پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 03-12-2012 01:55 PM

چــــاوه که م زانیـــوته بوچی خه و له چـــــــاوم نــــاکــه وی ؟
 

چــــاوه که م زانیـــوته بوچی خه و له چـــــــاوم نــــاکــه وی ؟
چونکه من پیش خزمه تم ، پیش خزمه تان نانــــوون شـــه وی!

روژ و شه و دایم لــــه بـــه ر دییــــــده و خه یـــــالم حــــــازری
سا چ فه رقیــــکی هه یه بو مـــن ئیـــــتر ئیــــــره وئـــــه وی

به س نیــه لیره ده و یـــرم جـــــارو بار بـــاســـــت بـــــکه م !
نه م ده ویرا قه ت له به ر ئه غیار که نــــــاوت بـــه م لـــه وی

دل له بــــــه ر زامی فیـــــراقت دائیــمـــــه ن زاری ئــــــه کا
روژ و شه و مه نعی ده که م باز ، دهردی سه خته ناســره وی

گه ر موه خه ییه ر بم له ما به ینی به هه شتو وه سلـــی تو
وه سلی تو بو من جه هه ننه م پر له جـــــه ننــــه ت نامه وی

ئه ی ره قیب ویــــلم له ده ستت لیــــره بو لیـــم ناگـــــه ریـی ؟
با وکه کوشته ت نیم ئه ری هه ی به دمه زه ب چیت لیم ده وی ؟

هه ر وه کو کیوی ده ما وه نـــــدی ســـــه رم پر شــــورشـــــه !
قه ت ته می هیجران و خه م ساتی له ده وری نـــــه ره وی !!

گه ردنی " کوردی " له کیوی بیستوون مــــه حکــــه متــــــره !!
چونکه سه د ساله له ژیر بــــاری خه مـــــایــــــه و نا نـــــه وی


