پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   کورته چیروک (http://p30city.net/showthread.php?t=28346)

behnam5555 06-18-2014 02:19 PM


ژان ماری گۆستاو
و: هه‌رمان وه‌تمانی

هێی دز ژیانت کامه‌یه؟

ــ پێم بڵێ له کوێوه ده‌ستی پێکرد؟
نازانم، ئیتر نازانم، زۆری لێ لاداوه، ئیتر بیره‌وه‌رییه‌که‌م له‌و کات نییه. من له وڵاتی پورته‌غاڵ له دایک بووم، له ئیریسیرا، ئه‌و کات گوندێکی بچووک بوو که ڕاوچیانی ماسی له‌وێ ده‌ژیان، له نزیکه‌ی لیسبوون، سپی سپی، له قه‌راغ زه‌ریا، پاشان باوکم به هۆی هێندێک کێشه‌ی سیاسی ناچار بوو ئه‌وێ به‌جێ بێڵێ و له‌گه‌ڵ دایکم و پوورم نیشته‌جێی فه‌ڕانسا بووین. من ئیتر باپیرم نه‌دیته‌وه، به‌ڵام چاکم له بیره ڕاوچی ماسی بوو، چیرۆکی بۆ ده‌گوتم، ئیدی تازه به زبانی پورته‌غاڵی قسه ناکه‌م. وه‌کوو شاگرد به‌ننایه‌ک ده‌گه‌ڵ باوکم کارم ده‌کرد، پاشان ئه‌و مرد و دایکم ناچار بوو کار بکا، من چوومه کۆمپانیایه‌ک که کاری نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی بینا کۆنه‌کانی ده‌کرد، هه‌موو شتێک باش بوو، ئه‌و کات وه‌کوو هه‌موو که‌س بووم، کارم هه‌بوو، ژیانی هاوبه‌شیم پێک هێنابوو، چه‌ند هه‌ڤاڵ و براده‌رم هه‌بوو، له بیری سبه‌ی دا نه‌بووم، بیرم له نه‌خۆشی و ڕووداو و به‌سه‌رهاته‌کان نه‌ده‌کرده‌وه. زۆرم کار ده‌کرد و پاره که‌م بوو، ته‌نیا ده‌مزانی به‌خته‌وه‌رم. پاشان فیری کاری ئه‌لکتریکی بووم، مه‌داره ئه‌لکتریکی‌یه‌کان و که‌ل‌و‌په‌لی ناوماڵم چاک ده‌کرده‌وه و ڕۆشناییم هه‌ڵداوه‌سی. سیم کێشیم ده‌کرد، ئه‌و کاره‌م زۆر پێ خۆش بوو، کارێکی باش بوو.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانڵێم ئه‌وه‌نده دوورن که جاری وایه له خۆم ده‌پرسم ڕاسته؟ ئه‌و کات به ڕاستی به‌م چه‌شنه بووه؟ بڵێی ئه‌وانه خه‌یاڵێک نه‌بن که ئه‌و کات بۆ خۆم ساز ده‌کرد؟ ئه‌و کات هه‌موو شتێک ئاوا ئاسایی بوو، شه‌وێ کاتژمێر حه‌وت ده‌گه‌ڕامه‌وه ماڵێ که ده‌رگام ده‌کرده‌وه هه‌وای گه‌رمی ماڵێ له ناوچاوانی ده‌دام، قیژه و هه‌رای مناڵه‌کانم گوێ لێ ده‌بوو و ده‌نگی هاوسه‌رم که ده‌هاته لام و ماچی ده‌کردم. چوون ماندوو بووم، به‌ر له خواردنی شیو له‌سه‌ر ته‌خت ڕاده‌کشام و چاوم له‌و سێبه‌رانه ده‌کرد که گوڵۆپ له به‌ری مێچی ده‌نه‌خشاند. بیرم له هیچ نه‌ده‌کرده‌وه، ئه‌و کات داهاتوو نه‌بوو، هه‌روه‌تر ڕابردوو، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م ده‌زانی به‌خته‌وه‌رم.
ــ وه ئێستا؟
ئاخ، ئێستا هه‌موو شتێک گۆڕاوه، لێره‌وه به دوا سامناکه، ئه‌م گۆڕانه له ناکاو بوو، کاتێک که به هۆی وه‌رشکست بوونی کۆمپانیا کاره‌که‌م له ده‌ست دا ده‌یانگوت به‌رپرسه‌که‌ی تا ملان چۆته نێو قه‌رزه‌وه. هه‌موو شتێک ڕه‌هنی بوو. ئه‌و ڕۆژه‌ی که به‌رپرسی کۆمپانیا هه‌ڵات هه‌قده‌ستی سێ مانگمان پێ قه‌رزدار بوو. ڕۆژنامه‌کان سه‌باره‌ت به‌م باسه لێدوانیان هه‌بوو، به‌ڵام تازه که‌س نه ئه‌وی دێوه و نه ئێمه‌ش پاره‌که‌مان. به‌م جۆره هه‌موو هاتنه‌وه سه‌ر سیفر. ئه‌وه له چاڵێک ده‌چوو که هه‌موو تێی که‌وتین. هێندێک نازانم چییان لێ به‌سه‌ر هات، وا بزانم چوونه شوێنێکی تر که ئاشنایان هه‌بوو و ده‌یانتوانی یارمه‌تییان بده‌ن. سه‌ره‌تا وام ده‌زانی هه‌موو شتێک جێبه‌جێ ده‌بێ، دیسان کارم بۆ په‌یدا ده‌بێ، به‌ڵام هیچی به هیچ نه‌بوو.
خاوه‌ن کۆمپانیایه‌کان ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ڵت بوون و خه‌ڵکی هه‌نده‌ران دایانده‌مه‌زراند. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به هاسانی ده‌یانتوانی له ده‌ستیان ڕابکه‌ن، بۆ کاره ئه‌لکترییه‌کانم جه‌وازی پیشه‌م نه‌بوو، ئاوا که‌س کاری نه‌ده‌دامێ، چه‌ند مانگان هه‌ر ئاوا ڕۆیشت و من ده‌ست به‌تاڵ بووم. تێر کردنی زگ و دانی پاره‌ی خوێندنی کوڕه‌کانم دژوار بوو، ژنه‌که‌م نه‌یده‌توانی کار بکا، حاڵی باش نه‌بوو، ته‌نانه‌ت بۆ کڕینی ده‌وا و ده‌رمانیش پاره‌مان نه‌بوو. پاشان یه‌کێک له هه‌ڤاڵانم که تازه زه‌ماوه‌ندی کردبوو کاره‌که‌ی به قه‌رز دامێ و من سێ ماوه‌ی مانگ چوومه به‌لژیک و له کوره‌خانه کارم کرد، سه‌خت بوو، به تایبه‌ت که ناچار بووم ته‌نیا له هۆتێل بمێنمه‌وه، به‌ڵام پاره‌یه‌کی چاکم وه‌چه‌نگ که‌وت، به‌و پاره‌یه توانیم ماشێنێک بکڕم، وانێت پێژۆیه‌ک، ئێستاش ماومه. ئه‌و کات وام بیر ده‌کرده‌وه که له‌وانه‌یه بتوانم به وانێتێک که‌ره‌سته‌کانی بینا هه‌ڵگرم یان سه‌وزی بفرۆشم. به‌ڵام بارودۆخ زۆر دژوارتر بوو، چوون هیچم بۆ نه‌مابۆوه. ته‌نانه‌ت ئه‌و وامه‌ی وه‌رم گرتبوو له ده‌ستم دا. خه‌ریک بوو له برسان ده‌مردین، وه‌ها بوو که بڕیارم دا. سه‌ره‌تا به خۆم ده‌گوت ئه‌و دۆخه به‌رده‌وام نابێ، ته‌نیا تا ئه‌و کاته‌ی که بڕێکم پاره دێته ده‌ستی و کارێک په‌یدا ده‌که‌م. ئێستا سێ ساڵ تێپه‌ڕ بووه، ده‌زانم که تازه ئه‌و بارودۆخه ناگوڕدرێ. ئه‌گه‌ر ژن و منداڵه‌کانم نه‌بوان له‌وانه بوو بمتوانیبا بڕۆم، نازانم بۆ کوێ، کانادا، ئوستڕالیا، شوێنه‌که‌ی گرینگ نییه، ته‌نیا گۆڕینی شوێن، گۆڕینی ژیان...
ــ ده‌زانن؟
منداڵه‌کانم؟ نا، نا، هیچ نازانن، نابێ پێیان بڵیی، زۆر چکۆله‌ن، سه‌ریان له‌وه ده‌رناچێ که باوکیان بۆته دز، سه‌ره‌تا نه‌مده‌ویست به خێزانم بڵێم. پێم گوت که ئاخری کارێکم دیته‌وه، نیگابانی شه‌و له ئه‌نبارێکی که‌ره‌سته‌ی بینا. به‌ڵام ته‌واوه‌تی ئه‌و شتانه‌ی ده‌مهێناوه ده‌یدیت، ته‌له‌ویزیۆنه‌کان، گۆشییه‌کانی ته‌له‌یفوون، که‌ل و په‌لی ناوماڵ، ئه‌و شتانه‌ی بۆ ڕازاندنه‌وه و جوانکردن به کار ده‌هاتن، قاب و قاچاغی زێو، چوون هه‌موویانم له گاڕاژ ئه‌نبار ده‌کرد، ئاخرێکه‌ی شکی کرد. هیچی نه‌گوت، به‌ڵام ده‌مدیت له هێندێک شت دوو دڵ بوو. ده‌یتوانی بڵی چی؟ گه‌یشتبووینه جێگایه‌ک هیچمان بۆ فه‌وتان نه‌مابوو. یان ده‌بوو ئه‌وه‌ی بکه‌ین یان له شه‌قام سواڵ... نا، هیچی نه‌وت. به‌ڵام ڕؤژێک که سه‌رقاڵی به‌تاڵ کردنی که‌ل و په‌لی پشت ماشێن بووم و چاوه‌ڕێی
ئه‌و کابرایه بووم که ماڵی دزێتی ده‌کڕێوه،هاتنه گاڕاژه‌وه، زۆر زووئه‌و کابرایه‌مدیتبۆوه، بیری لێ بکه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی خۆی له مه‌ترسی باوێ پاره‌یه‌کی زۆری له ته‌نگه‌ی باخه‌ڵی نا. دوکانێکی که‌ل و په‌لی کاره‌با و ناوماڵی له شاری هه‌بوو و دوکانێکی تری ئه‌نتیکه فرۆشی له شوێنێکی تر، وا بزانم له ده‌وروبه‌ری پاریس. هه‌موو شتێکی یه‌ک له ده‌ی نرخه‌که‌ی ده‌کڕی، بۆ ئه‌نتیکه‌که‌کان پاره‌یه‌کی زۆرتری ده‌دا، به‌ڵام هه‌موو شتێکیشی نه‌ده‌ویست. ده‌یوت ده‌بێ ئه‌رزشی مه‌ترسییه‌که‌ی هه‌بێ. ڕۆژێک سه‌عاتێکی پاندۆلی نه‌کڕی، سه‌عاتێکی پاندۆلی کۆن، وتی سێ چوار سه‌عاتی وه‌ک وه‌ی له دنیادا هه‌یه و له‌وانه‌یه ئاوا به دندوکه‌وه بێ. سه‌عاته‌که‌م دا به خێزانم، به‌ڵام حه‌زی لێ نه‌بوو، دڵنیام چه‌ند ڕۆژ دوایه له سه‌تڵی زبڵی هاویشت، له‌وانه‌یه له ترسان.
ئه‌رێ ده‌موت، ئه‌و ڕۆژه که سه‌رقاڵی به‌تاڵ کردنی پشتی وانێت بووم، گه‌یشتێ، چاوێکی لێ کردم، حه‌ولی دا بزه‌ی بێتێ به‌ڵام زۆر چاک هه‌ستم به‌وه کرد که دڵ په‌شۆکاوه، ته‌نیا گوتی، جوان له یادمه، وتی: جێی مه‌ترسی نییه؟ حه‌یا دایگرتم، پێم گوت نا و داوا لێکرد بڕوا، چوون
کابرای کڕیاربه‌ زووانه ده‌گه‌یشتێ و نه‌مده‌ویست بیبینێ.
نا، نامهه‌وێ منداڵه‌‌کانم ئه‌و شتانه بزانن، زۆر چکۆله‌ن، وا ده‌زانن وه‌کوو جاران کار ده‌که‌م، پێم وتن شه‌وانه کار ده‌که‌م و بۆیه ده‌بێ شه‌وانه بڕۆمه ده‌ر و ڕۆژانه‌ش تاوێک بنووم.
ــ حه‌زت له‌و ژیانه‌یه؟
نا، هه‌رگیز سه‌ره‌تا حه‌زم لێی نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ده‌توانم چ بکه‌م؟
ــ هه‌موو شه‌وێ ده‌چی ده‌رێ؟
شوێن ده‌زانێ، هێندێک کۆڵان هه‌ن که له ماوه‌ی هاوین‌دا که‌سیان لێ نییه، هێندێک شوێنی دیکه زستانان به‌م جۆره‌یه. جاری وایه ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ده‌ر ناکه‌وم، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بم، چوون ده‌زانم ئه‌گه‌ری قۆڵ به‌ست کرانم هه‌یه. به‌ڵام جاری وایه له ماڵێ بۆ جل و به‌رگ و ده‌رمان پێویستمان به پاره‌یه، کرێ خانوو و پاره‌ی کاره‌با له جێی خۆی. ده‌بێ له ئاست کاروباره‌کان وریا بم. وه‌شوێن مردووه‌کان ده‌که‌وم.
ــ مردووه‌کان؟
به‌ڵی، ده‌زانی کاتێک که رۆژنامه‌کان ده‌خوێنێوه و ده‌بینی که‌سێکی پاره‌دار مردووه، ده‌توانی ڕۆژی به خاک ئه‌سپاردنی بچی و سه‌رێک له ماڵه‌که‌ی بده‌ی.
ــ زۆرتر ئاوا کار ده‌که‌ی؟
یاسایه‌کی تایبه‌تی نییه، هێندێک کار هه‌ن که به‌س به شه‌و جێ به جێیان ده‌که‌م، له کووچه چه‌په‌که‌کان دا، چوون ده‌زانم ئاوا ئاسووده‌ترم، جاری وایه ده‌توانم ئه‌و کاره‌ی به ڕۆژ جێ به جێ بکه‌م، لای ئێواره‌یه‌ک، زۆرتر حه‌ز ناکه‌م به ڕۆژ کار بکه‌م، تا شه‌وێ چاوه‌ڕوان ده‌بم، ته‌نانه‌ت به‌ره‌به‌یانی، ده‌زانی، نێوان کاتژمێر سێ و چوار باشترین کاته، چوون ئیتر که‌سێک له شه‌قام نییه، ته‌نانه‌ت پۆلیسه‌کانیش له‌و سه‌عاته‌دا خه‌وتوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک له ماڵه‌وه بێ هیچ کات ناچم.
ــ چۆن ده‌زانی که‌سی لێ نییه؟
وه‌ختێک عاده‌تت گرت ئه‌وه زۆر زوو بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه، له تۆز و خۆڵی به‌ر ده‌رگا ڕا، گه‌ڵاو وشک بووه‌کان و یان له ڕۆژنامه‌کانی که له ناو مجری نامه‌کان دا هه‌ڵچنراون.
ــ به ده‌رگادا ده‌چێ ژوور؟
کاتێک ڕاحه‌ت بێ ئه‌رێ، قفڵی ده‌شکێنم و یان که‌لک له شاکلیل وه‌رده‌گرم، ئه‌گه‌ر نه‌کرا حه‌ول ده‌ده‌م به په‌نجه‌ره‌دا بچم. هه‌میشه ده‌سته‌وانه‌ی تێده‌که‌م، بۆ ئه‌وه‌ی جێ قامکم نه‌مێنێته‌وه و برینداریش نه‌بم.
ــ
ئاژیری خه‌ته‌ر چی؟
ئه‌گه‌ر
له جۆری دژواربێ، بێ خیاڵی ده‌بم، به‌ڵام زۆرتر ساده‌ن، زوو ده‌یانبینمه‌وه و سیمه‌کانیان هه‌‌ڵده‌پاچم.
ــ چیت پێ باشه هه‌ڵیگری؟
کاتێک ده‌چییه ناو ماڵی که‌سێکی نه‌ناسراو دروست نازانی چیت وه‌چه‌نگ ده‌که‌وێ، به‌س ده‌بێ زوو عه‌مه‌ل بکه‌ی، بۆیهه‌یه که‌سێک به‌دوته‌وه بێ، ده‌ی هه‌رچی باش بێ و زوو بفرۆشرێ هه‌ڵیده‌گری، ته‌له‌ویزیوون، زه‌بت، که‌ل و په‌ل و قاب و قاچاغی زێو، شتی جوان، گوڵدان و په‌یکه‌ره‌کان به‌و مه‌رجه‌ی زۆر ده‌ست و باڵی پیاو نه‌گرن.
ــ زێڕ و گه‌وهه‌ر؟
نا، زۆر که‌متر، دوای ئه‌وه‌ش خه‌ڵک کاتێک وه‌ده‌ر ده‌که‌ون زێڕ و گه‌وهه‌ره‌کانیان به‌جێ ناهێڵن. سه‌یره ئه‌وه‌یه شوشه‌ی خواردنه‌وه‌ش چاک ده‌فرۆشرێ. خه‌ڵک زۆر سرنج ناده‌نه ژێرخانی ماڵه‌کانیان، قفڵی پاراستن لێناده‌ن و زۆریان ئاگا له‌وه‌ نییه که چ دێته پێش. ده‌بێ زوو هه‌موو شتێکی بار بکه‌ی و تێقولێنی، چاکه ماشێنم هه‌یه، بی وی ناتوانم ئه‌و کاره بکه‌م. ده‌بوو چووبامه نێو گرووپێکه‌وه و بووبامه
گانگه‌سته‌رێکیباش. حه‌زم له‌وه نییه، پێم وایه ئه‌وان ئه‌و کاره‌ی بۆیه ده‌که‌ن وه‌ڕه‌ز نه‌بن، ده‌نا نیازیان چییه؟!. ده‌یانهه‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ند بن. دزی گه‌وره گه‌وره ده‌که‌ن، که‌چی من ئه‌و کاره‌ی بۆیه ده‌که‌م له برسان نه‌مرم. بۆ وه‌ی ژن و منداڵه‌کانم شتێکیان هه‌بێ بیخۆن، جل و به‌رگیان هه‌بێ، بۆ وه‌ی منداڵه‌کانم بتوانن بخوێنن و کارێکی باشیان وه‌چه‌نگ که‌وێ.
هه‌ر سپه‌ی کارێکی په‌یدا که‌م تازه دزی ناکه‌م. دیسان ده‌توانم شه‌وانه ئاسووده بێمه‌وه ماڵی و به‌ر له‌ خواردنی شیو له‌سه‌ر ته‌خت ڕاکشێم و بڕوانمه سێبه‌ره‌ نه‌خشاو‌ه‌کانی به‌ری میچی. بێ ئه‌وه‌ی بیری شتێک بکه‌مه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بیری داهاتوو بکه‌مه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له شتێ بترسێم...
وا هه‌ست ده‌که‌م بۆشاییه‌کی گه‌وره که‌وتۆته ژیانم، له پشت ئه‌وه‌ش هیچ شتێک نییه، وه‌کوو دێکۆڕێک، خانوویه‌کان، خه‌ڵک، ماشێنه‌کان، وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌مووی ده‌سکردین، وا هه‌ست ده‌که‌م ڕۆژێک پێم ده‌ڵین ئه‌وانه هه‌ر هه‌مووی گاڵته و قماره و هی که‌س نین... بۆ وه‌ی بیر له‌و شتانه نه‌که‌مه‌وه دوا نیوه‌ڕۆ ده‌چمه شه‌قام و هه‌روا ده‌ڕۆم، ڕێ ده‌پێوم، ڕی ده‌پێوم، له کاتی گه‌رما، له ژێر باران، هه‌ست به نامۆیی ده‌که‌م، ده‌ڵیی هه‌ر ئێستا به شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌یشتوومێ و که‌س له شاری دا ناناسم، که‌س.
ــ ئه‌ی هه‌ڤاڵ و براده‌ره‌کانت؟
ئای، براده‌ره‌کانم، کاتێک که گرفتێکت هه‌یه و براده‌ره‌کانت ده‌زانن کاره‌که‌ت له کیس چووه و ئیتر پاره‌یه‌کت بۆ نه‌ماوه سه‌ره‌تا زۆر دڵسۆزن، به‌ڵام دوایه ده‌ترسن بچی پاره‌یان لێ وه‌ربگری، ئه‌و کاته که... ده‌ی خۆ تۆ زۆر گوێ ناده‌یه‌ی و ڕۆژێک ده‌بینی که که‌ست به به‌ره‌وه نه‌ماوه، تازه که‌س ناناسی، ده‌ڵێی به ڕاستی بێگانه‌‌یه‌کی و تازه له شه‌مه‌نده‌فه‌ر هاتوویه‌ خوار.
ــ پێت وایه بارودۆخه‌که وه‌ک جارانی لێبێته‌وه؟
نازانم... جاری وایه هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و ناخۆشییانه ته‌واو ده‌بن و من دیسان له به‌ننایی یان ئه‌لکتریکی دا کار ده‌که‌مه‌وه، گشت ئه‌و کارانه‌ی ئه‌و کات ده‌مکردن... به‌ڵام جاری واشه به خۆم ده‌ڵێم ئه‌و حاڵه قه‌ت قه‌ت ناگۆڕێ. چوون سامانداره‌کان خۆ ده چاره‌ڕه‌شان ناگه‌ینن، گاڵته‌یان پێ ده‌که‌ن، سامانه‌کانیان بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرن و له خانووبه‌ره گه‌وره‌کانیان دا قه‌پاتیان ده‌که‌ن، ئه‌تۆش بۆ وه‌ی شتێکت هه‌بێ، بۆ پارۆ نانێک، ده‌بێ بچێ ناو ماڵه‌کانیان و بۆخۆت هه‌ڵی گری.
ــ که بیر له‌وه ده‌که‌یه‌وه بوویته دز چ هه‌ستێکت هه‌یه؟
ده‌ترسم، دڵه خورپه دامده‌گرێ، ئه‌و فکره ده‌مکوژێ، جاری وایه شه‌وانه وه‌ختی شیو ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵێ و ئیتر وه‌ک ئه‌و وه‌ختانه نییه. شیو ته‌نیا چه‌ند سانده‌ویچی سارده که ده‌گه‌ڵ تماشا کردنی ته‌له‌ویزیون ده‌یخۆم، منداڵه‌کان ده‌نگیان لێ ده‌ر نایه، خێزانم چاوم لێ ده‌کا به‌ڵام ئه‌ویش هیچ ناڵێ، دیاره زۆر ماندوویه، له چاوه خۆڵه‌مێشی و غه‌ماوییه‌کانێوه دیاره. وه‌بیر ئه‌و شته‌ی دێمه‌وه یه‌که‌م جار پێێ وتم، کاتێک پرسی جێی مه‌ترسی نییه؟ پێم وت نا. به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نه‌بوو. چوون باش ده‌زانم ڕۆژێک، ڕۆژێکی شووم، گرفتێک دێته ئاراوه. پێشتر سێ چوار بار هێنده‌ی نه‌مابوو بگیرێم، ته‌قه‌یان لێ کردم. سه‌رتاپا ڕه‌شم پۆشی بوو به ده‌سته‌وانه و ده‌مامکی ڕه‌شه‌وه، نه‌یانتوانی لێم ده‌ن، چوون له تاریکی دا نه‌یانده‌دیتم. به‌ڵام ئاخری هه‌ر لێم ده‌ده‌ن، دڵنیام، له‌وانه‌یه ئه‌م شه‌و، له‌وانه‌یه سبه‌ی شه‌و، کێ چووزانێ؟ له‌وانه‌یه پۆلیسه‌کان قۆڵبه‌ستم که‌ن و چه‌ند ساڵ له گرتووخانه‌دا بم. له‌وانه‌شه کاتێک که ته‌قه‌م لێ ده‌که‌ن نه‌توانم زوو هه‌ڵێم و بکوژرێم، مه‌رگ، بیر له ژنه‌که‌م ده‌که‌مه‌وه. له فکری خۆم دا نیم، من هیچم ناوێ، گرینگ نیم، بیر له‌وی ده‌که‌مه‌وه و هه‌روه‌تر منداڵه‌کانم چییان لێ به‌سه‌ر دێت؟ له‌م دنیایه‌دا کێ بیریان لێ ده‌کاته‌وه؟ کاتێک له ئیریسیرا ده‌ژیام بابه گه‌وره‌م زۆری ئاگا له من بوو. ئه‌و شێعره‌ی که زۆر جار بۆی ده‌خوێندمه‌وه ئێستاش له بیرمه، له خۆم ده‌پرسم بۆچی ئه‌وه‌یان زیاتر له‌وانی دیکه له یادم ماوه، له‌وانه‌یه چاره‌نووس وای دانابێ، بڕێک پورته‌غاڵی ده‌زانی؟ ئاوا بوو، گوێ بده‌یه:
...
...
...
هێی دز! هێی دز!
ژیانت کامه‌یه؟
خواردن و خواردنه‌وه
خولانه‌وه‌ له شه‌قام،
نیوه شه‌و بوو
که دز هات
سێ جار لێی دا
له ده‌رگای ناوه‌ندی.
ژێده‌ر:
La ronde et autre faits divers, Gallimard,1982
وه‌رگێڕان بۆ فارسی: ئه‌سغه‌ر نووری

