![]() |
هەی، کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تەی کەری هەوراز و لێژ |
لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار وەکو (شێخ) ئیختیاری مەذهەبی (تەرسا) نەکەم، چبکەم! لەڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما دەسا خاکی هەموو عالەم بەسەر خۆما نەکەم، چبکەم! دەمێکە شاری پڕ شۆری مەحەببەت مات و خامۆشە بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چبکەم! لە چاوا نم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریە سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چبکەم! لەسەر تۆم دوشمنە دنیا، قەضییەم (مانع الجمع)ە کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی هەموو دنیا نەکەم، چبکەم! بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم، ئەجەل ! زوو بە بە مردن لەم قوصووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چبکەم! ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا ((مەحویی)) هەتا قامی قیامەت، ئاه و واوەیلا نەکەم، چبکەم! مةحوى |
وەکو با بەو لەشی بیمار و دڵی بێتاقەت بە هەوای قامەتی ئەو سەروی خەرامانە دەرۆم دڵ لە زیندانی سکەندەر وەڕەزە ڕزگار بم تاکو ئەو شوێنەی کەوا مولکی سولەیمانە دەڕۆم حافزی |
خەتات فەرمو کە خۆشە چین و ماچین ، کە ناچین لێرە خۆشە چینی ماچین ، برۆت هەر چین و پەرچەم چین لەسەر چین ، ئەمەندە چینە قوربان پێم بڵێ چین ، شکافێکە کڵافەی نافی زوڵفت ، دەڕێژێ میسک و عەنبەر لێرە تا چین ، لەسەر گوڵێکی باغی حوسنت ، هەزار گوڵچینی بێ بەرگ و نەوا چین ، ئەتۆ میهری و مەهرویان ستارەن ، لە خزمەت شەوقی تۆدا شەوچرا چین ، هەمو ذەڕاتی میهری ڕوتە باقین ، خودامان بۆ بە قایە لێرە لاچین ، بڵێ ( نالی ) بە ئەربابی ، وەفا بێن ، هەمو موحتاجی خاک و بێڵ و پاچین . نالی |
بوومە خاکی سەری ڕێی ، پێیەکی تا پێما نا |
|
|
|
|
|
اکنون ساعت 04:08 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)