پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 12-11-2012 08:33 PM

هه‌موو ئه‌زانین گول دڕك داره‌
نێرگزیش دیاره‌ بێ دڕك و خاره‌

چاوت نێرگزه‌ بۆ دڕكی هه‌یه‌.
ڕووت گوڵه‌ باخه‌ بۆ بێ خاره‌!


behnam5555 12-11-2012 08:34 PM


عه‌شقی دڵداری له‌ گه‌نجی خۆشه‌
چونكی هه‌ر گه‌نجه‌ دڵیان خۆشه‌

ئێستاكه‌ پیری كفن بدوره‌
عه‌شقی من و تۆ زۆر له‌ یه‌ك دوره‌

(شێخی سه‌نعان)


behnam5555 12-11-2012 08:36 PM

نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم
حه‌قم به‌ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم

به‌غه‌مزه‌ی چاوت به‌خه‌نـده‌ی زارت
بردیان به‌غاره‌ت خه‌و و خـــــه‌یاڵم

فه‌رمووت چلۆنی چ بڵێم عه‌زیـــــزم
دوور له زولفی تۆ، كافر به‌حاڵـــــم

سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم
بڵێ به‌زاری بڕۆ به‌خاڵــــــــــــــــــم

ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــــا
به‌‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم

(وه‌فایی) چی دیت له‌سه‌ر بــگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه‌ مـــاڵم

وه فایی

behnam5555 12-11-2012 08:37 PM


زولفت له‌سه‌ر شان که‌ په‌رێشان و بڵاوه‌

ئـــەمـــڕۆ لەمــنی شیـــفـــتە ئـــاڵـــۆز و بــــەداوە

ئـــەم عومرە عەزیزە کە لە بـــۆت نەقـــــد و دراوە
سـەد حەیف و درێغا کە مـوســوڵمـــانـی نەماوە!

عومـرێکـی درێـــژە بەخەیاڵی سەری زوڵفـــت
سەودا و پەرێشانــــم و، ســـەودایـەکی خــــاوە

ھەرچەندە کە ڕوتـــم، بــەخــوا مائیلی ڕووتـــم
بێ بەرگییە عیللەت کەھەتیو مەیلی ھـەتـــاوە

(مانی) نییەتی قووەتی تەسویری بــرۆی تـــــۆ
ئەم قەوسە بەدەستی موتەنەففیس نەکشاوە

بۆچی نەگریم، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێـــنـــی!
مەی بۆ نەڕژێ، شووشە لە سەد لاوە شــــکاوە

بـــێ فایئده‌یه‌ مەنعی من ئێســــتاکە لەگریان
بـــۆ عــــاشقــی بێچـــــــارە زووەم ئـــاوە ڕژاوە!

ھــــەر جۆگە و جێگێکی کەوا سور و سوێر بێ
جێــــــی جۆششی گریانی منە و خوێنە ڕژاوە

ســــۆزی دڵمە باعیثی تــاو و کوڵــــی گریـــان
مەعلومە کـــــە ئاگر سەبەبی جۆششـی ئاوە

(نالی) وەکو زوڵفت کە موتیعی بەری پێتـــــە
تێکی مەشکێنە، بـەجەفا مەیخـــــــــــەرە لاوە

حه‌زره‌تی (نالی)


behnam5555 12-11-2012 08:39 PM

نایخه‌مه‌ سه‌ر كاغه‌ز ئه‌سڵا تاكو ماوم چاوه‌كه‌م
ناوی تۆ ده‌وران نه‌كا با قه‌ت له‌ ده‌م نامه‌حره‌ما

گه‌ر له‌ باڵای نامه‌دا ناوت نه‌نوسم، زویر مه‌به‌
خۆت ئه‌زانی دو زمانه‌، خامه‌ زۆر نامه‌حره‌مه‌

قه‌ڵه‌م بێ گانه‌یه‌ ناوت نه‌هێنم زویر مه‌به‌ توخودا
ره‌قیب ئاسا كه‌ چونكه‌ هه‌ر خه‌ریكی دوو زوبانی بوو

