![]() |
تارای سپی...
تارای سپی... -١- شەوی ڕابردوو مانگم دی زکری جوانی ئەکرد بۆ ژنێ -٢- ئەشەو دەنگی من و دەریا تیکەڵ بوون و گۆرانیەکی ئوم کەلسوم ئەڵین بۆ ژنێکی ڕەنگ نارنجی -٣- بە پێکێک شەڕاب هەموو دونیا ئەسڕمەوە لە مێشکما بەس ژن نەبێ -٤- بە ژنێکم وت مەڕۆ کە تۆ ئەرۆی ئاو ئەگری -٥- ژنێک بە شانەی دەستی قژی دەریای شانە ئەکرد -٦- گوڵێکم پێشکەشی ژنێک کرد وتی : گوڵ پێشکەشی باخەوان ئەکرێ ..؟؟ -٧- کە ژنێک ئەگری مەوسیمی باران ئەمرێ -٨- ژنێک ئەڵێ با فتوای حەڵاڵ کردنی ئەشق بدرێ پیاوێک ئەڵی نا -٩- بۆ نیشتیمانی ئەگەڕێم خاڵی بێ لە پیاو -١٠- جەستەم گەڵای ئەو دارەیە کە بووە بە سێبەر بۆ چاوەکانی ژنێ هاوڕێ ڕەش |
سێیه‌م ڕۆژی سه‌فه‌رت...
سێیه‌م ڕۆژی سه‌فه‌رت... ئه‌مڕۆکه‌نوێژم نه‌کردو نه‌چومه‌سه‌ربه‌رماڵ دوعا بکه‌م ئه‌مڕۆکه‌ده‌رگای ماڵه‌که‌م له‌ڕه‌گه‌وه‌ده‌رهێناو نه‌متوانی له‌په‌نجه‌ره‌وه‌سه‌یری ژیان بکه‌م بۆیه‌ئه‌مڕۆکه‌په‌نجه‌ره‌کان یشم شکاند هه‌ر ئه‌مڕۆکه‌خواردنی ماڵه‌که‌م فڕێداو هه‌رچی هه‌بوو هه‌ڕاجم کرد من له‌بێ تۆییدا ماڵ وخانوو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌م بۆ چییه له‌بێ ئه‌شقی تۆدا بون وژیانم بۆچیه ئه‌مزانی کچی شاره‌که‌ی ئاسمان که‌وتت سه‌فه‌رئه‌که‌م دڵی من ئه‌که‌یت به‌ڕه‌ژوویه‌کی ناوئاگردان به‌س نه‌مپرسی بۆ سه‌فه‌ر ئه‌که‌ی بۆ جێم دێڵی بۆ باسی مردنی من ئه‌که‌ی ئه‌ی نازانی سه‌فه‌رت هه‌رچی خۆشی هه‌یه له‌ژیانما ئه‌یسڕێته‌وه ئه‌ی نازانی سه‌فه‌رت هه‌رچی وشه‌ی خه‌نده‌هه‌یه له‌فه‌رهه‌نگی منا ناشنێته‌وه بۆ سه‌فه‌رت کرد که‌رۆیشتی بۆ هه‌واڵم ناپرسی ناترسی له‌ئاهی ئه‌شق ئه‌ناڵێ زۆر به‌که‌ساسی هۆ کچی شاره‌که‌ی ڕێگای ماچ تۆ غه‌دار نه‌بووی بۆ غه‌درت له‌من کرد تۆ جه‌لاد نه‌بویت بۆ کفنت بۆ جه‌سته‌م دره‌خشان کرد ئێستا به‌و سه‌فه‌رت پێم ئه‌ڵیی ماڵاوایی ئه‌خه‌مه‌سه‌رلێوانم بزه‌وئه‌ژیم به‌په‌نهایی ... ئه‌ی ناپرسی ڕۆحی من هه‌موو به‌یانیه‌ک چاوه‌ڕوانم بێێت به‌خۆت وگوڵه‌وه‌بڵێیت ببه‌هاوڕێگای زانکۆی ژوانم بۆ ڕۆیشتی بۆچی ناپرسی که‌دوای تۆ جه‌سته‌م چه‌نی ئازار خوارد وا ئه‌زانی ڕۆژگار تۆم پێ له‌یاد ئه‌کا بیرت چوو پێم وتی مه‌گه‌ر ئه‌شقت من ژێر خۆڵ بکا ده‌نا ئه‌و ڕێگایه‌ی که‌به‌قه‌ده‌ری ئه‌شقم نوسراوه هیچ مرۆڤێک نیه‌له‌بیری منی بباته‌وه هاوڕێ ڕەش |
جه‌نگی به‌رد...
