پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   قسه ی خوش... (http://p30city.net/showthread.php?t=21782)

behnam5555 10-26-2011 02:24 PM


جارێک کابرایه‌ک یه‌که‌م جاره‌ دەچێتە سینەما، فلیمی حەیواناتی
لەسەرە، سەیر دەکات وا ، گایەک بەدوای خەڵکەکەی کەوتووە،
کابراش دەترسێت، هەڵدەستێت دەیەوێت بڕوات، خەڵکەکە ڕێی
لێ دەگرن ودەڵێن کاکە دانیشە، ئەوە فلیمە، خۆڕاستی نییە،
کابراش دەڵێت دەزانم فلیمە خۆ گێل نیم، بەڵام ئەم گایەسەر
شێتە چوزانێ فلیم چیە!!

{شیت شدن}

مشکێکی نه‌گبه‌ت
ڕۆژێکیان کابرایه‌ک مشکێک له‌ ماڵه‌که‌یدا ئه‌بینێ، داوا له‌ براده‌رێکی ئه‌کا که‌ ته‌ڵه‌یه‌کی مشکی باتێ
.. ڕه‌فیقه‌که‌ی بۆی ئه‌بات و پێی ئه‌ڵێ: پارچه‌یه‌ک په‌نیری بچکۆله‌ی پێوه‌بکه‌ و هه‌قت نه‌بێ.. کابرا ئه‌ڵێ وه‌ڵا په‌نیرمان نییه‌.. ئه‌ڵێ باشه‌ پارچه‌یه‌ک کێکی پێوه‌بکه‌.. کابرا ئه‌ڵێ به‌خوا کێکیشمان نییه‌.. ڕه‌فیقه‌که‌ی ئه‌ڵێ ئێ ده‌ تۆزێک نانی پێوه‌بکه‌.. کابرا ئه‌ڵێ به‌ قورعان نانیشمان نییه‌.. ڕه‌فیقه‌که‌ی توڕه‌ ئه‌بێ و ئه‌ڵێ: باشه‌ ئێوه‌ که‌ هیچتان نییه‌، ئه‌و مشکه‌ داماوه‌ چی ئه‌کات له‌ ماڵه‌که‌تان؟
{شیت شدن}
ژنێک پیاوه‌که‌ی ئه‌نێرێ بۆ بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی شقارته‌ی بۆ بکڕێ. شقارته‌ ئه‌کڕێ و ئه‌یهێنێته‌وه‌ بۆ ژنه‌که‌ی‌. ژنه‌ هه‌رچه‌ند ئه‌کا، هیچی داناگیرسێ! به‌ پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌که‌ خۆ ده‌نکه‌شقارته‌کان هیچیان داناگیرسێن!" پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "جا وه‌ڵڵا ژنه‌که‌ له‌ دوکانه‌که‌ هه‌موویم تاقی کرده‌وه‌، دائه‌گیرسان!"


behnam5555 10-26-2011 02:26 PM


جارێک کوردێک ده‌چێته‌ لایئینگلیزیه‌ک ده‌لێ هه‌ر ده‌بی فێری زمانی ئینگلیزیم بکه‌ی ئه‌ویش له‌ناچاری پێی ده‌لێت هه‌ر چیه‌کیان وت پێی بلێ(yes)ئه‌ویشده‌چێته‌ ناو بازار دلی زۆر خۆشه‌ فێره‌ ئه‌وو که‌لیمه‌ بوه‌خۆی هه‌لده‌کێشێت و پاله‌وانێک پێی ده‌لێت ها به‌ چییه‌وه‌ ده‌نازی وه‌ره‌ پێشه‌وه‌ پێم ده‌وێری ئه‌ویش ئه‌لێ(yes) پاله‌وانه‌که‌ش ده‌ی گریوو تێری لێ ده‌دات،ده‌گه‌رێته‌وه‌ لای ئینگلیزیه‌که‌ ده‌لێ خۆ نه‌م وتوه‌ فێری شه‌رم بکه‌وتی باشه‌ ئه‌م جاره‌ بلێ (no)ده‌چێته‌بازار دیسان توشی پاله‌وانه‌که‌ ده‌بی ده‌لێ ها ته‌مبێ نه‌بووی ده‌لێ(No) ده‌یگری تیری لێ ده‌داته‌وه‌ ئه‌مجاره‌ ده‌ست و قاچیشیده‌شکێنێت .

{پپوله}

جارێک دوبرا له‌ یه‌ک مه‌کته‌ب ئه‌بن له‌ هه‌مانپۆل ...

رۆژێک دوا ئه‌که‌ون له‌ مه‌کته‌ب مامۆستاکه شی لێانئه‌پرسێت بۆ دوا که‌وتن
له‌ کوری یه‌که‌م ئه‌پرسێت بۆ دوا که‌وتن ئه‌ویش ئه‌لێت مامۆستا وه‌لا خه‌ونێکی زۆر خۆشم بی نی حه‌زم نه‌ ئه‌کردهه‌ستم
وتی خه‌ونه‌که‌ چی بو وتی وه‌لا مامۆستا له‌ خه‌ونما چوبومه‌ خاریج
له‌برای دووه‌م ئه‌پرسێت تۆ بۆ تاخیر بوی وتی ئی مامۆستا برام بروا بۆ خاریج نابێت منیش به‌رێی بکه‌م.
و خواعافیزی لێ بکه‌م

behnam5555 10-26-2011 03:35 PM

شێعر(ته نزی کوردی) سید یاسن قریشی

نا‌كا ‌ئیتر ‌له ‌من ‌تێر ‌بوو بێی
بتهه‌وێ‌بێنی‌به‌سه‌رم‌ هه‌وێ؟

وتی ‌نا ‌له‌وە‌ی خاترت ‌جه‌م‌بێ
تۆ‌بنوو‌،‌به و‌شه‌وە‌چت‌له‌من‌دە‌وێ ؟

هۆی ‌نه‌خه‌وتنی ‌من ‌شتێ‌ترە
تازە ‌خه‌و له چاوانم دە‌ڕەوێ

ئه‌مڕۆش‌باسی‌ئە‌و‌په‌تا‌ پیسه‌بوو
نا‌هێڵن‌ كاتێ ‌دڵت ‌بسرە‌وێ

وتی ‌خێزانی ‌مه‌دوێ ‌له‌پیسی
منیش‌خه‌ریكە‌دڵم ‌هه‌ڵكە‌وێ

وتی ‌ژنە‌تیو ‌پێم وابێ ‌ئە‌مرم
ئە‌من‌شوێنێ‌چووم‌‌ئە‌ترسم‌ له‌وێ

تووش ‌ئیدز‌بووبێم،‌تۆش ‌موبته لا‌بێ
منا ڵ‌هه تیو ‌بن‌، ‌سه‌رم‌ دانه‌وێ

دڵخۆشی ‌داوە ‌خێزانی ‌وتی
ناتكووژێ‌ئیدز‌به‌تاقه‌شه وێ

بۆ ‌هه‌ڵامه‌ته‌پێت‌وا‌بێ ‌هه‌ته ؟
سه‌رو‌نه شه‌مه‌ی‌زوو‌دە‌ر‌ناكەوێ

دە‌پازدە‌ساڵێ‌ماوە‌ت‌ پی‌دە‌دا
جا‌ئینجا ‌مرۆڤ‌پێی هه ڵدە‌پروێ

خۆڵی ‌سه‌ر ‌گۆڕی،عومری‌تۆببێ
شووی‌پێشووم‌وابوو،مرد‌له‌ هه‌‌ نگە‌وێ


behnam5555 10-26-2011 03:39 PM



( وه‌‌سیە‌تی‌ قوڕ )

سە‌ید‌یاسین‌قوڕە‌یشی

كە‌مردم‌دامبنێن‌تا‌ ڕۆژی‌ جێژن
لە‌نووچكی‌تە‌رە‌غە‌ش‌ تە‌رمم‌ بنێژن

قوڕێ‌شل‌چێ‌بكە‌ن‌ تێیا‌بگە‌ وزێن
ەە‌تا‌فرمێسك‌و‌دێ ‌ەە‌ر ‌بۆم ‌بڕێژن

ئە‌وە ‌وە‌سیە‌تی ‌بوو ‌مە‌رحو ومی‌ بابم
كە‌فە‌ر‌مووی ‌بە ‌ەە‌موو‌عالە‌م‌ب یێژن

مە‌گە‌ر‌مە‌رحوومی‌بابت‌...‌ب ە‌گۆڕی
لە ‌لای ‌وایە‌ كە ‌عالە‌م ‌گشتی ‌گێژن ‌

هه تا ‌جێژن ‌كە ‌بێت ‌و ‌ئە‌و ‌نە‌نێژن
گە‌ڕە‌ك‌سە‌جە‌ م‌لە‌ بۆگە‌ن‌ گێژو‌وێژن

بۆچی‌ لە‌و ‌دوندە بە‌رزە‌بۆ ەە‌ڵۆیە؟
لە‌بە‌ر ‌چی‌خە‌ڵكی ‌وا‌سە‌ختی‌بچێژن؟

كە‌نانی ‌بۆئە‌دە‌ن ‌ئە‌مڕۆ وە‌رە‌سە
لە ‌بە‌ر خە‌ڵكە‌ دە‌نا‌بۆگوێ‌درێژن

لە‌شوێنێ‌گۆڕی ‌گوم ‌كە‌ن‌ەەر‌ئە‌ئێسە
لە‌پاشا‌ن‌بۆ‌ئیرس‌ یە‌كتر‌بكووژن


behnam5555 10-26-2011 03:48 PM

پرسە‌ی‌كە‌وش‌


سە‌ید‌یاسین‌قوڕە‌یشی


لە‌پرسە‌ی‌هاتە‌دە‌ر‌كە‌وشێ نە‌ما‌بوو
ئە‌گە‌ر‌مابوو،گە‌لێ‌كۆن‌بوو ،‌‌دڕا‌بوو


فە‌قیرە ‌ما‌بۆوە ‌چۆن ‌پێوە‌ی ‌بڕوا
بنی ‌‌پێوە ‌نە‌بوو هیچ ‌،تا و تا بوو


لە‌وە‌بە‌دواوە‌دە‌یگوت‌ناچم ە‌پرسە
كە ‌پرسە ‌بۆ ‌ئە‌من ‌دەرد و بە‌ڵا‌بوو


هه تائێستاكە‌چە‌ن‌جووت‌كە‌وش منیان
دزیوە‌وئاخرین‌كە‌وشم ‌بلا‌بوو


سە‌رم‌سووڕماوە‌چونیان‌لێ‌دز وم
بە‌مجێورم ‌كە‌قیستی ‌بیمە‌دا‌بوو


دە‌خوێنم ‌ئایە‌تە‌لكورسی ‌بۆ كە‌وشم
ئە‌وێ‌كاتێ‌كە ‌وە‌ختی‌فاتیحا ‌بوو


خۆكوێریش‌كە‌وشە‌كانی‌خوی‌دە نا‌سێ
که‌وش‌دز‌لێی‌بڕابوو ، بێ‌ده‌وا‌بوو

behnam5555 11-12-2011 09:34 AM

مامۆستای عه‌ره‌بی له‌ خوێندکارێکی کچ ده‌پرسێت
"هه‌وا نێره‌ یان مێ؟"

کچه‌که‌ش ده‌ڵێ

"نێر."

مامۆستا ده‌ڵێ چۆن ده‌زانی؟"

کچه‌که‌ش ده‌ڵێ

"چونكه زۆر جار کراسه که م ‌که‌م هه‌ڵ ده‌داته‌وه‌."


............................................................ ............................................................ .............


ئوتۆمبیلێک له‌ کابرایه‌ک ده‌دات و لاقێکی ده‌شکێنێت. شۆفێره‌که‌ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کابرای لاقشکاو ڕێک بکه‌وێت تا تووشی مه‌حکه‌مه‌ نه‌یه‌ت، کابرای لاقشکاویش به‌ هه‌لی ده‌زانێت و داوای سه‌دهه‌زارتمه ن‌دهکات. کابرای شۆفێر له‌ وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌دا ده‌ڵێ:
"بۆ تۆ وا ده‌زانیت من ملیۆنێرم وا داوای سه‌دهه‌زارم لێ ده‌که‌ی؟"
کابرای لاقشکاویش ده ‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ تۆش وا ده‌زانی من هه‌زارپێم وا لاقێکت شکاندووم و ده‌شته‌وێ لێت خۆش ببم؟

............................................................ ..............................................


