![]() |
|
|
یادی ئه‌نفال ... باوکی دوین
یادی ئه‌نفال ... یادی ڕه‌شپۆشی ئه‌نفال په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه به‌سه‌ر ڕه‌وشت و ئاینه ده‌سه‌ته‌کانی ڕه‌شی ئه‌نفال جیاوازییان نه‌کرد له نیوانی منداڵ و گه‌نج و پیره هه‌تا ئیستا ڕۆحی پاکیان په‌پوله‌یه له نیوانی ئه‌رزو ئاسمان مێشێکی بال ئاوییه له ناخی هه‌نگی ویژدانه دوای ڕوخانی قه‌ڵای سته‌م دوای تێپه‌ڕبوونی دوو قه‌رن ده‌سته‌ی نه‌وه‌کانی ئه‌نفال سه‌رله نوێ ئه‌نفال ده‌کرێن به‌رپرسه‌کانی که‌یس ئه‌نفال هه‌تا ئیستا به‌رپرسن خوێنی میله‌ت ده‌مژن له ده‌وریانه حه‌ره‌س و کۆشک و ته‌لار به ده‌ستی ڕه‌شی گه‌نده‌ڵ نه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ دروست ده‌که‌ن خونچه‌کانی نه‌وه‌ی ئه‌نفال له‌بندا خونچه‌یان ده‌برێت هه‌تا ئیستا ده‌شتی بیابانی گه‌رمیان قاقڕی برسێتی و تۆقاندنه ده‌سته ڕه‌شه‌کانی ئه‌نفاڵ به‌رپر س و داگیر که‌رن کیژه‌کانی قوربانییه‌کان به‌زه‌بری پاره ده‌فرۆشرێت گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌یانهێنن ده‌ستی ڕه‌شی که‌یسی ئه‌نفال تێکه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌ستی گه‌نده‌ڵه شهرمهزارنین چۆن کیژه‌کانیان ده‌هێنن؟ ئێوه به باپیریان ئه‌چن دڵیان له خاک زه‌وت ده‌که‌ن هێلانه‌ی خۆشه‌ویستییان تێک ئه‌ده‌ن ماڵیان وێران ده‌که‌ن ده‌ستی ڕه‌شی که‌یسی ئه‌نفال ده‌ستێکه تێکه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌ستی گه‌نده‌ڵه له گه‌ڵ جرجی وورگ زل و له گه‌ڵ که‌له بۆچی گه‌له ئیتر باوی نه‌ما میله‌ت کڕنۆشتان بۆ به‌رێت ئه‌مڕۆ هه‌ژار ده‌می هاواری کۆی گه‌له دائه‌به‌زێت و ده‌بێته گڕی هاوار ده‌ستیان له گه‌ڵ ده‌ستی ئاسمانه به‌نده هاوار ده‌که‌ن دژی گه‌نده‌ل کاتی به‌ڵێنی سه‌ر کاغه‌ز دووباره بوونی به‌سه‌رچوو ئیتر به‌سه باوکی دوین |
ئه‌ڵێن ..ئه‌نفال ...
ئه‌ڵێن ..ئه‌نفال ... ئه‌ڵێم، ئۆقیانووسێکی سوێر له‌ئه‌سرینی ماسیه سوورهیاخیهکانی حه‌وزی والی شۆڕه‌بیه‌کی پیری که‌نه‌فت له‌ژوانی تارماییه‌کان پیره‌مه‌گروونێک له‌حه‌سره‌ت شێره به‌فرینه‌یه‌ک بڕواش به‌کتێبه پیرۆزه‌کان بیابانێک لهنهفرهتیههمیشه داخ له‌ئاسمان و پڕ به‌مشتێک خۆڵه‌مێشی ڕه‌حمه‌تی خواش پوشه‌خورمایه‌ک گلهییشلهمانگهشهو که‌نه‌یوێرا شایه‌تی بات کۆڵه‌پشتی حوشترێکیشسهبرو ئومێد به‌هاتنه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه دزراوه‌کان و بن ده‌وه‌نێکی دڕکاوی له‌متمانه بههاوسێکانی نیشتمان هه‌ساره‌یه‌ک سه‌رزه‌نشتیش له‌سه‌رکرده‌کانی گه‌ل و ڕه‌هێڵه‌یه‌ک له‌تف باران له‌سیاسه‌ت دۆزه‌خێکیش له‌یادگاری هه‌میشه سه‌وز ئه‌ڵێن ..