![]() |
باخــــــه‌وان گـــه‌ر له‌گه‌ڵ گوڵ پێنچ ڕۆژێ، باخــــــه‌وان دوانی ده‌وێ چه‌شنی بولبول، سه‌برو جـــه‌وری دڕكی هیجرانی ده‌وێ ئــــــه‌ی دڵه! هــــــه‌رگیز مه‌ناڵێنه لـــه به‌ندی زولفیدا، ــ گــــه‌ر مه‌لی زیره‌ك ده داوكه‌وت، تاقه‌ت و توانی ده‌وێ شیاوی نازكێشانه بێشك، نێرگزه مــــــه‌ستانه‌که ي ئــــــه‌و دڵه شــه‌یدایه، گــــــــــه‌ر كاكۆڵ گرێدانی ده‌وێ! خــاوه‌نی ئه‌وبسك و كۆڵمه لێی حه‌رام بێ چاوه‌چاو هــــه‌ركه لوولیی سونبول و ڕووی یاسه‌مینانی ده‌وێ بۆ تــه‌ریقه‌ت، پاڵپشتی عیلم و ته‌قوا، كـــافری یه، ــ هه‌یبێ ڕێڕه‌و ســـه‌د هۆنه‌ر، به‌وخوایه ئیمانی ده‌وێ ڕه‌ندی عاله‌مسۆژله‌كوێ و به‌رژه‌وه‌ندخوازی له‌كوێ؟ كـــــــــــــاری مڵك و ماڵه، وا ته‌گبیر و ڕامانی ده‌وێ! ســـــــاقیا! له‌م سووڕی پیاڵه، ساوه‌ساوت تا به‌كه‌ی؟ هه‌ركه نۆره‌ی عاشقان هات، ده‌وره سووڕانی ده‌وێ كێیه (حافز) مـــــــه‌ی به‌بێ ئاوازی ساز نه‌خواته‌وه؟ عـــــــــاشقی بێچاره كوانێ، دابی شـــــــایانی ده‌وێ؟ وەرگێڕانەوە: س. چ. هێرش ••• سه‌رنج| سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که ئاوایه: باغبان گر پنج روزی صحبت گل بایدش بر جفای خار هجران صبر بلبل بایدش |
ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هاره مه‌كه‌ن مه‌نعی عــــــــاشقان، عاشق كــاری دژواره هه‌رچی عیشقی له دڵ بێ، بێ سه‌بر و بێ قــه‌راره دائیم لـــــه به‌ر هیجرانێ، ڕه‌نگ زه‌رد و لێو به‌باره ده عیشقێدا سووتاوم، غه‌مم لـــــــه چوار كه‌ناره له به‌ر ده‌رد و حه‌سڕه‌تان، گریانم دێن هــــــــــه‌زاره گه‌لۆ ده‌ردان ئه‌ز هه‌ڵگرت، ساتێ ناگرم قـــــــه‌رارێ شــــه‌و و ڕۆژێ ناسه‌برێم، له به‌ر غه‌می ده یـارێ دڵی من هێند له جۆشــــه، ئه‌سرینم دێنه خـوارێ مه‌گین به وه‌ی ساكیت بێ، ببیێن ده‌نگی به‌هــــارێ بـــه گوڵانم دێن سه‌بووری، سه‌ربێننه‌ده‌ر له خــارێ مزگێنی بێ لـه یاران، ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هـاره هــاتن ته‌یری ده ڕه‌نگین، جووت به جووت بوون قه‌تاره نیشتن لـــه ده‌م شه‌تاوان، زه‌ینی كه، چه‌ن هه‌زاره ڕه‌نگـاندییان قۆپی و شه‌ت، له هه‌ر گۆشه و كه‌ناره گــــوڵ هاتنه پیكه‌نینێ، یه‌ك یه‌ك به دڵ به زاره هــــــــه‌وری ده ڕه‌ش ده‌هاتن، گرتیان به‌ری ئاسمانێ غـــه‌می له دڵم چه‌ن زۆرن، بابڕۆن ده‌گه‌ڵ زستانێ له گوڕڕه‌ی ده شــــــــه‌ماڵێ، له ڕێژنه‌ی ده بارانێ كــــوێستان مابوون له ته‌مێ هه‌وه‌ڵ مانگی نیسانێ به سروه‌ی ده شــــــه‌و بایه، گوڵ خۆی داوه له سانێ هــــــه‌وری ڕه‌ش هاتنه خرۆش، له دامێنی كۆساران چیا و زۆزان سه‌وزه‌پۆش، ده‌گــه‌ڵ لكی ده داران وه‌نه‌وشه‌م چه‌ن زه‌ریف دین، گــوڵان له ده‌م ڕۆباران به كــه‌سك و سوور ده‌خه‌مڵێن، له سه‌ر جۆ و جۆباران ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هار هــــــــــات، مزگێنی بێ له یاران له كــــوێستانی ده عه‌زیم، هه‌وری ڕه‌ش ده‌خرۆشن به نه‌خشی ده به‌هارێ، گوڵان زه‌ڕبـــــــافته پۆشن هـه‌ر وه‌كوو ئاهووی چینی، سه‌حرا میسكێ ده‌فرۆشن له شـــــادی ده به‌هارێ، چه‌ن له زه‌وق و له جۆشن كێ‌و و ده‌ر و دۆڵ و ده‌شت، پاكی سه‌رمه‌ست و خۆشن زه‌ینی خۆم دا كـوێستانێ، چه‌ندی لێم كرد خه‌یاڵه گوڵ بوون له چوار كه‌نارێ، لێی شین ببوون هه‌ڵاڵه زه‌رد و كـــه‌سك و بنه‌فشه، سوورگوڵ و تافته‌ی ئاڵه له‌به‌ر بۆنی وان گوڵان، یــــــاران ده‌بوون بێ حاڵه بولبول له كوێیه مه‌ست بێ، بكا ئه‌فغـــــان و ناڵه له كوێستانی ده وا ڕه‌ند، دڵی ئـــه‌زه حه‌زینه گوڵبون له ده‌م ڕۆباران، جــــوان ده‌بوون به په‌رژینه با بێن گوڵان ببینن، هه‌ركــــــه‌س دڵی غه‌مگینه ئــــــــه‌و گوڵی ده دونیایه، وه‌فایان بۆ كه‌س نینه خۆشی له بۆ وان كه‌سان، دڵ به دونێ خۆش نینه ئه‌و سوێسنه‌ی ســـــــاوایه، تازه سه‌ری هه‌ڵده‌دا خاشخاشك و گوڵه‌مێلاق، ئـــه‌تڵه‌سی سوور ده‌به‌ردا وه‌نه‌وشه پڕ جغـــــــــاره، سه‌ری