![]() |
جۆلانه
جۆلانه چوومه لای دوكتۆر و گوتی: نەخۆشی، دەردەكەت سەخته گوتـم: تۆ پێـت وایـه دەمــرم؟ بەداخـــەوه، گوتــی: وەخــته ئەو دڵەكـوتــــەی گرتـــووته، پیـــاوی بەهــێزیــش بیــگرێ بێــت و ئاگای له خـۆی نەبــێ، هێنــده پێ ناچێ، دەمــرێ پێ‌كەنیــم و گوتـــم دوكتـــۆر! ناڵێـــم زانـــا و شــارەزا نـی بــەڵام تـۆ پزیشـــــكی ویشـــكی، باری دڵـــداری نازانــی دڵـەكـوتـــەم نی‌یه؛ دڵـــم، جــــێـی كیـــژێـــكی خان‌ومانـه منـــداڵه، ئۆقـــرەی ناگـــرێ؛ بۆم درووس كـــردووه جـۆلانه هێمن موكــــــریانی |
عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا ئه‌بله وا دایم له عه‌یش و شادمانی و عییززه‌تا ئه‌هلی عیرفان و که‌مال ئێستاکه زاری و شین ئه‌کا دوژمنه چه‌رخی فه‌له‌ك ، بۆ پیاوی ساحێب عه‌قڵ و هۆش ڕووی که‌ره‌م دایم له هه‌رزه و شێت و بێ ته‌مکین ئه‌کا سه‌یری که‌ن عاشق که چه‌ند شێته ! ئومێدی مه‌رحه‌مه‌ت ! له‌و نیگاره‌ی ، دڵ فریبه‌ی ، زالمه‌ی ، بێ دین ئه‌کا بێستون وه‌ختێ که لاله‌ی ئه‌حمه‌ڕی لێ سه‌وز ئه‌بێ مه‌شقی لێوی شه‌ککه‌رینی ناسکی شیرین ئه‌کا عاشقی مه‌جنون به یادی دولبه‌ری له‌یلا سیفه‌ت خوێنی دوو چاوی به‌خور دێ دامه‌نی ره‌نگین ئه‌کا قه‌ت له زیکری خێری تۆ غافڵ نیه (ئه‌حمه‌د) ، به شه‌و هه‌ر به ئومێدی ویساڵت سه‌ر له‌سه‌ر بالین ئه‌کا !!! "ئه‌حمه‌د موختار جاف" |
کیژی لادێ
کیژی لادێ کیژی لادێ یی نه‌شمیلی جوان چاک بێ فڕ و فێڵ و هێدی و داوێن پاک ئه‌تۆ هه‌ر زگماگ وه‌ها جوانی ته‌والێت چییه؟ ناوی نازانی نیته کراسی حه‌ریر و پۆپلین گه‌وهه‌ری پێچرای له ناو خامی شین پۆدر و کرێم و ماتیکت نی‌یه هه‌ر نه‌ت بیستووه(ئۆدی کڵۆن) چییه؟ نه‌تکرد سووراو و سپیاو، چون دووری له شاری، که‌چی هه‌ر سپی و سووری فێڕت لێ نه‌دا بسکه‌که‌ت لووله ڕێژیمت نه‌گرت به‌ژنت وه‌ک تووله لاجانگت وه‌کوو گزنگی تاوێ هه‌ر بۆ خۆی جوانه تی‌ف تیفه‌ی ناوێ کوڵمه‌که‌ت وه‌کوو گوڵاڵه‌ی گه‌شه بێ سوورمه‌ش چاوه مه‌سته‌که‌ت ڕه‌شه وه‌کوو فرمێسکی ئاشق ڕووناکی وه‌کوو ئاونگی به‌یانان پاکی فێر نه‌بووی سیحر و گشته‌ک و نوشتوو نه جگه گورگت هه‌یه و نه موروو مایه‌ی هومێدی کیژی چاو هه‌ڵۆ نازانی مه‌کر و جامبازی و درۆ چارشێوت نیه ڕوو ناگری له که‌س نامووسی خۆته پاسه‌وان و به‌س به تاسکه‌تاسک و به له‌نجه و لارت به به‌ژن و باڵای به‌رز و له‌بارت به دڵی ساده و به هه‌ستی پاکت به شه‌رم و حه‌یا و ئاکاری چاکت منت کردوه شێت و شه‌یدای خۆت وه‌خته له سوێیان گیانم ده‌چێ بۆت مامۆستا هێمن |