ئه‌نفال ئه‌ڵێم، هه‌زاره‌ها سندوق پڕ له‌شمشاڵی لولاق و کوخی چۆڵی که‌لله‌سه‌رو له‌قه‌فه‌سی بێ په‌ڕه‌نده‌ش له‌په‌راسوو هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ له‌بۆنی روح، بۆنی مێخه‌ک بۆنی ڕیحانه‌ی باخه‌ڵان بۆنی خاک و خۆڵی ته‌ڕی دوای نه‌رمه وه‌شت و دومه‌ڵان بۆنی شیری خاوی مه‌مکێ بیست ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر له‌ده‌می کۆرپه‌یه‌کیان ڕائه‌پسکان هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ له‌مێوژی ووشک هه‌ڵاتووی چاوه‌کان و لهجیڕهجیڕی ددان و تۆپه خوریی ڕه‌ش و زهردوخورمایی قژ هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ له‌هاوارو له‌قریشکه‌و له‌هه‌ناسه په‌نگه‌کان و نیگاره بێ ڕه‌نگه‌کانی به‌ر له‌مردن ئه‌ڵێن ..ئه‌نفال ئه‌ڵێم، پیشانگایه‌ک له‌لم جامانه‌و لم ..کڵاو و لم که‌وش و کالهو پێڵاو و لم پشتوێن و لم ..شه‌رواڵ و لم مه‌مکه‌شوشه‌ی مناڵ و لم سوخمه‌و که‌واو ژێرکراس و ده‌سماڵ و لم سه‌رپۆش، ته‌زبیح، به‌رماڵ و لم سمێڵ، ڕدێن، برۆ و پرچ و برژانگی چاو که‌ژاڵ و لم سه‌گه ڕه‌ش و جرج و قه‌ل و داڵی ره‌ش و پۆستاڵ و لم زینده کابوسێکی خه‌ون و ڕه‌وێکی بێ هه‌واڵ و لم نیشتمانێک گۆڕی وون و هه‌موو شتێکی تاڵ و لم به‌ندی عه‌لی |
من و ئه‌نفال و میری جه‌نگ ..
من و ئه‌نفال و میری جه‌نگ .. بۆ منخهوێکی تاڵتره لهژهقنهبووت لهقهترانیترین شه‌وی بێ چرپهیا هه‌موو گوڵه ئه‌ستێره‌کانی ملکه‌چن هه‌موو مرۆڤه‌کانی، بێ روخسار هه‌موو گه‌ڕیده‌کانی، بێ هه‌وار هه‌موو دڕنده‌کانیشی له‌یه‌ک ئه‌چن بۆ ئه‌وی شاره‌زاو لێزان به‌هه‌موو جۆره‌کانی قومار سه‌ر مێزی کازینۆیهکهو سواڵکه‌رانی سیاسه‌تی تێدا ئه‌بن به‌ملیاردێر ملیاردێره‌کانی عیشقیش له‌نێویدا ئه‌بنه سواڵکار بۆ من، ئه‌نفال باگرۆیهکی شهیتانهیهو لهتوونه تاریکه‌کانی دۆزه‌خه‌وه هه‌ڵئه‌کات هه‌موو جه‌سته ئه‌سوتێنێ روح له‌چوارچێوه‌ی گڕ ئه‌نێ و له‌خه‌زێنه‌ی زاکیرهیا هه‌ڵیئه‌گرێت ئه‌وسا ده‌رزی ئاژنی ئه‌کا بۆ ئه‌وی دڵ لێوان لێویش له‌ترس و سامی میهره‌بان سروه‌یه‌کی به‌هه‌شتیه‌و هه‌رچه‌نده بۆن و بهرامی حوزنی لێدێ له‌وه‌رزی جورم و گوناهدا ئاره‌قه‌ی شه‌رمی بۆ ئه‌سڕێت بۆ من، ئه‌نفال له‌نێوان پوش و په‌ڵاشی کات و شوێنا ته‌نیا بن ده‌وه‌نێک نیه له‌جوگرافیای دورگه‌یه‌کی به‌خت سیاچهمانهیا هه‌ر خۆی بۆ خۆی کیشوه‌رێکه لهزریکهو ئۆقیانوسێکه لهگریهو هه‌ساره‌یه‌که له‌برین بۆ ئه‌و چه‌ند وورده خاڵێکه له‌سه‌ر کوڵمی په‌یکه‌ری بێ گیانی مێژووی له‌بۆنه‌و ساڵیادهکانا پێشانگه‌یه‌کیان بۆ ئه‌کاو له‌گه‌ڵ حاشیه‌و مه‌یته‌رو سوارچاکه‌کانی نێو سوپاکه‌ی وه‌ک نه‌ریتێکی شاهانه بهکۆڕاڵ بۆی، به‌کۆڵ ئه‌گرین بۆ من، ئه‌نفال بزمارێکی ژهنگاویهو ئه‌هریمه‌نه شێته‌کانی شه‌ڕو کوشتار ئه‌و پاڵتۆیانه‌ی پێدا هه‌ڵئه‌واسن کهشهڵاڵه به‌خوێنی مه‌له کۆچه‌ریه‌کان ئه‌و خاولیانهی پێدا هه‌ڵئه‌واسن که‌شوێن په‌نجه سووره‌کانی تیا ده‌رچووه‌و ده‌ڵێی چه‌ند تابلۆیه‌کی سوریالین بۆ ئه‌و به‌شێکه له‌چێژ، له‌تام، لهلهزهت له‌زه‌تی ڕاوچی بهبینێنی لینگهفرتێی نێچیرکانی له‌زه‌تی ڕه‌شه‌با بهلهرزی درخته رووت و قووتهکان له‌زه‌تی ڕه‌هێڵه به‌زه‌لیلی چۆله‌که ته‌ڕو ههڵکوڕماوهکانی وه‌رزی زریان بۆ من ..ئه‌نفال هه‌ر له‌زریانی روح ئه‌چێ به‌ندی عه‌لی ..به‌هاری 2011 |
کۆچی مه ل وگۆڵ ..
