![]() |
لەو لاویکە لەو لاوە بە ئەم لاوە کشاوە یا سەمەنی خاوە بە روی رۆژدا رژاوە یا دوکەلی جەستەی منە بەو شەمعە سوتاوە یا هەوری سیا تاوە کە مانیع لە هەتاوە داویکە لە روی دانەی خالت تەنراوە زنجیرە لە پیی مائیلی ئەو روتە نراوە هەی هەی غەلەتم گوت ئەمە زولمەتە ئەوە ئاوە بەو زولمەتە بەو ئاوە حەیاتم غەلەطاوە دل تینوە و سوتاوە بە بی طاقەت و تاوە ریگەم بەستراوە کە دەچم ریم بەسراوە ئەو شەربەتە ئەو جامە شەراوە لە بی ناوە بۆ نالی یە ئاخر کە خودا بۆ ئەوی داوە نالی |
شـــــــادی جـــــارێکی به میوانی نه‌هاتـــۆته دڵــــــــم ڕه‌نگه خه‌ڵوه‌تخانه‌یی خــــه‌م شوێنی نامه‌حـــره‌م نه‌بێ خـــــۆم ده‌ســـووتێنم هه‌تا به‌زمی خه‌ڵــک ڕۆشن بکه‌م کێ له ڕێی خه‌ڵکا وه‌کوو شاعیر ده‌سووتێ، شه‌م نه‌بێ هێمــن |
من خـــەیـــاڵم وەسڵ و تـــۆ فیکرت فیراق من بە تـــــۆ مــوشتاق و تــۆ بێ ئیشتیاق چاوەکەم تا کەی لەگەڵ مەزڵـــوومی خۆت غــــوصصە پێ دان و جـەفـــــادان و نیفاق تیری عیشق و چــاوی مەستت کوشتمی ئەی خودا رەحمێ لەدەستی جووت و تاق من بەبێ هیممەت مــەزانە و بێ کـەرەم سەهلە لای من بێ درۆ، تەکلیفی شـاق نـــــاری |
یاری من هه‌رگیز له قه‌تڵی عاشقی په‌روا نییه چونكه روومه‌ت شه‌معه بۆیه حه‌ز به سوتانم ده‌كا ئاو له چاوانم له به‌ر زولف و عوزارت دێته خوار دووكه‌ڵی ئه‌و مه‌جمه‌ره هه‌ر ده‌م له گریانم ده‌كا من ده‌ڵێم یاقووت و ره‌یحان خه‌تتی كامیان خۆشتره؟ ئه‌و به عه‌ییاری ئیشارەی له‌علی خه‌ندانم ده‌كا قامه‌تی تۆ نه‌خڵی طووره ته‌لعه‌تی تۆ نووری توور ده‌م به ده‌م وه‌جهی جیلوه‌ت (مه‌ست)و حه‌یرانم ده‌كا فیكری زوڵفت عیلله‌ته ،وه‌صفی ده‌مت ناكه‌م به دڵ نوكته گۆیی پیشه‌مه سه‌ودا په‌رێشانم ده‌كا روو لە ئەبرۆی تۆم دەکا چاوت بە موژگانی کەچی: قیبلە نیشانم دەدا کافر موسوڵمانم دەکا ! پێم دەڵێ بگری وەفایی گەر ئەسیری لێومی یەعنی مرواریم دەوێ چی نرخی مەرجانم دەکا ؟ وه‌فایــــــــی |
حاڵی ده‌ردی منی غه‌مبار بپرسه؟ ناڵه‌ی شه‌وی گیانی بیمار بپرسه؟ هه‌موو دێن و له ئه‌حواڵم ده‌پرسن ! دڵ و گیانم ده تۆش یه‌کجار بپرسه !؟ بابه طاهیری هه‌مه‌دانی |
|
|
|
كه تۆی قیبله ده‌مت سا بێنه ، قوربان! |
دڵــم تەنگە وەکـو خونچەی دەمی تۆ سەرم گێژە لە گێژی پەرچـــــەمی تۆ دڵ و گــــیان و ژیـــانم دا بە ماچـــێ ووتت پێك نــایە زۆری من کەمی تۆ!!! شاعیری گەورەی کورد ((مام هەژار)) |
اکنون ساعت 11:51 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)