![]() |
تـۆ ئـهڕۆیـت و مـن تـهنـهـا سـهیـرت ئـهکـهم لـات سـهیــر نـهبـێـت کــه نــاگـریـم لـهدوای تـۆ یـهك تـهمـهنـم بـۆگـریـان هـهیـه بـهڵـام بـۆ سـهیـر کـردنـی تـۆ تـهنـها ئـهم سـاتـه مـاوه !! |
ئەی تەمەنم چەند بێ وەفای سەر و قژت سپی کردم ... بێ تاقەتیت پێ ناساندم بەرەو ژینی پیریت بردم ...... دەست لەرزۆکم دوورنابینم تەنیا گۆچان هاوڕێی ڕێمە ... خەڵکی خۆیان دوورئەکەن لێم بەس گۆڕەکەم چاوەڕێمە ... سۆران جاف |
|
هـــــهژاری مــــن تـــــاوان نهبــــوو بهم جــــــۆرهدڵــــــت شـــکانــــدم
|
|
خەبەریان دا زۆر نەخۆشیت
خەبەریان دا زۆر نەخۆشیت خەبەریان دا زۆر ڕەشپۆشیت خەبەریان دا دوای ڕۆیشتنت ئارەزووی مەرگ ئەچێژی ئاوات و ئارەزووم بوو ڕۆژێك ڕەشپۆشت ببینم لەشەقام و لەكۆڵاندا هەر بە سەر شۆڕیت ببینم ئارەزووم بـــــــــوو ئارەزووم بـــــــــوو لەبیرت بێت چیت لێكردم ڕسواو بێ ناوت كردم سۆفی گۆشەی خانەقا بووم بۆچی وا بێ ئابڕووت كردم ئەو كاتانەی لەگەڵ تۆ بووم شادیم نەدی دڵ خۆش نەبووم حەسرەت و ئازارت دامێ چونكە زانیت ئاشــــقـــی تــــۆ بــــــووم |
وهره گیانه به کامێرای ئهو ڕوخساره کش و ماتهت
|
تەمەن
تەمەن ئەى تەمـەنى پڕ ئەسرینم ئەڕۆى ئـاوڕ نــادەیتەوە لەگەڵ هەموو هەنگاوێکتا لە عومرى من ئەسڕیتەوە خۆزگە منیش وەک پەپوولە گشت تەمەنم وەرزێک بوایە دوور لـە خـەم و تـاڵى ژیـان ، تەنیـا گـوڵم بنـاسیـایە ڕێگام سەوداى تەنیاییەو کەسێک نایەت بۆ سەردانم ئیتر چـیبکەم لەم تەمـەنە کە لەهـەمووى پەشیمانم لـەگـریـانى مناڵیمـا ، پێکـەنینـم بـەخـەم ئەهـات کەچى ئێستا خەم دەریایەو بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات لە سەد جـارا تەنیـا جـارێ ، زەردەخـەنە دێتـە میوان وەک سێبەرى لاى ئێوارەى خۆرنشینى دار ئەرخەوان ئەى هـاوڕێیان چـاوم نووقمى نیگارێکى پڕ بەهارە تاسەم وەرى بەڵام هێشتا خۆشەویستیم هەربێدارە ئێستاش گەڵاى عومرى گەنجیم وەکو پاییز هەڵوەریوە کـێ وەکـو من تەم و غـوبار پەنجـەرەکـەى داپۆشیوە!!! "ئەحمەد محەمەد" |
لاوکی هەڵەبجە
|
لێم مەبوورە
لێم مەبوورە خانمەکەم من عاشقێکی نیمچە شێتی دەروێش حاڵم جار جار پسپۆڕ و وەعـز خوێن،جار نەجارەش وەک منـاڵم جــاری وایە..بەقــەد دێـوەکـەی (سلێـمـان) کـارم هەیە جــاری واشە،وێڵ و تەنیـا،لە بـێ ئیــشــیــدا ڕەجــاڵـم بەشـەو کـە عـــالەم خــەوتــووە،یادی ئـازیزانم دەکـەم کە خـۆر هـەڵات،هەر هەمـوویان دەکـوژێنەوە لە خـەیاڵم خاتوونەکەم لێم مەبوورە،من بەکەڵکی هیچ کەس نایەم ئەگـەر تــۆزێک زەوقم بـووایـە،تۆی نازداری خــونچــەئاڵم وەک ورشـــەیەکـی پـڕ شــکۆ،لە دڵی دڵمــا دام ئەنای ئەمـکردیتــە بەهــارێکـی هەمــیـشـەیی وەرزی سـاڵم بەڵام خــاتوون..لە سـەرێکـی تریشـەوە،خـاوەن حـەقم بــڕوام پـێ بــکـە نـەپـەرژاوم،بــژیم،بمــرم،یـا بــنـاڵـم!! ئەم ژیـانە گــەلێک ســەخـتە،ڕۆژەکـانی مــەرگـەسـاتە ئەگــەر بـێــتــو لـێم نـەبووری،زەفــەرم پــێ دێنـێ..زاڵم چونـکە مـن هەروەکـو خـۆمـم،پـەرێـشـانی نیـگایـەکـتم گـەردی غـوربەتـی سـەر گـۆنـات،بەبرژانـگ و لێـو بمـاڵم خـاتوونەکـەم لێم ببـوورە..مـن شــاعـیـرێـکی سـەرقـاڵم کـابرایەکی بەبێ پشـووی،مـاندوو،شـەکەت و جەنجـاڵم (دڵـشاد مـەریـوانی) |
اکنون ساعت 09:13 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)