له به‌ردێ ده‌دا بۆنی ده‌با بای سه‌با، بولبول بۆی لــــــــه خۆی ده‌دا كـــــــاری دونیایه وه‌یه، هه‌ر تاڵی یه وێت ده‌دا به لرفه‌ی بای شــــه‌ماڵێ، به سۆزی ده شه‌وبایه بۆنی گوڵان ده‌پڕژێن، تێكه‌ڵ بوون له ســــــه‌حرایه گوڵ ده‌ركه‌وتن لــــه خارێ، ده‌ریان كردن گه‌ڵایه ئـــــــه‌و گوڵی جوان و زه‌ریف، بوونه به‌رگی دونیایه یاران مه‌دحی به‌هارێ، هـــــــه‌رگیز له تاریف نایه بــــه‌هار هاته سه‌ر ته‌ختێ، گوڵ پشكووتن به تاوه ته‌رزی گوڵانم زۆرن، چه‌ن تـــه‌رز، سوێسنی ساوه مـــوژده ده‌نه بولبولێ، ئه‌و عاشقی دڵ سووتاوه ئه‌و دونیایه وا ڕه‌نگین، وه‌فای بۆ كــه‌س نه‌ماوه چه‌ن لاو و جــــوانی پیر كرد، بۆخۆی به قیتی ماوه بۆنی گــــوڵان ئه‌ز هه‌ڵگرت، له ده‌م جۆ و سه‌راوان هاتن ته‌یری گه‌رمێنێ، كـه‌وتن له ده‌م شه‌تاوان له هاشه‌ی ده شالوورێ، گڕ به‌ربوونه هـــه‌ناوان فـــرمێسكم دێن به جووته، خوێناوم دێن له چاوان له حه‌سڕه‌تی ده یارێ، ده‌نـاڵم وه‌ك سووتاوان لـــه به‌ر غه‌می ده یارێ، شه‌و و ڕۆژم خه‌و نایه چه‌ن جـوامێر و سوارچاكان، كۆچیان كرد له دونیایه «ئه‌حمه‌د» ئه‌تۆش ڕاده‌بری، یار بۆت ده‌كـه‌ن دوعایه مـــزگێنی بێ له یاران، جێن (جه‌ننه‌تولمه‌ئوایه) ئه‌و به‌هاری به گــوڵزار، بۆ كه‌س ده تاریف نایه شێخ ئه‌حمه‌دی كۆری موكریانی |
غه‌زه‌ل: بیرێکم له ســــــــه‌ر دایه حافزی شیرازی بیرێکم له ســــــــه‌ر دایه که گه‌ر له ده‌ستم به‌ر بێ کارێکی ده‌ست پێده‌که‌م، هه‌رچی غه‌مه به‌سه‌ر بێ تێبپــــــــــــه‌ڕێ ده‌ورانی گـــــــــــــه‌لێ تاڵتر لـه ژه‌هر ڕۆژگاری وه‌ک شـــــــــــه‌کر، دیسان به ژیانم وه‌ر بێ بولبولی ئاشق! ته‌مه‌ن بخوازه کـــــــــــــــه عاقیبه‌ت باغ دێ بڕازێته‌وه، هــــــــــــــه‌م سووره‌گوڵی به‌ر بێ "خۆی سه‌برو زه‌فه‌ر هه‌ردوو له دۆستانی قه‌دیمن" هه‌ر له‌سای سه‌بره که‌وا نۆره‌و ده‌وره‌ی زه‌فه‌ر بێ چاک و خراپ هـــــه‌ردووکیان متی خۆیان ده‌نوێنن تا تۆ کـــامه‌ت به‌دڵ بێ، یاکه چیت به نه‌زه‌ر بێ شوێنی دوانی دژان نییه هــــه‌رگیز خه‌ڵوه‌تی دڵان دێوه‌زمـــــه وه‌ختێ ده‌رچێ، دیاره فریشته ده‌ر بێ له به‌ر ده‌رگـــــــــــای ئه‌ربابی بێ مروه‌تی دنیایه تا چـه‌نده داده‌نیشی، که خواجه له ده‌ر ده‌ر بێ؟ قسه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هـــه‌روه‌ک شه‌وی یه‌ڵدایه گزینگ لـــــه خۆر بخوازه، بڵێ له سوێگه ده‌ر بێ! ســـه‌ری خـه‌فڵه‌تی حافز، له‌و سه‌رایه سه‌یر نییه کێ سه‌ر له‌مه‌یخانه دا له‌گشت شت بێخه‌به‌ربێ! سه‌رنج: سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که ئاوایه: بر سر آنم کــــــــه گر ز دست برآید دست به کاری زنم که غصه سرآید وه‌رگێڕانه‌وه: س. چ هێرش |
غه‌زه‌ل: خه‌یاڵی یار حافزی شیرازی به‌خت، لـــــــــــه زاری یارم هیچ نیشــــانم ناداتێ ده‌وڵه‌ت، هـــــــــه‌واڵی ڕازی زۆر پنهــــــانم ناداتێ به‌خت ده‌که‌م گیانی خۆم، بۆ تاکه ماچێکی لێو هــه‌م ئه‌وه‌م لێ ناستێنی، هــه‌م ئه‌میانم ناداتێ عاقیبه‌ت له سای سه‌بر، شه‌کر دێته‌ده‌ست به‌ڵام زه‌مـــــانه هێند به‌د قه‌وله، قه‌ت زه‌مانم ناداتێ! زولفی لادا بای سه‌با، چه‌رخی چه‌پگه‌ڕچاولێکه هـــێند سپڵه‌یه ده‌رفــــــــــــه‌تی باجووڵانم ناداتێ وا مردم له سوێیان و ئه‌له‌م په‌رده رێگـه‌م نییه یا هــــــه‌یه و خاوه‌نپه‌رده، هیچ نیشانم ناداتێ لــه‌مێژه له‌و قه‌راخه، وه‌ک خولخوله خولده‌خۆم چبکه‌م ده‌وران وه‌ک نوخته، ڕێی نێوانم ناداتێ گــوتم بنووم با به خه‌ون خــــــــه‌یاڵی یار ببینم "حافز" له به‌ر ناڵه ناڵ، هــــه‌ر ئه‌مانم ناداتێ! سه‌رنج: سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که ئاوایه: بخت، از دهان یار نشانم نمی دهد دولت، خبر ز راز نهـــــانم نمی دهد وه‌رگێڕانه‌وه: س. چ. هێرش |
