پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 01-08-2014 01:48 PM


دڵ لەبەر دەردى فـیراقى یـــارە مـــەیلى مــەى دەکـــا
گوێ لە دەنگى ساز و عوود و بەزمى ناى و نەى دەکا

سەردەمێ مەست و خــومارە خــــادیمى مەیخـــانەیە
وەقتى تەسبیحى لە دەستە صۆفییە حەى حەى دەکا

ڕۆژى وایــە هـەر بە کـــەیف و پێکــــەنین و خـــەندەیە
بەعــضە جـــار مەجنوونە دائیم گـــریە بــۆ لەیلەى دەکا

بەعضە جـــــــــــــاران ( عالم و عامل و عابد ) خۆیەتى
وەقتى جەهل و فیسقى زۆرە عالەمى لۆمەى دەکـــا

پێى ئەلـــێم ئـەى دڵ وەرە ئـــێرانى بە یان طـــــوورانى
ئەو لە بەینى هەردوو جێگا روو لە دەشتى رەى دەکــا

دڵ نـــزانم شــــێتە یــا ســـەرخــــۆشە یـا دێـــوانـەیـە
یا الاهى ئیشى وا عەکسى بە من تــــاکەى دەکـــا

دوور لـــە یـــارە دڵ لـــە بـــۆیى بێ ثـــەبــاتە (صــافیا)
تاکــوو لەم سەگ مــەرگە دابێ ئیختیارى وەى دەکـــا


صافی

behnam5555 01-08-2014 01:49 PM


یا موحه‌مه‌د لێو به‌بار و دڵ به‌ بوریانم مـــــــــــه‌که‌
ئه‌ی ڕه‌ئیسی هه‌ردوو دنیا دیده‌ گریانم مـــــــه‌که‌
ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ چاوه‌ڕێگه‌ی ده‌ستی یارانم مـــه‌که‌
من که‌ ئالی تۆم زه‌لیلی باری عیسیانم مــــــه‌که‌
غه‌یری قپی ڕه‌ئفه‌تت بۆ که‌س سه‌نا خوانم مه‌که‌

قانع



behnam5555 01-08-2014 01:50 PM


مه‌یلی سه‌یری به‌در ئه‌کا دڵ،لاده‌ زوڵفی وه‌ک حیجاب
ده‌رخه‌ به‌دری ڕوومه‌تی خۆت شۆخه‌که‌ی عالی جه‌ناب

سینه‌ کون کون بووم وه‌ک نه‌ی من له‌به‌ر هیجرانی تۆ
سه‌ر وه‌کــو مه‌ستــوره‌،دڵ هه‌ر ناڵه‌یه‌ت وه‌ک رووبــاب

تۆ ده‌رتخست شه‌معی رووی خۆت کۆمه‌ڵی عاشق هه موو
لازمه‌ هــــه‌روه‌ک پـــــــه‌پوله‌ ببنـــــه‌ قاورمه‌و که‌بــاب

لوتفی یار هه‌ر بۆ ره‌قیبه‌ من ره‌زام ئه‌و دولبه‌ره‌
جار به‌ جار حه‌تتا هه‌ر به‌ جوێنێ بێتو بمداتۆ جواب

لاده‌ چارشێوت هه‌تا من دیده‌ رۆشن که‌م به‌رووت
به‌سیه‌تی قوربانی تۆبم به‌س بکه‌ نازو عیتاب

(ئه‌حمه‌د)ه‌ ته‌نها غوڵامی ،وخلیسی تۆ چاوه‌که‌م
حه‌یفه‌ مه‌یره‌نجێنه‌ مه‌یده‌ بێ سه‌به‌ب جانی عه‌زاب

احمد موختار جاف

behnam5555 01-08-2014 01:52 PM


عاشقی بێ‌دڵ ده‌ناڵێ، مه‌یلی گریانی هه‌یه‌
بێ‌شکه‌ هه‌وره‌ تریشقه‌ تاوی بارانی هه‌یه‌

چاوی من ده‌م‌ده‌م ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێن ده‌ریای عومانه‌ دوڕ و مه‌رجانی هه‌یه‌

په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه‌
دا به‌ ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه‌

ئاسمانی حوسنی مه‌حبووبه‌م له‌ ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه‌

