![]() |
چوارینه کانی هه ژار
چوارینه کانی هه ژار ئه م گوزه وه كو من بوه دلدار و هه ژار جاريكي دل خوش بوه سه دجار خه مبار ئه و هه نگل و ده سگره له مليا ديوته ده ستي بوه زور خراوه ته مل يار +++++++ ئه ي شوشه بنازم به دلي خاوينت تاوم بده ري به ئاوي خه م تاوينت ده ستم به رئه ده م له ئاره زويدور ودريژ مه يگير له وه لا ده ستي من و داوينت +++++++ مه يگير ده وه ره به خيري چاوي كالت دل تينو وه جه رگم ره شه چه شني خالت واتو به به سه ريه كاشكاوه ك پرچت بوم تيكه مه يه ك له ره نگي كولمي ئالت +++++++ بيستومه به هه شتي هه يه حوري تيدا روباري شه رابي پاكي ده روا پيدا من ليره مه ي وياري په ياكه م چده بي ده سكه وته كه هه ريه كن به هه ردوك ريدا +++++++ هه تا مردن له دلدا سينه ماكه دلت چه ند چاكه دلداريت چياكه له تاريكايي دوستي ده ست له ناو ده ست له تيشكي دا چراكه بومه كاكه +++++++ شه وه دنيا وه كو خالت سيا پوش وه ره با ده رده دل بكرين فه راموش ده سم ده ستوكه. با بتگرمه باوه ش ئه گه رمردم له خوشيان. چاوي تو خوش +++++++ وه ره تاويكه گولزارت نه ديوه له تاوت خونچه سينه ي دادريوه وه نه وشه دور له بالات خوي ده هه ش نا هه لاله زه رده .نيرگز ره نگ په ريوه. +++++++ به ژن شور و كه زي شور وخه زيم شور سه ره و شورم ده كه ن سه ره شور به ره وگور هه ژار وخوار وله ش بيمار ودلدار ده باوام لي بي .مافي خومه هه ي گور هه ژار |
وه فا... له مه یدانی وه فادا من وه کو مه جنون و فه رهادم دلیکی ده و له مه ندم هه س ئه لیم ئو خه ی که ئازادم ئه گر چی به زمی دلداری له بو من سه خت و سه نگینه به لام بو له یلی دلبه ندم سه را پا سوز و فه ریادم له هه ر چیدا شل و سس بم له ری به زمی دلا سه ختم له به ر له یلم هه م‌و عومرم به تالی چی ئه من شادم... نامو (سعید تکیه خواه) |
من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانه ده‌چم عه‌قڵ ئه‌ڵێ ناقه‌سه‌به‌ی شۆرشی مه‌ستانه نه‌چی من ده‌ڵێم نوخته‌یی ئه‌و ره‌زه‌یی ریزوانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ نا ره‌شه جێ راوگه‌یی شه‌یتانه نه‌چی من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ربه‌سه‌ری تێكچووه وێرانه نه‌چی من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت وجنونانه ده‌چم ئه‌وده‌ڵێ,نا زه‌ده‌یی په‌نجه‌یی په‌ریانه نه‌چی من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه ده‌چم ئه‌ده‌ڵێ جێ ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه نه‌چی من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ كونكونه جێگه‌ی سه‌ره په‌یكانه نه‌چی له‌م هه‌موچون و نه‌چونه سه‌ری سوڕما كامیل من ده‌ڵێم جوانه بچم, ئه‌و ده‌ڵێ واجوانه نه‌چی سه یدکامیل ئیمامی |
ساقی گو زه را شه و به فیداتم وه ره دیره دل ته نگه دره نگه وه ره ساباده بگیره تا تو بی و مه ی بی من و دل لیره خه مووشین هه ر دوو به ته ماتین وه ره مه ی بیره بنوشین تینوویه ده میکه چه مه نی باخی ئه وینم ئه م باخه بدیره وه ره مه ی بینه سه رینم ویستوومه که ته نیا بم و له م سووچه بمینم دیسانه وه ئه م باری خه مه که وتووه شوینم ده ستی خه مه که م بگره له مه یخانه به ده رکه ریگای مه ده ئیره وه ره له و مه سته حه زه رکه نا نا لییگه ری باکوو بمینیته وه گیانه ئه م کوتره وه یلانه دلی گرتووه لانه بو مه ی نییه ساقی که په نا دینمه ئیره هه ر که س به شه رابی خه می جانانه یه تیره من هه مده می باده م که خه می سینه به با ده م ده ستم بگره گیانه وه ره بسپیره به با ده م ساقی گوزه را شه و به فیداتم وه ره دیره دل ته نگه دره نگه وه ره سا باده بگیره شه ریف |