روحمي بكه به حالم ئه ي شوخي كورده واري *كز بلبلان برآمد فرياد بي قراري جه رگم برا به تيرت ئه و كاره كه ي ره وايه؟ *مرهم به دست ومارا مجروح مي گذاری گه رتوله كوري عاشق دابي ده بن هه مووگه ش * چون بر شكوفه بارد باران ن‌و بهاري عه ترت له باغه لي دا يا بوني ميخه كانه؟ *يا مشك در گريبان بنماي تاچه داري؟ گولغونچه كه ي وه كووتون گه رچي هه مووجوانن * تو در ميان گلها ، چون گل ميان خاري مردم به داوي زولف وتيري موژه ي خه ده نگت * ان مي‌كشد به زورم اين مي‌كشد به زاري پرچت كه مه ندي ملمه پيم وايه من كه مردن * دربند خوبرويان خوشتر كه رستگاري به زماني چه و‌ر وشيرن گيان و دلت ستاندم * چون مهر سخت كردم سست آمدي به ياري ماچم نه كرد ليوت داخم گرانه چه بكم ؟ * کاين عمر صرف كردم اندر اميدواري ، قيبله ي دلي من و تو روويي جوانه عابيد * باطل بود كه صورت بر قبله مي نگاري چاره ي غه مي فيدايي ماچي له رووي ياره * درمان درد سعدي با دوست سازگاري فيدايي.. |
حافزی روحی په پووله
حافزی روحی په پووله |
مانای نه وروز
مانای نه وروز ئه ی نه وگولی باخی ژینم مایه ی زه رده وپیکه نینم گشت هیواو ئومیدی ژیانم ئا ز یزه که ی دلو گیا نم وا نه و روزه وسالی تازه پر له شادی بی ئه ندازه به هیمنی خوشه نه وروز نه وه ک حالی به دوئا لوز خوشه ویستی قه وموهوزم لیمی تیک مه ده نه وروزم ************* ئا گا دار به وا رو د ا وه ئه سور یته وه له م نا وه ئه بی بپا ریزی گیا نت پر با یه خه له شو ژ یانت به نا رنجوک و گرم وهور مه یخه رویادم شه روشور ته نیا به ئاوری که م‌و کو به ره وپیری نه وروز برو خوشه ویستی قه وموهوزم لیمی تیک مه ده نه وروزم ************* تودووربه له ته قه مه نی نه که ی به پا ره بیسه نی حه وجارت لی ئه که م سلاو له ده سی نه ده ی ده سوچاو گرمه وته قه ی نا ی نه وروز ئا خر کوی خوشه ته پوتوز مه ی سوتینه ما لو ژیا نم قه زای تو که وی له گیا نم خوشه ویستی قه وموهوزم لیمی تیک مه ده نه وروزم ************** نه وروزانه هیلکه وگو یزه له یه کتر حو ر مه تو ریزه ما لی خا و ین جلی پا که گو را نیه و شیعر ی چا که ته بریکو پیر وز با یی یه موسیقا و خوشی وشایی یه پاک کردنه وه ی ته پوتوزه ئه ما نه ما نا ی نه وروزه خوشه ویستی قه وموهوزم لیمی تیک مه ده نه وروزم ره سولی میرزاپور |
به‌هارانی ئاویه‌ر ڕووگه‌م،ئاویه‌ر،جێ ژوانی پیرۆز هۆی بیره‌وه‌ری دڵه‌ی پر له سۆز دێته‌وه یادم شێوه‌ی ڕه‌نگینت سینه‌ی خه‌مڵیوی به گوڵ نه‌خشینت که‌روێشکه‌ی ڕه‌وتی سه‌وزه‌ی لاپاڵت گه‌ردانه‌ی به گوڵ هۆنراوه‌ی یاڵت پۆل پۆڵ که‌نیشکی شۆخ و لاوی قۆز ئاواز و هۆره‌ی عه‌شق ئه‌چڕن به سۆز وا تێک ئاڵاون گوڵ و گۆنا گوڵ ده‌روونی که‌یلی شیعرم هاته کوڵ چما سه‌وزه پۆش باڵای ئاویه‌ر له هێلانه‌ی دڵ،ناهێڵێ که‌سه‌ر تاسه و ئه‌وینی به هارانی تۆ ناسۆر ئه‌خاته جه‌رگی پر له سۆ ********** به ناخی که‌یل،به تاسه و مه‌یل، ئه‌ناڵێنم چه‌شنی بولبول،به سۆز و کوڵ،ئه‌چریکێنم به مرواری فرمێسکی هۆنراوه‌ی تاسه‌م سای گه‌ردنی سه‌وزه پشت ئه‌نه‌خشێنم ********** ئه‌وسا سه‌یری به‌هارانت به‌ژنی ڕازاوه‌ی کوێستانت ئاواتی کۆن به‌دی دێنێ چلووره‌ی تاسه‌م ئه‌شکێنێ کاتێ خێڵی دڵداره‌کان ڕێگه ئه‌برن به‌ره‌وجێ ژوان سه‌یری به‌هاری ئاویه‌ر له یاد ئه‌با کوڵ و که‌سه‌ر حه‌سه‌ن شافێعی-سه‌قز١٣٦٤ |
مۆسیقا تۆ ژیواری ڕاسته‌قینه‌ی، تینی تاوی ژینی منی تۆ شنه‌ی لابه‌ری ته‌می، چه‌می پر ئه‌سرینی منی تۆ گه‌شه‌ی مه‌به‌ستی هه‌ستی مه‌ستی ئاگرینی منی تۆ هه‌وێنی شیعر و به‌سته‌ی، مۆسیقای، ئه‌وینی منی |
تاسه بار هه‌ڵوه‌دام و که‌یله دڵ بۆ دیتنی کوێستانه که‌م تاسه بارم، تاسه‌باری خاکی کوردستانه که‌م وا په‌ڕیوه‌ی بێ په‌ڕوپۆی هه‌نده‌رانم داخه‌که‌م هه‌رچی ده‌ڕوانم ده‌بینم دووره، دووره ژوانه‌که‌م کۆڵه وارێکم ڕه‌به‌ن ، ڕێبواری ڕێگه‌ی سه‌خڵه‌تم شۆره کات و دڕک و دال و به‌رده ڕێگه‌و بانه که‌م کۆچه‌رێکم هه‌ڵ گری سه‌ر ، وا له پێناوی وڵات ئه‌و مه‌له‌م ئاکامی کۆچم ، دێمه‌وه هێلانه که‌م به‌رزه هه‌نگاوم به‌ره‌و ئامانجی سه‌رکه‌وتن ئه‌ڕۆم تۆف و ڕێبه‌ندان و زریان ، ناته زێنی گیانه که‌م دێم و بۆ ژوانێ ده‌چم تاپۆی شه‌و ئه دڕێنێ وزه‌م ژوانی من ژوانی هه‌تاوه ، ژوانگه ، کوردستانه که‌م حه‌سه‌ن سافێعی _ تۆرنتۆ کانادا ١٩٩٢ |
