پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 01-16-2014 08:49 PM

هەموو شەو چاوەریم بەڵكو بەمەخفی یاری جانی بێ
لەتاریكی شەوا شوعلەی چـرامو شكیل نیهانی بێ

چرای ئەوەڵ شەوی قەبـرەم كرەی دلمە لەهیجرانت
بەسروەی بای ئەجەل شەمعی مرادم هەركەفانی بێ

سالم

behnam5555 01-16-2014 08:51 PM

وەکو مەرجـانی ئاڵـە ڕەنگی ئەشکم
لە تاو ڕوخساری لەعل و لێوی یاقوت

مەکە مەنعم لە شەهدی لێوی ئاڵت
دەزانـی خـۆ کـەس ناژی بە بێ قوت

عـەجـەب سـیـڕێ لـە ئـەبــرۆتــا بـەیــانـە
موخالیف پێکەوەن هەم تاق و هەم جوت

تاهیر بەگی جاف



behnam5555 01-16-2014 08:52 PM

بیبیێ، یــــــان نەیبیێ، من داد و بێدادێ دەکــــــــەم
گــــــوێ بداتێ، یا نەداتێ، ئــــــــاه و فەریادێ دەکەم

حـــــــــــەققی ئیخلاصە بەجێهێنانی ئـادابی خولووص
پێ بزانێ. یــــــا نەزانێ، من بــــــــە دڵ یادێ دەکەم

بێستوونی عیشقی شیرینێک ئـــەوا هـــــــاتۆتە پێش
گــەر لە حەق بێم و نەیەم، تەقلیدی فەرهادێ دەکەم

ئـــــــاوی تێغی وەقفی هـەر توشنە لەبێکە، من نەبێ
کــــارگەر بێ، یــــا نەبێ، لەم مەظڵەمە دادێ دەکەم

دەرسی عیشقم هــــــەر لەکن پـەروانە یا بولبول بووە
بیگەمێ، یا نەیگەمێ، هەر مەشقی ئوستادێ دەکەم

کوشتنی ئیسفەندیاری نـــــەفسە بەستەی ڕایی پیر
گــــەر مەدەد کا، یا نەکا، لــەو شاهە ئیمدادێ دەکەم

بەم نزیکانە لەبەرمە ((مەحــــــــــــــویا))ڕێگێکی دوور
بێتە دەستم، یا نەیێ، هــــەر کۆششی زادێ دەکەم

((مەحــــــــــــوی))

behnam5555 01-16-2014 08:54 PM

بەراستی خۆشم دەوێیت

بەراستی خۆشم دەوێیت
ئەگەر چی لەوانەیە
برێكجار بۆشت گرنگ نەبێت
كە عاشقتم.
لەوانەیە بۆشت گرنگ نەبێت
ئەگەر خۆشیشم نەوێیت.

بەڵام باشتر بوو لە هەمووكاتێكدا
پێش هەمووشتێك
هەست بە من بكەیت
چون من لە هەمووكاتێكدا
پێش هەمووشتێك عاشقی تۆ بووم.

هەست بە بریندار بوون ئەكەم
نامەوێت
ئەو هەموو ساردییە تۆ ببینم.
وەلێ‌ لە هەموو كاتێكدا دەیبینم
كە چەند سەختە بۆ من
هەستم بریندار دەكەیت
ئەشێت لای تۆ شتێكی بچوك بێت!!.

بەڵام ئەگەر جارێك كەسێكت خۆش ویست
بیرت نەچێت كە منیش تۆم خۆشدەویست.

هەركاتێك، رۆیشتیت
ئەوە بە خەیاڵمدا دێت كە تۆ
منت خۆش نەدەویست.

تكا دەكەم ئارامبە لەگەڵم
دەمەوێت لەگەڵ هەستەكانم
راستگۆتربم
هەوڵدەدەم زۆر پەرێشانت نەكەم
بەڵام بە هەموو شێوەیەك
بیردەكەمەوە تا دڵنیابیت
بۆ هەمیشە
لە هەموو جێگایەك
لە هەركاتێكی مەحاڵدا
من عاشقی تۆم..

