پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 01-08-2014 02:05 PM



شەنگەبێری! ساڵی ساڵان له كوێستانی، لەناو مەڕی
بۆ مەڕدۆشین هەڵت‌دەكرد ئەو باسكی سپی مەڕمەڕی
لـەبـەر هــاڕەی گۆبەرۆك و گـواره و گرمـەك و ژێرچـەنـه
نـیــــوەڕۆیــه لـەبــەر بـێـــرێ كــۆڕی مـەڕی ڕادەپــەڕی
***
كه ئێواران كەزیت دەكردن سێ بەنگێ و چاوت دەڕشت
بەو كەزی و چاوه نەرمانه، بێ‌ڕەحمانه شوانت دەكوشت
شـەنگـەبیـزا، به ســـروەبـا، ســـوژدەی دەبــرده بـەر بـەژنـت!
ئاخر تۆش هەوای كوێستانی ئەو كوردستانەت هەڵ‌دەمشت!
***
چێشتەنگاوان، له دەراوان، كه خۆت لێ دەكرد پێ خاوس
بـه لـەنجــه و لاری كیــژانـەت، شــەرمـەزار دەبـۆوه تاوس
ئاهــەنـگی ژیــن و شــادی بـوو، بەیــانـی كه تێــكەڵ دەبــوو
شمشاڵی من، خرمەی بازن، گرم و هۆڕی مەشكەی گاوس
***
شەنگەبێـری گـراوی خۆم وێنووسـی جەماڵ و جـوانی؟
ئێستاش پاڵێنی وەك جاران له شوان و مێگەل دەڕوانی؟
وا من پێشـمەرگەم، دەجەنگم بۆ وڵاتـی له تۆ شـیرنتر
نـەم‌دەدا به تەخـتی شـایی دەنـا بـەردەبێـری شـوانی!
***
ڕاسته تۆ جوانی، لەباری، نازداری، شۆخی، نەشمیلی
كوڵـمـت گـەش‌تـرن له گـوڵ و خـاڵـت ڕەش‌ترن له زیـلی
جیابوونەوەت دەرده، بەڵام تۆش دەزانی تامی نیه؛
ژوان و شـەوڕاو و دڵـداری، ڕاز و نیـازی به دیــلی...
***
زۆری نەماوه بێته بەر نەمامی هەوڵ و خەباتم
له داگیركـەر پاك بێتـەوه، خاكی پیـرۆزی وڵاتم...
چـەك دادەنـێــم، گـۆچـانــەكەی جـارانــم هـەڵ‌دەگرمــەوه
تۆ هەر بێری به، من هەر شوان، فریشتەی تاسه و ئاواتم!

مامۆستا هێمن موكریانی

behnam5555 01-08-2014 02:06 PM

نيمه‌ ئاواڵــــێ له‌ گۆشه‌ى بێكه‌سي دا خــــه‌م نه‌بێ
چاكه‌ ئه‌و لێره‌ش وه‌فـاى هه‌ر ماوه‌ سايه‌ى كه‌م نه‌بێ

لاپه‌ڕه‌ى ژينـــم هه‌مــــــوو هه‌ڵده‌يته‌وه‌ تيدا نيــــــيــه‌
باسى فرمێسـك و هه‌نـاسه‌ و شـيوه‌ن و ماته‌م نه‌بێ

(مامۆستا هێمن)

behnam5555 01-08-2014 02:06 PM

په‌نجه‌ی گوڵی ڕوومه‌ت گوڵه‌که‌م گوڵچینه‌
پـــه‌رژینی بــه‌ گوڵ،گوڵ لــه‌ کوڵم په‌رژینه‌

تا شینکه‌ لـــــه‌ گۆڕه‌ با به‌ یه‌کتر شاد بین
داخۆ چ ده‌مـــی لـــــه‌ ده‌وری گۆڕت شینه‌

behnam5555 01-08-2014 02:07 PM

مودده تێکه من گرفتارم به د ه س سه وداته وه
بووم به داوی چینی زوڵف و په رچه می تاتاته وه

مه نعی قوللابی موژه ی ناکه م له ڕاکێشانی دڵ
بۆ!ئه سیری چاوی مه ستی پڕ خه وی ئةيباته وه

وا سه رم دانا به عه زمی به رد ه بازی ڕێگه که ت
مه ر هه می ده ر دی سه ری من وا به گه ردی پا ته وه

گه ر ده پرسی حاڵی په روانه ی دڵم دوربێ له رووت
وا له سۆزش دا له سایه ی شه وچرای گۆناته وه

چاوی خوێن خواری به خوێنم فێره، و ه ک لێوی به مه ی
لێی گه ڕێن ئێوه و خودا ئه و شۆخه با بیخواته وه

شاهی چاوت موڵکی سه بر و تاقه تی بردم به زۆر
مه صحه فی رووی تۆ به گژیا چێ ئه گه ر نه م داته وه

