![]() |
ڕێژنه تۆ به‌ڵێنیم پێ بده تا من به‌ره‌و ژوان ببمه‌وه بمده‌یه ماچێكی ته‌ڕ له‌و لێوه باجوان ببمه‌وه ده‌ستی له‌رزوكم هه‌تا تێیدایه هێزی به‌ی كوشین لێم گه‌ڕێ تاوێ له باغی سینه میوان ببمه‌وه شه‌نگه بێری بسڕه‌وه فرمێسكی بێ شوانی ئیتر ڕه‌نگه هێشتا له‌و چیا زۆزانه بۆ شوان ببمه‌وه من گوڵی سه‌ر گۆڕی ئاواتی له‌مێژینه‌م به‌ڵام ڕێژنه‌ێیكم لێ بدا پێم وایه بۆ ڕوان ببمه‌وه شێخی سه‌نعان بۆ كچی گاور له ئیسلام وه‌رگه‌ڕا من خه‌ریكم بۆ كچه شێخێ په‌شێوان ببمه‌وه هێمن |
شوانه |
من ده‌ڵێم من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانه ده‌چم عه‌قڵ ده‌ڵێ ناقه‌سه‌به‌ی شۆڕشی مه‌ستانه نه‌چی من د‌ڵێم نووخته‌یی ئه‌و ڕ‌ه‌وزه‌یی ڕیزوانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ نا ڕه‌شه جێ ڕاوگه‌یی شه‌یتانه نه‌چی من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ر به سه‌ری تێك چووه وێرانه نه‌چی من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت و جنونانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ نا زه‌ده‌یی په‌نجه‌یی په‌ریانه نه‌چی من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه ده‌چم ئه‌و د‌ڵێ جێ ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه نه‌چی من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ كون كونه جێگه‌ی سه‌ره په‌یكانه نه‌چی له‌و هه‌موو چوون و نه‌چوونه سه‌ری سوڕما كامیل من ده‌ڵێم جوانه بچم ئه‌و ده‌ڵێ واجوانه نه‌چی كامیل ئیمامی |
له باغی ساوا یاره جوانه‌كه‌م، گوڵی شۆخ و شه‌نگ خنجیلانه‌كه‌م، دڵ گۆشه‌ی ده‌م ته‌نگ له باغی ساوا پاوانه‌ی سینه په‌نجه‌م سه‌رگه‌رمی لیمۆ كوشینه سه‌ر كوڵمه‌ی گه‌شت، به‌ره‌و به‌ری گوڵ خوا دوایه به‌شت، گشت نیازی دڵ له باغی ساوا پاوانه‌ی سینه په‌نجه‌م سه‌رگه‌رمی لیمۆ كوشینه زه‌رد و بێ تینم، شه‌تڵی خوێناویم خه‌ریكی شینم، تانه له چاوم له باغی ساوا پاوانه‌ی سینه په‌نجه‌م سه‌رگه‌رمی لیمۆ كوشینه زانیت ده‌مرم، به‌و به‌ژنی باریك رزگارت كردم، له ژیابی تاریك له باغی ساوا پاوانه‌ی سینه په‌نجه‌م سه‌رگه‌رمی لیمۆ كوشینه ئه‌وشۆ وادیاره قه‌دری دڵانه جه‌نگه‌ی به‌هاره مانگی گوڵانه له باغی ساوا پاوانه‌ی سینه په‌نجه‌م سه‌رگه‌رمی لیمۆ كوشینه هه‌ژار |
كاتی به‌هاره كاتی به‌هاره چاوه‌كه‌م بێ پچینه باغی دوو به‌دوو گوڵ بچنین به هه‌ردوو ده‌ست بێینه سه‌ماو جستجوو ساقی به هه‌ڵپه‌ڕینه‌وه دێت و ده‌چێ له‌نێو چه‌مه‌ن غونچه به پێكه‌نینه‌وه دڵ ده‌فرێنێ زوو به زوو بولبول و قومری هه‌ر ته‌ره‌ف سازی ته‌ره‌ب ده‌كه‌ن كه‌چی له شاخی گوڵ له داخی دڵ خۆ ده‌نوێنێ كوونده بوو عه‌ر عه‌ر و سه‌رو ناره‌وه‌ن پاكی به‌ده‌م نه‌سیمه‌وه به‌ڕه‌قسوو زه‌وقوو شه‌وقه‌وه دێن و ده‌چن به ئاره‌زوو ئه‌ده‌ب دڕا ده‌فی له‌به‌ر ته‌ڕه‌ب له باغ و گوڵشه‌نا له‌لای به‌شه‌ر له بۆ دوا نه‌ما حه‌یاو ئابڕوو خۆشییه كه‌یفه شادییه به‌زمه هه‌رایه چۆپییه به‌عه‌شقی بووكی بولبوله غونچه‌كه بوو كه دڵ خه‌سوو ڕاز و نیازی دڵ ده‌كه‌ن بولبول و قومری پێكه‌وه هه‌ردووك به فكری بیكره‌وه غونچه ده‌ده‌ن به‌یه‌ك به‌شوو هه‌ر به‌ته‌نێ ئیمامی‌یه بێ به‌ش و به‌هره مایه‌وه خه‌رمانی غه‌م به‌با ده‌كا ده‌نكی ئه‌سه‌ف ده‌كا به توو كامیل ئیمامی |
شه‌و نووری ڕوخسارت وه‌ده‌رخه ده‌ردی بێ ده‌رمانه شه‌و زوڵمه‌تی زولفت له‌سه‌ر ڕووته له ڕۆژ میوانه شه‌و دوێ شوكر مه‌ردانه من ڕێم برده ناو زۆلفی ره‌شی تا بزانن ئه‌هلی موڵكی دڵ قه‌ڵای مێردانه شه‌و هه‌ر له مه‌غریب تا به‌یانی بێ وچان دێت و ده‌چێ هه‌ر له‌دووی خورشیدی خاوه‌ر وێڵ و سه‌رگه‌ردانه شه‌و قه‌دری شه‌و چابگره عاشق شه‌مع و په‌روانه ده‌لێن سۆز و گریه‌ی شه‌مع هه‌ر شه‌و سووتنی په‌روانه شه‌و كوێر و نابینایه ئێستا ئه‌و له داخی ڕۆژی ڕووت بۆیه ڕه‌شپۆش و فه‌قیر و مات و به‌سته‌زمانه شه‌و عاشق و مه‌عشووق له ڕۆژ دا خۆ ده‌پارێزن له خه‌ڵك گه‌ر په‌نای چاكت ده‌وێ بۆ ئه‌و دڵه بڕوانه شه‌و هه‌سته كامیل به‌سیه بێداری بڕۆ لێی وه‌ركه‌وه تا وڵات بێده‌نگ و باسه و تا له ڕۆژ میوانه شه‌و كامیل ئیمامی |
کزه‌ی جه‌رگه‌که‌م نووری چه‌مانم زه‌ریف ئه‌ندامی باخی ی ئیمانم هه‌راڵه‌ی سه‌د ره‌نگ جه‌وه‌ختی وه‌هار ئارگای دل ته‌نگی جه کۆنجی هه‌وار هه‌رسی نم داری کۆرپه‌ی یه‌ک ساڵه هه‌ناسه‌ی سه‌ردی پیری سه‌د ساڵه ناله ی مه‌زڵوومان چیری ئه‌شکه‌نجه دڵ وه‌شی وه‌یوی حه‌ڵقه جه په‌نجه شه‌فای دڵ ئشه‌ی شه‌وان بێداران مێخه‌کی وه‌ش بۆی نازک نازداران به‌رگه‌ی ده‌س راسی حه‌شری گۆناکار فۆتوای ئازادی گه‌رده‌ن نه پای دار په‌پووله ی ناسکی بێ ده‌نگی ده‌روون مه‌رهه‌می زامی سینه‌ی پرجه هوون به رزه هه ساره‌ی تاریکه شه وان جامه شه‌راوی مێراقی ره‌وان عاشقی خامۆش موحتاجی نه‌زه‌ر ناڵه‌ی یه‌تیمی بێ پاڵا و بێ زه ر شادی هه‌ر خه‌مه‌ن خه‌مه‌ن هه‌رشادی هه‌ر دوو پاسداری باخی ی ئازادی ماڕه ئاهه‌نین ده‌روازه ی خه‌یاڵ باجه عشقی پاک بگیری هه‌وال شادی وپه‌ژاره‌ت خه‌یاڵی که‌یله‌ن ئه‌ودیمی خه‌یاڵ بارگای بێ خه‌مه‌ن بی ده نگ-نودشه- اردیبهشت ۹۰ |
