پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   اشعار کلاسیک کوردی (http://p30city.net/showthread.php?t=39630)

behnam5555 11-08-2013 07:07 PM



هاوڕێیان وه‌سیه‌ت

گه‌نجینه‌ی غه‌مه‌ دڵی پر ئێشم بووه‌ته‌ خانه‌خوێی ده‌ردی‌ ‌غه‌ریبی
گشت وه‌رزه‌كانی ته‌مه‌ن‌ كۆچی كرد بۆ ته‌نها جارێك هه‌ر شادی‌ نه‌دی
نازانم‌ كاری‌ چاره‌نووسمانه‌ وا له‌گه‌ڵ ئازار هاوڕێی یه‌كترین
وه‌كو‌ دوو عاشق ساتی‌ ته‌نهایی تووله‌ڕێی جێژووان‌ بۆ یه‌كتر ده‌بڕین
زۆر سه‌یره‌ له‌‌لام كاتێ ده‌بینم‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ڵپه‌ی‌ دێ بۆ ئه‌م‌ ژیانه
چۆن‌ ملی‌ داوه بۆ‌ ماڵی‌ دونیا وا هه‌گبه‌ی شانی‌ قورس‌ و گرانه
وا ئاماده‌‌یه‌ ویژدان‌ بفرۆشێ له‌ ڕێگه‌ی مشتێ ، پول بۆ گیرفانی
خۆی‌ ده‌نێته‌وه بۆ جه‌سته‌ی‌ هاوڕێی تا سه‌رسم بداو ، بێته‌ سه‌رشانی
كوا وه‌فاو سۆزی جارانی هاوه‌ڵ ؟ كوا ئه‌مه‌كداری هاوڕێ و دۆستانم؟
بۆچی خیانه‌ت بووه‌ته‌ پیشه‌تان‌ ! بۆ كوێ كۆچتان كرد براده‌رانم؟
خۆشه‌ویستانی‌ جارانم له‌ كوێن ؟ سه‌یره‌ ئه‌م كه‌ونه‌‌ بۆوا گۆڕڕاوه ؟
ئه‌وه‌ی كه‌ بۆنی پاكی لێوه‌ بێت له‌م گه‌ردوونه‌دا به‌ ئاسته‌م ماوه ..!
باسی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان قه‌وم‌و خوێش با له‌گۆشه‌دا وه‌ك خۆی بمێنێ
چۆن‌ برا قه‌ستی‌ سه‌ری برایه‌ و‌ كوڕ به ‌ئاشكرا‌ باوك‌ نادوێنێ
تۆ بڵێی ئه‌مه كاری‌ زه‌مه‌ن‌ بێ یاخود خۆرسكی مرۆ گۆڕڕاوه
یان بڵێی ئه‌مه تاكه‌ خه‌سڵه‌ت‌ بیت كه‌ وه‌رمان گرتووه‌ له‌ ئه‌وروپاوه
ساتو خوا ئیتر با تا ئێره‌ بێ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عه‌‌هدی‌ جاران‌
دڵ‌ و جه‌سته‌تان بۆ یه‌ك واڵا كه‌ن ، ئه‌مه‌ وه‌سیه‌ت ‌بێ‌ له‌‌لاتان یاران.

به‌كر حه‌بیب

behnam5555 11-08-2013 07:08 PM


منی عاشق

چی بکه‌م عاشق بووم ئه‌وسا زانیم عه‌شـــــــــــق ژانه‌
بۆ هه‌ندێ که‌س زه‌رده‌خه‌نه‌و بۆ هه‌ندێکیش هه‌ر گریانه‌

له‌ خه‌زانی باخی دڵتـــا به‌یه‌کجـــــــاری له‌یــــــــــادمکه‌
ئه‌وه‌ی دڵــــــی فریوداوی دڵی خۆتی پێ شـــــــــادبکه‌

زه‌مـــــــه‌ن خه‌وتووه‌ ئـــــــــای چه‌نده‌ لێم بێ ئــــــاگایه‌
چـــــــاوه‌ڕێی مــــه‌رگم نــــازانم مردنی من بۆ نــــــایه‌