دیوانی (كه‌مالی )


behnam5555 12-11-2012 08:41 PM


ئاشتی تۆ،تۆری من، بۆ بێ سه‌باتی هه‌ر دوو یه‌ك
گه‌یوه‌ته‌ حه‌ددی یه‌قین ،ئه‌م دوو یه‌قینه‌ ن هه‌ر دوو شه‌ك

ئاخر ئه‌م دنیایه‌ ئه‌مری دێته‌ سه‌ر : ئاخر ببه‌
یه‌عنی به‌س ئه‌ی فاحیشه‌ عاله‌م به‌ قڕ ده‌ یه‌ك به‌ یه‌ك

مه حوی


واته‌ :
ئیسپات بووه‌ و باوه‌ڕ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ وا ئاشتی تۆ له‌گه‌ڵ من و تۆرانی من له‌ تۆ له‌ ناپایه‌داریدایه‌ وه‌كو یه‌ك وان .ماده‌میش ئه‌مه‌ بووه‌ به‌ یه‌قین كه‌ وا ئه‌م دوانه‌ هیچیان پایه‌دار نین . ئه‌م دوو شته‌ راست و یه‌قینه‌ وه‌ك شتی گومان لێ كراویان لێ هاتووه‌ و نازانرێ ئاخۆ راستن یا راست نین.


واته‌:
هه‌رچه‌ند زۆر كه‌س وا ده‌زانن ئه‌م دنیایه‌ كه‌ ئه‌م هه‌مو كاره‌ساته‌ به‌ سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه‌دا دێنێ. بڕانه‌وه‌ی بۆ نیه‌ و به‌ ئاره‌زوی خۆیان خراپه‌ و فیتنه‌یی تیا ده‌كه‌ن به‌ڵام ئاخری هه‌ر دوایی دێ و فه‌رمانی بڕانه‌وه‌ی ده‌چێته‌ سه‌ر كه‌ ئیتر به‌س خه‌ڵك به‌ قڕ بدا


behnam5555 12-11-2012 08:43 PM

ئه‌هلی فه‌زڵ ئارام و رووناكی نه‌ شه‌و ئه‌سڵا نه‌ رۆژ
بۆ نیه‌ و نابێ، كه‌ ئه‌مڕؤ رۆژی نا ئه‌هلانه‌ رۆژ (1)


فه‌زڵ و جه‌وهه‌ر بۆته‌ نه‌قس، بۆیه‌م فه‌سل ئه‌كه‌ن
سه‌گ زوبانی ده‌رده‌كێشێ،چ بووه‌،چی تاوانه‌ رۆژ! (2)

مه حوی

واته‌: له‌ به‌ر ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ رۆژ رۆژی نامه‌ردانه‌،ئه‌وه‌ی پیاو بێ،نه‌ به‌ شه‌و و نه‌ به‌ رۆژ حه‌سانه‌وه‌ و روناكی نیه‌ و نابێ. (1)


واته‌: بۆیه‌ ئه‌م خه‌ڵكه‌ جیام ده‌كه‌نه‌وه‌ و دوورم ده‌خه‌نه‌وه‌ چونكه‌ زانا و تێگه‌یشتوم .زانست و تێگه‌یشتنیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا عه‌یب و شوره‌ییه‌ ، چونكه‌ رۆژ رۆژی نه‌فام و تێنه‌گه‌یشتوانه‌ ، به‌ڵام هه‌ر چیم پێ بڵێن وه‌ك ئه‌وه‌ته‌ سه‌گ به‌ رۆژدا زمانی خۆی ده‌رده‌كێشێ كه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ش هیچ خه‌تایه‌كی رۆژی تیا نیه‌.( 2 )


behnam5555 12-11-2012 08:45 PM


له‌ سایه‌ی ده‌وری چه‌رخی سولفه‌ په‌روه‌ر له‌ك به‌ له‌ك ده‌دوێ
سه‌گی ئاواته‌ خوازی ئێسكی وشتر له‌ شه‌ك ده‌دوێ (1)


ده‌بینم شێری شێر ئه‌فگه‌ن ده‌له‌ك كه‌وڵی ده‌كا، ده‌بیه‌م
به‌ كۆڵی كلكه‌وه‌ رێوی له‌گه‌ڵ كه‌وڵی ده‌له‌ك ده‌د
وێ (2)