جه‌نگی به‌رد... به‌ردو جه‌نگ هه‌ر به‌ردێك چه‌ندان حیكایه‌ت‌و هه‌رجه‌نگێك چه‌ندان تابوت‌و هه‌رخاكێك چه‌ندان جۆگه‌له‌ی خوێن ئه‌م شعره بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌نووسم! مانای مرۆڤ له‌به‌رده‌م سه‌ربازه‌كانی برسیه‌تی‌و دیلی‌و نه‌خۆشی‌و، جه‌نگ‌و ئایدز خودایه.. پاش ئه‌وه‌ی جه‌نگ ته‌ڵقینی هه‌موومانی دا تۆ ته‌ڵقینی هه‌موویان بده‌ی خودایه پاش ئه‌وه‌ی برسیه‌تی وێنه‌ی نانی له‌نه‌ستماندا سڕیه‌وه تۆش به پارچه نانێكه‌وه ده‌ركه‌ویو برسیێتیمان بیربه‌ریته‌وه به‌رد نازانم له‌كام حیكایه‌ته‌وه ده‌ست پێ‌بكه‌م گوێبگره تۆ(لات‌وعوزای)، خودا مێینه‌كانی قوره‌یشی یا به‌ردی ره‌شی پیرۆزی مه‌ككه تۆ تفه‌نگی مناڵانی فه‌له‌ستینی یا تاته نوێژی گوندێكی چۆڵی ئه‌ی به‌رد تۆش وه‌ك ئێمه‌ی ئاده‌می هه‌ندێكتان به‌ر نه‌فره‌تی خودا كه‌وتن ڕووتان ڕه‌ش بوو به‌شێكتان ئه‌وه‌نده پارانه‌وه كڕنوشتان برد تا خودا سپیه‌تیو نوری فریشته‌كانی پێ به‌خشین زۆرێكتان، ئه‌وه‌نده له‌به‌رده‌م شه‌ڕ كاڵفام بوون تا له‌خوێنی یه‌كتریدا سووربوون ئه‌ی به‌رد هه‌ندێكتان له‌ترسنۆكیدا ڕوو زه‌ردو هه‌ندێكیشتان بێ ڕه‌نگ ئه‌ی جه‌نگ تۆ قه‌تاره‌یه‌ك تابووت به‌ڕێ ده‌خه‌ی تۆ چ دارتاشێكی زرنگی له چێكردنی داره مه‌رگ شه‌ڕی براو، شه‌ڕی خێڵ‌و شه‌ڕی سامان له هه‌موویان تۆ سروودێكی له‌پێشی‌و به‌رده‌وام ده‌تچڕین.. ئه‌ی خاك، تۆ كیشوه‌رێكی جوانی پڕ پڕی له‌باخی فیرده‌وسی‌و له تاوه‌ری باڵای خوایی لێوانی له‌پانتیلۆنی ئه‌و پاشا داوێن پیسانه‌ی ده‌تگۆڕنه‌وه به له‌زه‌تی چه‌ند چركه‌یه‌ك تۆ سروودمانی ده‌تبێژن‌و باوه‌ریان پێت نییه حیكایه‌تی ده‌تخوێننیه‌وه‌و به بێ ئه‌زموون ده‌تسڕنه‌وه ئه‌ی خاك تۆ ووڵاتی دڵی ئێمه‌ی با هیچ نه‌بێ له‌ووڵاتێكی بچكۆله‌دا له‌ژێر پیاڵه‌ی فنجانی مه‌مله‌كه‌تێك دا مرۆڤایه‌تی سه‌ربخه‌ی كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر |
دایه‌گیان بۆ کۆچت کرد...