حه‌ماده‌

behnam5555 11-08-2013 07:09 PM



گۆڕان

جارێکی تر مه‌یلی تۆرانی هه‌یه‌
مه‌یلی ناو تۆفان و بۆرانی هه‌یه‌

حه‌ز به‌ هاواری جیهانی و داد ئه‌کا
مه‌یلی ئاڵ و گۆڕی گۆرانی هه‌یه‌

ده‌سته‌و ئێخه‌ی سه‌رده‌می ئه‌سته‌م بووه‌
ئه‌زمی جه‌زمه و مه‌یلی زۆرانی هه‌یه‌

دژ به‌ دامردن فوواره‌ی به‌ستووه‌
بوغزی ژینی ناو گه‌لۆرانی هه‌یه‌

جارێکی دیش مه‌یلی تاقیکاری یه
فه‌ننی چه‌ندین چه‌شن و جۆرانی هه‌یه‌

هه‌ستی په‌ستی نیشتنی ناوه‌ته‌ لا
ئاره‌زووی سه‌ربه‌رزی سۆرانی هه‌یه‌

سۆران حوسه‌ێنی


behnam5555 11-08-2013 07:10 PM


به قرچه ی ئاگری ده وران ده سوتیم و ده ساچینم
به نه یخانه ی دلی زارم هه وای خویناو ده نالینم

وه کو به فری تروپکی دیل به زووخاو له ناخم دی
بهاری شاد و ناشادان به ئه سریناو ده خه ملینم

گه لی گیل و نه یار تاجی زه ر و زوری له سه ر ناوه
نه زان و بی هونه ر لیره به ریزه و خاه نی ناوه

بلام ژینی هونه ر مه ندم هه میشه سازی ناسازه
نه وای شادی چ لی نایه و گرووی ئازادی خنکاوه

کاک ره حیم لوقمانی


behnam5555 11-08-2013 07:11 PM


گریانی نێوه‌ شه‌و

شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و، ده‌گاته کاتی نیوه‌ێ شه‌و
خه‌ڵگ نۆستوون، له‌ چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و

سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێێه‌ داده‌گرێ
ده‌ڵی هه‌ر زیندووارێکی هه‌ێه‌ له‌م دێێه‌ داده‌مرێ

له‌ هیچ لا خشپه‌ێێک ناێه‌ و چراێ ماڵێکی ناییسێ
به ئه‌سپاێێ له‌ ماڵ دێمه‌ ده‌ر و ده‌خوشم وه‌کوو نیسێ

ته‌ک و ته‌نیا به‌ ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌که‌ێ به‌ر دێ
به دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکی ڕاده‌کیشم له‌ سه‌ر به‌ردێ

ده‌که‌م جا سه‌یرێ ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ێ شه‌وبا
شه‌و وو بێ ده‌نگی چه‌ن خوشه، هه‌میشه‌ خوزگه‌ هه‌ر شه‌و با

وه‌ کوو ئاواڵی چاک ئه‌ستێره‌کان گوی ڕاده‌دێرن بۆم
هه‌تا بۆیان به‌ێان که‌م مو به‌ مو ڕازی ده‌روونی خۆم

کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌م جاره‌ و له‌ به‌ر ده‌ردم ده‌ناڵێنم
هه‌تا ئاورێ دڵم ده‌کژێته‌وه‌ ئه‌سرین ده‌بارێنم

شه‌وانه گه‌ر نه‌که‌م ئه‌م شیوه‌ن و نالین و گریانه
ده‌سووتێنێ وجوودم ئاگری ئه‌م جه‌رگه‌ بریانه

بلێ گریانی نیوه‌ێ شه‌و ده‌کا ناسووری دڵ مه‌رهه‌م
کوڵ و کۆم داده‌مرکێنێ و به جێ دیڵێ دڵی من خه‌م‌

مامۆستا هێمن



behnam5555 11-08-2013 07:12 PM


هۆ بڕینداره‌

هۆ بڕینداره‌ جه‌رگ و دڵی منه‌ ئه‌وا بڕینداره‌
هه‌ر چاووی منه‌ له‌ خه‌و بێزاره‌

هه‌ر دڵی منه‌ سه‌مایی گرتووه‌
سه‌قفی گه‌ردوونی لێم كون كون كردووه‌

هه‌ر ئاهی منه‌ دونیایی گرته‌ به‌ر
به‌ سۆزی جه‌رگی من سووتا ده‌شت و ده‌ر


وه‌لی دێوانه‌



behnam5555 11-08-2013 07:13 PM



«نیشتمانی دڵنشین»