کچێکی جوان دراوسێی شێخێک ده ‌بێت و کچه‌ حسابی باوکی بوخۆی ده ‌کات و هه‌میشه‌ خزمه‌تی ده ‌کات! ڕۆژێک شێخه‌ ده چێته‌ بنکڵێشه‌ی کچه‌ و هه‌ر چۆنێک بێت له‌ خشته‌ی ده ‌بات! کچه‌ش ناچار شکایه‌تی خۆی ده ‌باته‌ لای حاکم و حاکمیش شێخه‌ بانگ ده کات و لێی ده ‌پرسێت: "بۆ وات له‌و کچه‌ قوڕبه‌سه‌ره‌ کردووه‌؟" شێخه‌ش ده ‌ڵێت: "به‌ خودا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!" حاکم دیسان له‌ شێخه‌ ده ‌پرسێت: "باشه‌ تۆ له‌ خودا نه‌ترساوی وا ئه‌وبه‌ڵایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و کچه‌دا هێنا؟" شێخه‌ش ده ‌ڵێ‌: "به‌ خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!" دوای حاکم تووڕه‌ ده ‌بێت و پێ ده ‌ڵێت: "ده‌ گو مه خۆ شه‌یتان شه‌یتان! شه‌یتان هیچ ناکات گه‌وادی بۆ تۆ ‌ده کات


behnam5555 11-19-2011 10:26 AM

( ژن نامە‌)

سە‌ید‌یاسین‌قوڕە‌یشی

تە‌مە‌نی‌ژن‌دەڵێی‌هه ر‌چوارد ە‌ساڵە جحێڵ‌ تر ‌بێ‌ویا ‌پیر‌تر ‌مە‌ حاڵە
هه تا ‌بێژی ‌لە‌مێژوو ‌قەڵس ‌و تووڕە كە‌چی‌جوغرافیا‌بۆی‌ماڵە‌ خاڵە
***
نە‌ما ‌ژن ‌بە ‌ژن ‌و هه ڵگرتنی ‌ژن مە‌گە‌سەودای‌بنیشتە‌ووردە‌ واڵە
لە‌سە‌رلانك‌دە‌یانكرد‌مارە ‌ژنیان مە‌گە‌عە‌قڵیان‌نە‌بوو‌بێژن مناڵە
***
وت‌ و و ێژی‌ژن‌وپیاو‌،سیروپیواز دە‌تێیەهه ڵدە‌‌تو‌خوا‌تۆلە‌قە ‌باڵە
لە‌بە‌رمنداڵ‌ئە‌گە‌ردانیستب‌ ژن بڵێی‌ئە‌وژینە‌بێنێ‌یە‌ك‌تە پاڵە
***
ئە‌وە‌جیبەهی‌شەڕە‌كوا‌ماڵ‌و حاڵە كە‌جل‌شۆرولگە‌ن،گورزومە‌تاڵە
دە‌بێ‌چۆنبێ‌كە‌ژن‌بوون‌ ونە‌بوونی بە‌تامی زاری‌پیاو‌وە‌ك‌ژە‌قنە‌ تاڵە
***
بە‌هیچ‌پیاوێ‌مە‌فە‌رموون‌خە ‌ڵكی‌كوێیە لە‌هه ركوێ‌بێنێ‌ژن،هی‌ئە‌ومە اڵە
كە ‌ژن‌(سە‌ركارە)بێ‌ دە‌ورە‌ی نیزامی ڕە‌وایە ‌ئە‌مری ‌ئە‌و، سالارە، زاڵە
***
كە‌سێ‌ئە‌مڕۆكە ‌ەاو ‌سە ‌رهه ڵبژێرێ ئە‌وە‌ی‌پێویست‌نە‌بێ‌،پە‌ی ،دە‌ڵاڵە
ئیتر‌ كۆتایی دێ ‌ئاخافتنی ‌ئە‌و لە ‌حاندی ‌هاودە‌می‌دا‌چە‌شنی‌ ڵاڵە
***
مە‌بە‌دڵخۆش‌بە‌وە‌ی‌یاری دە رت‌دێ خە‌یاڵە،خە‌ونە‌،ئە‌وفیكرە ‌بە‌تاڵە
هه چە‌ن‌دە‌ورووبە‌رت‌پڕ‌بێ لە‌منداڵ هه مووكارێ‌لە‌عوەدە‌ی‌پیاوی‌ اڵە
***
بڕێ ‌ژن ‌هه ن،دە‌كێشن‌عە‌ینی ‌مێروو زە‌خیرە ،جا هه ر ئاوا یا حە‌واڵە
لە ‌شە‌قە‌ی ‌باڵ‌ئە‌دە‌ن،هه ر ‌چە‌شنی ‌كۆتر گە‌ڕانیان‌ماڵ‌بە‌ماڵ‌،وە‌ك بای‌شە‌ماڵە
***
بە‌مل‌بەندێكی‌زێڕ،بێ‌دە‌نگ‌ دە‌بێ‌ژن عە‌جە‌ب‌ئامڕازێكە‌‌زێڕ، ‌بۆ قە‌تالە
چ خۆش‌تر ‌لە ‌پڵاوە ،حاڵی‌بوون ‌لێك وتە‌ی ‌پێشینیان،عە‌ینی ‌كە‌ماڵە
***
ژن ‌و پیاو ‌پێكە‌وە ‌كامڵ ‌دە‌كە‌ن ‌یە‌ك بە‌بێ‌یە‌ك‌ژینی‌خۆش‌،خە‌ون‌، خە‌یاڵە
هه موونە‌وعێ‌هه یە‌ئافرەت‌جە ماعە‌ت كە ‌دایك‌جوان‌ترین سونعی ‌جە‌ماڵە


behnam5555 12-05-2011 12:22 PM


_جاريك كؤمةلئ شيت لةشيتخانةدا لاسايي دةنك و جولانةوةي سةيارةي جؤراو جؤريان ئةكرد بيجكة لة يةكيكيان دانيشتبوو بةئارامى دكتؤرةكة واي ئةزاني جاك بؤتةوه، جوةلايةوة وتي :با لة نةخؤشخانة بجينة دةرةوه شيتةكة وتي :فةرموو سواربه لةنزيكمةوة ،بئ زةحمةت دةركاي سةيارةكة بةهيواشي دابخة........

‏_جاريك لةشيتيكيان برسى كةباوكت جوو بؤ خاريج جى لةكةل خؤيدا برد؟ ئةويش كوتي دووكيلؤشةكر. كوتيان بؤجى؟ وتي جونكه غةريبى زؤر تاله !

‏_جاريك كؤمةليك شيت لةشيتخانةن بزيشكةكةيان ديت و دةلئ بزانم جاك بوونةتةوه سةير دةكات شيتيك لةسةر خانووةكة ميزدةكات كاتيك بزيشكةكه دةكاتة راستي شيتةكه ميزةكةى رادةكريت بزيشكةكه دةلئ ئةوة بؤ ميزةكةت راكرت شيتةكة دةليت بةتةماى ميزةكةم بكرى رامبكيشى بةرم بدةيةوه...

‏_جاريك دوو شيت دةجنة حةماميكةوة، حةمامةكه بر لةهةلم دةبيت دوو شيتةكة وادةزانن تةب و تؤزه، يةكيكيان لةوةي تريان تورة دةبيت و بئ ى دةلئ جةند جارم بئ ووتى كه جويته شوينيكةوه تةب و تؤز مةكه......

‏_جاريك دوو شيت بةيةكةوه رادةوةستن شتيكى رةش لةدوورةوه بةيدا دةبيت يةكيكيان دةلئ ئةوه بزنه ئةوي تريان دةلئ نا ئةوه قةله، ئةوةى دةلئ قةله دةجيت دةيفرينئ و ديتةوةو دةلئ نةمكووت قةله ئةوةي تر دةلئ بشفرئ هةر بزنه.....

_جاريك دووشيت دانيشتبوون يةكيكيان بةوةى ترى ووت تؤ دةتوانى لةسةر دووكةلى جكةرةكةت برؤى؟ ئةويش وتى ئا دةتوانم بةلام كةرنيم ئةى ئةكةر تؤ جكةرةكةت كوزاندةوه!!!!


behnam5555 12-16-2011 12:49 PM



كابرایه‌ك دوعا ئه‌کات و ئه‌ڵێ خوایه‌ گیان پاره‌یه‌کی ئه‌وه‌نده‌ زۆرم بخه‌یته‌ به‌رده‌ست که‌ خۆشم بێزارببم له‌ بژاردنیان.. خوا دوعاکه‌ی قبوڵ ئه‌کات و ئه‌یکات به‌ مۆزه‌فی بانقێ.( كارمند بانك )

===================================


كابرایه‌ك ئه‌چێت بو ستودیوی ئه‌ستێران.. كه‌سێكی زور به‌ توانایه‌ و هیچ عه‌یبێكی تيدا نیه‌.. ته‌نانه‌ت ماموستاكانیش حه‌په‌ساون به‌ دیاریه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ ده‌نگی خوشه‌... كه‌چی ده‌رناچێت و ناچێته‌ قوناغی دووه‌م ، چونكه‌ له‌ به‌ینی گورانیه‌كه‌دا زوو زوو ده‌ڵێت سه‌نته‌ری ئه‌ربائیلو

================================

رۆژێکیان 2 شێت پلان(خطه‌)دا ئه‌نێن که‌ چۆن له‌ شێت خانه‌که‌ را بکه‌ن شه‌وکه‌ی را ئه‌که‌ن بۆ به‌یانیه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شێت خانه‌که‌....شێته‌کانی تر لێیان ئه‌پرسن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌؟ئه‌وانیش ئه‌ڵێن ئاخر بۆ تاقیکردنه‌وه‌ بوو ئه‌مڕۆ به‌ته‌ماین را بکه‌ین‌

===============================

پزيشکی شێتخانه‌يه‌ک رۆژێک شێته کان تاقی ده کاته وه تابزانێت هيچيان ئا قڵبوون

به شێته کان ده ڵێت ئاده ی بزانم کامتان باش مه له ده که ن له م حه وزه دا, حه وزه

كه ئاوی تيانابێت هه مو شێته کان خۆيان هه ڵده ده نه ناو حه وزه که ته نها شێتێکيان

نه بێت پزیشکه که وا ده زانێت ئاقڵبووه ده ڵێت ئاقڵ گيان بۆ مه له ناکايت

شێته که ش ده ڵێت زۆرم حه ز له‌مه‌له به‌س به‌و خوایه شۆرتم پێنييه


behnam5555 12-16-2011 12:51 PM


مه‌لایه‌ک هه‌ر زۆر به‌ جدی له‌ کاتی خوتبه‌یا هاوارئه‌کات و ئه‌ڵێ:
ڕاسته‌ ئه‌مریکا کۆمپیوته‌ری دروستکرد، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ڤایرۆسی بۆ نازڵ کرد


========================


کابرایه‌ک شه‌و ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و پێی ئه‌ڵێن؛ به‌داخه‌وه‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ بابت مرد.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ؛ ده‌زانم... هه‌ر له‌ به‌یانییه‌وه‌ چاوی حیزبوو...


==========================


به‌ كابرایه‌ك ئه‌ڵێن هیوایه‌تت چییه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ هیوایه‌تم ئه‌وه‌یه‌ ببم به‌ دکتۆر.. کاتێک له‌ ژوری عه‌مه‌لیات یه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌، په‌ڕۆکه‌ی سه‌ر ده‌مم لابه‌رم و به‌ که‌سوکاری نه‌خۆشه‌که‌ بڵێم "به‌داخه‌وه‌


=====================


دوو حه‌سوود ئه‌بن له‌گه‌ڵ یه‌ك قسه‌ ده‌که‌ن باسی زروفو زه‌مه‌ن ده‌که‌ن.
حه‌سودی یه‌که‌م : حه‌زت ئه‌کرد چیت هه‌بوایه‌ له‌م دونیایه‌؟
حه‌سودی دوه‌م: 100 سه‌ر مه‌ڕ.
ئینجا ئه‌م پرسیه‌ر له‌و ده‌کات ئه‌ڵێ ئه‌یتۆ حه‌زت ئه‌کرد چیت هه‌بوایه‌؟
حه‌سودی یه‌که‌م: 100 سه‌رگورگ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مه‌ره‌کانی تۆیان بخواردایه


===================================


كابرایه‌ك تازة ئاوينة ئةبينيت سةيرى ئةكات ئةليت هةى لةوة ئةم برادةرة ئةناسم هاوريكةشى ئاوينةكةى لى ئةسةنيت سةيرى ئةكات ئةليت كةرة ئةوة منم


behnam5555 12-17-2011 06:43 PM


له‌كابرایه‌ك ده‌پرسن چه‌ند مندالت هه‌یه‌ ؟

كابرا ( 4 ) په‌نجه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵیت: سێ .


پێده‌كه‌نن و ده‌ڵێن ئه‌ی بابه‌ خۆ ئه‌وه‌ چوار په‌نجه‌یه‌.


