![]() |
چاوه‌که‌ت مه‌سته به ناحه‌ق فێری مه‌یخانه‌ی مه‌که لێ گه‌رێ مه‌خموری به‌زمی دوردی په‌یمانه‌ی مه‌که زوڵفی سازاوت ده‌سا ته‌رتیب و چینی تێک مه‌ده حه‌یفه توشی جه‌وری ریش‌و کێشی له‌رزانه‌ی مه‌که په‌رچه‌مت جێ ئاشیانه‌ی بولبولی ته‌بعی منه چونکه کێشکچی شه‌وه ،تۆ مه‌نعی هێلانه‌ی مه‌که گه‌رده‌نم پێ خۆشه حه‌ڵقه‌ی تای ته‌نافی زولفهکهت چاوه‌که‌م ئیتر حه‌واڵه‌ی ته‌وق و زۆڵانه‌ی مه‌که م. ئه‌دیب |
مەسیح گەر بێتە سەر قەبرم بخوێنێ پێی دەڵێم:لاچۆ دڵم پێکراوی تیری غەمزەو و پەیکانی موژگانە ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت بە من بەخشی مەعباد چۆڵ ئەکەم بیللا،ئەچم بۆ کونجی مەیخانە مامۆستا قانع |
سوور و سپی و ناسکە،وەکوو چووزەرە رێواس ئاودار و تەڕ و تازەیە کۆڵمەی وەکوو گێڵاس ئەندامی لەتیفی چ بڵیم،عەینی بلوورە بۆی عەتر و هەناسەی مەمکی کەللە دەکا کاس خاڵی حەبەشی قرچە دەخاتە دڵی عاشق شمشێری برۆی سینە شەق دەکا وەکوو ئەڵماس حەسرەت زەدەیی ئاشقی شەیدایە جەماڵی مەحفووزی بکەی رەبیی(من الجنە و الناس) لەو سوورەتە مەهـ پەیکەرە،لەو سەروە رەوانە لەو زولفە سیامارە کە ئەو گەنجە دەکا پاس مەڵکی عەجەم و رۆمە بەهای بۆسەیی لێوی دەیکم بە فیدای یەک نیگەهی مامش و بڵباس (تاهیر)سەری تەسلیمە لە بەر خاکی بەری پێت دایناوە ئیتر حەیفە مەکە بەسیە قسە و باس تاهیر بەگی جاف |
|
غەزالی چینە یاخۆ پیاڵەی سەهبایە ئەو چاوە شەرابی نابە یاخۆ نێرگسی شەهلایە ئەو چاوە ئەرێ مایەی حەیات و قووتی رۆحە لێوی رەنگینت وەیا غارەتگەی دینی فەقێ و مەلایە ئەو چاوە موسەللەح بوو بە موژگانی سیاەو تیغی دوو ئەبرۆ مەزننە مایلی فیتنەو شەر و دەعوایە ئەو چاوە بە گۆشەی چاوی تۆ نابن ستارەی تارمی ئەفلاک لەسەر ئەرز و سەما بێ میسل و بێ هامتایە ئەو چاوە بە تیغی ئەبرووان و تیری موژگانی سیاهی خۆی لە بۆ قەتڵی دڵی عاشق چ بێ پەروایە ئەو چاوە غوڵامی ئاستانەت(ئەحمەد)ی بێچارەیە جانا شەهی ئیقلیمی حوسن و ئامیر و مەولایە ئەو چاوە ئەحمد موختار جاف |
شه‌وگاری ته‌نیایی
شه‌وگاری ته‌نیایی هه‌تا نێڵه‌ی نه‌یه ئاورگی دڵ، چه‌م پڕ له نهم نابێ هه‌تا نهم دا نه‌بارێ تینی ئه‌م ئاورگه که‌م نابێ له‌ناو ئاورینگ و ئاونگا شه‌وم ڕاده‌برێ بێ هه‌مده‌م به‌ڵێ شه‌وگاری ته‌نیایی به‌بێ فرمێسک و خه‌م نابێ سته‌مکاری منی دوور خسته‌وه له‌و یاره شیرینه‌م ئیتر من چۆن ڕقی زۆرم له ئازار و سته‌م نابێ ؟ ئه‌وی سه‌ربه‌رزه له‌م وێرانه‌دا تووشی خه‌م و ده‌رده چیای سه‌رکه‌ش ببینه قه‌ت سه‌ری بێ هه‌ور و ته‌م نابێ له ناو ده‌ریای خه‌یاڵم دیمه‌وه من گه‌وهه‌ری نایاب هه‌مه گه‌وهه‌ر، ئیتر چاوم له دینار و درهم نابێ وه‌ره ناو باوه‌شی گه‌رم و گوڕ و پڕ تاسه و مه‌یلم ڕه‌دیفیش تێک بچێ پێم خۆشه من ده‌ستم له مهم دابێ وه‌ره با هه‌ڵمژم ئه‌و لێوه شیرینه‌ت به که‌یفی خۆم له پاش ئه‌و تاڵییه با من ده‌مێک شه‌کرم له ده‌م دابێ په‌له‌ت بێ، چاوه‌ڕێتم، زوو وه‌ره، به‌س خۆت بخافڵێنه هه‌زار جار « هێمن»یش بم بۆ ویسالت چۆن په‌له‌م نابێ؟ ماموستا هیمن |
تام
|
چرای ئەسرين
|
دەمكووژێ حووكمه دەزانم به خودا دەردی حەبیب وەره سا بەشقی خودا دەس له یەخەم بەرده تەبیب وەره دەستێ بخەمه گەردنی بلوورینت تا وەكو سفره له داخا بدڕێ ورگی ڕەقیب تالعم نەحسه دەترسم كه به ئازاری فیراق بمرم و ڕۆژێ نەبێ دەوڵەتی وەسڵم به نەسیب چاوی فەتتانی ئەتۆ ساحیره یا جادووگەره كه به عیشوه و ناز ئەدا عابیدی سەدساڵه فریب تا له تۆ دوورە دڵی غەمزەده ئەی ڕاحەتی گیان مەشریق و مەغریبە ما بەینی لەگەڵ سەبر و شەكیب بێ فەراز نابێ نەشیب،ئەم قسه تەحقیقە وەلێ من له ڕێی عەشقی تۆ نەمدی به خودا غەیری نەشیب قەیدی زوڵفه لەسەر و سەفحەیی ڕووت سابیته،یا شێخ دەگۆڕێتەوه گەر چاوی به زوڵفت بكەوێ خیرقەو و سەبحه به زوننار و چەلیپا و سەلیب تاقەتی تاق بووه بێچاره له ژێر باری فیراق چاكه تەڕەححوم به غەریب(ڕەزا)بكه ڕەحمێ به تیبەت و تیبه كه مەمزووجه له گەڵ زینەت و زیب شێخ ڕەزا تالەبانی |
|
اکنون ساعت 06:22 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)