behnam5555 06-18-2014 02:21 PM


فاتیمە سوڵتانی
گۆڕه‌وشار
راست و هەڵچوو، لەو بەرزایی‌یە‌ڕا دەڕوانێتە شار. لەوەتی چاوم كردۆتەوە، دیومە. دایكم دەیگوت: مێر منداڵ بووم، وردە وردە لە مانای خەم دەگەیشتم. شار هێندی ئێستا گەورە نەبوو، ئێواران كاتی رۆژپەڕ، دوای ئاوپڕژێن و ماڵینی حەوشە و دەرك و بان، ئەو دەمەی پەرەسێلكەكان پۆل پۆل، نەوی بە سەر كۆڵانەكانی شاردا دەفڕین و دەیانجریواند، پاڵم وە كۆڵەكەی بەر هەیوانی ماندوێتی دەدا و لە دوورم دەڕوانی. لەو شوێنەی كە هێدی هێدی هەتاوی تێدا نوقم دەبوو.
هەورەبانەكان و هێندێك خانووی دوو نهۆم و بەرزایی‌یەكی رۆژئاوا و تاقەدارێك و دوورتریش، زۆر دوور، ریزەشاخێكی مژگرتووم لێ دیار بوو. و پرسیار لە دوای پرسیار...
سێبەرەكان دەهات و دەتوانەوە، سپای تاریكی زاڵ و زاڵتر دەبوو. فەنەر و چرای حەوت نمرە بۆ بەر هەیوان و پێشخانە هەڵدەكران.بەڵام ژوور تاریك و لە ئاویلكەی بێدەنگیدا بوو.
بەیناوبەین شۆقێكی رووناك بە كووچەدا تێدەپەڕی و نیسێی دوو لاقی زەلام لە سەر سواغی دیوارەكان پێشەبڕكەیان دەكرد. پیاوەكان لە دەستێكدا پاكەتێكی زەردی كاغەزیان لە ئامێز گرتبوو و لە دەستەكەی دی‌دا چرا تۆڕی دووكانیان بە هەڵكراوی پێبوو. ژیان و ئاوەدانی دەهاتەوە نێو ماڵەكان و شۆقی فەنەر و حەوت نمرە كز دەبوو.
ژوور وەكوو دڵی جەستەی ماڵ، وەكوتان دەكەوتەوە. ئیدی باس و خواس بوو و حەسانەوە و كاسە جیرانەتی و میوانداری. شار ماڵێكی گەورە بوو، دانیشتوانیش ئەندامی یەك بنەماڵە. شۆرباوی ئەم لە سەر سفرەی ئەو، دۆڵمە و هەڵوای ئەو لە سەر سفرەی ئەم دەخورا. شار بە شار بە شەو دنیایەكی تر بوو. هەموو لێك ئاگادار. خەم ئی هەموان، شادی ئی هەموان بوو.
ساتێك، دوو سات، وردە وردە جووڵە دەبڕا. دەستەلاوێك، چەن هەواڵێك، درەنگانێ بە كووچەدا رادەبردن و دەنگێكی خۆش، گەلێك بە سۆز، وەك لای‌لایە، دەهۆش‌ڕ‌اچووانی سەر بان و بەر هەیوانی دەلاواندەوە و شێعری وەفایی دەینواندن:
مەمكووژە تۆ گەردنی خۆت، روو لە زوولفان دەرخەوە
ئەی ستارەی سوبحدەم! ئەمشۆكە زووتر دەركەوە
چ شەوێك بوو؟! مانگ بە پەلە بوو! زوو ئاو بوو.
خەوی ئەو شەوە خەو نەبوو. هەندی ساڵێك، دوو ساڵ، دەیان ساڵ درێژ بوو ئەو شەوە. نوستوان رەنگی مردوویان لێ‌نیشتبوو. كەڵەبابی نیوە شەو نەیخوێند.
ئەمجار، خۆرێكی ماندوو، بە چنگەكڕكێ، بە پشت كێوەكانی رۆژهەڵات هەڵدەگەڕا. لە لووتكەدا بە هەناسە‌بڕكێ سەیری شاری دەكرد. تاقەدار بەدەوری خۆی‌دا روانی. لە نێو پۆلێك داری بیانی‌دا خۆی دیتەوە. لە تاریكانی دوێ‌شەودا شار گۆڕابوو. " گۆڕەوشار " بوو.
ئاپۆرەیەك تێكیان داویشت. كاڵای هەموان هەر مرۆ بوو. یەكیان دەفرۆشت. یەكیان دەكڕی.
لە لووتكەی چیاكانی رۆژهەڵاتەوە خۆر پێی خزی و خللۆر بۆوە. لە رۆژئاوا گورج رۆچوو. شار بەهەزاران چراوە تاریك بوو. ئەستێرەكان تۆران. هەورەبانەكان فڕین. بەرهەیوانەكان تێكڕمان.
هەموو رۆژێ، خۆر میلی كاتژمێرێكی بە پەلە بوو. هەڵدەهات و ئاوا دەبوو، هەڵدەهات و ئاوا دەبوو. دیوارەكان بەرزتر و بەرزتر دەبوون. جیرانەكان لە یەك دڕدۆنگ. شار لە ئاپۆرەیی‌دا، چۆڵ.
تاقەداریش لە شەپۆلی داران‌دا، ون.

behnam5555 06-18-2014 02:22 PM


شیرین ئه‌مینی
" ئه‌وشۆ پڵاوی ده‌خۆیی"
حه‌شیمه‌تێكی زۆر ده‌وریان دابوو، زۆری گه‌رما بوو، لاقێكی ڕاكێشا و گرێی لێچكه‌كه‌ی كرده‌وه و به قه‌راغی لێچكه‌كه‌ی خۆی فێنك كرده‌وه. نێوچاوانی ئاره‌قه‌ی كردبوو، ئاره‌قه‌ی پشت مل و قه‌راغ سینگی ئه‌ستڕێوه.
حه‌شیمه‌ته‌كه له بنه‌وه پرته‌یان ده‌هات و چاویان تێ بڕیبوو، گه‌رما و وه‌ڕه‌زی هێرشی بۆ هه‌موویان هێنابوو، له بن سێبه‌ری دووكانی حاجی هاشم دانیشتبوو، حه‌شیمه‌ته‌كه‌ش له ده‌وری ڕاوه‌ستابوون و وه‌كوو شتێكی سه‌یرییان دیتبێ چاویان لێ زه‌ق كردبوو.
بوخچه ڕه‌شه كۆنه‌كه‌ی كرده‌وه و یه‌ك دوو شتی سه‌یری لێ ده‌رهێنا، مله قه‌ڵه‌و و ڕه‌شه‌که‌ی هه‌ڵێنا و ده‌ستی ڕاستی له سه‌ر چۆكی دانا، له بنه‌وه پرته‌یه‌كی هات و دوایه‌ش به ده‌نگێكی زل كوتی: چییه؟ بواتان چاو زه‌ق كردووه... قه‌توو بنی ئاده‌م نه‌دیوه؟
له نێو حه‌شیمه‌ته‌كه‌دا ده‌نگێك هاته ده‌ر: نا وه‌ڵڵا... جوانی وه‌ك تۆ قه‌ت نه‌بووه و نییه.
جه‌ماعه‌ته‌كه یه‌كڕا لێیان دا له قاقا، پیرێژن ده‌ستێكی وه‌به‌ر كه‌له‌كه‌ی دا و كوتی: هه‌ر كه‌س پیاوی مه‌یدانه بێته پێش ده‌‌ا بڕۆن یاڵڵا... زۆرم حه‌وسه‌له نییه هه‌ر كه‌سیش قسه‌ی زل بكا به شه‌پان هه‌ڵی ده‌دێرم.
كوڕێكی كه‌ڵه‌گه‌ت و ڕه‌ش ئه‌سمه‌ر داهاته‌وه، چه‌ند تاڵه‌مووی سه‌ری كه هه‌ر بریقه‌ێان ده‌‌ات خزابوونه نێو چاوانی، به قامكی ده‌ستی موویه‌كانی لادا پشت سه‌ری و لێوی گه‌ست، هه‌ناسه‌یه‌كی خسته‌ ده‌ر و خێرا ده‌ستی برده پێش پیرێژن، به ده‌سته زوور و قه‌ڵشاوه‌كانی ده‌ستی كوڕه‌ی گرت و چاوێكی له چاوی بڕی، پرته پرت و هات و هاوار ببوو به ساتێك بێده‌نگی، پیرێژن ده‌نگی هه‌ڵێنا و كوتی: خۆشت ده‌وێ؟!
كوڕه‌كه عاره‌قه‌ی كرد، له بن برۆ تێك هاڵاوه‌كانی چاوێكی له حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی بڕی و كوتی: نازانم... بۆ خۆت ده‌زانی!!!
یه‌كێك له هاواڵه‌كانی هه‌ڵی دا قسان و كوتی: ئه‌وشۆ ده‌چینه خوازبێنی، یه‌ك دوو كه‌سیش قاقایان كێشا به‌ڵام جه‌ماعه‌ته‌كه پێنه‌كه‌نین، پیرێژن ده‌ستی كوڕه‌‌ی به‌ردا و كوتی: هیچ... ده‌بێته فچ فچێن!!!، ئه‌وه‌ی كوت و پاڵی داوه، كوڕه‌كه برۆی تێك نا و ملی برده پێش و زۆر به سه‌یری كوتی: فچ فچێن؟!
پیرێژن ملی ڕاوه‌شاند و كوتی: هه‌رچی ئه‌وان كوتیان ئه‌نگۆ ده‌ڵێن فچ، هه‌رچیش ئه‌نگۆ كوتتان ئه‌وان ده‌ڵێن فچ!، هه‌موو لێیان دا له قاقا، جه‌وانه‌كه د‌دانه‌كانی لێك داگرت و لێوی خوارێی تووند گه‌ست، به تووڕه‌ییه‌وه هه‌ستا سه‌ر پێ و له بنه‌وه پرته‌یه‌كی هات و دووسه‌تمه‌نێكی شڕی بۆ فڕێ دا.
له قه‌راغ جه‌وانه‌كه كابرایه‌كی كورته باڵا داهاته‌وه و ده‌ستی برده پێشی و چاوێكی كڕیارانه‌ی له پیرێژن بڕی، لێوی لێك كرده‌وه، هه‌ر فیكه‌ی سمێڵی ده‌هات، كه‌لێنی ددانه ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی كه‌وته ده‌ر. پیرێژن به سیله‌ی چاوی تێی ڕوانی و چه‌پۆكێكی بۆ حه‌واڵه كرد و كوتی: زۆرت نه‌ماوه... ئه‌و ڕۆژانه ده‌مری... ئه‌تۆ فاڵت بۆ چییه؟
كابرا به قامكی ده‌ستی سه‌ری كه‌پۆی خوراند و پێچه‌که‌ی كه‌مێك لادا و كوتی: ئادی به سه‌ری تۆ... وا زوو نامرم نا...
پیرێژن پرته‌ی هات: ئادی به سه‌ری بابت.
گه‌رما هێرشی هێنابوو، پیرێژن دیسان به قه‌راغ لێچكه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی ملی ئه‌ستڕێوه، بوخچه‌كه‌ی خڕ كرده‌وه و سه‌ری ڕاوه‌شاند و كوتی: هه‌ر ده‌ڵێی له پشت كێو و شتی وا ڕا هاتوون ... حه‌ك به قوڕێ گیرێ ئه‌و جێگایه‌ی پیاوی خوێڕی وه‌كوو ئه‌نگۆی لێیه. یه‌كێك پرته‌ی هات، پیرێژن ده‌ستی برده به‌ر كه‌له‌كه‌ی و لاقی خڕ كرده‌وه، نێو چاوانی ئاره‌قه‌ی كردبوو، به زمانی لێوه ئیشك و چرچه‌كانی ته‌ڕ كرد و كوتی: بابه بڕۆن ده‌وره‌م به‌ر ده‌ن... مردم له گه‌رمان...
كوڕێك كوتی: جا خۆ هه‌رچی كوتت درۆ بوو!
پیرێژن سه‌ری هه‌ڵێنا و چاوێكی له لای ده‌نگه‌كه بڕێ و خێچ بۆوه، هاواری كرد و كوتی: چوون هه‌مووتان درۆزنن... ئه‌گه پیاون و ڕاست ده‌كه‌ن مه‌رد و مه‌ردانه وه‌رنه پێش بزانن چۆنیان بۆ له بنی كوله‌كه‌ی ده‌ده‌م.
كابرا كورته باڵاكه داهاته‌وه و كوتی: ئه‌وه‌نێ ده‌ستم هێناوه‌ته پێ، پیرێژن به تووڕه‌یی ده‌ستی لێ برده پێش و كوتی: كوتم ئه‌وه‌ی پیاوه...
قاقا بڵیند بوو له نێو حه‌شیمه‌ته‌كه‌دا كچێكی سه‌ر قژنی ڕه‌ش و ڕووت ڕێی خۆی كرده‌وه و هاته پێش، چاوه‌كانی خێس كرد و كه‌پۆی هه‌ڵقرچاند، قابڵه‌مه‌یه‌کی خێچ و خواری له بن هه‌نگڵی نابوو به سه‌یری چاوی له به‌ر و بوخچه‌ی پیرێژنه‌كه بڕی.
قابڵه‌مه‌كه‌ی تووندتر له بن هه‌نگڵی قایم كرد و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی برده پێش ده‌له‌رزی... ده‌نگ له كه‌س نه‌ده‌بزووت، كچه‌كه چاوه‌كانی له پیرێژن زه‌ق كرد و به ترسه‌وه تێی هه‌ڵڕوانی.
مێشێك هاته سه‌ر كه‌پۆی، به قۆڵی كراسه‌كه‌ی بن كه‌پۆی خاوێن كرده‌وه و لووشمه‌یه‌كی هات، پیرێژن به ئارامی چاوی تێبڕی، بێده‌نگ بوو، بێده‌نگتر له هه‌موو ساته‌كانی ته‌مه‌نی... ده‌ستی بۆ لای كچه‌كه درێژ كرد و بۆ لای خۆی ڕاكێشا.
بزه‌یه‌كی هات و ده‌ستێكی به قژه زه‌رده‌كانی دا هێنا، چای له چاوه‌ كاڵه‌كانی بڕێ، كچه‌كه دیسان قابڵه‌‌مه‌كه‌ی تووندتر له بن هه‌نگڵی قایم كرد و سه‌ری گه‌‌ڕانده‌وه له نێۆ حه‌شیمه‌ته‌كه‌دا له كه‌لێنێك ده‌گه‌ڕا چاو له‌و به‌ری شه‌قامه‌كه ببڕێ به‌ڵام له هیچ كوێ كه‌لێنێك نه‌ده‌دۆزراوه، پیرێژن مه‌ودای خه‌ێاڵی پساند، سه‌ری برده پێشێ و شتێكی له بن گوێ كچه‌كه كوت.
له ناكاو لێوه‌كانی به بزه‌یه‌كی شیرین لێك بوونه‌وه، خێرا هه‌ستا سه‌رپێ و هه‌ڵات و له نێو جه‌ماعه‌ته‌كه‌دا ڕێگای بۆ خۆی كرده‌وه، به سه‌یری تێیان ڕوانی، له ناكاو گه‌ڕاوه و ده‌ستێكی له نێو گیرفانی پاتۆڵه كۆنه‌كه‌ی ناو پێنج سه‌تمه‌نێكی شه‌قی ده‌ر‌هێنا و بۆ پیرێژنه‌كه‌ی فڕێ دا و كوتی: خه‌ریكن بوكی داده‌به‌زێنن!!!
ئه‌وه‌ی كوت و خێرا هه‌ڵات، ڕووبه‌ڕووی شه‌قامه‌كه پڕ بوو له حه‌شیمه‌ت كچ و كوڕ هه‌موو شۆخ و شه‌نگ به داوه‌ت و هه‌ڵپه‌ڕكێ به‌ره‌و پێشوازی بووك و زاوا ده‌چوون.
ده‌نگی ته‌پڵ و توزه‌له هه‌ر ده‌هات و بڵیندتر ده‌بوو، خێرا له نێو جه‌ماعه‌ته‌كه‌دا ڕێی خۆی كرده‌وه و چۆ نێو تالاره‌كه، بۆنی پڵاوی بۆ ده‌هات.

behnam5555 06-28-2014 08:29 PM


دایه‌گه‌وره

هانس کریستیه‌نئاندیرسێن

وه‌رگێر له‌ ئینگلیسیه‌وه‌: حامید به‌هرامی

دایه‌گه‌وره‌ زۆر پیره‌، روومه‌تی چرچ و قژی سپی بووه‌. به‌ڵام چاوه‌کانی وه‌ک دوو ئه‌ستێره‌ن، کاتێ ده‌ڕوانن بۆت، نه‌رمی و میهره‌بانیان لێ‌ده‌بارێ و بۆ کاره‌ باشه‌که‌ت، هه‌ر به‌و نیگایانه‌، پێت ده‌ڵێن ئافه‌ره‌م.
کراسێکی ماقوڵانه‌ی هه‌ورێشمینی باشکۆی له‌به‌ردایه‌ و به‌و گوڵه‌ گه‌ورانه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی کراسه‌که‌ نه‌خشێنراوه‌، کاتێ ده‌ڕوا له‌ڕێ، ده‌نگی خشه‌ی گه‌ڵا ده‌گاته‌ گوێ. ئه‌و ده‌توانێ، سه‌ر سووڕهێنه‌رترین چیرۆک گێرێته‌وه‌.
دایه‌گه‌وره‌ شتی زۆر ده‌زانێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر له‌ دایک و به‌ر له‌ باوکم ژیاوه‌، ئه‌مه‌ش شتێکی زۆر روون و حاشاهه‌ڵنه‌گره‌.
دایه‌گه‌وره‌ کتێبێکی پیرۆزی هه‌یه‌ و قوڵفێکی گه‌وره‌ی زیوینی پێوه‌یه‌ که‌ زۆربه‌ی کاته‌کان ده‌ی‌خوێنێته‌وه‌ و له‌ نێوان په‌ڕه‌کانی کتێبه‌که‌دا گوڵێ رۆزی داناوه‌ که‌ پان بوه‌ته‌وه‌ و وشک بووه‌. گوڵه‌که‌ هێنده‌ی گوڵه‌ رۆزه‌کانی نێو گوڵدانه‌ شووشه‌ینه‌که‌ دڵڕفێن نیه‌ به‌ڵام ئه‌و هێشتا به‌ بینینی، بزه‌یه‌کی زۆر شیرین ده‌ی‌گرێ و جوتێ فرمێسک له‌ چاوه‌کانی ده‌کشێنه‌ خوار. سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ، بۆچی دایه‌گه‌وره‌ به‌م چه‌شنه‌، ده‌ڕوانێته‌ ئه‌و گوڵه‌ وشکه‌ی نێو ئه‌و کتێبه‌ کۆنه‌؟ ئێوه‌ ده‌زانن؟ بۆچی کاتێ فرمێسکه‌کانی دایه‌گه‌وره‌ ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر رۆزه‌که‌ و دڕوانێت بۆی رۆزه‌که‌ ده‌گه‌شێته‌وه‌ و هۆده‌که‌ پڕ ده‌کات له‌ بۆن و به‌رامه‌ی خۆشی خۆی؟
دیواره‌که‌ له‌ نێو ته‌م و مژدا گوم ده‌بێ و ده‌وروبه‌ری دارستانێ سه‌وزی زه‌به‌نگی پڕشکۆیه‌. له‌ هاویندا تیشکی هه‌تاو و له‌ نێو لق و پۆپی چڕوپڕی داره‌کانه‌وه‌ ده‌رژێته‌ خوار و دایه‌گه‌وره‌ چلۆن جوان ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ کیژێکی دڵڕفێن، ته‌رچک وه‌ک رۆزه‌که‌، کوڵمی خڕ ده‌بێته‌وه‌ و گۆنای داده‌گرسێ، زوڵفێکی ڕۆشن و گه‌ش و روومه‌تێکی سه‌رنج‌راکێش و دڵخۆاز، به‌ڵام چاوه‌، نه‌رم و به‌سۆز و پیرۆزه‌کانی هه‌ر وه‌ک جاران ماوه‌ته‌وه‌ و نه‌گۆڕدراوه‌.
پیاوێ گه‌نج له‌لای داده‌نیشێ، که‌ڵه‌گه‌ت و چوارشانه‌، رۆزێکی پێ‌‌ده‌بخشێ و بزه‌یه‌ک له‌سه‌ر لێوی هه‌ڵ‌ده‌نیشێ.
دایه‌گه‌وره‌، ئێستا ناتوانێ وه‌ک جاران، پێبکه‌نێ. به‌ڵێ ئه‌و پێ‌ده‌که‌نێ به‌ ده‌م بیره‌وه‌ری ئه‌و رۆژه‌وه‌ و دونیایه‌ خه‌یاڵ و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رابردوو.
به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌، گه‌نج و قۆزه‌ ده‌ڕوات و رۆزه‌که‌ی نێوان کتێبه‌که‌ ژاکاوه‌ و دایه‌گه‌وره‌ش هێشتا له‌وێدا دانیشتوه‌ و دیسانه‌وه‌ش پیره‌ژنێکه‌، سه‌ری داده‌خا و ده‌ڕوانێته‌ رۆزه‌ وشک بووه‌که‌ی نێوان کتێبه‌که‌.
ئێستا دایه‌گه‌وره‌ مردوه‌. له‌سه‌ر سه‌نده‌ڵیه‌ بێشکه‌یه‌که‌ی دانیشتبوو چیرۆکێکی درێژ و خۆشی بۆ ده‌گێڕاینه‌وه‌ و کاتێ ده‌گه‌یشته‌ ئاکام، ده‌ی‌گوت ماندوه‌. پاڵی ده‌دایه‌وه‌ و سه‌ری ده‌خست به‌ پشتا و تاوێ خه‌و ده‌ی برده‌وه‌. کاتێ ده‌خه‌وت ده‌مان توانی، هێور بوونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌کانی ببیستین. هێدی هێدی، هه‌ناسه‌کانی هێمن و هێمن‌تر ده‌بوونه‌وه‌ و بێ‌ده‌نگ ده‌بوو. روومه‌تی له‌ شادمانی و ئارامی‌دا ئه‌دره‌وشایه‌وه‌ وه‌کوو ئه‌وه‌ی له‌ تیشکی هه‌تاودا وه‌برسیکه‌ که‌وتبێ. دایه‌گه‌وره‌ بۆ جارێکی‌دی، بزه‌یه‌ک ده‌ی‌گرێ. خه‌ڵکی ده‌ڵێن مردوه‌. ده‌ی‌خه‌نه‌ نێو تابوتێکی ره‌ش و له‌ نێو چینه‌ سپیه‌کانی کفنه‌ که‌تانیه‌که‌ی‌دا، جوان و دلۆڤان دێته‌ به‌رچاو. هه‌رچه‌نده‌ چاوه‌کانی به‌سراون به‌ڵام لۆچه‌کانی روومه‌تی ون بوو بوون. قژیشی سپی و زیوین خۆی پیشان ده‌دا. له‌سه‌ر لێوی بزه‌یه‌کی شیرین نه‌خشی به‌ستبوو. ئێمه‌ش هیچ جۆره‌ هه‌ستی ترسێکمان به‌ بینینی ته‌رمی پیرۆزی نه‌ده‌کرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایه‌گه‌وره‌ لامان زۆ خۆشه‌ویست و به‌سۆز بوو.
کتێبه‌ پیرۆزه‌که‌ش که‌ رۆزه‌که‌ی تێدا، بێ‌ده‌نگ دفن کرا بوو، خرایه‌ ژێر سه‌ری. ئه‌مه‌ش ئاوات و وه‌سیه‌تی خۆی بوو. ئه‌وسا دایه‌گه‌وره‌یان به‌ خاک سپارد.
ئه‌و قه‌بره‌ به‌ دیواری حه‌وشه‌ی کلیسا ده‌وری گیرابوو. ئه‌وان دار رۆزێکێان ناشتبوو که‌ به‌زویی پڕ بووبوو له‌ رۆز و بوڵبوڵه‌کان له‌ نێو گوڵه‌کان‌دا ده‌نیشتنه‌وه‌ و به‌سه‌ر قه‌بره‌که‌وه‌ ئاوازیان ده‌چڕی. له‌ ئۆرگی کلیساوه‌، مۆسیقا و ئاوازێ خۆش و ئاسمانی ده‌گه‌ییه‌ گۆێ که‌ له‌ نووسراوه‌کانی ئه‌و کتێبه‌ کۆنه‌ی ژێر سه‌ری، سازێنرابوو.
مانگ به‌ سه‌راوردی قه‌بره‌که‌وه‌ ده‌دره‌وشایه‌وه‌، به‌ڵام مردوه‌که‌ له‌وێ نه‌بوو. هه‌ر منداڵێک ته‌نانه‌ت له‌ شه‌ویش‌دا ده‌ی‌توانی بێ‌مه‌ترسی، پڕوات و له‌سه‌ر دیواری حه‌وشه‌ی کلیساکه‌وه‌، گوڵێکی رۆز له‌ دار گوڵه‌که‌ بچنێت. مردوه‌که‌ له‌ ئێمه‌ که‌ زیندوین زۆرتر ده‌زانێ. ئه‌وان ده‌زانن چه‌نده‌ ترس ده‌مان کوژێ، ئه‌گه‌ر شتێکی ئاوه‌ها نامۆمان بۆ رووبدات و مردویه‌ک رووبه‌ڕوومان ببێته‌وه‌.
ئه‌وان له‌ ئێمه‌ بێ‌ده‌نگترن. مردو، جارێکی‌دی ناگه‌ڕێته‌وه‌. زه‌وین جم‌کوت بووه‌ له‌ تابوته‌که‌ی دایه‌گه‌وره‌ و زه‌وی ته‌نیا جێگایه‌که‌ تابوته‌که‌ی تێدا راده‌کێشرێ.
په‌ڕه‌کانی کتێبه‌ پیرۆزه‌که‌، ته‌پ و تۆزاویه‌ و رۆزه‌که‌ش به‌ ته‌واو ئه‌م بیره‌وه‌ریانه‌وه‌، ورد بووه‌ و ته‌پ و تۆز دای‌پۆشیوه‌. به‌ڵام له‌سه‌ر قه‌بره‌که‌وه‌، گوڵه‌ رۆزێکی تازه‌ پشکوتاوه‌، بوڵبوڵ ده‌خوێنێ و ده‌نگی ئۆرگ دێته‌ گوێ و بیره‌وه‌ری دایه‌گه‌وره‌، به‌و چاوه‌ پڕ سۆز و هێمنانیه‌وه‌، که‌ هه‌موو کات جوان ده‌هاته‌ به‌رچاو، هه‌ر زیندوه‌.
چاوه‌کان قه‌د نامرن. ئاواتی مه‌ بۆ جارێ‌دی، بینینی دایه‌گه‌وره‌ی ئازیزه‌، جوان و رازاوه‌، هه‌ر وه‌ک ئه‌و کاته‌ی بۆ یه‌که‌م جار، گوڵه‌ رۆزه‌ ته‌رچکه‌که‌ی ماچ کرد که‌ ئێستا له‌ قه‌بره‌که‌ی‌دا ته‌پ و تۆز ده‌ی‌خوا.