كابرا په‌نجه‌ یچووكه‌كه‌ی داده‌گرێ و ده‌ڵێت : ئه‌مه‌ منداڵی دراوسێكه‌مانه‌ به‌ڵام دایم له‌ماڵی ئێمه‌یه‌ .


:24:


حەپۆل ده‌چیته‌ دكتۆر: دكتۆر دوای فه‌حس كردن شروبی بۆ ده‌نووسی ده‌ڵێ ئه‌م شروبه‌ جوان بشه‌قێنه‌ ئه‌نجا بیخۆوه‌,

رۆژێك ژنه‌كه‌ی ده‌چیته‌ ژووری ده‌بینیت حەپۆل‌ ته‌قله‌ی لێ ده‌دا ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێ ئه‌وه‌ چیه‌ ؟؟
حەپۆلیش ده‌ڵیت ده‌رمانه‌كه‌م خوارده‌وه‌ له‌بیرم كرد بیشه‌قێنم

:24:


قوتابییه‌ك ده‌پرسێت له‌مامۆستای ئینگلیزی ده‌ڵێت مامۆستا ئه‌وه‌ ( مه‌ملی مه‌مانی مه‌مۆ ) به‌ئینگلیزی مانای چییه‌ ؟

مامۆستا كه‌ش ده‌ڵێت : وه‌ڵا كورم تۆ بیكه‌ به‌كوردی منیش ده‌یكه‌م به‌ئینگلزی بۆت


:24:


سێ کچی جوانی کولیه‌ی شه‌ریعه‌ سواری ته‌کسییه‌ک ئه‌بن.. به‌ سایه‌قه‌که‌ ئه‌ڵێن زه‌حمه‌ت نه‌بێ شریتی عه‌بدالعزیز وه‌یسیت پێیه‌؟

:24:


لە ئەحۆل ئەپرسن: چ کاسبییەکت ئەکرد وا ئیفلاست کرد؟ ئەڵێ: میزەڵانم ئەفرۆشت بە شەرتی چەقۆ

:24:


حەپۆل ئه‌ڵێت زمانی کوردی و ئینگلیزی زۆر له‌ یه‌ک نزیکن.ئه‌وان به‌ یه‌ک ده‌ڵێن وان ، ئێمه‌ش به‌ دوو ئه‌ڵین دوو وان.

:24:


شێتێک له‌ دوکانی ده‌لاکێکا ئه‌بێت و له‌ کابرا ئه‌پرسێ؛ خاڵه‌.. تۆ چه‌ند ژنت هه‌یه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ؛ وه‌ڵا دوان..
شێته‌که‌ ئه‌ڵێ؛ ده‌ مادام وایه‌ پیاوبه‌ و یه‌کێکیانم به‌رێ.

:24:


ســــــــه ر چـــــاوه // كوردژين



behnam5555 01-01-2012 07:01 PM


ئەحۆل بە دایکی وت: ئەمڕۆ رۆژی عاشقانە. دایکی وتی: عاشق یەعنی چی؟ وتی: وەڵڵا نازانم بەس بۆ ئیحتیات برنجێک لێ نێ!

مامۆستایەک بە تەلەبەکانی ئەڵێت "ئەوەی خۆی بە بێ عەقڵ دائەنێت هەستێتە سەر پێ" تۆزێک ئەوەستێت و تەلەبەیەک هەڵ ئەستێت مامۆستاکەی پێی ئەڵێت تۆ خۆت بە بێعەقڵ دائەنێیت؟ ئەویش ئەڵێت "نەوەڵا بەس بەزەیم پیاتا ئەهاتەوە بەتەنیا بەپێوە وەستابویت"

جاريك دوو كه‌س له‌ شه‌قامیكدا خۆيان لیك دا يه‌كه‌ميان به‌توره‌ييه‌وه‌ گوتی حه‌يوان , ئه‌وه‌ى تريان كوتی خۆشحالم به‌ناسينت


کــابرایه‌ک 52 که‌س به‌ ئۆتۆمبیله‌که‌ی ده‌کات به‌ ژێره‌وه‌ و ئه‌یگرن و لیی ئه‌پرسنه‌وه‌ لای پۆلیس

ئه‌فسه‌ر : ئه‌م کاره‌ساته‌ت بۆکرد 52 که‌ست که‌له‌پارچه‌ کردووه‌ ؟ کوێر بوویت ؟

تاوان کار ؟ گه‌وره‌م من ده‌ڕۆیشتم و له‌پڕ ئیستۆپم نه‌ما و دووڕێگه‌ له‌به‌رده‌مم دا هه‌بوو،

ڕێگایه‌ک که‌سێکی پیاده‌ڕۆیشت ، ئه‌وی تریان ئاهه‌نگێکی شایی کردنی له‌سه‌ر بوو ،........ بــــه‌کامیاندا بــــــڕۆم ؟
.
.
ئه‌فسه‌ر : بێگومان به‌و ڕێگایه‌ی که‌ یه‌کێکی پیا ده‌ڕوات .

تاوانکار : ئێ منیش وام کرد ...!!

ئه‌فسه‌ر : باشه‌ ئه‌ی ئه‌و 51 که‌سه‌ی تر چۆن به‌رکه‌وتن ؟
؟
؟
؟
تاوانکار : ئێ گه‌وره‌م ئه‌و که‌سه‌ بێ عه‌قڵ بوو ڕای کرده‌ ناو خه‌ڵکه‌که‌ی شاییان ده‌کرد .......... قابـــیله‌ وازی لـــێ بهێــــــنــم ؟؟؟؟؟؟؟


behnam5555 01-26-2012 10:20 AM


دوکانی زەڕەنگەڕێکیان بڕی!
کە پۆلیس گەیشت بینیان مەحۆل ئاڵتونەکەی بردووە و ڕایکردووە و ئەحۆل لەسەر دوکان دانیشتووە.
لێی ئەپرسن تۆ بۆ ڕات نەکرد؟
ئەڵێ وا ڕێک کەوتبووین کە ئاڵتونەکان بۆ ئەو بێت و دوکانەکەش بۆ من


:53:

ئەحۆل ئەپژمێ و مەحۆل بە دوایا.، ئەحۆل ئەپژمێ و مەحۆل بە دوایا، دوا جار ئەحۆل ئەپژمێ و مەحۆل ئەکۆکی
ئەحۆل وتی بابەتەکە مەگۆڕە!
تێبینی: ئەحۆل و موحۆل بران.


:53:

كچێك ده‌چێته‌ لای مه‌لاو ده‌ڵێت: مامۆستا من هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌ر ئاوێنه‌دا به‌خۆم ده‌ڵێم زۆر جوانم، ئایا تاوان ده‌كه‌م؟
مامۆستاكه‌ش ده‌ڵێت نا كچه‌كه‌م ، تاوان ناکەیت، به‌ڵام درۆ ده‌كه‌یت!


behnam5555 02-01-2012 06:51 PM

قسه ی خوش...
 
رۆژێک دوو هاورێ پێکه‌وه‌ئه‌وه‌ستن هاورێیه‌کان زۆر خۆی لا گه‌وره‌یه‌ ئه‌لێت باوکی من له‌ کاتی مه‌سایفی خۆی له‌سه‌ریه‌کێک له‌ پاپۆره‌کان سه‌عاتێکی لێ ئه‌که‌وێته‌ ناو ئاو دوای 7 سالسه‌عاته‌که‌یان دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌ له‌ ناو ئاو هه‌ر ئیشی ده‌کرد هاورێکه‌ی تریشی وتی جائه‌وه‌ چیه‌ باوکی من 7سال له‌ ناو ئاو ژیا هاورێ خۆ لاگه‌وره‌که‌ . وتی چۆن شتی وا ئه‌بێت. کوره‌که‌ش وتی ئاخر سه‌عآتی بابی تۆی
قورمیش ده‌کرده‌وه‌

:21:

کابرایه‌ک له‌ سه‌ربانی ماڵه‌که‌یان ئه‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌ و‌ ژنه‌که‌ی به‌ په‌له‌ ئه‌یبات بۆ نه‌خۆشخانه‌. دوای پشکنین دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ:
" پیاوه‌که‌ت حه‌وزی شکاوه‌."ژنه‌که‌ش له‌ وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"هه‌ر به‌لوعه‌که‌ی ساغ بێت، حه‌وزه‌که موشکیله‌ نییه‌."

:24:

جارێک له‌ گه‌ره‌کێکمندالان شێتێکیان زۆر توره‌ کرد شێته‌که‌ش له‌ توره‌یان چو بۆ سه‌ر ده‌ریایه‌کوتی هه‌ر خۆم ده‌کوژم چه‌ندوه‌ستا بوو نه‌ی ده‌وێرا خۆی فرێداته‌ ناو ئاوه‌که‌ یه‌کێک لێی پرسی ئه‌وه‌ چ ده‌که‌ی شێته‌که‌ش وتی ده‌مه‌وێتخۆم بکوژم ئه‌ویش گوتی ئه‌ی بۆچی وه‌ستاوی وتی وه‌لاده‌ترسێم ئاوه‌که‌ سارد بی نه‌خۆشبکه‌وم.

:21:

کابرایه‌کی قه‌رزکوێر قه‌رزاری کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکه‌ و ڕۆژانه‌ ئه‌چنه‌ سه‌ری.. ئه‌ویش هه‌ر ئه‌ڵێ نیمه‌ و نیمه‌.. ڕۆژێکیان له‌ ماڵه‌وه‌ نابێت و کابرایه‌ک له‌ ده‌رگایان ئه‌یات.. کوڕه‌که‌ی ئه‌یکاته‌وه‌ و پێی ئه‌ڵێ: کاکه‌ گیان، ئه‌زانم بۆ قه‌رزه‌که‌ت هاتویت، به‌ڵام وه‌ڵاهی مه‌گه‌ر به‌ردی ئه‌و چه‌مه‌ ببێت به‌ پاره‌ی باوکم، ئینجا قه‌رزه‌که‌ت باته‌وه‌.. دواتر باوکی یه‌ته‌وه‌ و کوڕه‌که‌ی هه‌مووی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه‌، باوکی یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ: کوڕم، شه‌ڵا وه‌عدێکی ئه‌وه‌نه‌ گه‌وره‌ت نه‌یایه‌..

:24:

کابرایه‌ک له‌ جه‌هه‌نه‌م به‌ شه‌یتان ئه‌ڵێت ده‌توانم ته‌له‌فۆنێک بۆ ژنه‌که‌م بکه‌م؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ به‌ڵێ فه‌رموو.. دوای ته‌له‌فۆنه‌که‌ به‌ شه‌یتان ئه‌ڵێت پاره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ چه‌نده‌؟ شه‌یتان ئه‌ڵێت.. هیچ ناکات کاکه‌، ته‌له‌فۆن کردن بۆ ناوخۆی جه‌هه‌ننه‌م به‌خۆڕاییه‌.

behnam5555 02-17-2012 01:32 PM

ژنێک پیاوه‌که‌ی ئه‌نێرێ بۆ بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی شقارته‌ی بۆ بکڕێ. شقارته‌ ئه‌کڕێ و ئه‌یهێنێته‌وه‌ بۆ ژنه‌که‌ی‌. ژنه‌ هه‌رچه‌ند ئه‌کا، هیچی داناگیرسێ! به‌ پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌که‌ خۆ ده‌نکه‌شقارته‌کان هیچیان داناگیرسێن!" پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "جا وه‌ڵڵا ژنه‌که‌ له‌ دوکانه‌که‌ هه‌موویم تاقی کرده‌وه‌، دائه‌گیرسان!"

{پپوله}

ڕۆژێکیان کابرایه‌ک مشکێک له‌ ماڵه‌که‌یدا ئه‌بینێ، داوا له‌ براده‌رێکی ئه‌کا که‌ ته‌ڵه‌یه‌کی مشکی باتێ.. ڕه‌فیقه‌که‌ی بۆی ئه‌بات و پێی ئه‌ڵێ: پارچه‌یه‌ک په‌نیری بچکۆله‌ی پێوه‌بکه‌ و هه‌قت نه‌بێ.. کابرا ئه‌ڵێ وه‌ڵا په‌نیرمان نییه‌.. ئه‌ڵێ باشه‌ پارچه‌یه‌ک کێکی پێوه‌بکه‌.. کابرا ئه‌ڵێ به‌خوا کێکیشمان نییه‌.. ڕه‌فیقه‌که‌ی ئه‌ڵێ ئێ ده‌ تۆزێک نانی پێوه‌بکه‌.. کابرا ئه‌ڵێ به‌ قورعان نانیشمان نییه‌.. ڕه‌فیقه‌که‌ی توڕه‌ ئه‌بێ و ئه‌ڵێ: باشه‌ ئێوه‌ که‌ هیچتان نییه‌، ئه‌و مشکه‌ داماوه‌ چی ئه‌کات له‌ ماڵه‌که‌تان؟

behnam5555 02-27-2012 07:52 PM


ئێواره‌یه‌کی هاوین گه‌نجێک چوه‌ به‌ر ده‌رگای مالێک هاواری کرد ئه‌گه‌ر شه‌و خه‌وتن ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌دامه‌خه‌ن چونکه‌ ئۆکسجین که‌م ده‌بێته‌وه‌ دوه‌م ئۆکسجینی کاربۆنزیاد ئاکا ئه‌وانیش سه‌ریان ده‌ر ‌هێنا وتیان ئه‌وه‌ دکتۆری .