ته‌رکی وه‌ته‌ن ناکه‌م
ته‌رکی وه‌ته‌ن ناکه‌م |
ه‌ره‌وئه‌وین |
نه‌ورۆز
نه‌ورۆز ڕۆژ لـــه ئـــاســـۆی ســوور شه‌وق ئـــه‌داته‌وه ده‌ڵـــێ ئـــــه‌مــساڵیش نــــه‌ورۆز هــــاتــــه‌وه سـروشت سه‌رپـاکــی جــوانــی ئـــه‌نــوێــنێ وه‌ک بـــووکـــی ڕازاو خـــۆی ئـــه‌خــه‌مڵێنێ ده‌شـــت و کـوێستان و لووتکه‌ی به‌رزی کـێو بــزه‌ی بـــه‌هـــاریــان کـــه‌وتـــۆته سـه‌ر لێو بــه‌فــری تـــواوه‌ی ســـه‌ر شـــاخـــی تـه‌مبار ئـــه‌بـــێ به فرمێسک چۆڕ چۆڕِ دێته خوار هـــاژه‌ی شــــه‌تــــاوی بـــن کــوێستانی به‌رز گـــابـــه‌رد ئـــه‌تلێــنێ کـــه‌ژ دێنــێته لــه‌رز کـــیــژی دارســتان لــــه شـــایی چـــه‌مــــا بــــه مــــۆسیـــقـــای ئــــاو، دێـــنه‌وه سه‌مـا بـــاخ و ره‌زی شـــاخ یــان مێرگ و چیمه‌ن خشــــڵـــی ڕازاوه‌ی بــــــژوێنی دیـــــمـــــه‌ن سه‌وزایــــی ده‌شــــت و زنجیره‌ی کـــوێستان تـــــاریـــف نــــاکــــرێ جــــوانی کوردستان کــــــه‌وی دڵــــداری ئـــازادی و جـــــوانــــی ده‌روونــــی کــــه‌یــــلــــی ســـۆزی گـــۆرانی بــــه‌ری حــــه‌ســــره‌تی دڵ ئــــه‌کــــاتــه‌وه بــــانـــگی پــه‌ڕِاوپــه‌ڕِ ده‌نــگ ئـه‌داته‌وه لـــه سه‌ر قه‌ندیــــل و شـــاهۆ و نــه‌که‌رۆز ئـــه‌ڵـــێ گـــه‌لـــی کـــورد نه‌ورۆزتان پیرۆز ره‌حیم لوقمانی |
|
"کاتۆر"
"کاتۆر" حه‌ز له کوڵی شینێک ئه‌که‌م دامرکێنێ دڵی پڕم رێژنه‌ی ئه‌سرینێک ئه‌توانێ رزگار کا جه‌سته‌ی له گڕم نه ئازییزه‌کانم زیندوون هه‌تا هێزوگریکم بێ نه به‌هاری ژینم ماوه ، سۆزی یاری ته‌رییکم بێ نه لاوه‌ی "دواوان" له باخ دێ .. نه ئاهه‌نگی خشڵ وبه‌رموور نه به‌رامه‌ی "سوێسنه"و "بیزا" .. شنه‌ی "مێژوه‌رد" نازی "چنوور" نه شوان لای "به‌ڕه‌زا" ماوه ، نه ئاواز له گه‌رووی بلوێر نه له‌نجه‌ی به‌ژنی کچانه‌و نه که‌روێشکه‌ی نواڵه‌و زه‌نوێر نه حه‌یران وقه‌تار ماون تێکه‌ڵ به هاڕه‌ی هه‌یاسان نه کیژان له "په‌ڵه‌مه‌نێ" وره‌شبه‌ڵه‌کی نێو رێواسان نه زه‌نگۆڵی زه‌نگی نێو ڕان .. به نیوه‌وڕۆی هه‌تاوگڕان نه پۆل پۆلی ئاسکه بێری لانکه ئه‌که‌ن بۆ مۆڵه ڕان نه دڵداری چێژی ماوه ، نه دڵ ، ماوه وه‌کوو جاران نه ئێسک سووکێ ئاسکه‌ی دێ، نه په‌یمان و وه‌فای یاران نه هه‌ڵبه‌ستی تکاوی زام.. نه ئاخێ قووڵ له ناخه‌وه نه قاسپه‌ی که‌و له ره‌وه‌ز دێ.. نه هه‌ڵۆیه‌ک به شاخه‌وه های ئازیزان .. هاوسه‌رینی خه‌م بۆ ساتێ ده‌وه‌رنه‌وه چۆن بێ هاوده‌م .. چۆڵگه‌کانیش فرمێسکێکم ناگرنه‌وه..! مامۆستا بێزار |
گه‌ردوون به ره‌حمت چه‌رخێک با ده‌رۆ |
دڵی سووتاو ئه‌ی دڵ تا به که‌ی ئه‌سیری ژانی تا که‌ی گیرۆده‌ی ده‌س ناکه‌سانی تا که‌ی خه‌م خۆری چینی عام ئه‌بی تاکه‌ی سووتاو وپڕ له زام ئه‌بی تا که‌ی بێ خۆشی ژین ئه‌به‌یته سه‌ر تا که‌ی سه‌رین خه‌م ئه‌نێیته ژێر سه‌ر وه‌ک کڵی ته‌نوور هه‌ر پڕ له تینی بۆ خه‌ڵک سووتاو بۆ خۆت بێ ژینی ئه‌ناڵی بۆ که‌س کێ بۆت بناڵێ کێ ژه‌نگی تاڵیت له سه‌ر داماڵێ زه‌نگی خه‌م خۆری بۆ هۆز ئه‌زڕێنی به‌یداخی خۆشیت هه‌ڵ ئه‌پڕووکێنی سه‌رده‌مێ مات وسه‌رده‌مێ گریان له ده‌س کۆیله‌تی وئازاری ژیان گێژ ئه‌خۆی وه‌کوو گێژاوی زه‌مان ون بوه له ده‌ریای مه‌ینه‌ت بۆ ژیان که‌ی بێ تۆیش وه‌کوو ده‌سته‌ی خۆرنشین گه‌رمای خۆش به‌ختی هه‌ڵپێچی له ژین که‌ی بێ پۆشینی خه‌م وخه‌مخۆری داماڵی له له‌ش به‌رگت بگۆڕی پێم وا ئه‌و رۆژه خاکی گۆڕستان ئه‌بێ به سوورمه‌و ئه‌ڕژێته چاوان ئه‌و جا رزگاریت له مه‌ینه‌ت وژان له ده‌س ئازار‌و خه‌می ناحه‌زان عابید ئه‌مین پوور |
چوار وه‌رزی عه‌شق
