![]() |
دوعا
دوعا ڕه‌نجی زه‌مانم بینی له‌ژێر پێڵاوی سوننه‌ت ڕه‌نجی باخه‌وانم دی له‌نێـو ده‌ستی ئیشتیا ڕه‌نجی گوڵه‌وانم دی له‌سه‌ر سینگی ڕه‌شه‌با! په‌نجه‌ره‌كه‌ی ڕووانگه‌ما ن بڵغی ده‌روونی گرتــووه با بیشۆینه‌وه به‌تیشـك بیكه‌ینـه‌وه له نه‌فـه‌س تا چیدی له نهێنـیدا قه‌وزه‌ی باوه‌ڕی زه‌لاو نه‌ڕژێته فكری كانی "شلوێ نه‌كا هه‌ستی ئاو " با بیكه‌ینه‌وه له مشوور بیشۆین به تێـفكرین تا ئه‌نگووتنی نییه‌ت هه‌تا ڕوودانی هه‌ڵوێست له ئاسۆی گه‌شی عیشق ! عیشق، ئه‌سیری ئه‌نده‌روونه له‌مێژه ده‌ست ده‌گێـڕێ بۆ درزێ ڕووناكایـی! پێبه‌پێ له‌گه‌ڵمان دێ؛ هه‌ر كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ین: ده‌بێ به چه‌مكی مه‌را‌ق چون ده‌زانێ جێندێڵێ نه‌فه‌سی باخ دێته‌وه‌هه‌وه‌سی شاخ، هه‌ر ده‌مێ پێده‌كه‌نیـن: ده‌بێ به نیگه‌رانی چون ده‌بینێ قاقایه‌كی شه‌ڵاڵین تلیساوین به غفڵه‌ت، له كاتی گه‌رمه‌شیندا : هه‌میشه ڕاده‌چه‌نێ زو و هه‌ست ده‌كا بووله‌رزه‌ی عاتیفه‌مان ده‌هه‌ژێنێ ماڵی هۆش، كاتێ بیـرده‌كه‌ینـه‌و ه: په‌راوێزی حه‌سره‌ته چون په‌ی ده‌با حه‌ل نابین له گوماندا نازانین ... نا ... ... ده‌شێ باسی " په‌روانه" به‌رینه كۆنگره‌ی با؟ ده‌تووانین له‌ززه‌تی "سێ‌و " بده‌ین به ئیحساسی به‌رد؟ ئاخۆ لافاوی "سوننه‌ت" چه‌ن جا ر ده‌می هه‌وه‌سی بر بێ بۆ خوێنی ڕه‌زبه‌ر؟ ئاخۆ... ئاخۆ ... ...، له وه‌ختی هه‌نگاوناندا : ده‌حه‌به‌سێ ... به‌ند ده‌بێ ده‌زانێ ... ده‌زانێ ده‌تلاسێین له جاده‌ی بیر هه‌ڵده‌زنێین له"بزنه‌ڕێ" سه‌خته... سه‌خت هه‌تا هه‌نگاوێ داوێین: سه‌فه‌ر پـڕ ده‌بـێ لـه‌مژ خاڵی ده‌بێ له‌ڕێـگا تۆ بڵـێی كه‌ی عاشق بین تۆ بڵـێی كه‌ی ... ... یا دوعا سایتی به‌خته‌وه‌ری |
غـــونــچــە دڵ تـەنـگــە لــەحـەسـرەت دەھەنـت
سێ کوچکەی بابان غـــونــچــە دڵ تـەنـگــە لــەحـەسـرەت دەھەنـت ســیـنـە پــــر چـاکـــە لـــەتــــیــــری غـــەمـــزەت دڵ گـــرفــــتــــــارە لــــەچـــاھـــــی زەقــــەنــــت بـــاغــەبــان ئــەمــــرۆ لـــەبـــاغــــا قـــەدی یـــار پــەســتــی کــرد قـامـەتـی سـەروی چـەمەنـت کـــاشــیــفــی کــوفــرە لــەروی کــافــری دیـــن تــاری گــیــســویــی خــەمـی پــر شــکـەنــــت ئــەی گــوڵاو جــێــگــەی تــۆ شــیــشـە نـیــیــە عــاریــزی دلــــبــــەرە ئــەســــڵـــی وەتــەنـــت ســەجـــدە بـەر تـــاقــی بـــــرۆی یــاربـەرە تــۆ وەســـەنـــی بــی مـــەپـەرسـتـــە وەسـەنـــت دادی شـــیـــریــن کـەدە (ســـالــم) بـەقـەڵــەم نــییـە قــەنــدی قــەڵــەمــت وەک ســوخــەنـت |
فەرموویە کە من پادشەهی حوسنی دڵ‌ئارام
