![]() |
دوو شیعری هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
دوو شیعری هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د (1) بێ پێکه‌نین .. حیت حیت هه‌موو شته‌کان له شیعر ده‌ستێنمه‌وه وشه نا، بێ برین، خوێن ده‌که‌مه ژیان گۆرانییه‌ک ده‌خۆمدا به‌ڕه‌ڵا ده‌که‌م بێ ئاسمان باڵه‌کانم ده‌ده‌مه فڕین ده‌سه‌ر دڵی به‌خته‌وه‌ریدا ده‌دانیشم رێبوارێک ته‌ماشای چاوم ده‌کات بڕوا نا‌کات سه‌فه‌ر ده‌دڵی مندا دا‌ده‌نیشێت وا ده‌زانێت ژیان ته‌نیا یه‌ک رووی خوشک حیزی هه‌یه! (2) وێنه‌ی دڵێک له سه‌ر ته‌مدا ده‌کێشم سوێند ده‌خۆم، به تۆ نا.. به هه‌ور، دێره‌دا مردووم.. ئێره هه‌ندێجار هه‌ناره ده بن مه‌مکی تۆدا و هه‌ندێجاریش خانه‌ی سه‌ودا.. هه‌ندێجار رێحانه ده‌نێو له‌پتدا و ...هه‌ندێجاریش .. وای له هه‌ندێجار... * * * * ده‌مبه‌ن.. که‌سه‌کان نا.. کۆترێک .. توله رێیه‌ک.. تانۆکێک به درێژی خۆی ده‌مبات و نامهێنێته‌وه.... چاوم پڕی ته‌مه.. سه‌ر برژانگم په‌ڕی رووناکی تۆش.. به شێوه‌ی زه‌یتونێک ده چاومدا ... چاره‌نووس * * * * ده‌ڕۆم ده‌گه‌ڵ کۆتره‌کان ده‌گه‌ڵ ته‌م و ده‌گه‌ڵ خۆم ده‌ڕۆم.. تا رێگه‌کان تا خاکه‌کان تا زارا * * * * بۆ تۆ نا، بۆ به‌خته‌وه‌ریم وێنه‌ی دڵێک له‌سه‌ر ته‌مدا ده‌کێشم و ده‌چمه نێوی * * * * بۆ تۆش وێنه‌ی هه‌نارێک ده‌کێشم و له جێی دڵی خۆمی داده‌نێم |
عه‌شقی منت له دڵدایه
عه‌شقی منت له دڵدایه من هه‌وری به‌هارێکم له ئاسمانی دڵتان ئه‌گڕمێنم شعری شاعیرێکی دڵشکاوم هازاران چاو ئه‌گرێینم دره‌ختێکی وشکی گه‌ڵاوه‌ریوی وه‌رزی خه‌زانم که‌ی دێیت تا پڕ به چاوانم له جوانی شێوه‌ت بڕوانم به‌سه ئیتر به‌رگه‌ی ئێش و ناڵین ناگرم خۆشمده‌وێی بۆ زستانی سه‌رما و سۆڵه‌ت من ئاگرم ده‌تۆش ته‌نها جارێ به‌م لێوانه‌ت پێم بڵێ من شه‌یداتم چاک ده‌زانم عه‌شقی منت له دڵدایه ئازیز هیوا و ئاواتم رێژنه قاسم |
(موڵکی خۆم فرۆشت )
(موڵکی خۆم فرۆشت ) موڵکی خۆم فرۆشت به قازانجی زۆرم دا په‌پووله و نارنج به ماچی لێوانم دا یارم وه‌ک مانگی چارده شوعله‌ی ئه‌دا ساقی ده‌سوڕا باده به‌ده‌ست حه‌ی ئه‌دا وه‌ک مه‌جنون بۆ له‌یلا شێت و شه‌یدای ئه‌دا به‌هاره وه‌قتی بولبول و گوڵاڵه له سمێل ئه‌دا عاشقی وه‌ک شیرین و پێش جولان ئه‌دا بولبول موغه‌نی په‌روانه روح له چرا ئه‌دا عاشقی ترسی له مردن نه‌ما مه‌جبوره ده‌وره ئه‌دا وه‌ک په‌روانه رۆحی خۆی له چرا ئه‌دا خۆم فیدای یار ئه‌که‌م دوشمن غه‌مبار ئه‌که‌م ئه‌مین ترسی له دڵدا نه‌ما ده‌ست له خینی دوشمن ئه‌دا |
تابه‌یان
تابه‌یان من به ده‌نگی سه‌مفۆنیای ئه‌م شه‌وانه ئه‌نووسم که تا به‌یان رازه‌کانمانی به ده‌ماری عاتیفه بۆ یه‌ک ده‌نارد تا به‌یان له نێو حه‌زی بریسکه‌داری تریفه‌ی مانگ مه‌له‌مان ئه‌کرد تا به‌یان دنک دنک هه‌ناری پێکه‌نینمان ئه‌خوارد تا به‌یان له نێو شه‌قامه‌کانی باران پیاسه‌مان ئه‌کرد تا به‌یان ده‌فته‌ری په‌ڵکه زێرینه‌ی یه‌کتر ناسینمان پڕ ئه‌کرده‌وه به وشه سپییه‌کان که به قه‌له‌مێکی ئه‌سمه‌ر ئه‌ماننووسی تا ئه‌و کاته‌ی به‌یه‌که‌وه هێدی هێدی که‌ژاوه‌کانی ته‌نیاییمان به جێهێشت سارێژ زیاد شێخ محه‌مه‌د |