طاهیر به گی جاف

behnam5555 03-12-2012 02:49 PM

ره‌ش ماسی
 

ره‌ش ماسی

له باخی رووت دوو كانی ئاو دیار بوو
دوو ره‌ش ماسی له چاوت حه‌بس كرابوو


هه‌موو جارێ كه چاوی تۆم ده‌بینی
به خۆم ده‌مگوت كه تۆ بۆچ وا خه‌مینی


دوو چاوت بۆچی وا ره‌شپۆش و تارن
دوو ره‌ش ماسی له‌ سه‌ر چی لێو به‌ بارن


ئه‌یانگوت ماسیان هیلاكی ده‌ریاین
له نێو چاوان هه‌زاران ساڵه ته‌نیاین


ئه‌گه‌ر رزگار ببین له‌م حه‌بس و به‌نده
ژیان لای ئێمه شیرین تر له قه‌نده


دڵم سووتا له بۆ گریانی ماسی
هه‌زار هاوار كه خاس ماسیم نه‌ناسی


نه‌زیك تر بووم كه تا مافیان بسێنم
له‌بۆ ره‌ش ماسیان شادی بهێنم


قسه‌كانیان درۆ بوو، نه‌مده‌زانی
كه منيان برد به‌ره‌و گێژاوی كانی


هه‌زار ساڵه له چاوی تۆ ئه‌سیرم
به حاڵی زاری خۆم تێر تێر ئه‌گیرم


دو چاوت ئاوێنه‌ی به‌ختی ره‌شم بوو
له جوانی یار منیش ئه‌ونه به‌‌شم بوو

؟






behnam5555 03-12-2012 02:51 PM

گوڵی بێ گه‌رد
 

گوڵی بێ گه‌رد

گوڵی بێ گه‌رد گوڵی بێ ره‌نگ و بۆيه
شه‌رابی ئاڵ به بێ تاڵی درۆيه

كچی كورد جوان ترينی سه‌ر زه‌وينه
له له‌نجه‌ و لاری ئه‌و دڵ ره‌نجه‌ڕۆيه



behnam5555 03-12-2012 02:57 PM

ڵه‌گه‌ڵ یار
 


ڵه‌گه‌ڵ یار


ده‌نـــگی بێده‌نگی دڵـــــــــتم له‌ بیره‌
ه‌من پێكه‌نیم گوتم دڵت كــــــــوا؟

به‌ عیشوه‌ گوتت، له‌ ترسی شه‌یتان
باڵی گرتوه‌ و چوه‌ بۆ لای خـــــوا

به‌ ده‌نگی سازی ماچی عاشقـــــی
دڵ شه‌رمه‌نده‌ بوو،وه‌كوو یه‌خ تــوا

عاره‌قی شه‌رمت ڕژا سه‌ر زه‌وی
گوتت گووناهه‌، ته‌ك نه‌یـــــــــه‌ نوا

گوتم شێته‌گیان ئه‌مه‌ ژوانــــــــــه‌
مه‌گه‌ر من بمرم، ناكێشمــــــــــه‌ دوا

م : هه ناسه


behnam5555 03-13-2012 08:02 AM

"شاعیر"
 

"شاعیر"

چاوه کانم شێعر و
په نجه کانت شاعیر
داده بارێ به سه ر له شم
په نجه ت!
جێ شوێنی په نجه ت ده گرم
و
ون ده بم
تل ده خۆم و ده توێمه وه
هیچ له بیرته؟ شێعرت ده خوێند؟
به چاو
به ده م
به ده ست
ده ت خوێند

شێعرت ده خوێند و بزه ت لێل ده بوو
ده نگت ده له رزی و په نجه ت ئاره قه ی ده کرد
چاوه کانت ڕه نگی خوڵه مێشی شۆڕشێکی جوامێر
بزه ت کت و پڕ توڕه یی ده نواند
که شێعرت ده خوێند
په نجه ت عه سه بی تر له هه میشه
ده بوو به مشت
و
ده نگت ئاره قه ی ده کرد

ڕه گه خواره و خواره کانی ده ستت مولته هیب ده بوون
و
وه ک چنده ها و بگره هه زاران ماری به ڵه ک
تێک ده ئاڵان و باڵایان ده کرد
تاااا...
ده گوزه ران به سه ر ئێسقانت و
ده چونه ناو نه رمایی ئه نگۆسته کانت
و
ون ده بوون
ئه و ده م ده گریای...

تۆ!
موقه دده س تر له زاویه ی دیدی من و
من!
به رزتر له سنوری باڵات
سێو داده بارم
تۆ! شاعیرێکی ترسه نۆک و
من!
باڵق بوونی شێعره کانی بی تاوان تر له خۆتم
پشوم سواره
جێ شوێنی په نجه ت ده گرم و
پشوم سوار ده بێ

هێواش هێواش
ده خزییته ناو منداڵدانم
ده خزییته ناو منداڵدانم و
سه نگه ر سه نگه ر داده بارین
به سه ر پیاسه کانی ته نیایی دا
من ده ره قه تی ئه و هه موو ته نیاییه نایه م
که ون بووم
جێ شوێنی په نجه ت بگره و
په یدام که وه.

"گه لاوێژ سه ید ئه مینی"


behnam5555 03-13-2012 08:05 AM



گه‌ر سێوێک بوو
له‌تی ده‌که‌م
له‌تێک بۆ خۆم له‌تێک بۆ تۆ
بزه‌یێک بوو
له‌تی ده‌که‌م
له‌تێک بۆ خۆم له‌تێک بۆ تۆ
خه‌فه‌تێک بوو
به‌شت ناده‌م
هه‌ڵی ده‌گرم بۆ دوا په‌تۆ!

«عه بدولڵا په شێو»


behnam5555 03-13-2012 08:09 AM

شخارته‌
 

شخارته‌

شخارتێکم ،
دوای هه‌ڵکردن
پاش ماوه‌یێ ده‌گوژێمه‌وه‌ ،
گڕم زۆر بێ زوو
که‌م بێ گڕم ، که‌مێ دره‌نگتر ،
من حه‌ز ده‌که‌م گڕم زۆر بێ
گرنگ نییه‌ که‌ی خه‌مۆش بم .

behnam5555 03-13-2012 08:30 AM

هه‌ور و من
 

هه‌ور و من

زۆر لێکده‌چین من و هه‌ور
هه‌ور ئه‌سرین ده‌بارێنێ و
گه‌ش ده‌بێ زه‌وی پێی
منیش دڵ‌وشه‌کان ده‌بارێنم و
په‌ڕاو رازاوه‌ ده‌بێ پێی