1- سه‌نده‌ڵی بێشکه‌یی: سه‌نده‌ڵیه‌کی ره‌حه‌ته‌ که‌ له‌ سه‌ری داده‌نیشن و ده‌جوێ. زۆرتر بۆ کاتی پشوو که‌ڵکی لێ‌وه‌رده‌گیرێ. ئه‌م وشه‌یه‌م (اصطلاح) بۆ ئه‌م جۆره‌ سه‌نده‌ڵیه‌، به‌ باشترم زانی و بۆ یه‌که‌مین جار به‌کارم هێنا. (و)

پێشتر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ حه‌وته‌نامه‌ی سیروان ژماره‌ ۳۵۵ رێكه‌وت له‌ گه‌ڵ ۷ی گه‌ڵارێزانی ۱۳۸۴ هه‌تاوی چاپ و بڵاو بوه‌ته‌وه‌.

behnam5555 06-30-2014 12:36 PM


پادشایەكی گێل و ئاشەوانێكی عاقل

http://www.islamuserdem.net/media/k2...d232b3ac_L.jpg

دەلێن پادشایەك رێی دەكەوێتە ئاشێك كەدەبینێ گو‌ێدرێژێك لە ئاشەكەیە زەنگولێكی لەملە پرسیار لە ئاشەوانەكە دەكا
ئەو زەنگولە لەبەر چی لە ملی ئەو گوێدرێژەیە؟
ئاشەوان دەلی قوربان ئەو گوێدرێژە ئاشەكە دەگێرێ منیش بەئیشی تر خەریكم و بەدەنگی زەنگولەكە دەزانم گوێدرێژ نەوەستاوەو ئاشەكە دەگێرێ بۆیە هەر كاتێك دەنگی زەنگول نەما دەزانم گوێدرێژ وەستاوەو هەچەی لێدەكەم تا بەردەوام بێ لە گێرانی ئاشەكە.
پادشا دەلێ: باشە ئەگەر گوێدرێژەكە وەستاو تەنها ملی خۆی لەقاندەوە (ئاوا... پادشا ملی خۆی لەقاندەوە) ئەو كات گێدرێژەكە وەستاوەو دەنگی زەنگولەكە دێ کەچی ئاشەکە وەستاوە؟

ئاشەوان بەپادشا دەلێ:
جا قوربان گوێدرێژێكی وەكو تۆ عاقل لەكوێ بێنم .

ئاخۆ دەبێ لەو سەردەمەدا چەند پادشای گێلمان هەبێ یاری سیاسەت بردوینەتە سەر تەختی حوکم پێشنیاروو ئەگەرەکانیان لەپێشنیاروو ئەگەری ئەو پادشایە دەچێ.

تێبینی : لە هەندێک سەرچاوە هاتوە ئەو پادشایە مەروانی حمار بووە دوا خەلیفەی ئومەویەکان.

behnam5555 07-23-2014 05:33 PM


گۆڕه‌وشار
راست و هەڵچوو، لەو بەرزایی‌یە‌ڕا دەڕوانێتە شار. لەوەتی چاوم كردۆتەوە، دیومە. دایكم دەیگوت: مێر منداڵ بووم، وردە وردە لە مانای خەم دەگەیشتم. شار هێندی ئێستا گەورە نەبوو، ئێواران كاتی رۆژپەڕ، دوای ئاوپڕژێن و ماڵینی حەوشە و دەرك و بان، ئەو دەمەی پەرەسێلكەكان پۆل پۆل، نەوی بە سەر كۆڵانەكانی شاردا دەفڕین و دەیانجریواند، پاڵم وە كۆڵەكەی بەر هەیوانی ماندوێتی دەدا و لە دوورم دەڕوانی. لەو شوێنەی كە هێدی هێدی هەتاوی تێدا نوقم دەبوو.
هەورەبانەكان و هێندێك خانووی دوو نهۆم و بەرزایی‌یەكی رۆژئاوا و تاقەدارێك و دوورتریش، زۆر دوور، ریزەشاخێكی مژگرتووم لێ دیار بوو. و پرسیار لە دوای پرسیار...
سێبەرەكان دەهات و دەتوانەوە، سپای تاریكی زاڵ و زاڵتر دەبوو. فەنەر و چرای حەوت نمرە بۆ بەر هەیوان و پێشخانە هەڵدەكران.بەڵام ژوور تاریك و لە ئاویلكەی بێدەنگیدا بوو.
بەیناوبەین شۆقێكی رووناك بە كووچەدا تێدەپەڕی و نیسێی دوو لاقی زەلام لە سەر سواغی دیوارەكان پێشەبڕكەیان دەكرد. پیاوەكان لە دەستێكدا پاكەتێكی زەردی كاغەزیان لە ئامێز گرتبوو و لە دەستەكەی دی‌دا چرا تۆڕی دووكانیان بە هەڵكراوی پێبوو. ژیان و ئاوەدانی دەهاتەوە نێو ماڵەكان و شۆقی فەنەر و حەوت نمرە كز دەبوو.
ژوور وەكوو دڵی جەستەی ماڵ، وەكوتان دەكەوتەوە. ئیدی باس و خواس بوو و حەسانەوە و كاسە جیرانەتی و میوانداری. شار ماڵێكی گەورە بوو، دانیشتوانیش ئەندامی یەك بنەماڵە. شۆرباوی ئەم لە سەر سفرەی ئەو، دۆڵمە و هەڵوای ئەو لە سەر سفرەی ئەم دەخورا. شار بە شار بە شەو دنیایەكی تر بوو. هەموو لێك ئاگادار. خەم ئی هەموان، شادی ئی هەموان بوو.
ساتێك، دوو سات، وردە وردە جووڵە دەبڕا. دەستەلاوێك، چەن هەواڵێك، درەنگانێ بە كووچەدا رادەبردن و دەنگێكی خۆش، گەلێك بە سۆز، وەك لای‌لایە، دەهۆش‌ڕ‌اچووانی سەر بان و بەر هەیوانی دەلاواندەوە و شێعری وەفایی دەینواندن:
مەمكووژە تۆ گەردنی خۆت، روو لە زوولفان دەرخەوە
ئەی ستارەی سوبحدەم! ئەمشۆكە زووتر دەركەوە
چ شەوێك بوو؟! مانگ بە پەلە بوو! زوو ئاو بوو.
خەوی ئەو شەوە خەو نەبوو. هەندی ساڵێك، دوو ساڵ، دەیان ساڵ درێژ بوو ئەو شەوە. نوستوان رەنگی مردوویان لێ‌نیشتبوو. كەڵەبابی نیوە شەو نەیخوێند.
ئەمجار، خۆرێكی ماندوو، بە چنگەكڕكێ، بە پشت كێوەكانی رۆژهەڵات هەڵدەگەڕا. لە لووتكەدا بە هەناسە‌بڕكێ سەیری شاری دەكرد. تاقەدار بەدەوری خۆی‌دا روانی. لە نێو پۆلێك داری بیانی‌دا خۆی دیتەوە. لە تاریكانی دوێ‌شەودا شار گۆڕابوو. " گۆڕەوشار " بوو.
ئاپۆرەیەك تێكیان داویشت. كاڵای هەموان هەر مرۆ بوو. یەكیان دەفرۆشت. یەكیان دەكڕی.
لە لووتكەی چیاكانی رۆژهەڵاتەوە خۆر پێی خزی و خللۆر بۆوە. لە رۆژئاوا گورج رۆچوو. شار بەهەزاران چراوە تاریك بوو. ئەستێرەكان تۆران. هەورەبانەكان فڕین. بەرهەیوانەكان تێكڕمان.
هەموو رۆژێ، خۆر میلی كاتژمێرێكی بە پەلە بوو. هەڵدەهات و ئاوا دەبوو، هەڵدەهات و ئاوا دەبوو. دیوارەكان بەرزتر و بەرزتر دەبوون. جیرانەكان لە یەك دڕدۆنگ. شار لە ئاپۆرەیی‌دا، چۆڵ.
تاقەداریش لە شەپۆلی داران‌دا، ون.
فاتیمە سوڵتانی
مهاباد

behnam5555 07-23-2014 06:29 PM


باوەڕ
هەوای پاک و جوانی بەهاری، قاسپەی کەو و جیکەی چۆلەکان و شنەی فێنکی با که له پەنجەرەوه وە دەم‌وچاوم دەکەوت، له ناکاو دەگەڵ دووکەڵی سووتانی ئەسپەندەری دایەگەوره وەسەر ڕەشی گەڕا.
هەروا که له سایتەکان‌دا له هەواڵێکی تازه دەگەڕام، نووسراوەیەک سەرنجی ڕاکێشام که کاکەشانێکی تریش له ئاسمان دۆزرایەوه؛ گوتم ئەی هاوار دایەگەوره هەر ماوه ئێمەش بچینه ئاسمان و ئەتۆ ئێستاش هەر خەریکی ئەسپەندەر سووتاندنی! گوێی لێ‌نەبوو هەر ورتەی دەهات و لەگەڵ سووتانی ئەسپەندەرەکه دەیگوت:
«چاوی دوژمنان کوێر بێ، له چاوی پیس بەدوور بین.»
هەر له بیری نەبوو چووبووینه ماڵی جیرانەکەمان که ئەو هەموو شتەیان کڕیبوو و دەبوایه شتێکیان لێ قەومابا، له حاڵێک‌دا که هاتینەوه ماڵێ تەواوی لۆستێرەکانی ئێمه سووتان. لەو فکرانەدا بووم هەستم کرد سواری دووکەڵی ئەسپەندەری دایەگەوره بووم و به ئاسمانان‌دا دەگەڕێم. تیشکی جوانی هەتاو، ڕەشایی ئەسپەندەری داپۆشی و وەکوو باڵندەیەک له پانتای ئاسمان‌دا سووک دەفڕیم که لەپڕ به دەنگی خوشکه چکۆلەکەم ڕاچڵەکام که زیقاندی: «دایەگەوره سووتام».
فەوزییە یاهوو ــ مه‌هاباد

behnam5555 07-23-2014 06:34 PM

تۆ نامری...
-وەرن دانیشن ! هەموو بێدەنگ بن!
دەستی درێژ كرد و دەنگی تلویزیۆنەكەی تا ئەو جێگایەی كه كرا زیاد كرد. هەموو ئاوڕمان داوه و تەواو سرنجمان كەوتەسەر بەرنامەكە. تۆش هەروەتر.
ئەوەی دەمان دیت پیاوێكی چوارشانەی بەهەیبەت بوو بەڵام رەنگ بزركاو و بەپەرۆش كه بەوپەڕی ترس و دوورەپەرێزییەوه دەیڕوانییە دەورو بەری خۆی . دیار بوو تازەی ردێن تاشیبوو لیباسێكی خاوێنی لەبەردابوو و دەگەڵ وەی كه دوو كەوس بن پیلییان گرتبوو لاقی لە هەردی دەخشا و تەنانەت هەڵەنگووت و دوو كەسەكه خێرا گرتییانەوه. ئەم شوێنەی كه ئەوییان لێڕاگرت چواردیوارێكی سەرداپۆشراوی پارێزراو بوو كه جگە له خۆی و ئەو دووكەسەی سەر و چاوییان داپۆشیبوو ، كەسێكی تریشی لێبوو كه ئەویش خەریكبوو حوكمی سەزای له سێدارەدانەكەی بۆ دەخوێندەوه. لێوی ئیشك هەڵاتبوو و بە ئاشكرا دەلەرزی و چاوی لەو چوارپایە بڕیبوو كه بڕیاڕ بوو دوامین هەناسەی لە سەر ئەو هەڵكێشێ، نەی دەوێرا سەر هەڵبڕی و چاو لەو تەنافه گرێدراوەش بكا كه دوا بەدوای تەواوبوونی حوكمەكەی لە ملی دەكرا و دەیخنكاند، ئەتۆش هەر وابووی رەنگت زەرد هەڵگەڕابوو و حەولت دەدا به چۆڕەئاوێك گەرووی ئیشكت تەڕ كەیەوه تۆش چاوت له چوارپایەكە بڕیبوو و ئاگات لە دەور و بەری خۆت نەبوو ت تەنانەت نەتدەزانی حوكمەكەش باسی چ دەكا .
-چاوی لێكەن ئەوە دەیبەنه سەر چوارپایەكه! ئەوەتا تەمەشای كەن!
پشووت سوار ببوو و چركە بە چركه هەموو ئاكارەكانی ئەوت له ژێر چاودابوو، بەرووناكی شوشتەی تلویزیۆنەكە چاوی تۆش رووناك داگیرسا دیار بوو چی وا له و چاتر نی! هەموو دانیشتبووین و تۆ وەك هەمیشە بەپێوە بووی.
-ئەوە هەر ئەو رۆژەیە هەموو چاوەڕوانیمان دەكرد!
-ئەی مەڵعوون!
-سەد جاریش له دار درێ هەركەمه! جا توخوا ئەم مردنه بۆ ئەم ناپیاوه كەم نییه؟
-ئاخ ئەگەر دەیاندا دەست من دەمزانی چم دەكرد!
-چت دەكرد؟
-پەتكێكم له ملی دەكرد و دەستەكانیم دەبەستەوه و وەك سەگ بەڕەڵام دەكرد بۆ بەر دەستی ئەم خەڵكه چارەڕەشه!
-ناوەڵڵه ئاواش حەیفه ، له شیشەیەكی دەگرم لەو جێگایەی پەیكەرەكەی خۆیان لێهێنا خوارێ دایدەنێم تا ببێتە گەورەترین شوێنی توریستی جیهان و هەموو دەرسی عیبرەتی لێوەربگرن!
-دا بێدەنگ هەموو !
دەگەڵ وە كه پەتكی سێدارەكەیان خستە ئەستۆی و له سەر چوارپایەكە رایان گرت هەموو بێدەنگ بووین تەنانەت ئامۆژنم به كەشەفه چایەكەوه له جێی خۆی ویشك ببوو.
پەرۆیەكی رەشییان بەسەر چاویدا هەڵكێشا، بە ئاشكرا دەلەرزی، دەیزانی لەوكاتەدا هەموو جیهان تەمای له سەر كوشتنی ئەوه و له نێو میلیۆنها مرۆڤ دا هیچ دەستێك بۆ فریا كەوتنی نایگاتێ. چەشنێك نائومێدێكی مەرگاوی بە هەیبەتی داچەمیویدا دیار بوو...هەردوابەدوای خوێندنەوەی حوكمەكەی پاڵێكییان بەچوار پێیەكەی بن لاقییەوه نا! سێ چوار پەلەقاژه و ئیتر هەموو شت هەروا بە سووك و ئاسانی كۆتایی پێهات...لە پڕ بەرنامەكە گۆڕا و بە دەیان و سەدان فش فشه له حوای كران و ئاهەنگی شادی و هەڵپەركێی جەماوەرێكی بێئەژمار هاته كایه...
-ئەو شیرنییەی بێنه بازارمان شیرن كەین!
بوو بەهەراهەرا دەست لێكدانەوه و پیرۆزبایی لە یەكتر. كچە چكۆلەكەم كه مێشكی هێشتا ئەم خۆشی و ناخۆشییەی بۆ لە پەنا یەك خڕ نەببۆوه بە سەرسامییەوه خۆی له باوەشم هاویشت.
ئەتۆم دیت كه دەستت برد بۆ شیرنی ، مامم یان واچاتره بڵێم زڕبابت، بە تەسحێبه درشتەكەی یەكی وای له دەستت ڕاكێشا كه وەك فەنەر دەستت گەڕاوه پشتەوه، هەموو خەریكی شیرنی خواردن بوون و تۆ دەستی ڕەش و شین هەڵگەڕاوت دادەماڵی، تەنیا دایكت لە تاوی تۆ دمی له شیرنی نەدا...زڕبابت هەموو جارێ شیرنێكی بە خڕوە لە زاری دەنا و چا كوڵیوەكەی بەسەردادەكرد، وەك گەرووی تەنەكە بێ وابوو. قامكە ئەستوورەكانی چی وانەمابوو ئیستیكانە ناسكەكەی گەڵامێو له دەستیدا ورد كا:
-خێرا بە ملت بشكێنه ئەو چایەش تێكەوه!
دەنگی قاقا و پێكەنینیان تێكەڵاوی بەزم و رەزمی بەرنامەی ئەوبەری شیشەی تلویزیۆنەكە ببوو و تۆش بەپەله پڕت دا ئیستكانەكە و هەڵاتییە دەرێ. ئاگام لێبوو هەر دەڕۆیشتی و ئاوڕت دەداوه ئەگەر چی زڕبابت بەدواتەوه نەبوو بەڵام سێبەری پڕهەڕەشەی ئەوت لەسەر خۆتدا هەست پێدەكرد بۆیە زۆر بە توندی هەڵەنگووتی و بەربوویەوه...
كتێبی «خەباتی من»بە دەستمەوه هەرچی دەكەم تەواو نابێ قەت وانەبووه ، گەورەترین رۆمان‌كانیش ئەوەنده بەدەستمەوه نەماونەتەوه ، جۆریك قورساییم لەسەر دەكا و دەڵێی لە نوسینەوەی ئەودا منیش وەك هەزاران كەسیتر تاوانبارم، رێك لەو جێگایەدا ماومەتەوه كه باسی كێشانەوەی تابڵۆكانی قارەمانی كتێبەكە‌یه مرۆڤێكی هەستیار كه جگه له تێكەڵاوكردنی رەنگەكان بە سەر جوانترین وێنەكان بیر له هیچشتێكی تر ناكاتەوه بەڵام زڕ باب و برسییەتی دەستێك بوو بەلاو‌ه دەهات و هەموو ئەم رەنگانەی لێدەشێواندو ئیتر رەنگەكانی بۆ لێك نەدەكراوه له دوایی دا دوامین تابڵۆی كێشاوه كه تەنیا یەك رەنگ بوو ئەویش ڕەش ڕەش و بە گەورەیی هەموو جیهان ، ئیمزای بن تابڵۆكەش جەنازەی خۆی بوو كه بەدەستی خۆی گوللەیەكی له سەری دابوو...ئەوە دوامین شتێك بوو كه لە كتێبەكەم له بیر مابوو...
ئەو رۆژەم هەر لەبیره كه تۆ بە تووڕەیی ڕۆیشتی ، دایكت پێی گوتبووی پیاو ناگری بەڵام باسی دەرەنجامی تووڕەیی بۆ نەكردبووی و ئەوە كه كاتێك مرۆڤ بۆ هیچ كەس و هیچ شتێك گریانی نەهات چ دەقەومێ؟ ماوەیەك ونم كردی و ئەوان تۆیان دۆزییەوه كه ئەم تووڕە بوونەی تۆ بەكارییان دەهات ، تۆ له بێدەسەڵاتی دەترسای و ئەوان دەسەڵاتییان پێدەبخشی دەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هەر دەترسای و دەگەڵ وەی كه بە سەدان رەنگییان شیرنی رەنگاورەنگ له پێشدانابووی دەستت بۆ نەدەبردن و ئەم ترسەی بۆدوامین جار له چاوەكانتدا دیتم هەر دەگەڵت بوون و ... من دوایی بەسەرهاتی تۆم له «كۆماری پڕمەترسی»دا خوێندەوه بڕوابكه باوەڕم بە چاوەكانم نەدەكردن و نەمتوانی ئەوفیلمانەش بەتەواوی چاو لێكەم كه باسی سەر بڕین و چۆنییەتی كوشتنی بە هەزاران مرۆڤ بوو...بەڵام هەموو جارێ ئەو رۆژەم وەبیر دەهاتەوه كه دەگەڵ وەی كه دمت له شیرنی نەدابوو دم و ددانت له خوێندا سوور هەڵگەڕابوون و له كاتێكدا هەموو پێدەكەنین تۆ بەبێدەنگێك دەگریای من هەر ئەو رۆژە بوو كه دوو باڵندەی خۆشەویستیم دیت له سەرت هاتنه دەرێ و بۆ هەمیشه هەڵفڕین و بەجێیان هێشتی...
و سەرەنجاملەو بەری شوشەی تلویزیۆنەكە دەم دیتی كه میلیۆنها مرۆڤ چاوەروانی له سێدارەدانت بوون و دەتزانی كه لەو كاتەدا هەموو جیهان تەمای لەسەر كوشتنی تۆیه و هیچ دەستێك بۆ فریا كەوتنت ناتگاتێ، بۆ ئەوەی ئێمه كەمتەر خەمییەكانی خۆمان و ئەوانیش ئاكار و تاوانەكانی خۆیان له پشت تەرمی هەڵواسراوی تۆ حەشار دەین و بڵێن تاوانبار تۆی و ئەوان و ئێمەش هەر ئەو دوو باڵندە سپییەی خۆشویستین كه رۆژێك له سەری تۆ هەڵفڕیبوون...بۆ ئەوەی هیچكەس بیر لەوە نەكاتەوه كه تۆ و هەزارانی وەك تۆ نامرن و هەر زیندوون چونكه هەر ئێستاش بە هەزاران منداڵی تر دەگەڵ وەی كه زارییان شیرن نەكردووه تووشی كێشە هاتوون و ئەوانەی بەرژەوەندییان له تووڕە بوونی ئەم منداڵانەدایه چاوەڕوانن لەم گێژاوە پڕمەترسییەدا بییان گرنەوه و ...
من دەزانم بۆ چی هەموویان گەمژانه پێدەكەنن؟ پێیان وایه تۆ مردووی و تۆش كه له پەنایەك ڕاوەستاوی دەزانی من بۆیه دەگریم كه دەزانم تۆ نامری و هەر زیندووی.
مریه‌م قازی ــ مه‌هاباد

