![]() |
دڵم بۆ زولف و رووی جانانه ئه‌گری مناڵه و بۆ گوڵ و ره‌یحانه ئه‌گری چرا ئه‌مشه‌و كه‌وا فرمێسك ئه رێژێ ئه‌لێ هه‌ر بۆ منی په‌روانه ئه‌گری " بێخود" |
جۆلانه
جۆلانه چوومه لای دوكتۆر و گوتی: نەخۆشی، دەردەكەت سەخته گوتـم: تۆ پێـت وایـه دەمــرم؟ بەداخـــەوه، گوتــی: وەخــته ئەو دڵەكـوتــــەی گرتـــووته، پیـــاوی بەهــێزیــش بیــگرێ بێــت و ئاگای له خـۆی نەبــێ، هێنــده پێ ناچێ، دەمــرێ پێ‌كەنیــم و گوتـــم دوكتـــۆر! ناڵێـــم زانـــا و شــارەزا نـی بــەڵام تـۆ پزیشـــــكی ویشـــكی، باری دڵـــداری نازانــی دڵـەكـوتـــەم نی‌یه؛ دڵـــم، جــــێـی كیـــژێـــكی خان‌ومانـه منـــداڵه، ئۆقـــرەی ناگـــرێ؛ بۆم درووس كـــردووه جـۆلانه هێمن موكــــــریانی |
عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا ئه‌بله وا دایم له عه‌یش و شادمانی و عییززه‌تا ئه‌هلی عیرفان و که‌مال ئێستاکه زاری و شین ئه‌کا دوژمنه چه‌رخی فه‌له‌ك ، بۆ پیاوی ساحێب عه‌قڵ و هۆش ڕووی که‌ره‌م دایم له هه‌رزه و شێت و بێ ته‌مکین ئه‌کا سه‌یری که‌ن عاشق که چه‌ند شێته ! ئومێدی مه‌رحه‌مه‌ت ! له‌و نیگاره‌ی ، دڵ فریبه‌ی ، زالمه‌ی ، بێ دین ئه‌کا بێستون وه‌ختێ که لاله‌ی ئه‌حمه‌ڕی لێ سه‌وز ئه‌بێ مه‌شقی لێوی شه‌ککه‌رینی ناسکی شیرین ئه‌کا عاشقی مه‌جنون به یادی دولبه‌ری له‌یلا سیفه‌ت خوێنی دوو چاوی به‌خور دێ دامه‌نی ره‌نگین ئه‌کا قه‌ت له زیکری خێری تۆ غافڵ نیه (ئه‌حمه‌د) ، به شه‌و هه‌ر به ئومێدی ویساڵت سه‌ر له‌سه‌ر بالین ئه‌کا !!! "ئه‌حمه‌د موختار جاف" |
کیژی لادێ
|
گوڵم ئەی شاهی نەو نەمام، شۆخ و شەنگ زامداری تۆم |
|
شێتانه هاتــم بــــێ بیـــر کردنــــه‌وه بـــاوه‌شی ئیشقـــم بــۆتـۆ کــــرده‌وه لــه‌خۆم وایه من پــــاشـــای وڵاتــــم نه‌م زانی له‌ده‌ست خۆشی هه‌ڵهاتم ئاخـــر تۆبۆچـــی درۆت پـــــێ وتـــــم کـــــه منت نه‌ویست بۆ وات لێ کردم |
چی بكەم هەتا دڵ بتوانێ بەوجۆرە یادی تۆنەكا
چی بكەم كە بۆیادەكانت هێندە شین و زاری نەكا چی بكەم كە دڵ ئاسودەبێ و هێند بیرلەتۆ نەكاتەوە چی بكەم كە بەتۆشادمكا یان تۆم لەبیر بباتەوە چی بكەم كە بەهاری دڵم دەرگا لە گوڵ بكاتەوە چی بكەم تا بارانی چاوم بۆ ساتێ خۆش بكاتەوە چی بكەم هەتا شەوی تارم بەو جۆرە ڕێنەكاو بڕوا چی بكەم تا عومری شیرینم ئەوەندە بەهەدەر نەڕوا چی بكەم تاكو یادەكانت ساتێ خەیاڵم جێ بێڵێ چی بكەم هەتا خەم و مەینەت هێندە سینەم بۆ نەكێڵێ چی بكەم خەندەی لێوەكانم بگەڕێتەوە وەك جاران چی بكەم تادڵ نەناڵێنێ وەكو پیری دەردەداران چی بكەم تا چیایی ناسۆری لەبن دەربێنم سەرتاسەر چی بكەم درەختی تەنیایی لە ژیانم بێنمە دەر چی بكەم كە خەوی شەوانم دوبارە ڕوم تێ كاتەوە چی بكەم تا خۆری ژیانم دیسان دڵ ڕۆشن كاتەوە چی بكەم لە پێش ئەوەی بمرم جارێكی تر تۆ ببینم چی بكەم تا لەگەڵ تۆدابم هەتا كۆتایی دێ ژینم چی بكەم و چۆن بتوانم پرسیاری گۆڕ جواب بەمەوە چی بكەم لەوێش ناتوانم كە لەخۆمت جیا كەمەوە . سامان سه‌نگاوی |
بیمار و نه خۆشم به غه م و میحنه ت و هیجران ئیشم به هه موو ده م بوو ه ته شیوه ن و گریان ئارامی نه ما مورغی دڵم، مات و په رێشان بۆ ڕه حمی نه بوو،لوطفی نه ما که س به غه ریبان؟ دیده باز و عیشوه ساز و دڵ نه وازم بۆ نه هات؟ نـــــارى |
|
اکنون ساعت 04:11 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)