دایه‌گیان بۆ کۆچت کرد... دوێنێ مه‌لێک له‌شه‌قه‌ی باڵی دا هه‌ر دوینێ ئاسمان فریشته‌یه‌کی ڕه‌وانه‌ی گۆڕستان کرا دایه‌گیان بۆ جێت هێشتم بۆ ڕۆیشتی ئه‌شزانی که‌بۆ هه‌ستم دڵم چه‌ن پێویستی بڕیار بوو ئه‌و به‌هاره بۆ جوانیه‌کانی ئه‌و ژیاره بگه‌ڕیمه‌وه‌لات ماچی بکه‌م ده‌ستی باڵات به‌ڵام ئه‌و قه‌ده‌ره تۆی له‌من سه‌نده‌وه دوای زیاتر له‌نیو ده‌رزه‌ن ساڵ تۆم نه‌دیته‌وه ئێستا من بێ دایکم بێ باوکم ڕۆڵه‌یه‌کم له‌و گۆڕه‌پانه‌ی ژیانا که‌س نیه‌حه‌زه‌کانم بدا به‌شانیا تۆ له‌کوێیت دایکه‌که‌م ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له‌زیندان و غوربه‌ت و چیا‌و چۆله‌وه‌منت په‌روه‌رده‌کرد تۆ له‌کویی ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی به ئاواره‌یی و هه‌ژار وی نه‌داری من دروست کرد ئێستا که‌س نیه‌من چاوه‌ڕێم بکا له‌کوردستان ئێستا که‌س نیه‌بڵێم کوڕه‌که‌م وا له‌هه‌نده‌ران ده‌هه‌سته‌وڕابه‌له‌گۆڕستان مه‌چۆره‌لای باوکم لێی مه‌که سڵاوی ئێمه‌ی چاو به‌گریان ده‌هه‌سته هێشتا ئێمه‌مناڵین که‌س نیه‌له‌جێگای باوکمان بێ ده‌هه‌سته‌نانمان بۆ ئاماده‌بکه‌که‌س نیه‌نانمان باتێ ئێستا تۆ له‌گه‌ڵ باوکم هه‌ردووکتان له‌گۆڕه‌ستان ئێمه‌ش ئه‌گرین لێره‌له‌وڵاتی گریانستان هاوڕێ ڕه‌ش |
ڕۆژێ دوای سه‌فه‌ری تۆ...
ڕۆژێ دوای سه‌فه‌ری تۆ... ئه‌و به‌یانیه ده‌رگای جوانیه‌کم شکاند که دوێنێ سه‌فه‌ری کرد ئه‌مڕۆکه لێره‌وه بانگی خوایه‌کم ئه‌کرد که دوێنێ بێ ڕه‌حمانه بۆ سلێمانی خۆی فه‌ناکرد ئه‌به‌یانیه نه‌چوم بۆ زانکۆ قاپی زانکۆشم به نه‌فره‌ت کرد ئه‌و به‌یانیه‌یه په‌ڕتوکه‌کانیشم سوتاند ئه‌وانیشم ڕه‌وانه‌ی زبڵدان کرد چی بکه‌م شیرینه‌که‌م چه‌نی ئه‌که‌م بێ تۆ هه‌ست به ژیان ناکه‌م بێ تۆهه‌ست به مانم ناکه‌م بگه‌ڕێوه له‌گه‌ڵ خۆتا ئه‌شق بێنه‌ره‌وه ئازیزه‌که‌م من له‌گه‌ڵ ئاسمان وشه‌و ڕۆژ و ئه‌ستێره ئه‌وانه‌ی گریان ئه‌نوسنه‌وه ئه‌وانه‌ی شه‌و دائه‌هێنن ئه‌وانه‌ی خه‌زانی مرۆڤ به‌یان ئه‌که‌ن ئه‌وانه‌ی چاڵی مه‌رگ بۆ مرۆڤ دروست ئه‌که‌ن ئه‌دوێم من له‌گه‌ڵ ڕه‌شه‌با و گه‌رده‌لول بومه‌له‌رزه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی شه‌پۆلی ده‌ریا دروست ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هێمنی زه‌ریا نا مه‌نگ ئه‌که‌ن ئه‌دوێم ئه‌وان له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ریان ڕۆحی من ئه‌به‌ن له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ریان کۆچی مه‌رگ به دڵی من ئه‌که‌ن هاوڕێ ڕەش |
نا پڕ بوونی نیشتیمان له‌ته‌رم...
