![]() |
مه‌م خوێنه‌وه
مه‌م خوێنه‌وه مه‌مخوێنه‌وه .... تكاده‌كه‌م مه‌مخوێنه‌وه .... خوێندنه‌وه‌ی تۆ جگه له ژان هیچی ترم پێ نابه‌خشێ. لێره‌وه، له‌م سه‌رزه‌مینه خه‌یاڵیه‌وه په‌یامێك بۆ ئه‌به‌ده‌یه‌ت ..... ده‌نگێك بۆ كۆتایی هاتن به چیرۆكه بێ بنه‌ماكان هاوار ده‌كات ..... من و ئه‌و له كۆتایی ریزبه‌ندێكی بێ بنه‌ماوه هه‌رچی بڵێین ..... هه‌رچی بكه‌ین ..... ناناسرێینه‌وه ، نابیسترێین .... خۆ ئێمه به‌ر له هاتنی ئه‌م گێژه‌ڵوكه‌یه‌ش به‌ر له ده‌ست پێ كردنی شه‌ریش ته‌نانه‌ت به‌ر له پیرۆز بوونی ده‌سه‌لاَتیش چیرۆكمان نووسی ..... ده‌قمان كرد به پێوه‌ری سروشت تێكستمان كرد به هاوار و ده‌نگمان كرد به بڵێسه‌ی ئاگرو كه‌س نه‌بوو بمانخوێنێته‌وه كه‌س نه‌بوو ..... تۆ ...... تۆی خوێنه‌ر .... تۆی بیسته‌ر .... تۆ .... تۆیه‌ك كه سروشتی ژیان به نامۆ بوون پێناسه ده‌كه‌ی تۆیه‌ك كه بڕوات به چاره‌نووس نییه تۆیه‌ك كه هه‌زاران جار به‌سه‌ر سینگمدا هه‌نگاو ده‌نێی و بێ ئه‌وه‌ی بمناسی، نامخوێنیته‌وه بێ ئه‌وه‌ی سه‌یرم بكه‌ی فڕێم ده‌ده‌یه زبڵدانه‌وه ئه‌وی كه كۆتایی به خه‌م ده‌هێنێ ، منم من من سه‌ره‌تای ژیانێكی ترم به‌ر له تۆ رێگا ده‌بڕم ته‌نانه‌ت به‌ر له تۆش هه‌موو ئه‌م خواردنانه تام ده‌كه‌م كه گومانی ژه‌هراوی بوونیان لێ ده‌كرێت تۆ.... تۆی نه‌گبه‌ت .... تۆی نه‌فام ..... تۆیه‌ك هیچ كات له‌سه‌رخۆشی من نه‌گه‌یشتویت باوه‌ڕت به ماچی ئێوارانی زه‌وی و خۆر نه‌بووه بڕوا ناكه‌م ئه‌م دوو دێڕه‌ش كارت لێ بكه‌ن مه‌مخوێنه‌وه .... گوێم لێ مه‌گره .... تۆ له گه‌مژه بوونی من تێ ناگه‌ی له هۆكاری نووسینی ئه‌م دێره بێ بنه‌مایانه ناگه‌ی مه‌مخوێنه‌وه .... تكاده‌كه‌م مه‌مخوێنه‌وه .... خوێندنه‌وه‌ی تۆ جگه له ژان هیچی ترم پێ نابه‌خشێ. م : خه زان |
كاتژمێر
كاتژمێر ده‌ستت هه‌ڵگره له‌سه‌ر گه‌روم با به‌وشه نه‌تخنكێنم و فڕێت نه‌ده‌مه زبڵدانی ره‌سته‌مه‌وه تۆ نازانی ره‌نگی پیتم چه‌نده كاڵه كاتێك په‌نجه‌ی پێنوسه‌كه‌م یه‌خه‌ی لێنوسه ناسكه‌كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌رچی حه‌زی حه‌رام هه‌یه به یه‌ك چركه له‌سه‌ر سینگی هه‌ڵده‌رێژێ و په‌یكێك شه‌ڕابی نامۆ بوون ده‌خواته‌وه ؟!!! شه‌ونشینی له من نایه‌ت ئیتر بۆچی كاسه‌ی سه‌برم پڕده‌كه‌ی و ده‌مهروژێنی ؟! من باس له سروشتی شه‌و ناكه‌م كاتێك پڕه له چیرۆكه شه‌ڕانگێزی و له كۆنیشدا پڕ بووه .... له رۆمانسییه‌ت و ماچ و دابڕان ده واز بێنه‌و چیتر خه‌وم لێ تاڵ مه‌كه ته‌نیا ئه‌مشه بۆ رودانی كاره‌سات چك ....چك ..... چك ..... هه‌نگاو مه‌نێ و هیچ روداوێك تۆمار مه‌كه م : خه زان |
