![]() |
|
|
دڵـم ته‌نگـه‌و پـه‌رێـشانـم ده‌مـێکـه خه‌یاڵم هه‌رده‌مه‌ی لانه‌ی خه‌مێکه ئه‌وه‌نده دڵپڕم پێم خۆشه بگریم که‌فرمێسک‌و هه‌ناسه‌ش‌مه‌رهه‌مێکه هێمن |
|
ئه‌گه‌ر هاتی، ته‌نــــیا وه‌رە! ئه‌و بارانه په‌ستم ئه‌کا که ره‌شه‌بای له گه‌ڵا بێ په‌ست ده‌بم به‌و گوڵه گه‌نمه ی له‌گه‌ڵ ژه‌نگا په‌نجه‌یان تێک هه‌ڵکێشابێ ، ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ئه گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره بێ ره‌شه‌باو بێده‌نگ وه‌ره ئه‌ی گوڵه گه‌نمی زێر کفتم ئه‌گه‌ر هاتی بێ ژه‌نگ وه‌ره ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره هه‌روه‌ک له ناو دلما ته‌نیای سه‌رینه‌که‌م بۆ دوو که‌سه دوو کورسی تامه‌زرۆم هه‌یه دوو پیاڵه‌شم هه‌یه بۆ چا "پەشێو" |
دڵدانەوە.
|
دڵ ده‌ڵێ
دڵ ده‌ڵێ دڵ ده‌ڵێ سه‌یری چه‌مه‌ن خۆشه جه‌وابی ناده‌م مودده‌تێکه له قه‌فه‌س دایه عه‌زابی ناده‌م مه‌جلیسێکی چه‌مه‌ن و بولبول و به‌زمی گوڵ و موڵ به دووسه‌د مه‌دره‌سه‌و ده‌رس و کیتابی ناده‌م گوتم ئه‌ی ماه دڵی من به دڵی خۆت بکڕه گوتی من به‌ردی به قیمه‌ت به که‌بابی ناده‌م گۆشه‌گیرم له ئه‌برۆت و موته‌وه‌ححیش له موژه‌ت ڕۆحی شیرینم ئه‌به‌د شیر و قولاپی ناده‌م طه‌ڵه‌بی سینه‌یی چاکم مه‌که به‌و چاوانه سینه‌که‌م چاکه به ئینسانی خه‌رابی ناده‌م "نالیا" ئه‌م غه‌زه‌له‌ت تازه به تازه گوتووه به دووسه‌د (مه‌ثنه‌وی)و (لوبیی لوباب)ی ناده‌م نـــــــالی |
ئەمن جاران لە دەست دوژمن دەناڵیم چەکی دوژمن دەهات ئێسکی دەهاڕیم بە دەستی کورد ئەوە پێم دەکرێ ئەوڕۆ ئەوەی دوێنێ لە دەستی دوژمنان دیم. هێدی |
بەڵێ بەرخم، ئەگەر چی هەر وەکوو یەک ژینی گش لایە لە بەینی بێشکە و قەبرا، بڕینی عەیــــــــــــــــــنی ڕێگایە هەموو هەر قافڵەی بێ ئیختیاری ســــــــــــەر زەمینێکین هەموو دێین و دەڕۆین تاکوو ئەگەین، یەعنی ئیتر ئەمرین گۆران |
چۆن بتەوێ وادەبم بۆت
|
اکنون ساعت 06:25 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)