![]() |
هه لبه ستيك بو دلي پاكت
|
بۆ مه‌رگت (دوعا)
|
له تاو‌و ئێشی تۆدا
له تاو‌و ئێشی تۆدا |
یادى له دایك بوونت وه‌ك مانگ دره‌وشاوه بێت
|
نـــهفـــرهت لـــه‌و ســــاتــهى ...
|
بۆ تۆ و ساڵی نوێ..
|
گیانه‌كه‌م
|
|
ئازیزه‌كه‌م
ئازیزه‌كه‌م : گه‌لێك جار شنه‌بای خۆشه‌ویستیت له هه‌واری بیره‌وه هه‌ڵیكردووه و به تاسه‌وه ده‌ستم داوه‌ته پێنووس و گه‌لێك جار لاپه‌ڕه‌ی سپیم ره‌ش هه‌ڵگێڕاوه ، گه‌لێك جار كاروانی خه‌یاڵم له پێده‌شتی خۆزگهمدا هه‌ڵیداوه ، پاپۆڕی هیوایه‌تم له به‌ستێنی ئهوینتدا باڵی هاویشتووه و تامه‌زرۆ له بواری به رێژه‌وی یاده‌كانم داوه ، تا هه‌ر جاره‌ی باسێك و رازێكی قه‌ت نهبستراوی خۆشه‌ویستی تۆی تێدا ئاشكرا بكه‌م . به‌ڵام تاكوو ئه‌م ساته‌ی تێداژیانم پێنووسه‌كه‌م له وزه‌ی دا نه‌بووه و له باڵای خۆی رانهدیتوه به پاراوی زمانی دڵم و شیاوی تۆ بدوێ . بۆیه ئه‌مجار وه‌ك به‌ڵێنی پێنووسه‌كه‌م وه‌لا ده‌نێم ، لێنووسهكان رادهمووسم ، له ده‌لاقه‌ی فه‌رامۆشیدا رۆیان ده‌نێم و ئیتر وازیان لێ دێنم ، هه‌وڵ ده‌ده‌م ره‌گ و بنچینه‌كانی ئه‌مه‌گناسی چۆن له ده‌روونما سه‌وز ده‌بن ، چۆن له ناخی ئاواتمدا له دایك ده‌بن ئاوها ده‌ریان بڕم و پێشكه‌ش به تۆی ئازیزیان بكه‌م . مه‌ودام بده ئه‌مجار پڕ به سییه‌كانم ده‌نگ هه‌ڵێنم ، مه‌ودام بده با رازی ئه‌وینی تۆ له ده‌م كه‌لی حه‌ز و تاسه‌وه به سه‌ر بنار و پێده‌شتی زمانمدا هه‌ڵدێرم و ئه‌و تاشه له سه‌ر دوندی قه‌ڵای دڵ بترازێنم . مه‌ودام بده به گوێچكه‌ی كپی جیهاندا بچریكێنم و هه‌موو كه‌سێكی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه له‌و رازه بگه‌یه‌نم كه خۆشه‌ویستیت له ته‌مه‌نم درێژتره . با هه‌موو كه‌س بزانێ كه شوێندانه‌ری ئه‌وینت له مه‌ودای مێژوو ، له ناخی ده‌ریا قوڵتره . به‌ڵام ئازیز ! گه‌ر به چاوی سه‌ر و سۆمای بیر وشه‌كانت دیتن و به‌ر دڵت نه‌كه‌وتن كه شیاوی ئه‌وه نین به باڵا به‌ژنی خۆشه‌ویستیت هه‌ڵبڵێن ، سوور بزانه كه وشه‌كان له روویان نایه له رووتدا بدوێن و له ئاست سۆز و ئه‌وینی تۆ دا لێم ده‌چنه بۆسه‌ی شه‌رمه‌وه . |
هۆ دایه گیان … شیرین کافی
هۆ دایه گیان … |
|
ئەستێرە ژن.. |
|
|
خشە خشی نەعلەکانت! ... |
اکنون ساعت 04:42 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)