام

له لامی ، گیان په پوولێکه له رووتا
ئه گه ر لێم دوور ده بی دڵ دێ به دووتا
له نێزیکی و له دووریت خاکه سارم
ئیتر یا دڵ یان گیانه سوتا

***

هه تا مردن له دڵدا سینه ما که
دڵت چه ند چاکه ! دڵداریت چ پاکه!
له تاریکایی دۆستی ده ست له ناو ده ست
که تیشکی دا چراکه ، بوومه کاکه


behnam5555 11-05-2013 07:19 PM

خه یالی عه شق
 

خه یالی عه شق


مه ستووره كه حه سناو و ئه ديبه به حيسابي
هاته خه وم ئه مشه و، به چ نازيك و عيتابي !

ها تووم،وتي ،عوقده م هه يه،قه ت مومكينه وابي؟
هي توم ئه گه رئه م مه سئله حه ل كه ي به جه وابي

هه رمه سئله بيكري كه به تو شه رحي كرابي
مومكين نييه كه س دخلي بكا چين و خه تابي

ئايينه به مايينه ده بي ره نگ نوما بي
مه ستوورهبه مه ستووره ده بي موهره گوشا بي

نوكتيكي زه ريفه ، به نه سيبي زوره فا بي
ته عريفي ده كه م، به لكو له بو ده رد شيفا بي

ئه م سيرره چييه ميسلي سوها بي، نه سوابي؟!
دورري كه وه كوو دورري سه ما بي ، نه سمابي؟!

دوككاني توحه ف ،كاني حه يا ، كاني به قا بي
قوببه ي له قيبابي نوقه بابي ، نه قوپابي

وه ك خه يمه به په رديكي دو ئه ستوونه به پا بي
سه ر تيله كه ي نه ختي، به نزاكه ت قله شا بي

وه ك هيممه تي سوفي كه له نيو خه لوه خزابي
مه ستوورو عه زيزي شه ره ف و ريفعه ت و جا بي

يا كومه له زيوي بوخه لا، دوور له سه خا بي
موغله ق به بخيلي ، به مه سه ل مشتي مه لا بي

كاسيكي بلووريني نخووني له سه رابي
نه ختيكي له به ر مه وجي له تافه ت قله شابي

يا خو په له به فريكي كه ئه سله ن نه شكابي
قه نديلي مونيرو گوزه ري ئاب و هه وا بي

كام ئاب و هه وا؟موعته ديلي نه شئو نوما بي
يه عني له وه سه ت كانييه گه رميكي تي زابي

له و كانييه دا چووزه ره ريواسي رووابي
به و چووزه ره ريواسه كه ميكي قله شابي

يا قه سري موعه للا،كه له ئاوينه كرابي
يه غونچه يي نه شگوفته ،كه ئاوي نه درابي؟

يا گومبه دي نه زهه تگاهي نيوباغچه سه رابي
ئه لواني گولاميزوشه كه ر بيزي تيابي؟!

يا قوورسي نمه ك ،هه ر وه كوو مه رمه ر به زيا بي
جيي قه تره يه ئاويكي له نيو دا قله شا بي؟!

يا گرده كي گرديكي كه شيرين هه ليدابي
گردي نه مه كين،يعني گياي لي نه رووابي

داميني به ئه نواعي گول و مول خه ملابي
گه نجيكي تيدا بي كه تيله سمي نه شكابي

حوققيكي زه ري سافي له سه رباني نرابي
نه ختيكي به سه د سه نعه تي (ماني) قله شابي؟!

يا ره ئسي يه تيميكي كه بي به رگ و نه وا بي
غه لتان و سه راسيمه ،نه داكيك و نه بابي

فيسيكي سپيي و توندي له كه للي كه لي نابي
هيشتاكو له حه ق جيگه يي خاسي نه درابي

چه سپيده وو خرهه ر وه كو به ر قالبي دابي
نه ختيكي له به ر تونديي و سفتي قله شابي ؟!!

دوورجيكي موجه وهه ركه هه موو حوسن وبه هابي
دورريكي مونه ووه ر كه هه مو ئاوي سه فابي

به يزيكي شوتورمورغي كه وا تازه كرا بي
وه ك به يزه يي به يزا به زياوو به سه نا بي

خرچيكي مووده ووه ر ، به عه سه ل ئاوي درابي
نه ختيكي له به ر حوسن وحه لاوه ت قله شابي؟!