behnam5555 02-19-2015 08:19 PM



ئه‌و پێاوه‌ی وا له زه‌ینی خۆی دا نه‌ده‌گونجا
لیوانه ئاو‌ه‌كه‌ی پڕ كردبوو.هاتبوه نێو هاله‌كه.چه‌ند شه‌قاو ده‌گه‌ریته‌وه دواوه.ئاوڕده‌داتــه‌وه.چاوی له جێگاكه بڕیوه.پــه‌تۆكه به شپڕیوی لــه سه‌ر دۆشگه‌كه لادرابوو. كوڕه‌كه‌ی له جێگاكه‌ی دا نه‌مابۆوه.چه‌ند قوم له ئاوه‌كه ده‌خواته‌وه.بـــه‌ر‌ه‌و دیوه‌كه‌ی ده‌چێ. ڕاده‌وستێ. چـــه‌ند شــه‌قاو ده‌گــه‌ڕێته‌وه نێو هـــاله‌كه. لیوانــه ئاوه‌كه هــه‌ر به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی.چاوی له سا‌عه‌تی ها‌له‌كه بڕیوه.هێنده‌ی نه‌مابوو بۆ سێی دوانیوه‌ڕۆ. دیسان چاوی له جێگای كوڕه‌كه‌ی بڕیوه.بیرێك وه‌ك به‌رق به مێشكی دادێ.به لیوانه ئاوه‌كه‌وه هه‌ڕا ده‌كاتــه دڕگای هـاله‌كه. هاتۆته سه‌ر پلیكانه‌كان. داوێنی كراســه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته به‌رلاقی.ده‌ركه‌ی ژێرخانه‌كه له‌ ده‌ستی به‌رده‌بێ.شه‌قه‌ی ده‌ركه‌ی ژێرخانه‌كه وه‌خوی دێنێته‌وه. لیوانه ئاوه‌كه‌ی هــه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌یه. له‌پلیكانی ژێـــرخانه‌كه هاتۆته خوارێ.جه‌سته‌ی به‌ته‌واوی سارد بۆته‌وه. لیوانـمه‌كه له‌ده‌ستی به‌رده‌بێته‌وه. كوڕه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵواسیبوو.ئه‌ژنۆكانی،هه‌ردو ك نوشتانه‌وه.چاوی تێبڕیوه.لاقی شۆر بوونه‌تـه‌وه. زمانی له زاری هاتۆته‌ ده‌رێ و ملی شۆڕ بۆته‌وه.هه‌ڕ دوو چـاوی زه‌ق له‌ژیڵڵا ها‌تـوونه. تازه باوه‌ڕی به‌قسه‌ی كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد كه چه‌ند جاران كوتبووی:خۆی ده‌كوژێ.ئه‌ویش هه‌ر له ژێرخانی ماڵه‌كه‌یان‌دا. چه‌ند جارایش كوتبووی. هێستاش باوری نه‌ده‌كرد به‌ڵام ڕوویدابوو. هــه‌ستابۆوه سه‌رپێ. بــه ته‌واوی هێزیه‌وه دێــهه‌وی لـه پتكه‌كه‌ی بكاته‌وه. دێكێشێته خوارێ. ناتوانێ. هه‌ناسه‌ێ ده‌كێشا. بـه زه‌حمت هه‌ناسه‌ێ ده‌كێشا. دیسان ناتوانێ.جه‌سته‌ی به‌ته‌واوی سارد بۆته‌وه.هه‌ڵدێته ده‌رێ.ده‌ركه‌ی ژێرخانه‌كه له ده‌ستی به‌ڕده‌بێ.هه‌ڕاده‌كاته دڕگای حه‌وشه‌.ده‌روازه‌كه‌ی كردۆته‌وه.
كوردستان گولابی ئازه‌‌ر

behnam5555 02-19-2015 08:33 PM


چیرۆکێک له توانا ئه‌مین

ڕاپۆرتێک لە کوشتاندینا
لەو نامە ساختەیەدا کە ژیانی ڕاستەقینەی نالی دەگێڕێتەوە؛ بەو جۆرەی کە لە (ئەستەمبوڵ) عاشقی کەنیزەیەک دەبێ کەعوسمانییەکان لەشەڕی ڕۆمدا گرتویانە و ئێستا وەک ئیشکەرێک لەقەڵای سێی چێشتلێنەران تاقی حەوت کاردەکا.. لەهامشۆی نێوان نالی و شاعیرانی فارسا بۆ دیوان، لەبەرەوژوورکەکەی (لالەلی)چاویان بەیەک دەکەوێ و نالی دڵنیا دەبێ کە ئەمە حەبیبەی ڕاستەقینەی خۆیەتی و بەخێراییش ئەوەبەسەریادێ كە ئینسان هەمیشە یەکەم و دووەمی شتەکانی لێتێکدەچێت..لەو دەستنووسە تورکییەدا کە بەخەتی شکستەی فارسی نوسراوە و ئێستا وا لە (مۆزەی ئەسفەهان) و من بەسەریدا دانەویومەتەوە و لە هێڵی چەماوەو کەوانەیی و لاری نێوان پیتەکاڵەوبووەکانیدا ڕاماوم و بەئەستەم خەریکم شەرحەکەی لە حاشییەدا دەخوێنمەوە، باس لەو عەشقە سەخت و توندەی نالی دەکات بۆ کەنیزەکە و هاتووە کە؛ شەوێکی درەنگ نالی و کچەی ڕۆمی دەستی یەکدەگرن و بۆ هەتاهەتایە کۆشکی سوڵتان جێدەهێڵن و لە دەریای (مەڕمەڕە)وە بۆ جێیەکی نادیار ون دەبن.
ئەگەر (قیرغیزییەکان) ئەمشەو لە مۆسکۆئەو چالاکییە ترۆریستییەیان نەکردبایە.. من دەرگای ئەم باوەڵەم لەم سەردابە شێدار و ترسناکەدا جارێکی تر نەدەکردەوە..من لە ‌دڵەوە لەگەڵ خەڵکی ڕوسیا هاوغەمم. ئەوەی کە ڕووداوەکان دەتوانن ڕووداوی تر بەدوای خۆیاندا بێنن بۆ من شتێکی نوێ نەبوو، بەڵام ئەوەی کە ڕووداوێک توانای ونکردنی ڕووداوێکی تری هەیە، ئەوە یەک لەو وانە نوێیانە بوو کە من لە ئەنجامی تێڕامان لە کوشتن و وێرانکردنەوە پێی گەیشتم.
کابرایەکیقاجاری شاعیری دیوانی سوڵتان نوسیویە "ئەمێستا من لە کونجی حەپسخانەوە ئەم پەیغامە سەجلدەکەم و سبحەی سوبح لەگەڵ نوێژی فەجرا بەقەتلی من و دفنم لە جەزیرەی (ئۆسکۆدار) لیلئەبەد ئەم فەهێت و عەیبە میسلی لەکەیەک لەخۆیان مەسح دەکەن و من لە نائیبی نالی یەوە فەوت دەکەم" هەرچی سەبارەت بە نالی یەکەم و ڕاستەقینەشە، (خزڕڵڵای شوعاعی قاجاری) نوسیویەتی "نالی لە هیچ مەکانێ چاونەکراوە و تا یومی قیامە مەنفییە دەست بەیەدی مەعشوقەیەوە".
لە مۆزەخانەی (سوور) لە (مۆسکۆ) شەقامی (لێۆڤسکی) باڵەخانەی 216 نهۆمی ژێرزەمین، كچێکی کاڵ لەوانەی برژانگ و پێست و کەزێیانبەدەرەجەیەکە دڵی بونیام سست دەکا، لەپشت مێزێکی ئاسنی کۆنەوە بەزەردەخەنەی کارمەندێکەوە کە پیشەییانە دەیەوێ دڵی میوانەکانی ڕابگرێ،پێشوازی لێكردم. بەڕوسییەکی شکاوی تێکەڵ لە ئینگلیزی خۆم ناساند و وتم بەڵگەنامە هەواڵگرییەکانی کۆتای سەدەی نۆزدەم دەوێ سەبارەت بە دەوڵەتی عوسمانی لە ویلایەتی ئەستەمبوڵ، بۆ ساتێک برۆی هێنایەیەک، دیاربوو عەیامێکی درێژبوو کەس لەبەشێکی ئاوا پرسیاری نەکردبوو، دوایی وەک ئەوەی شتێکی بیرکەوتبێتەوە برۆکانی هاویشتە ئاسمان و سەرێکی بادا و گووتی:
- چاکی ماڵکۆ.. "کەمێک بووەستە"
- دا ئز چاکم... " ‌بەڵێ وەستاوم"
ئەو لەناو ڕەفە دێرین و درێژەکاندا و من لە بیری ئەم دەستنوسەدا ونبووم کە ئێستا وا لە باخەڵی چەپمداو نەمدازانی تا ئەمڕۆ ئاوا سیحریانەو مینا سێبەرێک ژیانی من بەدوای خۆیدا کێشدەکات..
باشچاوشێکی مەلول و ژولیدە لە حەپسخانەی تایبەتی سوڵتانەوە کە دەکەوێتە پشت یەکێک لە ئەمبارە گەورەکانی گەنمەوە لە خوارووی (باغچەلی)یەوە کە ئەوسا پێیان دەگووت (بیئۆغڵۆ)، سەعات سێ و چواردە دەقیقە بە کاتی عەرەبی نامەکە لە نالی وەردەگرێ و ‌بێبەرامبەر وەک هەر سەرکێشییەک کەبەسەرهەریەکەماندا دێ و لەوەدەچێ نرخەکەشی بەژیانی خۆمان تەواوببێ، ‌نامەکە دەگەێنێتە سەر سنوری خاکی عارەبان.. باشچاوش بەدنیابینی خۆی و لەپێناو گەیاندنی نامەکە بەجێی مەبەست، ڕاستەوخۆ بۆ ئێرانی نانێرێ، ‌‌بەڵکو بە تەکنیکێکی سەربازیی کە ئەفسەرێکی ساڵخوردە دایڕشتبێ ‌بڕیار دەدات ڕێگەیەکی دوورو توولانی (بەڵام سەلامەت)ی پێ ببڕێ.. بەمجۆرە لە دووی ڕەبیعی یەکەمی 1293ی کۆچی دا و پاش سێ مانگ و یانزە ڕۆژ لە مراندنی نالی دووەم، بەڕێگای (شام)دا نامەکە دەگەێنێتە سەرسنوری (میسر).. بەیازی زەردی کۆنە دەفتەر لازم بە هەژدە شەوی تر ئینتیزار دەکات تا دەگاتە دەست (پەروێزی ئەکبەریی)، عالی جەنابی نوێنەرایەتی شای قاجار لە میسر..
کە لیستی ناوی بەڵگەنامەکانی بۆ‌هێنام، بەهەردوو زمانی ڕوسی و ئینگلیزی لە خشتەیەکی سێ ستوونیدا ناوی ڕاپۆرت و ڕاپۆرتنووسەکەی و مێژووی ناردنەکانیانی تێدا تۆمارکرابوو. بەوەدا من ناوی ڕاپۆرتنووسەکەم نەدەزانی و لەو مێژووەشدا کە بەرامبەرە بە 1786ی زاینی، چوون ئیمپراتۆریەتی عوسمانی وەک قەڵتاغێک لەسەر تەختەڕەقێک گیانی دەدا، قەڵمڕەوەکەی تژی ببوو لە جاسوس و خەبەرلەر و ئەوبیانیانەی هەواڵگریانە کاریان بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکانی دراوسێ ‌دەكرد‌..
ئەمە دیسان دۆزینەوەی نامەی مەبەستی لەو مێژووەدا بۆ من دژوارتر دەکرد، ناچار بەناوی ڕاپۆرتەکاندا ڕۆیشتم تا گەیشتمە سەر ئەم ناونیشانە: (ڕاپۆرت- دەقی نامەی نالی شاعیری فارس لە کوشتاندینا 3-4-1786) زانیم ئەوە ئەوشتەیە کە من بەدوایدا دەگەڕێم، گوتم ئەم نامەیەم دەوێ.. ئەو سەیری دەکردم و من هێکڕا هێکڕا دەمگووت ئەم نامەیەم دەوێ.. ئەم نامەیە.
ئاغای (ئەکبەریی) شابەندەری ئێران، نامەکە وەک گەوهەرێک دەبینێ و مەرا‌قی ئەوەی نەخۆی تورکی دەزانێ و نەکەسە نزیکەکانیشی و لە ترسی ئەوەی نەبادا نهێنییەکە دزەبکات و بگاتەوە بە تورکان،لە کەس ڕانابینێ بۆ وەرگێرانی نامەکە بانگهێشتی بکات.. هەر زوو بە قاسیدێکدا ڕەوانەی شای دەکات لە (تەبرێز).. دوای سێ شەو لە دەرچوونی نامەکە لە میسر، شابەندەری ئێران لەوپەڕی سەلامەتیدا و لە کەیف و سەفای سەر (نیل)دا بەدیار ئەو خانمە ئەسمەرانەی هیچ شتێک لە دنیا نازانن جگە لە سمتبادان و وا ئەو هونەرە گەورەیەشیان نیشانی پەروێز دەدەن، شەوێک دڵی بە‌‌هێزی دەوەستێ و دەمرێ..
ئەو ڕۆژانەی ئەمانە ڕوودەدەن تورکی باشچاوش لەو کارەی زۆر پەشیمان دەبێ و هەستی خیانەت لە دین و ئەرک و هاودینەکانی ڕایدەکێشێتە سوچی گۆشەگیری و جگە لە گریان و سوجدەبردن سوکنایی بە هیچ نایەت.. تا سەعات چوار و سی و یەک دەقیقەی عەسرێک لە مزگەوتی(قەدی بایەزید) پیاوچاکێکی ڕێبوار پێشنیاری پێ دەکات کە "بونیامی زەعیف بۆ تەسکینی ڕۆحی عاسیی، هیچ لەوە بۆی دەرمانتر نییە قسەی دڵی خۆی بکات و دانبەگوناهیدا بنێ".. پاش قەیرێ، بێسرەوتی ئێمە لەسەر دەستی ئەم خواناسە دانبەتاوانەکەیدا دەنێ و هەمان شەوی ئەو عەسرە ئەم چاوشە کەسیرەیە لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا لە ماڵەکەی خۆیدا بەچەقۆ دەکوژرێ.
شەوهایەکی زۆر من شەرابم خواردەوەو لە پیتی پێچەوانەو سەرهەڵگەڕاوی ئەم نامەیە ڕامام.. ڕۆژگارێکی درێژیش لە بەرامبەر فەرهەنگە قەبەکانی زمانی ڕوسیدا دانیشتم و هەوڵی وەرگێڕانی ئەم نامەیەمدا کە دەتوانێ بەشێکی گەورەی نهێنی هەڵهاتنەکانی (نالی)مان بۆ ئاشکرا بکات.. ئەوەی لەو وەرگێڕانە حەرفیانەدا پێیگەیشتم، ئەنجامێکی دڵخۆشکەر نەبوو جگە لەوەی دواجار حاڵیبووم کە ئەم نامەیە لە نالییەوە بۆ ژنێک نوسراوە.
ئێستا کە دووسەد و سی و چوار ساڵ بەسەر ئەم ڕووداوانەدا تێدەپەڕێت و من لە نێوان ئێران و ڕوس و تورانا بەدوای بەشی جێماوی ئەم چیرۆکەدا دەگەڕێم، هیچ سەرەداوێکم لەسەر ناوی ئەو پیاوچاکە دەستنەکەوتووە.. ئەوەندەی دەیزانم بەپێی فەرمانێکی ڕەسمیی سوڵتان، دەفتەرداری دەروازەکانی (قوستەنتینە)وسەرجەمی تەکیەو خانەقاکانی،دەبێت ناوی هەموو میوانێکی بیانی لای خۆیان تۆماربکەن.. بەڵام ئەو ڕۆژانەیئەم یەکتربینینەی باشچاوش و خواناسە نەناسراوەکەی تێدا ڕوودەدات سوڵتان لە حەج دەبێ و بەم جۆرەش هیچ میوانێکی تایبەت ڕ‌‌وو لەدیوان ناکات.. دوای سۆراغێکی زۆر لەدەفتەری هۆتێل (قاغێ) لە دامێنی (ئەیاسۆفیا)، بینیم لە تەنیشت ناوێکەوە کە کوژاوەتەوەو ناخوێنرێتەوە، بێ گرنگی پێدان و تەنها وەک تێبینییەک نوسراوە "ئەم ئەغیارە موساییە".
چەند ڕۆژێک دواتر سوڵتان ڕێوڕەسمی حەج لە قەلەقییەکی زۆرو خێراییەکی چاوەڕواننەکراودا تەواو دەکات و دەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ، لەو ماوەیەدا کوژرانی پاسەوانێکی حەپسخانە نهێنییەکانی سوڵتان، وادەکات دەوڵەت بکەوێتە خۆی و لە هەموو سنوری قەڵمڕەوی لەگەڵ خاکی فارس و ڕوس و ڕۆمدا بکات بەخەبەرلەر و سیخوڕ و چاو و گوێ..
(ناسرەدین سالاردەولە) لە کتێبە مێژووییەکەیدا؛ (هەڵهاتن لە گورگەزێ) بەدرێژیی وەسفی ئەو شەڕە خوێناوییە دەکات کە لە کوتایی سەفەرەکەیاندا ئێوارەیەکی پایز لە نێوان پەیک و دەستەی پارێزگارییەکەی لەگەڵ چەند فەسیلێک لەچەکدارانی پیادەی عوسمانی لەبۆسەیەکدا لەخوارووی (دیوانییە) ڕوودەدات و تێیدا هەشتا کەس لە پیادەکانی عوسمان دەکوژرێن و چوارتفەنگ بەدەستیش لە خێڵی قاسید "ڕۆحی بەرزیان بە ئێوە عەتا دەفەرموون" وەک سالاردەولە لە وەسفە شیعرییەکەیدا نوسیویەتی "ئەو غروبە هەوری چڵکنی پایز.. نم نم لە جێی باران خوێن دەبارێنێ".
سەفەری دووری من و وێڵیم بەشارانەوە وایکرد بیرۆکەی گەڕانەوە و ساغکردنەوەی ئەم نامەیە بێنمەوە بۆ ‌وڵات و ئەم گرێ قورسەی سەر دڵم لەلای جەنابی پڕۆفیسۆر بکەمەوە؛ ئەوشەوەی بە تەلەفۆن قسەمانکرد و دوای خۆناساندنێکی کورتی من و ڕوونکردنەوەیەکی سەرپێیی مەبەستەکەم، لەودیو هێڵی تەلەفۆنەوە لەناو غەڵبەغەڵبێ میوانەکانیا بەزارێکی شیرینەوە گوتی "سبەینێ لە‌‌ هۆڵی کتێبخانەی زانکۆی سلێمانی یەک دەبینین و نامەکە وەردەگێڕین" سەعات هەشتی بەیانی ڕۆژی دواتر تاقە ڕۆژنامەی ڕۆژانەی شار بە خەتێکی درشت ئەمەی لە مانشێتیدا نوسیبوو((ئەمشەو لە کارەساتێکی ئۆتومبێلدا پرۆفیسۆر (عەبدولڕەحمانی حاجی مارف) گیانی سپارد)) ئیتر من زانیم ئەم نامەیەی لای من، شتێک لە تەلیسم و شتێک لە نەفرەتی لە خۆیدا هەڵگرتووە.. هەر ئەم ترسەش وایکرد من سێ ساڵی تر نامەکە لە باوەڵێکی کۆندا بپارێزم و نەچمەوە سەری.
(میرزا جەلالی مەمالیک) میرزای (حیسامەدینلمولکی کوڕی فاتح عەلی شای قاجار) لە یاداشتەکانیدا دەڵێت عەسرێکی درەنگ پەیک گەیشتۆتە تەبرێز و لەخانی بەردەم کۆشکدا و بەرلەوەی بەخزمەتی شــــا شەرەفیاب ببێ، لە پەلەپەلێکدا لە ئەسپەکەی کەوتۆتە خوارێ و بەرلەوەی فریای خەڵات و بەراتی شا بکەوێ مردووە.. میرزا مەمالیک نوسیویەتی "لە دیوان شــا بەدەستی موبارەکی خۆی مۆری سەر زەرفەکەی شکاندو فەرمووی جەلال بخوێنە، پەیغامەکەم لە دەستی موبارەکی وەرگرت و ڕوانیم وەک پیرێکی ساڵخوردە نامەکە گیان دەدا، بەنی ئادەم وەهای ئیحساس دەکرد ئەگەر ئێستا فریای خۆندنەوەی نەکەو‌ێ حیبری تاڵ و تاری چوون ڕۆحێکی پەژمووردە، لە بەیازەکە هیجر دەکاو ئەچێ بۆ ئاسمان.." میرزا جەلال دوای وەسفێکی زیادە و پێوەنراوی ساتی وەرگرتنی نامەکە کە هەژدە لاپەڕەی یاداشتەکانی پێ ڕەشکردۆتەوە دەڵی ئەم بەیتە شیعرە سەر دێرێ ‌نامەکە بووە: "نفس ساعت گیپی ایشرسە گر یاد ایلە تاعتدر؟ بر انک قورمەسی پیریولونە احیا ساعتدر" کە لە موزەکەراتی مەمالیک دا گەیشتمە ئێرا، ئێستێکم کرد و چوومەوە سەر دیوانی نالی چاپی 1923ی (عەلی موقەبیل)، هەموو دیوانەکەم شەن‌وکەو کرد، ئەم بەیتەم تیا نەدی. دواتر لە چاپی 1979ی (مەلاعەبدولکەریمی مودەڕیس)دا دیتم خۆیەتی هەمان بەیتە و لە پەراوێزیدا ئاماژەی داوە کە لە نوسخەی دەستنووسی (حاجی ئەحمەدی توربەیی) ناوێکەوە وەریگرتووە.. ئەو زەمانە (مەلا شکور)یان وەک تورکیزانێکی بلیمەت تەکلیفکردبوو بۆ لێکدانەوەی بەیتەکە، بەڵام بەداخەوە مەلا شکور بۆ ئەوەناچی کە ئەم بەیتە تاقانەیە هی نالی نییە و چوون لە زیندانیشەوە نوسراوە و لەترسی بەردەستکەوتن و ئاشکرابوونی، نوسەرەکەی هێندە فامیدەبووە کە بزانی پیتەکانی بەیتەکە و تەواوی نامەکەش بە پێچەوانەوە و لە چەپەوە بۆ ڕاست بنوسێ و بەمجۆرەیش بۆ پەی پێبردن و تێگەیشتنی جگە لە خوێندنەوەی لە ئاوێنەدا، هەر هەوڵێکی تر بۆ سەرلێدەرکردنی سەرلێتێکچوونە.
‌هەر ئەمڕۆژانە چاوە کەمتینەکانی عوسمانی توانای دیتنەوەی ئەغیارە جووەکەیان دەبێ و پاش ئەشکەنجەیەکی زۆری کە سوکترینیان ئەوە دەبێ بەخەنجەر پوزی قاژ بکەن و پڕی بکەن لە خوێ و توند شەکەتیدەن، سەحەری ڕۆژی دووشەممەی 2-5-1786 داندەنێ بەوەی سیخوڕی ڕوسە و ئەوەش ئاشکرا دەکات کە دەقی ئەسڵی نامەکەی لە باشچاوشێک وەرگرتووە و وەریگێڕاوە و ناردوویەتی بۆ (پیترسپۆرگ).. (من لێرەدا ئەوەم بۆ ڕوون بووەوە کە ئەو نامەیەی بۆ ئێران چووە، جگە لە نوسخەیەکی لەبەر نوسراوەی نامە ڕاستەقینەکە بەدەسکارییەوە هیچی تر نەبووە..) دوای ئەم دانپێدانانە سەعات دە و چل و سێ دەقیقەی بەیانی بەکاتی عەرەبی لە مەیدانی (تۆپخانە) بە بەرچاوی دانیشتوانی ئەستەمبوڵەوە سیخوڕەکە بە شمشێر دەکرێت بە دوولەتەوە.
ئەمشەو کە لەهەواڵەکاندا پەلامارێکی ترۆریستیی کەمینە قیر‌غیزییەکانم بۆسەر مۆزەخانە سوور لە مۆسکۆ دی، تەنیا من زانیم ئێمە کلیلێکمان تێیدا فەوتا کە دەتوانێ کۆدی ون بونی نالی بکاتەوە.. سوتاندنی مۆزەخانەکە وایکرد من جارێکیکە سەری باوەڵەکەم بکەمەوە.. بۆ ‌تێگەیشتنیش لەو نهێنیە گەورەیە جگە لە (مامۆستای خەزنەدار) کە لەشارێکی 150 کیلۆمەتری تەنیشت شارەکەی منەوە دەژی، من کەسی دیکەم پێ شک نایە.. ئێستا کە من ئەو چیرۆکەم بۆ ئێوە دەنوسییەوە کاغەزێکی زەرد وا لەباخەڵی چەپمداو بەڕ‌ێگاوەم بۆ ئەو شارە،ئومێد دەکەم تا من دەیگەمێ مامۆستا سەلامەت بێ.. کێ دەزانێ چیرۆکێکی تر لە ناو نامەکەدا چاوەڕێی ئێمە ناکات..!