|
شـیـنـی شــههــیــدانـــی هـــهڵـهبــجــه
شـیـنـی شــههــیــدانـــی هـــهڵـهبــجــه http://kurdpress.com/Images/News/Lar...4979032527.jpg شـیـنـی شــههــیــدانـــی هـــهڵـهبــجــه هـــاوار ئــــه‌ی هـــاوار جـــهمــاوهری خــهڵـــک کـێ بـێـت بــه هـــاوار؟ که‌س نه‌ی ماوه که‌ڵک لـــه‌م دونـــیـــا گـــهوره و لــــه‌م بـــێ دادیــــه ئـــه‌وه‌ی کــــه دیــــلــــه هـــــه‌ر ئـــــازادیــــــه نــه مــافــی مــرۆڤ، نـــه دیـــن... نـــه ئـــایین لای به‌عسی فاشیست مه‌علووم نین که چین هــــاوار خــــهڵـکــیــنـــه بـــۆچ وا خـــهوتــــوون دوژمــــن هــــهڵــســاوه و ئـــێـــوه کـــهوتــوون ڕهگــهزپـــهرهســتـی بــهعـسـی بــێ ویــژدان ئـــــــــاوری بــــــــهردا وڵــــــاتی کـــــــــــوردان مـهڵـبـهنــدی جــوانـی ههڵـهبجهی سه‌رسه‌وز لـــه خــوێــنــی لاوان بـــوو بـــه گـــۆم و حـهوز سـهی سـایـهق، خـــورمــاڵ، لــه‌گـه‌ڵ سیروان کــــهنـــد و تـــهڵانــی نــاوچـــهی هــهورامـــان بـــــه ده‌ســـتـــی دوژمـــن تــێـکـڕا فـــهوتــاون هــه‌مــووی کــاول بـــوون، کــهســیــان نه‌ماون جـــهژنــی نــه‌ورۆز بـــوو لــه ســهرهتـای سـاڵ بـــوون بـــه کـــۆی زووخــاڵ کـیـژ و کــوڕ و کـاڵ بــــهعـــســـی دڕنـــده هـــه‌ر وه‌کــوو زوحــاک ئـــاوێــتــهی کــــردن لـــه‌گـــه‌ڵ خــۆڵ و خــاک هــه‌ر لــه هــهڵــهبــجــه چــه‌نــد هــه‌زار نه‌فه‌ر تـــهرمـــیــان کــهوتــووه بی پــــا و بــێ ســه‌ر مـــــنـــــاڵ و لـــاو و ژن و پــــــیـــــر و جــــــوان چ خـــــوێــــنــــدهوار و چ بــــــازاڕی و شـــــوان کــه‌ی بــانــوو و کــیــژ و کــوڕی مــێــر مــنـداڵ هـــه‌مـــوو ســـووتــــان و خـــرانــه نــێــو چــاڵ مـــهلـــۆتـــکـــه و کـــۆرپــه و زاوا و تــازهبــووک پـــیـــر و جـــهوان و گــــه‌وره لـــێـــڵ پـــچـــوک ســووتــان و فــهوتــان، بــوونه کــۆی قـهقنهس بــه ده‌سـتـی پـیـسـی ڕێــبــهرانــی بــهعــس خـــوایـــه ئـــهمــــانــه، لـــه‌م کـــوردســتــانــه گــشــتــی قــوربــانــیــن، جــهژنــی قــوربــانه چـــهنـــای چـــه‌ن ســاڵــه لــه‌م کــوردســتانه بــــههــــار ئــــاوێــــتــــهی خـــوێـــنــی لاوانــه دوژمــنــانــی گـــه‌ل هــه‌مــوو بــهرچــاو تـه‌نگ کــوێــر بــوون لــه حــانــای بــههــاری پـڕ ڕه‌نگ چـــیــمــهن و چــیــا و دهشـتـی کــوردســتــان بـــوو بـــه هـــێــرشــگــهی کــۆنـــهپــهرهستان چ نـــــاکـــــازاکـــــی و چ هـــــیـــــرۆشــــیـــما وه‌کــــوو هــهڵــهبــجــه نـــهیــــان دی کــیـمیـا کـــــورد لــــــه مــــێــــژوودا قـــوربـــانـــی زۆره بــــه‌ڵـــام دهزانـــێـــت لـــه دوای تـــهم خـــۆره عومه‌ر فاڕۆقی |
کارتە پۆستاڵ
|
هەڵەبجە |
|
اکنون ساعت 01:43 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)