نا پڕ بوونی نیشتیمان له‌ته‌رم... نا بۆ پڕ بوونی نیشتیمان له‌ته‌رم ئه‌و وه‌خته‌ی نیشتیمان له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كانی شه‌ڕدا ده‌بێته گۆرانیه‌كی وه‌ڕس بۆ مردن ده‌ستێكی پڕاوپڕ ده‌بێ له خوێن‌و ئه‌وه‌ی تر سیخناخ له‌ته‌رم ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕ ده‌رگا به‌نیشتیمان ده‌گرێ، چاوێكی مه‌رگێكی هیواشی تێده‌زێ‌و چاوه‌كه‌ی تر ده‌بێته گۆڕستانێكی سه‌وز ئه‌و ده‌مه‌ش شه‌ڕ به‌تونێله‌كه‌دا، هه‌ناسه‌كانی ره‌وان ده‌كا نیشتیمان پێ یه‌كی ده‌بێت وێرانی‌و پێ یه‌كه‌ی تری كفنی مێژوو، سه‌روه‌رییه‌كانی تۆمار ده‌كا نا بۆ شه‌ڕ.. نا بۆ پڕ بوونی نیشتیمان له‌ته‌رم نا بۆ هه‌ڵوه‌رینی په‌نجه‌كان‌و مه‌رگی هێواشی رۆڵه‌كان كه شه‌ڕ به بۆراقی مه‌ئساتدا دێنه ئێره نا بۆ سوینی شیر‌و تیره توڕه‌كان له‌یه‌كترو تێكچوونی كۆشكه جوانه‌كانی مێژوومان به‌ده‌ست هه‌ناسه توڕه‌كانی شه‌ڕه‌وه ؟ ئه‌وانه خه‌جاڵه‌ت نیشتیمان سوینی ده‌می خه‌نجه‌ری ده‌سته‌كانمان بۆ دوژمن بوو نه‌ك بۆ شه‌قاركردنی جه‌سته‌ت پاسه‌وانی بازگه‌كانی سه‌ر سنورت له‌ترسی سه‌ربازه دۆرٍاوه‌كانی دوژمن بوو نه‌ك بۆ بۆسه‌ی برایه‌كی هاوزه‌مان ئه‌وان خه‌جاڵه‌ت نیشتیمان ئه‌و هه‌موو خوێنه‌مان بۆ كات به‌ڕێكردن سه‌رف كرد ئه‌و هه‌موو ته‌رمه‌یان به‌خشیه مه‌رگی هێواشی شه‌ڕ ئه‌وان خه‌جاڵه‌ت نیشتیمان كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر |
بۆ ئه‌و سه‌ری ساڵه...
بۆ ئه‌و سه‌ری ساڵه... ده‌ستم بگره با ئه‌و سه‌ری ساڵه‌ی که دێ نه‌غمه‌ی ئاسمانی پڕ خه‌نده له نێو دڵمان بێ با ئه‌و سه‌ری ساڵه‌ی که دێ ڕۆحمان وه‌ک بابه نوئێل دیاری ئه‌شقی پێبێ ده‌ستم بگره با په‌نجه‌کانت هێزی ژیان به په‌نجه‌کانم ببه‌خشن با ده‌سته‌کانت دڵی منی شکاو له مردن ڕزگار بکه‌ن ده‌ستم بگره با ئه‌و سه‌ری ساڵه‌ی که دێ ئه‌ستێره‌ی ئاسمان تارای ماچمان بپۆشن با ئه‌و سه‌ری ساڵه‌ی که دێ لێومان تامی یه‌کتر بنۆشن هاوڕێ ڕەش |
جه‌نجاڵی تێ‌ی داوم...