نووزه‌ی عه‌شق
نووزه‌ی عه‌شق وا دێ ببم به منداڵێ گریه و نوکه و نوزه بمگرێ شیری مه‌مکی عه‌شق نه‌بێ ده‌مم هیچ شتێ نه‌گرێ مه‌ستی سێ شت زۆر مه‌ستم ئه‌که‌ن شه‌راب جوانی چاوی ره‌شی خاتوو له‌یلا ! که‌وکه‌ب وا خه‌ریکه وه‌رگه‌ڕێ سه‌د که‌وکه‌بی وه‌رگه‌ڕان ! چی له‌و چاو و برۆیه بکه‌م ؟ وا له دینمی وه‌رگه‌ڕاند ! سیروان ره‌سول |
گوڵ له به‌فر گه‌ڵا له ئاگر
گوڵ له به‌فر گه‌ڵا له ئاگر با قه‌له‌مه سه‌رشێته‌که‌م له روخساری تۆ بدوێ یادگارییه‌کان بوون به هاوده‌می رۆژه تاڵ و شیرنه‌کان که منداڵ بووم چاوه‌ڕوانی رۆژێکی به‌فرینم ده‌کرد .. تا بتوانم په‌یکه‌رێکت له به‌فر بۆ دروست‌که‌م .. شێوه‌ی له تۆ بچێ و هه‌تا هه‌تایێ نه‌توێته‌وه. هه‌ندێ جار یاری به‌فرینه‌مان ده‌کرد .. تاکو جه‌سته‌مان به‌ر جه‌سته‌ی یه‌کتر که‌وێ. هه‌ندێ جاریش ده‌ستمان سر ده‌بوو و جێژوانێک نه‌بوو بیکه‌ین به‌حه‌شارگه‌یه‌کی گه‌رم .. له‌وکاته‌دا په‌نامان بۆ ئآگر ده‌برد و ده‌بووین به هاوده‌می ئاگر، له‌و کا‌ته رقمان له به‌فر بوو به‌فریش خۆشی ده‌ویستین.. که گه‌وره بووین و بووین به دۆستی به‌فر.. له‌و کا‌ته سڕ و گه‌رمه‌دا بڕیارمدا چه‌پکێ گه‌ڵاوگوڵ له ئاگر و به‌فر چێ بکه‌م؛ گوڵ له به‌فر.. گه‌ڵا له ئاگر . ده‌ستم بۆ گه‌ڵاوگوڵ ده‌برد سڕ و گه‌رمیی ئه‌وکاتیان لێ به‌دیده‌کرا . بریارم دا دڵیشم بکه‌م به ئینجانه‌و له ژووره ته‌نیایه‌که‌می دانێم.. چرا خامؤشه‌که‌م داگرسێنم.. به دیاریه‌وه شه‌ونخونیی بکێشم ، پێنوسه‌که‌م هاورێم بێ ... تا ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ گوڵی به‌فر و گه‌ڵای ئاگر بتوانین ماچ له ده‌می یه‌کتر بکه‌ین .. سڕ و گه‌رمیی پێشوومان بیرچێته‌وه په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م بکه‌م به وێستگه‌یێک تا هه‌نا‌سه گه‌رم و سارده‌کانمی تیا ده‌ربکه‌م |
ته‌نیام
ته‌نیام ئه‌و کاتانه‌ی دووری لێم هه‌ست ئه‌که‌م ته‌نیام که ته‌نیاش بم به‌بێ شک بۆ عه‌شقت شه‌یدام بۆ ئه‌و ئه‌وینه‌ی تۆش هه‌موو ساتێ چاو به گریه‌م ... سارێژ نابێ به‌م گریانه به‌تینه‌ش سووتانی دڵـم ئامێزی تۆش لانه و گوڵزارێکه بۆ مه‌ستبوونی دڵه‌ی ته‌نیام ئه‌ژین ڕه‌سول ئه‌حمه‌د |
تۆ... له دوو تابڵۆی جیاواز‌و یه کسان
