پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-09-2013 08:16 PM

پێکەنینی گوڵ
 

پێکەنینی گوڵ

کاتی کازیوە پێش گزنگ بوڵبوڵ
لە شەقەی باڵی دا هەتا کن گوڵ

گوتی ئەی نازەنینی عیشوە فرۆش
کەم کەمە دیارە بێ وەفایی تۆش

بۆ شنە با هەیەتی لێرە ڕێ؟
بۆ پەپولە بەدەورەتا دەگەڕێ؟

چەپکی تۆ باغەوان دەکەن دەسگێڕ
لە خەیابان و کووچە و باژێڕ

دەتفرۆشن بە قیمەتی هەرزان
دەتدەنە دەستی ناکەس و هەرزان

بۆیە سووک و چرووکی ناو چەمەنی
لەوەتەی بوی هەمیشە پێدەکەنی

هەڵگەڕاوە بەناز و گوڵ پێی گوت
شێت و شووری کە شرت و شۆمت شوت

وەکوو تۆ ئاشقە پەپوولەی زار
بۆ بە خۆڕایی ئەو بدەم ئازار

شنە با ڕێ نەدەم کە بۆ لای خۆم
کێ دەبا بۆ هەموو وڵاتێ بۆم؟

گوڵ لە کن کەس نیە عەزیزم سووک
سەری زاوایە جێی و باوەشی بووک

من کە ناگاتە هەفتەیەک تەمەنم
بۆچی بگریم و بۆچی پێنەکەنم

مامۆستا(هـــــێمن)



behnam5555 07-09-2013 08:18 PM


دڵـــــم بۆ خۆش نەبێ یـــــارم بـــــەرامبەر من وەستاوە
لـــەسایەی خواوە هێشتا عەشقی جــــارانی لەلا ماوە

ئەگــەر لوتفی ببێ ساتێ لە لام دانیشێ ئـــەو شۆخە
هـــــەتـا ئەمرم منەتباری ئـــــەبم دایـــــم لەمــــــەولاوە

وەرن ســـەیری جوانـــــی و دڵفرێنی بەژن و بـــــاڵا کەن
بەشەر بەم ڕەنگە هەر نابێ سەرم لەم جوانە سوڕماوە

ئەگـــــەر نازیش بکا توخوا دڵـی مەشکێنن ئــــەی یاران
کــــــەداوای چـــی بکا دلبەر بەسەر ڕووح و بەسەر چاوە

نەوەك هەرمن بە تەنیا بێ قەرار و کـوشتەیی عـەشقم
هــــەزاران عــــاشقی بێچارە هەر بەم ڕەنگە فــــەوتــاوە

بەلەنجەولار و هـــــات و چۆی شێت و (مەدهــــــۆش) م
لەسەر تاپـــــــای تەماشاکەن چ خەوشی تیا نــە بینراوە

شاعیری گەورەی کورد
(حەمە عەلی کوری محمەد ساڵح کوڕی محەمەد قوربانی)
ناسراو بە

(
مەدهــــــــــــــــــۆش)



behnam5555 07-09-2013 08:20 PM


لە ژێر زولفی سیا رووی خستە دەر چاوی لە دونیا کرد
شەوی دی سوبحدەم، گۆیا، دەری مەیخانەیان وا کرد

بە ئاب و رەنگ و روو حۆری، بە زولف و کاکوڵی غیلمان
گوڵاویان دا لە مەیخانە، غوباریان عەنبەرئاسا کرد

بەرەنگی چاوی خۆی ساقی لەبالەب جامی مەی گێڕا
بە تەرزی زولفی خۆی موتریب دەمادەم چەنگ و نەی چا کرد


خەرامان شاهی خووبان هات، هیلاکی دین و ئیمان هات
بە زولف و روویی تابان هات، کە کوفر و دینی یەغما کرد

لە جیلوەی قامەتی بەرزی، لە عیشوەی زولفی سەد تەرزی
زەمین و ئاسمان لەرزی، سوجوودی رووی دڵارا کرد