جه‌نجاڵی تێ‌ی داوم... ته‌ماشا له‌جه‌نجاڵی نیشتمان... له‌ته‌نیشت قاقایه كییه‌وه پردی شانی, تژییه له تابووت گه‌رای حه‌سره‌ت... له‌ناو قه‌دی ئومێدێكی كاڵیشییه‌وه, په‌رداخێكی نهێنی به‌شكانه‌وه چۆته, یاده‌وه‌ری دره‌خت.. ناخوداكان ناهێڵن... تۆزێك له‌سمۆره‌ی سۆفی خۆی شه‌ته‌كدا له سورمه‌ی ئه‌ستێره‌و ده‌ست نوێژ بگرێ به‌نه‌رمه باو ته‌هلیله‌یه‌كیش بۆ فه‌تحی فڕین...!! ناخوداكان دڵی ئه‌م نیشتمانه نه‌خۆشه ده‌شكێنن وه‌ك شكانی شوشه‌ی عیشقی من ته‌ماشا شه‌وی به‌له‌رزوتاوه جانتایه‌كی نیوداشتی له‌شاندایه‌و هه‌نوكه سه‌فه‌ر ده‌فرۆشێ.. تاقیامه‌ت جگه‌ره‌یه‌كی خائینیش له‌مه‌له‌فی لێوه‌كانیا نوستووه.. خیانه‌ت تا ئه‌وپه‌ڕی پاڕانه‌وه‌ی نیشتمان, خیانه‌ت تا حزووری خوا..!! خیانه‌ت وه‌ك نه‌خۆشبوونی, دوێنێی من.. *** سپێده‌یه‌كی ئه‌م نیشتمانه كۆنه هێشتا مه‌مكی نه‌گه‌ییوه, به‌ر ماڵی عومری ڕاده‌خا, له‌قیبله‌ی قه‌سیده‌یه‌كا, ئه‌وه گرمۆڵه‌ی زكرێكه تا ڕاكشانی كازیوه تا له‌خه‌وهه‌ستانی گزنگ ئه‌وه ئومێدێكه دوور... ئه‌وه ماتڵ بوونی هه‌موو ئه‌و دیوارانه‌یه رایه‌ڵی شه‌كه‌تیان, پڕه له‌ده‌رگای داخراو.. ئه‌وه پیاده‌ڕه‌وی هه‌موو ڕێگاكانه‌و چۆڕی(بانه) فڕناكا! ئه‌وه ڕۆحی مه‌لوولی پڕه له‌نه‌زیفی تاریكی و مه‌حاڵه به‌ئاشتبوونه‌وه‌ی له‌فافی نوور...!! ئه‌وه جه‌نجاڵ گه‌رایه‌كه مه‌رگ, تا(حبل الورید)ی نیشتمان وه‌ك مه‌رگی شیعره شپرزه‌كانی من... *** شه‌سته هه‌نگاوی پێ‌ی خۆر, به چاو برۆیه‌كی مه‌سته‌وه له‌ده‌رگای چێشته‌نگاو ئه‌دا ڕۆژانه كارتۆنێك متمانه ڕۆده‌كا, جێ‌مان ناهێڵی.. شه‌وانه پاڵتۆیه‌ك له‌لا شانێكییه‌وه سێبه‌ر لێ ده‌كاته‌وه, جه‌نجاڵمان ناكا.. كه‌چی هه‌ر نقێمی خۆری ده‌له‌رزێ ئه‌م نیشتمانه كزۆڵه وه‌ك دڵی من.. تاقه‌مبوربوونی نزا، تا كوشتنی تیشكی هه‌ناسه‌كانی له‌په‌تووی عه‌سرێكی خائیندا نه‌زه‌ر ده‌كاو دڵی ده‌له‌رزێ، وه‌ك نه‌زره پووچه‌كانی من.. من-من منیش له‌نیشتمانی جه‌نجاڵا جه‌نجاڵ.. كچی دایكێكم وه‌زیفه‌م ده‌چێته‌وه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی قیژه.. ئازاری دایكێم مه‌یلم ده‌چێته‌وه بۆ، كۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ژن كۆشی..!! به‌ده‌م هه‌ڵگرتنی وڕێنه‌كانمه‌وه كه‌زه‌مه‌ن بۆیاخی ده‌كا به‌ئاخه‌لێوه‌ی