تــوانـا ئــەمـیــن

کوشتاندینا: ناوی دووەمی شاری قوستەنتینە-ئەستەمبوڵە، بەزمانی عیبری.

behnam5555 02-19-2015 08:40 PM


بە خوێنێك گوناح دەشۆم
1 . پەنجەرەی ژوورەكەم، بەرامبەر بە حەسارەكەی، گوێبیسی پێنج فەڕزەی هاوارەكەیەتی. بڵیندگوێی سەربانی وەك كامێرای نەشاراوە، بێدەنگی شەو و ڕۆژم، دەهارووژێنێ. دەنگی مەوعیزەی ئەو بەرەبەیانە، هێدی‌تر لە هاوارەكەی پێشوو دێتە گوێم. دەست بۆ ئاسمان ڕادەدێرم و هاوار دەكەم: قەبرم لە بیرە.
2 . لەو كاتەوە قورسایی لەشی هەست پێكرد، كە ژێر پێی ڕۆچوو و خللۆر بۆوە. قورسایی لەشی هەڵاوەسراو و گرێدراوی پەتكێكی، گرێچن و جۆڵانەی بێ‌بڕانەوە و لینگەفڕتەی بێ‌ئاكام بوو . چاوە گەشەكانی لە ژێڵا هاتن و هەناسەی حەپس‌كراوی، لە ناو سینگی پنگی دەخواردەوە و لەشی بێ‌گیانی بە دەنگی مووناجاتی ڕۆژی جێژن ڕادەژا.
3. سەروچاوم، بە پەنجەرەكەوە دەنێم و بە دوو دەست، خەرمانەی دەوری رووخسارم دەدەم. هێستا تاریكی زاڵە. تارمایی جەستەی لەو بەری حەوشەكە لێڵ دەنوێنێ. دەنگی برایم ڕامدەچڵەكێنێ:
_ بەو بەیانەی خەونت دیوە؟ لەچی دەگەڕێی؟
_ ناجوڵێتەوە.
_ نووستووە، ماڵ ئاوەدان. هێستا ڕۆژ نەبۆتەوە!
_ دەڵێم، ڕایگوێزە، با لە بەر چاوم نەبێ. بەزەییم پێی‌دا دێ. هێند قورسە ناتوانێ بجووڵێتەوە. هەموو گیانی بۆتە دووگ. سەر و پشتی دوو بست و چوار قامك پانە. چی وا لە جوانەگایەك كەمتر نییە. خۆزگە ناوەكەی منیشت لەگەڵ دەخست. برایم لێفەكەی تا سەر گوێچكەی هەڵكێشا و بە بۆڵەوە كووتی: لای دەبەم. لە پێش چاوتی لادەبەم.
4. بە خێشە خێش، تا ناو ژێرخانە تەنگ و تاریكەكەی ڕەكێشی كرد. بۆ دڵنیایی، گوریسەكەی ملی لە كۆڵەكەی ژێرخانەكە بەستەوە و دوو، سێ گرێێ قایمی لێدا. دەستێكی بە سەر و گوێلاكی داهێنا و گەڕاوە. شەو زرینگابۆوە. مە‌ڕە خرپنەكەی برایم تا ئەو ڕادەی پەتكە گرێچنەكە ئیزنی دەدا، بە دەوری خۆی‌دا دەخولاوە. لە سەر لێوی تەندورەكە، سمی خلیسكا و لەشی قورسی نەگیرساوە و خللۆر بۆوە.

ڕەعنا شێخانی ــ مه‌هاباد


behnam5555 02-19-2015 08:41 PM


لەتێك هەنار
دەنگی مەلا حوسێن هەتا ئەو سەری دێ دەڕۆیی. تەقە تەقی مەجووعمەكان و هات‌وهاواری مناڵان كۆڵانەكەی داگرتبوو. جەماعەت دە هات‌وچۆ دابوون. منداڵەكان فیتوویان لێ‌دەدا و تۆپەكەیان دەهاویشت بۆ هەواڵەكانی خۆیان. تەپ‌وتۆز هەستا بوو هەوا. مینە دوورتر لە منداڵەكان لە قەراغ چۆمەكەی ئەو سەری كۆڵان لە بن دارە سێوەكەی جاران دانیشتبوو. هەر دووك لاقی نووشتاندبۆوە و سەری لە نێو لینگی نابوو. بە هەر دووك دەستان مستێكی خۆڵ هەڵگرت و لە ‌نێو قامكەكانی‌دا رشتی خوارێ. دەستەكانی لە گیرفانی پانتۆڵە دڕاوەكەی نا و وێنەیەكی دەرهێنا و بە لێوی نا و ماچی كرد. چاوە رەشەكانی لە وێنەی هەنارە سوورەكە بڕی و چلكەیەكی هەڵگرت و لە سەر خۆڵەكە خەریكی رە‌سم‌كردنی هەنار بوو، لاقەكانی خڕ كردەوە و لووشمەیەكی هات. لێوی هەڵقرچاند و گووپەكانی پڕ كرد لە هەناسە و خستی دەرەوە هەر وا خەریكی سەیركردنی هەنارەكە لە سەر خۆڵ بوو كە تۆپە پەلاستیكێكەی منداڵەكان خلۆر بووە و كەوتە سەر هەنارەكە، قەڵس بوو و خێرا هەستا سەر پێ و بەردێكی گەورەی لە گیرفانی پالتۆ بۆرەكەی دەرهێنا. منداڵەكان دەستیان لە كەلەكەیان دابوو و چاویان لێدەكرد. كوڕە سەر تاشراوەكە قوڵە دارەكەی دەستی هەڵسووڕاند و كوتی: بە خودای بیهاوێی بەو دارەی شل‌وكوتت دەكەم.
دەستی بەرداوە و سەری داخست. بەردەكە شل بووە و كەوتە خوار. چاوی لە هەنارەكە كرد كە لەتێكی كەوتبوو بن تۆپی منداڵەكان. هەناسەیەكی هەڵكێشا. بە قۆڵی پاڵتۆ بۆرەكەی بن كەپۆی سڕیوە زاری داپچڕی: قەحبانە ... بۆ لە كۆڵم نابنەوە..
قەراغ زاری كەفی كردبوو. منداڵەكان لێیان دا لە قاقا. جیری پاتۆڵەكەی هەڵكێشابووە سەرێ و بەردێكی گەورەی هەڵگرتەوە و قیت بووە منداڵەكان هەموو هەڵاتن. رەپێیان نا. هانكە هانكی دەهات و دەیپرتاند. بەردەكەی هەڵێنا هەوا و هەویستی بیهاوێ كە دەنگی سیگناڵی ماشێنەكان و تەپڵ و تووزەلەی زەفتەكەیان جەماعەتی وەخۆ هێناوە.
هەموو رژانە كووچە و دەوری ماشێنی بووك و زاوایان دا. منداڵەكان لە قەراغ جەماعەت پاڵیان بە یەكەوە دەنا ودەیانقیژاند. دەسرەكان لە هەوای سەمایان دەكرد. كوڕ و كچ دەستیان دەكرد بە سەما و چەپڵەڕێزان. گەرمای دەستەكان و رمبەی لاقەكان حەرزی دەلەرزاندوە. وردە وردە بووك و زاوا لە نێو خەڵكەكە رێیان بۆ خۆیان كردەوە و چوونە حەسارێ. هەموو رژانە حەوشە و داوەتیان گرت. تیپی موسیقا دەنگی مەلا حوسێنی تێكەڵاوی ئاوازەكەی كردبوو. مینە لە پشت دەروازە كە لە سەر رەقی پشتی كرابووە بە حاستەمێك سەری بردە ژوورێ و چاوە تەڕەكانی لە تارا سوورەكەی هەنار بڕی.
شیرین ئه‌مینی ــ مه‌هاباد

behnam5555 02-19-2015 08:42 PM


ڕا‌ستەقینە
جا بۆ تێك نەچم، بۆخۆشم نازانم چ بكەم، سەرلێشێواو، بێ‌سامان، فكرێكی ئاڵۆز و دڵێكی بێ‌قەرار، نازانم نە فكر لە دەردە كۆنەكانم بكەمەوە، نە لە غەم و گرفتە تازەكانم ... بیر لە ئازار و ئۆفەكانی كە دڵم، پێی لە هەزار لاوە چڕژاوە... یان بیر لەو كەسانە بكەمەوە كە بێ‌تاوان، دڵ و ڕووحیان بریندار كردم و جێیانهێشتم... یا غەم لە ئازارەكانم بخۆم كە بە سەر هەردان ویشك بوون، لە بەر بێ ئاوی و لە بەر بێ تیشكی هەتاو ...
پڕم لە قین و بوغزی نیزیك‌ترین كەسم، كە نازانم نیزیك‌ترینمە یان دوورترین ...
هەر وا كە چاوی لە نینۆكە بریندارەكانم، دەكرد، كە بە دەدانی شەو و ڕۆژ خەریكیان بووم.. كوتی: وەڵڵا خۆ مافی خۆتە، هەر چی بیڵێی. دەڵێی چی.... بڕێكی دڵخۆشی دامەوە و هەر وا كە بە پەلە چاوی لە ساعەتەكەی دەكرد، كوتی: هیوات بە خوای بێ، خوا گەورەی؛ دەستی لە سەر شانم دانا و كوتی: شەو درەنگە، دەبێ بڕۆم ئەگەر ئیزنت لە سەر بێ.... بۆخۆم خەجاڵەت بوومەوە... هۆشـم نەبوو ماوەیەكی زۆر بوو قسەم بۆ دەكرد... كات و ساتم لە بیر نەمابوو... ماڵئاواییمان كرد و ڕۆی... ئەویش ڕۆی ... ئەە ... ئەوەشت شێت و كاس كرد
پاڵم داوە و چاوم قووچاند... بەسە بەس! تاكەنگێ هات و هاوار و ناڵەت لە كن هەموو كەس بڵیند دەكەی... ئەخەر چ كارێكت بۆ دەكەن... تەواوی كە..تەواو..
ئەرێ تەواوی دەكەم، سوێند كە تازە لە كن هیچ كەس و ناكەسێك دەنگم دەرنایە لەو بێ‌دەنگییە قورسەی‌دا هەناسەیەكم هەڵكێشا... بەڵام نائومێدی پشووی لێبڕیبووم، هێشتا چاوم هەڵنەهێنابوو.. گوێم لە دە‌نگێ بوو، كوتی: شازادە بۆ وا پەرۆشی، پێت خۆشە هەموو غەم و گرفت و برینەكانی دڵت بدەی بە من و هەمووت بۆ هەڵگرم و چارەیان بكەم؟!
حەبەسام.. هەر بەو جۆرەی كە چاوم پێكەوە نابوو..قەد و باڵا و دیمەنی هاتە نێو مێشكم، بزەیەكی شێرینی لە سەر لێو بوو.. چاوم هەڵێنا.. جوانێكەی بێ‌وێنە بوو، ئاوی زارم بۆ قوت نەدەدرا؛ كوتم: مەگەر دەبێ، ئەو هەموو غەمەی من ...
نەیهێشت هێچ بڵێم ، هەر بە بزەی شیرینەوە كوتی: ئەرێ.. هەموو..هەمووی لە سەر شان و پیلی من دابنێ و بحەسێوە، كارت بە هیچ نەبێ.
ڕووناكایەك هاتە نێو دڵم، كوتم: ئەدی ئەتۆ چت لە من دەوێ لە بەرانبەری لە ئەستۆگرتنی ئەم بارە قورسە؟
كوتی: هیچ، تەنیا متمانەت بە من بێ و شان بە شانی من بڕو. نازانم بۆ بەڵام هەر وا كە دەستی لێك بڵاو كردبووە، باوەڕم پێكرد. هەر چی لە دڵم ‌دابوو خستمە سەر شانی! سووك بووم! خەو دایگرتم، وەك كەسێك كە ماوەیەكی زۆر لە بەر سەرما و بۆران‌دا پیاسەی كردبێ و شەكەت بووبێ و دەركەی دیوێكی بۆ بكەنەوە كە كورەی لێ هان درابێ، جێ‌وبانێكی نەرم و نۆڵیان بۆ تەیار كردبێ و بیبەنە ناو ئەو دیوەی، خاو بوومەوە.. حەسامەوە، و بێ‌غەم و ئازار و بێ‌پەرۆشی و خاترجەم، خەو بردمێوە ...
زه‌ینه‌ب بابایی ــ مه‌هاباد

behnam5555 02-19-2015 08:43 PM


ڕێبوارێک له‌ جنسی خۆڵ و ئاوه‌وه
مه‌ودات بڕی
ئه‌م شه‌وه‌ی که هه‌ر چی ئه‌ستێره‌ بوون
حه‌یرانت بوون....
له‌ ڕاخوشینی گه‌شاوه‌ترین شتێک له‌ جنسی خۆڵ و ئاوه‌وه‌
مانگ و ئاسمان ڕێبوارێکیان ده‌دیت،
هه‌ر له‌ جنسی خۆڵ و ئاوه‌وه‌
ده‌وراده‌وری کاکێشان له‌م شه‌وه‌دا ئه‌ستێره‌ و نوور و شه‌به‌ق بوو
تۆ! ئه‌ی خۆشه‌ویست‌ترین بنیاده‌م...
ڕه‌نگین‌ترین شه‌وی ڕه‌شی هه‌موو ڕۆژگارت نه‌خشاند
ئێستگه‌ به‌ ئێستگه‌ی ئاسمان خۆت "پێشه‌وا"یه‌ک بووی
ساتی سارێژی شه‌وه‌ ژوانت دیاری کرد
فڕی فڕی به‌ هێزه‌وه‌
ورده‌ ورده‌ من چاوه‌ڕێت ئه‌که‌م
غه‌ریبیت ئه‌که‌م...
له‌ هه‌رچی هه‌ست و نستی ئه‌م کاکێشانه‌
خه‌به‌ر کرای،
ئارامیت له‌ دیالۆگێکی ڕاسته‌قینادا
چ ڕاسته‌قینانه‌ خۆ ده‌نوێنێ
له‌م سه‌فه‌ره‌تدا سه‌روه‌ری ئه‌که‌ی
که‌ ڕوو له‌ بنار ئه‌که‌ی، پێده‌که‌نی، ده‌گری
له‌ حه‌قیقه‌تێک ئه‌چی
که‌ خوون ئه‌بیه‌وه‌ هه‌ر له‌ ڕاستییه‌ک ئه‌چی
هوون هوون ده‌گریت و ده‌گریم
ئاخ حه‌قیقه‌ته‌ ڕاسته‌قینه‌که‌م!
حه‌قیقه‌ته‌ ڕاسته‌قینه‌که‌م کۆترێکی سپی باڵ سووره‌
گه‌رمێن و کوێستان ده‌کا
هه‌رد و هه‌وا ئه‌کا
به‌حر و ویشکایی ئه‌کا
ئازادی و ڕاستی و ئاشتی
هه‌ر له‌ له‌ کۆتره‌ سپییه‌ باڵ سووره‌که‌ی من ده‌وه‌شێته‌وه‌
مێژوو مه‌ودامانی بڕی
که‌چی تۆ ڕۆیشتی
که‌چی ده‌سته‌شکاو مامه‌وه‌
غه‌ریبی دوو باڵه‌ سووره‌که‌ت ئه‌که‌م
غه‌ریبی دوو چاوه‌ قه‌ترانییه‌که‌ت ئه‌که‌م
غه‌ریبی غه‌ریبیت ئه‌که‌م
به‌ قوربان

زانکۆ خه‌لیفه ــ مه‌هاباد

behnam5555 02-19-2015 08:44 PM


چه‌ند کورته شێعر له ک.د.ئازاد

هێنده‌ ده‌گه‌ڵ وه‌ڕه‌زیدا سه‌ما مه‌که‌ن، شێ هه‌ڵدێنن!

له‌ سه‌ره‌تای زامێکه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌که‌م،
گه‌رم گه‌رم!
له‌ به‌یانی ئازارێکا ڕی ده‌که‌وم،
هێور هێور!
وه‌رز ،وه‌رزی دابڕانه‌!
وه‌رزی لێک بوون و تۆرانی
باوه‌ڕه‌کان و بۆچوونی
حه‌ز و نه‌فره‌ت و دامانه‌!
که‌سێ نه‌فره‌تم هه‌ست ده‌کا،
له‌ به‌ر لێزمه‌ی ناکامی دا شڵه‌ژابێ!
که‌سێ ڕازی ئه‌م خه‌مه‌ی من باوه‌ڕ ده‌کا،
ته‌نیا جارێ،
ده‌گه‌ڵ باران دا گریابێ!

**
ئه‌ی نامه‌‌کانی ڕۆژ باش و
ئه‌ی شێعره‌کانی ئاشنا و
ئه‌ی په‌یکه‌کانی ژوانگه‌ی ماچ؛
لێواولێوم له‌ دۆزه‌خ و
دارماڵ دارماڵم له‌ ئازار!
په‌نجه‌کانی مێهره‌بانیم بۆ سه‌وداکه‌ن!
ئاوازه‌کانی ته‌سکینم بۆ فریا خه‌ن!
چرپه‌کانی ئاشناییم بۆ له‌ قاو ده‌ن!

**
له‌و‌ لای ساڕێژی ئه‌م دڵه‌م؛
خێڵێکی زام نیشته‌جێیه‌!
ئۆردووگایه‌ک له‌ مه‌ترسی،
له‌ هه‌ناوما بۆته‌ ڕاوکه‌!
په‌نجه‌ره‌یه‌ک له‌ سامناکی،
هیواکانم هه‌ڵده‌لووشێ!
چاڵێکی ڕه‌ش،
له‌ ده‌روونما بۆته‌ ڕووگه‌!
ئه‌م ناسۆره‌ بۆ کوێم ئه‌با؟
ئه‌م دابڕانه‌ که‌ی ئه‌بڕێ؟

**
ژوانگه‌ی ده‌رده‌!
ژوانگه‌ی ژانه‌!
به‌رکۆژه‌کان گاڵه‌ دراون!
وه‌رزی ده‌سکه‌نه‌ی پرچه‌کان،
غاری لێوه‌کان ته‌نراوه‌،
به‌ تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌ی خۆف!
ده‌روون سیخناخ،
له‌موعجزه‌ی تازه‌ی بۆندار!
ئه‌م ئازاره‌ بۆ کوێم ده‌با‌؟!

**
شپرزه‌ییم غه‌ریب ماوه‌!
ئاوێنه‌کانی ڕاپه‌ڕین،
ژه‌نگ ئاژنن!
هێنده‌ ده‌گه‌ڵ وه‌ڕه‌زیدا سه‌ما مه‌که‌ن،
شێ هه‌ڵدێنن!
گوێ له‌ ناسۆری خاک بگرن!
سووکه‌ ئاوڕێ،
له‌ مێژووی تاڵی خه‌نده‌ که‌ن!
ئه‌م ئاوازه‌ لاوازانه‌‌،
ته‌شه‌نایی،
وه‌بیر زامه‌کان ده‌ێننه‌وه‌!

**
مه‌رحه‌با ئه‌ی کوێره‌وه‌ری!
سڵاو داهاتووی ڕه‌نج و خه‌م!
غه‌ریبستانی گه‌یشتن،
شه‌وه‌زه‌نگێ دایپۆشیوه‌!
به‌ تاوانی خۆشه‌ویستی تۆمه‌تبارم!
دوورخراوه‌م،
به‌ گوناهی شه‌وباشێکی دڵدارانه!
ئه‌مه‌ سه‌رتای ئازاره‌!
ئه‌مه‌ سه‌رتای خه‌زانه‌!

**
چ بارانێکی ناوه‌خته‌!
له‌ هه‌ورێکی پڕ شووره‌یی!
شه‌ڵاڵ به‌ بۆنی مێگه‌لی
تاراو له‌ به‌نده‌ن و بنار!
من شوانه‌وێڵه‌ی سه‌ربه‌ستم!
پرسێکی چاره‌نووس نه‌که‌م،
جڵه‌وی ئه‌م ڕانه‌ نابه‌م،
بۆ هه‌ڵدێری مان ونه‌مان!

**
کێ خه‌و‌نه‌کانی لێ دزیم؟
کێ نوێنی هه‌رزه‌کاریمی،
به‌ خه‌یاڵ و وه‌نه‌زه‌وه‌ ڕازانده‌وه‌؟
ڕاوێژ له‌گه‌ڵ تارێکی دا،
فێری شه‌وبێداری کردم!
کازیوه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی،
بۆته‌ مه‌راقی مێژووییم!

**
ئه‌ندێشه‌کانی سبه‌ینێ،
عه‌مباره‌پۆن!
دیالۆگ ده‌گه‌ڵ نه‌زانی دا،
بینایی خستوونه‌ گومان!
حه‌زناکه‌م ڕێگه‌م لێ ون کا،
بیری پووچی مان و نه‌مان!
حه‌زناکه‌م ئیتر هاوڕێم بن؛
خۆزیا و بریا و
ئاخ و داخی تاڵی ژیان!

behnam5555 02-19-2015 08:46 PM


برسی نسێ
ئه‌و ڕۆژه‌ی گریان له ده‌رگای دام پاره‌م نه‌بوو ئه‌سرین بکڕم
نیگام هه‌ڵخست باران وه‌یشوا
بۆ وه‌ی ده‌بێ ئاسمان ده‌ستم بگرێ
یا دڵۆپه هه‌ورێک نیسێیه ده کاسه‌مکوشێ
به خوا تینووی نسێم و ده‌ست ناگرمه‌وه
برسیه‌تی به‌ری پێم ده‌کوشێ و ده‌چاوانم‌دا سه‌ری خه‌ونی تێر ده‌شوا
له کۆڵانی خه‌ون ناده‌م ئه‌ستۆم راست ده‌گرم
له پڕ نمه‌ی گریان تێر برسیایه‌تی ده‌خۆم
پێکه‌نین له سه‌ر زگی برسی هه‌ڵناپه‌ڕێ و وه‌ڕه‌زی ده‌که‌م
ساباتێکش نییه ڕۆبێته داخوازم له ژه‌مێک پێکه‌نین میوانی کا
ئه‌وه‌ی هه‌مه نیازه و ئه‌وه‌ی نیشمه هه‌وره و باران و به‌هار
چیت لێ وه‌شارم گه‌لێ کۆڵه خه‌ونم له ژێر ئه‌سرین ماون
فریشک به سه‌ریان‌دا ڕووخاو هه‌می بردن
دڵخۆشییه‌که‌م چه‌ند ئاره‌زوو بوو ئه‌وانیش ده‌ستمیان نه‌کرده پرێسکه و میچ و بانیان
هه‌نوکه چاوم وه‌ستڕه‌وه چڵکی دووریان گرتووه
برسیایه‌تی هاری نه‌کردوون ده‌رمانێکیان بۆ بنووسه
برسیترم له‌وه‌ی نسێم هه‌بێ یا نسێیه بکڕم
پاروویه‌کم بۆ بنووسه له‌مێژه دیمه‌نێکی جوانم نه‌خواردووه
به خوا هار نیم جه‌م مردوویی ڕه‌نگی کردووم
خۆشت به نیشانی ده‌ستم ده‌زانی پاروو له به‌ری هه‌ڵات
کاکه چاوم خه‌ونێکیان هه‌ڵگرتووه چێشته‌که‌ی له‌مێژه نه‌کوڵیوه
ده‌رمانێکم ده‌یه با گلێنه‌ی سپی هه‌ڵگه‌ڕاوم بتوانێ ژه‌مێک کۆڵانی خه‌ون بکرێ
به خوا تینووم و ده‌ستم برسییه نایه‌ڵێ چ بخۆم
کاکه جاری پێشتر خه‌وێکت دامیه نیشانی زگمی نه‌زانی
له‌به‌ر ده‌ستم فێی گرت و له برسان مرد
جێیه‌ک نه‌بوو بینێژم ناچار کردمه پاروویه‌ک
چیم کردبا وه‌هام نه‌کردبا ده‌ستێکی سه‌نگه‌سار کراو
پێشی پێ ده‌گرت هێنده‌ی وه‌دوا ده‌که‌وت تا شل و کوت خه‌و ڕاوی ده‌کرد
ئه‌و چه‌ل یا له‌گه‌ڵ خۆی ده‌خست یا ژن‌به‌ژنه‌ی پێ ده‌کرد
خۆت ده‌زانی ئیمڕۆکه پارووی هه‌ڵوه‌ریو ناکه‌وێته سه‌ر کۆش
هه‌ر بۆ ئه‌م لاو ئه‌و ڵای ده‌خوشێ چاوی له‌وه‌یه له خوانێکی شایانه سوار بێ
نازانێ ده‌نگی ده‌هۆل زۆر له‌وه‌ی دوورتره بتوانێ
ژه‌مێک خۆشه‌ویستی دێم کا ببێته پاروویه‌ک بۆ چاوی ئه‌وینداری
تۆ خوا کاکه ده‌رمانێکم ده‌یه زگم پارووی خۆی بدۆشێ
ئیدی کاری به تێکوشینی دراوسێ نه‌بێ
بابه وه‌هام لێ هاتووه باوه‌ڕ به نسێی خۆناکه‌م
چوون ئه‌و تێره و له چاوی پیس به دوور چوار شانه‌یه
ئێستاکه‌ش خۆی لێ گۆ‌راوه وه‌پێشم ده‌که‌وێ
کاکه کارێکی بکه یا له به‌رم هه‌ستی یا بێ نسێ بم
ده‌نا خۆم ببمه نسێی ئه‌و که‌سه‌ی سه‌رده‌مایه‌ک
خۆشه‌ویستیه‌که‌ی دانار به داناری خه‌ون و ئاوازم پیاسه و کۆڵان بوو
کاکی بژیسک منت ده‌سه‌ر گه‌ڕێ
ده‌توانی نووشتوو‌یه‌کم بۆ بنووسی ده‌رمانه‌که‌ی بکڕم و تازه تێر خه‌و بم له خواردن.
ئه‌میر ئه‌سعه‌د خالیدی نه‌غه‌ده

behnam5555 02-19-2015 08:48 PM


هیوا
لە سەمای گەرمی بڵێسە و لە هەتاو بڕوانە
لەلەرەی شەونم و خەونی گەشی ئاو بڕوانە