گه‌ردی ڕێی هه‌ستاوه جێ داوا ده‌کا به‌خته! ماڵی چاوی کێ ئاوا ده‌کا! وه‌رده‌گێڕێ ڕوو که سوجده‌ی به‌ر ده‌به‌م هه‌ی ده‌ڵێ: که‌ی نوێژی ڕۆژاوا ده‌کا چاوه، جێی ئه‌و شۆخه بێ، وتم و، وتی ئه‌م مه‌لا شێخه قسه‌ی بێ‌جا ده‌کا کوشته‌ی ئه‌و چاوه‌م له جه‌معی کوشته‌گان خه‌نجه‌ری موژگانی من (منها) ده‌کا دا به یه‌کباره به با دا عومری خه‌ڵق دێ به با کاکۆڵه‌که‌ی تا تا ده‌کا چاوه‌که‌ی به‌یده‌ستی مه‌ستیشه، که‌چی هه‌ر به له‌حظێ فیتنه‌یێ به‌رپا ده‌کا ئه‌و که دڵ دوو قه‌د ده‌کا شیری برۆی ئیکه خه‌نجه‌ر بۆ به‌قه‌د خۆ‌یا ده‌کا! زامی دڵ وێران و ماڵ ئاوا طه‌بیب ماڵی وێرانم که ماڵ ئاوا ده‌کا تورکی چاوی مه‌ستی، ''مه‌حوی''! مژده بێ وا که‌بابی جه‌رگ و دڵ داوا ده‌کا مه حوی |
مؤم ئاسا |
كه س له ئيشق کەس لە ئیشق دلی ئەشکێ بروا ناکەم کەسێ هەبێ لێی ئەتۆرێ . نازیش ئەکەى . بەلام دڵ لێی بێزار نابێ هەرقسەیەک کە بۆم ئەکەى لەسەر سەرت سەما ئەکا بەچاوو دل َلێت تێدەگەم رۆحیش خۆی بەقوربان دەکا ئەگەر ئەو هەموو ئیشقەم لابێت ئەبێت چۆن دیوانەیەک بم لەسەر دەستى عیشق فێربووم ئەبێ چۆن تۆبەکارێ بم خۆ عیشق لەتۆوە فێربووم کە تۆ ترۆپکى عاشقانى بەو پێیە ئیستاش دیوانەم ئەى بۆچى تۆ پێى نازانى حه مه سعيد ابراهيم |
كولى يادگار دل شكين بو كول ده نيرى من كو لم ناوى له توو كه رجى دلمت كوشتووه خوينى دلم ناوى له تؤؤ كول مه نيره تو كولى هيواى منت زاكاندووه تو زه مانيك كوشكى ئاواتى منت روخاندووه خوزكه خه رما نيك كولم بايه له خونجه و ياسه مه ن كه ر ده هاتى رشتبامه خاكى به ربيت كول به ده ن ديوه كه ى من كول شه نى بى باخه وانى بو جيه ئه و دله جه ننه تى بى سه رووى ره وانى بو جيه من دلم داوه له لام هيج با يه خى نيه دل نه بى كول مه نيره به زن و با لات كول بى عمرت كول نه بى |
وه فایی! من شه هینی قولی چاوبازانی شاهان بووم وه سیری ده ستی گول ده م سه رو بالا ماه روویان بووم گه هی بولبول گه هی تووتی گه هی مورغی غه زه لخوان بووم به ئوممیدی عه زیزیک دوور له چاوم پیری که نعان بووم به جاری مالی ویرانم ئه میشم چوو ئه ویشم چوو! میرزا عه بدور ره حیمی سابلاخی (وه فایی) |
ئەمەگی گوڵان هاتــــە دەر مــــانـگی یەکـــەمی بــــەهــــار مێلاقــــــە ســـــوورە لــــە لـێــــوی جۆبـــــار هــەروا کەمێــک دوور وەنەوشێك بوو شـــین وەنەوشێکی چۆن؟مـــل کەچ و سەر شـــین بـــە وەنــەوشــەی گــوت مێلاقـــە جـارێـــک: لــە مێـــژە هەمــــە لـــە تــــۆ پرســــیارێــــک ئــــەتۆ کــە پــــەلکت وا ســـــوور و گــەشــــە دەروونــــت بـۆچــــی خـــەڵــووزی ڕەشـــــە؟ مێلاقە: چــت لـــەوەی داوە دەس هــــەڵـــگرە لـێــــم رازی دەروونـــــــم بـــــۆ بـــــە تـــــۆ بڵـــــــێـم ... تاریک و ڕوون/هێمن |
اکنون ساعت 05:35 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)