چوار وه‌رزی عه‌شق گوڵی سووری باخی عه‌شق به فیدای بۆنی خۆشت ئه‌م که‌ی بێ به‌ش له عه‌ترت یا له عه‌شقی به جۆشت عه‌شقی تۆ مه‌دره‌سه‌یه تۆ مامۆستا من شاگرد سۆز‌و کوڵی عه‌شقی تۆ هه‌ست وهه‌ناومی داگرد من بولبولی باخی عیشق له ده‌وری گوڵ ئه‌خوێنم به‌م جۆره سۆزوده‌ردی ئه‌وینی دڵ ئه‌نوێنم به ئه‌سرینی چاوانم باخی ئه‌شقم ئاو ئه‌ده‌م خه‌یاڵ زۆره‌و به خه‌یاڵ خه‌یاڵی تۆ تاو ئه‌ده‌م تاو تاو وه‌ک هاوین به جۆش ئه‌م سووتێنی به چاوت ئه‌م خه‌یته گیروداوی زوڵف وپه‌رچه‌می خاوت ساتێ ئه‌بی به به‌هار عه‌شقت هه‌ر وه‌کوو باران ئه‌ڕژێ به سه‌رما به تاو پی شاد ئه‌بن گشت یاران ئه‌م جاره که قین ئه‌که‌ی ئه‌بی به وه‌رزی پاییز ئه‌بی به گێژه‌ڵووکه ئه‌تۆری لێم ئه‌بی زیز خوا نه‌کا ئه‌و رۆژه بێ عه‌شقت وه‌ک به فری زستان بی به ساردی وبڕژێته دڵ و جه‌سته و له‌ش وگیان ئازیز لێم دڵگیر مه‌به به تۆ چوار وه‌رزی ژیانی تۆ به‌هاروهاوینی تۆ پاییزو زستانی من بێ تۆ وشکه ساڵم هیچ وه‌رزێ شادم ناکا ئه‌وینت بێ سنووره هیچ کاتێ یادم ناکا بۆ له گه‌ڵم واده‌که‌ی ئه‌م کاره که‌ی ره‌وایه عاشق کوشتن که‌ی فه‌ڕزه که‌ی سوننه‌ت وسه‌وایه عابید ئه‌مین پوور |
به‌من‌چی
به‌من‌چی ئه‌ڵێن ئاری شۆخـــی شاری شه‌كه‌ر باره ده‌م‌وزاری به‌من‌چی نه‌یشه‌كه‌ر بــاری له دێی من‌و چوه شاری ئه‌ڵێن دووكانه چی جوانــه حه‌زت بكه به‌پیێوانه به‌من‌چی هه‌مه گوڵــزاری چیمه‌ن وجاڕی به‌هــاری ئه‌ڵێن گراو له‌م دیاره بـاره‌ته‌قای گـــــه‌ڵای داره به‌من‌چی كفره لا‌م كاری یـاری به ئه‌شق و دڵداری ئه‌ڵێن شوانه له‌م كێوانه بژوێن قــــژی ئه‌كا شانه به‌من‌چی هه‌مه هه‌واری به‌رانان و به‌ختیـــــــــاری ئه‌ڵێن بژێوی له‌م دیوه نه‌تدیوه رسق باریـــــــــوه به‌من‌چی فه‌ڕزه لا‌م كاری كشت و كاڵ و ئاژه‌ڵــداری ئه‌ڵێن كار سازه ئه‌م جازه بۆ چۆمی خه‌م به‌رده‌بازه به‌من‌چی هه‌مه شمشاڵی شاكاری شوانی هـــــه‌واری ئه‌ڵێن بنۆشه مه‌ی خۆشه مه‌جۆشه ئه‌م ژیـــنه بۆشه به‌من‌چی هه‌مه كانیاوی بناری شاخ و كــــــــۆساری ئه‌ڵێن وه‌ره به‌جێی بێڵه لێره جه‌حێڵ گه‌وره‌ی خێڵه به‌من‌چی ئه‌ز نیمه لاری له ئادابی كـــــــــورده‌واری حه سه ن ئه مینی |
ئاشقه‌رووته
ئاشقه‌رووته په‌پووله‌كه‌ی گڕی رووتــم سووتانـی‌چی؟! هه‌تا هه‌م هه‌رله سوووڕانــــم وه‌يلانـی چی؟! رێمكه‌بڕوێم‌له‌سه‌رته‌له‌سه نــــــــگــی‌سينگتا وه‌ك‌به‌ڕه‌زا له‌جێی‌بڵينـــد وبه‌ربينـــــــگتا تاڵێ تيشكت بڕژێنه‌ناوشه‌وێنــــــــــــم ه‌وه شه‌خته‌به‌ندی شه‌وستانم بتوێــنــــــــــــه‌وه له‌خاكه‌لثـــێـــــــوه‌ی لێوته‌وه بمڵێــره‌وه با_پاييزم به‌هارتی تێ‌بزێتــــــــــــــــــــه وه له وبانـگه‌وه له دوومناره‌ی تۆم بيستــــــوه سۆفی ئاسا نوێـــژی ئه‌شقم قه‌ت نه‌چــــــوه له‌كانيلكه‌ی چاوه‌كانتا ده‌سنـوێــــژئه‌شۆم هه‌تا تۆمبی تۆبه‌كـــــــــاری ته‌كيه‌كه‌ی تۆم ديم هه‌واری بــــه‌ژن‌وباڵات بوومه‌ڕه‌شمــــاڵ هه‌ڵم داوه له‌كه‌ل گۆنات چون ورده‌خـــاڵ له‌كوێستـــــــــــــانتا به‌ری دووره توانه‌وه‌م هه‌رسێ كوچكه‌كه‌ی دوا ئاگـــــــر‌وكوژانه‌وه‌م ده‌به‌س كه‌به‌س لاده‌لاده قاروقيــــــــــــنت ته‌مه‌ن تارا كه‌ره‌م‌كه پێم پێ‌كه‌نـــــــــــينت مه‌چۆلابه پياوی چا به دوور ده‌نگـــــــۆيـه ئه‌وه‌ی راست بێ له‌م جيهانـه چاوی تۆيــه لێم ببووره ئاسكه‌ناسكه‌ی دڵ سرك و سڵ ئاشقه‌رووته هه‌رهه‌يه‌تــــــــی وتۆزقاڵێك دڵ ده‌نا ده‌مكرد زێڕه‌و شانـــــــــــی ئه‌وباڵايه خۆشه خاك بـــــی له ژێـر سايه‌ی ئه‌وئاڵايـه |
له کاتی نوێژی شێوان بوو ، گه‌یشتم پێی وتم رۆژ باش به غه‌مزه و ره‌خنه‌وه فه‌رمووی غروبه، نۆێژی شێوانه وتم گیانم فیدای گیانت که رۆژی رووت له من ده‌رکه‌وت جه‌هانی وا له من روون کرد که وام زانی تلوعانه (نالی) |
سه‌ر که جۆشێکی نه‌بێ من زرکه تاڵم بۆ چیه؟ دڵ که هۆشێکی نه‌بێ شیشه‌ی به‌تاڵم بۆچیه؟ (مه‌حوی) |
که خاکی، خاکی دامن به وه‌گه‌رنه تۆزی به‌ر بادی |
به په‌ل په‌ل بوونی سبحه‌ینێ ئه‌گه‌ر ببوایه باوڕیان ده‌بوو قه‌د به‌م حه‌ده نه‌بوایه بۆدونیا په‌له‌ی مه‌خلووق به ئاوێ تێگه‌یشتین ئێمه دونیا هه‌ر سه‌رابێ بوو هه‌موو ده‌شچن به خنکانوو له وشکیشه مه‌له‌ی مه‌خلووق له سوقی ده‌هردا دوکانی هه‌ر که‌س موودده‌تی عومره گه‌وهه‌ردانه به پشکه‌ڵ دانه مه‌حوی مامه‌ڵه‌ی مه‌خلووق (مه‌حوی) |