ئه‌وێش وتی ناوه‌لله‌ من دزم
..

{پپوله}


جارێک له‌ گه‌ره‌کێک مندالان شێتێکیان زۆر توره‌ کرد شێته‌که‌ش له‌ توره‌یان چو بۆ سه‌ر ده‌ریایه‌کوتی هه‌ر خۆم ده‌کوژم چه‌ندوه‌ستا( نجات غریق ) بوو نه‌ی ده‌وێرا خۆی فرێداته‌ ناو ئاوه‌که‌ یه‌کێک لێی پرسی ئه‌وه‌ چ ده‌که‌ی شێته‌که‌ش وتی ده‌مه‌وێت خۆم بکوژم ئه‌ویش گوتی ئه‌ی بۆچی وه‌ستاوی وتی وه‌لاده‌ترسێم ئاوه‌که‌ سارد بی نه‌خۆش بکه‌وم.

{پپوله}

رۆژێک دوو هاورێ پێکه‌وه‌ئه‌وه‌ستن هاورێیه‌کان زۆر خۆی لا گه‌وره‌یه‌ ئه‌لێت باوکی من له‌ کاتی سه فه ر خۆی له‌سه‌ریه‌کێک له‌ پاپۆره‌کان سه‌عاتێکی لێ ئه‌که‌وێته‌ ناو ئاو دوای 7 سالسه‌عاته‌که‌یان دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌ له‌ ناو ئاو هه‌ر ئیشی ده‌کرد هاورێکه‌ی تریشی وتی جائه‌وه‌ چیه‌ باوکی من 7 سال له‌ بن ئاو ژیا هاورێ خۆ لاگه‌وره‌که‌ . وتی چۆن شتی وا ئه‌بێت. کوره‌که‌ش وتی ئاخر سه‌عآتی بابی تۆی قورمیش ده‌کرده‌وه‌

{پپوله}


کچێکی جوان دراوسێی شێخێک ئه‌بێت و کچه‌ حسابی باوکی خۆی ئه‌کات و هه‌میشه‌ خزمه‌تی ئه‌کات! ڕۆژێک شێخه‌ ئه‌چێته‌ بنکڵێشه‌ی کچه‌ و هه‌ر چۆنێک بێت له‌ خشته‌ی ئه‌بات!کچه‌ش ناچار شکایه‌تی خۆی ئه‌باته‌ لای حاکم و حاکمیش شێخه‌ بانگ ئه‌کات و لێی ئه‌پرسێت: "بۆ وات له‌و کچه‌ قوڕبه‌سه‌ره‌ کردووه‌؟"
شێخه‌ش ئه‌ڵێت: "به‌ خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!"
حاکم دیسان له‌ شێخه‌ ئه‌پرسێت:
"باشه‌ تۆ له‌ خوا نه‌ترسایت وا ئه‌م به‌ڵایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و کچه‌دا هێنا؟"
شێخه‌ش ئه‌ڵێته‌وه‌: "به‌ خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!" ئیتر حاکم تووڕه‌ ئه‌بێت و پێ ئه‌ڵێت: "ده‌ گو بخۆ شه‌یتان شه‌یتان!
شه‌یتان هیچ ناکات گه‌وادی بۆ تۆ ئه‌کات!"



behnam5555 03-20-2012 12:18 PM


ـ نەفەرێك بزمارێكی سەراوبن لەسەر دیوار دانابوو و دەیهەویست بەقوونەكەی لە دیواری دابكوتێ، بەڵام هەرچی هەوڵی دا بۆی جێ بەجێ نەبوو. لەوەدابوو كە هاوڕێكەی هات و وتی: ئەوە شێت بووی؟ ئەو بزمارە خۆ نووكەكەی لەولایە و هی ئەم دیوارە نییە و هی دیوارەكەی ئەوبەرییە، كەرە
!

ـ یەكێك لە موسافیرەكانی شەمەندەفەرێك چوو بۆ ئاودەستی شەمەندەفەرەكە. لەگەڵ ئەوەی دەگای ئاودەستەكەی كردەوە وێنەی خۆی لەناو ئاوێنەكەدا بینی. خێرا دەگاكەی پێوەداوە و وتی: خاڵە ببوورە! ماوەیەك چاوەڕوان بوو بەڵام كەس لە ئاودەستەكە نەهاتە دەرێ، هەربۆیە چووە لای بەڕێوەبەری شەمەندەفەر و وتی: بەڕێوەبەری بەڕێز نەفەرێك یەك ساعەتە چۆتە ناو ئاودەستەكەوە و نایەتە دەرێ !
بەڕێوەبەریش بە تووڕەییەوە بەرەو ئاودەستەكە چوو، هەركە دەرگای كردەوە وێنەی خۆی لە ناو ئاوێنەكەدا بینی، خێرا دەگاكەی پێوەداوە و بە موسافیرەكەی وت: گێلە! ئەوەی لە ناو ئاودەستە بەڕێوەبەری شەمەندەفەرە، كەرە
!

ـ میزەڵدان فرۆشێك دوای ماوەیەك سەگ و شوانی دێتەوە و بە عالەم و ئادەم قەرزدار دەبێ، ئاخر میزڵدانەكانی بە شەرتی چەقۆ دەفرۆشت .

ـ نەفەرێك دەیهەویست ماسییەك بخكێنێ، زوو زوو سەری ماسییەكەی دەخستە بن ئاو و دەری دەهێنایەوە
.

ـ دزێك سەیارەی نەفەرێك دەدزێ، یەكێك وتی: تاوانی خۆت بوو كە ئاگاداری سەیارەكەت نەبووی، ئەوی تر وتی: تاوانی كرێچییەكەتان بووە كە دەگای حەوشەی دانەخستووە، ئیتر هەركەسەو ئەوی تری تاوانبار كرد. لەپڕ خاوەن سەیارەكە وتی: دیارە هەموومان تاوانبارین و دزەكەش هیچ تاوانێكی نییە !!!

ـ نەفەرێك كە لێرە و لەوێ دەیوت من خودام، گیرا و خرایە زیندانەوە، كێشك چیی زیندان لێی پرسی: باشە تۆ ناڵێی من خودام؟ ئەی باشە بۆ لە زیندان دای؟ كابراش وتی: بۆ كاكە نەتبیستووە دەڵێن خودا لە هەموو شوێنێكە؟
!

ـ
بە نەفەرێك دەڵێن: ئەگەر ئاو نەبوایە چی رووی ئەدا؟ ئەویش دەڵێ: فێری مەلە نەدبووین و دوایە دەخنكاین.

ـ نەخۆشێك دەڵێ: دوكتوورگیان كوڕە وەفریام كەوە، هەموو شەوێك دێوێكی سێ چاو دێتە خەومەوە وەختە دڵم بتۆقێ! دوكتوور دەڵێ: زۆر باشە بەڵام دەبێ سەت هەزار دینارم بدەیتێ! نەخۆشەكە دەڵێ: ئێ؟! بەڕاست دوكتوورگیان؟! دەی باشە لێی گەڕێ بۆخۆم لەگەڵ دێوەكە پێك دێم
!

ـ نەفەرێك گوێ بۆ
CDیەكی بەتاڵ رادەگرێ و دەست دەكا بە گریان ، دەڵێن: باشە بۆ دەگری؟ دەڵێ ئاخر خەمی گۆرانی بێژەكەیمە، فەقیرە لاڵ بووە!

ـ
نەفەرێك دەكەوێتە چاڵێكەوە و یەك بەخۆی هاوار دەكات: یارمەتیم بكەن، لەرێگای خوا یارمەتیم بكەن! نەفەرێكیش كە بەوێدا تێپەڕ دەبێ دەچێتە سەر چاڵەكە و ملی شۆڕ دەكاتەوە و دەڵێ: باشە كوڕی باش، ئاخر ئەوێ جێی سواڵ كردنە؟!

ـ نەفەری یەكەم: ئەگەر جوان سەرنج بدەی چاوەكانم قسەت لەگەڵ دەكەن! نەفەری دووهەم: باشە بەڵام ئەوەندە چاو مەترووكێنە با دەنگت جوان بێ
!

ـ
نەفەرێك دەڵێ: زمانی ئینگلیزی و كوردی زۆر لەیەك دەچن! پێی دەڵێن : باشە چۆن؟ دەڵێ: ئینگلیزییەكان بە یەك دەڵێن وان، كوردیش بە دوو دەڵێ دوان، یانی دوو دانە وان!

ـ نەفەری یەكەم: ئەگەر فشە فش ناكەی و بەڕاست لە چین بووی، ناوی یەكێك لە كۆڵانەكانی چینم پێ بڵێ
!
نەفەری دووهەم بڕێك بیر دەكاتەوە و دەڵێ: كۆڵانی برۆسڵی
!


behnam5555 03-20-2012 12:20 PM


ـ نەفەرێك كە لە زانكۆ پزیشكیی ئاژەڵانی دەخوێند، لێیان پرسی: لە چ بەشێك دەخوێنی؟ ئەویش بۆ ئەوەی بەشەكەی خۆی بەپۆزبكات دەڵێ: ئاژەڵۆلۆژی بەشی كەروگانیكی.

ـ م ێروولەیەكی كوڕ تووشی خەمۆكی دەبێت، دایكی دەیبات بۆلای پزیشكی دەروونی، دوكتوور لێی دەپرسێ: چییە كوڕم چیتە بۆ تووشی ئەم دەردە بووی؟ مێروولەكە دەڵێ: دوكتوور ئاشقی یەكێك بووم كە چوومە پێشێ بینیم تڵتە چایە ( پڵتە یە چایە)!!!

ـ بە كەس
ێك دەڵێن رەستەیەكی فەلسەفیمان بۆ بڵێ، ئەویش دەڵێ: گەمژە ترین كەس ئەو كەسەیە كە باوەڕی سەتا سەتی بە شتێك هەبێ! دەڵێن: خۆت باوەڕت بەم قسەیەت هەیە؟ دەڵێ: سەتا سەت!

ـ
دوكتوورێكی بەناوبانگ دەچێ بۆ سەفەر، لەسەر دەگای ماڵەكەی دەنووسێ: تكایە من لەماڵەوە نیم! دوای گەڕانەوەی سەیر دەكات لەسەر دەگەی ماڵەكەی لە كاغەزێك نوسراوە:" سپاس بۆ رێنوێنیت دوكتوورگیان كۆمەڵێك دز"

ـ یەك
ێك پارچە سەهۆڵێكی روو بەخۆر راگرتبوو و سەیری دەكرد، وتیان ئەوە چی دەكەی؟ وتی دەمهەوێ كونەكەی ببینمەوە بزانم لە كوێوە دڵۆپە دەكات؟!

ـ
نەفەرێك كارەبا دەیگرێ، دایكی دێ دەڵێ: كوڕم بەری نەدەی! ئەوە بوو باوكتی گرت!


behnam5555 03-21-2012 06:25 PM


رۆژێك لە پرسەیەك دا نەفەرێك چوكلێتی دەدا بە ئامادەبوان، پیاوێك مستێكی چوكلێت هەڵگرت. نەفەرەكە گوتی: كاكە ئەوە چ دەكەی نەفەرێك مردووە خۆ پاسێك وەرنەگەڕاوە؟!

خاوەن نانەوەخانەكە بە نەفەرێك دەڵێ: ئیتر با كەس لەپشت سەرت رانەوەستێ چوونكە نانی بەر ناكەوێ، نەفەرە گێلەكەش هەركەس دێ دیخاتە پێش خۆی و دەڵێ: ئەگەر لەپشت سەری من راوەستی نانت بەر ناكەوێ .


لە نەفەرێك دەپرسن بۆ هەڵواسینی گڵۆپێك پێویستت بە چەند كەسە؟ دەڵێ: سێ كەس! دەڵێن: باشە بۆ سێ كەس؟ دەڵێ: نەفەرێك دەچێتە سەر پێژەكە بۆ ئەوەی گڵۆپەكە بگرێ و دوو كەسەكەی دیكەش لە خوارەوە پێژەكە بادەدەن
.