گوڵم ئەی شاهی نەو نەمام، شۆخ و شەنگ زامداری تۆم
گوڵم ئەی شاهی نەو نەمام، شۆخ و شەنگ زامداری تۆم ئەی طەبیبی دەرد و زەخمان، چاوەڕێی تیماری تۆم گوڵئەندام، شاهی جوانان، ئەی ئەستێرەی گەشی ئاسمان بۆ دەم کوژی تۆ بە چاوان، نازانی کە دڵداری تۆم؟! تۆ کە زوڵفت وا لە ملما، بۆ خنکاندن خۆی پێچ دەکا تیری چاوان پێویست ناکا، ئازاردراوی دەستی تۆم نەم دیوە گوڵ دڕک و خاربێ، مانگی تابان هەوری تار بێ شۆخ و شەنگ وەک تۆ زۆردار بێ، من خەفەتباری کاری تۆم وامزانی میهرەبانی زۆر، لەگەڵ ئەسیرت چاکی زۆر نەمزانی ستەمکاری زۆر، ڕەحمێ، خۆ لەبەر دەستی تۆم ئەو چاوانەت کەوا گەشە، زاڵمێکی چەند بە غەشە! سەرکردەی سوپای حەبەشە، حەیرانی چاوەکانی تۆم زوڵفت کە چین و پەخشانە، تێک ئاڵاوە، لەسەر شانە بۆ کوشتنم پەرێشانە، گرفتاری ڕووخساری تۆم بزەی لێوت لەگەڵ گوفتار، هەم خۆ بادان و لەنجە و لار پێم دەچێژن ئێش و ئازار، من دیلی دەنگ و سەدای تۆم بمکوژی وا بە بێ دینی، ستەمکارانە دەنوێنی ناوی پاکت دەشێوێنی، زۆر لە خەمی ناوبانگی تۆم چاوەڕێی چاکەتە (جوتیار)، هێندە مەیدە ئێش و ئازار بەیەکجاری بیکە ڕزگار، سوپاس گوزاری چاکەی تۆم (جوتیار) |
له م کۆڵانه سووتاوه ی ئێمه
له م کۆڵانه سووتاوه ی ئێمه |
مناڵه‌كان!
|
که ژن کوشتن نیشانێک بۆ شه‌ڕه‌ف بێ
که ژن کوشتن نیشانێک بۆ شه‌ڕه‌ف بێ چ سه‌ربه‌رزه که‌سێک وا بێ شه‌ڕه‌ف بێ چ ناپیاون ئه‌وانه‌ی خوێڕێ خوێڕی له لایان نێو گه‌ڵی ئافره‌ت شه‌ڕه‌ف بێ خاڵه قازی |
هەڵکشێ ئەی تەواری بەرزەفڕ
|
خاڵی نی‌یه ڕه‌شماری دوو زوڵفت له به‌ڵایێ
خاڵی نی‌یه ڕه‌شماری دوو زوڵفت له به‌ڵایێ حه‌ڵقه‌ی شه‌ڕییان به‌ستووه هه‌ر یێکه له لایێ' ... عاشق دڵی نایێ له دڵارامی جودا بێ ئه‌ڵبه‌ت که دڵارامی له‌وێ بێ ، دڵی نایێ بنواڕه خوشیی ڕه‌قص له‌گه‌ڵ خه‌رقه‌یی ئه‌زره‌ق مومکین نی‌یه به‌م پاکییه له‌م ئه‌رضه سه‌مایێ مومکین نی‌یه جه‌بلی دڵی خوبان به من و تۆ نه‌مبیستووه ته‌سخیری مه‌لایك به مه‌لایێ نه‌قدی دڵ و جان بۆ قه‌ده‌مت نیمه به‌هایه غه‌یری ئه‌مه قوربان به خودا نیمه به‌هایێ ئه‌ی شه‌مع ! بترسه له هه‌ناسه‌م که بگاته ئه‌و دوکه‌ڵی زوڵفه که په‌رێشانه به بایێ تا چاکی نه‌که‌ی پڕ له هه‌وا سینه‌یی ((نالی)) وه‌ك زه‌نگڵه ئاوازه‌یی ناڵه‌ی دڵی نایێ ناڵی |
ژیانـی لاوی‌یم وێـنــەی گوڵـێ بـوو
ژیانـی لاوی‌یم وێـنــەی گوڵـێ بـوو كه هاته باخی ژین و هەڵ‌وەری زوو وەكوو لاولاوی ناكامی بەهـاران خەمێكی نایه داوێنی دڵ و چوو "مامۆستا شەریف" |
اکنون ساعت 11:41 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)