پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 12-26-2012 07:25 PM


شه‌وێ له‌یلا به‌مه‌جنونی ده‌وت بنواڕه‌ حاڵی خۆت
به‌خۆڕایی كه‌ چۆنت دا به‌ با، عه‌قڵ و كه‌ماڵی خۆت..

جه‌وابی دایه‌وه‌ مه‌جنون، ئه‌گه‌ر تاقه‌تت بێ له‌حزێ
له‌ناو ئاوێنه‌دا، بنواڕه‌ حوسن و جه‌ماڵی خۆت...

(مه‌حوی)

گوتم: ئایا به‌ زاری خۆت ده‌پرسی حاڵـی زاری من ؟
برۆی هێنایه‌ یه‌ک، وه‌ک شکڵی (لا) یه‌عنی که‌ بێزارم !!!

"
نالی"


behnam5555 12-26-2012 07:26 PM


هێنده‌ له‌ جوانیت مه‌ڕوانه‌و
مه‌چۆره‌ به‌رده‌م ئاوێنه‌
وا به‌رگه‌ی جوانی تۆ ناگرم
نه‌وه‌ك دوو شۆخی بێ وێنه‌

تۆ ئاوا ته‌نیا یه‌كێكی
ئاوایی ئه‌مخه‌یته‌ گریان
مه‌چۆره‌ به‌رده‌م ئاوێنه‌
نامه‌وێ ببی به‌ دوان

ده‌رباز یونس


behnam5555 12-26-2012 07:26 PM


شەكوای دڵی مەحزونم، تەنها لای تۆی تەنهایە
پەیمان بێ‌ لەلای هیچ كەس، نەیدركێنم خوایە

هیدایەتێكم ئەوێ‌، دڵ ئاوەدان كاتەوە
من و تۆ و كردەوەی چاك، لەیەكتر ئاشت كاتەوە


خوایە بەلوتفی خۆت، هەڵمكێشە لە حەننان
لەناڵەی ذكری مزگەوت، شەپۆلی بەحری مەننان

چ ذكرێكی غەمگینە، ئەوینی خوا شیرینە
گشت مەلەكوتی خوا، لەسەر یەك نەغمەی دینە

عادل شاسوارى


behnam5555 12-26-2012 07:28 PM


گوێم بۆ ڕادێرە.. بەس تەنها ئەم شەو
لە دوو دیدەی من.. میوان نابێ خەو
بەس تەنها ئەمشەو.. تۆ میوانم بە
هەڵگری نازی.. هەست و سۆزم بە

ڕایژێنە تاوێ.. بێشکەی دڵی من
دامرێنەوە.. کوڵی گریەی من

تۆ بووی هاودێری باخی دەروونم
ئیلهامی شیعری بەستەی ئەوینم

چۆن دەستت تێی چوو.. ئەو باخە جوانە
وا پێشێلی کەی.. بێ بەزەییانە

ئەم شازەمینە.. ڕویدا بەرەو کوێ
ئاهی عەشقی من.. ئۆباڵی بە کێ

بێ سۆراخ و شێت.. وا سەسرەڕۆم
بووم بە هەڵگری.. بارگەی خەمی تۆ
چۆن دڵت توانی.. دڵم بشکێنێ
داستانی شیعرم.. هەرەس پێبێنێ

عیشقت هەتا سەر.. لە دڵم دەرناچێ
بێ وەفایی تۆم.. هەر لە یاد ناچێ


شاكار


behnam5555 12-26-2012 07:29 PM


هه‌ڵبه‌ستم زۆرن:
هه‌ندێكیان - شارن،
هه‌ندێكیان - گوندن،
هه‌ندێك - ته‌لارن،

هه‌ندێك - خانیله‌ی ته‌پیو و نه‌وی.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بۆ تۆم نووسیون،
ده‌بن به‌ شاكار،
به‌ ڕووناكترین پایته‌ختی زه‌وی!