خه‌یاڵ.. پیاوێك ده‌یه‌وێت به‌ڕێكخراوی ته‌نهایمدا بفڕێ‌و ردێنی بشوا، به‌جوگرافیای پێستم.. من ده‌ڵێم لێم گه‌ڕێ ئه‌ی پیاو من دوورم له‌تۆ، دوور، دوور تێگه‌یشتنم ده‌فته‌ری ئاسمانێكه كرانه‌وه‌ی مه‌حاڵ... چوون جه‌حێڵی كۆترێك له‌باكووری خه‌ونیا گمه‌ی لێ بدزرێ چوون په‌ڕسێلكه‌یه‌كی شكۆفه بۆ هۆنینه‌وه‌ی رسته‌ی به‌هار كۆچی كۆپی كه‌ن له‌ده‌یه‌م كانوونی سال...!! جه‌نجاڵم ئه‌ی پیاو جه‌نجاڵ.. وه‌ك رووتانه‌وه‌ی قژه‌سه‌ری نیشتمان وه‌ك بورانه‌وه‌ی دایكێك له‌خه‌وی ئه‌به‌دی مناڵه‌كان ئه‌ی پیاو تۆ له‌كام گوێچكه‌ی ره‌شه‌باو له‌كام درزی گریانه‌وه بۆ فه‌نتازیاو له‌چه‌ند ئازاری كه‌ناری بۆ، شكانی قه‌فه‌سی دیلی له‌چه‌ند راكردنی تریفه‌ی مانگ، بۆ هه‌ڵمژینی لێوی كانی تۆ، تۆ له‌كوێوه ده‌گه‌یته (ئه‌لیف- لامی) لێوو ده‌سته‌واژه‌ی دڵی من... ئه‌ی پیاو!! *** حوزنم به‌قه‌د حوزنی پێغه‌مبه‌رێكی شه‌هیده، له‌هۆزی گومڕاو خۆرێكی گریاوه، له‌ژێر سه‌رپۆشی هه‌وراو هه‌ڵوه‌دای هه‌ڵۆیه‌كی پیره، له‌پایته‌ختی لوتكه‌دا نه‌بێ، خۆی تیرۆرناكاو تیشكی بارانێكه له‌مناڵانی سه‌حرا، كه هه‌ر له‌دایك نابێ ئه‌وه تۆی ناگه‌یته ده‌روازه‌ی حوزنم‌و ره‌نگ كردنی رۆحم ئه‌ی پیاو..!! جه‌نجاڵی تێ‌ی داوم، ته‌مه‌نی خه‌یاڵێكی ئاوییم نییه، تا بگه‌مه سونه‌ته مۆره‌كانی حه‌قیقه‌ت تۆ چوزانی ئه‌ی پیاو من پاڵتۆی حه‌قیقه‌تم له‌به‌ری لۆژیكادڕاندوه‌و هه‌موو ئاره‌زووه‌كانم سه‌ر به‌توخمی تراویلكه... ئاره‌زوومه بگه‌مه ئاستانه‌ی، بۆنی ئیره‌مستان گوڵێك با‌نگم كا بۆ مه‌عشه‌ری ئینجانه‌و حه‌ره‌م سه‌راكانی لاولاو...! ئاره‌زوومه بگه‌مه حه‌زره‌تی دوو چه‌هچه‌هه‌ی شین...بولبولێك فێرم كا چنینی فڕین...!! چێم لێ هه‌ڵده‌وه‌ڕێت ئه‌ی پیاو من له‌نیشتمانی جه‌نجاڵا، جه‌نجاڵ حه‌قیقه‌ت عومری ئێواره‌یه‌كی، بۆنه‌هێڵامه‌وه زه‌رده‌په‌ڕ له‌به‌ركاو له‌سه‌ر كورسی رۆحم دانیشێ... كه‌چی هێشتا دڵم ده‌له‌رزێ.. چوون ته‌رزی مێو دڵی دیوار ده‌خورێنێ، گه‌ڵای عیشقی ختوكه‌ی ئه‌دا، سه‌ری سه‌ودا... *** پیاوێك به‌فری نیشتمان كپ كپی كردووه ئه‌و پێم ده‌ڵێ ئاوێنه درۆناكا.. چوون ئاوێنه منم.. ببینه ئه‌ی كچی جه‌نجاڵ، چه‌ند گوناهم به‌تۆمه‌ت، به‌تۆمه‌تی ته‌نزیم به‌ڕیشۆڵه‌ی سیاسه‌ت لادێی‌ی چاوه‌كانم ئه‌نفال كرا‌و شاره‌كانی دڵم كورد كوژی...! منیش