شەکەر خەندە گوڵی زاری، دڵی هێنامە هۆشیاری
مەگەر گوڵقەندی لێ باری، کەوا بیماری ئیحیا کرد

هەزار تا زولفی وەک سازێك، بە ناز بوو نەغمە پەروازێك
کە هەر سازە بە ئاوازێک دو دونیای پڕ لە غەوغا کرد

لە عەکسی شۆخ و شەنگێکە، جیهان گوڵ گوڵ بە چەنگێکە
هەر ئەوراقی لە رەنگێکە، بەیانی حوسنی یەکتا کرد

وەنەشە و گوڵ لە باغان بوو، لە باغان شەو چراغان بوو
مەگەر دارووی نەساغان بوو بە روودا زولفی تاتاکرد

لە تاتا زولفی شەوکاری، درەخشا نووری روخساری
لە هەر حەڵقێکی سەد تاری، هەزار خورشیدی پەیدا کرد

غورووری حوسنی خۆی وابوو، دەمی پڕ خەندە کرد و چوو
کە بۆ خۆی رازی خۆی فەرموو وەفایی بۆچی رەسوا کرد؟

هەوا بۆنێکی چینی پەرچەمی کەوت و وەکێوان کەوت
سەبا عەترێکی غونچەی زاری هێنا رووی لە سەحرا کرد

نیشانێکی لە ئەنواری جەمالی خۆی بە شەم بەخشی
سەراسەر جانی پەروانەی "پور ئەز" سووتان و سەودا کرد


؟

behnam5555 07-09-2013 08:21 PM


وەک چۆن ئاسمان ، بێ ئەستێره ، یان بەهار بێ گوڵ
ئەم کـوێر ئەبی و ئەو جوانە مەرگ ، ئەچـێتە ژێر گـڵ
!

بێ چاوی تۆش، چاوی شـیعرم ، کوێرە و رێ نەبین

بـێ لێـوی تـۆ، ئازیزەکـه‌م ، به‌هار و گوڵ..چـین؟
!

شـێرکۆ بێکەس



behnam5555 07-09-2013 08:22 PM


ســه‌رێ نــه‌زانێ ســه‌رداری چــۆنه‌
تێربــێ و نــه‌زانـێ هـــه‌ژاری چــۆنه‌


هــه‌رگیـز نـه‌یـدیبێ خه‌مبـاری چۆنه‌

مه‌س بێ و نه‌زانێ هۆشیاری چۆنه‌


لـــه‌خـوا ئـه‌خـوازم كــه‌ بـه‌بـرین چێ

تـا دوا هـه‌نـاسه‌ی به‌زار و شین چێ


قانع



behnam5555 07-09-2013 08:25 PM


شیعرێكی بڵاو نەكراوەی مامۆستا قانع

تفی تۆ چاوی تەڕ كردم براكەم
شەق و گورزت دڕاندویە كەواكەم

پڕووكاوم لە ژێر لۆسی جەفاتا
لەدەس تۆ یا لە دەس یابا هەڕاكەم
قانع



behnam5555 07-09-2013 08:28 PM


قوربــــان وەرە زوو دەسکە ملم مــاڵ و سەرم تۆی
فـــەوتاوی دەستی تۆم و بەڵــــێ چارەسەرم تۆی

بەینێکە لەژێر دەستی جەفـــا وتەعنەیی عەشقم
یەك دەفعە دڵــــم بێنەوە جێ خێر و شــــەرم تۆی

ڕوو دەرخــــە پەچــــەت لابەرە لێـــو بێنەرە پێشێ
ماچێــــك ئەفڕێنم لە دەمـــــت نەشئە دەرم تــۆی

من بولبول و تۆ غـــونچەیێکی سەر چڵی عەشقی
ئێشکچییە دڵ شەو کە ئــــومێدی سەحــەرم تۆی

عەشقت کــــە هەموو ئــــان و سعاتێك لە دڵم دا
کردوویە بە غـــەوغایە کەچــــی بێ خەبەرم تۆی