مه حوی
______________________________________
واته‌: گه‌ردون كه‌سانی ناچیز و بێ بایه‌خ به‌ جۆرێ پێش خستوه‌، كه‌سانی جاران هه‌ژار و ده‌ست كورت به‌ هه‌زار هه‌زار باسی پاره‌ ده‌كه‌ن . سه‌گیش كه‌ جاران به‌ ئاواته‌وه‌ بو ئێسقانی حوشتری ده‌ست كه‌وێ و بیكرێنێته‌وه‌ ، ئێستا قسه‌ له‌ سه‌ر گۆشتی شه‌ك ده‌كا و به‌وه‌ نه‌بێ دانامركێ . (1)


واته‌: دنیا وای لێ هاتوه‌ ده‌بینم ده‌ڵه‌ك به‌و ترسنۆكییه‌ كه‌ هه‌یه‌تی و خه‌ڵك خۆی كه‌وڵ ده‌كه‌ن ،شێری شێر ڕمین كه‌وڵ ده‌كا و پێستی ده‌گروێ، ده‌شبیسم ڕێوی به‌و كلكه‌ درێژه‌یه‌وه‌ كه‌ هه‌یه‌ و به‌ دوایدا ده‌كشێ و كلكی هیچی پێوه‌ نیه‌ ، باسی كه‌وڵی ده‌ڵه‌ك ده‌كا كه‌ ئه‌وه‌نه‌ده‌ گران به‌هایه‌ ده‌ستی كه‌س ناكه‌وێ. (2)


behnam5555 12-11-2012 08:47 PM

دڵ شه‌كه‌تی تیری كێم؟ چاوی بزانێ مه‌گه‌ر
توهمه‌ته‌ هه‌ر كه‌س بڵێم،((عند جهینة الخبر)) (1)

دولیه‌ر و بێداد وناز،عاشق و دادی نیاز (2)
خاڵه‌:به‌ روومه‌ت درا،داغه‌:نرایه‌ جگه‌ر (2)

مه حوی
_______________________________

واته‌:خۆم نازانم دڵی به‌ تیری كێ ماندوو بووه‌، مه‌گه‌ر چاوی یار بزانێ...بڵێم به‌ تیری هه‌ر كه‌س ماندوو بووه‌ ....... قسه‌كه‌م بوختان و بێ به‌ڵگه‌ ده‌بێ... كه‌واته‌ مه‌گه‌ر عه‌ره‌ب واته‌نی بڵێم :
((خه‌به‌ری راست به‌ لای جوهه‌ینه‌وه‌یه‌ و مه‌گه‌ر ئه‌و بزانێ ))

مه‌به‌ستی له‌ ((جوهه‌ینه‌)) یار خۆیه‌تی. (1)



واته‌: دولبه‌ر و بێ دادی و ناز كردن هه‌ر گیز له‌ یه‌ك جوێ ناكرێنه‌وه‌، هه‌ر وه‌ها دڵدار و شكات كردن و داوا كردنیش..........
هه‌ر كه‌سێ ئه‌ركیكی له‌ سه‌ره‌ و هه‌ر كه‌سێ خاوه‌نی شتێكه‌.خاڵ به‌شی روومه‌تی یاره‌ و ، داخی ئه‌و خاڵه‌ش به‌شی جگه‌ری دڵداره‌.


behnam5555 12-11-2012 08:49 PM

په‌ندی((مه‌حوی))له‌ گوێ گره‌ وه‌ك دوڕ
رۆڵه‌! گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی بیه‌ شاكوڕ (1)

مه‌ردی ئازاده‌ قه‌ت مه‌ڕه‌نجێنه (2)
‌((كل شئ ولاشتیمة حر))
__________________
مه حوی

بیه‌ : ببی به‌
وه‌گ دوڕ:وه‌ك چۆن گواره‌ی دوڕ ده‌كرێته‌ گوێ. (1)



واته‌: هه‌ر چی ده‌كه‌ی بیكه‌ ،به‌ڵام قسه‌ی سووك له‌ رووی ئینسانی مه‌رددا مه‌كه‌.



اکنون ساعت 09:09 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)