فەرموویە کە من پادشەهی حوسنی دڵ‌ئارام خورشید و مەهن ئایینەداری روخی زیبام فیردەوسی جەمالم بە نیهالی قەدی تووبام یەعنی بە دوو لەب ساحیبی ئیعجازی مەسیحام ماچێکی دەمم کافییە بۆ کوشتەیی باڵام فنجانی دەمت ساغەرە یاقووتی رەوانە، وەک نەشئی حەیات دولبەری یاقووتی رەوانە! ئەو چاوە تەبیب و بەڵەدی دەردی دڵانە عیللەت چییە بۆ من کە حەکیمێکی نەزانە؟ جێی نەشتەری وی ئاگری بەردا دڵ و سووتام ئەگریجە و پەرچەم مەدەدی نێرگسی کاڵن فەوجی حەبەشن، لەشکری سوڵتانی جەماڵن ئارایشی روو، رەونەقی باغی خەت و خاڵن هەریێکە لەلایێ بە ئومیدی سەر و ماڵن بەو داوە ئەوی بەستەیە خۆم و دڵی شەیدام من سائیلی ئاشفتەگیی زولفی دووتا بووم تێکچوو کە ئەمن عەنبەری تەڕ میشکی خەتا بووم من هەم‌نەفەس و هەم‌دەمی شاهزادە وو شا بووم تا دیم گوڵی تۆ عاشقی ئەندامی بەڵا بووم سەرگەشتە ئەوێستا کە لە دووی گوڵبونی بەڵام ئەبرۆ و جەبین و روخی بێ‌شیبه و میسالن تێکەڵ بە گوڵ و یاسەمەن و غەرقی لوئالن بۆ موڵکی جەمالی کە شەهەنشاهی جەلالن یا شەمس و قەمەر، قەوس و قوزەح ، بەدر و هیلالن وا جوملە هەڵاتوون لە گەریبانی گوڵەندام خەت هاتووە دەوری لەب و رووی داوە لەسەردا یاخۆ حەبەشی فایەقە داغی لە جگەردا؟ گوڵزاری دەمی پوستە و باغی گوڵی بەردا یا لەشکەری کێشاوە بزەی شیر و شەکەردا؟ شەڕیانە لەسەر کەعبەیی روو کافر ێسلام ئەی میشکی خەتایی خەت و خەت جەوهەری کوڵمت! ئەی سونبولی تەڕ دووکەڵی سەر مەجمەری کوڵمت! سووتاوە وەفایی لە هەوای ئاگری کوڵمت سا ئەو دەمە وا بێنە ئەتۆبی و سەری کوڵمت غەیری ئەوە " باللە " نییە لەو لێوە تەمەننام وەفــــــــــایی |
ده‌مه‌ته‌قه‌ی نێوان عه‌قڵ وعیشق
ده‌مه‌ته‌قه‌ی نێوان عه‌قڵ وعیشق عقل می‌گوید به‌من همه م‌م که ترک یارکنله ده‌مه‌ته‌قێیه‌کی شێعری دا شێخ عبدالرحمان تاڵه‌بانی له نێوان عه‌قڵ وعشق دا که به فارسی نوسیویه‌تی ده‌ڵێت :- عشق می‌گوید که‌هی هی ترک این گفتار کن عقل می‌گوید برو باسجده و باسجاد باش عشق می‌گوید بروتسبتحرا زنار کن عقل می‌گوید بپوش آخر لباس عاقلان عشق می‌گوید که ترک جبه و دستار کن من نمیدانم کدام این نکته‌رابارو کنم ای خدایا بر دلم تو کشف این اسرارکن واتا ئه‌قڵ هه‌ر جاره‌ی پێم ده‌ڵێ ده‌ست له یار هه‌ڵگره عشقش ده‌ڵــێ :هه‌ی هه‌ی ؟واز له‌و قسه‌یه بـێنه عقڵ ده‌ڵێ:بڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رماڵ وسوجده بردن به عشقش ده‌ڵێ: بڕۆ ته‌سبیحت بکه‌ره زونناری گاوان عقڵ ده‌ڵـــێ :کوڕه به‌رگی ئاقڵان له به‌رکــه عشقیش ده‌ڵـێ :واز له جوببه و مێزه‌ر بێـنه مــــن نـازانم باوه‌ڕ به‌کام له‌و قسانه بــــکه‌م خوایه ! ڕازی ئه‌م نهێنییانه تۆ بۆ دڵم ده‌رخه. |
بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا، حەقی ئادابی مەجنوونیی لە شارا کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە، وتیی: ئەم هەم بووە هەمدەردی دارا هەتا حەق ناصیرە، هەر حەقمە مەنڤوور وەکوو (مەنصوور) ئەگەر بمکەن بە دارا نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیریی مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا لەبەر زار و نەزاریی بوومە وەک پووش دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا مەگەر تۆ عەرچی حاڵم کەی لەکن یار قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا لەڕم دیی زاهید ئەم زستانە، زانیم کلک نادا بە زڕپنگی بەهارا وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین خووێنی من حەلاڵت بێ، نیگارا! زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحڤە، سەیرە ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا کە شک بەم 'مەحویا' هەر شەربەتی مەرگ لەسەر ئەرزا نییە ئاوی گەوارا شەرابی شیعری محوی |
|
ده‌ك خه‌جاڵه‌ت بێ درۆزن چۆن وه‌ها پیلان ئه‌کا
ده‌ك خه‌جاڵه‌ت بێ درۆزن چۆن وه‌ها پیلان ئه‌کا که‌س نه‌ڵێ لافاوی ئاوه ئاوی سووری شیوه سورر خوێنی ئاڵی به‌ندی جه‌رگه شیوه‌نی بابان ئه‌کا قـــانـــع فیکری به جارێ سه‌رف ئه‌کا بۆ هۆزه‌که‌ی نه‌ك وه‌کو یارۆ خه‌یاڵی سه‌رفی چاو قلیان ئه‌کا قانع |
بێ شـکه هەوره تریشـقه تاوی بـارانی هەیه
بێ شـکه هەوره تریشـقه تاوی بـارانی هەیه چاوی من ده‌م ده‌م دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش دا بڵـێن ده‌ریای عـومـانـه دوڕڕ و مـه‌رجـانی هـه‌یـه په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه ئاسمانی حوسنی مه‌حبووبه‌م له ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه هه‌ر له‌بت ، یا سینه‌شت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه ، دابڵێن: له‌علی ڕوممانی هه‌یه ، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه وه‌حشیه لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت ڕاسته هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه شه‌یتانی هه‌یه دڵ موشه‌ببه‌ک بوو له به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت حه‌یفه قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه شانی هه‌یه له‌حزه‌یێک و له‌محه‌یێک چاوم به چاوی ناکه‌وێ کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی ، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش دێن ده‌ڵێن: به خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه (نالی) ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه ، دیوانی هه‌یه! نالی |
پەشیمانی
پەشیمانی ئەم تەمەنەبابردوەم بۆچی حەزكەم كەبێتەوە ئاویًك كەرژایەسەرلم كێ دەتوانێ كۆی كاتەوە هەرچی شتێك بكەم تازەسەرەنجم پاشگەزدەبمەوە بۆیەبەناچاری دەڵێم ئەوەی كردم نای كەمەوە ؟ |
ئێواره‌یه‌و پیری خه‌م له زستانه
ئێواره‌یه‌و پیری خه‌م له زستانه ته‌نیا به‌فره بۆلام دێن هێنده له‌خاک دانراوه خه‌مه‌کانم بێ چاره دائه‌پۆشن سستانه دوورم له‌تۆ باوه‌شم بۆت نه‌کراوه شینه‌ی دڵـم بێ گوڵه‌و نه‌ک بیستانه ملپێچه‌که‌م لۆچ لۆچه‌و واشێواوه له‌بێ نیگات وه‌رزه‌که‌م بێ داستانه جه‌ستی شه‌خته بۆمن سه‌خته‌و گیراوه چاوی خۆر‌ت گه‌رپێم نه‌گا مه‌ستانه بێ ژوانێکم خه‌می عومرم نه‌تواوه ئێواره‌یه‌و پیری خه‌م له زستانه ** هۆنراوه‌ی به‌همه‌ن به‌رزنجی |
اکنون ساعت 09:02 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)