مێشی خاڵت نافڕێ به س باوه شێنی که به ناز
چونکه پابه ند ه به شه هدی روومه تی زێباته وه

شێن و واو ه یلا یه ئا ساری قیامه ت هه ڵ ده سێ
گوڵ به د ه ن ئه مڕۆ به ر ه و مه شریق ئه گه ر لا کا ته وه

behnam5555 01-08-2014 02:08 PM

گوێم بۆ ڕادێرە بەس تەنها ئەم شەو
لە دوو دیدەی من میوان نابێ خەو

بەس تەنها ئەمشەو تۆ میوانم بە
هەڵگری نازی هەست و سۆزم بە

ڕایژێنە تاوێ بێشکەی دڵی من
دامرێنەوە کوڵی گریەی من

تۆ بووی ئاودێری باخی دەروونم
ئیلهامی شیعری بەستەی ئەوینم


چۆن دەستت تێی چوو ئەو باخە جوانە
وا پێشێلی کەی بێ بەزەییانە

ئەم حه زه ديله ڕوبكا بەرەو کوێ
ئاهی عەشقی من ئۆباڵی بە کێ

بێ سۆراخ و شێت وا بوم سەسرەڕۆ
بووم بە هەڵگری بارگەی خەمی تۆ


چۆن دڵت توانی دڵم بشکێنێ
داستانی عشقم هەرەس پێبێنێ

سوييه هەتا سەر لە دڵم دەرناچێ
بێ وەفایی تۆم هەر لە یاد ناچێ

behnam5555 01-08-2014 02:10 PM


وه‌عده‌یی فه‌رموو،که‌ بێته‌ کولبه‌یی ئه‌حزانی من
به‌ڵکه‌ ڕۆشن کا دو چاوم یوسفی که‌نــعانی من

لابه‌ توخوا پرته‌وی شه‌مع و چــــــــرا،له‌م مه‌حـــفه‌له‌
چونکه‌ ئه‌مشه‌و هاته‌ مه‌جلیس ماهه‌که‌ی تابانی من

ئه‌شکی چاوم جاریه‌ دایم له‌ هیـــــجری قامه‌تت
به‌ڵکو بێته‌ ناز و له‌نجه‌ سه‌روه‌که‌ی بوستانی من

سه‌یری چه‌ند شێته‌ ته‌بیبم هه‌ر موداوای من ئه‌کا
چونکه‌ نازانێ که‌ ماچی دولبــــه‌ره‌ ده‌رمـــانی من

پێی وتم به‌م تیغی ئه‌برۆمـــه‌ سبـــه‌ینێ ئه‌تکوژم
تۆ ئه‌بێ شاد بی که‌ بویته‌ قۆچه‌که‌ی قوربانی من

سایه‌یی گێسووی چلیــــپات لابده‌ جـــانا له‌ ڕووت
بۆچ به‌ زوڵمه‌ت دا ئه‌پۆشی چاوه‌که‌م قورئانی من

ئه‌حمه‌د موختار جاف

behnam5555 01-08-2014 02:11 PM

به‌جێ نایێ، ده‌بێ روو که‌ینه‌ سارا
حه‌قی ئادابی مه‌جــنوونی له‌ شارا

که‌ چه‌رخ ئه‌سکه‌نده‌ری دی ده‌رده‌داره‌
وتێ: ئه‌م هه‌م بووه‌ هــه‌م ده‌ردی دارا

هه‌تا حه‌ق ناسیره‌، هه‌ر حه‌قمه‌ مه‌نزوور
وه‌کوو مه‌نسوور ئه‌گـــــه‌ر بمکه‌ن به‌ دارا

نه‌گه‌یمه‌ ئه‌و جوانه‌ و گه‌یمه‌ پیری
مه‌ده‌د یا پــــیری پیـــــرانی بوخارا

له‌به‌ر زار و نه‌زاری بوومه‌ وه‌ک پووش
ده‌ ئه‌مجا رابــــــــــوێره‌ من بــــه‌ زارا

مه‌گه‌ر تۆ عه‌رزی خاڵم که‌ی له‌ کن یار
قه‌ڵه‌م، ساغی قســـــه‌: من نیمه‌ یارا

له‌ڕم دی زاهید ئه‌م زستانه‌، زانیم
کلک نادا به‌ زڕپنــــــگی به‌هـــــارا

وه‌ره‌ ده‌ستێ به‌ خوونم که‌ نیگارین
خوێنی من حه‌ڵاڵت بێ، نیگــــــارا!