دەزانن كاتێك فیلێك دەچێتە سەر دارێك چی روو ئەدات؟ فیلێك لەسەر زەوی كەم دەبێتەوە! ئەی ئەگەر دوو فیل بچنە سەر دارێك چی روو ئەدات؟ فیلێكی دیكە بە دارەكە زیاد دەبێ! بەڵام ئەی ئەگەر سێ فیل بچنە سەر دارێك چی روو ئەدات؟ دارەكە دەشكێ .


كەسی یەكەم: لە چ جێگایەك قەڵەم دەست دەكەوێ؟
كەسی دووهەم: زیاترەكەی لە قەل فرۆشی!

یاریدەدەری فڕۆكەوان: سەیركە! خەڵك لەم سەرەرەوە وەك مێروولە دیارن !فڕۆكەوان: گیانەكەم، ئەوی تۆ دەیبینی هەر مێروولەیە، ئێمە هێشتا نەفڕیوین!


مامۆستا: ئاخرین ددانی مرۆڤ كە سەر وەدەر دەنێ چ ددانێكە؟
قوتابی: ددانی دەسكرد مامۆستا!

گوێرەكەیەك روودەكاتە شێوەكار و دەڵێ: ئایەرۆ خاڵەی شێوەكار بۆ منت وەك گوێرەكە كێشاوەتەوە؟ !


رۆژێك شقارتەیەك سەری خۆی دەخورێنێ ئاگر دەگرێ


دایك: كوڕم ئارام وەرە سێبناغ بخۆ ئاسنی هەیە .ئارام: ئاخر دایە گیان هەر ئێستا ئاوم خواردەوە دەترسم ژەنگ هەڵێنم.


باوك: كوڕم تازە مادم لە دەرسەكانت كەوتووی بەكەس مەڵێ با ئابڕوومان نەچێ
.كوڕ: باشە بابەگیان، بەهەموویانم گوتووە كە بەكەس نەڵێن.

رۆژنامەنووس: بۆچی بەر لە هەر یارییەك دەچی بۆ حەمام؟ یاریزان: بۆئەوەی گۆڵی خاوێن و جوان بكەم!


behnam5555 04-07-2012 06:07 PM

شیعره‌ی حه‌زره‌تی مه‌حوی
 


شیعره‌ی حه‌زره‌تی مه‌حوی

دیارم ده‌یری عیشقه‌ جێ به‌ سوتن بێ له‌وێ ده‌گرم
که‌ من مشتێ چڵ و چێوم به‌چی بم که‌ڵکی کێ ده‌گرم

نه‌گه‌ییه‌ دامه‌نی ده‌ستی دوعا، جا ده‌بمه‌ خاکی ڕێی
ته‌ریقه‌ی گۆشه‌گیری به‌رده‌ده‌م ئه‌م جاره‌ ڕێ ئه‌گرم

که‌ دادی یه‌ئسی خۆمم برده‌ لا، ئه‌م عارفه‌ توند بوو
وتی ئاخر سبه‌ینێ جه‌ژنه‌ خوێنی تۆ له‌ پێ ئه‌گرم

له‌ ڕوو سوری عیباده‌ت لام و ڕوو زه‌ردی خه‌جاڵه‌ت مام
به‌ ناوی سێوی ناوم باغه‌وان و من به‌هێ ئه‌گرم

له‌سه‌ر خۆ چوونه‌ شه‌یدا بوونه‌ قوڕ پێوانه‌ سوتانه‌
هه‌تا مردن محه‌ببه‌ت ئیشی زۆره‌ ڕێزی لێ ئه‌گرم

چ شۆخه‌ ئاگرم تێ به‌ر ده‌دات و پێم ئه‌ڵێ یا شێخ
به‌ خاشاکی ئه‌وت شوعله‌ عه‌سامه‌ ده‌ستی پێ ئه‌گرم

که‌ سینه‌ی ڕێشمی به‌و تیغی نازه‌ ئه‌نجن ئه‌نجن کرد
وتی په‌شمورده‌یه‌ ئه‌م لاله‌ زاره‌ ئاوی تێ ئه‌گرم

له‌ پاداشتی قسه‌ی ساردا هه‌مه‌ ئاهو هه‌ناسه‌ی گه‌رم
که‌سێ شێتانه‌ به‌ردم تێ گرێ من به‌رقی تێ ئه‌گرم

شوکر وشیاره‌ (مه‌حوی) تێ ئه‌گا دونیا خه‌راباته‌
که‌ به‌د مه‌ستی بکا ئه‌هلی خراپه‌ی بۆچی لێ ئه‌گرم



behnam5555 05-29-2012 06:43 PM


روزيك منداليك به دايكى ده ليت دايه زور حه ز ده كه م سوارى كه ر بم دايكيشى ده لى :ده بياوه كه تو زيك ئه و منداله كو ل بكه دلى بى خوشه.

{شیت شدن}

جارێك له كابرایه‌كیان پرسی كوڕه‌كه‌ی یاسر عه‌ره‌فات ناوی چیه؟
ئه‌ویش وڵامی دایه‌وه وتی.... ناوی قاله‌یه‌... وتیان چۆنت زانی؟
وتی چونكه‌ موزیعه‌كه هه‌موكاتێ ئه‌‌ڵێ قال یاسر عرفات............


behnam5555 06-10-2012 12:50 PM

چه ندنوکته...
 

چه ندنوکته...

{شیت شدن} ژنیكی چەنەباز بەمێردەكەی دەڵێت : ناوی سێ‌ حەیواناتی وەحشیم پێ‌ بڵێ‌ كەبە پیتی (خ) دەست یێ‌ بكات
ئەویش ئەڵێت : خۆت – خوشكەكەت – خەسوم

{شیت شدن} کابرایه‌ک ژنه‌که‌ی نه‌خۆشه‌ و به‌دیاریه‌وه‌یه‌تی.. ژنه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێ: پیاوه‌که‌، ئه‌گه‌ر بمرم تۆ چی ئه‌که‌ی؟
ئه‌ویش خێرا ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر تۆ بمریت، من شێت ئه‌بم!
ئینجا ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: ئه‌ی ژن ناهێنیته‌وه‌؟
کابرا ئه‌ڵێ: وه‌ڵا نازانم، به‌ڵام شێت هه‌رچییه‌ک بکات لێی ناگیرێت….


{شیت شدن} كابرایه‌ك له‌سه‌ره‌مه‌رگایه‌ و له‌سه‌ر جێگا که‌وتووه‌..
ژنه‌كه‌شی له‌ مه‌تبه‌خه‌که‌یا خه‌ریکی ناوساجی سورکردنه‌وه‌یه‌..
بۆنه‌که‌ی ئه‌گاته‌ لای پیاوه‌كه‌..
له‌ دڵی خۆیا ئه‌ڵێ هه‌ر ئه‌بێ بۆ ئه‌خیرجار تامی بکه‌م..
به‌هه‌زار شه‌ڕه‌شه‌ق خۆی ئه‌گه‌ێنێته‌ مه‌تبه‌خ و ئه‌یه‌وێت ناوساجییه‌ک هه‌ڵبگرێ..
ژنه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێ:
ده‌ستی بۆ نه‌به‌یت ها، بۆ ڕۆژی ته‌عزێکه‌تم داناوه‌


{شیت شدن}ڕۆژێك پیاوێک منداڵه‌که‌ی ده‌نێرێت بۆ بازاڕ ده‌ڵێت5 کیلۆ سێوم بۆ بێنه‌ به‌ڵام مه‌عمه‌له‌ له‌گه‌ڵ دوکان داره‌که‌دا بکه و ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌رچی وت تۆ نیوه‌ی بڵێ‌ ده‌چێت ده‌ڵێت کاکه‌ 5 کیلۆ سێوم به‌رێ کابراکه‌ش ده‌ڵێت به‌ 80 دیناره بیر ده‌کاته‌وه‌ ده‌ڵێت باوکم وتی مه‌عمه‌له‌ بکه‌ ده‌ڵێت به‌ 40 نابێ دوکانداره‌که ده‌ڵێت‌ نا قه‌ینا به‌ 60 بیبه‌ . منداڵه‌که‌ ده‌ڵێت ئه‌ی به‌ 30 نابێت .دوکانداره‌که‌ ده‌ڵێت نا به‌ 40 بیبه‌ . منداڵه‌که‌ ده‌ڵێت به‌ 20 نابێت .دوکانداره‌که‌ ده‌ڵێت کوره‌ لاچۆ با 2 شه‌قت لێنه‌ده‌م .منداڵه‌که‌ ده‌ڵێت ئه‌ی 1 شه‌ق نابێت.


behnam5555 06-13-2012 03:09 PM


behnam5555 06-15-2012 12:47 PM


کورێك له‌ ده‌زگیرانه‌که‌ی پرسی تا ئێستا هیچ که‌سی دیکه‌ت خۆش ویستوه‌؟
کچه‌که‌ بێده‌نگ بوو...
کور: چیه‌ ده‌لێی عاجز بووی؟؟؟
کچه‌که :‌ نه‌وه‌ڵا ده‌یان ژمێرم...

:53:

ڕۆژیك قەزافی........ لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ گەورە پیاوان و سەركردە سەربازیەكانیدا كە لەسەر قسەكانی ئەمریكا كة پيَشتر وتبويان ئةبيَت لةسةر كار لاچيت كۆ ببونەوە.. توڕە ئەبێت و ئەڵێت ئەمریكا دڵ بەوە خۆش نەكات كە توانیوبەتی بگاتە سەر مانگ ئێمە ئەتوانین بچینە سەر خۆر...یەكێك لە پاسەوانە تایبەتیەكانی بە قەزافی ئەڵێت گەورەم ئەگەر بچینە سەر خۆر ئەسوتێین..لە وەڵامدا قەزافی ڕووی تێ‌ ئەكات و بە توڕەبوونێكی زۆرەوە ئەڵێت گەوجە ئێمە بۆ ئەوەی نەسوتێین بە شەو ئەچین

:53:

کابرایه‌ک چو بۆ ته‌عزێییه‌ک.. وتی ئه‌رێ خوا لێخۆش بو ئیشی چی بوو؟ وتیان قه‌بر هه‌ڵکه‌ن.. وتی ئایییی، ڕه‌حمه‌ت له‌ پێشینان، وه‌ڵاهی ڕاستیان وتوه.. ئه‌وه‌ی چاڵ بۆ که‌سێک هه‌ڵکه‌نێت خۆی تێ ئه‌که‌وێت..

:53:


كچێك له‌ قوتابخانه‌ دوا ده‌كه‌وێت‌.. مامۆستاكه‌ی لێی ده‌پرسێ كچم بۆ دواكه‌وتی:
كچه‌كه‌ ده‌ڵێ : مامۆستا كوڕیك به‌دوام كه‌وتبوو..
مامۆستا ده‌ڵی: گچم ئه‌گه‌ر كوڕێك دوات بكه‌وی ده‌بوایه‌ خێراتر بگه‌ی
كچه‌كه‌ ده‌ڵی : مامۆستا ئاخر كوڕه‌كه‌ زۆر له‌سه‌ره‌خۆ ده‌ڕۆیی...

behnam5555 06-15-2012 12:51 PM



جارێک ژنێک دووگیان ئەبێت و دوانەش ئەبێت پیاوەکەی ئەڵێت ئەبێ حەپی ئاقڵی بخۆیت
بۆی مناڵەکانمان بەرێزوئاقڵ دەرچن ژنەکەش بەقسەی ئەکات و بەردەوام ئەو حەپە
ئەخوات ،، مودەی ٩ مانگەکە تەواو ئەبێت ژنەکە مناڵەکەی نابێت ئەبێت بە ١٠ مانگ
هەرنایبێت ناچار ئەچن بۆلای دکتۆر ،، دکتۆر سۆنەری بۆ ئەکات سەیر ئەکات مناڵەکان
ئەوەنە بەرێزن ئەو بە ئەم ئەڵێ ئەبێ تۆ پێشکەویت ئەمێش ئەڵێ بەخواتۆ برا گەورەیت
ئەبێ تۆ پێشکەویت

{پپوله}

مەلایەک دەس لە سایەق تەکسیەک ڕائەگرێت و سەر ئەکەوێت، تۆزێک ئەڕوات و ئەڵیت : کوڕم زەمانی پێغەمبەر ڕادویۆ هەبووە؟ ئەویش ئەڵێت نەخێر مەلاش ئەڵێت دە بیکوژێنەوە، دوای تۆزێک ئەڵێت کوڕم زەمانی پێغەمبەر زه فت هەبوو ئەویش ئەڵێت نەخێر مەلاش ئەڵێت دە بیکوژێنەوە، سایەق تەکسیەکە تۆزێک توڕە ئەبێت ئەڵێت مەلا زەمانی پێغەمبەر تەکسی هەبوو؟ مەلاش ئەڵێت نەخێر، ئەویش ئەڵێ دە دابەزە و بەدوای یەکێک لە قافڵەکانی قوڕەیشا بگەڕێ بابتگەیەنێت.