« تاسه‌ي يار » ئه‌شه‌و هه‌واي له‌يل كه‌و توته سه‌رم هه‌وار گه‌ي خه‌يه‌ل ريي نايه به‌رم به يادي زولفي ره‌ش وه‌ك شه‌وه زنگ ئاه ئه‌هاته سه‌رله ناو دله‌ي ته‌نگ زولفي ره‌ش و جوان وه‌ك خه‌ياته‌ي خاو‌و په‌خشان كرا بو به‌رويا ته‌واو دو بروي وه‌ك كه‌وان له ژير په‌رچه‌ما تيريان ئه‌هاويشت به ناخي دلما له ژير كه‌وانا مژولي وه‌ك تير كه‌وان ئه‌ي هاويشت له دل ئه‌يكرد گير ئه‌يدا له جه‌سته و دلي زامارم خاوي ئه‌كرد و كرژي ده‌مارم دو ئه‌ستيره‌ي شين پر نورو پر تاو‌و ببون به جه‌لاد بودله ي سوتاوو له ژير مژول دا حه شار درا بون به عه شقي خواوه دروست كرا گوناي هه‌روه‌كو گوليكي بي‌گه‌رد په روانه ئه‌ي دي و بيانوي لي ئه‌گرت رومه‌تي جواني نه‌خشين كراوه كويستاني ولاته و گول لي‌ي روواوه ده‌مي وك خونچه‌ي تازه كراوه شه‌قلي شه‌ونمي به يان لي‌ي داوه ليوي وه‌ك دور و له‌عل و مرواري كه‌وشه‌ي ئه‌رژاند گه‌وهه‌ر ئه‌باري گه‌ردني به‌رزي وه‌ك ميناي بي‌گه‌رد خيل خانه‌ي خه‌مي له‌ده‌ورم جه‌م كرد ناسك و نازدار وه‌كو شوشه‌ي زيوو ياوه‌ك نه‌كه‌روز به‌فري گرتبي ليو مه‌ستي ليم په‌راند هوشي ليم بري خه‌مي چه‌ندساله‌ي له ده‌رون سري ده‌نگي نه‌رم و خوش هه روه‌ك عودوتار دلمي ساريژ كرد خوي كرد بوي زامار بالا به‌رزو ريك وه‌ك خه‌لفي چنار كه چرو درئه‌كاله‌وه رزي به‌هار ره وتي شيريني وه‌ك غه‌زالي شاخ بوي عه‌بنه‌ريني ئه‌ي دا له ده‌ماخ له قامه‌ت نوكي په‌نجه تا ئه‌لفي خستمه به‌ر تيري نيگاه و نيظارت ئه‌و جار سوژده‌م برد بو ده‌رگاي يه‌زدان له كانگاي دلو پيم هينا ئيمان وتم خودايا هه‌ر بو خوت زاناي له كيشاني نه‌قش هه‌ر بوخوت تواناي تو خه‌لقت كردوه گوليكي وا جوان جوانيت پي به خشي بو‌گيان ده‌رهينان به وينه‌ي توني له صحراي بي ئاو‌و له بو سلاميك هه‌لم گرت هه‌نگاوو سه‌رم هه‌ل بري نازداري خانان مني داوه‌ته به‌ر گوشه‌ي چاوان لاي له كه‌وان كه‌ج بو به‌لاما وه‌ك مار حه‌لقه‌ي به‌ست به ده‌وري پاما بوكي جي ژوانگه‌ي خه يال روي تيم كرد مرادي مردوي له بوم زيندو كرد وتم نازداري گه‌وره نازداران نازنيني تو بو ناسين نازان له ئه‌مرو به دوا قيبله ئه‌گورم به تيشكي نيگات جه‌سته ئه‌شورم په‌روانه ئاسا ئه‌سوتم له پات به مژول ئه‌يمالم خاكي به‌ر ده‌رگات پا پوري عه‌شقم گه‌يشته جي ژوان شه‌پولي هات و جي‌ژواني شيوان هه‌ر ته‌نيا حه‌سره‌ت ماوه‌له‌لاي من له گه‌لي ئه‌ژيم تا روژي مردن هه‌زار جار بلين مورته ده‌وبي دين سوژده ئه‌به‌مه به‌رد و چاوي شين عابيد ئه‌مين پور |
« شـلــيــــر »
« شـلــيــــر » گولي جوانم گولي بي غه‌ش گولي كويستاني كورداني تو ئه‌ويني عه‌شقي مني توده‌رماني گشت ده‌رداني تو هه‌ويني خوشه‌ويستي تو شيعري په‌خشاني مني تو به‌هاري بو ژيني من به‌يتي شيعري نه‌خشاوي مني ئه‌من بي‌تو په‌ريشانم چه‌له دوربم چه‌بم ليره بو به‌هاري ئه‌ويني خوم هه‌لم بژارد گوله شليره تووه‌نه‌وشه‌ي پاي نساران ئه‌من به‌فري خوره‌تاوم ئه‌تويمه‌وه به ديتنت ده‌بيه تيشكي خورله چاوم كه‌توم هه‌بي هه‌بوني تو مايه‌ي شانازيه بودل شه‌رته هه‌رشانازيت پي‌كه‌م تا ئه‌م نينه ژير خاك و گل سه‌ر ئه‌خه‌مه حه‌لقه‌ي داوي زولفي خاو‌و په‌خشاني تو دلم ئه‌كه‌م به په‌پوله بسوتي له ده‌وري گياني تو ئه توش تاسه‌ي عه‌شقي خوتم له سه‌ر نه‌قشي بو بنيره تا بزانن ده‌واي ده‌ردم ته‌نيا هه‌ر عه‌شقي شليره عابيد ئه‌مين پور |
