- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
03-13-2012 09:34 AM |
پێنووس و لێنووس
پێنووس و لێنووس
رووحی زیندووی پێنووس
بێڕوونی سپی لێنووس
هاوار ده‌که‌ن :
جێ‌مان مه‌هێڵن
چون خۆتان جێ ده‌مێنن .
یه‌کگرتنی لێوی پێنووس و
کوڵمه‌ی لێنووس
به‌رزترین ژوانی جیهانه
که‌واته
با داهێنه‌ری ئه‌م چه‌شنه ژوانانه بین .
|
behnam5555 |
03-13-2012 09:36 AM |
شه‌وه گه‌ڕ
شه‌وه گه‌ڕ
هاوارێکی بێده‌نگ بۆن ده‌که‌م
له دڵه‌کانی هه‌ڵاڵه نێژراوه‌کان
که له‌دڵما ئه‌ژین و
له شه‌پۆلی سووری
ئه‌م زه‌ریا هاروژاوه‌دا
مه‌له ئه‌که‌ن
ده‌گه‌ڵ پیاسه‌ی شه‌قام
له‌م شه‌وه سارد و بێده‌نگه‌دا
بیرم باڵ ده‌گرێته
ئاسمانی بیریان و
هاو ئامێز ده‌بن
ئه‌وسا ده‌بنه هه‌ورێک و
تنۆک تنۆک
به‌سه‌رما ده‌بارن
ئه‌رێ ئه‌مشه‌و
ئاورینگی خه‌یاڵم
پڕشۆقتره له شه‌وانی تر
تاپۆیه‌ک نابینم هیچ
به‌ڵکوو خۆریش ره‌چاو ده‌که‌م
مانگ له نیوان سوورایی و سه‌وزایی دا
خۆریش له دڵی مانگدا
له که‌نداوی خه‌یاڵ
سواری پاپۆڕی بیر
له که‌وشه‌ن تێده‌په‌ڕم و
ده‌چمه وڵاتێکی تر
هه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی
ئاسمانی فڕینی به‌رینتره
ئا نیشتمانی هاوسانی
چ دیمه‌نێکی جوان
ئاژوان
گوڵاڵه ، هێرۆ ، ریحانه و یاسه‌مه‌ن
به دنووک
له ئاسمانا گه‌ڕ ده‌کا
نادر خضریان " ئاژوان "
|
behnam5555 |
03-13-2012 09:38 AM |
ڕه‌نگه‌کان
ڕه‌نگه‌کان
پێشتر نه‌مدیبوو ئه‌رێ نه‌مدیبوو
ڕه‌نگ له قژه‌کانت بده‌ی
ئه‌ی بۆ
ئه‌ی بۆ دوێشه‌و له خه‌ونما
قژه‌کانت ڕه‌نگاوی بوون
زۆرت لێده‌هات
له پێش چاوم
وه‌ک ئاڵایه‌ک خۆیان ده‌نواند
ها تێگه‌یشتم
تۆ له‌به‌ر منت لێدابوو
چون ڕه‌نگه‌کان هه‌ر وان بوون
هه‌ر ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی
من ، خۆشم گه‌ره‌کن
به‌ڵام بۆ ، خۆ تۆ
شتێک خۆشیت لێنه‌یه‌ت نایکه‌ی
ته‌نانه‌ت له‌به‌ر منیش
که‌واته یان ده‌تهه‌وێ
پێش کۆچم به شادی بمبینی
یان له فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌نگه‌کان گه‌یشتووی
من شادم ، من خۆشم
به‌وه‌ی تۆش وه‌ک منی
وه‌ک من ئاشقی ڕه‌نگه‌کان نادر خضریان " ئاژوان "
|
behnam5555 |
03-13-2012 09:47 AM |
فڕین
فڕین
له کام شوێنی ئه‌م جیهانه
په‌پووله‌کان گه‌ڕ ده‌که‌ن
پێم بڵێ
منیش حه‌زم له فڕین‌و گه‌ڕ کردنه تۆش ده‌گه‌ڵمبه له‌م شوێنه
|
behnam5555 |
03-13-2012 09:48 AM |
خۆشه‌ویستی
له‌سه‌ر په‌لکی
مێلاقه ، هێرۆ ، ڕیحانه و یاسه‌مه‌نه له‌سه‌ر ئاگر ، به‌فر ، چیمه‌ن و خۆر ده‌نووسم خۆشه‌ویستی
|
behnam5555 |
03-13-2012 09:50 AM |
لکاندن
لکاندن
به‌ختم ڕه‌نگی ڕه‌ژی گرتووه
له‌سه‌ر دیاری کولمم
لافاو شه‌پۆل ده‌کا و
ئاسمانی خه‌یاڵاتم ته‌م و مژه
پلستگروکان وه‌رزی کۆچیان دابین نه‌کراوه و
چوار وه‌رزی ساڵ هه‌ر کۆچ
نێوان دڵه‌کان مه‌ودا زۆره و
سنوور پێش به ده‌ست تێکگرتن ده‌گرێ
کوا؟! هاوڕێی من کوا؟
هه‌تا بێتوو به‌یه‌که‌وه
مه‌ودا و سنوور بشکێنین
دڕووی ناو گوڵه‌کان
هه‌ڵکه‌نین و بژار بکه‌ین
که‌ی دێته دی خه‌ونم
که‌ی دێ له‌م جیهانه
مژۆڵی ئاوات بگات به ئاسۆ
که‌ی دێ ئه‌مڕۆژه که
چاوه‌روانی کۆتایی بێت
بۆ دیتنی گزینگ
ئه‌ی داهێنه‌ری ژیان
له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ
ڕوو له ڕووگه
داواکاریه‌کم هه‌یه لێت
هه‌روه‌ک چیرۆکی ئیبراهیم
ئه‌م هینه کوتکراوه‌ی ئێمه‌ش
پێکه‌وه بلکێنه
|
behnam5555 |
03-13-2012 09:52 AM |
ده‌ی وه‌ره...