behnam5555 06-17-2012 08:42 PM

ئاکامی‌پیری (شیعری ته‌نز )
 


ئاکامی‌پیری (شیعری ته‌نز )


كە‌ گوێم‌ سە‌نگین‌ بووە،جێی‌ شوكرە‌ خوایە
قسە‌ی ‌قۆڕ و درۆم ‌پێ ‌بیستبایە‌؟


كە‌ چاو ‌كە‌م‌حوكمە‌ با ‌كوێر و نە‌بین‌ بێ
نەما ‌ئە‌و جوانییە‌ی دە‌ با‌ ببوایە


كە ‌دە‌ست ‌لە‌رزۆك ‌بووە‌ و گە‌رمی‌ نە‌ماوە
خۆ ‌چۆپی ‌ناكێشم ‌، ناكە‌م ‌سە‌ما‌یە


ئە‌گە‌ر پێم ‌هاوڕێییم ‌ناكا ، جە‌هە‌نم
خۆ گۆچانم ‌دە‌كا ‌هەر ‌ئیشی‌ پایە


ددان‌ گشت ‌هەڵوە‌ری، چش‌! ‌با نە‌مێنێ
كە خواردنم هەرسیغارە‌ یا‌ كوو‌ چایە


سە‌رم‌ وە‌ك‌ كا‌ سپی ‌كرد‌ من‌ لە ‌سە‌ف‌دا
وە‌رینی ‌تووكی ‌تە‌پڵی ‌سە‌ر لە‌ لایە


كە‌پۆم ‌هەر ‌فڵقە ‌فڵقی ‌دێ ‌هەمیشە
دە‌ڵێی ‌چۆمە ‌و مۆتۆڕپۆمپی ‌تێدایە


زمان ‌ئامانە ‌خۆ نابێ ‌قسە‌ بكە‌ی
هە‌رچی‌فە‌رموون‌ دە‌بێ‌ هەر‌بێژی‌وایە


بۆزۆر ‌شوێنت ‌دە‌بە‌ن، پێت‌ خۆش ‌نییە ‌بچی
دە‌بێ‌ بچی‌ و بڵێی ‌زۆر‌ با‌سە‌فایە


لە‌زۆركە‌س جوان‌ نییە‌ تاریفی‌ لێ‌ كە‌ی
بڵێی ‌جوان ‌هەر ‌ئە‌وە ، فە‌ڕە‌ح ‌لوقایە


بە‌گشت‌ دێن‌غە‌یبە‌تی‌ یە‌كتر‌دە‌كە‌ن‌ بۆت
هە تا ڕۆشن لە‌ ماڵت ‌بێ‌ چرایە


لە‌بۆوە‌ی كنگرێ‌ خۆن‌ لە‌نگە‌ر ئە‌گرن
دە‌ڵێن‌ زور‌ خۆشە‌ ماڵت، ماڵی‌شایە


لە‌ پاشان‌ پێت‌ ئە‌ڵێن‌ عە‌جە‌ب‌ كە‌رێكە
بڵێ ‌بۆنانی ‌خۆت ‌ئە‌كە‌ی ‌بە ‌زایە


بە‌ زیندوویی‌ دە‌كە‌ن كە‌وڵت‌ لە‌ پاشان
دە‌ڵێن ‌خاس ‌پیاوێ‌ بوو ‌بریا ‌بمایە


سە‌ید‌ یاسین‌ قوڕە‌یشی

behnam5555 06-20-2012 02:11 PM


:24:
جارێک که‌ریک به‌لای 3 سه‌رخۆشدا ڕابوورد، سه‌رخۆشه‌کان داوایان لێ کرد که‌ پێکێکیان له‌گه‌ل بخواته‌وه‌
که‌ره‌که‌ش وتی ، ئیوه‌ خواردوتانته‌وه‌ تا وه‌ک منتان لێبێت، ئه‌ی که‌من خواردمه‌وه‌ وه‌ک کێم لێبێت.....

:24:

ژنیكی چەنەباز بەمێردەكەی دەڵێت : ناوی سێ‌ حەیواناتی وەحشیم پێ‌ بڵێ‌ كەبە پیتی (خ) دەست یێ‌ بكات

ئەویش ئەڵێت : خۆت - خوشكەكەت - خەسوم

:24:

کابرایه‌ک ژنه‌که‌ی نه‌خۆشه‌ و به‌دیاریه‌وه‌یه‌تی.. ژنه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێ: پیاوه‌که‌، ئه‌گه‌ر بمرم تۆ چی ئه‌که‌ی؟
ئه‌ویش خێرا ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر تۆ بمریت، من شێت ئه‌بم!
ئینجا ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: ئه‌ی ژن ناهێنیته‌وه‌؟
کابرا ئه‌ڵێ: وه‌ڵا نازانم، به‌ڵام شێت هه‌رچییه‌ک بکات لێی ناگیرێت....

:24:

كابرایه‌ك له‌سه‌ره‌مه‌رگایه‌ و له‌سه‌ر جێگا که‌وتووه‌..
ژنه‌كه‌شی له‌ مه‌تبه‌خه‌که‌یا خه‌ریکی ناوساجی سورکردنه‌وه‌یه‌..
بۆنه‌که‌ی ئه‌گاته‌ لای پیاوه‌كه‌..
له‌ دڵی خۆیا ئه‌ڵێ هه‌ر ئه‌بێ بۆ ئه‌خیرجار تامی بکه‌م..
به‌هه‌زار شه‌ڕه‌شه‌ق خۆی ئه‌گه‌ێنێته‌ مه‌تبه‌خ و ئه‌یه‌وێت ناوساجییه‌ک هه‌ڵبگرێ..
ژنه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێ:
ده‌ستی بۆ نه‌به‌یت ها، بۆ ڕۆژی ته‌عزێکه‌تم داناوه‌

:24:

کابرایةک لة سةربانێک ئةکةوێتة خوارةوة. لةگةڵ کةوتنی بة زةویدا خةڵک لێی کۆ ئةبنةوة و لێی ئةپرسن:"ئةوة چی بوو برا؟" ئةویش ئةڵێ:"وةڵڵا نازانم، منیش ئێستا هاتم


علي. 06-20-2012 03:40 PM

سلام آقا بهنام گل دست مريزاد از مطالب بسيار زيبا و همچنين از معرفي مشاهير.
اي كاش ميتونستي ترجمه فارسي مطالبتون رو هم مينوشتي كه مورد استفاده كاربران فارسي زبان قرار ميگرفت . البته من خيلي از مطالب شمارو متوجه شدم
ولي چون لهجه كرمانشاهي نبود يه كمي برام سخت بود ولي عالي بود بخاطر اينكه اين باعث شد مقداري بيشتر به لهجه شيرين سنندجي آشنا بشم . بسيار ممنونم

behnam5555 06-22-2012 04:35 PM

علی آقای گل سلام
 
علی آقای گل سلام

ازاینکه موضوعات بخش کردی مورد توجه شما قرار گرفته
بسیار خوشحالم ؛ اما اینکه فرمودین ترجمه بشه به فارسی
باید بگم غیره ممکنه بخاطر اینکه این بخش مخصوص کرد زبانان است
وصرفاً برای اوناست ؛ترجمه موضوعات خیلی سخت وزمان میبره
( غیر از ترجمه شعر کردی به فارسی ) که اونم موجوده میتونین
استفاده کنید.
فرموده بودین لهجه سنندجی ؛ باید عرض کنم درسته توی بخش کردی
سنندجی هم هست اما همش لهجه سنندجی نیست وبیشترش هم
به زبان سورانی توی بخش کردی میتوان مطالعه کرد.
اگر یه کم بیشتر سعی کنید میتونید به آسانی مطالب را بخونید
وامید دارم در آینده نزدیک خودتون موضوعات مورد نظرتون را به فارسی
ترجمه کنید.
موفق باشید دوست گرامی:53::53::53::53:

behnam5555 06-25-2012 07:50 AM

بة بياويك ئةلين فيربوي بليي بةلي ؟
ئةلي : ئا
:24:

مامۆستایه‌ك پرسیار له قوتابیه‌ك ئه‌كات ئه‌لێت
(مه جید)م بۆ بخه‌ره‌ ڕسته‌و
قوتابیش ئه‌ڵێ
من وعه‌میدو علی چوین بوسینه‌ما
ماموستاش ئه‌ڵێ ئه‌ی (مه جید)
قوتابی ئه‌ڵێ زۆرمان پێوت به‌ڵام نه‌هات له‌گه‌ڵمان
:24:

جارێک که‌ریک به‌لای 3 سه‌رخۆشدا ڕابوورد، سه‌رخۆشه‌کان داوایان لێ کرد که‌ پێکێکیان له‌گه‌ل بخواته‌وه‌
که‌ره‌که‌ش وتی ، ئیوه‌ خواردوتانته‌وه‌ تا وه‌ک منتان لێبێت، ئه‌ی که‌من خواردمه‌وه‌ وه‌ک کێم لێبێت.....
:24:

کابرایه‌ک ژنه‌که‌ی نه‌خۆشه‌ و به‌دیاریه‌وه‌یه‌تی.. ژنه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێ: پیاوه‌که‌، ئه‌گه‌ر بمرم تۆ چی ئه‌که‌ی؟
ئه‌ویش خێرا ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر تۆ بمریت، من شێت ئه‌بم!
ئینجا ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: ئه‌ی ژن ناهێنیته‌وه‌؟
کابرا ئه‌ڵێ: وه‌ڵا نازانم، به‌ڵام شێت هه‌رچییه‌ک بکات لێی ناگیرێت....
:24:

كابرایه‌ك له‌سه‌ره‌مه‌رگایه‌ و له‌سه‌ر جێگا که‌وتووه‌..
ژنه‌كه‌شی له‌ مه‌تبه‌خه‌که‌یا خه‌ریکی ناوساجی سورکردنه‌وه‌یه‌..
بۆنه‌که‌ی ئه‌گاته‌ لای پیاوه‌كه‌..
له‌ دڵی خۆیا ئه‌ڵێ هه‌ر ئه‌بێ بۆ ئه‌خیرجار تامی بکه‌م..
به‌هه‌زار شه‌ڕه‌شه‌ق خۆی ئه‌گه‌ێنێته‌ مه‌تبه‌خ و ئه‌یه‌وێت ناوساجییه‌ک هه‌ڵبگرێ..
ژنه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێ:
ده‌ستی بۆ نه‌به‌یت ها، بۆ ڕۆژی ته‌عزێکه‌تم داناوه‌
:24:


کابرایةک لة سةربانێک ئةکةوێتة خوارةوة. لةگةڵ کةوتنی بة زةویدا خةڵک لێی کۆ ئةبنةوة و لێی ئةپرسن:"ئةوة چی بوو برا؟" ئةویش ئةڵێ:"وةڵڵا نازانم، منیش ئێستا هاتم .


behnam5555 07-08-2012 08:13 PM



كابرایه‌ك عه‌ینه‌كی ڕه‌ش ئه‌كاته‌ چاوی،،،له‌ماڵ ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ كوڕه‌كه‌ی ئه‌بینێ زله‌یه‌كی لێئه‌داو ئه‌ڵێت :به‌م شه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ چی ئه‌كه‌ی؟كوڕه‌كه‌ش ئه‌ڵێت باوكه‌ شه‌و نیه‌ ئه‌وه‌ عه‌ینه‌كه‌كه‌ی تۆ وای نیشان ئه‌دات...ئه‌ویش عه‌ینه‌كه‌كه‌ لائه‌بات و زله‌یه‌كی تری لێئه‌دات ئه‌ڵێت: له‌دوێنێ شه‌وه‌وه‌ لێره‌ی...

مرافه

یەكێك زۆر رەزیل و بەخیل دەبێ شەو خەو ئەبینێ‌ پارە ئەكاتە خێر كە لە خەو هەڵسا گوتی : خەیاڵتان خاوە ئەگەر جارێكی تر من بخەوم.

مرافه

دوو برا ژن ده‌هێنن هه‌ردوو بووكه‌كه‌ خوشكن برايه‌كيان به‌ ئه‌وه‌ی تر ده‌ڵێ لێده‌ برا بووينه‌ خزم.

مرافه

قوتابيه‌ک چووه‌ ئيمتيحان هيچي نه‌ئه‌زاني وه‌ره‌قه‌ي هاته‌ پيش نووسي (توکلنا علي الله‌) ماموستاکه‌ش وه لامي دايه‌وه‌ نووسي (سفر في سبيله‌ الله‌).