ده‌ڵێم:- ئه‌و پیاوه له‌ئاسمانی داخراوا نیشتمان چووه به‌پیری پیربونییه‌وه.. هه‌مووجارێك ده‌بێته مامانی باران مناڵی باران هه‌ڵده‌گرێ‌و ئه‌دره‌سی رووخاوی باخچه بێوه‌ژنه‌كان نادۆزێته‌وه.. جانتایه‌كی كه‌سكی باران هه‌ڵده‌گرێ‌و چیمه‌نه ره‌شپۆشه‌كان له‌ده‌غیله‌ی، ستیانه‌كانیان سه‌وزی ناشنێ.. قیتاره‌كان پڕده‌كا له‌ئۆرجازمی باران‌و له‌هیچ وێستگه‌یه‌كدا، كچێنی گوڵێك به‌عاتیفه‌وه هه‌ڵناچێ.. ماچه‌كان ده‌بنه ده‌زووی هه‌ڵم‌و باران به‌ئه‌فسانه‌ی هاوینه‌وه ده‌خنكێ...! ئه‌وپیاوه له‌هه‌ڵخلیسكانی عیشقه‌وه ده‌یه‌وێت پیاسه بكا به‌كلۆربوونی خه‌ونه‌كانم‌و پێكه‌نینم ببه‌ستێ به‌مۆمیای مۆزه‌خانه‌و گریانم به‌شنه‌شنی حه‌وسه‌ڵه.. من له‌نیشتمانی عیشقه‌وه ده‌گه‌مه لای تۆ ئه‌ی پیاو.. له‌نیشتمانی جه‌نجاڵی چاوه‌كانما جلیوه‌م شه‌ڵاڵه به‌فرمێسكی سورو پرچم دڵۆپ، دڵۆپ سپی.. تۆ ئه‌وه‌نده به‌كلۆربوونی خه‌ونه‌كانما رۆچوووی.. وێرده‌كانی ئیمانم كه‌وته خواروی ئه‌ژنۆو ماچه‌كان به‌ده‌م ره‌شه‌بای شبره‌وه، نه‌گه‌شتنه پایزی لێوه‌كان‌و به‌ده‌مدا كه‌وتن...!! *** من له‌نیشتمانی جه‌نجاڵا باوه‌شێك نه‌بوو خه‌مم به‌خێوكاو گریانم ئارایشت.. كه‌چی ئێستا له‌كه‌نار بۆنی پیاوێكا راوه‌ستاوم نیشتمانم بۆ شیته‌ڵ ده‌كا.. ته‌ماشام ده‌گوازێته‌وه‌و جه‌نجاڵیم ده‌سڕێ.. ته‌ماشام ده‌كڕێ‌و پێكێك پایز، له‌ئۆقره‌ی كاسێكا ده‌یه‌وێ ده‌ست‌و په‌نجه‌كانم سه‌رخۆش كاو بمباته‌وه بۆ جوانی زه‌مه‌نێك، ئاشنا به‌موتوربه‌ی ئه‌وین له‌دره‌ختی عیشقا ده‌ڵێن عیشق یانی خودا.. كه گه‌ڵایه‌ك ته‌ماشام ئه‌دزێ، پێ‌ی ده‌ڵێم ئه‌م هه‌موو ته‌رمی تنۆكه پێكه‌نینانه، له‌سه‌حرای چ حوزنێكا بنێژم ئه‌ی دڵی من خودا.. گیا فێری گومانم ده‌كا، یه‌قین نه‌بم له كێڵگه‌ی گڵۆبه‌رۆژه- له‌ژێر بنچكی تاریكییا ده‌بورێته‌وه.. یه‌قینم سه‌وزكه ئه‌ی خودا.. چاوی چه‌مێك كه پایزی له‌سه‌ر نیشتۆته‌وه، ته‌ڕی برژانگی له‌ئاویلكه‌ی هه‌ناسه‌مدا، ده‌گاته سیس بوونی ئاو.. دڵۆپێك ره‌حمه‌ت ئه‌ی خودا.. ترێ له‌باخی مێودا كه ده‌م‌و چاوی به‌نوتفه‌ی خه‌زان ئه‌شوا له‌سوچێكی رۆحمدا، به‌رسیله‌ی دڵه‌راوكێم، ده‌گاته شلۆی بوونی شه‌راب جه‌نجاڵی تێ‌ی داوم كاولم مه‌كه به‌تامی شه‌راب ئه‌ی پیاو، ئه‌ی عیشق، ئه‌ی خودا..!! رٍۆژهه‌ڵه‌بجه‌یی |
خوشه‌ویستم ...
