![]() |
چەند پارچە هۆنراوەیەک کەس نازانێت |
شه‌وماچ |
تۆ لە کوێ بی منیش لەوێم!! |
سیمای خه‌یاڵ |
هه‌ناسه‌یه‌کی وه‌ریو له سپێده‌دا |
چاوه‌ڕوانی . ئه‌ڵماس مسته‌فا باڵدارێکم سه‌رلێشێواو هێلانه‌ی خۆم وونکردووه دره‌ختێکم زه‌رد‌هه‌ڵگه‌ڕاو ده‌ڵێی شاره‌کم مردووه،، به هاری من که‌ی دێیته‌وه ! که‌نگێ به لێزمه‌بارانی گه‌ڕانه‌وه‌ت باخی دڵم ده‌شۆیته‌وه وه‌ره با هێلانه‌یه‌ک چێکه‌ینه‌وه،، وه‌ره با سێوی ئه‌وین لێکه‌ینه‌وه.. چاوه‌ڕوانیم له چاوه‌ڕوانی گوڵێکی ژاکاو ده‌چێ ته‌نها به په‌ڵه‌بارانی ئه‌وینت ده‌گه‌شێته‌وه،، ده وه‌ره با خه‌نده بۆ لێوی چیڕۆکی ئه‌وینی دێرینمان بگه‌ڕێته‌وه.. |
ئه‌وا ئه‌مشه‌و ئاراس‌قه‌ره‌داغی ئه‌وا ئه‌مشه‌و چرای چاووت له‌تاریکی ژووره‌که‌مدا ده‌سووتێنم ئه‌وا ئه‌مشه‌و یاد و ناوت له‌ناو دڵی سافی خۆما ئه‌لاوێنم ئه‌وا ئه‌مشه‌و ده‌ردی دووریت باران ئاسا تنۆک تنۆک به‌سه‌ر له‌شما ده‌بارێنم وه‌ک وێنه‌کێش وێنه‌ی جوانت په‌ری ئاسا له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی دڵی خۆما ئه‌نه‌خشێنم. |
گەمەیەک لەگەڵ منداڵییم. http://www.emrro.com/awezann.jpg ئاوێزان نوری فرسەتێکم لە قەدەر وەرگرت و ئیجازەم لە تەمەنم خواست تا بۆ لەحزەیەک پەلى منداڵییم بگرم و گەمەیەکى چکۆلانەى لەگەڵدا بکەم بە خێرایى (با) رابکەینە ئەوپەڕى جیهان و بە نەرمیی (ئاو) بڕژێینە گەرووى ژیانەوە وەک داربییەک شۆڕبینەوە سەر دەریاى خەیاڵ و وەک لاولاوێک خۆمان هەڵزنین بە موحیببەتدا گەمەیەکى چکۆلانە ئەى منداڵییم وەک هەڵدانى کۆلارەى دەستى کوڕێکى چەتوون کە سڵاوى پێدەنارد بۆ گەورەیى منداڵیى بمبەخشە گەلێک زوو بەجێمهێشتى دڵڕەقانە دەزووى کۆلارەکەتم پچڕاند و بووکە شووشەکەتم گریاند ئاى منداڵیى گەمە چاوشارکێکانى نەهامەتیی تۆى لێشاردەمەوە زۆر گەڕام پشت دیوارى ئەندێشە و نێو ئەلبوومى یادگارییەکان نەمدیتیەوە خێرا ون بوویت و لە پشت دیوارى گەورەیى خۆت لێ شاردمەوە منداڵیى چەند بیرت دەکەم تۆ خەونێک بوویت بەرائەتت لێ دەتکا بۆنى ژینت لێ دەهات و رۆحت تیشکى بوونى دەدا پێ خاوسیەکەت لە هەموو پێڵاوەکانى ئێستام جوانتر بوون راوڕاوکێى نێو کۆڵان و کەلاوەکانت لە پیاسەى نێو باخچەکانى ئێستام جوانتر بوون بەرگە شەپوشۆڕەکانت لە کراس و تەنوورە مۆدەکانى ئێستام جوانتر بوون بێ ئاگاییەکانت لە ئەندێشە بەربڵاوەکانى ئێستام جوانتر بوون ئاى منداڵیى ساتێک وەرە و بۆ تەنها لەحزەیەک باوەشم لێبدە و گەورەییم لەبیربەرەوە ساتێک وەرە و پەنجا فلسییەکم بەرێ و دۆلارە بێ نرخەکانى ئێستام بدڕێنە وەرە ژیانم بدەرێ و مردنم لەبیربەرەوە وەرە و پێم بڵێ ژیان بە بچووکیی بۆ هێندە جوان و.. ئێستاش هێندە رەزاگران حاڵییم بکە ژیان بە بچووکیی بۆ پڕ بوو لە پێکەنین و ئێستاش پڕە لە گریان باخچەکانى جاران بۆ پڕ بوون لە گوڵ و پەپوولە و ئێستاش پڕن لە تەرمى نەناسراو؟ توخوا وەرە گەورەییم لەبیربەرەوە گەورەیى ناهێڵێ حاڵیى بم حاڵیى بەوەى تۆ بە ئاسانیی لە ئامێزى دایکت دەنوویت و من نازانم چۆن بچووک ببمەوە و لە کۆشى دایکمدا خۆم لە دونیاى گەورەیى بشارمەوە لە مەمکى سینەى خواردنى دونیا لە خۆم حەرام بکەم بە لایلایەکانى ئاوازەکانى نیشتمانم بیرچێتەوە کە هەر جارەو بە ئالەتێک فرمێسک دەژەنێ منداڵیى بمبەخشە کە جورئەتى هاتنم نییە تۆ وەرە و بمبەرەوە لەگەڵ خۆتدا پەلم بگرە بمبەرەوە بۆ لاى خۆت بەڵام وریابە لە گەورەیى نەکا زەفەرت پێ ببا و لاى من بەجێبمێنى. |
http://www.emrro.com/images/lere.jpg http://www.emrro.com/leremeyek_files/image001.gif http://www.emrro.com/images/ismahilxurmali.jpg http://www.emrro.com/leremeyek_files/image002.gif خودایه وا دیسانه‌وه ته‌پ و نمی ماچه و هه‌ڵکردننه‌وه‌ی بای جووانییه و خوڕه‌ی ڕه‌نگه و خوڕه‌ی گوڵه و من هه‌ر ده‌مم وه‌ک سێوه‌ری لا چه‌مێکی ئه‌وێ وه گژو گیا و وه پوونگه‌ی بێده‌نگییه‌کی ته‌ڕ خنراوه ! خودایه وا دیسانه‌وه ، ته‌پ و نمی ماچه و هه‌ڵکردننه‌وه‌ی (با)ی جووانییه و خوڕه‌ی ڕه‌نگه و خوڕه‌ی مه‌مه و من هه‌ر ده‌مم وه بێ ده‌نگی قوفڵه و وه پوونگه‌ی سه‌وزه پوونگه‌ی فیرقه‌ت خنراوه ئه‌وه‌تانێ ئه‌ی عه‌شره‌تی عوشاقی خوا ، وه‌ی یارانی ئه‌خته‌ر نشین و زوهره و زوحه‌لی خودا ئه‌و ده‌روێشه‌ی سه‌رده‌مانێ نوێژی تاقه شیعرێکی لێ نه‌ڕۆشتوووه و نه‌فه‌وتاوه ڕۆژێ ته‌زبیحه‌که‌ی له خه‌تمی دوولبه‌ر په‌رستان نه‌وه‌ستاوه و ڕۆژێ له‌سه‌ر ئه‌سپی زکر هه‌ڵنه‌گلاوه و ده‌می پڕ نه‌بوووه له به‌یبوون و حاجیله‌ی کوفر ئه‌لعانی خواش ئه‌وێک به‌و هه‌موو جه‌سووره‌تی عه‌شقه‌وه ئه‌وێک به‌و هوموو فڕینی نیشتیمانی سازان ه‌وه ئه‌لعانی خوا وه‌ک به‌له‌مێکی کوون که‌وتووی که‌نار که‌وتوو ئاوی شیعر ، وه‌لای ناوه و نوتقێ به دوولێوییا نایه و وه‌ک په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌کی لانه ڕماوی پاسار ڕماو دێڕێکی لێ هه‌ڵنافڕێ و وه‌ک ڕۆژانی ته‌ڵا کۆڕی ئێوارانی ناو شار ئه‌و ئێوارانه‌ی ته‌نها گوێمان له بانگی عه‌شق ده‌بوو ته‌نها له‌به‌رده‌م گوفتی سه‌ندراکاندا ده‌خه‌نین و ده‌نووشتاینه‌وه ته‌نها وه لیمۆی که‌نیشکه‌کانی ئه‌وێ ، ئه‌و که‌نیشکانه‌ی له چڵ و شه‌تڵی ئاگر ده‌چوون ئاو ده‌ڕژایه سه‌رمان ئاو ده‌زایه ده‌ممان به هه‌مسی وان ده‌بووین به‌ژێر مه‌وجی ختووکه‌وه ئێسته‌ش وه‌ک بێژی ، پرسه‌ی کۆڕی جوانییه‌و خه‌زه‌ڵوه‌ری حه‌شاماته وا به‌م هه‌مکه شیعری هیجره‌ته‌وه ئێواره‌یه‌ک له‌ناو هه‌وری ئاپووره‌وه هه‌تاوی ڕوانیینی شه‌مێ چاوێ ، مه‌مێ نایدزێ و دوای فیرقه‌تی ئه‌و هه‌موو ساڵه به ژه‌نگه زه‌رده‌په‌ڕی مێه‌ک نایه و مه‌خلووقێ له هاوچڵانی سازان نایه و وه‌نه‌وشه‌یه‌ک به‌ویساڵی شیعری نادا و هه‌ر نه‌بێ نا ، بایه‌ک ، بایه‌کی خوایی ده‌سڕی نهێنی ئه‌و هه‌موو بێ ده‌نگییه‌ی نابا و ده‌ستێ ، به‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی ئه‌و هه‌موو جنوون و متبوونه‌وه ، ده‌س ناکێشێ و ده‌سناکێشێ و نه‌یی و نه‌یجه‌ی ، نه‌یسانێکی گوڵعوومه‌ری پێناوه‌خشێ و هه‌ر نه‌وێ و نه‌وێ و نه‌وێ نا ، به‌و نه‌یه‌ی به‌ر پشتوێنی لای خۆیه‌وه سۆزێ ، له‌ئاهی خۆی پڕکا و مه‌یلێ وه پایزی خورماڵ به‌خشێ مه‌یلێ وه ووڵاتی عه‌شق به‌خشێ ساڵگارێکه ئه‌ی عه‌شره‌تی عوشاقی خوا ئه‌ی عه‌شره‌تی عوشاقی گوڵ چامه و قه‌ڵه‌م هه‌ر ڕۆژی (عه‌شقه) دێ و هه‌ر ڕه‌شبه‌ڵه‌کی هه‌نار و په‌نجه‌یه دێ و هه‌ر شیعره و ده‌بێ به خێوه‌تی گۆرانی و لێ ئه‌و ، مه‌رگ به خۆی هه‌ر هه‌ر ده‌می قوفڵه و گازه‌ن هه‌ر ده‌ستی وا به به‌رۆکی قه‌ڵه‌مه‌وه و هه‌نار له‌چاوی کوڕوکاڵی ڕۆژنامه ده‌دزێته‌وه و گوێزی ته‌ڕ و به‌یتی ته‌ڕی ، له سێوه‌ری کۆڕ و گۆواران ده‌دزێته‌وه و مێ نییه و شه‌م نییه و به‌ڵام به‌ڵام نازی شیعری به شه‌رابی کۆنه گۆزه‌ی کۆنه ساڵان ده‌فرۆشێ و مێ نییه و شه‌م نییه و شه‌راب نییه و به‌ڵام سه‌ری شه‌ربه‌ی کۆنه خه‌می ، به‌سه‌ری خۆی چنگ ناکه‌وێ و لاسکه هه‌واڵێکی ، له گوێ سه‌کۆی هیچ لایه‌ک شین ناوێ یاران .. ئه‌و هێن بێ ده‌نگ و خامۆشه‌ن خامۆش خامۆش هه‌تا به گۆڕ غه‌ریبێکیش ناوزه‌ن ناوێ ! مه‌رگ وه خۆم جوداییتان یاران (سێوه‌ر)سانی (قه‌ور)سانه و (عه‌زاو)سانی قه‌ورسانه ئامانتان بم ، وه‌ی گوڵخه‌نه‌رانی ووڵات ، بموه‌خشن سا گه‌ر عه‌یامێکی سیا عه‌یام و تاڵه ئاونگی شیعرم نه‌دابێته چیمه‌نی خوێندنه‌وه‌تان ، یان وورده ماسی ختووکه‌ی حه‌رف و سیمی کراسی چامه و قاوه‌ی گه‌رمی وێنه‌ی جوانم پێ نه‌دابن و له‌ته‌ک سوبحی خوێندننه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کدا من چایه‌کی به هاڵاوی سه‌ر مقه‌ڵی چایخانه ده‌سگێڕه‌کانم له‌به‌رده‌مدا دانه‌نابن و یانه یاران ئێواره‌یه‌ک به که‌بابی ، ئێواره‌یه‌کی به‌همه‌ن و پڕ له پرووشه‌وه نانی چه‌ور و ترشی به‌یت و جامێ ترشیاتی خۆمانه‌م له به‌رده‌م دا دانه‌نابن ده‌مبوورن یار و یاوه‌ری شیعر زه‌مانێکه وه‌کوو جاران کۆلاره‌ی شیعر هه‌وای ئاسمان ناده‌م و وه‌کوو با به دووی مه‌له‌کی ده‌غڵا هه‌ڕا ناکام چیبکه‌م یاران لێره مێیه‌ک به‌ویساڵی شیعرم نادا و لێره مێیه‌ک وه بورکانی عیشقم نادا خودا خۆم ڕۆ خۆم له گوڵخانه‌ی مه‌کر و فڕین نایه‌ده‌ر خۆم له چاوی سییا چاوان کێشایه ده‌ر خودا خۆم ڕۆ چۆن گڕم له خه‌رمانی هه‌نارستان نا و مه‌قه‌ستم له باڵی فڕینی قه‌ڵه‌م نا و ڕێی ته‌واشای شارم وه به‌ردی دۆزه‌خ که‌ڵه‌ک کرد و وه کوفری ئه‌م هیجره‌ته من چۆن تێکه‌وتم و توانیم پشت له‌ئایه‌ی ژووان و پشت له‌ژووانی نازۆڵانی شاره‌که‌م که‌م خودا هاوار ڕه‌ش بوومه‌وه له هیجری شار ڕه‌ش بوومه‌وه به ته‌نیایی ڕه‌ش بوومه‌وه وه بێ ده‌نگی خودا خۆم ڕۆ ئێره بۆ من عه‌یشی چ بیابانێکه ئه‌ڵمانیا 2006 |
|
اکنون ساعت 01:26 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)