نه‌لان جه ویرم خه‌یاڵ نه‌که‌ری خه‌مانم فره‌ن تۆ زه‌ن نه‌به‌ری بێ ده‌سه‌ڵاتی شێتش که‌رده‌نا خه‌می وه ڵاتم منش کۆشته‌نا ئۆمێدم یه‌کسه‌ر قه‌ت بیه‌ن چه‌نه سه‌د وڵه‌ن قایێق که‌س نمه‌ی په‌نه ئاخۆر چن ده‌ردێ من به‌یان که روو؟ په‌له‌وه‌ر بوونه چن نامێ به‌روو؟ به‌حری خه‌م وینوو هه‌ر چی لای ملوو به‌شه‌ر نه‌گێجیه‌ی هوون نقم وینوو کۆن ئاوه‌زی گه‌ش بدو به‌حری هوون؟ ته‌ک ته‌ک به‌ر کێشۆ خه‌لک بارۆ بروون ده‌س به‌رووکام لا؟کام لا ده‌س بازوو؟ کۆمه‌ڵگای رووتم کۆن گجی ورازوو? ره‌نگی رۆخسارش بیه‌ن زه‌رده به‌ی دی چی مه‌هۆرزد‌ێ ئازیزان تاکه‌ی ئه‌ر سه‌د هه‌زار وڵێ قایێق باشه‌نه ده‌سوو جه‌معێ بۆ ته‌خته مداشه‌نه ده‌س ده‌س گردێما ته‌نافه گێرمێ ئی داره قۆرسیه تامه‌قسه‌د به‌رمئ (بێ ده‌نگ) وه چه‌م ده خاکی پای جوان په‌ی رازنای وه ڵات وه‌رمش نیا شه‌وان بی ده نگ-نودشه |
غه‌زه‌ل په‌پولـه‌ی دڵ چلــۆن ژاكـاوه‌بی تۆ به‌ئاهی غه‌م په‌ڕی ســـوتاوه بــێ تۆ ده‌نا،كه‌ی بێ گوڵی رووت ئـه‌ی ئه‌زیزم به‌یادی ئه‌و،شه‌وان گــــریــاوه‌بێ‌تۆ به‌جه‌سته‌ی ،دیلی له‌ش بووئێسته ئاخۆ له‌نــاولاشــه‌ی سڕی من ماوه بێ تۆ؟ گڕوی گرتبوو له شێعری دوو پـه‌ڕی لێو نه‌هاتی،تۆ،له ئـــه‌وتۆراوه بــێ‌تۆ ئه‌تۆڕۆشتی وسه‌فه‌رخۆش،پێت نه زانی له‌جێ‌ژوانگه‌ت چلــۆن سوڕاوه بــێ تۆ له‌ئاسمــانی ژیـان ئــه وشاهه‌ڵۆبوو به‌ئه‌ستۆی من قه‌ســـه‌م ،دۆڕاوه بێ‌تۆ ئه‌تۆبایه‌و گــڕی عه‌شق وپه‌ڕی ئــه‌و نه‌وه‌ك،لــه خوێنی دڵ گه‌وزاوه بێ تۆ په‌پوله‌ی دڵ كه‌هیچ ،دڵ هه‌ر وه‌كوئه‌و ئه‌وێستاشاعـریش فه وتـــاوه بێ‌تۆ محه‌ممه‌د مسته‌فازاده - بانه |
غه‌زه‌ل وابه‌هــاره‌وچـاوه‌كانت نێرگزی شـــــه‌هلایــه‌بۆم شێعری من مه‌جنونی بێ كه‌س عه‌شقی تۆله‌یلایه‌بۆم ره‌مزی نــه‌ورۆز لالــه‌زاره‌واله ناكـــاوهــه‌ڵوه‌ری لاله‌كه‌ی من لێـــــوی تـۆیه‌هه‌رده‌كــالایلایه بۆم * * * ده‌شتی وشكی كوڵــمه‌كانت سه‌یــره‌واسه‌یرانه بۆم لێوه‌كه‌ت كانه‌ی ئه‌وین وزوڵفــه‌كه‌ت هه‌یوانه بۆم شه‌وسه‌ری داخست له‌رووم وخۆری چــاوت هاته‌روو شه‌رته‌تاكووخۆری من بێ عه‌شقی تـۆپه‌یمانه بۆم محه‌ممه‌دمسته‌فازاده-بانه |
اکنون ساعت 05:05 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)