(
مەدهۆش) کە وەکو شایە لەژێر سێبەری عەشقا
غـــەم لەشکر و دڵ دوژمنە مــــایەی زەفەرم تۆی

(
مـــــــەدهـــــۆش)



behnam5555 07-09-2013 08:29 PM


ئەگەر من و تۆ زادەی یەك خاكین ؟
بۆ تۆ توجار و من ئاشەوان بم


ئەگەر لای دوژمن هەردوو مەكروهین

بۆ تۆ وەزیر و من پاسەوان بم


قانع



behnam5555 07-09-2013 08:31 PM

چاوم تاریکه‌
 

چاوم تاریکه‌

چاوم تاریکه‌، دڵم بێخولیا
لێمگه‌ڕێن بۆخۆم ته‌نیابم .. ته‌نیا
وه‌کو بیرێکی فه‌رامۆشکراو
که‌ یه‌ک پشکه‌ ئاو نه‌بێ له‌ بنیا
نیشتمانی من شا نیشتمان بوو
ئاخ سه‌ده‌ی پیترۆل . ئاخ گاز و کیمیا
ئاخ چیان لێکرد :
ته‌ره‌سی عۆجه‌ و
گای بنه‌ی خۆیی و
گه‌وادی دنیا
تروسکه‌ گڕێک هێشتا هه‌ر ماوه‌
له‌ ئاگردانی گیانی پڕ بریا
هه‌ر فووی لێ ده‌که‌م ، به‌ڵکو رۆژێک بێ
به‌ربێته‌ سه‌ده‌ی گێبڵز و بێریا
***
وا ته‌په‌ی پێ دێ ، گوێ هه‌ڵخه‌ ، دڵه‌
ئه‌ی بزنه‌ کێوی چاوماری وریا
کێیه‌ ؟ - کوردستان !
توونی گه‌رماوی مافی مرۆڤ و پرۆلیتاریا
وه‌ره‌ ژووره‌وه‌
ئه‌ی ئه‌و چاوانه‌ی
له‌گه‌ل گریانیان که‌سێک نه‌گریا
ئه‌ی ئه‌و ماسییه‌ی ده‌ریاش ڕاوکه‌رته‌
ئه‌ی ئایه‌ته‌که‌ی له‌ قورئان ڕه‌میا
وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م
وه‌ره‌ بن باڵم ، بنوو دڵنیا
ئه‌وه‌ی ده‌یدوورم یه‌كی له‌ دووانه‌ :
کفن ، یا ئاڵای ترۆپکی چیا

مارتی 1990 - ته‌رابلس

behnam5555 07-09-2013 08:32 PM

"پەشیمانی"
 

"پەشیمانی"

من هه‌ڵه‌ بووم.
له‌ ڕۆژانی جوانی و گه‌نجیم به‌ په‌له‌ بووم.
هه‌ر نه‌سره‌وتم
به‌ شوێن هه‌ستێكی ون كه‌وتم
تاكوو له‌سه‌ر سنگی نه‌رمی خه‌یاڵی پووچ
كپ بووم، خه‌وتم
ڕابرد گه‌نجی .
تاوێك نه‌مدی به‌ری ڕه‌نجی.
زۆر به‌ر ده‌رگه‌ی نازدارێكم كوتایه‌وه‌،
تاكوو چڵی ژینی گه‌نجیم ڕووتایه‌وه‌.
ئه‌وسا مۆمی هه‌ستی ته‌زیو،
بۆ ژیانی پڕشنگ به‌زیو،
داگیرسا، دره‌وشایه‌وه‌.
بۆی ده‌رخستم ڕێی سه‌ره‌وژوور،
ڕێگه‌ی كۆشكی ئامانجی دوور ...
به‌ڵام پاش چی؟!
پاش ئه‌وه‌ی خه‌م گه‌رای دانا
له‌ دڵی شێت و مه‌ستمدا،
هه‌رچی جوانی و ڕۆشنایی بوو،
سه‌د مخابن، له‌ ده‌ستم دا !!!

عبدالله په‌شێــو
1965 -
هه‌ولێر


اکنون ساعت 10:03 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)