تەمی چاوی تەڕی کانی بکە چەتری ڕۆحت
لە برینجەی چەم و ئاسمانی هەساو بڕوانە

ئایەتی ڕۆشنی سەر پەلک و گەڵا وەخوێنە
لە ترووسکەی زنە، ڕووناکیی شەواو بڕوانە

لە شریخە و لە برووسکە و گڤەبا و لەنگێزە
لەخوڕە و هاژەیی چۆماو و شەتاو بڕوانە

لە لکی ڕووتەڵی داران و لە بووژانەوەیان
لە بەهاری گەشی هیوانەبڕاو بڕوانە

بە خەم و تۆزە شکانێ دڵی خۆت مەمرێنە
لە سەدان سواری ئەوینداری گلاو بڕوانە

بە شکانێکی دڵت، دەرمەکە هیوا لەسەرت
خەم لە دڵ دەرکە، لە ئاوێنە شکاو بڕوانە

بە شکاویش بە سەدان چاو لە ژیان دەڕوانی
تۆش کە نەشکاوی هەتاوی بە چاو بڕوانە

ئه‌مین گه‌ردیگلانی ــ بۆکان

behnam5555 02-19-2015 08:49 PM


زووان ڕچگیاس
ده‌س و پا به‌سیایس
مل وه‌ زریه‌یل چه‌و له‌ چه‌و بڕین
ئه‌و دار هه‌ڵخریاس
...
شه‌و
شه‌و وه‌ جنازه‌ێ مانگ شه‌و ئاخر
پشت وه‌ سه‌ردی خوه‌ر
وه‌ مه‌رگ ئاگر
تا حه‌ێ ده‌ژی شه‌خڵ نه‌شکییاێ
له‌ زڵمات نریای
ئه‌و ته‌خت تێژی زووان شاێر
له‌ گشتێ به‌تر
وه‌ وشکی ڕیشێ ئازادی به‌ساس
***
ئاخرین خه‌و
م پیر خێڵ خاڵم
له‌ خێڵ خانه‌ێ خێیاڵم
م ڕیچه‌رمێ ڕێوار سه‌راوه‌گه‌ێ شه‌ماڵم
م گورده‌ێ هوز گه‌وراێ دڵبرشییاێ وهارم
م هامه‌ هۊر ئاگر
هامه‌ ته‌مه‌ێ شه‌وه‌کیان
هامه‌ منه‌ی ئاسمان
هامه‌ موده‌ێ مردن­و له‌ێ نوو له‌ خه‌و هه‌لسان.
ئه‌مین ڕه‌حیمی نیژاد ــ کرماشان

behnam5555 02-19-2015 08:51 PM


هاموتا((hamuta
هاتبووە خوارێ و بیری لەوە دەكردەوە چۆن دەتوانێ بچێتەوە سەرێ؟! چەندین ڕێگای بۆ ئەنجام‌دانی ئەو كارە هەبوو، بەڵام تێمابوو كامیان هەڵبژێرێ؛ كێشەی سەرەكی ئەوە بوو كە هەر یەكەی بە شێوەیەك كەم‌وكوڕییان تێدابوو، هەروەها لە هیچیان بەتەواوی بەمتمانە نەبوو. ئاخر شوێنەكە جۆرێك بوو كە هاتنەخوار لەوی هێندە دژوار نەبوو، بەڵام چوونەوە سەر بەپێچەوانە پڕدژوارتر بوو؛ ئەوانی خوارێ تێی فكری‌بوون و لە پێش‌دا پێیان سەیر بوو كە ئەوە بۆوا هەڵدەڕوانێتە سەرێ. بەڵام دواتر یانی بەر لەوەی ئەو خۆی خڕ كردبێتەوە و سرنجی دابێ بە دەوروبەری خۆی، وەك كەسێكی عاقڵ‌سووك یان ڕاچەفتێك سەیریان دەكرد. هەڵبەت ئەوكات كە ئەو زەینی دا بە دەوروبەری خۆی و هەستی بە بوونی ئەوان لەو دەوروبەرە كرد، ئیتر ئەوان وازیان لە سەیركردنی وی هێنابوو، تەنانەت زۆربەیان بوونی ویان لەوێ لە بیر نەمابوو. ئاخر ئەوان لەوێ بوون بۆیان ئاسایی بوو، لێی بە پرس نەبوون، بەڵام ئەو، ئەوەی نەدەزانی، هەر بۆیە هەڵەیەكی كرد و پرسی: ئێوەیش هەر لەو سەرەڕا هاتوون؟ یەك چاوی لە یەكێ كرد و پاش چەند كاتێكی كورت هەموو وێكڕا لە قاقای پێكەنینیان دا...
...بەڵام وڵامێكیان نەداوە و دووبارە وەك لەوێ نەبێ ڕوویان لێ‌وەرگێڕا. بەرپێی خۆی چاو لێكرد، پڕبوو لە ئێسك‌وپرووسك، هەر بۆیە لە بڕیاری خۆی پاشگەز بۆوە و بۆ حەسانەوە و پشوودانێك تەمای دانیشتنی لەسەر بردە دەر؛
...وە پەلەقاژە كەوت، ئیدی زانیبووی كەس نە چاوی لێیەتی، نە سرنجی داوەتێ و نە یاریدەی دەدا، لە گەڵە خۆی گوتی: هەر چۆنیەك بێ، دەبێ خۆم وەسەر كەومەوە و لەو بارودۆخە نالەبارە و ڕەشخەنە، خۆ ڕزگار كەم. نزیكترین لێواری كە دەستی دەیگەیشتێ و دەیتوانی بیگرێ، دوو ـ سێ بست دوورتر بوو لەوەی دەستی وێی ڕابگا، هەڵبەت تازە لێی حاڵی ببوو كە ئەوە زۆر گرینگ نییە، بەڵكوو ئەوەی گرینگ بوو ئەویش تازەی پێی ‌زانیبوو قورساییەك بوو كە دەست‌وپیلی داگرتبوو، بە چەشنێك كە نەیدەتوانی دەست ببزێوێ، پێی سەیر بوو تا ئەو كاتە، هیچ جۆرە هەل‌ومەرجێكی لەو چەشنەی بەتاقی نەكردبۆوە، تەنانەت ئەو پرسەی بە مێشكی‌دا هات:
ئەرێ بڵێی ئەوە ئەمن بم؟ بزەی سەر لێوی پێشاندەری قاقای دەروونی بوو بە خۆی. ئەو جارە گوتی: خەرفاویشم. بە ئاسپایی چاوی گێڕا و هەستی ڕاگرت، گوتی: نەوەك ئەوانەی لەوێن ئاگاداری ئەو چۆنیەتی‌یە بووبن و ئەوەندەی دیكەی پێ پێبكەنن. كەچی زانی كەس ئاگای لێ نەبووە؛ لەوەتا هاتبووە خوارێ ئەوە یەكەم جار بوو كە شاد دەبوو.
بیری پەلەقاژەی هەر هەبوو، بەڵام ئەو جارەیان تێگەیی كە هێزی جووڵانەوەی لاق‌وپێیەكانیشی نەماوە...سەیر بوو بەڵام وردەوردە هەر دەتگوت شتێك هانی دەدا كە لەگەڵ ئەو هەل‌ومەرجە ڕابێ، ویستی چاوێك لە سەرێ بكاتەوە و بزانێ وەك دوایین هەل بۆ چوونەوە سەر، چی پێ‌ دەكرێ، كەچی بۆی دەركەوت كە چاویشی لە هەڵگەڕانەوە بۆ سەرێ تێماوە و ئەو كارەی پێ ناكرێ؛ بە دەست خۆی نەبوو، قاقایەكی بڵیندی لێدا، لە نەكاو بۆی دەركەوت تەنیا شتێكی كە دەتوانێ ئەنجامی بدا، قاقالێدانە...
... نازانم، هەڵبەت بۆ خۆیشی نەیدەزانی چەندە زەمان تێپەڕیوە: ساتێك، سەعاتێك، ساڵێك، هەزار ساڵ...؟
بەڵام هەر دووكمان كە وەخۆ هاتینەوە، خەومان لێ‌كەوتبوو...


هیوا قارەمانی ـ مەهاباد

behnam5555 02-28-2015 08:39 PM

دکتۆرێک دەگێرێتەوەو دەڵی:
منداڵێکی بچوک ھاتە ناو دەرمانخانەکەمەوە فرمێسک بە جاوەکانیا ئەھاتە خوارەوە
دەخیلەیەکی پێ بوو کە ھەموو ئەو پارانەی تێدا بوو کە رۆژانەی خۆی بوو کۆی کردبویەوە
ووتی:دکتۆر گیان موعجیزەتـان ھەیە ؟
بێزەحمەت پێویستم بە (موعجیزە) ھەیە !!!!
نرخەکەی ھەرچەند بێت من دەیکرم
فەرموو ئەوە ھەموو پارەکەمە بۆ تۆ بەڵام دکتۆر گیان ئەبێت موعجیزەیەکم پێ بفرۆشییت
منیش وتم: معجیزەت بۆچیە ؟
منداڵەکە زۆر بە جوانی و پاکی وەڵامی دامەوە و
ووتی: دایکم زۆر نەخۆشە گوێم لە دکتۆرەکەی بوو ووتی ئەستەمە چاکبونەوەی مەگەر بە موعجیزەیەک بێت
بۆیە ھەموو سامانەکەم دەبەخشم بە تۆ ئەگەر ئەو موعجیزەیەت ھەبێت بۆ چاکبونەوەی دایکم.
کاتێ منالەکە قسەی خۆی تەواو کرد من و ئەو ھاورێ یانەی لای ئێمە بوون جاوەکانمان فرمێسکی باراند نەمان توانی
لەبەر ھەلوێستی جوانی ئەم منالە خۆمان بگرین جۆن سۆزو میھرەبانی خۆی بۆ دایکی خۆشەویستی خۆی دەر ئەبرێت .
خوایە گیان لێت ئەپارێینەوە ئەوەی دایکی لە ژیان ماوە تەندروستێکی باش پێ ببەخشیت
ئەوەی دایکی نەخۆشە شیفای بۆ بنێریت
ئەوەی دایکی مردوە قەلەمی عەفوی خۆت بە گوناھەکانیا بێنة

behnam5555 02-28-2015 08:40 PM

منداليك چووه‌ لاي مامؤستاكه‌ي بؤ ئه‌وه‌ي سئ پرسياري لئ بكا منداله‌كه‌ ووتى ئه‌گه‌ر سئ پرسيار لئ بكه‌م ئةتواني وه‌لامي هه‌رسئ پرسياره‌كه‌م بةيته‌وه ، مامؤستا ووتى به‌لئ ئةتوانم ، منداله‌كه‌ ووتى پرسياري يه‌كه‌مم بؤچي ئيمه‌ خوا نابينين له‌ كاتيكدا ئه‌و هه‌يه‌ ، پرسياري دووه‌م قه‌زا و قه‌ده‌ر چي‌يه‌ ، پرسياري سئ يه‌م‌ باشه‌ بؤچي كاتيك كه‌ شه‌يتان له‌ناو ئاگردا ئازار ده‌درئ ئيشي پئ ده‌گات و هاوار ئةكات له‌كاتيك‌دا خؤي له‌ ئاگر دروست كراوه‌ ، مامؤستاكه‌ يه‌ك زله‌ي به‌هيزي دا له‌ روومه‌تي منداله‌كه‌،به‌جؤريك منداله‌كه‌ ئازاري پيگه‌يشت پاشان ووتي ده‌زاني بؤچي ئه‌و زله‌يه‌م لئ داي ، منداله‌كه‌ ووتى نه‌خير ، مامؤستا ووتى بؤيه‌ ليمداي تا وه‌لامي هه‌رسئ پرسياره‌كه‌ت بةمه‌وه ، منداله‌كه‌ ووتى به‌لام من هيچ تينه‌گه‌يشتم ، مامؤستا ووتى هه‌ستت به‌ ئازار كرد كاتيك ئه‌و زله‌يه‌م لئ داي ، منداله‌كه‌ ووتى به‌لئ مامؤستا ووتى ئايا ئازار هه‌يه‌ ، منداله‌كه‌ ووتى به‌لئ ئازار هه‌يه ، ‌ مامؤستا ووتى ئه‌ي ئازار ئةبينريت ، منداله‌كه‌ نه‌خير ، مامؤستا ووتى خواش هه‌يه‌ به‌لام ئيمه‌ ناي بينين به‌لكو ته‌نها ئه‌و ده‌مان بينئ ، منداله‌كه‌ ئه‌ي وه‌لامي پرسياري دووه‌مم ، مامؤستا ووتى ئايا دويني هيچ به‌ خه‌يال و بيرتا ئةهات كه‌ من ئه‌مرؤ زله‌ت لئ بده‌م ، منداله‌كه‌ ووتى نه‌خير ، مامؤستا ووتى ده‌ي ئه‌وه‌ قه‌زا و قه‌ده‌ره‌ ، منداله‌كه‌ ووتى ئه‌ي وه‌لامي پرسياري سئ يه‌مم ، مامؤستا ووتى كاتيك كه‌ زله‌كه‌م لئ داي ئايا هه‌ستت به‌ ئازار كرد ، منداله‌كه‌ ووتى به‌لئ ، مامؤستا ووتى دةستي من له‌ قور دروست كراوه‌ و روومه‌تي تؤش هه‌ر له‌ قور دروست كراوه‌ كه‌واته‌ قور له‌ قوري دا و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش دا ئازارت پئ گه‌يشت ، منداله‌كه‌ ووتى وايه ، ‌ مامؤستا ووتى ئه‌وه‌ش وه‌لامي پرسياري سئ يه‌مت بوو ،، منداله‌كه‌ ووتى به‌لام تينه‌گه‌يشتم ، مامؤستا ووتى شه‌يتان له‌ ئاگر دروست كراوه‌ و به‌ ئاگريش ئه‌شكه‌نجه‌ ئةدريت و ئازاريشي پئ ئةگات ،،، داواكارين له‌ خوا كه‌ ئه‌م چيرؤكه‌تان بؤ بكاته‌ مايه‌ي سوود

behnam5555 03-10-2015 08:27 PM


کچێکی سەرگەردان

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان

بە فیزێکەوە سەیری کردم و بە کەشوفشێکەوە لە دەرگا چووە دەر و منی لە بار و دۆخێکی رق و سووکایەتی پێکراویدا بەجێهێشت. لە نێو جانتاکەما دەستم کوتا بۆ جلەکانی خەوم، بەئارامی لەبەرم کردن، چراکەم کوژاندەوە و لە نیو جێگەدا ئەو هەستە ئاشنایەی کە پێی دەڵێن دەردی دووری یان دڵتەنگی بۆ نیشتمان و خزم و کەس دایگرتم. بەدەم گریانەوە خەو بردمیەوە.



میسیۆن

هەر کە لەسەر هەنیشکان بەرز بوومەوە بۆ ئەوەی لە پەنجەرەکەوە بڕوانمە ئەو تەپۆڵکانەی دەوری بنکەی میسیۆنیان داوە، تەوژمی بۆنێکی خۆشی تووتڕکی کێوی هات بە لووتما. هێشتاش ئەمن خەمبار و گیانداهێزراو بووم، چونکە ئەو رۆژە دەبوو بۆ کارکردن بۆ سپی پێستان ماڵی خۆمان بەجێ بێڵم.
دەزانی لە سەرەتای رۆژانی تەقەلا و کێشمەکێش بۆ مانەوە، دژواری و ئێش و ئازارێکی زۆر رووبەرووی خەڵکی ئێمە دانیشتوانی کۆنی ئوسترالیا بوویەوە. لە رێگەی بەلاڕێدا بردن و هەڵخەڵەتاندن، پیاوانی بەناو دڵسۆزی سپی پێست ئێمەیان لە دایک و باوکی سروشتیمان دوور ئەخستەوە. ئەمەش کاری کردە سەر هەموومان. دایک و بابی راستەقینەمان لەدەست چوون، لە رێی چوونە نێو میسیۆنەکان ناو و نیشان و پێناسەمان نەما، بەزۆرەملی شێوە ژیانی ئەوروپییان پێ سەپاندین.
هێشتا منداڵ بووم کە لە ریڤەرداڵ خستیانمە هەتیوخانەیەک بەناوی 'سەینت یوسف' ئەم هەتیوخانە لە ژێر فەرمانی 'سەینت جان'دا بەڕێوە دەچوو. کە بوومە سێ ساڵان بردمیانە ماڵێکی تر پێیان دەگوت 'میسیۆنی گەڕۆک' لەم میسیۆنە سیانزە سال لە تەمەنم تێپەڕ بوو. کلیسای کاتۆلیک ئەم میسیۆنەی بەڕێوە دەبرد. ئەو راهیبە و قەشە و برادەرانەی ئێمەیان پێ سپاردبوون بە رەگەز ئاڵمانی بوون. لە هەموو ئەو ساڵانەی مناڵیمان پەروەردە بە شێوەیەکی زۆر توندوتیژ بەڕێوە دەچوو. هەموو رۆژێک بە لێدانی زەنگ ئەرکەکانمان دەستی پێدەکرد. یەکەم پرینسیپیشیان جیاکردنەوەی کوڕان و کچان لەیەک بوو.
لێرە لەم میسیۆنە ئەگەر لە ژێر پەروەردەیەکی زۆر توندوتیژیشدا بووین بەڵام رۆژانی خۆش و ناخۆشیشمان هەبوو. ئێمە دەبوو کۆمەک بین بۆ کاروباری رۆژانەی مەزرا وەکوو شیردۆشین، هێلکە کۆکردنەوە، لەگەڵ برادەران بچین خواردن و ئالیک بدەین بە بەرازان و بە رەشەوڵاخان، یان سەر بدەین لە ئاشەباکان.
لە میسیۆن دەشیانناردینە بەر خوێندن. من لە خوێندن زۆر زیرەک نەبووم. تەنانەت ئەو کاتەیش کە بۆ کارەکەری لە میسیۆن قوتابخانەم بەجێهێشت نەمدەتوانی کاتژمێر بخوێنمەوە. ئەمەش مانای ئەوە بوو تادەبوومە پانزە و شانزە ساڵ دەبوو لە میسیۆن بۆ سپییەکان کار بکەم.
بەمجۆرە ساڵانی مناڵیم تێپەڕبوو، هەتا ئەو بەیانییە بەهارە تایبەتییەی کە بە هەست و سۆزێکی ناخۆشەوە لە خەو ئاگا بوومەوە. یەکەمجار بوو لە ژیانمدا لە تەمەنی شانزە ساڵیما شوێنی لە دایکبوونی خۆم بەجێدەهێشت. نەمدەزانی چی چاوەڕێم دەکا، دەترسام. نەمدەویست بڕۆم، بەڵام هیچ چارم نەبوو.
لە ئاڵۆزی وپەرۆشیدا ماڵاواییم لە هاواڵانم کرد. ئەوجا سپییەکان هاتن لەگەڵ خۆیان بمبەن. ئەوان ژن و پیاوێک بوون لە ماشێنێکی شیکدا، هەردووکیان پۆشتە و پەرداخ و گەڕاوە بوون، وابزانم لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا. بەڕێوەبەری میسیۆنەکە منی پێ ناساندن و پێمی گوت دەبێ بۆ ئەم خەڵکە باشە کار بکەم.
ماشێن بەرەو شوێنێکی نادیار بردمی. لە پشتەوە بەدەم خەم و ئاڵۆزییەوە دانیشتبووم. سەفەرەکە ئارام و بێدەنگ بوو. ئەو ژن و پیاوە پێکەوە قسەیان ئەکرد، ئەمنیش وەنەزم ئەدان.

خزمەتکارێکی رەش
لەو رێگەی کە ئەگەیشتە ماڵیان، کابرا ماشینەکەی راگرت. خانووەکەیان زۆر گەورە بوو. ژنەکە لای کرد بەلامەوە و گوتی دابەزم. خۆیشی دابەزی و دوای کەوتم بۆ ژوورەوە. چووینە چێشتخانەکەیان و دانیشتین. ژنەکە وتی ئەچێت پیاڵەیەک چا دروست ئەکا و زۆری پێناچێ. ئەو چووە ژوورەکەی خۆی بۆ حەسانەوەی دوای ئەو سەفەرە درێژە.
من لەوێ دانیشتم، نائارام و بەپەرٶش بووم. بیرم کردەوە با چاوێک لە ژوورەکەی تەنیشتمەوە بکەم. ئەوەی کە بینیم هەناسەی لێ بڕیم! قاڵییەکی ئەنتیک و جوان بە رەنگی سوورێکی تۆخ لە تەختی ژوورەکە راخرابوو. کەلوپەلی نێو ماڵ هەموو جوان و خاوێن بوون. ورشە و پرشەی قاپ و قاچاخی زیو لە دەوری ژوورەکە نەشەی ئەخستە دڵەوە. ئاجورەکانی دەوری زۆپاکەش لە رەنگێکی سووری تێردا بریسکەیان ئەداوە. چلچرایەکیش بە میچی ژوورەکەوە چاومی خستە شەوارەوە. لەو کاتەدا سرمەی پێیان هاتە گوێم، خێرا چووم و لەسەر کورسییەکەم بە کزی دانیشتمەوە.
ژن و پیاوەکە هاتنە ژوور، پیاوەکە دانیشت و ژنەکەش خەریکبوو بە ئامادە کردنی چاوە. منیش گوێم شل کردبوو بۆ گفتوگۆی نێوانیان. کە هەموو شت تەواو بوو، ژنەکەش دانیشت و رووی لە من کرد و گوتی: ناویان ئاغا و خانمی بیجلۆیە.
لەو کاتەیدا کە بۆ خۆی و پیاوەکەی چای دەکردە نێو ئەو پیالە و ژێر پیاڵە جوانانەدا، لای خۆم بیرم ئەکردەوە، بڵێی منیش لەو پیاڵانەدا چا بخۆمەوە. بەڵام من تەنیا دوو پیاڵەم لەسەر مێزەکە دەبینی. کاتێک ژنەکە چوو بە لای دۆڵابەکەوە لە گۆشەیەکی دووری چێشتخانەکە، بە خۆمم وەت، "ئۆی چەند خۆشە! ئەوە ئەچێ لەو پیاڵە و ژێر پیاڵانەش بۆ من بهێنێ." بەڵام بە سەرسووڕمانەوە بینیم، بە قوتویەکی کۆنی تەنەکەوە گەڕایەوە لای مێزەکە، چای تێکرد و لەبەر دەمما داینا. بە شێوەی سەیرکردنەکەی من دەبێ سەرسامییەکەمی لە دەموچاوما خوێندبێتەوە.
من لە دۆخێکی دژوار و بندەستیدا پەروەردە بووم، بۆیە لەو جۆرە کەسانە نیم ئازادانە بێمە زمان و بیروبڕوای خۆم دەرببڕم. واش فێر کراوم قەت سەربەخۆ نەیەمە قسە مەگەر لە پێشدا قسەم لەگەڵ بکەن، ئیتر گرینگ نییە لە کامە بارودۆخیشدا بم.
زۆر بەرێزەوە لێم پرسی، ئەتوانم لەو پیاڵەو ژیرپیاڵانەدا چا بخۆمەوە، من فێری خواردنەوە لە قوتووی تەنەکەدا نیم. قەت لە میسیۆن ئەمەم نەکردوە.
ئەو وەڵامەی وەرمگرتەوە، دەنگێکی بەرز و تووڕە بوو. ئەو ژنە وتی: من وەک کارەکەرێکی رەش لێرەم، هەرچی ئەو دەیڵێ دەبێ ملکەچی بم. قوتووە تەنەکەکەم وەرگرت و بە پەشۆکاوی چاکەم خواردەوە. ئەوسا خانم وتی لەگەڵیا بچم ژوورەکەمم نیشان بداــ شتێک کە چاوەڕوان نەبووم، لام وابوو ژوورێکە وەکوو ئەو ژوورەی نانخواردنە، کە دیبووم.
لە دەرگای پشتەوەی چێشتخانەکە چووینە دەر، دوور لەو ژوورە جوانە بە چەند پلەکانێکا سەرکەوتین بە لای ژوورێکی کۆنی دووشدا تێپەڕیین، سەرێکم بردە ژوور و چاوێکم پیا خشاند، لە شوێنێک دەچوو کە سەگی لێ ڕادەگرن.
بەردەوام بووین لە گەڕان، لام سەیر بوو، ئەی ژوورە جوانەکەم لە کوێیە. لەم بیرکردنەوانەدا بووم کە خۆمان لە بەر دەرگای گاراجێکدا بینییەوە! خانم دەرگاکەی کردەوە، چرا نەوتییەکی پەیدا کرد بە قولاپێکەوە هەڵواسرابووــ چراکەی هەڵکرد. لەبەر رووناکی کزی چراکەدا جانتاکەمم بینی بە لای تەختەخەوێکی دارینەوە دانرابوو. هاوارم کرد و پرسیم، جانتاکەم لەم دیوە پیس و ترسناکە چی دەکا؟ لەوانەیە بە هەڵە هاوردبێتت؟
وابزانم نەدەبوو ئەم پرسیارە بکەم، چونکە بە وەرگرتنەوەی وەڵامێکی توند کۆڵی خۆمم قورستر کرد. لەبەر خۆمەوە بەخۆمم گوت: من کارەکەرێکی رەشی ئەو خانمەم! تا ئەو کاتەی کاری بۆ دەکەم ، ئێرە دیوی خەوی من دەبێ.
خانم بە وتارێکی دوور و درێژ وتوندوتیژ هیرشی هێنایە سەرم و گوتی لە منی دەوێ بەیانی زوو هەستم لە خەو. ئەگەر تەماشای دۆڵابی تەنیشت تەختەکە بکەم سەعاتێکی زەنگداری تێدا دەبینم. دەبوو لە سەر سەعای پێنج کۆکی بکەم. لە پشت دەرگای گاراجەکەشەوە، گەسکێکی گەورەی قامیش ببینمەوە. بەو گەسکە دەبوو ئەو ریگایە بماڵم کە دێ بۆ ماڵەوە. دوایی زانیم ئەو رێگایە مایلێک درێژە. پاش ئەم کارەش دەبوو لە چێشتخانە چاوەڕوانی خانم بمێنمەوە.
بە فیزێکەوە سەیری کردم و بە کەشوفشێکەوە لە دەرگا چووە دەر و منی لە بار و دۆخێکی رق و سووکایەتی پێکراویدا بەجێهێشت. لە نێو جانتاکەما دەستم کوتا بۆ جلەکانی خەوم، بەئارامی لەبەرم کردن، چراکەم کوژاندەوە و لە نیو جێگەدا ئەو هەستە ئاشنایەی کە پێی دەڵێن دەردی دووری یان دڵتەنگی بۆ نیشتمان و خزم و کەس دایگرتم. بەدەم گریانەوە خەو بردمیەوە.


