![]() |
ه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ‌تۆ نه‌چم شه‌رت بێ ، هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ ده‌رونم خاڵییه ، وه‌ك نه‌ی ده‌ناڵێ هه‌وارێكی چ پڕ هاواره بێ‌تۆ ! بیناییم كوێره ، هه‌ڵنایێ به ڕووی كه‌س موژه‌م یه‌ك یه‌ك ده‌ڵێی بزماره بێ تۆ (ناڵی) |
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌تپه‌رستم و لێم ونی تۆ خودا نی ، تۆ خۆشه‌ویستی منی له ئاسمان نی تا وێت ڕانه‌گا ده‌ستم له قاف نی کاڵه‌ی ئاسنت بۆ هه‌ڵبه‌ستم تۆی له‌من ون کرد و منی له تۆ دوور ئه‌و بستۆکه‌ی دوژمن ناوی نا سنوور (هێمن موکریانی) |
ئـه‌م ژینـه كه ڕابـه‌ری ، چ شـیـرین و چ تـال تووش بی به مه‌رگ ،چ ده‌ر به ده‌ر بی چ له مال بێ خه‌م بژی خۆش به ، پاش مه‌رگی من وتۆش بێ پسـانه‌وه دێن رۆژ و شـه‌و و مانگ و سـال (( هه‌ژار موكریانی )) |
ڕۆژی جه‌ژنه ، چاوه‌كانت جوانه جه‌ژنانه‌م ئه‌وێ من به هه‌ڵپه‌م، چاوه‌كانم، جامی پێوانه‌م ئه‌وێ سه‌روی باڵات نه‌وبه‌هاره و باخی سینه‌ت پڕ له‌به‌ر خوانی تۆیه پڕ له نانه بۆیه له‌و نانه‌م ئه‌وێ (حه‌سیب قه‌ره‌داغی) |
له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌م قه‌ڵه‌م ! من و تۆ و ژیان مه‌زڵوومین هه‌ر سێ وێنه‌ی یه‌ك ، به‌ندو مه‌حكومین منمه‌حكوومی چه‌رخ، تۆ مه‌حكوومی من ژیان گیرۆده‌ی دۆستی دڵ دوژمن هه‌ر سێ باخه‌وان باخی بێ‌به‌رین هه‌ر سێ مه‌له‌وان گێژی خه‌ته‌رین (قانع) |
ئه‌رێ دڵ بێ‌شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له گوڵ چ‌بكا؟ كه‌جیلوه‌ی گوڵ له گوڵشه‌ندا نه‌بێ، بولبول له چڵ چ‌بكا ؟ كه‌هه‌ڵ گیرسا له نۆره‌ی باده شه‌معی حوسنی جانانه نه‌چێته سه‌ر ته‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه، دڵ ،چ‌بكا؟ له‌هه‌ر جێیه‌ك هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ‌ڕوخانمه‌حوی ئه‌گه‌ر عه‌قڵی ببێ، له‌و جێگه ئاونگی عه‌قڵ چ‌بكا؟ (مه‌حوی) |
به‌نوری باده كه‌شفی زوڵمه‌تی ته‌قوا نه‌كه‌م ، چیبكه‌م ! به‌شه‌معێكی وه‌ها چاری شه‌وێكی وا نه‌كه‌م، چیبكه‌م ! له‌خه‌زنه‌ی دڵمدا هه‌رچی هه‌یه، هه‌رداغی سه‌ودایه ده‌سا ئه‌م نه‌قده ده‌ردی عیشقی پێ سه‌ودا نه‌كه‌م چیبكه‌م !؟ له‌گه‌ڵ ده‌ستی مه‌لا ڕێ ناكه‌وێ زونناری زوڵفی یار وه‌كو (شێخ) ئیختیاری مه‌زهه‌بی (ته‌رسا) نه‌كه‌م ،چیبكه‌م !؟ (مه‌حوی) |
خه‌رامی ناز ئه‌گه‌ر هێنایه له‌نجه سه‌روی مه‌وزونت وه‌كو له‌یلا، له‌سه‌ر ڕێ پرسشێ كه حاڵی مه‌جنونت ده‌ترسم گه‌ردی خوێنی من له شیشه‌ی گه‌ردنت نیشێ وه‌گه‌رنا ، غه‌م نیه بمرم له حه‌سره‌ت لێوی مه‌یگونت (مه‌حوی) |
خه‌ڵاصی بۆنی قه‌ت ناوێ ئه‌سیری زوڵفیزنجیرت له‌به‌ر تیرت، مه‌له‌ك بێ، هه‌ڵفڕینی نه‌بوه نه‌خچیرت موژه‌ت قولابی گیرا،زوڵفی دڵگیرت كه‌مه‌ند ئاسا مه‌حاڵه به‌رگرێ یا به‌ر ببێ كه‌س كه‌وته به‌ر گیرت |
خه‌ڵاصی بۆنی قه‌ت ناوێ ئه‌سیری زوڵفی زنجیرت له‌به‌ر تیرت، مه‌له‌ك بێ، هه‌ڵفڕینی نه‌بوه نه‌خچیرت موژه‌ت قولابی گیرا،زوڵفی دڵگیرت كه‌مه‌ند ئاسا مه‌حاڵه به‌رگرێ یا به‌ر ببێ كه‌س كه‌وته به‌ر گیرت |
اکنون ساعت 02:46 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)