پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-04-2013 05:52 PM

جێ ژوان
 

جێ ژوان

ئه‌و په‌نجه‌ی وا له‌ بێ هێزی ده‌له‌رزێ
کوشیویه‌تی مه‌مکۆڵه‌ی باڵابه‌رزێ


ئه‌و ددانه‌ی ئێستێ نه‌ماوه‌ تاقی
گه‌ستوویه‌تی زۆرجار چه‌نه‌گه‌ی ساقی

ئه‌و چاوانه‌ی سۆمایی لێ بڕاوه‌
هێند له‌ جوانان داگیرا، داگیراوه‌

ئه‌و لێوه‌ی وا ئێستێ باری گرتووه‌
کوڵمه‌ی نه‌رم و نۆڵی یاری گرتووه‌

ئه‌و باهۆیه‌ی زه‌مانه‌ لێی بڕی هێز
کام کیژ جوانه‌ گرتوویه‌ته‌ نێو ئامێز

ئه‌و دڵه‌ی وا ژوانی ده‌ویست و جوانی
ئێستا پڕه‌ له‌ خه‌م ، له‌ نیگه‌رانی

ئه‌و پێیانه‌ی شه‌ره‌زه‌ی کردوه‌ کوتر و کوان
ماندوو نه‌بوو قه‌ت له‌ هاتوچۆی جێ ژوان

هێمن




behnam5555 07-04-2013 05:53 PM



کوشتمی و شه‌ش‌خانی ئومێدی له‌من گرتن حه‌ریف
مۆره‌ هه‌ڵداوێم و بێ‌ هوده‌ به‌هیوای دوو شـــــــــه‌شم


"هێمن

behnam5555 07-04-2013 05:55 PM

چاویلكه‌
 

چاویلكه‌

له‌وده‌مه‌ی ڕا دڵم لێی داوه‌ بۆ ژوان
من دێوانه‌ی چاوی جوانم چاوی جوان

گه‌رچی خه‌ڵكی وڵاتی چاو جوانانم

چاوی جوانم نه‌دی تێر به‌ چاوانم

هه‌تا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو
په‌چه‌ و ڕووبه‌ند و چارشێوم دوژمن بوو

ئێستا پیرم و كه‌وتومه‌ته‌ ئاویلكه‌
چاوی جوانم لێ ون ده‌كا چاویلكه

"هێمن"



behnam5555 07-04-2013 05:57 PM

ماچی شیرین
 

ماچی شیرین

بــە منداڵی لە لێـــوی ئاڵی تـــۆم ئەستاندووە مـــــــاچێ
بە پیریش لــــەززەتی ئەو مــــاچە شیرینەم، لـە بیر ناچێ

بەسەد دوکتۆر و دەرمان و پەرستار ناکـــــرێ چــــــارەی

کەسێك تیری مژۆڵی ئـــەو کچە کــــوردەی لەدڵ راچێ

دەکــا گیرۆدەتر پیرانــی دڵـــتەر، ئەوکــــچە کــــــوردە
بچێتە مەکتەب و بسکی بە مــــۆدەی تــازە هــــەڵپاچێ

خەم و دەردی زەمـــانە پیری کــــردم ، وشك بێ زەوقم
کەشاعیر وشك و بێ شۆربوو دەبێ لەناو خەڵکی لاچێ

لــەگـــۆشەی بێکەسیدا ئێسیە وا دڵتەنگ و خــــەمبارم
نیە باکـــم ئەگـــــەر ماڵــــــم بەجـــــارێکی بەقوردا چێ

بەشی کوردێـــکی زانـــا لەم ووڵاتــــە مەینەت و دەردە
ئەوی نەتویست بڵــێ رەببی بەدەردی کــوردی زانا چێ

لەناو بازاری ئەورۆکەی ئەدەبدا شیعری تۆ (هـــێمن)
وەکــوو پووڵی چرووکە ، هیچ رەواجێکی نیە ، ناچێ


هێمن



behnam5555 07-04-2013 06:02 PM

یادم بكه‌ن
 
یادم بكه‌ن

له‌و ده‌مه‌یدا پیاڵــــه‌ ده‌درێن لــــه‌ پیــاڵـــــــه‌
له‌و ده‌مه‌یدا لێوتان به‌ باده‌ ئاڵــــــــــــــــــــــه‌

له‌و ده‌مه‌یدا كۆڕی شادی ده‌به‌ـــــــــــــستن
له‌و ده‌مه‌یدا سه‌رخۆش و مه‌ستی مه‌ستن

له‌و ده‌مه‌یدا كه‌ ده‌گــــــــــــــــرن باز و ده‌روان
له‌و ده‌مه‌یدا ده‌س ده‌گـێڕن لـــــــــــــه‌ به‌روان

له‌و ده‌مه‌یدا ده‌س له‌ به‌ژنان وه‌ردێنن

له‌و ده‌مه‌یدا به‌ركۆژه‌ ده‌ترازێنن

له‌و ده‌مه‌یدا گه‌ڕی ڕه‌شـــــــــــبه‌ڵه‌ك گه‌رمه‌
له‌و ده‌مه‌یدا ده‌كوشــــــن كام په‌نجـه‌ نه‌رمه‌