مرافه

کابرایەک چووە لای پزیشکێک و پێی وت دەمەوێت تەمەنم درێژ بێت بۆیە حەز ئەکەم دەرمانێکم بۆ بنووسیت ؟ دکتۆرەکەش ووتی : باشتر وایە بچیت ژنێک بێنی !! کابراکەش ووتی بۆ دکتۆر گیان؟ دۆکتۆر وتی لەبەر ئەوەی هەر رۆژێکت بە ساڵیک لێ ئەڕوا .



behnam5555 07-08-2012 08:15 PM


کوڕ و کچێک ده‌چنه‌ ژیانی هاوسه‌ریه‌و یه‌وه‌ یه‌ک له‌ یه‌ک شه‌رمن تر کوره‌ بۆئه‌وه‌ی قسه‌کردن بکرێته‌وه‌ ئه‌ڵێ ئه‌رێ باوکت و ئه‌وان ئه‌زانن لێره‌ی کچێ

:24:

به‌ ئه‌حۆلیان ووت بۆچی وا ناشیرینیت؟
ووتی کاتیک منداڵ بووم له‌ خه‌سته‌خانه‌ دایکم له‌ گه‌ڵ که‌سێکی تر لێیگۆڕام

:24:

حه‌پۆل له‌ ناو پاس کچێکی زۆر جوان ده‌بینێ که‌ دێته‌ خوار ره‌قه‌می پاسه‌که‌ ده‌نووسێ

:24:

ئەحۆل لە جەریدە خوێندێوە گوایە لە چین هەموو یەک چرکە جارێک مناڵێک لە دایک ئەبێ.. وتی ئەک بەساقەی خواتان بم.. لای ئێمە ٩ مانگی پێ ئەچێ.. یابانە یابان.
:24:



behnam5555 07-12-2012 08:38 PM

@
ـ حه‌پۆل له‌ داخی مێشووله‌ ته‌ختی خه‌وه‌كه‌ی به‌تۆڕ داده‌پۆشێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مێشووله‌كان تووڕه‌ بكات ئه‌وشه‌وه‌ تا به‌یانی ناخه‌وێ!

@

ـ حه‌پۆل ده‌چێ بۆ دووكانێك ته‌به‌دۆره‌ ده‌كڕێ به‌ دووكاندار ده‌ڵێ: ئه‌رێ خاڵه‌ راسته‌ هه‌رچییه‌ك بخه‌یته‌ ناوی وه‌ك خۆی رایده‌گرێ؟ كابرا ده‌ڵێ: به‌ڵێ! سبه‌ی حه‌پۆل ده‌چێ بۆ ده‌وره‌، مامۆستای كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان ده‌ڵێ: خوله‌ ئه‌و ته‌به‌دۆره‌یه‌ چی تێدایه‌؟ حه‌پۆل ده‌ڵێ: مامۆستا دوو دانه‌ چلووره‌ و سێ په‌رداخ چای گه‌رم!

@

ـحه‌پۆل : زریان ئاگات له‌ پشیله‌كه‌ت بێ ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌ جووكه‌كانی منی خوارد! زریان: ئێ؟! باش بوو وتت، خه‌مم بوو ئه‌مڕۆ نه‌مده‌زانی چی بده‌مێ!

كوڕێكی گه‌نج چوو بۆلای باوكی و ووتی:
باوكه‌ ئه‌مه‌وێت ژن بێنم...
باوكی به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پرسی...كچه‌كه‌ كامه‌یه‌؟
ئه‌ویش ووتی فڵانی دراوسێمان...
باوكه‌كه‌ی ناڕه‌حه‌ت بوو ووتی : نابێت
داوای لێبوردن ئه‌كه‌م كه‌ وا ئه‌ڵێم به‌ڵام ئه‌و كچه‌ له‌ڕاستیدا كچی منه‌و خوشكته‌....
داواشت لێئه‌كه‌م ئه‌م قسه‌یه‌ به‌دایكت مه‌ڵێ بانه‌زانێ،،،
كوڕه‌كه‌ ناوی دووكچی تری ووت به‌ڵام باوكی هه‌مان وه‌ڵامی دایه‌وه‌و داوای كرد به‌ دایكی نه‌ڵێت............
كوڕه‌كه‌ ناچار ڕۆشت بۆلای دایكی و ووتی:
ئه‌مه‌وێت ژن بێنم ،،به‌ڵام ناوی هه‌ركچێك دێنم باوكم ئه‌ڵێت نابێ ئه‌وه‌ خوشكته‌و ،،،به‌دایكیشت مه‌ڵێ،،،،،!!!

دایكیشی خه‌نده‌یه‌كی كردوو ووتی:
بێ تاقه‌ت مه‌به‌ كوڕم ...تۆ ئه‌توانی به‌هه‌ركچێك دڵت بیه‌وێ داوای بكه‌ی چونكه‌ ئه‌و باوكی تۆ نیه‌................!!!!!!!!!!!

@
شێتی یه‌كه‌م: كه‌ی هاتی؟
شێتی دووه‌م: دووسبه‌ی...
شێتی یه‌كه‌م: دوسبه‌ی هێشتا كه‌ نه‌هاتووه‌...!
شێتی دووه‌م: ئه‌زانم كارم هه‌بوو بۆیه‌ زووتر هاتم..


behnam5555 07-23-2012 10:05 AM



كچه‌ پینج ساڵانه‌كه‌، ده‌چێته‌ مه‌تبه‌خ لای دایكی كه‌ خه‌ریكی چێشت لێنانه‌. كه‌ ته‌ماشای ده‌كات، چه‌ند تاڵه‌ قژێكی سپی ده‌بینێت و ده‌پرسێت: دایه‌، بۆ چه‌ند داوێك له‌ قژت سپی بووه‌؟
دایكه‌ وڵامی ده‌داته‌وه‌: هه‌ر جار، كه‌ كچ دایكی خۆی ئه‌زیه‌ت و ئازار بدات و خراپه‌كاری بكات، ئه‌وه‌ له‌ داخان، تاڵه‌‌ قژێكی سه‌ری دایكی سپی ده‌بێت.
كچه‌ ده‌ڵێت: ئاها، تازه‌ زانیم بۆ هه‌موو قژی سه‌ری داپیره‌ سپی بووه‌.


{شیت شدن}{شیت شدن}

كابرا له‌ دیوه‌خان دانیشتبوو، خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ بوو. له‌ نكاو ژنه‌كه‌ی قه‌پاغه‌ مه‌نجه‌ڵێكی كێشا به‌ سه‌ریدا. پیاوه‌كه‌ دووای ئاخ و ئۆفێك، به‌ ژنه‌كه‌ی وت: بۆ وات كرد؟ ژنه‌كه‌ وتی: له‌ گیرفانی قه‌میسه‌كه‌ت، پارچه‌ كاغه‌زێكم بینی له‌ سه‌ری نووسرا بوو (خه‌رامان). كابرا وتی : دوێنێ له‌ بازاڕ پشیله‌یه‌كیان له‌ مه‌زاد ده‌فرۆشت، زۆر جوان و خنجیلانه‌ بوو. منیش له‌ مه‌زاده‌كه‌ به‌شداریم كرد، به‌ڵام نه‌مبرده‌وه‌. ئه‌و كاغه‌زه‌ هی ئه‌و به‌زمه‌یه‌.
ژنه‌كه‌ زۆر داوای لێبووردنی كرد و چه‌ند رۆژێك تێپه‌ڕی.
كابرا له‌ دیوه‌خان دانیشتبوو، خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ بوو. له‌ نكاو ژنه‌كه‌ی مه‌نجه‌ڵێكی به‌ سه‌ری دادا. گرمه‌ی تۆپێكی لێهات، كابرا نزیك بوو، له‌ هۆش خۆی بچێت. له‌ ژنه‌كه‌ی پرسی، باشه‌ بۆ وات كرد؟ ژنه‌كه‌ وتی: پشیله‌كه‌ت ته‌له‌فۆنی كرد....



behnam5555 07-23-2012 10:08 AM

ئه‌سپی ئاغا

ئەسپى ئاغایان دزى. بۆ هەراو هوریا و هەریەک ئەویترى تاوانبار دەکرد. یەکێک بە مەیتەرى دەگوت خەتاى تۆیە. ئەویتر بە پاسەوانى دەگوت، تۆ خەتابارى چونکە بە باشى ئاگادار نەبوویت. ئاغا بە تووڕەییەوە وتى : بێدەنگ بن هەى گەوجەینە. ئەوها کە ئێوە دەڵێن، تەنیا کەسێک کە لەم ناوە بێتاوانة دزەکەیە.


رێنوێنى بۆ هاوسەرانى بەڕێز: (تەنیا بۆ خۆشى)

ئەگەر جەنابت پیاوى و دەتەوێت خانمەکەت لێت رازى بێت، دەبێت ئەو تایبەتمەندییانەت هەبێت:

عاشق
هاودەم
دۆست
باوک
برا
مامۆستا
بەرپرس
دارتاش
کارەباچى
بۆڕیچى
فیتەر
دکتۆر
پلانڕێژ
دکتۆرى دەروونى
دەروونزان
پسپۆرى پێوەندیی سێکسى
پسپۆرى کاروبارى ئافرەتان
ماساژکارێکى باش
بیسەرێکى باش
بەرنامە دانەرێکى باش
خاوێن
هەست ناسک
وەرزشکار
گەرم
دڵسۆز
بوێر
داهێنەر
بەهێز
دڵنازک
هاودەرد
پشوو درێژ
شیاو
داهاتووبین
جێی متمانە
راستگۆ
شیاوى پشت پێ بەستن
رۆشنبیر
ژیر
گوێڕایەڵ
و
سێکسى
و
و
و
و
و
و
و
و
ئەگەر جەنابت ئافرەتى و دەتەوێت هاوسەرەکەت لێت رازى بێت:

جارجار وازى لێ بێنە با تەنیا بێت و بڕێک داڵغە لێ بدات و خەیاڵپڵاوێک بکات هەر هێندە.
هەڵبەت دەزانم ئێستا دەڵێی ئەوە غەدرە، بەڵام ئێ خۆ پیاویش دەبێت مافێکى هەبێت، داماوە.



behnam5555 07-23-2012 10:14 AM

سه‌رو گێزه‌ر

لە دانیشتنێک، باسى زمانى کوردیم دەکرد و گلەیی ئەوەم هەبوو، کە ئێمە زمانى نووسین و کۆڵان تێکەڵ دەکەین و بەداخەوە ئەمەیان لە کۆنەوە بووە بە نەریتێک و کارێکى باش نییە. هەروەها باسى ئەوەم کرد، کە پێویستە زمانى نووسین وشەى رێزى جوانتر و باشترى هەبێت، تا لە جێگەى ئەو وشە ناشیرینانە دابنێت کە خەڵکى نەخوێندەوار بەکارى دێنن. برادەرێک کە مەبەستێکى گاڵتە ئامێزى هەبوو، رەخنەى گرت و وتى: کاکە کێ دەڵێ باب و باپیرانى ئێمە وشەى جوانیان نەبووە و پرسیارى کرد، ئێ باشە ئەگەر ئەوان لە جیاتى چاو بیانگوتایە گێزەر، ئێمە ئێستا چارەمان چ بوو. وتم هیچ کێشەیەک نەبوو، ئەوکاتە من لە جیاتى ئەوەى بە جەنابت بڵێم بەخێربێی سەر سەرو سەر چاوم، عەرزم دەکردى : بەخێر بێی سەر سەرو سەر گێزەرم.

{جشن پتو}

دۆزینەوەو داهێنانەکانى ئافرەتان و پیاوان : ( تەنیا بۆ خۆشییە)

پیاو وشەى دۆزیەوە و قسەکردنى داهێنا. ئافرەت قسەکردنى دۆزیەوەو واتەوات داهێندرا.

پیاو قومارى دۆزیەوە و کارتەکانى پاریی داهێنا. ئافرەت کارتەکانى یاریی دۆزیەوە و سیحرو جادوو داهێندرا.

پیاوى چاندنى دۆزیەوە و خۆراکى داهێنا.
ئافرەت خۆراکى دۆزیەوە و پارێزى داهێنا.

پیاو دۆستایەتى دۆزیەوە و ئەڤینى داهێنا.
ئافرەت ئەڤینى دۆزیەوە و زەواجى داهێنا.

پیاو بازرگانیی دۆزیەوە و دراوى داهێنا.
ئافرەت دراوى دۆزیەوە و کڕینى داهێنا.

لەم رۆژە بەدوواوە، پیاو بابەتى زۆرى ترى دۆزیەوە و داهێنانى یەکجار زۆرى کرد. بەڵام ئافرەت هەروا خەریکى کڕینە.

behnam5555 07-23-2012 10:16 AM

چێرچیل و ته‌كسی

چێرچیل بە تەکسییەک دەچێتە نووسینگەى بى بى سى. کە دادەبەزێت، بە شۆفێرەکە دەڵێت نیو ساعەت راوەستە، دێمەوە. شۆفێرەکە دەڵێت نە کاکە، من دەبێت بڕۆم بۆ ماڵ، تا لە رادیۆ گوێ لە وتەکانى چێڕچیل بگرم. ئەو قسانە دڵى چێڕچیل خۆش دەکات و لە خۆشییان ١٠ پاوەند دەداتە شۆفێرەکە. کە کابرا چاوى بە دە پاوەندەکە دەکەوێت، دەڵێت : کوڕە چێڕچیل کامە سەگبابە، جەنابت ئەمرکە، تا بەیانى لێرە رادەوەستم....