خوشه‌ویستم ... ئه‌مشه‌و شه‌وى یه‌ڵدایه زاماكان ... گریانێك له‌رِوَحم ئه‌تكێنن دڵم... كێوى ئازاره‌كانه چاوه‌كانم... ته‌مه‌نێكى سوتاوه حه‌زه‌كه‌م... (( بتبه‌مه نێو مه‌مله‌كه‌تى چراوه به‌لام توَ به‌رِێگاكانى شه‌ودا خوَت چرا ئه‌كوژیت)) گیرۆده‌ى پاله‌وانێك ئه‌بوایه پاله‌وانه‌كه‌ى عه‌شق باوه‌شى بۆ كچه سۆزانیه‌كه بكردبایه‌وه سكالاَیه‌كى بۆ شكۆفه‌ى دار گێژاوه‌كه بخوێندبایه‌وه شه‌رِابێكى مه‌ستى هه‌لمژیبایه تا تامى خۆشه‌ویستى زه‌مینه ئۆقره‌یه‌كانى پىَ بكردایه ده‌بوایه له‌شكرێك له قوه‌تى جوانى و ئاسۆیه‌ك له نێرگزه نازاویه‌كه‌ى باوه‌شى مه‌مله‌كه‌تى هه‌ڵخه‌له‌تاندنى بینى بایه وانه‌یه‌ك له‌عه‌شق و عه‌شقێك له وانه‌ى بخوێندبایه یان بزه‌ى كۆرپه‌ى ماڵپه‌ره‌كانى هه‌ناسه‌یه‌كى خۆشى بۆ جوبایه یان گیرۆده‌ى روخسارى ژنه رِه‌شتاڵه‌كه بوایه سیروان واحد |
گۆڕێ که‌ی هه‌ڵئه‌که‌نرێ ؟...
گۆڕێ که‌ی هه‌ڵئه‌که‌نرێ ؟... گه‌ر هه‌موو دنیا گه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی باسی ئه‌شق بکه‌ن گه‌ر خوا پێغه‌مبه‌ر باسی ئه‌شق بکه‌ن تۆ باسی مه‌که چونکه ئه‌شقت سه‌ربڕی له‌گه‌ڵ ئه‌شیقشا دڵی منت هه‌ڵدڕی ئێستاکه هه‌موو شه‌وێ هه‌موو ساتێ بیری ماچێکت ئه‌که‌م بیری باوه‌شێکت ئه‌که‌م که‌چی ئه‌زانی هه‌موو ژیانم کرده قوربانی حه‌زه‌کانم له‌پێناوی تۆ ئه‌و حه‌زانه‌م وه‌ک باوکێ مناڵی خۆی بکوژێ ئاوا کوشت ئاخر من گوناهم چی بوو ئه‌شقم تاوانی چی بوو مه‌گه‌ر لای تۆ ئه‌شق تاوانه لای تۆ گریان کۆمیدیای ژیانه ده پێم بڵێ وه‌ڵامم به‌ره‌وه بڵێ با من گۆڕێ به دڵی خۆم به‌ده‌س ومه‌چه‌کی خۆم له گۆڕستانی غه‌ریبان له ژێر دارێک ناوی هه‌بێ به‌ناوی لێک‌دابڕان هه‌ڵکه‌نم له‌تابۆتی سه‌رسه‌رمدا دێڕێک بنوێنم له ژێر ئه‌و تابۆته‌شدا به هۆنراوه بت لاوێنم ئه‌وکاته بینێژه جه‌سته‌ی بێنازم تا پێت بڵیم تۆ کوشتت ڕازم سه‌یر که ئه‌و ژیانه دوای من ده‌بێ چه‌نده ئاسوده بێ به بێ ئێوارانی ماچی من هاوڕێ ڕەش |
اکنون ساعت 12:53 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)