![]() |
حه‌ق ڕاگه‌ی ڕاسه‌ن فه‌نوازی نیــــــــه‌ن حه‌ق جه‌فه‌ن بازان هیچ رازی نیـــــــه‌ن حه‌ق وه‌حیسابات پاره‌و پوڵ نیـــــــــه‌ن لاش به‌نده‌ی دووڕه‌نگ هیچ قه‌بوڵ نیه‌ن ڕاگه‌ی حه‌قێقه‌ت بگێـــــــــره‌نه‌ده‌سـت بشۆ نه‌مه‌یدان بێ پیاڵه‌ی مــــــــه‌ست نۆطق نه‌زانــــیت به‌ره‌ش به‌قـــه‌فـــه‌س ڕاز پــه‌نـــهانیت مــــه‌واچـــــه‌به‌کـــه‌س بیسارانی |
خوزگه ئه منیش ، له م ولاته جووته یاریکم ده بوو |
وەرە هەناسەکەم تۆ بۆ نایه‌یت تا له‌سینه‌ی گه‌رمی خۆتا تێر دامپۆشیت به‌م سه‌رمایه‌به‌له‌پی ده‌ستت کوڵمه‌کانم فه‌رامۆش که‌یت ئه‌ی نازانیت که‌تۆ ده‌ڕۆیت تروسکه‌ی دییه‌م ئه‌کوژێته‌وه که‌چی که‌تۆ ده‌ر ئه‌که‌ویت چی جوانییه‌ئه‌ژییه‌ته‌وه" تۆ بزانه‌دوای ڕۆشتنت به‌سه‌رهاتم تاوه‌چیرۆکی سه‌ندووە تامه‌زرۆتم و ئه‌ترسم لێت، ناشخوازم لێت که‌بێیته‌وه |
زستانی بانە |
که‌نیشک برۆکانت له سه‌ر چاوت چ نه‌خشن هه‌ژان بابامیری نیگاکانت ختۆکه‌ی حه‌ز ئه‌به‌خشن ترووسکه‌ی شیعری ژینن چاوی نه‌رمت ده‌بارێنن گڕو ئاورینگی شه‌رمت سه‌دان جار جوانتره به‌ژنت له حۆری منی شێتت هه‌زاران جار به گۆری ڤێنووس گه‌ر تۆ ببینێ ره‌ش ئه‌پۆشێ بلووری ئه‌شک ئه‌ڕێژێ پڕ به کۆشێ وه‌ره گیانه! وه‌ره! بتگرمه ئامێز وه‌ره کیژۆڵه‌که‌ی نه‌شمیلی ئارێز! فریشته‌ی شا که‌نیشکی شاری کورسان له پێنووسم چه‌ک و شمشێر ئه‌ترسان که چی ئێستا که بۆ تۆ شیعر ئه‌نووسم ده سه‌ر هه‌ڵ‌بێنه،مردم، ئه‌ی ڤێنووسم دڵت بردم ئه‌زانم جێم ئه‌هێڵی به داخی رۆینت جه‌رگم ئه‌کێڵی برۆ گیانه! ئه‌من خۆم کێوی خه‌م بووم ئه‌تۆش بوویته خه‌مێک و پێوه‌ت هه‌ڵچووم کرماشان ساڵی 70 |
سورمه به ســـــــــــــورمه ی كامه شه وه زه نگ رشــــــــــــتووته دوو چاوی قه شـــه نگ واحه كــایه تی شـــــــــــــه وئه كه ن خــه واڵوون، مه یلی خــــــــــه و ئه كه ن له چـــــــــــــاو گه ڕێ،باتێــــــربــنوێ پێــڵووله ئه ســـــــــــــتێره بســــــــوێ ئه شــــــــــــا! مانگـــی روومه ت،ئه شا! له روخســــــــــــارێكی دڵكــه شــــــــــا! چۆن جــه زرومه ددی به رپا كــــــــــــــرد دڵی كه یلی به ده ریـا كــــــــــــــــــــــرد! له رووگه ڕێ، با هــــــه ر مـــــــــانگ بێ دڵڕفێنـــــــــــــــــێكی شــه شدانگ بێ! ئه و بڵاڵووكـــــــانه ی داخــــــــــــــــێون لێ‌ون ،هه نگـــــوین ئه پاڵێــــــــــــــــــون شــیرینن،ســـــــــــــوورن ، به بریقــه ن ئه ڵێی هه ربۆ دیقــه دیقــــــــــــــــــه ن! له لێوگه ڕێ ، با هــه ر ســـــــــــوور بێ با حه ســــــــــــــره تی دووراودووربێ! وه ره ســــــــــــه یری چـــــاڵی چـه نه نیشتمـــــــــــــــــــــانی زه رده خــــه نه جــــــــێ نزرگه ی دڵــــــــــــــــــــــدارانه وێستگــــــه ی شـــــــــــــــه ونم و بارانه چه نه وێڵ كه، با هه ر ســــــــــــێو بێ با هه رواگـــــــــــــــــــۆیێ له زێو بێ وه ره ســـــــــــــه یری ئه و گـــــه ردنه به رزه چمــــــــــــــــــــــا ئاهی منــــه ! فه وا ره یێــــــــــــــــــــكه له جــــوانی په رجــــــــــــوو یێك بوو خــــــوا نوانی با له گ هردنیش ده س هـــه ڵــــــــگرم به ڵام ڕێگــــــه ناداشــــــــــــــــه رم له وه زیاترشــــــــــــــــــتێ بێــــــژم گه وهـــــه ری واژه هه ڵ رێـــــــــــژم ده نازۆرم باس ئه كــــــــــــــــــــردی به جیهـــا نم ناس ئه كــــــــــــــــــردی با هـــــــه ر بۆت بـــــڕوانم ، بێ ده نگ بێ ده نگ، هه تائه بم به ســـــه نگ! هه‌ژان بابامیری |
