پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-07-2013 03:37 PM


ئه ي ئه و كه سه ي ده تپه رستم و ليم وني

تو خودا ني تو خوشه ويستي مني

له ئاسمان ني تا ويت رانه گا ده ستم

له قاف ني كاله ي ئاسنت بو هه لبه ستم

توي له من ون كرد ومني له تو دوور

ئه و بستوكه ي دوژمن ناوي نا سنوور


ماموستا هيمن

behnam5555 07-07-2013 03:38 PM

سه ر ئه نيمه وه
 

سه ر ئه نيمه وه

شه ر ته له داخت سه ر به نيمه وه
رويني ئه روم ناگه ريمه وه
سه رتاپيم ره ش كه م ته ركي دونيا كه م
پشت له قه وم و خويش روو له سه حرا كه م
دله ي پر ده ردم پاره پاره كه م
ريشه ي جه رگي خوم به قه ناره كه م
شه و تا به ياني ناله و هاوار كه م
ناحه زي به دگو له به ينا تار كه م
مه گه ر ئه و ساته دلم بي خم بي
گيانم به قوربان دوو چاوي شه م به

ماموستا وه لي ديوانه


behnam5555 07-07-2013 03:41 PM

هاوار له ئيشي
 

هاوار له ئيشي
هاوار له ئيشي زامانم ئه مشه و
ره نگينه به خوين دامانم ئه مشه و

كوا حه كيم بكا ده رمانم ئه مشه و
وه ك ئه ييوب ديده گريانم ئه مشه و

زامم به ئيش و كاري يه ئه مشه و
پيشه م نالين و زاري يه ئه مشه و

ياران له ده س چوو حه ياتم ئه مشه و
وه ك خضر تووشي زولماتم ئه مشه و

بين به فرياي گريانم ئه مشه و
زينداني تاره ژيانم ئه مشه و

وه لي ديوانه



behnam5555 07-07-2013 03:44 PM

كاتي مه رگمه
 

كاتي مه رگمه


كاتي مه رگمه , كاتي مه رگمه
واده م به سر چوو , كاتي مه رگمه

به و ئيشه سه خته ي له ناو جه رگمه
خاك و گل و گور,جل و به رگمه

له گيان كيشانا هه ر چاوه روانم
كه ته شريف بيني كاتي نه مانم!

كاتي كه گيان كيش دي بو ره وانم
موله تم نادا , ده ستيني گيانم

((شه م))ي رومه ت شه م بيته سه رينم
ئه و كاته ده رچي روحي شيرينم

برژيته سه رم فرميسكي چاوي
كفنه كه م بدروي به زولفي خاوي

بليم به ((شه م))ي شاهي چاو مه ستان
له گه ل ته رمم دا بيته گورستان

به ده ستي ناسك شوخي دولبه رم
به ردي ((ئه لحه د))م بني سه ر سه رم

كه به ردت دانا خاكي مه زارم
بكه به سه رما ,شوخي نازدارم

گيانه كه م هات و ئه وت بو كردم
به وينه ي دلدار تو به ريت كردم

شه رته هه تاكوو روژه كه ي ئه له ست
من دوعا گوي توم شوخي ديده مه ست

ماموستا وه لي ديوانه


behnam5555 07-07-2013 04:07 PM

وەسیەت
 
وەسیەت

که‌ مردم لاشه‌که‌م له‌کوێ ده‌نێژن
گرنگ نییه‌ ئه‌شکی دووریم بۆ مه‌رێژن

هه‌ناسه‌ی حه‌سره‌تم بۆ هه‌ڵمه‌کێشن
... ده‌زانم ئێوه‌ش وه‌ک من په‌رێشن

مه‌ڵێن ئه‌ی داخه‌که‌م ده‌رچوو له‌ ده‌ستمان
نه‌وه‌ک خۆی دێته‌وه‌ نه‌ چیتر هه‌سمان

ده‌یانی وه‌ک من و باشتریش له‌ ئه‌منیش
له‌ ده‌ست چوون و به‌ڕێوه‌ن هه‌نده‌کی دیش

له‌ لای ئێمه‌ هونه‌روه‌ر تاکو ده‌مرن
ته‌نێ بۆ به‌زم و شادی ڕێزی ده‌گرن

که‌ساس و بێ که‌س... بێ پشتیوانن
به‌ داییم هه‌ڵگری ده‌رد و خه‌مانن

به‌ دڵ خه‌مخۆری خه‌ڵک و نیشتیمانن
له‌ کوێ کۆڕێک هه‌بێ... کۆڕ گێڕی وانن

هه‌تا ماون له‌و دنیادا چ که‌سیان
نییه‌ ده‌ستێکی دڵسۆز بگرێ ده‌ستیان

به‌ڵام کاتێک سه‌ره‌و شۆڕ بوون به‌ره‌و گۆڕ
نه‌ما شادی... نه‌ما به‌زم و... نه‌ما کۆڕ