پشیله‌ و قاپ

ئه‌نتیكه‌فرۆشێك، له‌ گوندێك چووه‌ ماڵی كابرایه‌كی هه‌ژار و پشیله‌یه‌كی بینی، كه‌ له‌ قاپێك ئاو ده‌خواته‌وه‌. كه‌ سه‌یری كرد، زانیی كه‌ قاپه‌كه‌ كۆنه‌ و نرخێكی زۆری هه‌یه‌. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌ هه‌ژاره‌كه‌ نرخی قاپه‌كه‌ نه‌زانێت، پێی وت، ئه‌و پشیله‌یه‌م به‌چه‌ند پێ ده‌فرۆشی؟ هه‌ژاره‌ گوندییه‌ كه‌ وتی، به‌چه‌ند ده‌كرێ؟ ئه‌نتیكه‌ فرۆشه‌كه‌ وتی: به‌ دینارێك. گوندییه‌كه‌ وتی پیرۆزت بێت و پشیله‌كه‌ی گرت و دایه‌ ده‌ستی.
پاشان ئه‌نتیكه‌فرۆشه‌كه‌ وتی: مامه‌ گیان، ره‌نگه‌ له‌ رێگا پشیله‌كه‌ تینووی بێت، كه‌ واته‌ ئه‌م قاپه‌شم پێ بفرۆشه‌، تا ئاوی پێ بخواته‌وه‌.
گوندییه‌كه‌ وتی: من تا ئێستا به‌م قاپه‌، 10 پشیله‌م فرۆشتووه‌، قاپه‌كه‌ بۆ فرۆشتن نییه‌.

behnam5555 07-23-2012 10:19 AM



فاڵی ته‌مه‌نی ئافره‌تان، به‌ پێوه‌ری جوگرافی

لە تەمەنى ١٨ تا ٢٠ ساڵى : وەکوو ئافریقا یا ئۆستوڕالیان کە هێشتا هەمووى نەدۆزراوەتەوە. هێشتا گەلێ جوانیی تێدایە، کە نەبینراوە.

  • لە تەمەنى ٢٠ تا ٣٠ ساڵى : وەکوو ئامریکا یا ژاپۆن کە بە تەواوى دۆزراونەتەوە. زۆر پەرەیان سەندووە، بیر لە ئابووریی پێشکەوتوو دەکەنەوەو ئامادەى بازرگانین، بە تایبەت بازرگانى بە ئۆتۆمۆبیل و پارەى کاش .

  • لە تەمەنى ٣٠ تا ٣٥ ساڵى : وەکوو هیندستان یا ئیسپانیا کە گەلێ گەرم، ئاسوودە و ئارامن و لە جوانیی خۆیان بە خەبەرن.

  • لە تەمەنى ٣٥ تا ٤٠ ساڵى : وەکوو فەڕانسا یا ئەرژەنتین کە هەرچەندە بەهۆى شەڕەوە نیوەوێران بووینە، بەلام هێشتا شوێنى زۆریان بۆ بینین هەیە.

  • لە تەمەنى ٤٠ تا ٥٠ ساڵى : وەکوو یووگوسلاڤیا یا عێراق کە هێشتاگیرۆدەى هەڵەکانى پێشوویانن و پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوەى تەواو هەیە.

  • لە تەمەنى ٥٠ تا ٦٠ ساڵى : وەکوو رووسیا یا کەنەدا کە گەلێ بەرفراوان و ئارامن و سنوورەکانیان بەبێ پاسەوانە، بەڵام سەرماى لە رادەبەدەر، خەڵکیان لێ دوور دەخاتەوە.

  • لە تەمەنى ٦٠ تا ٧٠ ساڵى : وەکوو بریتانیا یا مەنگۆلیا رابردوویەکى درەوشاوەیان هەیە، بەبێ ئاییندە.

  • دوواى ٧٠ ساڵى : وەکوو ئەلبانیا یا ئەفغانستان کە هەموو خەڵک دەزانێت لە کوێن، بەڵام هیچ کەسێک توخوونیان ناکەوێت.

(ئەم بابەتەم تەنیا بۆ پێکەنین نووسیوە و سوودم لە سەرچاوەى فارسیش وەگرتووە)



behnam5555 07-23-2012 10:24 AM



ئه‌رێ بۆ وایه‌؟!

کە تەنگاو بى، یەکێک لە ئاودەستە!
• کە ژمارەى هەڵە لێبدەى، هەرگیز ژمارەکە مەشغوول نییە!
• کە هەردوو دەستت باش پیس بوو، ئەوجا سەرى لووتت دەخورێت!
• کە لە حەمام بەباشى تەڕ بووى، ئەوجا موبایلەکە زەنگ لێدەدا!
• کە لەگەڵ یەکێکى و ناتەوێ کەس بت بینێت، ناسیاوەکى نزیک، دەیەوێ پرسیارى حاڵت بکات!
• کە باوکە گیان، شەو خەوى دێت، منداڵەکان، بە تۆپزیش نانوون!
• کە مانگ نزیک کۆتایی دەبێت، مەسرەفی ماڵیش زیاتر دەبێت!
• کە کارەبا دەپچڕێت، موەلیدەى گەڕەکیش کار ناکات!
• کە دەچیە رێستۆرانێک، نان بخۆى، پەنجا برادەرت دێنە وێ!

شیکردنه‌وه‌ى هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ى پڕ مانا

کۆنفڕانس:
گێژبوونى که‌سێک، جارانى ژماره‌ى هه‌موو ئاماده‌بووان.


ژوورى کۆنفڕانس:
بریتییه‌ له‌ شوێنێک که‌ هه‌موو تێیدا قسه‌ ده‌که‌ن, که‌س گوێ له‌ که‌س ناگرێت و له‌ کۆتایی هه‌موو دژى یه‌کترین.


رێککه‌وتن:
بریتییه‌ له‌ هونه‌رى دابه‌شکردنى کێکێک، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌ریه‌ک له‌ لایه‌نه‌کان له‌و بڕوایه‌ دابن که‌ به‌شه‌ زۆره‌که‌ به‌ر ئه‌و که‌وتووه‌.


کیتابى کلاسیک:
کیتابێکه‌ که‌ هه‌موو خه‌ڵک رێزى لێ ده‌گرن، به‌ڵام که‌س نایخوێنێته‌وه‌.


جگه‌ره‌:
بریتیه‌ له‌ پارچه‌ کاغه‌زێک، که‌ به‌ ده‌ورى بڕه‌ نیکۆتینێک لوول دراوه‌و سه‌رێکى ئاگره‌و سه‌ره‌که‌یترى مەرگ.


بزه‌:
بریتییه‌ له‌ خوارییه‌ک، که‌ ده‌توانێت زۆر له‌ خوارییه‌کان راست کاته‌وه‌.


نووسینگه‌ى کارى به‌رپرس:
شوێنێکه‌ بۆ حه‌سانه‌وه‌ى ناوبراو له‌و ماندووبوونه‌ى له‌ ماڵه‌وه‌ تووشى هاتووه‌.


به‌رپرس:
که‌سێکه‌ که‌ زوو دێت ئه‌و کاته‌ى تۆ دره‌نگ دێى، نایێت ئه‌و کاته‌ى که‌ تۆ زوو دێی.


باوێشکه‌:
ته‌نیا به‌و کاته‌ ده‌ڵێن که‌ هه‌ندێ له‌ کارمه‌ندان له‌ هه‌مبه‌ر به‌رپرسه‌که‌یان و هه‌ندێ پیاویش له‌ هه‌مبه‌ر هاوسه‌ره‌کانیان، زاریان ده‌که‌نه‌وه‌.


...هتد:
بریتییه‌ له‌ هێمایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکیتر بڕوا بکه‌ن، که‌ تۆ له‌و شتانه‌ى که‌ باست کردووه‌، زیاتر ده‌زانیت.


لێژنه‌:
ژماره‌ که‌سێکن که‌ ناتوانن کارێک به‌ ته‌نیایی ئه‌نجام بده‌ن و کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ به‌ چه‌ند که‌سێک پێکه‌وه‌، هیچ کارێک جێبه‌جێ ناکرێت.


ته‌جروبه‌(ئه‌زموون):
ناوێکه‌ خه‌ڵک له‌سه‌ر شکسته‌کانیان داده‌نێن.


ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌تۆمى:
رووداوێکه‌ له‌ پێناو کۆتایی هێنان به‌ هه‌موو رووداوه‌کان.

ره‌شبین:
به‌ که‌سێک ده‌ڵێن که‌ له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى بڵێت جوان به‌ (ج) ده‌ست پێده‌کات، ده‌ڵێت: (ج) دووا پیتى (ره‌نج)ه‌.


خۆشبین:
به‌ که‌سێک ده‌ڵێن که‌ ئه‌گه‌ر له‌ تاوه‌رێک به‌ربێته‌وه‌، له‌ نیوه‌ى رێ هاوار ده‌کات: شوکر بریندار نه‌بوومه‌.

چکووس(خه‌سیس):
به‌ که‌سێک ده‌ڵێن که‌ به‌ هه‌ژارى ده‌ژیێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندى بمرێت.


تاوانبار:
که‌سێکه‌ که‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکێکى زۆر هیچ جیاوازییه‌کى نییه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت، که‌ هه‌ندێک له‌و(خه‌ڵکه‌ زۆره‌) ئه‌ویان گرتووه‌.

ده‌رفه‌تخواز:

به‌ که‌سێک ده‌ڵێن که‌ ئه‌گه‌ر به‌ هۆکارى رووداوى ئۆتۆمۆبیل، بکه‌وێته‌ ناو رووبارێکه‌وه‌، یه‌کسه‌ر حه‌مامێک ده‌کات.

fatemiii 07-17-2013 11:51 AM

نامه یه ك بو كوری داهاتوم..
شه یتان به
پی بکه نه
بروسجن
جگاره بکیشه...
به س خوت بوکجان سوک مه که
دوای له فه یسبوک شتت له سه ر ئہ نوسن
هههههه

-----------------------

جارێکیان کچێک بانگی کوڕێک ده‌کات و ده‌ڵێ وه‌ره‌ ئیشم پێته‌ کوڕه‌که‌ش ده‌چێت بۆ لای کچه‌که‌ پێی ده‌ڵێ وه‌ره‌ بابچینه‌ ژووره‌وه‌ دواتر کچه‌که‌ ده‌ڵی ئێره‌ش باش نییه‌ وه‌ره‌ با بڕۆین بۆ ژوره‌که‌ی خۆم کوڕه‌که‌ش ده‌ڵێ ئاخر چۆن ده‌بێ ؟کچه‌که‌ ده‌ڵی بوه‌سته‌ با ده‌رگاکه‌ ده‌خه‌م و گڵۆپه‌کان بکوژێنمه‌وه‌و پێکه‌وه‌ بچینه‌ ناو جێگاکه‌ وه‌ڵا کوڕه‌که‌ش ده‌ڵێ به‌خوا نایه‌م عه‌یبه‌ چۆن شتی وا ده‌بێ وه‌ڵا هه‌ر چۆنێک بێ کوڕه‌که‌ ده‌چێ کچه‌که‌ش له‌ناو جێگاکه‌ به‌کوڕه‌که‌ ده‌ڵێ ئه‌ها سه‌عاته‌که‌م فسفۆڕه ‪
.

--------------------------

به‌دوای دڵـێکی جـوانـدا بـگـه‌ڕێ نـه‌ك ڕوخـسارێـكـی جـــــــــــــــــــوان
چـونـکـه‌ ئـه‌وه‌ی جـوان بـێـت هـه‌مـیشـه‌ بـه‌ بـاشـی نـامـێـنـێـتــــــه‌وه‌
بـه‌ڵام ئـه‌وه‌ی بـاش بـێـت هـه‌مـیشـه‌ بـه‌ جـوانـی ده‌مـێـنـێـتـه‌وه‌ .

---------------------------

خۆشترین میوەی دنیاو خواردووە...؟
.
.
.
.
.
.
.

ئەو میوەی لە سەر دیواری ماڵانا بۆی سەر كەوتویت و دزیوتە خۆشترین میوە یە لە هەموو دنیا یا.

یاد بە خێر منــــــــــــــــــــاڵــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ی


اکنون ساعت 02:14 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)