تۆ... له دوو تابڵۆی جیاواز‌و یه کسان (1) تا ئه‌وێ تا ئه‌وێ به خته وه‌رم که تۆ له گه‌ڵمای تا ئه‌وێ ئه‌رۆم و ماچ بارانی ساته كان ئه‌که‌م كه ده نگی هه ناسه ت له ڕۆحمه وه بێ من تا ئه‌وێ وێزگه‌کانی به‌خته‌وه‌ری ناگۆڕم که عه‌شقی تۆم هه‌بێ * * * تا ئه‌وێ خامبار ئه‌بم.. به توڕه‌ییت کاتێ به فری خه مه كانت زستانی ڕۆحم دائه گرێ تا ئه‌وێش خۆشبه ختم.. کاتێ بارانی بزه ده‌رگا له به‌هاری لێو ت ئه‌کاته‌وه. * * * تا ئه‌وێ سوپاسمه‌ندی چركه كانم که وشه‌کانی تۆ هه ڵگرێ لێ ی زویر ئه‌بم ، که‌به تۆی ناساندم و ئاشتی ئه‌که‌مه‌وه کاتێ له‌گه‌ڵ جوانی و..به‌رزی تۆ باڵئه‌گرم * * * به یه‌که‌وه ئه‌ڕۆین تا زستانێک.. به‌فر.. دا ئه‌بارێنته باخچه هێمنه که‌مان و شه‌خته‌یه‌ک له گه‌ڵ خۆی ئه‌مانبا... (2) تۆ تۆ.. له پێش هه‌موو جوانیه‌ک ئاوابوونت.. سه‌وزبوونه.. سه وزبوونی به فرستانێكی زۆر دره نگ ئه زانی تۆ به ماڵئاوایی ون نابی؟!! وشه گه لێك له ده روێشێك ..چه ند وشه یه ك له سۆفی نێو ون بوون و وه هم و تێكه ڵاوی خوادا چه ند ڕسته یه ك.. له به یارێكی باخۆس و چه ند ئافراندن و جوانیه ك.. له كێڵگه ی ته لیسمی چاوت چه ند ڕه شه بایه كی ئارام له لادێیه كی زۆر هێمن هه موو ئه مانه ت پێیه بۆیه کاتێ چاوه کانی تۆ ئه بارن من کوێر ئه بم وشه‌کانت..له SMS ی به هار ێک دێن به ر له هاتن و ده رکه وتن هه موو وه‌رزه‌کانی تر به ره و سڕینه وه ئه به ن من فێربووم له دیدارت.. ئاهورا مه زدا له‌چاوانم بدۆزمه‌وه من فێربووم گشت پلانه‌کان له زبڵدانێکدا ون که م بۆتۆو.. پیاسه‌یه‌ک و..ماچێک من فێربووم بینینت ڕۆناهی چاوانم ببات به‌دیده ی ڕۆح به‌ره‌و لای تۆ‌و.. ڕاکردن بێم خۆم و تۆم بیرچێته‌وه خه‌نده بمبات بۆزه‌مه‌نێک نامۆ به ڕوباری سه رده م که پێناسه‌ی ئازاریش له‌کۆڕی فه‌یله‌سوفه‌کان ئه‌بیته یه‌که‌م گرفت و سه‌دان پێناسه هه‌ڵئه‌گرێ تۆ له‌وێى به‌ر له‌هه‌موو هه‌ڵاتنێک به‌ر له هه‌موو نیگا‌و وشه‌و دیدارێك به‌ر له هه‌موو جوانیه‌ک به‌ر له هه‌موو پێناسه‌یه‌ک....تۆ له‌ويَي به‌ته‌نیا ..له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن..له گه ڵ من له‌گه‌لَ هه‌موان.. له‌گه‌ڵ چاوه‌کان.. له‌گه‌ڵ جوانیه‌کان تۆ له‌وێی.......تۆ له‌وێی....تۆ له.... کنێر حه‌سه‌ن خانم |
|
بێ ئومێدم
بێ ئومێدم له‌خه‌می و ده‌ردی دوری یارم له‌ته‌نهایی و ئازاری نا‌ڵه‌ی دڵ له‌هه‌ڵفڕینی باڵدار و مه‌لی ئه‌شق له‌لام له‌م چڵ بۆ ئه‌و چڵ له‌وشک بوونی باغێکی خۆشه‌ویستی و له‌هه‌ڵوه‌رینی گوڵ دایمه ئه‌که‌ومه خه‌یاڵ خه‌یه‌ڵی به‌خوری شه‌وا خه‌یاڵی قوڵ بێ ئومێدی به‌رۆکی گرتوم دوری یار چاو لێل ئه‌کا جگه‌ر کون پیشه‌ی قه‌ده‌ری من غه‌مدانی منه ئاینده‌شم لێمه‌وه ناروون ده‌ردی زه‌مانه پشتی شکاندم حه‌زی چه‌نساڵه‌م له‌گۆر چون هیچکام له ئاواته‌کانم نه‌هاته‌دی و ئومێده‌کانم بونه به‌نه‌بون ئیتر چخۆشیه‌کم ماوه له‌ژیاندا تابژیم ئێستا چاوه‌رێی مه‌رگم که حوزنم بوو به‌ماڵ تیای ژیام و بوو به به‌رگێ کردمه به‌رگم بوو به‌خامه نوسی دوا رۆژی ژینما بوو به‌تیر کونیکرد جه‌رگم گۆری تار و ترس چاتره له‌ژینێ که‌له‌ناو چه‌قه خه‌م و جه‌رگم حاڵی |
اکنون ساعت 10:01 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)