پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 03-09-2010 11:47 AM

شیرکوبيکس

زور شت هه ن، ژه نگ ، هه لدینن و
بیر ناچنه وه و
دواییش ئه مرن
وه کوو تاج و
سه وله جان و
ته ختی ژیر پیی پادشاکان
زورشتی تری دنیاش هه ن
نار زه ین و
بیر ناچنه وه و
هه رگیز نامرن
وه کوو شه پقه و
گوچانه که و
پیلاوه که ی :چارلي چاپلين



behnam5555 03-10-2010 04:28 PM


تو ئه توانی به قومی ماچ بمخه یه ته وه هه لقولین و

به ییک لاولاوی راموسان بمخه یه ته وه هه لفرین


"شیرکو بی که س"




behnam5555 03-10-2010 04:30 PM



ئه و
په ری تاسه

چون دلت هات

له گه‌ل سه‌رینی

ته نیایی ده‌رزی چنا

جیم بهیلیت؟

چون دلت هات

له گه‌ل شـه‌وی

سارد و سری بی نوستنا

جیم بهیلیـت؟

بگه‌ریــوه!

ژووری ته‌نیام چاوه‌ریته

بگه‌ریــوه!

عومری زاوام

شه‌یدای بووکی ترپه‌ی پیته!


"عه بدوللا په شیو"

Hiwa 03-10-2010 09:53 PM

چُــوَگــــَم

نوگلٍ باخی و همراز ِ وَهاری چَوَگَم
روشنای ِ دل ِ اِی عاشق ِ زاری چَوَگَم

دَس نَکیشِم وَ تو اَر خار ِ تو تا دیده بــِچو
مِ قَسَه ی نَیرم اگر چَوِم دراری چَوَگَم

behnam5555 03-15-2010 12:01 PM

ناشاره‌زا....
 



ناشاره‌زا

هه‌موو ڕۆژێ
ده‌هاته‌ سه‌ر په‌نجه‌ره‌که‌ و
له‌ ماڵی ئێمه‌ی ده‌ڕوانی !
من په‌نجه‌ره‌م ده‌کرده‌وه‌ و
له‌ دووره‌وه‌ ،
چاوم ده‌بڕیه‌ چاوانی !
نه‌م ده‌زانی ،
ئه‌و نازه‌نینه‌ نابینێ !
له‌و په‌نجه‌ره‌ش ،
ته‌نیا هه‌تاوی گه‌ره‌که‌ !
ئاخر ئێمه‌ هه‌ر مانگێک بوو
ماڵمان هاتبۆ ئه‌و گه‌ڕه‌که‌!

behnam5555 03-15-2010 12:03 PM

خلیسكان
 


خلیسكان


نیوه‌شه‌وێكی ڕێبه‌ندان
كۆڵان ببوو به‌ جێگه‌ژوان !
خز بوو كۆڵان !
كه‌گه‌ییه‌ لام هه‌ڵ خلیسكا
ئه‌و ڕاخوشی ،
وه‌ك ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌به‌یان
من باوه‌شم كرده‌ ئاسمان !

ك.د.ئازاد

behnam5555 03-15-2010 12:09 PM

ئاخۆ ده‌بێ
 


ئاخۆ ده‌بێ

ئه‌و رۆژه بێ
کاوه‌ی کوڕم
جانتای سه‌فه‌ر کاته شانی؟
ده‌ڵاڵا‌نی به‌ر گاراژی شاری سنه
هاوار بکه‌ن:
سلێمانی سلێمانی!

1980/1359جه‌لال مه‌له‌کشا

behnam5555 03-15-2010 12:15 PM

لێتان تووڕه‌م
 


لێتان تووڕه‌م
له گه‌ڵتانا
یه‌ک ڕه‌نگ ژیام
به شادیتان شاد ئه‌بووم و
له ماته‌متانا ئه‌گر یام!
به‌ڵام کاتێ
قوڵپه‌ی گریان
ئه‌وکی هه‌نسکی پیگرتم
ئێوه کردتان به شایلۆغان
ئێستاش
دڵه ساکاره‌که‌م نه‌گۆڕاوه
هه‌ر وه‌ک دڵه‌که‌ی جارانه
هه‌ر چه‌ند تووڕه‌م
پڕ له خۆشه‌و‌یستیتانه

1366/جه لال مه‌له‌کشا

behnam5555 03-15-2010 12:21 PM

دڵوپ دڵوپ
 


چه‌نده حه‌زم ده‌کرد

دست له‌ ملی دایکم که‌موو
هه‌تا به‌یان ته‌روو‌ ته‌سل خه‌وم
شه‌که‌ت بوون له ڕۆحمدا هه‌ڵ ورێتوو
واژه‌یک وه‌ک گیانه‌که‌م
ببێته سه‌رینموو

ئینتزاری چرا خامۆشه‌کان
تا‌مه‌زرۆی ساته‌کان بێت
هه‌ڵبه‌ست به‌ هه‌ڵبه‌ستی
هه‌نسکه‌کانم
مه‌ۆدای پاییزیکی به‌ زه‌ردی بێت
زۆرم بیر که‌ردووی
تامه‌زرۆی

دڵوپ دڵوپ وشه‌کانته‌م.
هه‌موو کاتێک ها‌ۆکات
له گه‌ڵ ئاخه‌کان دایکم‌دا
دائه‌چڵه‌کێم
رۆیا‌کان کز‌ئه‌که‌نوو
سنوور سنوور

غورووریان ئه‌هاڕێنن
یه‌قینه ...
چه‌نده حه‌ز‌ ده‌ست له‌مه‌ل کردنی
دایکم...

behnam5555 03-15-2010 12:23 PM

ئێۆاران...
 


ئێۆاران...

دۆای ماڵئاۆایی خۆره‌تاو

به‌خێرهاتنی مانگه شه‌ویی

سه‌ر پاساری ماڵه‌که‌مان ده‌کم

سه‌رسام له ئامێزی بیره‌ۆه‌ری

نیگاکامان...

له گه‌ڵ برسیه‌تی

مناڵه هه‌ژاری دراوسێمان

هه‌تا به‌یانی

هه‌تا دووباره سڵاوی خۆره‌تاو

له خه‌یاڵه خه‌نجیلانه‌ی

هێلانه پڕ له سۆزه‌که‌ی تۆ دام



اکنون ساعت 12:29 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)