ژێرنووس:
گلێنیس وارد ـ ١٩٤٩ Glenyse Ward
نووسەری ئابۆرجینی گلێنیس وارد هێشتا زۆر مناڵ بوو لە ماڵ برایە دەر و زۆری تەمەنی مناڵی خۆی لە میسیۆنێکا تێپەڕ کرد کە راهیبە ــ واتە سۆفیلکە ژنانی ئاڵمانی بەڕیوەیان دەبرد. گلێنیس خۆی وا راهێنا کە زاڵ بێ بە سەر دەورەی ناشادی مناڵیی خۆیدا و ببێتە نووسەرێک. ئەم چیرۆکە کورتە نووسینی خۆیەتی لە بەسەرهاتی ژیانی. ساڵەکانی١٩٥٠ ئەو کاتەی گلێنیس وارد منداڵ بوو، کاربەدەستانی ئوسترالی بە شێوەیەکی رێکوپێک منداڵانی ئابورجینی و منداڵاڵە دووڕەگەکانیان لە دایک و باوکیان دوور ئەخستەوە. لە ساڵەکانی ١٩٦٠ دا، سپی پێستە ئوسترالییەکان ئەم رەفتەیان لەگەڵ ئابورجینییەکان بۆ کەوتە ژێر پرسیار و خوازیاری ئاڵ و گۆڕیان بوون. ساڵی ١٩٦٧ بۆ یەکەمجار مافی دەنگدان درایە ئابورجینییەکان. هەر چەند حکومەت لەو کاتەوە هەتا ئێستا، دەستی پێکردوە بە قەرەبووکردنەوەی ئەو ناڕەواییانەی کە لە رابردوودا، دەرحەق بە دانیشتوانی رەسەنی ئوسترالیا کراوە، بەڵام هێشتاش زۆر کار ماوە بکرێ.

behnam5555 03-22-2015 07:00 PM


پیاوێک لە خەو هەستاو لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستی بە خواردنی نانی بەیانی کرد پاشان چووە ژوورەکەی تا کلیلەکانی بەڕێت لەسەر مێزەكه بینی مێزەکەش و تەلەفزیۆنەکەش تۆزێکی زۆریان لەسەر بوو، چووە دەرەوە بێ ئەوەی کلیلەکانی بەرێت، بە خێزانەکەی وت: گیانەکەم کلیلەکانم لەسەر مێزەکەن بۆم بهێنە ئەویش چوو کلیلەکان بهێنێت بینی لەسەر ئەو مێزەی کە بە تۆز داپۆشرابوو بە پەنجەی دەست نووسراوە هاوسەرە ئازیزەکەم خۆشم ئەوێی! پاشان سەیری تەلەفزیۆنەکەی کرد بە هەمان شێوە لێی نووسرابوو خۆشم ئەوێی ئەی هاوبەشی ژیانم!

ئافرەتەکەش کلیلەکانی برد بۆ هاوسەرەکەی و زەردەخەنەیەکی بۆ کرد کە مانای ئەوە بوو پەیامەکەت گەیشت و گرنگی بە خاوێنی ماڵەکەمان دەدەم!!ئەوە نیشانەی هۆشیاری و ڕۆشنبیری پیاوەکە بوو کە بە شێوەیەکی ژیرانە توانی خێزانەکەی تێ بگەیەنێت بێ ئەوەی هەستی بریندار بکات ....خۆزگە چ پیاوانمان چ ژنانمان ئەو هەڵوێستەیان هەبووایە .

behnam5555 03-22-2015 07:31 PM


خه‌ریك بوو ئه‌چووم بۆ ده‌وام مۆبایله‌كه‌م زه نگی لێ دا ،، كه‌ وه‌ڵامم دایه‌وه‌ ووتم فه‌رموو ؟
کەس قسەی نەئەکرد و به‌س فووی ئه‌كرد...!
ووتم: " ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ رابوێری یه‌كجار فوو بكه‌ ،، ئه‌گه‌ریش ئه‌ته‌وێ یه‌كتر بناسین دوو فوو بكه..!"
دوو فووی كرد..
ووتم: "ئه‌گه‌ر جوانی دوو فوو بكه ،، ئه‌گه‌ر ناشرینی یه‌ك فوو بكه.."
... ... دوو فووی كرد..
ووتم: "ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ موعید دابنێین دوو فوو بكه ،، ئه‌گه‌ر نا یه‌ك فوو بكه.."
دوو فووی كرد..
وتم: " باشه‌ سه‌عات ٥ی ئێواره‌ له‌ فڵان شوێن یه‌كتر ئه‌بینین،، ئه‌گه‌ر ڕازیت دوو فوو بكه‌ ئه‌گه‌ر نا یه‌كجار فوو بكه...
دوو فووی كرد..
خواحافیزیم كردو به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ مۆبایلم داخست.. ئێواره‌ خۆم جوان گۆڕی و بۆنێكی خۆشم لێداو فكرم هه‌ر لای موعیده‌كه‌م بوو... كه‌ ویستم له‌ ماڵ ده‌رچم به‌ ماڵه‌وه‌م ووت ئیشێكی به‌په‌له‌ هاتۆته‌ پێش ئه‌بێ بڕۆم..!

خیزانه‌كه‌م ووتی: " ئه‌گه‌ر ئێواره‌ بۆ نان خواردن یەیتەوە دوو فوو بكه‌،، ئه‌گه‌ر نا یه‌ك فوو بكه...!

behnam5555 03-22-2015 08:08 PM


کچێکی گەنج لە قاوەخانەیه‌کدا دانیشت لە چاوەڕوانی ده‌ستگیرانه‌که‌ی,,,کە ڕێکەوتبوو لەگەڵیدا کە بیبینێت دوای تەواو بوونی کار,, چاوی گێڕا وە سەیری شوێنێکی کرد

گەنجێکی بینی سەیری دەکات و زەردەخەنە دەکات هیچ گرنگییەکی پێنەدا,,

دوای چەند خولەکێک بەدزییەوە بەلاچاوێک سەیرێکی کرد بۆ شوێنی دانیشتنی کوڕە گەنجەکە بینی هێشتا سەیری دەکات و بەهەمان شێوەش زەردەخەنه دەکات!!!

زۆر بێزار بوو وە کاتێ ده‌ستگیرانه‌که‌ی هات پێی وت ده‌ستگیرانه‌که‌ی هەستایەوە و ڕۆشت ڕووەو گەنجەکە بۆکسێکی لێدا کەوتە سەر زەوی!!!کچە گەنجەکە سەیری کرد بەسەرسامییەوە بۆ پیاوەتی ده‌ستگیرانه‌که‌ی و پارێزگاری کردنی لێی وە دەستبەجێ چونە دەرەوە لە قاوەخانەکە دوای کەمێک گەنجەکە بەهۆی یارمەتی خزمەتکارەکەوە هەستایەوە وە چاویلکە ڕەشەکەی کردەچاوی وە گۆچانەکەی بەرزکردەوە بۆئەوەی هەست بە ڕێگەکەی بکات بۆ دەرەوەی قاوەخانەکە ئــــــــــای ! پەلە کردن چیمان لێدەکات کابرای داماو نابینا بوو!!


behnam5555 03-22-2015 08:09 PM


وه‌ڵامێكی موسته‌حه‌ق..!!
كه‌سێك ده‌چێته‌ شوێنێكی‌ دوور بوَخوێندن وماوه‌یه‌كی‌ زوَر له‌وشوێنه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بوَناو خێزانه‌كه‌ی‌ داوایان لێكرد كه‌ ماموَستایه‌كی‌ ئایینی‌ بوَبێنن بوَ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و سێ پرسیاره‌ی‌ بداته‌وه‌ كه‌ له‌ مێشكیدا گه‌ڵاڵه‌ بووه‌.. ماموَستایه‌كیان بوَ دوَزییه‌وه‌و هێنایان تا وه‌ڵامی پر...سیاره‌كانی بداته‌وه‌... ئه‌م گفتوگوَیه‌ له‌نێوانیاندا روویدا:
قوتابییه‌كه‌: توَكێیت؟ ئایا ده‌توانیت وه‌ڵامی‌ هه‌رسێ پرسیاره‌كه‌ی‌ من بده‌یته‌وه‌؟
ماموَستاكه‌: من به‌نده‌یه‌كم له‌ به‌نده‌كانی‌ خودا، په‌شتیوانی خودا وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانت ده‌ده‌مه‌وه‌.
قوتابییه‌كه‌: توَ دڵنیای‌ كه‌ ده‌توانی‌ وه‌ڵامم بده‌یته‌وه‌؟! چونكه‌ من ئه‌و پرسیارانه‌م له‌ زوَر له‌زاناو شاره‌زایان كردووه‌ نه‌یان توانیوه‌ وه‌ڵامم بدنه‌وه‌.
ماموَستاكه‌: هه‌موو هه‌وڵی‌ خوَم ده‌ده‌م تا وه‌ڵامت بده‌مه‌وه‌ به‌ پشتیوانی‌ خوا.
قوتابییه‌كه‌: سێ‌ پرسیارم هه‌یه‌:
1- ئایا خوا هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كوانێ‌ نیشانم بده‌؟
2- قه‌زاوقه‌ده‌ر چییه‌؟
3- ئه‌گه‌ر شه‌یتان له‌ ئاگر دروست كرابێ‌، كه‌واته‌ ئاگر كاری‌ تێناكات وئازاری ناگات، كه‌واته‌ بوَچی‌ روَژی‌ دوایی‌ ده‌خرێته‌ ناو ئاگر كه‌ هیچ كار ناكاته‌ سه‌ری‌..؟
ماموَستاكه‌: زلله‌یه‌كی‌ زوَر به‌ هێزی‌ له‌ قوتابیه‌كه‌ دا.
قوتابییه‌كه‌: به‌ ئازاره‌وه‌ پێی گوت: بوَچی‌ ئه‌و زلله‌یه‌ت لێدام؟ بوَچی‌ لێم توڕه‌ بوویت؟..
ماموَستاكه‌زۆر به‌ هێمنی وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌: نا من توڕه‌ نه‌بووم .. به‌ڵكو ئه‌م زلله‌یه‌ وه‌ڵامی‌ هه‌ر سێ‌ پرسیاره‌كه‌ت بوون!!.
قوتابییه‌كه‌: به‌ڵام من هیچ تێنه‌گه‌یشتم!
ماموَستاكه‌: هه‌ستت به‌ چی‌ كرد كه‌ ئه‌و زلله‌یه‌م لێ دایت؟
قوتابییه‌كه‌: بێگومان به‌ ئازار.
ماموَستاكه‌: (ئایا پێت وایه‌ ئازار بوونی‌ هه‌بێ)؟
قوتابییه‌كه‌: به‌ڵێ‌.
ماموَستاكه‌: كوا شێوه‌كه‌یم پێ‌ نیشان بده‌؟
قوتابییه‌كه‌: ناتوانم!
ماموَستاكه‌: ئه‌وه‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ یه‌كه‌مت بوو, هه‌موومان هه‌ست به‌ بوونی‌ خودا ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناتوانین بیبینین...
پاشان پێی گوت:ئایا دوێنێ‌ توَ ده‌تزانی‌ كه‌ ئه‌مڕوَ من ئه‌و زلله‌یه‌ت لێده‌ده‌م؟
قوتابییه‌كه‌: نا.
ماموَستاكه‌: ئایا به‌خه‌یاڵیشت دا ده‌هات كه‌ ئه‌و زلله‌یه‌ت لێ بده‌م؟
قوتابییه‌كه‌: نا.
ماموَستاكه‌: ئه‌وه‌ش قه‌زاو قه‌ده‌ره‌.
پاشان گوتی‌: ئه‌و ده‌سته‌م.. كه‌ زلله‌م پێ‌ لێ دایت..له‌چی‌ دروست كراوه‌؟
قوتابییه‌كه‌: له‌ قوڕ.
ماموَستاكه‌: ئه‌ی‌ ده‌موچاوی‌ توَ له‌ چی‌ دروست كراوه‌؟
قوتابیه‌كه‌: ئه‌ویش له‌ قوڕ.
ماموَستاكه‌: هه‌ستت به‌چی‌ كرد كه‌ ئه‌و زلله‌یه‌م لێت دا؟
قوتابییه‌كه‌: وه‌ك وتم به‌ ئازار.
ماموَستاكه‌: زۆر راسته‌ ...هه‌رچه‌نده‌ شه‌یتان له‌ ئاگر دروست كراوه‌.. به‌ڵام ئاگر ده‌بێته‌وه‌
به‌ شوێنێكی‌ به‌ ئازار بوَ ئه‌و.
.تێبينی :
مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكانه‌ بۆ هه‌موو به‌ڕێزێكه‌ به‌تایبه‌ت بۆكه‌سێك كه‌ په‌روه‌رده‌ی خودی خۆی پێ ئه‌كات..!



behnam5555 03-22-2015 08:09 PM


ئەگێڕنەوە: لەكۆندا پاشای وڵاتێك نەخۆشیەكی ترسناكی گرت، پزیشك و حەكیمان لێی كۆبوونەوە و ویستیان چارەسەری بكەن، بەڵام هەموو سەرسام بوون و هیچیان بۆ نەكرا.
یەكێك لە پزیشكەكان وتی: بگەڕێن، كراسی مرۆڤێكی دڵخۆش و ئاسوودە بهێنن و بیدەن بەسەروچاوی پاشادا چاك دەبێتەوە. پاشا راكەی پەسەند كرد و وەزیر و پیاوەكانی كەوتنە گەڕان بە دوای كراسی ئاسوودەیدا، زۆر گەڕان، ماندووبوون، بەڵام هیچیان دەست نەكەوت.
رۆژێكیان بەلای دەوارێكدا رۆیشتن، دەنگێك هاتە گوێیان، دەیووت زۆر سوپاس بۆ تۆ خوایە، رازیم بەوەی ئەمڕۆ پەیدامكرد و ئەوا خواردم، باوەڕناكەم كەس هەبێ‌ هێندەی من دڵخۆش و ئاسوودەبێ.) لەم كاتەدا هەموو خۆشیان پێكەوت ئەوا ئەو كەسەیان دەست كەوت كەپاشا داوای كراسەكەی دەكرد. كە چوونە ژوورەوە بینیان پیرەمێردێكی ریش سپی لاوازی دەم بەخەندەیە، بەڵام كراسی لەبەردا نیە! هەربۆیە زانایەك ئەڵێ‌: ئاسوودەیی و دڵخۆشی و سەكینەت لەهەژاریەكی دەم بەخەندەدایە نەك لەدەوڵەمەندیەكی پڕ لەكێشە .

behnam5555 03-22-2015 08:10 PM


ئارەق خۆر و موسوڵمان

ئاره‌ق خۆرێك له‌ موسلمانيكى پرسى : ئایا من خراپ ئه‌که‌م که‌ خورما و ترێ بخۆم ؟؟
موسوڵمانه‌كه‌ : نه‌خێڕ
...
... ئاره‌ق خۆره‌که‌ : ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ندێ گژوگیای له‌گه‌ڵا بخۆم ؟؟
موسوڵمانه‌که‌ : قه‌یچێکه‌ زۆر ئاسایه‌ .

ئاره‌ق خۆره‌که‌ : ئه‌ی ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵاوی ئاویان بکه‌موو بیان که‌م به‌ شه‌ربه‌ت ؟؟
موسوڵمانه‌که‌ : بیخۆره‌وه‌و نۆشی گیانت بێت .

ئاره‌ق خۆره‌که‌ : ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ رێگه‌ پێدراوه‌ بۆچی ئیسلام ئاره‌قی حه‌رام کردووه‌ که‌ خۆی له‌و مادانه‌ی سه‌ره‌وه‌ پێکهاتووه‌ که‌ باسمان کرد ؟؟

موسوڵمانه‌که‌ : باشه‌ ئه‌گه‌ر من ئاو بکه‌م به‌سه‌رتا ، ئازارت ئه‌گات؟؟
ئاره‌ق خۆره‌که‌ : نه‌خێڕ

موسوڵمانه‌که‌ : ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ندێ تۆز و خۆڵ تێکه‌ڵاوی ئاوی بکه‌م و به‌سه‌رتا بپرژێنم ئازارت ئه‌گات ؟؟
ئاره‌ق خۆره‌که‌ : نه‌خێڕ ، له‌و بڕوایه‌یا نیم .

موسوڵمانه‌که‌ : ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌و دوو ماده‌یه‌ خشتێکی زۆر گه‌وره‌ دروست بکه‌م و بیکێشم به‌ سه‌رتا ، ئازارت ئه‌گات .
ئاره‌ق خۆره‌که‌ : ئه‌وه‌ ئه‌مکوژێی .

موسوڵمانه‌که‌ : هه‌مان شتیش بۆ ئاره‌ق ئه‌کرێت دوو ماده‌ یان زیاتر تێکه‌ڵاو بکه‌ین ژه‌هر یان ده‌رمانی لێ دروست بکه‌ین


behnam5555 03-22-2015 08:11 PM


بووك و زاوا له يەكەم بەيانى له ژيانى هاوسەرگيريان ... رێككەوتن لەسەر ئەوەى دەرگا له كەس نەكەنەوه ...!
و كاتێ كەس و كارى پياوەكه هاتن له دەرگايان دا ... هەردوكيان سەيرى يەكيان كرد و سور بوون لەسەر ئەوەى ئيتيفاقەكەيان جێ بەجێ بكەن ... و ... دەرگايان نەكردەوه !
باش ماوەيەكى كەم, كەس و كارى ئافرەتەكه لە دەرگايان دا ... پياوەكه سەيرى خێزانەكەى كرد بينى فرمێسك له چاوى دەبارێ ... و دەلێت : بەخوا دلم نايەت باوك و دايكم لەبەر دەرگا بن و لێ يان نەكەمەوه ... و... دەرگاكەى لێ يان كردەوه !
دواى چەند سالێك ... جوار كورىيان هەبوو ... خوا كچێكى پێيان بەخشى !
باوكه به سەربرينى چەند سەرەمەر دلخۆشى خۆى دەربرى ...!
خەلكى لايان سەير بوو هۆى دلخۆشى ئەو پياوه كه له خۆشى بۆ كورەكانى زياتر بوو ! ؟
له وەلامدا ووتى :
♥ چـــوونكه ئــــەوەيان دەرگــــام لــــێ دەكـــاتــــەوه ♥

behnam5555 03-22-2015 08:11 PM


بیاویك ده‌كیرته‌وه‌ ده‌لى :من كه‌سیكى زۆر ده‌وله‌مه‌ندبووم به‌لام له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م زه‌ره‌ریكى كه‌وره‌م كردو هه‌موو مال و سامانه‌كه‌م له‌ ده‌ست دا .قه‌رزارى كه‌سانیكى زۆر بووم ،بیویستم به‌ حه‌وت سالى كاركردن هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانم بده‌مه‌وه‌ .رۆزیك زۆر خه‌مبار و نیكه‌ران له‌ بازارى شاردا بیاسه‌م ده‌كرد به‌ نیكه‌رانیه‌وه‌ .له‌وه‌به‌رى شه‌قه‌م كه‌سیكم بینى هه‌ردوو قاجى نه‌بوو به‌دار ده‌رویشت ،كاتیك كه‌ كه‌یشتمه‌ بیاوه‌كه‌ ،بیاوه‌كه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى دریزى بۆ كردم كووتى (به‌ریز به‌یانى باش ؟ رۆزیكى زۆر خۆشه‌ وا نیه‌؟) منیش له‌ جیكاى خۆم راوه‌ستام سه‌رم سورما .له‌ دلى خۆما كۆتم ئه‌م بیاوه‌ هه‌ردوو قاجى نیه‌ به‌لام له‌م من ئاسوده‌تر ! خۆ من شتى به‌نرخى وه‌ك قاجه‌كانم له‌ ده‌ست نه‌داون بۆجى نیكه‌ران بم؟
ئاده‌میزاد ده‌بیت به‌رده‌وام بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ خوا بى به‌خشیوه‌،وه‌ سوباسكوزارى خوا بكات جونكه‌ زۆر كه‌س هه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ى تۆیان نیه‌
( نیكه‌ران بووم جونكه‌ بیلاوه‌كانم درابوون تا ئه‌و كاته‌ى بیاویكى ده‌م به‌ خه‌نده‌م بینى كه‌ هه‌ردوو قاجه‌كانى برابوو)

behnam5555 03-22-2015 08:11 PM


خۆپارێزی جێنشین

دەگێڕنەوە حەزرەتی عەلی كوڕی ئەبی تالب (ر.خ) شەوێك رۆیشت بۆلای خەلیفەی موسڵمانان عومەری كوڕی خەتاب (ر.خ) كە سەیری كرد وا حەزرەتی عومەر لەبەر چرایەك كە بە رۆنی زەیت هەڵگیرساندرا بوو دانیشتووە و شتی فەرمانبەرانی لەبەر دەنووسیەوە. كە گەیشتمە لای دەستی لە نووسین هەڵگرت و فەرمووی: ئەی عەلی بۆ ئیشی خۆت هاتووی یان بۆ ئیشی موسڵمانان؟ حەزرەتی عەلی (ر.خ) فەرمووی: ئەی خەلیفەی موسڵمانان بۆچی ئەو پرسیارەم لێ دەكەی؟ حەزرەتی عومەر (ر.خ) لەوەڵامدا فەرمووی: ئەی عەلی ئەو فتیلە و رۆنە زەیتە، ئی گەنجینەی موسڵمانانە بەشی هەموویانی پێوەیە ئەگەر ئەتۆش بە ئیشی موسڵمانانەوە هاتووی ئەوا چرایەكە ناكوژێمەوە، بەڵام ئەگەر بۆ ئیشێك هاتووی كە تایبەتە بەخۆتەوە ئەوا چراكە دەكوژێنمەوە بۆ ئەوەی ماڵی موسڵمانان لە شتێك بەكار نەهێنین كە بەرژەوەندی گشتی موسڵمانانی تێدا نەبێ.

behnam5555 03-22-2015 08:12 PM


چه‌ند ساڵ پێش ئێسته‌ له‌ ته‌نیشت كه‌ناره‌كانی "لۆندرا" ئافره‌تێكی به‌ ساڵاچوو كۆچی دوایی كرد،

دوای مردنی له‌ ماڵی ئافره‌ته‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ ده‌فته‌رێكی یادگاری سه‌رده‌می ته‌مه‌نی گه‌نجی دۆزرایه‌وه‌ كه‌ رووداوه‌ ساده‌كانی رۆژانه‌ی خۆی تێدا نووسی بوو.

بۆ ماوه‌ی 45 ساڵ ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ی تێدا بوو كه‌ له‌گه‌ڵ دۆست‌و هاوڕێكانیدا بووه‌و ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ی نووسیبووه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌سه‌ری بردبوو، وه‌ هه‌ندێك تێبینی له‌سه‌ر میوانه‌كانی نێوان خۆی‌و هاوڕێ‌و خزمه‌كانی ده‌بینرا.


ئه‌م رووداوانه‌ گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو كۆتا لاپه‌ڕه‌كانی ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی بوو كه‌ له‌ سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌ی هه‌موو رۆژه‌كانیدا ته‌نها ئه‌م رسته‌یه‌ نووسرابوو

:

"به‌ ته‌نیام ته‌واو ته‌نیا، چاوه‌ڕێم كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆش هیچ كه‌س نه‌هات".

behnam5555 03-22-2015 08:32 PM


پیرمێردێك له‌ كه‌نار رووباریك دانیشتبوو سه‌یری جوانی رووباری ده‌كرد و هه‌ستیكی زۆر خۆشی هه‌بوو .له‌ناكاو بینی دووپشكیك وا خه‌ریكه‌ بخنكیت ،پیرمیرد ده‌ستی برد بۆ دووپشك بۆ ئه‌وه‌ی رزگاری بكات به‌لام دووپشك ده‌ستی پیره‌ی گه‌زی و پیره‌میرد.پیره‌میرد جاریكی تر ده‌ستی برد بۆ دووپشكه‌كه‌ به‌لام جاریكی تر دووپشكه‌كه‌ ده‌ستی پیره‌میرده‌كه‌ی گه‌زی .پیاویك كه‌ له‌نزیك پیره‌میرد دانیشتبوو... گوتی :بۆ تیناگه‌ی ئه‌مه‌ دووپشكه‌ ده‌ستت ده‌گه‌زی هه‌رجه‌نده‌ ده‌ستی بۆ ببه‌ی
پیره‌میرد جاریكی تر ده‌ستی برد بۆ دووپشكه‌كه‌و ئه‌مجاره‌ دووپشكی رزگاركرد.