دڵ ئه‌گه‌ر ره‌ش بۊ له‌ داخ مه‌ێنه‌ت و زام و برین
سه‌ر ئه‌گه‌ر سر بۊ له‌ کار و بار یارانێ وه‌رین
پا ئه‌گه‌ر گامی وه‌ره‌و وه‌ر ئه‌ڵگرێ له‌ دارسان
گووشمان ئه‌گه‌ر ئه‌ژنه‌وێ هاوارێ یارێ نازه‌نین
ئه‌ور ئه‌گه‌ر وارێ له‌ داخ چیمه‌نه‌یل زه‌رد و سوور
دیده‌ ئه‌ر هشکێ له‌ زام تاڵ ناسوور و برین
چاو ئه‌گر چۊ ئه‌ور مه‌وارێ خۊن له‌ بلیاق زه‌مان
خۊن ئه‌گه‌ر جووش تیاێ له‌ گیاند بو سوار و ئه‌سپ و زین
له‌ش ئه‌گه‌ر ره‌ق بۊ له‌ ده‌رگاێ ئاسمان و سه‌رزه‌مین
گشتێ هاوار وه‌ ده‌رگاێ نیشتمانێ دڵنشین

علیرضا خانی


behnam5555 11-08-2013 07:13 PM


چۆنیه‌تی ژیان

ئه‌گه‌ر شێری له بێشه ی غیره‌تی ژین
چــه‌قه‌ڵ ڕێگا مه‌ده لانــه وعــه‌رینـت

ڕه‌وایه مار و دووپشکت له گـه‌ڵ بێ
نه دوژمن هاو مـــه‌راموو هاونشینت

به سه‌ر به‌رزی بژی مه‌رگت ژیـانه
ژیانـــی مـــه‌رگبــــاره پیــکه نینــت

وه‌ها بمــره که دۆســتـوو دوژمنی تۆ
بـه ئاخــوو ده‌رده‌وه بینه ســـه‌رینــت

یه‌کێ داخی دڵی، فـه‌وتانی حـه‌ق بێ
یه‌کێ، ده‌رچــوونی گیــانی نازنینـت

"ڕه‌بیعی" سه‌رده بازاری حـه‌ریفـان
چـه‌نێ خـــۆشه بـه‌یانی ئاگـــرینـت


مامۆستا ڕه‌بیعی

behnam5555 11-08-2013 07:15 PM



شه‌وی یه‌لدایه‌ یا ده‌یجووره‌ ئه‌مشه‌و
که‌ دیده‌م دوور له‌ تۆ بێ‌نووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله‌ قوربان!
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره‌ ئه‌مشه‌و

دڵیش مایل به‌ دیده‌ی تۆیه‌، بۆیه‌
له‌ من وه‌حشی و ڕه‌میده‌ و دووره‌ ئه‌مشه‌و

که‌ تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده‌ مه‌ستان،
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

له‌ خه‌و هه‌ڵساوه‌ یا ئاڵۆزه‌ چاوت؟
هه‌میشه‌ وایه‌ یا مه‌خمووره‌ ئه‌مشه‌و؟

سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
که‌ جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه‌ ئه‌مشه‌و

موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی»
له‌ کونجی بێ‌که‌سی مه‌هجووره‌ ئه‌مشه‌و



نالی


behnam5555 11-08-2013 07:15 PM


لە ناکەس کارییا، خاکم بەسەر، ڕۆیی بە با عومرم
خودا! تۆ بمژیێنە تا لەبەر قاپیی کەسێ دەمرم

بە ضایع چوو لە (ما لا یعنی)یا وەقتم هەموو، یەعنی
دەبێ وەقتێ لە (بوالوقت)ێ بخوازم دا تیا بمرم

ئەجەل دەورم دەدا: حاضر بە، وادەی دەور و تەسلیمە
منی غەفڵتزەدە هێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم

خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماغ و دڵمی پێچاوە
قیامەت، هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم

لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ هەوا دەشنێ وەکو منداڵ
لەبەر پیریی سەرم خۆی ناگرێت و، تازە پێ دەگرم

چییە سووچ و گوناهی؟ بۆچی دەیکاتە جەزاخانە؟
لە قەبرهەڵکەن، هەتا ڕۆژی جەزا دەعواچییە قەبرم

سبەینێ (یحشر المرء)ە، براگەل، فرسەتە ئەمڕۆ
تەبەڕڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم

لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخوو چیی دەوێ ''مەحوی''
کە بەدکردار و بەدڕەفتار و بەدئەفکار و بەدطەورم

مەگەر بەر مەوجی بەحری ڕەحمەتم خا وەصفی سەتتاریی
وەگەرنا، زەحمەتە پابوونەوەم، نامومکینە سەترم

مه حوی


اکنون ساعت 09:03 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)