ده‌ی وه‌ره...
دڵی من هێللانه‌یه‌ک
دڵی تۆ کۆترێک
کۆتر و ئاواتی خنکاوی فڕین
هێللانه‌ی داگیرکراوی پڕ زام و برین
تۆ میری دڵی منی به ڵام
نامۆیه‌کان میری دڵی تۆ
که‌واته نامۆیه‌کان میری دڵی من!
وه‌ره ناو ئامێزم
وه‌ره ، باوه‌شم له‌مێژه ئاواڵایه
قاتی ره نگینم ده‌به‌رکردووه
تێکه ڵاوی سوور و سپی و سه‌وز
خۆرم هه‌ڵنایه‌ت تا تۆ نه‌یێی
ئا تۆ ده‌ڵێم ، ده‌ی وه‌ره...
نادر خضریان " ئاژوان "
|
behnam5555 |
03-13-2012 09:54 AM |
کۆچ
کۆچ
به شوێنتا ده گه ڕێم
له ناو شه قامه کانی دڵم
به ڵام تۆ نادۆزمه وه
هه ستێک له ده روونا پێم ئه ڵێ
خه ریکی بارگه ت له کۆڵ ده نێی
ئیتر ناگه ڕێیه وه
گوێم له ده نگی هه نگاوه کانته
که ده ڕووی له م وڵاته
بێ ماڵ ئاوایی
له پاش کۆچت
بوونه میوانم
خه م و فرمێسک و ته نیایی
بڕۆ به ڵام بزانه
ده رگای دڵم ئاواڵایه
به ڵکو رۆژێ هاتیه وه ئێره
من هه موو کات بیرت ئه که م
تۆش که یفی خۆته جارجار بیرم بکه ، خێره
نادر خضریان " ئاژوان "
|
behnam5555 |
03-13-2012 09:55 AM |
تاریکایی ژووره که م
تاریکایی ژووره که م
شه وه ، له تاریکایی ژووره که م دا ته نیام
چاوه کانم روویان له ئاسمانه و دڵیش لای ئه و
ئه ستێرێک نابینم ، مانگیش شۆقی شه وانی تری نیه
هه ست ده که م که سێک با‌نگم ده کا
به شوێنیا ده گه ڕێم ، چه پکه گوڵ به ده ستێک ده بینم
به ڵام له به ر شۆقی هه تاوه که رووخساری دیار نیه
هێواش و نه رم هه نگاو هه ڵدێنێته وه و
ده له رزێت کراسه بنوشه که ی به ری
زۆر له ئه و ده چێ ، باڵای به به رزایی داره بیه
نزیکتر ده بێ ، چه پکه گوڵه که له پێش رووخساری ده گرێ
به ده نگێکی ناسک ئه ڵێت فه رمو
منیش پرسیار ده که م به بۆنه ی چیه
وه ڵام ده داته وه خۆشه ویستی...
چه ن چرکه دڵم راده وه ستێ و ئه م جار ئه ڵێم :
له مێژه چاوه ڕێم به ڵام تۆ خه به رت نیه
پاشان ده ست له ناو ده ستی یه ک
بۆنی تێکه ڵاوی گوڵ و بارانه هه ڵده مژین نا ناتوانم باوه ر بکه م! جگه له خه یاڵ چیتر نیه
نادر خضریان " ئاژوان "
|
behnam5555 |
03-13-2012 09:58 AM |
خه یاڵی ته ڕ
خه یاڵی ته ڕ
سه د خۆزگه من و تۆ له شه وێکی تار له شه قامێک که گشت لایه کی پڕه له دار کاتێک که ته نانه ت چریکه ی بێ ده نگی ده هات دوور له چاوی ئه م خه ڵکه باین بۆ چه ن سات ئه م خه یاڵه بۆته ناسۆڕێک و شه ڵاڵی فرمێسکه لێنووسم هێزی نه ماوه چیتر بنۆسێ وادیاره پێنووسم له قوژبنێک به ند کراوم به کزی و ماتی و زگاری ده مێکه چاوه رێم ، ئاخ نایه ته فریام په ری رزگاری ته نیا ماوم که س پێ نانێته چۆلگه ی دڵم ئیتر بولبولیش ناخوێنێ له باخی بێ گوڵم بوله رزه ی کۆچت کۆشکی ئاواته کانمی وێران و خاپوور کرد وێنه ی بایه کی پاییزی گه ڵای ژیانمی بۆ شوێنێکی دوور برد بگه ڕێوه ئه ی مامۆستای فێرگه ی خۆشه ویستی و ئه وین با دڵمان لای یه ک بێت و دیسان پێکه وه رێک که وین خه یاڵ هه ستی لێ بڕیوی ئاژوان ؟! رومه تت ده بینم به ته ڕ و پیسی ! نادر خضریان " ئاژوان "
|
اکنون ساعت 08:39 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)