موعه لیم مه زهه ری به رزی سه داقه ت موعــه لیــم تـوی نمونه سه بـروو تاقـه ت مـوعه لیـم تیشــــکی رۆژی سوبحی ژینی له ژینا جێ هـــو مێـــدی چون ئـــــه وینی لـه رێگـه ی خـــزمه تا مانــدوو نـه نـاسی گه رچی ریبــواری رێگه ی پڕ هه راسی ئــه تـــو پیشانـــده ری ســوودوو زیـــانی لـــه بــــۆ باخچــه ژیان وه ک باخـه وانی شــه می روونی شــه وی تاریکی ژینــــم ره هائیـــــم وا لـه ژیـــر ئا ڵات ئــه بینــم هه ڵــوی بــه رزی چییای زانست هـۆشی لــه بــو لا چونی زوڵمه ت تی ده کـــۆشی لــه کاتیـــکدا نــه زانین یــاری من بـــــوو ره نج وئێشی لــــه ژینـــا بــاری من بـــوو ئـــه لف و بیی تو سرودی هانـده ری رێـم زه وی هیچ ئــاسمــانیش وا له ژیــرپێـــــم له مپه ری جه هـلی بۆمن سه نگـه ری من لــه کاتی که وتنا تــــۆی له نگـــــه ری من لــه تــه نگــانــه و بــه ڵا تو یاری ده رمی ده رکی ئــه زموونی بۆ من تاجی سه رمی گـــزنگی رۆژ ده بــا سوجـده له بـه رپێت بو هه م‌و که ندوو کوسپی وا له سه ر رێت له تو فیربووم له فیـر بوون کوڵ نه ده ربم له ژینا سه ر به خۆ بم به خته وه ر بـــــم دژی جه هل و نـــه زانیـــن تێ بـــکۆ شــم له رێی خزمه ت به ئینسان چاونـه پۆشم له سایـــه ی عیلــــم وزانینـــی ئـه تـــــووه ده کــــــا شانـــازی کو مــه ڵ وا بـــــــووه لـــه رێی پێش کــــه وتنــــا بــو ئــاوه دانی نمو نه ی به رزی هـــه وڵی کوڵ نـه دانی ریبــــواری رێـگـــه تــــم من تـــا بمێنــــــم له به ر پێی تو چ خۆشــه سه ر خه وینــم که‌ریم گه‌نجعه‌لیپوور |
*خاسە کەو* خاسەکەوێکی بە گەرووی ئاڵەوە خۆت لە قەفەس نا بە خەت و خاڵەوە ماڵەوە جێ بێڵە شەقام چاوەڕێن شادی وەخە ڕۆحی کوڕ و کاڵەوە گۆمی جەماوەرورە بابشڵەقێ بەوڕەشەبای بەژن و قەد و شاڵەوە با بشکێنێ شنە ئاڵای کەزیت مەقنەعەکەت تووڕ دە بەدەسماڵەوە گڕدە لەچەک، پەرچەمی تۆ خۆی گڕی، پاقژی نەورۆزە بەدەم یاڵەوە تامەزرۆی نەرمە شنەی رەوتی تۆن لاو و بەساڵاچوو و بە منداڵەوە ڕوون کەرەوەی چاو و دڵن قۆڵ و پۆز مەیخەرە ژێر ئەو سڕ و سیپاڵەوە |
غه‌زه‌ل کووچه باغی سه‌وزی بیری شاری هه‌ستانه غه‌زه‌ل . بۆ به‌یانی مافی هۆز و ده‌ربڕینی ده‌رده کورد ، مه‌ڵهه‌می ناسۆری زامی ده‌ردی کوردانه غه‌زه‌ل . کانی گه‌نجی مرخی شه‌نگه ، پڕ له په‌نده و فه‌لسه‌فه ، که‌شتی ئه‌فکاری مه‌ندی گۆلی عیڕفانه غه‌زه‌ل . کاتی ماتی و ره‌نجه‌ڕۆیی و لانه‌وازی هۆش و له‌ش ، جه‌وهه‌ری ئێکسیری رۆحه ، دا‌و و ده‌رمانه غه‌زه‌ل . دوای ره‌وێنی هه‌وری توند و هه‌ڵمی بارشتی خه‌یاڵ ، کۆلکه زێڕینه‌ی هه‌تاوی پاشه بارانه غه‌زه‌ل . باڵه‌خانه‌ی شانـــشینی مێری شازی وێژه‌یه ، سه‌رگوڵی به‌سته و مه‌قام و شاهی دیوانه غه‌زه‌ل . به‌رده‌نووسی سنگی خه‌ڵکه ، ره‌نگی فه‌وتانی نیه ، کۆنه‌شی مزر و فه‌ریکه ، ره‌مزی هه‌رمانه غه‌زه‌ل . بۆ پیاسه‌ی هه‌ســتی تاسه و سۆزی ده‌مسازی ئه‌وین ، خه‌ڵوه‌ت و زه‌نوێر و که‌سکه ، چه‌شنی جێژوانه غه‌زه‌ل . سه‌مـــفۆنی وێژه و خه‌یاڵه ، نۆتی مـــێڵۆدی به‌یان ، سازی ده‌ــمسازی ئه‌وینه ، باغی مه‌ـــستانه غه‌زه‌ل . رێنوێنی رێی مرۆڤه بۆ ترۆپه‌ی به‌رزی ژین ، دوژمنی په‌ستی و دهۆیه ، دژ به وێستانه غه‌زه‌ل . به‌رهه‌می بۆچوونی وردی ، حه‌زره‌تی نالی و ئه‌ده‌ب ، ئـاڵوباڵوی شاره‌زوور و شــاری بۆکــانه غه‌زه‌ل . بۆ وه‌ڵامی زوڵم و زۆر و کێشه‌جاڕی ناحه‌زان ، ئه‌سڵه‌حه‌ی بێ ده‌نگی ده‌ستی مامه تنهایه غه‌زه‌ل . |
گا ده گرییم گا ده سوتیم غه رقی ئا و و ئاورم ئاخ له به ر به ختی سیا نازانم ئه ز بوچ نامرم هه ر که ده تبینم ده لی تو شه م منیش په روانه تم تا نه بمه سه راپا کویی زوخال قه د ئا رام ناگرم |
جه‌ژنی نه‌ورۆز
جه‌ژنی نه‌ورۆز به سووڕێکی تر ئه‌ستێره‌ی ئینسان گر قه‌ومی کۆنی خسته‌وه جه‌ژنی ئاگر، کام قه‌ومی کۆن،کام جه‌ژنی به‌رز و پیرۆز؟ قه‌ومی مادی! جه‌ژنی بڵندی نه‌ورۆز! ئه‌و نه‌ورۆزه‌ی که هه‌زاران به‌هاره، له دێی کوردا گڕی ئاگری دیاره، "گۆران" |
نه وای ناله ی دل وینه ی سه دای نه ی پیاله ی زووخاو مه نوشوو چون مه ی که واو پاره ی جه ر‌گ سینه ی پر جه تاو ره حمت بویه نه ی، یه مه ی، یه که واو هه ر ئه ساسی هه ن جه لا‌م جه م بیه ن گه رمی کزه ی به زم هیچش که م نی یه ن ته سعیدت کیشان ساحیب شه رت و شون چ ئیحتیاجی وه ی که واو تون؟ مه وله وی |
نه مردم من ئه گه ر ئه مجاره بی تو |
|