عەبدوڵڵا پەشێو

behnam5555 12-26-2012 07:30 PM


خاتوونەکەم !
بیستووتە ئاسمان چەند دوورە ؟
من بارتەقای دووریی ئاسمان
خۆشم دەوێی !
بیستووتە دەریا چەند قووڵە ؟
بەقەد قووڵیی گشت دەریاکان

خۆشم دەوێی !
* * *
گیانەکەم ، تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم.
من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە ،
چەند باڵی بیرم لێک دەدەم ،
نە تێر دەبم ، نە تێت دەگەم.
* * *
زۆر دەترسم ،
لەناو دێڕی شیعرەکانما شار بتناسێ،
کامیرەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ.
زۆر دەترسم ،
گەر بتناسن ، پەنجەکانم هەڵوەرێنن ،
شابسکی تۆش بسووتێنن .
بەڵام هێشتا من دەربەست نیم ،
هەرچیم دیوە،
هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە ،
نایشارمەوە !
تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان.
تا گەورەو بچووک بزانن
خۆشم دەوێی ...
خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووریی ئاسمان.
............................
عەبدوڵڵا پەشێو



behnam5555 12-26-2012 07:31 PM



له‌ کۆتایی ناماکه‌تا
له‌نامه‌که‌ی ئه‌م جاره‌تا
گیانه‌.. ئه‌ڵێی :
من به‌قه‌د چه‌ند خۆشم ئه‌وێی
ئازیزه‌که‌م وه‌ک چۆن به‌هار
...
ئاسمانی شینی خۆش ئه‌وێ

یان په‌پوله‌ی هه‌رده‌و نزار
هه‌نگی دڵدار
گوڵی باخی ژینی خۆش ئه‌وێ
شیله‌ی شیرینی خۆش ئه‌وێ، خۆشم ئه‌وێی‌
یان چۆن به‌فری چیای کوێستان
کانی روونی ناو دارستان
تریفه‌ی مانگیان خۆش ئه‌وێ
گزنگی خۆریان خۆشئه‌وێ
خۆشم ئه‌وێی

شێرکۆ بێکه‌س


behnam5555 12-26-2012 07:32 PM


نیگه‌رانى
خه‌می مه‌رگی خۆمم نیه‌
نیگه‌رانی ته‌نیایی تۆم
خه‌می ته‌نیایی تۆ نه‌با
چش له‌بون و له‌مه‌رگی خۆم


خۆ كوفری واشم پێ ناكرێ‌
بڵێم پێش مه‌رگی من كه‌وی
ده‌بمه‌ گه‌ردو تۆزی ڕێگات
نه‌ پاش نه‌ پێش مه‌رگم كه‌وی

خودا گوڵزاری من و یار
له‌وێ‌ له‌به‌هه‌شت هه‌ڵكێشه‌
به‌خشنده‌یت با لێره‌ بێ و
پێكه‌وه‌ ڕۆحمان بكێشه‌

(
هێمن له‌تیف)


behnam5555 12-26-2012 07:33 PM


تەمەنێک شیعرم بۆ نوسیت
‌کەچی هێشتاش نەمزانی چییت؛
‌خۆشەویستمی یا دوژمنیت
‌فێری فڕینت کردم و
‌قەفەزیشم بۆ ئەچنیت.

‌تەمەنێکە پێت سەرسامم
‌لە باوەشمایت و ناکامم
‌بە هەزاران ماچم کردوی
‌هێشتاش لێوم بۆ نەبردووی.


‌ڕەنج سەنگاوی


behnam5555 12-26-2012 07:34 PM


بەس پێم بڵێ تۆ چی ئەکەیت
‌بەم هەموو شێتیەشمەوە
‌ناهێڵی دێوانە ببم
‌چۆن ئەتوانی
‌وا مەستم کەیت
‌موحتاجی مەیخانە نەبم

‌ئەم هونەرە لە کوێ فێر بوی
‌دڵێک وردو خاش ئەکەیت و
‌دواییش چاکی ئەکەیتەوە
‌لەیەک کاتا ئازاریت و
‌ئازاریش بیر ئەبەیتەوە
تۆ چۆن ئەم گەمەیە فێر بووی
‌ڕاتگرتووم لە تەمەنێکا
‌وەها سەرت لێ شێواندووم
‌کە نەزانم
‌ئەژیم لە چ زەمەنێکا

‌ڕەنج سەنگاوی



اکنون ساعت 09:48 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)