يا خود وه كوخوي شاهيده ، با وه سفي وه ها بي:
سيمسن مه مكيكي هه كه تازه هه لي دابي

يا تازه هه ناريكي كه ناري گولي مابي
بي درز و قليش ميسلي شه ماميكي ته لا بي

بو ته جره به تا له ززه تي شيريني ئه دابي
نه ختيكي وه كو ديده يي ده رزي قله شابي؟!

يه خو، مه سه لا،ميسلي نه وابيت و نه وا بي
مه شهوورو خه في هه ر وه كو عه نقا وو وه فا بي

ساحيب زه رو زيوي كه فريبي عوقه لابي
ئيكسيري ته لاي ئه حمه ري چه ند قه تره له لابي

ده عواي ئومه را چه ند له سه ر ته ختي كرابي
چه ند خوين كه رژابيت و چ خويني نه رژابي

كي بي له جيهاندا چ گه دا بيت و چ شا بي
ته ر كيكي وه ها ناسك وا پر له ززه تي گا بي؟!

ديوانه كه زاني كه ده بي عوقده گوشا بي
هه ستاوو گوتي:ئه شكي ره وانم به فيدا بي!

ئه م ساحيبي ته شريحه ده بي هيئه تي چا بي
ههم شاريح و ههم جاريح و مووزيحه گوشا بي

بو توند و ره قي مه تني مه تيني حوكه ما بي
ته دقيقي ئه ميش سيرره ده بي خوفيه ئه دا بي

نه رم و خوش و مونتيج وه كوو به ستي ئوده با بي
توولانيي و به رجه سته، وه كوو ده ستي دوعا بي

شه و نائيم و قائيم ، عه له مي بابي ره زا بي
بي ديده هه لستي به مه س ل عه يني عه سا بي

مه جزووبي ته وروق، مورته عيشي له رزش و تا بي
ساليك ره وشي مه سله كي ريگه ي سوله حا بي

فه رقيكي هه بي:داخيلي ميحرابي ره جا بي
چاويكي هه بي:غه رقه يي فرميسكي بو كابي

ريي حورمه ت و بي حورمه تي هه رگيز نه كوتابي
چه ند ئاوي رژابيت و،چ ئاوي نه رژابي

له م ريگه سه ريشي كه بچي،يه عني كوژابي
گه ردن كه چي به رپيته ،قه ده م ره نجه كه ، سا بي

تا گه رمره وي ريگه يي زولماتي به قا بي
(ماء الخفر)ت قه تره له سه ر قه تره فيدا بي

كي بي وه كو تو به م شه وه ره حمي به منا بي!
مه جزوبه سيفه ت ،يه عني سيله ي ره حمي تيدا بي!

هه م جازيبه وو قابيله يي ئه خز وعه تا بي!
مه ستووره وو مه خفي ، شه به هي بادي سه با بي!

مه ستانه هه لستيت وه به كويريي روقه با بي
ئه م باب زه نه گه رم و ته ري كا به كه بابي

«نالي»! وه ره هه زليكي كه عاري شوعه رابي
روو ره ش مه كه پيي سه فحه يي هه ر له وح و كيتابي

ته حريري خه يال و خه و ،ئه گه ر بيته حيسابي
ده رويش و گه دا شاه و ،ده بي شاه گه دا بي

وا چاكه خه يال و خه وت ئه سراري هودا بي
نه ك به حسي سوروور وعه له م و بادي هه وا بي

« نالي »


behnam5555 11-05-2013 07:20 PM

جوان ناسووتی
 

جوان ناسووتی

دیم کچه کی له باری لا دییی
بو نویژ راده خا به ر هه لبینی

گوتم : ئی نازه نین که روخسارت
هه مو باخی به هاری خوا دینی

بو چی پیت وایه ئه و خودا گه وره
هینده بی رحمه تویش بسوتینی ؟!