چ فایده‌ حه‌سره‌ت و داخ و په‌ژاره‌
ئه‌وی به‌هره‌ی هه‌بێ داییم هه‌ژاره‌

که‌ مردن و به‌هره‌کاشیان مان له‌ ده‌ست چوو
چ که‌ڵکێکی هه‌یه‌ ڕه‌حمه‌ت له‌ مردوو


ناسر ڕەزازی


behnam5555 07-07-2013 04:10 PM

(فرميسكي گه ش)
 

(فرميسكي گه ش)

قه ت له دنيا دا نبوو بيجگه ل ناخوشي به شم
مات وداما و وپه شيو وبيكه س و چاره ره شم

سرده ميك ئاواره بووم وماوه ييكيش ده س به سه ر
نه م دي رووي ئاسو وده يي،هه رتووشي گيره و قرقه شم

دابي كوردي وايه ،كه س لا گيري لي قه ماو نيه
بوچي سه ركو نه ي بكه م ليم زيزه ياري مه هو ه شم؟

تيغي بي مه يلي وجه فاي ئه و نازنينه دلره قه
جه رگي له ت كردم به جاريك ئه نجنيويه سينه شم

كوشتمي وشه ش خاني ئومميدي له من گرتن حه ريف
موره هه لداويم و بيهووده به هيواي دووشه شم

نابيني زه رده له سه ر ليوي كه سي له شاره دا
گه ر خه م وده ردي دلي خوميان به سه ردا دابه شم

خوشه ويستي گوشه كه ي ته نيايي هه ر ئه ژنو كه مه
بويه روژ وشه و وها گرتوومه ته نيو با وه شم

نايه لي دوژمن به ره نگه زه رده كه ي من پي كه ني
تاده مي مردم ئه من مه منووني فرميسكي گه شم

شاعيريكي راست ويه كرووم وفيداكار و نه به ز
كورده موحتاجي محه ك نيم زيري بي غه لل و غه شم


behnam5555 07-07-2013 04:52 PM



غەمزەدەی خۆتم نیشانەی تیری موژگانم مەکە
عاشقی رووتم عەزیزم تیرەبارانم مەکە

بەس دڵم بشکێنە بەم ئەبرۆیە بۆ ماچی دەمت
بمدە بەر تیغ و لە سەر هیچێ لە گریانم مەکە

چیم لە ئەبرۆت داوە، من پابەندی زولفم لێم‌گەڕێ
کافری عیشقم، بە قیبلەی خۆت موسوڵمانم مەکە

عاشقی خەندەێکی تۆم با بەس بە ئا‌ه و ناڵە بم
بوڵبوڵم، پەروانە نیم، حەز لە سوتانم مەکە

دڵ بە من ناکا لە بەر ئاوری دەروونم دێتە جۆش
تۆ کە سووتانت نەدیوە مەنعی گریانم مەکە

مەمدە بەر تابووی موژگانت هەتاکوو غەمزە بێ
ها بە جارێك بمکوژە، یەخسیری تورکانم مەکە

سەد کەرەت کوژراوی یار بم، لێم مەپرسە ئەی تەبیب!
دەردی یارم خۆشترە، بێهوودە دەرمانم مەکە

عەرزەچی نی تۆ، بەقوربان، پادشاهی عالەمی
دادی مەزڵوومان بپرسە، حەیفە بێدادیی مەکە

پێم بڵێ: یاقووت و رێحان خەتتی کامیان خۆشترە؟
وا عەیارە چاوەکانی، لەعلی خەندانم مەکە

حەقیەتی بەو چاوە کاڵانە کە تاڵانم دەکا
تیفلی نادانم لەسەر ماچێك لە گریانم مەکە

پەنجەکەی پاکی لەسەر خوێنی وەفایی بۆتە گوڵ
دەمکوژێ و پێشم دەڵێ ئالوودە دامانم مەکە



وه فایی

behnam5555 07-07-2013 05:04 PM

هؤ كاكی جوتیار
 


هؤ كاكی جوتیار

هؤ كاكی جوتیار جوتت به كار بی
خه له و خةرمانت به ره كتبار بی
هؤ كاكی جوتیار جوتت بة دلَ بی
تؤوت رازیانه و خه رمانت گولَ بی