هه‌ر له‌بت، یا سینه‌شت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه‌، دابڵێن
له‌علی ڕوومانی هه‌یه‌، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه‌

وه‌حشیه‌ لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت
ڕاسته‌ هه‌رزی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه‌ شه‌یتانی هه‌یه‌

دڵ موشه‌ببه‌ک بوو له‌ به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت
حه‌یفه‌ قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه‌ شانی هه‌یه‌

له‌حزه‌یێک و له‌محه‌یێک چاوم به‌ چاوی ناکه‌وێ
کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله‌ مه‌یلی ئینسانی هه‌یه‌

تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له‌ جێ ڕاوه‌ستی دێو و کافریش
دێن ده‌ڵێن: به‌خودا قیامه‌ت ڕاسته‌ هه‌ستانی هه‌یه‌

فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به‌ ده‌فته‌ر گرتووه‌
«نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه‌ دیوانی هه‌یه‌!



نالی

behnam5555 01-08-2014 01:52 PM

كه‌وه‌سڵت ده‌ست بدا بۆم هیچ خه‌یاڵی حووری عین ناكه‌م
گــه‌دای بــه‌رده‌ركــــی تـۆبم مه‌یلی فیرده‌وسی به‌رین ناكه‌م

كه‌ زوڵف و په‌رچه‌می چین چینی تۆ سایه‌ی سه‌ری من بێ
ئــه‌بـــه‌د گــــه‌ر بــمدرێـتـێ پـاد شــاهی مـوڵكی چین ناكه‌م

له‌ شه‌وقی ماچی لێوی شـــه‌كـــكــه‌رینـــت دڵ وه‌ها مه‌سته‌
هه‌تــا مــــاوم خـــه‌یـــاڵـــی قــه‌نــدو نوقڵ و ئه‌نگه‌بین ناكه‌م

بــه‌حــه‌قـــی جـــووتــه‌ چـاوی مـــه‌ستی نازت گیانی شیرینم
به‌شه‌و بێ یادی رووی تۆ سه‌ر له‌سه‌ر گۆشه‌ی سه‌رین ناكه‌م

نـــگــیــنــی خـــاڵی تـــۆم مــه‌نــزووره‌ خـــاكـی به‌رده‌رت جێمه‌
(سولــه‌یــمــان)ی زه‌مـــان بــم ئاره‌زووی ته‌خت و نگین ناكه‌م

behnam5555 01-08-2014 01:57 PM

له‌ باسی‌ مه‌ینه‌ت و ده‌ردی‌ ده‌رونی‌ بۆیه‌ ده‌م ناده‌م
له‌ خویناوی‌ دلی‌ پر غه‌م كه‌ سینه‌م مه‌وج ئه‌دا تا ده‌م

غه‌مم دیتی‌ كه‌ بۆ وه‌ك كۆده‌ك ئاگر به‌رده‌مه‌ كاغه‌ز
له‌بۆ نوسینی‌ غه‌منامه‌ی‌ دلم هه‌رگا قه‌له‌م داده‌م

هه‌له‌، پارانه‌وه‌ ئه‌مرۆ، زوبان و دل له‌ كارایه‌
زوبان ئاوه‌ر كه‌ به‌سته‌زمانه‌ سبحه‌ینی‌ كه‌ قوچا ده‌م

به‌ حه‌ق هه‌ر حه‌ق، به‌ ناحه‌ق ناحه‌قم وتوه‌ له‌ رۆژی‌ بووم
وه‌كو مه‌نصور ئه‌گه‌ر بیشم كوژن ناكه‌م له‌ حه‌ق لاده‌م

بلا گول ئاته‌شی‌ تی‌ به‌ر ببی‌ ، په‌روانه‌ بی‌ بولبول
ده‌بی‌ هه‌ر بچمه‌ باغ و رازی‌ دل شه‌ممیكی‌ به‌ر باده‌م

سبه‌ینی‌ وه‌رنه‌ سه‌یری‌ كوشتنم واده‌م چه‌ها داوه‌
له‌سه‌ر واده‌ی‌ درۆی‌ ئه‌و ناده‌م ئیتر واده‌ ، قه‌ت ناده‌م