هيمن


behnam5555 11-05-2013 07:24 PM



نه ورۆزه گوڵ گه شایه وه غونچه لێوی کرایه وه
به فر و سه هوڵ توایه وه کیژ و کوڕ به هیوایه وه

له خوره تاو و نساران له جێگای کۆچ و هه واران
بزه ی سه ر لێوی هه ژاران شریخه هه وره و باران

ته یاره جێی ژوانی کوێستان ، خال به ڵه که جێی چاو مه ستان
له نجه و له رزانی تاڤگه کان ، به هه شتی ژینه کوردستان

خوڕه ی جوانی جۆباره کان ، بزئ ی هیناو مژی تاران
له دێهات و له شاره کان ، له نێو دڵی هه ژاره کان

گوڵی بۆن خۆش به خه رواره ، نه سیم سروه ی به هاره
سرکه ی به ڵێنی دڵداره ، چریکه ی که وی لانساره

دڵدار به هه ر دوو شاخه وه ، نێرگس له سینگی با خه وه
له گه رووی دڵ و ناخه وه ، مه جنونێک به له یل ئاخه وه

چوپی و سه ما و قیژ و قاوه ، پیرو جوانی تێڕژاوه
هه موو شتێکمان ته واوه ، مه ێجێر ته نیا تۆمان ماوه


behnam5555 11-05-2013 07:25 PM



پیچک و رێواسوه ک شوشه ی زیو ، قارچکی تازه هه لتۆقیو
ڕومه تی چیا ئه م دیو و دیو ، بژوێنه ی هه ڵدێر و نشێو

وه رن با بچینه به نده نێ ، بچینه سه یری دیمه نێ
له سه ر روومه تی چیمه نی ، گوڵ بۆ بلبل پێده که نی

سه یری کوێستان مه رهه مه ، سه رسه وز وجوانه چلچه مه
هه موو ئامرازی ژین جه مه ، ئه وه نه بی[ته نیا] وغه مه

نه ورۆزی کورده وارییه ، جێ ده ستی کاوه دیارییه
برینی زوحاک کارییه ، ئاسۆی ڕوونی به هارییه

ئاگری نه ورۆز ده کرێته وه پشکۆی سووره ده شنێته وه
ڕه وڕه ۆه ی ژین ده خوڵیته وه،مێشکی زوحاک ده توێته وه

سڵاوله نه ورۆزوبه هار ، له قاقبه ی که وی سه رکۆسار
له یادی به رزی مام هه ژار ، له گۆران زیوه ر و دڵدار

جێی سه لاحه نینه ئه م خاکه ، مه یدانی کاوه ی بێ باکه
بێشه ی شێرانی چالاکه ، گۆری هه زاران زوحاکه

خاکی کوردان نرخی نایه ، گه و هه و له نێو دڵی دایه
هه ژارومه و له وی تیایه ، که گه و هه ری شه و چرایه

یادی هێمن و کۆڕانی ، تایه ر به گ و بێسارانی
بێکه س و وساحب قه رانی، یا قانعی مه ریوانی

پێره مێرد خاڵه ی شاعیران ،به خامه و ژین و به ژیان
به تێکۆ شانی بێ وچان،رچه ی بۆ گه له که ی شکان

دڵی ئه م خاکه ئاوایه ، هینده ئه دیبی تێدایه
گه ر بینوسم تا هه تایه،هێشتا بۆم له حه ساو نایه

هێنده ده ڵیم تا بمێنم، پڕ به گه رووم ده چریکێنم
تێکه ل به نه ورۆز و خوێنم ، وه ک بلبل بۆ کورد ده خوێنم


behnam5555 11-05-2013 07:28 PM

شەبەقی ناز
 

*شەبەقی ناز*

کووچە چۆڵ و شەبەقی نازێ لە پەنجێرە تکا
ئاسمان شەق بوو تکەی شەونمی ئەستێرە تکا

شەونمی واژە لەسەر کۆشی خەیاڵ بوونە شێعر
کە تریفەی بزە لەو لێوە گوڵاودێرە تکا

وتم: ئەی شۆخی بەدەو بۆخەمی تۆ بوومە هەور
وەرە ئەم تک تکی فرمێسکمە بژمێرە، تکا

ئاوری بەرداوەتە دڵ پێلی گڕهاوێژی نیگات
بکە ڕەحمێک و بە تاڤگەی قژەوە بێرە تکا

مەمکەکەت بگرە لەبەر حاکمی ئەشقی دڵڕەق
بۆ گرێ دانی دڵ و وەسڵی ئەوین خێرە، تکا

سەرم هەڵگرت و لەبەر دەرکی ئەوینم دانا
دایە بەر شەق وتی پێم: باوی نییە لێرە تکا

من نیگام برسییە بۆ دینی گوڵی ڕووت و کەچی
لە نیگات شەونمی ماچی ئەوی چاو تێرە تکا

بوومە تاوێکی سڕی کەوتوو لەنێو کووچەکەتان
چابوو تیرێژی بزەت هات و لەپەنجێرە تکا.

