![]() |
ئەلف بێ لە ئەلف بێى خۆشەویستى هەتا دوا ووشەى کۆتایى هەمووم کردوە بە هۆنراوە بۆت ئەسوتێن وەک وەفایى عەشقت گڕ لە ژین بەرئەدا تیشکى چاویشت لەجەستەم حەکیم و پزیشکى دڵمیت هەرتۆ ئەزانیت چەند خەستەم چاو نەخۆشى نیگایەکتە هەتا ببێتە مەرهەم بۆى لەم وەرزى خەزانى عیشقەم تەنها هیواو ئومێدم تۆى باران و ماچ و گوڵ نەما نەیگێڕم لەدەورى باڵات چوار وەرزى ساڵ تۆ بەهاربی منیش خۆم ئەکەم بەگەڵات منم دێوانەى دیدارتم منم شاعیرترین شەیدات شیعرەکانم سەما ئەکەن لەدەورى گوڵى سەرگۆنات گفتى هاتنێکم پێ بە دەمێکە میوانخانەى دڵ چاوەڕێیە هیچ کەس وەک من شەیدات نیە نهێنى جوانیتم پێیە ئەگەر ویستت سەردانم بکەى پێم بڵێ بائاگاداربم بۆپێشوازى هاتنەکەت باخۆم یەکەم خزمەتکاربم ئارام هەڵەبجەیى |
بۆتۆ ژیان هەموو کاتێک واهەستەکەم لەناو چاوما هەڵت ئەگرم کە ئەگریەم دڵم نایەت فرمێسکەکانم گشت بسڕم ئەڵێم نەوەک هیوایەکت لەگەڵ فرمێسکێکم بڕوات یان ئەگەر دڵم خەمبار بێت جوانیەکەت لەکەدار بکات هەموو شەوێک خۆشەویستیت بۆ شیعرەکانم باسئەکەم لەجیاتى ناوت بنوسم وێنەى دڵمى لەسەر ئەدەم دڵم ئێستا هێمایەکە و بۆ ناوى تۆ دانراوە چاوەکانم بۆ تەنیایت وەکو دوو مۆم هەڵکراوە نەک بە تەنها دڵ و چاوم ژیانمت بۆ ئەسوتێنم شیعرەکانم لەبەر پێتا کۆپلە کۆپلە ئەگریەنم تەمەنێک بۆتۆ ژیابم بەشیعر و ماچ ئەینەخشێنم کام ووشە بۆنى نیگات بات بەسنگیەوەى ئەنوسێنم ئارام هەڵەبجەیى |
وەرزى لەنجە لەگەڵ بارانى جوانیت ... دائەبارێت جوانترین جوانى ئاسمان لە باوەش ئەکات و جوانیەکەشت .... بە پەنجەى پڕ سۆزى ژەنیار ...ئاواز ئەگرێت بە خەندەى ڕوناکى خۆر و جوانى بەهار ...لەنجەى جوانیت لەدایک ئەبێت........... سەماى وەرزى لەنجەت پیرۆزبێت ئارام هەڵەبجەیى |
خۆزگە کام خۆر سەرچاوەى جوانیتە ....؟؟ کام مانگەشەو فێرى ئارایشتى کردیت ..؟؟ کام لێو شەیداى کردیت بە ماچ....؟؟ ئاشناى کامە ئەستێرە بوویت..؟؟ کام سەفەر کردیتیە هاوڕێم....؟؟ لەگەڵ کام وەرزدا گەورە بویت..؟؟ خۆزگەم بەوساتە وەختە بێت... کە لەچاوما لەدایک بوویت ... ئارام هەڵەبجەیى |
جادوى نیگا ڕێژنە ڕازى چاوەکانت فێرى جادوى نیگاى کردووم بزە و خەندەت بەیەکجارى دڵى لەگەڵ خۆیدا بردووم تۆ بۆ هەر جێگەیەک بڕۆیت هەستەکەم دڵم لەدواتە خۆزگەکانم لەنجە و لەرەى سینە و کەمەر و باڵاتە جوانیت فێرى عەشقى کردم بوم بە شەیداترین دڵدار وەک شەونمى خۆشەویستى بە پرچتدا ئەتکێمە خوار بریا کاتژمێرەکەشم وەک دڵم وێنەى تۆ بوایە .... هەرخۆت فێرى شەونخونى خۆشەویستیت بکردایە ئەوسا هەموو چرکەیەکى تۆى بەبیر ئەهێنامەوە وەک شیعرێک ماچت کردبێت سەرلەنوێ ئەگەشامەوە ئارام هەڵەبجەیى |
|
|
|
|
بێوهفایی |
اکنون ساعت 01:12 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)