![]() |
ساقیا مه‌ی بێنه‌وه مه‌ی بێنه‌وه |
ساقیا، بمخوێنه‌وه، بمخوێنه‌وه |
ساقیا، وا لاده‌وه وا لاده‌وه |
|
بڵێ خۆشم ده‌وی |
به پێکه‌وه له‌م ژینه‌دا تروسکه‌ی حه‌ز و هیوا بیـــــــــــــــــن بۆیه‌ک بژین بۆ یه‌ک بمرین هه‌ڵگری ئاڵای وه‌فا بیــــــــــــن ئه‌و سا ژیان به‌هه‌شتێکه من و تۆ تیا یا ساوابیـــــــــــــــن له ئامێزی یه‌کتری دا تا دنیا مابــــــــــێ پیر نابــــیـــــــــــن |
دێم |
ئه‌مشه‌و دڵم بۆ غه‌ریبان وه‌كو ته‌كێ ئاوه‌ڵایه به‌بێ ئارام چاو لهرِێگهم كوا میوانێ بهاتایه له‌ئاسمانی دوو دیده‌یدا كه‌مێ سۆزی برِشتایه هه‌تا مانگیش پێ ده‌زانێ ئاوایی دڵ بێ نه‌وایه ئه‌مشه‌و دڵم نوقمی ده‌ریای خه‌یاڵێكی بێ رِۆخانه واهه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م بارانه گه‌ڵا و گوڵی هه‌ورامانه گه‌ڵا گه‌ڵا ئارنگ ئارنگ به‌سه‌ر شانما سه‌ما ده‌كه‌ن ئه‌ی خاتووزین ئه‌م رِهنگانه لهڕوخسارتا یه‌ك ماچ ده‌كه‌ن ئه‌مشه‌و دڵم له‌ژێر ته‌رزه‌ی پایزێكدا چاو لێك ده‌نێ جگه له‌شه‌و تا ئه‌ستێره‌ش كه‌س به‌م مه‌رگه نازانێ به‌ڵام سۆزی ته‌ماشاكه‌ی چ گه‌ڵایه‌ك رِهنگی سوره پرسه‌ی یادی شاعیرێكه و چه‌ند هه‌ورازێ لێتان دووره ئیسماعیل خورماڵی |
ووتم گوڵم : به‌و هه‌ورانه‌ی چاوت بڵێ : كه‌م ببارێن به‌و گوڵانه‌ی لێوت بڵێ : كه‌م زویر بن ، كه‌م بناڵێن ووتم گوڵم : به‌باڵنده‌ی دڵت بڵێ : كه‌م گومان كات به‌هه‌ناسه‌ی وه‌ك شه‌تاوت بڵێ : ئازیز كه‌م فوغان كات ووتم ئازیز بۆ په‌روانه‌ی دڵه‌كانمان له‌خه‌م دابن وه‌ك هه‌تاوی ڕۆژی تاریك ، لهههورابن ، له‌ته‌م دابن ووتم ئازیز بۆ ئه‌وینمان ، له‌گڕ دابێ به‌خۆڕایی هێشووی سه‌وزی چپه و ڕازمان ، بهپایز بێ به‌خۆڕایی كه‌هه‌ردووكمان سوتاوی یه‌ك ، مه‌فتونی یه‌ك ، خۆڵه‌مێشین دوور له‌چاوی یه‌كان ئازیز ، هه‌تا بڵێ ی فه‌رامۆشین ئیتر بۆچی وه‌ك هه‌ناری ، داوهریو بێ دڵه‌كانمان له‌سه‌ر پشكۆی ئاڵی خه‌مان ، وا ببرژێ دڵه‌كانمان ئیسماعیل خورماڵی |
ئه‌ی "با " |
اکنون ساعت 04:11 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)