ئه‌مين گه‌رديگلاني
*پایزی 1386*



behnam5555 11-05-2013 07:30 PM

*خاسە کەو*
 

*خاسە کەو*

خاسەکەوێکی بە گەرووی ئاڵەوە
خۆت لە قەفەس نا بە خەت و خاڵەوە

ماڵەوە جێ بێڵە شەقام چاوەڕێن
شادی وەخە ڕۆحی کوڕ و کاڵەوە

گۆمی جەماوەرورە بابشڵەقێ
بەوڕەشەبای بەژن و قەد و شاڵەوە

با بشکێنێ شنە ئاڵای کەزیت
مەقنەعەکەت تووڕ دە بەدەسماڵەوە

گڕدە لەچەک، پەرچەمی تۆ خۆی گڕی،
پاقژی نەورۆزە بەدەم یاڵەوە

تامەزرۆی نەرمە شنەی رەوتی تۆن
لاو و بەساڵاچوو و بە منداڵەوە

ڕوون کەرەوەی چاو و دڵن قۆڵ و پۆز
مەیخەرە ژێر ئەو سڕ و سیپاڵەوە


ئه‌مين گه‌رديگلاني

behnam5555 11-05-2013 07:33 PM

بێ‌ته‌بيب
 

بێ‌ته‌بيب

داخي دووري دايمه‌ زامي دڵ وه‌سۆ دێنێته‌وه‌
دڵ به‌وێنه‌ي شه‌م به‌ يادي تيشكي رووت ده‌توێته‌و

يا به‌وێنه‌ي خونچه‌يێك وا گێژه‌با ده‌ڕنێ قژي
وه‌ك گه‌ڵاي زه‌ردێ كه‌وا ده‌ستي له‌ دار بووبێته‌وه‌

يا وه‌كوو ماسي كه‌ گۆمي ئاره‌زووي لێ لێڵ ئه‌كه‌ن
يا وه‌كوو كارمامزێ وا هه‌ڵوه‌دا ده‌خولێته‌وه‌

يا وه‌كوو ئه‌ييووب كه‌ جه‌سته‌ي كرمي تێدا بێ هه‌موو
جه‌سته‌ خه‌سته‌ و بێكه‌س هه‌رده‌م بێ‌ته‌بيب بتلێته‌وه‌

يا وه‌كوو ياقووب له‌تاو گۆشه‌ي جگه‌ر كوێر بوو چه‌مي
قاسيدێك نايه‌ شيفاي چاوي له‌بۆ بێنێته‌وه‌

يا وه‌كوو «دێوانه‌»ئاسايي له‌ دواي كۆچ و هه‌وار
هه‌ڵكزێ وه‌ك شه‌م، به‌ شێعري شه‌م بلاوێنێته‌وه‌

وا«گوڵي»ش هه‌رده‌م له‌ دووري تۆ له‌گه‌ڵ ژان و خه‌ما
شه‌و به‌ لاي لايه‌ي شێعر ملوێنكي خه‌م ده‌گرێته‌وه‌

عه لی گولی

behnam5555 11-05-2013 07:34 PM


دل هه ر دامه ني دل هه ر دامه ني
اي دل گيرودي حه لقه ي دامه ني
من هه ر ده وا که م تو هه ر زامه ني
تو تا کي نه فکر سوداي خامه ني
هه رگز خيالت ساتي جه م نيه ن
پاي خسه و خيال له لات که م نيه ن
سوراهي له سوت زيرو به م نيه ن
هه ر کام مه ويني هه ر ناکام مه ني
تو تا کي نه فکر سوداي خام مه ني
اي دل ه ر گه نج زه مانه ي فاني
ته خت سوليمان تاج که ياني
مه حبوب چو شيرين ذوليخاي ثاني
په ريت باوه ران پي شادماني
ئاخر ئاقبه ت بي ئه نجام مه ني
من هه ر ده وا که م تو هه ر زامه ني
تو تا کي نه فکر سوداي خامه ني
شيرين مه ويني حه سره ت باري ته ن
ته لخي مه ويني شينه و زاري ته ن
زشت و زيبايي بي قه راري ته ن
په س تو چه ده رمان ده رد کاري ته ن
من هه ر ده وا که م تو هه ر زامه ني
تو تا کي نه فکر سوداي خامه ني