behnam5555 07-09-2013 06:20 PM

ره‌گ له‌ گڵدا
 

ره‌گ له‌ گڵدا

تۆ له‌م ده‌شته‌ وشکه‌ رۆژێک ده‌ڕۆی
فرمێسکم رێژنه‌ی ماڵاواییت ده‌ڵێ
نیگات تاڵ و مات و ته‌مه‌
دڵت کون کونی چه‌قڵی ناهومێدی و غه‌مه‌
ئاهی ئه‌م وشکه‌ وێرانه‌
تۆف و ته‌وانی لات نه‌هێشت
تۆ به‌ خوێن و ئاره‌قه‌ت
ره‌نگاڵه‌ی ئه‌م دارستانه‌ زه‌رده‌ بووی
تۆ ته‌نیا؛
به‌ ده‌ستی به‌تاڵ، له‌ ناو ئه‌م گه‌رده‌لوله‌ بووی
ئه‌رێ گیانه‌
که‌ کۆچی تۆ له‌م وڵاته‌
کۆچی گیانه‌
له‌گه‌ڵ چڵ چڵی چه‌مه‌ن
په‌یمانێکی ونت دانا
ئه‌تۆ
هه‌وری تاڵی به‌ بێ باران،
وشکه‌سالی،
تا نیوه‌ڕێ چوونی یاران،
ته‌ڵه‌ و ته‌می لێو به‌باران
هێزی سڕی
ئه‌تۆ
هه‌واری چه‌وتی چه‌قه‌ڵ
هاوار هاواری قاوی قه‌ل
ئه‌ژنۆی بڕی
تۆ به‌ نێوچاوانی نورانیت
که‌ له‌وبه‌ر، گه‌نم جاڕی ئاسۆیه‌وه‌
خۆشتر له‌ سه‌د تاجی خۆره‌
به‌ کوڵمه‌ی سوورهه‌ڵگه‌ڕاوت له‌ تینی تیشکی تاوی ده‌شت
رووی پڕ بڵێسه‌ی غه‌یره‌تت
که‌ به‌رزتر له‌ سه‌د جامی جه‌مشیده‌ لام
چاوی خه‌م رێژت که‌ رۆژێ
جمه‌ی جۆگه‌ی پێکه‌نین بوون
ئێستاش له‌ تاوی ته‌م گلاو
ده‌ڕۆی
که‌ فرمێسکی منیش
رێژنه‌ی ماڵاواییت ده‌ڵێ
ئه‌من لێره‌ پێ له‌ ناو ره‌گی خاکم
من ئه‌وینداری ئه‌م گڵه‌م
جاکوو زبڵه‌م
یاکوو پاکم
ده‌مێنم
تا ده‌نگی نه‌فه‌س بێ له‌ گه‌رووم
ئه‌من لێره‌ چم گه‌ره‌که‌، که‌ نازانم؟!
گه‌رچی هومێدی روناکی
نیه‌ له‌م تاریکستانه‌
به‌ڵام دیسان
له‌م پێده‌شته‌ وشکه‌ دا
تینوو ده‌ڕۆم
که‌ رۆژێ دێ
به‌ ده‌ستێکی به‌تاڵه‌وه‌
گوڵ بچێنم
ئه‌من لێره‌ ئه‌شێ رۆژێ
له‌ لوتکه‌دا
هه‌ر وه‌ک هه‌تاو
سرودی سه‌رکه‌وتن بڵێم
که‌ ده‌زانم
رۆژێک دادێ تۆ بێیته‌وه‌!

محه‌ممه‌د مسته‌فازاده‌

behnam5555 07-09-2013 06:23 PM

بۆ به‌جێت هێشتم
 

بۆ به‌جێت هێشتم


دڵم خنكا له‌ نێو گێژاوی خه‌مدا بۆ به‌جێت هێشتم؟
روحت بردم، له‌شی سه‌ردم به‌ جێما بۆ به‌جێت هێشتم؟

بزه‌ی مانگه‌ شه‌ویش تۆرا له‌ هۆده‌ی سه‌رد و تاریكم
له‌ نێو ئه‌م گۆڕه‌دا جه‌سته‌م پڕووكا، بۆ به‌جێت هێشتم؟

له‌ ژێر هه‌نگاوی شه‌وبادا گه‌ڵای ویشك كه‌ خشپه‌ی دێ
ده‌له‌رزم، داده‌خورپێ دڵ، له‌گه‌ڵیا، بۆ به‌جێت هێشتم؟

له‌ترپه‌ی پێت ده‌چێ وا شه‌و ده‌هاتی ده‌ست له‌ ئه‌ستۆم كه‌ی
دڵم ته‌نگه‌ ـ گوڵم ـ ئه‌مشه‌و به‌ ته‌نیا بۆ به‌جێت هێشتم؟

گوڵم، بێ تۆ له‌شی سه‌رده‌م وه‌كوو بابرده‌ڵه‌ و پووشه‌
كه‌ باهۆزی مه‌رگ دێ رۆژێ ده‌مبا بۆ به‌جێت هێشتم؟


اکنون ساعت 01:22 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)