" سۆزان پۆڵس "

" وەرگێرانی: نەبەز گۆران

behnam5555 01-16-2014 08:55 PM

ڕوشته یی لوئلو، له دانه ی ئه شکی من، ده گرینه وه
بۆیه هه رده م ئاشنا ، بۆ حاڵی من، ده گر ینه وه

که ی ده بێ، وه ک بولبول و گوڵ دابنیشین پێکه وه
ئه و به خه نده ی لێوی ئاڵ، من به گریه و شینه وه

باغێ روخساری له من پۆشی ،به سه ر پۆشی نیقاب
یانی لاچۆ عاجزم ئێمڕو ،به ده س گو ڵچینه وه

تا قیامه ت سه ر له سوژده ی شوکردا هه ڵنابڕم
گه ر بڵێ لاچۆ له به ر چاوم، به خه شمو قینه وه

تورکی چاوی گه ر ببینێ عابیدی خه ڵوه ت نشین
دێته جونبوش، ئه و به جوببه و خه رقه یی په شمینه وه

با نه کا عاشق گله ی ناهه ق، له به د بختی ڕه قیب
خۆینی فه ر هاده و گوناهی وا به سه ر شێرینه وه

سیحری غه مزه ی وه رده گیرێ زاهید و عاله م له ڕێ
ئه م به کۆڵێ عیلمه وه ، زاهید به بارێ دینه وه

گه ر بڵێم قوربانی تۆ بم، روو له من که له حظه یه
وه رده گێڕێ شه معی روخساڕی به ده م ئامینه وه

ڕیشه یی جه رگی له بن هێنام ، به قوللابی موژ ه ی
بۆ ده کا حاشا به پنجه ی قرمز و خوێنینه وه

چی ده کا ئینگلیزی هیجرت عه سکه ری لوتفت که هات
زوو به زوو به سره ی ویصالت بێ صه دا ده گرینه وه

من که وا مات و پیاده م گه ر روخی شا ڕێگه دا
ته ی ده که م عه ر سه ی کو مه یتی ئه و به سه د فه رزینه وه

ناری ا بێژه ن سیفه ت تاکه ی له بۆ تورکی جیهان
قه یدی زیندانی ب ه ده ستی نه فسی وه ك گورگینه وه



ناری



behnam5555 01-16-2014 08:57 PM

هـــه‌زار ره‌حـــمــه‌ت لـــه‌ گـــۆرت نـــوری چـــاوانـــم باوكة
لـــه‌ دوونــیــای بـــێ تــۆیــدا غــه‌مــم کــۆتــایــی نــایــــــه‌

تــه‌نــهــا ووێــنــه‌ی شــیــریـنـت بـۆمـن بـۆتــه‌ سـه‌رمـایــــــه‌
باوة مـــن بــه‌فــیــدات بـــم بــۆ روحــی مـــن ده‌رنــایـــــــه‌

خـۆزگــه‌ ئـێـستــا لات ئـه‌بـووم ده‌سـتـم لـه‌ ده‌سـتـت بـوایـه‌
بــا ژیــانـی ئـه‌م دوونــیـــام هــه‌ر کــۆتـایــی هــاتــبــوایــه



behnam5555 01-16-2014 08:58 PM

من لە با دەچم
تۆش لەزەوی
دەبێ هەمیشە لەدەورت گەرێم..

من پەنجەرەیەكم هەیە
هەمیشە كراوە بەڕوی دڵتەنگیدا
دەرگیایەكیش داخراو بەڕوی پێكەنیندا
بۆنایەت؟ دەرگاكەم بكەیتەوە و
پەنجەرەكەم داخەیت؟..

بیركردنەوە لەتۆ
شەراب بوایە
من هەمیشە مەست دەبووم..

گەر مناڵ ببمەوە
بەخەتێكی گەورە
لەسەر تەختە رەشەكە دەنوسم
نامەوێت گەورەبم....

" نەبەز گۆران "

behnam5555 01-16-2014 08:59 PM

کام زەوی هەیە کە تۆی تیا نەبی
وا لە ئاسمانا بەدواتا وێڵن
هەر بە ئاشکرا سەیری تۆ ئەکەن
بەڵام ناتبینن هەموویان کوێرن

حەلاج

behnam5555 01-16-2014 09:00 PM


وەرە کچێ ....
بە پارە و پول فریو مەخۆ
ماڵى دونیا چڵکى دەسە
بڕوابکە..
کەسێ بە پارە ڕامت کا
ڤێللاکەشى هەر قەفەسە

~سامان فانی~

behnam5555 01-16-2014 09:01 PM

ده‌رمانی زامان ده‌رده‌كه‌ی كاریم
هامڕازه‌ ناڵه‌ی شه‌وان بێداریم
ڕاحه‌تی جه‌سته‌ی مه‌ینه‌ت باره‌كه‌م
ته‌سكینه‌ دڵه‌ی پڕ جه‌خاره‌كه‌م
نه‌ ساڵ و نه‌ مانگ نه‌ ڕۆژ و نه‌ شه‌و
نه‌ ساتێ ئارام نه‌ ده‌قیقه‌یه‌ خه‌و

مه‌وله‌وی


اکنون ساعت 08:56 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)