behnam5555 11-05-2013 07:45 PM

نه‌ورۆز
 

نه‌ورۆز

ڕۆژ له ئاسۆی سوور، شه‌وق ئه‌داته‌وه
ده‌ڵێ ئه‌مساڵیش، نه‌ورۆز هاته‌وه

سرووشت سه‌رپاکی، جوانی ئه‌نوێنێ
وه‌ک بووکی ڕازاو، خۆی ئه‌خه‌مڵێنێ

ده شت و کوێستان و لوتکه‌ی به‌رزی کێو
بزه‌ی به‌هاریان، که‌وتۆته سه‌ر‌لێو

به‌فری تواوه‌ی سه‌رشاخی خه‌مبار
ئه‌بێ به فرمێسک، چۆڕ چۆڕ دێته خوار

هاژه‌ی شه‌تاوی، بن کوێستانی به‌رز
گابه‌رد ئه‌تلێنێ، که‌ژ دێنێته له‌رز

کیژی دارستان له شایی چه‌مــــــــــــا
به مۆسیقای ئاو، دێنه‌وه ســــــــــه‌ما

باخ و ڕه‌زی شاخ یان مێرگ و چیمه‌ن
خشڵی ڕازاوه ی، بژوێنێ دیمــــــــــه‌ن

سه‌وزایی ده‌شت و زنجیره‌ی کوێستان
تاریف ناکرێ جوانی کوردستـــــــــــــان

که‌وی دڵداری ئــــــــــازادی و جـــوانی
ده‌روونی که‌یلی ســــــۆزی گــــۆرانی

به‌ری حه‌سره تی دڵ ئــــــه‌کاته‌وه
بانگی په‌ڕاو‌په‌ڕ‌ده‌نگ ئه‌داته‌وه

له سه‌ر قه‌ندیل و شاهۆ و نه‌که‌رۆز
ئه‌ڵێ گه‌لی کورد نه‌ورۆزتان پیرۆز


ڕه‌حیم لوقمانی

behnam5555 11-05-2013 07:47 PM




غەزەل(خومی مەی): حافزی شیرازی

گه‌رچی به‌ ئاوری دڵ، وه‌ک خومی مه‌ی له‌جۆشم
مۆرم له‌ لێو دراوە و خوێن ده‌خۆم و، خـــــه‌مۆشم

چۆن ئازادبم له‌م داوه‌؟ که‌ هیندووزولفێ هه‌رده‌م
ئاڵقه‌ی‌ بکاته‌ گوێم و، قه‌ت غه‌مگین نه‌بێ بؤشم

‌ســـــــه‌ر تێداچوونی گیانه، ته‌ما ده‌ لێوی گیانان
سا تۆ بڕوانه‌ كــــــه‌ چۆن به‌ دڵ بۆی تێده‌كۆشم!

خه‌رقه ‌پۆشینه‌که‌ی من له ‌سای دینداری نییه‌:
سه‌رپۆشی سه‌د عه‌یبانه،‌ خۆمی پێداده‌پۆشم!

وا باباده‌م به‌حه‌شتی به‌ دوو ده‌نکه‌ گـــه‌نم دا
ئه‌منیش حه‌رامزاده‌ بم، به‌ جۆیه‌ک نه‌یفرۆشم!

بۆ ‌خوا په‌نا! كه‌ نه‌مبێ باوه‌ڕ به‌ تاعه‌تی خۆم
درۆ نه‌بێ كه‌ جار جار، من پیاڵه‌یه‌ك ده‌نۆشم!

ئێستا ئه‌گـــه‌ر نه‌نۆشم له‌ ڕاوه‌كی خوم، چلۆن
ناخرێته‌پشت گوێ قسه‌ی پیری موغانی خۆشم؟

ڕۆژی جه‌زا، هیوام هه‌س به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌یار
گوناح به‌ فه‌یزی عه‌فوو، نه‌خرێته قه‌ڵه‌‌ندۆشم

به‌م‌چه‌شنه گه‌رلێبداموتریبی كۆڕ ڕێی عیشق
کاتی سه‌ما، ناهێڵێ شێعری (حافز) چ‌ هۆشم!

وەرگێڕانەوە: س. چ. هێرش

سەردێڕی فارسیی غە زە لە کە :
گرچه از اتش دل چون خم می در جوشم
مهر بر لب زده‌، خون می خورم و خاموشم



اکنون ساعت 03:06 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)