به‌ڵام هه‌ور جاری وایه‌
چڵپاو ساز ده‌کا له‌ زه‌وی
خۆ منیش ناشیرین ده‌که‌م
په‌ڕاو چه‌ند کات جارێ

که‌س سه‌وزبوون نابینێ
که‌س دڵ‌وشه‌کان نابینێ
به‌ هه‌ور ده‌ڵێن :
بۆچی زه‌ویت کرد چڵپاو
به‌ منیش ده‌ڵێن :
بۆ لاپه‌ڕێکت کرد خه‌سار

ئه‌وه‌ هه‌مووی بیانوویه‌
بۆ ئه‌وی له‌ باراندن بوێستین
ئه‌رێ هه‌ور و من
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ند بکرێین
له‌ ده‌روونی خۆمانا
ئه‌رێ من و هه‌ور

هه‌ور گوێ بگره‌ بۆم
من تا سه‌ر ده‌بارێنم
تۆش خۆت باشتر ده‌زانی
به‌ڵام ئامۆژگاریه‌ک
له‌ منه‌وه‌ بۆ تۆ :
تا ویشک بوون ببارێنه ‌تا ویشک بوون ببارێنه‌


behnam5555 03-13-2012 09:18 AM

له‌ مه‌دحی فێربووندا
 

له‌
مه‌دحی فێربووندا

فێر به‌ ساناترین شته‌کان ،

بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانهه‌وێ فێر بن ،

قه‌ت دره‌نگ نییه‌ !

ئه‌لفوبێ فێر به‌ ؛ به‌س نییه‌ .

به‌ڵام فێری به‌ ! مه‌هێڵه‌ وره‌ت دامرکێنن ،

ده‌ست پێ بکه‌ !
ده‌بێ هه‌موو شتێک بزانی !
* تۆ
ده‌بێ رێبه‌ری بگریه‌ ده‌ست !
فێر به‌ ، ئه‌ی سرگوون !

فێر به‌ ، ئه‌ی به‌ندکراو !

فێر به‌ ، ئه‌ی ژنی ناو مووبه‌ق !

فێر به‌ ، ئه‌ی پیری سه‌رجێ !

*
تۆ ده‌بێ رێبه‌ری بگریه‌ ده‌ست !
ئه‌ی کۆکم و ئاواره‌ ، له‌ قوتابخانێک بگه‌ڕێ بۆخۆت !

ئه‌ی سه‌رمابردوو ، به‌دوا زانستدا بگه‌ڕێ !

ئه‌ی برسیه‌تی‌کێش ، په‌رتوکێک هه‌ڵگره‌ ده‌ست :

ئه‌وه‌ خۆی چه‌کێکه‌.

* تۆ ده‌بێ رێبه‌ری بگریه‌ ده‌ست !

هاوڕێ ، له‌ پرسیار کردن مه‌ترسه‌ !

مه‌هێله‌ به‌ زۆری پێت بسه‌لمێنن .

خۆت لێی وه‌کۆڵه‌ !

شتێک که‌ خۆت فێری نه‌بووی

حاشا بکه‌ که‌ نازانی .

لیستی حیسابه‌کانت خۆت گرد که‌وه‌

تۆی که‌ ده‌بێ پاره‌که‌ی بده‌ی

له‌سه‌ر هه‌ر قه‌ڵه‌م قامک دانێ . پرسیار بکه‌ :

ئه‌وه‌ بابه‌تی چییه‌ ؟

** تۆ ده‌بێ رێبه‌ری بگریه‌ ده‌ست !


نووسه‌ر : برتولت برشت
وه‌رگێران له‌ ئینگلیسییه‌وه‌ : نادر خزریان ( ئاژوان )



behnam5555 03-13-2012 09:20 AM

ماومه‌وه‌
 
ماومه‌وه‌
ماومه‌وه‌ له‌ کۆت و زنجیری نامۆییدا
که‌سێ ناگاته‌ فریام
له‌ مێژه‌ زۆر له‌ مێژه‌
چاوه‌ڕێم بێن و رزگارم بکه‌ن
چاوی دڵم هه‌ر ده‌روانێت
ده‌روانێته‌ ئێره‌ و ئه‌وێ
ئاخ کوا هاوڕێکانم
هه‌تا من به‌ خۆم بناسێنن



اکنون ساعت 06:23 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)