وتم: گه‌ر حالی‌ "مه‌حوی" تیبگه‌ی‌ ره‌م به‌م حه‌ده‌ ناكه‌ی‌
وتی: ئه‌و تی نه‌گه‌یوه‌ ، من په‌ریم و ئه‌و به‌نی‌ ئاده‌م


مه حوی


behnam5555 01-08-2014 02:00 PM


توخـــوا کـــاتێ کـــه‌ ئـــازادیوو سه‌ند
ڕه‌گه‌زی خـــوێنمژه‌کــانوو هــه‌ڵــقه‌ند

کــــیژو کــــور هــــه‌رچی به‌لامـا لادا
پێم بـــڵێ و پایێ به‌ قــــه‌بــــرم دادا

ئه‌ی هه‌ژار! به‌سیه‌تی مردن هه‌سته
مـوژده‌ بێ مه‌وته‌نه‌که‌ت سه‌ربه‌سته‌

هه‌ژار موکریانی



behnam5555 01-08-2014 02:01 PM


شەنگەبێری! ساڵی ساڵان له كوێستانی، لەناو مەڕی
بۆ مەڕدۆشین هەڵت‌دەكرد ئەو باسكی سپی مەڕمەڕی

لـەبـەر هــاڕەی گۆبەرۆك و گـواره و كرمـەك و ژێرچـەنـه
نـیــــوەڕۆیــه لـەبــەر بـێـــرێ كــۆڕی مـەڕی ڕادەپــەڕی

behnam5555 01-08-2014 02:02 PM

چ بکەم نە ئەو کەسەم کە کەسم بێ لەلا بە کەس
خۆشم نەگەیمە ئەو کەســـــە ئەو من بکا بە کەس

گەر ئیشی روحتە، کە نەبوو کــــــەس بە دەستەوە
دەست هەڵگرە لە رۆح و مەبە ئەلتیجا بە کــــــەس

نا ئەهــلی ئەم ئەهــــــالیە مەعلومی مـــن کە بوو
شوکری خودا، خــودا بەس، ئومێدم نەما بە کـــەس

حه‌زره‌تی نــالی


behnam5555 01-08-2014 02:03 PM

گـــه‌ر ده‌پرســی مـن له‌ بـه‌ر چــی کـه‌م ده‌خـۆم
مــن بــه‌ برســی قه‌ت مـه‌زانــه‌ ، غــه‌م ده‌خـۆم

ئــــــــاوی سوێری چـــــاو و بـــــاری تاڵــــی لێو
ســـوێر و تـاڵـــــیی دەم‌دەم و ژەم‌ژەم ده‌خـۆم

تــــــــــا ســـه‌ری زوڵفت له‌سه‌ر ڕوو حــــه‌ڵقه ‌دا
مــن وه‌کــو مـــــاری ســه‌ر ئـــاگر خـه‌م ده‌خـۆم

ئــــــاوی که‌وسه‌ر نۆشـی صۆفــــی بێ کـه‌ مـن
ئـــــــاوی ئینسـان ، یه‌عنـی ماچــی ده‌م ده‌خـۆم

شه‌ربه‌تـــــی خـــه‌وف و ڕه‌جـــای ئه‌غیار و یـــــــار
ترش و شیریـن هـــه‌م ده‌چێژم ، هــــه‌م ده‌خـــۆم

مــن لــــــــه‌ ته‌وری عـالــه‌م و ده‌وری فــــه‌لـــه‌ک
زه‌ربـــــی لازیب، زه‌خــــمــی بێ مه‌رهه‌م ده‌خـۆم

تـــــــاڵی بێ‌یار و دیــــــار و تـــــار و مـــــار
عـــه‌لقه‌می چی؟ ئه‌رقه‌می چی؟ سه‌م ده‌خـۆم !

نـه‌وعــــه‌ ئینسـانـــێ هه‌یــــه‌ غـــــه‌م قـــــووتییه‌
مـــن غه‌مـــی خـۆم و غه‌مــــی عـالـــه‌م ده‌خـۆم

غــــه‌م ده‌ڵــێ: ((نالــــــی)) کـــه‌ غـەم‌خوارییم نه‌کا
نــــــا عـیـلاجـــــم مــن به‌نــــی ئـــــاده‌م ده‌خـۆم


اکنون ساعت 01:09 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)