![]() |
|
مناڵ
|
بۆیادگار
|
تام
|
کاره‌سات
|
ڕه‌نگه
|
چه‌ند کورته شێعر
|
ژیان
|
چرای ئەسرين
|
نیمه ئاواڵێ له گۆشه‌ی بێكه‌سیدا غه‌م نه‌بێ چاكه ئه‌و لێره‌ش وه‌فای هه‌رماوه، سایه‌ی كه‌م نه‌بێ لاپه‌ڕه‌ی ژینم هه‌مووی هه‌ڵده‌یته‌وه تێیدا نیه باسی فرمێسك و هه‌ناسه و شیوه‌ن و ماته‌م نه‌بێ رۆژگاری سپڵه بۆ من بۆسه‌یه‌كی نایه‌وه نه‌مدی هه‌ر تیرێكی ده‌یهاوێ به‌ره‌و سینه‌م نه‌بێ ڕه‌نجی دووری دولبه‌رم بۆ كوشتنی من كافیه گه‌ر له دنیادا ئه‌من هیچ مه‌ینه‌تی دیكه‌م نه‌بێ كوا ده‌زانێ چه‌ند په‌رێشان و په‌شێوه حاڵی من؟ ئه‌و كه‌سه‌ی گیرۆده‌ی ئه‌گریجه و په‌رچه‌م نه‌بێ ڕه‌مزی دڵداری له زینێ فێرنه‌بوو یارم ده‌نا كوا ئه‌وینداری وه‌فاداری وه‌كو من، مه‌م نه‌بێ؟ كیژی شاریمان له خۆی وه‌رگرتووه چارشێوه‌ی ڕه‌ش داخه‌كه‌م نه‌مدی له‌وێ مانگێكی ده‌وره‌ی ته‌م نه‌بێ شادی جارێكی به میوانی نه‌هاتۆته دڵم ڕه‌نگه خه‌ڵوه‌تخانه‌یی خه‌م شوێنی نا مه‌حره‌م نه‌بێ خۆم ده‌سوتێنم هه‌تا به‌زمی خه‌ڵك رۆشن بكه‌م كێ له‌ڕێی خه‌ڵكا وه‌كو شاعیر ده‌سوتێ شه‌م نه‌بێ؟ هێمن موکریانی |
| اکنون ساعت 07:35 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)