سه‌فه‌ر
سه‌فه‌ر چی بنوسم كاتێك چاوم به لێشاوی خوێنی خۆیان روباره‌كان پاراو ده‌كه‌ن خۆ من كتێبی په‌شۆكاوی نیگاكانتم نه‌خوێنبۆووه له په‌ڕه‌كانی ناوچاونت سروشتی خه‌ته‌كانی خودام نه‌بینیبوو چۆن بۆ بالاَت شیوه‌ن بكه‌م به لاپه‌ڕه‌یه‌ك داماوتر له خۆم چركه‌كانی پڕ شانازیت بنوسمه‌وه...؟؟ من هه‌ر هاتم و تۆ هه‌ر فڕی هه‌زاران جار سه‌یرم كردی له ئاسماندا ته‌نیای ته‌نیا له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌رۆیشتی له دووره‌وه سه‌یرم كردی به‌لاَم هه‌رگیز بۆ جارێكیش نه‌مدواندی تازه چی بكه‌م... تازه چی بڵێم ، چی بنووسم ... هه‌رچی بڵێم ناگه‌م به تۆ سه‌فه‌رت كرد خوادات له‌گه‌ڵ منیش هه‌ر دێم به‌لاَم توخوا ئه‌مجاره‌یان وه‌ره سه‌رده‌ستم بنیشه به‌لاَم توخوا ..... |
نامه‌یه‌ك بو "با"
|
په‌نجه‌ره
په‌نجه‌ره سوێندت ئه‌ده‌ده‌م به‌هه‌ناسه به‌ره‌شه "با"، به‌روناكی سوێندت ئه‌ده‌م به‌و چركانه‌ی منت تێدا هه‌ڵواسی ئه‌مجاره‌یان كه به كۆڵانی ئه‌ودیو ماڵی ئێمه دا رۆیشتی په‌نجه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌م رێگات |
خه‌یاڵ
گوڵێك له تۆ و دڵێك له من ژوانیان دروست كرد، ژوانێك له ژێر چه‌تری مانگ دا به شاهیدی ئه‌ستێره‌كان په‌یمانمان دا گوڵێك له من و دڵێك له تۆ... ژوانی داهاتوومان له ژێر سێبه‌ری خۆردا ببه‌ستین گوڵم هێنا، دڵت نه‌دا گوتت به شاهیدی مانگ دڵم ئه‌ده‌م .) روحێك له من، هه‌ستێك له تۆ ژوانی ژێر بارانیان دروست كرد پڕ بوو له وشه.... له ره‌سته‌ی نه‌وتراو... ئه‌م ژوانه، به ژوانی راز نوسرایه‌وه ژوان هاتن و بیره‌وه‌ریان پێك هێنا ژوان رۆیشتن و نووسرانه‌وه مانگ هه‌زار جار بوو به چه‌تر و دڵت نه‌دا سوور بوو به زه‌رد، زه‌رد بوو به مۆر... مۆر به ره‌ش و ره‌ش بوو به ته‌نیایی دڵ به شكاوی گه‌ڕایه‌وه. عه‌قیقه‌تی ئه‌م خه‌یاڵه له ژوانێكی ئێواره‌دا كۆتایی هات. م : خه زان |
سنه شاره که م
|
عه شقيكي پاوان
|
ده نگی تو.......
|
ئازیزه که م
|
اکنون ساعت 06:21 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)