| behnam5555 |
12-26-2012 06:31 PM |
نیگاكانی دوێنێ و پرسهی سبهینێم
نیگاكانی دوێنێ و پرسهی سبهینێم
ئاخر خودایە !
تاوانی من چی بوو
ئاوا زوو ڕۆیشت ، و
بارگەی خەمی تێك ناو
ڕێگای قەدەرێکی نادیاری هەڵبژارد
سەفەرت ، سەفەرێکی جەرگ بڕ بوو
سەفەرت ، چارەنووسی منی خستە دۆزەخەوە
ئاخ خودایە !
تاوانی من چی بوو
دۆگمایی و هەستکوژی ئەوان
منی لەنیگاکانی تۆ دابڕی.
جوانیەکانی تۆیان شێواند و
توڕەتر لەتوورەیی
ڕقی تۆ بوو .
وا تووڕەیی جارێکی تر
ڕقی خۆی بەسەرما دەبارانێ ،
من ئێستاش بۆ هەناسەکانی ئەو دەژیم
ئێستاش چاوم چاوەڕوانی نیگاکانییەتی
لەگەڵ نیگاکانیدا
ئازادیم بۆ بگێڕیتەوە ،
قەرەبووی هەناسە لەدەست چووەکانم
بۆ بکەیتەوە
من درهختێكی غهریبم
ئێستا بەتهنافی گریانێكی
قوڵ قوڵ ههڵم دهواسن، و
هەموو کوچە و کۆلانەکانی
شار لەهاواری من
لەئاهەنگی ماتەم ماتهم دان
بۆ مهرگی جوانی ڕۆحی پاسارییەك ،
کەلەعیشقێکی جاویدانی دابوو .
ژیانت پڕ کرا لەسەڕابێكی پڕ لەخومار ، و
لەگەڵ خۆتا ڕۆحی منیش هەڵوەری ، و
ژیان بوو بەدۆزەخێکی بێمانا .
ئـایــدا بــهرزنجــی
|