له‌و ده‌مه‌یدا دۆ ده‌كه‌ونه‌ خـــــــــــــــــــۆڕانان
له‌و ده‌مه‌یدا كه‌ ده‌كوشـــــــن گوڵمه‌ی ڕانان

له‌و ده‌مه‌یدا تامه‌زرۆن لــــــــــــــــه‌ جێـژوانان
له‌و ده‌مه‌یدا به‌ خۆوه‌ ده‌كوشـــــــتن جوانان

له‌و ده‌مه‌یدا گڕ ده‌گرێ مه‌یل و تاســـــــــــه‌
له‌و ده‌مه‌یدا تێك هه‌ڵده‌نگون هه‌ناســــــــه‌

له‌و ده‌مه‌یدا كه‌ ده‌مژن شـــــــــــه‌كره‌ لێوان
له‌و ده‌مه‌یدا نه‌بێ لــــــــــــــــه‌مپه‌ڕ و نێوان

له‌و ده‌مه‌یدا پۆلی بێریــــــــــــــــــان ڕاده‌برن
له‌و ده‌مه‌یدا كیژ چاوتان لێ داده‌گــــــــــــرن

له‌و ده‌مه‌یدا گوێ هه‌ڵــــــــــده‌خه‌ن بۆ تارێ
له‌و ده‌مه‌یدا {ماملێ} ده‌ڵـــــــــــی قه‌تارێ

یادم بكه‌ن یادی مــــــــــــــــــنی دوور وڵات
یادی منی ڕێبواری ڕێگه‌ی خــــــــــــــه‌بات

یادی منی بێبه‌ش له‌ خۆشی و شــــادی
یادی منی سه‌وداسه‌ری ئــــــــــــــــازادی

هێمن


behnam5555 07-04-2013 06:03 PM


ئه‌سیری که‌زیه‌ته‌ کۆتری دڵی من
ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له‌ تۆڕا ؟

سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم

له‌ نه‌ردی عیشقی تۆ دا پاکی دۆڕا

"هێمن"



behnam5555 07-04-2013 06:05 PM

له‌ به‌ر ده‌رکی ڕه‌شماڵان
 


له‌ به‌ر ده‌رکی ڕه‌شماڵان ده‌بینی چاو که‌ژاڵان
دڵان ده‌به‌ن به‌ تاڵان کاس ده‌که‌ن کوڕ و کاڵان
.....
لێو ئاڵن، ده‌م بچووکن خوێن شیرن ، ڕه‌زا سووکن
کوڵمه‌یان وه‌ک گڵوکن گه‌وره‌ کچن ، نه‌و بووکن

.....
شل و مل و له‌بارن چاو به‌کل ، گوێ به‌ گوارن
ده‌سماڵ پووڵه‌که‌دارن شه‌ده‌ و گێلگێله‌دارن
.....
ناسک و نه‌رم و نۆڵن خاوێنن ، سپی و سۆڵن
بڵباسی و توند و تۆڵن به‌ مژۆڵ جه‌رگان ده‌کۆڵن
.....
هه‌ڵیان ماڵیوه‌ باسک باسکی قه‌ڵه‌و و ناسک
که‌ ده‌که‌ن تاسکه‌ تاسک ڕه‌وه‌کترن له‌ ئاسک
.....
کیژی مه‌زرینگ و سه‌کردن به‌ له‌نجه‌ و لار ڕاده‌برن
ناز ده‌که‌ن چاو داده‌گرن کوڕگه‌ل ده‌به‌ریان ده‌مرن

"هێمن"



behnam5555 07-04-2013 06:08 PM



چۆن ده‌بێ سه‌ربه‌ست، گه‌لی ژێرده‌ست، که‌ کچ دابه‌سته‌ بێ؟!
بـــه‌س نــه‌بـــێ ئــــه‌و کــۆیله‌تی و ئــه‌و کچ له‌ ژوور دابــه‌ســتنه!‌

ده‌رکی داخستـــــوه‌ لــــه‌ تــــۆ بـــابت کــه‌چـــی ده‌رکـــی نـــیــه‌
ده‌رکــه‌ داخـــســتـن لــه‌ تـــــۆ، ده‌رکــــی هــومــێــد داخـسـتـنـه‌

هێمن

behnam5555 07-04-2013 06:09 PM


ڕه‌نجی دووری دولبه‌رم بۆ كوشتنی من كافیه‌
گه‌ر له‌ دنیادا ئه‌من هیچ مه‌ینه‌تی دیكه‌م نه‌بێ

"هێمن"

behnam5555 07-04-2013 06:12 PM



داڕزینه‌، مردنه‌، ئاخر هه‌تا که‌ی پێت بڵێن
نابێ بێته‌ده‌ر له‌ ماڵێ، مافی ژیانی کوا؟ ژنه‌

لاده‌ چارشێوی ڕه‌شت با ده‌رکه‌وێ کوڵمه‌ی گه‌شت
چون له‌ قه‌رنی بیسته‌ما زۆر عه‌یبه‌ ئه‌و ڕووگرتنه‌


هێمن




اکنون ساعت 09:09 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)