په یامی من به گوی ئه و دولبه ره نازداره راناگا نه‌سیــــم بێ سیـــم ده‌بینێ ، شل ده‌بێ ، به‌م كاره‌راناگا گوتی ســـه‌یرت هــه‌بێ دووباره دێـــمه دیتـــنت ئه‌مما له كـورتی‌دا تـــه‌مه‌ن ، وادیـــاره به‌و دیـداره رانـــاگا وه‌كــوو پـــه‌روانـه ده‌وری لێ ده‌ده‌ن لاوانی خۆوڵاتی گـوڵی ئـێره بـه ژوانی بـولـبولـــــی ئـــاواره رانـــاگا نـه‌خــــۆش و ده‌رده‌دار و دڵ‌بـــرینـــدارم، پره‌ستارێك به حــاڵی ئه‌م دڵــه پــڕژان و پــــڕ ئــــازاره رانــــاگا ده‌كه‌ی ماچی ده‌م و لێوان ئه‌گه‌ر هــێز و گــورێكت بێ ده‌نا جــوانێــك بـــه ده‌ردی ئـاشـــقی بێ‌چــــاره راناگا هه‌تا كۆمتر ده‌بـێ پشتـم پتر هه‌ڵده‌كشــێ مـــینـــی‌ژۆپ ئـــیتر ده‌ستــم به داوێنــی كـــچی ئــــه‌م شـــاره راناگا ده‌بێ بولبول له من فێر بێ غه‌زه‌ڵخوێنی، بـه‌ڵام چبكه‌م گـــرفــتارم ، چـریكه‌م به‌و گـــوڵ و گـــــوڵزاره راناگا ماموستا هیمن |
بولبوولی باڵ شكاوی وه‌ختی گوڵم هه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دڵی له كوڵم كوردی به‌ندی به‌یانی نه‌ورۆزم گڕی گرتوه ده‌روونی پڕسۆزم موغی بێ ئاگری شه‌وی یه‌لدام چاوه‌ڕێ چاره‌نوسی نا په‌یدام كه‌وی بێ ده‌نگی نه‌و به‌هارانم گوڵی بێ ره‌نگی چاو له بارانم كونجی جێژوانی چۆڵ‌وخامۆشم سێبه‌ری نازه‌نینی ره‌ش‌پۆشم ده‌ستی به‌ر‌بووی كچی گه‌ڕی شاییم هه‌ستی خنكاوی لاوی سه‌وداییم كێلی گۆڕی شه‌هیدی گومناوم تاكه‌داری كڕووزی بێ‌ئاوم ده‌فته‌ری شێعری شاعیری رووتم شه‌می سه‌ر گۆڕوداری تابووتم مامۆستا هێمن |
تانووت خەم هات و نیگای شاری لەباڕووتەوە پێچام بۆوەی نەفڕم بەژنی لەتابووتەوە پێچام کوێستان بەڵەک و، دیلی ڕنوو باڵی گەزیزەم داوێ کەوی ڕۆحی لەسیاسووتەوە پێچام من دەردی دڵی گەل گڕی بەردایە هەناوم گەل هەستی لەدوودەی سڕی تانووتەوە پێچام * شۆخێ بەنیگایێکی ڕفاندم دڵ و، پێمگوت: مەمنوون کە لە ئاونگی گوڵی ڕووتەوە پێچام توورن گوڵم ئەو دوندی لەسەر سینەتە بۆیە ئەشقێکی خودایی دڵی لەو جووتەوە پێچام سووتا بەترووسکێکی ئەوینت دڵ و جەستەم بۆت بوومە کل و وەسمە لەپێڵووتەوە پێچام ئەشکەوتی دڵت کردە سیاچاڵی و لەوێدا پێست و ڕەگی جەستەت لەسەرەبزووتەوە پێچام باگێژی هەناسەم هەڵیکرد، لەچکەکەتی برد شەو بردی دڵم، یا لەخەمی مووتەوە پێچام؟! |
هاوڕێ ئەی هاوڕێ گیان جارێکی تر بە ناچاری بەجێت دێڵم لە نێو دنیای تەنیایدا بە دوا سایەی خۆما وێڵم ئەمجارەشیان دەیان فرمێسک لەچاوانما بەدی ئەکەم سەدان پرسیار لە نێو دڵتایە لە وەڵامیان خۆم لا ئەدەم ئەی هاوڕێ گیان ...... ئەی هاوڕێ گیان دیسان وشەی ماڵئاوایی بارانی دوا بەهارمانە دەستگوشینی بێ کۆتایی ئاهەنگی دوا دیدارمانە تەماشاکە قوڵپی گریان لە سینەمدا چۆن تاساوە زەردەخەنەی بێ‌ناز کەوتوم بەڕوخسارمەوە جێ ماوە بەڵام هاوڕی دڵنیابە ڕۆژێک ئەبێت هەر دێمەوە لەناو بۆتەی خۆشەویستی چاوەکانتا بتوێمەوە ئیتر هەتا کۆتایی ژین ئامێزی تۆ وڵاتم بێت وڵاتیشم خەونی ئێستا‌و پاشەڕۆژی ئاواتم بێت شاهۆ محمد تۆفیق |
اکنون ساعت 06:38 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)