زوو ئه‌و شۆخه‌ له‌ عاشق وه‌رده‌چه‌رخێ
له‌گه‌ڵ که‌س، چه‌رخه‌ ئه‌و، ناکـــا مودارا

موژه‌ی خوێنێ ده‌کا هه‌ر له‌حزه‌، سه‌یره‌!
ئه‌مه‌نده‌ گوڵ له‌ بن یه‌ک نووکــــــه‌ خارا

که‌شک به‌م (مه‌حویا) هه‌ر شه‌ربه‌تی مه‌رگ
له‌ســــــه‌ر ئه‌رزا نیه‌ ئاوی گـــــــه‌وارا

مه حوی

behnam5555 01-08-2014 02:12 PM

هەموو عالەمتە پابەند و لەدامان
کەچى دەستى کەست ناگاتە دامان

دوهاتى ئەوروپا وەک ئەهلى دێهات
لەچارەى دەردى عیشقا جوملە دامان

برا! مەردم دەوێ عەقلى نەلەنگێ
بەلەنجەى ناز و عیشوەى نەونەمامان

لەگەڵ زانت دەکەویە کۆشى دنیا
سبەى قاتیلتە، ئەمڕۆ بۆتە مامان

سەرو سامانمت پرسى، مەپرسە.
سەرى تۆ خۆش، نە سەرماوە نە سامان

غرورى حوسنە فیرعەنیى بەتۆ دا
ڕەقیبى سەگ بەچى بووبوو بە هامان

لەدنیادا وەکو منداڵى ناکام
بە ناکامى دەچن دنیا بەکامان

بەهانە مەگرە، لەو جامانە جامێ
کەرەمکە، ساقیا، بگرە ڕجامان

بە کولفەت ئەو، بە ئولفەت ئەم گرفتار
وەکو یەک زاهیدو ((مەحوى)) لەدامان



مه حوی

behnam5555 01-08-2014 02:12 PM

زوڵفت به‌ قه‌دتدا که‌ په‌رێشان و بڵاوه‌
ئه‌مڕؤ له‌ منی شیفته‌ ئاڵۆزو به‌ داوه

ئه‌م عومره‌ عه‌زیزه‌ که‌ له‌ بۆت نه‌قد و دراوه‌
صه‌د حه‌یف و درێغا که‌ موسوڵمانی نه‌ماوه‌

عومرێکی درێژه‌ به‌ خه‌یاڵی سه‌ری زوڵفت
سه‌ودا و په‌رێشانم و سه‌ودایه‌کی خاوه‌

هه‌ر چه‌نده‌ که‌ ڕوتم، به‌ خودا مائیلی ڕوتم
بێ به‌رگیه‌ عیلله‌ت که‌ هه‌تیو مه‌یلی هه‌تاوه‌

(مانی) نییه‌تی قووه‌تی ته‌صویری برۆی تۆ
ئه‌م قه‌وسه‌ به‌ ده‌ستی موته‌نه‌ ففیس نه‌کاشاوه‌

بۆچی نه‌گریم صه‌د که‌ڕه‌تم دڵ ده‌شکێنی!
بۆ مه‌ی نه‌ڕژێ شیشه‌ له‌ صه‌د لاوه‌ شکاوه‌

بێ فایده‌یه‌ مه‌نعی من ئێستاکه‌ له‌ گریان
بۆ عاشقی بێچاره‌ زووه‌م ئاوه‌ ڕژاوه‌

هه‌ر جۆگه‌و و جێگێکی که‌وا سورو سوێر بێ
جێی جۆششی گریانی منه‌ و خوێنه‌ ڕژاوه‌

سۆزی دڵمه‌ باعیثی تاو و کوڵی گریان
مه‌علومه‌ که‌ ئاگر سه‌به‌بی جۆششی ئاوه‌

(نالی) وه‌کو زوڵفت که‌ موطیعی به‌ری پێته‌
تێکی مه‌شکێنه،‌ به‌ جه‌فا مه‌یخه‌ره‌ لاوه

behnam5555 01-08-2014 02:13 PM

بە نووری بادە کەشفی ظوڵمەتی تەقوا نەکەم، چبکــــــــەم
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چبکــــــــەم

لە خەزنەی دڵمدا هەرچیی هەیە، هەر داغی ســــــــەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم،چبکەم

لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یــــــــــار
وەکو (شێخ) ئیختیاری مەذهەبی (تەرسا) نەکەم، چبکــەم

لەڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێــــــــــما
دەسا خاکی هەموو عالەم بەسەر خۆما نەکەم، چبکـــــەم

دەمێکە شاری پڕ شۆری مەحەببەت مات و خامۆشــــــــە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چبکـــــــەم

لە چاوا نم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریـــــــــــــە
سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چبکــــــــــەم

لەسەر تۆم دوشمنە دنیا، قەضییەم (مانع الجمع)ــــــــــه
کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی هەموو دنیا نەکەم، چبکــــەم

بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم، ئەجەل ! زوو بــــــــە
بە مردن لەم قوصووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چبکـــــــەم

ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیـــــــقا (مەحویی)
هەتا قامی قیامەت، ئاه و واوەیلا نەکەم، چبکـــــــــــــەم


اکنون ساعت 09:56 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)