مه ی!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! مه ی تیکه! هه رایه !پیم ئه لین بی دینه چون ره نگی به رم ؟په رو م له هه شدا شینه به رماله گوناه پوشه که شم وا شر بوو هه لناگری ته قه ل به باری بیکه ین پینه مه یگیر وه ره بوم تیکه دلم زور ته نگه کی باشه ؟هه م‌و که س ده روه ر سه د ره نگه ! با مه ی بپه ره ستین و ئیتر واز بینین تا وابی موسلمانیه تی شه رم و نه نگه |
ده روونم پر که باب و ده رده بی تو |
"ماچی شیرین"
"ماچی شیرین" به منداڵی له لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه ماچێ به پیریش له‌زه‌تی ئه‌و ماچه شیرینه‌م له بیر ناچێ به سه‌د دوکتۆر و ده‌رمان و په‌ره‌ستار ناکرێ چاره‌ی که‌سێک تیری مژۆڵی ئه‌و کچه کورده‌ی له دڵ ڕاچێ ده‌کا گیرۆده‌تر پیرانی دڵته‌ر، ئه‌و کچه کورده‌ی بچێته مه‌کته‌ب و بسکی به مۆدی تازه هه‌ڵپاچێ خه‌م و ده‌ردی زه‌مانه پیری کردم، وشک و بێ زه‌وقم که شاعیر وشک و بێ شۆر بوو له ناو خه‌ڵکی ده‌بێ لاچێ له گۆشه‌ی بێکه‌سیدا ئێسته وا دڵته‌نگ و خه‌مبارم نییه باکم ئه‌گه‌ر ماڵم به جارێکی به قوڕ داچێ به‌شی کوردێکی زانا له‌م وڵاته مه‌ینه‌ت و ده‌رده ئه‌وه‌ی نه‌تویست بڵێ ڕه‌ببی به ده‌ردی کوردی زانا چێ له ناو بازاری ئه‌وڕۆکه‌ی ئه‌ده‌بدا شێعری تۆ هێمن وه‌کوو پووڵی چرووکه، هیچ ڕه‌واجێکی نیه، ناچێ "مامۆستا هێمن" |
په‌رێشانی
په‌رێشانی چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه، مه‌یخانه بڵێ چی؟ به‌و ده‌رده‌وه مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه بڵێ چی؟ پێم وانییه له‌و غه‌دره له‌فریام بکه‌وێ که‌س ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگانه بڵێ چی؟ بسکت بده ده‌س شانه، به‌ڵام چین مه‌خه ئه‌برۆ زوڵفی تۆ شنه تێکی ده‌دا، شانه بڵێ چی؟ هه‌ر عاشقه سووچیشی نه‌بێ، ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی شه‌م ئاگری کردۆته‌وه په‌روانه بڵێ چی؟ تاوانی منه ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی سه‌ری من مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه بڵێ چی؟ شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆڵوچیا بوو زانابێ به زنجیره‌وه، دێوانه بڵێ چی؟ خاڵی تۆ به په‌رژین و خه‌یاڵ ناسک و ساده بێ چاره له‌ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه بڵێ چی؟ چیرۆکی جوانی تۆ له ناو لاپه‌ڕودێڕا ناگونجێ، ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه بڵێ چی؟ تاسه‌ی تۆ که دام ده‌گرێ، ده‌ڵێن: ئاخری خێر بێ "هێدی" له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆنه برینانه بڵێ چی؟ هێدی |
ئه‌ستێره
ئه‌ستێره شه‌و نه‌بوو نه‌شکێ دڵم، نه‌گریم به ده‌رد و ژانه‌وه هه‌ر له ئه‌ستیره‌م ڕوانی و، یه‌ک به یه‌ک کووژانه‌وه من له گه‌ڵ فرمێسکی گه‌ش هاتم په‌ژاره‌م هه‌ڵوه‌راند بوو به ڕیحانه‌ی ڕه‌ش و بۆم هاته نێو گوڵدانه‌وه خوێنی دڵ بۆنی غوباری ڕێی غه‌ریبیی لێده‌هات، چه‌شنی ئاسک چونکه وێڵ بوو به‌و ده‌ر و ده‌شتانه‌وه ڕۆژگارێکه که من هه‌ر چاوه‌ڕوانی تۆ ده‌که‌م خۆش نییه بمرم له ڕێت، به‌و چاوی چاوه‌ڕوانه‌وه دڵ، به‌وه‌ش ڕازی ده‌بوو یه‌ک ئاهی گه‌رمی تێگه‌ڕێ هاته سه‌ر لێو، گه‌ییه ئاھ و ڕۆی به ده‌م زریانه‌وه پێی بڵێن بێ، شاری شیعرم پڕ له وێنه‌ی شیرنه چی ده‌کا فه‌رهاد ئاخر، به‌و که‌ژ و کێوانه‌وه؟ ناسری حیسامی |
وەهار
وەهار وە‌هاره .. نه‌وروز .. ڕوژ کورده‌واری جەژن و شادیی و عشق و دڵداری گوڵه‌یل ڕه‌نگاوڕه‌نگ سه‌ر تێرنه ده‌ر پڕ بوو له عه‌تر دونیا و ده‌یشت و ده‌ر بوڵبوڵ وه ده‌یشت و ده‌ر و ده‌وه‌نا وه‌ناو گوڵزار و باخ و چه‌مه‌نا ئاهه‌نگ شادیی و خوه‌ش وه‌ختی ژه‌نن مزگانی نه‌وروز وه گوشا خوه‌نن ساڵ نجاتێ بوو له ژێر ده‌س زمسان له ده‌س سه‌ردیی و وه‌فر و یه‌خبه‌نان ڕه‌فیقان .. یاران .. ساڵ تازه و نه‌وروز ئیمساڵ و هه‌ر ساڵ له گشتان پیر‌وز ئومێد سه‌لیمی |
اکنون ساعت 03:06 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)