دواتر پیره‌میرده‌كه‌ سه‌یری كابرایی كرد و وتی كوری خۆم هه‌رچه‌نده‌ تۆ ویستت یارمه‌تی پیشكه‌شی كه‌سیكی تر بكه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ بریندارت بكات و ئازارت بدات به‌لام نابیت ئه‌وه‌ ببیته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی تۆ له‌ هه‌ولدان راوه‌ستی چونكه‌ كاری باش جیگایی خۆی ده‌گریت


behnam5555 03-23-2015 01:36 PM

ئەمــــــه چێـــــــرۆك نــــــى يه ... !!
شوفێـرێـكى تەكسى دەگێـرێـتەوه كه رۆژێـك له رۆژه گەرمەكانى هاوين ... كاتژمير دووى نيوەرۆ له شەقامدا دەرۆيشت, ئافرەتێـكى بەسالاچووى بينى له بەر دەرگاى مزگەوتێـك دانيشتبوو .. پياوەكه دەلێـت زۆر سەرسام بووم كه بەو گەرمايه و لەم كاته لەوێ دانيشتووه
و دەلێـت: لێ ى نزيك بوومەوه و ووتم : دايه خان وەره با بتگەيێـنم ...!
ئافرەتەكه ووتى: نا, چاوەروانى كورى خۆم دەك...ەم ئێـستا دێـتەوه ...
ئافرةتةكه بارچه كاغەزێـكى لەدەست دا بوو .. و ووتى: كورەكەم ووتى هەر كەسێـك قسەى لەگەلتا كرد ... ئەم كاغەزەى نيشانده ...
بياوەكه دەلێـت: كاتێ كاغەزەكەم بينى لەسەرى نووسراوبوو " تكايه ئەم "پێـرەژنه" بگەيێـنه نزيكترين خانەى پەككەوتەكان (دار العجزە) ... !!!
خواية كيان ئةوانة هيدايةت بدةيت كة لةكةل دايك و باوكيان خرابن...ديارة نازانن ئةوانيش رؤزيك ديت بيري بة رؤكيان دةكريت

behnam5555 03-23-2015 01:36 PM

پاشایەك ڕاوێژكارەكانی خۆی بانگكردو داوای لێكردن كە پەندو ئامۆژگاری زەمانە لە كۆنەوە تا ئێستا تۆمار بكەن، تا نەوەكانی دواڕۆژ سوودی لێ وەربگرن.

ئەوانیش دوای هەوڵدانێكی زۆرو كارێكی بەردەوام توانیان چەندین بەرگ لە كتێبی گەورە بنووسنەوەو پەندو حیكمەتەكانی تێدا تۆمار بكەن،
... دوای ئەوەی پادشا چاوی بە كتێبە گەورەكان كەوت، ڕاوێژكارەكانی بانگكردو پێشنیاری بۆ كردن كە ئەو كتێبانە زۆر گەورەن‌و خەڵكی ئارەزووی خوێندنەوەی ناكەن‌و نایخوێننەوە!!

لەبەرئەوە داوای لێكردن كە كورتی بكەنەوە، ڕاوێژكارانیش دەستیان بە كورتكردنەوەی كردو لە كۆتاییدا لە دوو توێی كتێبێکدا كۆیان كردەوە!
بەڵام دیسان پادشا بە زۆری زانی‌و پەسەندی نەكرد، ئەوانیش كورتیان كردەوە، بۆ پارچە نووسراوێكی كورت، دیسان ئەویشی هەر بە دڵ نەبوو!

دواتر كورتیان كردەوە بۆ یەك لاپەڕە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر بە درێژی زانی!!
لە كۆتاییدا ڕاوێژكاران هەمو پەندو حیكمەتەكانیان لە یەك ڕستەدا كۆكردەوە، كە پادشا زۆری بە دڵ بوو!

(هیچ شتێك بە خۆڕایی دەست ناكەوێت)!

پادشا پێی گوتن: دەستان خۆش ئەمە ئەو پەندو حیكمەتەیە، كە پێویستە بۆ نەوەكانمانی بە جێبهێڵین!!


behnam5555 03-23-2015 01:36 PM


دوو هاوڕێ‌ رۆژێك لە رۆژان گەشتێك دەكەن , لەم گەشتە دا بیابانێكیان دەكەوێتە بەردەم دوای رۆیشتنێكی زۆر دەمەقاڵیان لەنێوان روودەدات ,

یەكێكیان توڕەدەبێت و زللەیەك لەئەوی تریان دەدات و ئازاری پێدەگات ,


... ئەوەی ئازاری پێدەگات هیچ بەرپەرچی ناداتەوە جگە لەوەی بەگەورەیی لەسەرلمــەكە دەنوسێت ( ئەمرۆ خۆشەویسترین هاورێم ئازاری پێگەیاندم )...!!!


چەند هەنگاوێكی تر رۆیشت لەناكاو ئەوەی ئازاری پێگەیشت خەریك بوو نغرۆی لمـی بیابان بێت هاورێكەی كەئازاری دابوو بەخێرایی دەستی گرت و دەربازی كرد

ئەویش بێ‌ ئەوەی سوپاسی بكات بەردیكی بینی و لەسەری داتاشی نوسی ( ئەمرۆ خۆشەویسترین هاورێم لەمردن دەربازی كردم )....!!!!!


هاورێكەی لێپرسی : كاتێ‌ ئازاری تۆم دا لەسەرلم نوسیت , كەچی كەدەربازم كردی لەنغرۆ بوون لەسەربەرد نوسینەكەت داتاشی

هاورێ ئازاردرا و دەربازكراوەكە گووتی :


كاتێ ئازارم پێگەیشت لەسەرلم نوسیم بۆئەوەی بایەك بێت نوسراوی سەرلمەكەی نەمێنێت

بەڵام كاتێ‌ خەریك بوو نغرۆبم تۆمنت دەربازكرد بۆیە لەسەربەرد نوسینەكەم داتاشی بۆئەوەی تادونیا ماوە ئەم دەست نووسە بمێنێ‌ ...!!!!!

behnam5555 03-23-2015 01:37 PM

بیاویك زۆر غه‌مباربوو بۆ خیزانه‌كه‌ى جونكه‌ وا هه‌ستى ده‌كرد كه‌ خیزانه‌كه‌ى هه‌ستى بیستنى به‌روه‌ خراب بوون جووه‌ به‌لام نه‌یده‌زانى جۆن به‌ خیزانه‌كه‌ى بلى بۆیه‌ سه‌ره‌تا بریاریدا سه‌ردانى دكتۆریكى ده‌روونى بكات بۆ رینمایى كردن
دكتۆرى ده‌روونى رینمایى كرد بۆ ئه‌وه‌ى خیزانه‌كه‌ى تاقیبكاته‌وه‌ ریزه‌ى بیستنى تا جه‌نده‌ ؟

... بیاوه‌كه‌ جووه‌ ماله‌وه‌ بینى خیزانه‌كه‌ى له‌ جیشتخانه‌یه‌ بۆیه‌ ووتى ئیستا باشترین كاته‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى خیزانه‌كه‌م
بۆیه‌ له‌ دوورى 12 مه‌تر به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى ووت: ئافره‌ت جیمان هه‌یه‌ ؟
هاوسه‌ره‌كه‌ى وه‌لامى نه‌بوو .
دوایى 2 مه‌تری تر جووه‌ بییشه‌وه‌ هه‌مان برسیارى كرد ،هه‌ر وه‌لام نه‌بوو
دوریه‌كه‌ى كرده‌ 8 مه‌تر و برسیاره‌كه‌ى دوباره‌ كرده‌وه‌ هه‌ر وه‌لام نه‌بوو
2 مه‌تری تر جووه‌ بیشه‌وه‌ دووریه‌كه‌ى كرده‌ 6 مه‌تر ،ئافره‌ت هه‌ر وه‌لامى نه‌دایه‌وه‌
دواتر دوریه‌كه‌ى كرده‌ 4 مه‌تر برسیاره‌كه‌ى دووباره‌ كرده‌وه‌ هه‌ر وه‌لام نه‌بوو .
بۆیه‌ بیاوه‌كه‌ جووه‌ جیشتخانه‌ و ووتى : ئافره‌ت ئه‌وه‌ بۆ وه‌لامم ناده‌یه‌وه‌ ده‌لیم جیمان هه‌یه‌ ؟)
ئافره‌ت : به‌لام جه‌ند جاره‌ تۆ برسیار ده‌كه‌ى ، وه‌لامت ده‌ده‌مه‌وه‌ به‌لام تۆ هه‌ر برسیاركه‌ دووباره‌ ده‌كه‌یه‌وه‌ ؟

بیش ئه‌وه‌ى خه‌لكى به‌ هه‌له‌ دابنین بیویست ده‌كات سه‌یریكى خۆمان بكه‌ین بزانین ئایا هه‌له‌كه‌ له‌ ئیمه‌ نیه‌ ؟




behnam5555 03-30-2015 09:10 PM

نگریس
عه‌زیز وه‌لیانی-مه‌هاباد


هەوەڵ گزینگی خۆر، دوای ئەوەی لووتكەی كێوە بەرزەكانی بە سەر كردەوە، لە تەنیا دەلاقەوە شانازی و فەخری رووناكی دەبەخشی بە هۆدە چۆل و تاریكەكەی.
لە ناو ڕكە لەبەر دەلاقەكە هەڵپەسێرابوو. سەر لە بەیانی‌یەوە دەیڕوانیە پۆل بەستی گوڵانی باغچەی بە پەرژینی حەوشەی قەڵا. هۆگری‌ یەك ببوون، یەكتریان دەلاواندەوە.
ئەوان بە شنەی بەیان خۆیان ڕادەنا و دەشنانەوە، ئەمنیش بە سۆز و كوڵ دەی‌قاسپاند و دەكەوتە ئاواز و قند؛ بەڵكوو تاوێ بوكنێ. بەڵام هەر كە چاوی زیت و بە پنجەی چنۆكی خانەخوێی هەست پێ‌دەكرد؛ باڵەفڕكەی بێ‌وچان و زریكە و هاوار.
لە وەها دەمێ شەماڵ بە سووچ و قوژبنی بەرتەسكی دەلاقە، بۆن و بەرامەی نەرمەگیای بژوێنی ڕژد و زۆزان و گوڵانی باغچەی، وەك هەتوانی زام بۆ رەوانە دەكرد.
دروشمی بەناو خانەخوێ وەك بەردێ كە سینەی سافی ئەستێرگ هەڵبڕێ پەنگی دەخواردەوە. لە كۆڵان و شەقامی شار دەنگی دابۆوە. كێوەكانی بە لێبڕاوی لەبەر یەكیان دەگێڕاوە: من دادپەروەرم، بەپێچەوانەی دەنگۆی گشتی من سپڵە نیم. من...
تا رۆژێ شەماڵ لە پێ كەوت. زریان هەڵی كردێ. ئاسمان چڕژا و پاشان خۆڵەمڕ.
پۆلی گوڵان لە ژێر باڕستی چەقڵ و درك و داڵ ژاكاو و لارەمل. بە حاڵ گوڵپەڕیان بەدی دەكرا. داخەكەم هەندێ هەر ببوونە دڕك.
لەم دیوی قەڵاش، وەك رۆژان و سالان، ئەم دەنگە گوێی ئازاردەدا:
من سپڵە نیم. من دژبەری بەندوڕكەم. من...
لە وەها ست و دەمێ بەناو خانەخوێ بەپێدزە خۆی گەیاندە ژووری تاریك و تەنگەبەر.
گەییە بەردمی. ببوو بە تاپۆ. گرژ و بەسام. پەنجەی قرژ و تیژ. چاوی سوور دەچوون.
تێی ڕاخوڕی. لەنەكاو لێی دەرهەڵبوو، تێی ڕۆ هات. ئامبازی قەفەس بوو. وێكی هێنا.
تێكی قرماند... دڵەكوتە و ناڵەفڕكە و دنووكی هاوار.
پاش وچانێ، نە هەستێ، نە خوستێ.
تەنیا دڵۆپێ خوێنی گەرم و گەش. پەڕی هەڵوەریو و جێ پەنجەی بە خوێنی نگریس.
.........................................
ڕكە: قەفەس دارین، بە شوڵ چندراو، تایبەتە بە كەو
تاپۆ : شبح
نگریس: منحوس
دژبەر: مخالف
بەپێ‌دزە: بە ماتەمات و لە سەر پەنجە رۆیشتن
چاوی سوور دەچوون: ئەو پەڕی قەڵس و تووڕەیی، قۆناغی بەر لە پەلامار بردن

behnam5555 03-30-2015 09:12 PM

شێعر

کامڕان حامیدی-مه‌هاباد

ئەمن بە هەتیوی گەورە بووم، یانی نە دایكی خۆم دیتووە و نە باوكم، هەر بەر لە هاتنە سەر دونیام باوكم نەخۆشێكی پێوە دەنووسێ كە دەبێتە هۆی ئەوەی كە جووت‌لاقی درێژ كات و تەواو بێت، ماوەیەكی كورت پاش بوونی من، دایكیشم بە جێی هێشت‌بووم، رەنگە رازی بەو كارەش نەبووبێ بەڵام بێ‌دەسەڵات بووە هەر وەك ئەو جۆرەی كە بیری لێ‌دەكەمەوە شووكردنی بە باوكیشم لەوانەیە بە ویست و خوازی خۆی نەبووبێت. جا بۆیە قەتی لێ‌دڵمەند نەبووم، پێم وایە ئەو رووداوانە بوونە هۆی سەرەكی ئەوەی كە من تا ئەو رادەیەی هۆگری شێعرم.
ئێستا كە باسی ئەو شتانە دەكەم تەمەنم چۆتە سەر و بەرەو نەمان هەنگاو هەڵ‌دێنم و هەروا بە تەنیا ماوم، بێ‌بەش و تەریك لە هاودەمێك، قەتم نەتوانی زەماوەند بكەم نە ئەوەی كە نەمویست‌بێ، دەڕاستی‌دا بۆم نەرەخسا، لەوانەیە ئەو پرسیارە بێتە ئاراوە تۆ كە قەت ئەوینداریت نەكردووە، ئەی چۆن دەتوانی چێژ لە شێعر وەرگری؟ دەبێ بڵێم ئەمن جارێك هەستم بە ئەوین كردووە ئەویش ئەو دەم بوو كە بۆ ماوەی چەند خولەكان كیژێكی شۆخ و شەنگم بەرامبەر بە خۆم دیت، دڵم بە گرمە كوتای و ئەو هەستەی كە دوایە بۆم دەركەوت ئەوینە، تەواوی جەستەی دەخۆ گرتم، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی پێكەوە بدوێن، ئەو دەتكوت كەڕولاڵە، هەرچەند ئەو كاغەزانەی كە شێعری حافزیان لەسەر نووسرابوو نیشانم دەدا هیچ هەستێكی تێدا نەدەبزاوت و تەنیا سەرقاڵی بە خۆ داهاتن بوو، لەو دەمەوە زانیم ئیتر بەشی من هەر تەنیاییە، هەر بۆیەش هێندەی‌تر گیرۆدەی شێعر بووم، تازە لاو بووم كە چاوم بە شێعرەكانی حافز كەوت هەوەڵێ هیچیان لێ‌حاڵی نەدەبووم و پیتەكان لە پێش چاوم وەك تاقمێك خاڵی رەش و بێ‌مانا دەچوون، وردەوردە گوێم پێیان ڕاهات. خووم پێ‌گرتن، راستە هەوەڵ جار لە برسان بۆ لایان چووم، دوو رۆژ بوو غەیری ئاو هێچم نەخواردبوو، لە برسان سەرم لە گێژەوە دەهات و ئەژنۆم دەلەرزێن، ئەو سەر ئەو سەری دیوەكەم كرد تەواوی كەلێن و قوژبنم پشكنی، بێ‌كەڵك بوو، وزەم لێ‌بڕابوو، لەپڕ پۆلێك كاغەزی نووشتاوەم لەبەر دەمم دیت و لە ژێر وان‌دا چ‌ شتێ شار دراوە، شاڵاوم بۆ بردن و كاغەزەكانم خێرا خێرا لادان بە ئامانج گەیشتم، لەو دەمەوە زانیم ژیانم بە شێعرەكانی حافز بەستراوەتەوە. ئێستا كە بیر لە ژیانم دەكەمەوە، هەست دەكەم ژیانێكی ئارام و خۆشم هەیە تەنیا شتێك ئازارم دەدات ئەویش ئەوەیە كە قەت نەمزانی لە ناو ئەو قەفەسەی كە تەواوی تەمەنم تێی‌دا رابوارد ئەو دوو باڵە شۆڕانەم بۆ چی بوو؟!


behnam5555 03-30-2015 09:15 PM

به‌ زۆر شته‌وه د‌‌‌ه‌ست پێ ده‌کات
موحه‌ممه‌د سه‌لیمی-دیوانده‌ره‌
دوو :
با هه‌موو شتێک له‌دوو وه‌ ده‌ست پێ بکات . دوو دار چنار به‌رام به‌ر یه‌ک ، دوو که‌و له‌ دوو شاخی کێوێک ، دوو دیوار که‌ ده‌بنه‌ کۆڵانێک ، دوو که‌س له‌ نێو ئه‌و کوڵانه‌ ، یه‌کێکیان تۆ ، یه‌کێ دیکه‌یش یان تۆ ، تۆ کورێکی له‌ڕ و باڵابه‌رز ، تۆ کچێکی شه‌رمن و قژکاڵ ، تۆ جانتایکی ره‌ش و شه‌لوارێکی جین ، تۆیش مانتوشه‌لوارێکی سورمه‌یی، تو له‌ سه‌ره‌و بو خواری کۆڵانه‌که‌ ده‌ڕۆێت و تۆیش له‌ ژێردا بو بان ، تۆ گه‌ڵا وه‌ریوه‌کانی داره‌کان ده‌ژمێریت ، تۆێش ئاخری کۆڵانه‌که‌ ده‌بینیت و دوایش قوتابخانه‌ ، تۆ بۆنێکی عه‌ترێکێ ژنانه‌ ده‌بیسی و تۆیش خشه‌ی پای کۆرێک که‌ له‌ گه‌ڵا وه‌ریوه‌کانی داره‌کان ده‌که‌وێت . تۆ مانتوشه‌لوارێکی سورمه‌یی ده‌بینی و تۆێش جانتایکی ره‌ش و شه‌لوارێکی جین ، هه‌ردوکتان پێکه‌وه یه‌ک ده‌بینن ، تۆ جۆتێ چاوی شین و قژێکی کاڵ ، تۆێش جوتێ چاوی ره‌ش و برۆێکی په‌یوه‌ست....
ئیستا ئێوه‌ له‌ به‌رانبه‌ر یکدان...
یه‌ک:
هه‌موو شتێک له‌ یه‌که‌وه ده‌ستی پێ کرد ، یه‌کۆم نگای چاوه‌کانت ، یه‌کم هه‌ستی نامۆی من و یه‌کۆم دڵه‌خورپێ جه‌سته‌ی من ، بو هه‌وڵ جار که‌ تۆم له‌ کۆڵانێکی ته‌سکی لای ماڵتان بینی ، کچێکم دی شه‌رمن و به‌ ناز که‌ قژی له‌ راسته‌وه‌ بو چاوی چه‌پی خۆیان راکێشابون و سه‌یری چاوتیان ده‌کرد.
شه‌ش :
ئه‌مرۆ شه‌ش ساله‌ له‌ زه‌ماوه‌ندی دایک و بابم تێ ئه‌په‌رێت. ئه‌مرۆ من به‌ حوکمی نۆشته‌ی سه‌ی و دوکته‌ر و ده‌رزی و بابم و دایکم، له‌ دایک بوم . باوکم که‌ چاوی به‌ ناو پام ده‌که‌وێت ، بزێ که‌نین ده‌که‌وێته‌ سه‌ر لێوی و ناوته‌وێڵم ماچ ده‌کات ، من هه‌وه‌ڵین منداڵیانم دوای شش ساڵ زه‌ماوه‌ند . ممکی دایکم که‌ له‌ زار ده‌نێم ، چاوم به‌ دوو چاوی ره‌ش و دوو ئه‌برۆی په‌یوه‌ست ده‌که‌وێت بزێ که‌نین ده‌که‌وێته‌ سه‌ر لێوی دایکم . ددانه‌ سپی و جوانه‌کانی ده‌بینم ، دایکم زور جوانه‌ بۆیه‌باوکم شش سال سه‌بری کرد و ته‌ڵاقی نه‌دا ، هه‌موو خزمه‌کان ده‌که‌ونه‌ جوڵه‌ جوڵ بۆ ئه‌وه‌ ناوم بۆ په‌یدا بکه‌ن . یه‌کێکیان ده‌ڵێ ئه‌حمه‌د و یه‌کێ دیکه‌یش هیوا و کچێکی ئاموزام که‌ قوتابیه‌ ده‌ڵێ کامران و باوکم ده‌ڵێ کانیار ، ده‌ڵێ ئه‌م کوره‌ ، شانسی زۆره‌ ، من هه‌رله‌ ئیستاوه ده‌ی بینم ، له‌ ژیاندا شانس و به‌ختی به‌رز ده‌بێت .
شه‌ش . به‌ڵێ شه‌ش ، دوای شه‌ش رۆژ باوکم له‌ کاره‌ساتی ئۆتۆمۆبیل دا تیا ده‌چێت ، دایکم غه‌ش ده‌کات ، ماڵ ده‌بێته‌ واویلا و من ده‌قیژنێم ، دایکم به‌ زۆری به‌یاخێک وه‌ هۆش دێرنه‌وه‌، من به‌ زۆری پوره‌ ئامین _ که‌ پوری بابمه‌ _ ده‌منێرنه ‌باوشی دایکم و دایکم به‌زۆرممکی له‌ زارم ده‌نێت ، منیش ده‌مه‌وێت به‌ زۆر شیر بخۆم ، به‌ڵام ناکریت.
من ده‌گریم ، باوکم بو سه‌ر قه‌بران ده‌به‌ن ، دایکم من وێڵ ده‌کات و ره‌نگ ئه‌رنێت ، من ده‌قیژنێم و پوره‌ ئامین له‌ جه‌ماوه‌رێک که‌ هاتنه‌ باوکم له‌ خاک بنێژن دوورم ده‌کاته‌وه‌ ده‌مبا بو سه‌ر قه‌برێک که‌ ژنێک له‌ گه‌ڵ کۆرپه‌که‌ی دا شووه‌ کۆچ کردوه‌که‌ی ده‌لاونێته‌وه‌ ، پوره‌ ئامین ئه‌م داته‌ باوشی ژنه‌که‌و ئه‌ویش ممکی له‌ زارم ده‌نێت و بۆم ده‌که‌نێت ، منیشبۆی ده‌که‌نێم ، بۆ ئه‌و ژنه‌ چاو شینه‌ی قژ کاڵه‌ ، ژنه‌که‌ ده‌ڵێ نێوی چیه‌ ؟ پوره‌ ئامین که‌ کۆرپه‌ی ژنه‌که‌ی گرتووه‌ لێم ده‌روانێ ، لێ ده‌روانم و ده‌ڵێم بڵێ کانیار ، پوره‌ ئامین ئاخێک هه‌ڵ ده‌کێشێت و ده‌ڵێ... سه‌رخۆر
پێنج:
پێنج قامێک که‌ ده‌بنه‌ په‌نجه‌ی ده‌ستێک تا گوڵێکیسوور له‌ جانتایکی ره‌شه‌وه‌ ده‌ربێنن وپێشکه‌شی په‌نجۆڵه‌یکی سپی و نه‌رم و گه‌رم بکات ، پێنج چرکه‌ی پێ ده‌چێتتا تۆ چاو له‌و گوڵه‌ هه‌ڵ بگریتو له‌ چاوه‌ره‌شه‌کانی بڕوانیت ، تۆێش پێ ده‌که‌نی و ده‌ڵیت سووره‌ وه‌ک لێوه‌کانت و تۆ شه‌رمنانه‌ سه‌ر داده‌خه‌ی و سه‌ر گۆنات سوور ده‌بێت، تۆێش ده‌ڵی هه‌روا وه‌کسه‌ر گۆنات، تو هه‌ناسێک هه‌ڵ ده‌بریت و ده‌ڵی زوو نه‌بوو؟ تویش ده‌ڵی زوو؟ بۆ چی؟ بۆ گۆڵه‌که‌ ؟ تۆ ده‌ڵی نا ، بۆهاتنمان بۆ پارک،تۆێش ده‌ڵی عه‌یبی چیه‌ ؟ تۆ ده‌ڵی ته‌نیا پێنج روژه‌ یه‌کمان دیوه‌ و تۆێش ده‌ست ده‌خه‌یته‌ سه‌رشانی و ده‌ڵیت ، هه‌موو شتێک له‌ ئه‌مروه‌ ده‌ست پێ ده‌کات ، له‌ پێنجه‌وه‌ ، تو بۆی ده‌روانی وتوێش ماوه‌ی ناده‌ی و سه‌ر گۆنای ماچ ده‌که‌ی ، تو سارد ده‌بی وه‌ک سه‌هۆڵ ،توێش گڕ ده‌گری وه‌ک ئاگر .
حه‌وت :
له‌ زک دایکم حه‌وت مانگ زیادتر ده‌وامم نه‌هێناو و هاتمه‌ده‌ر، باوکیشم دوای ئه‌وه‌ی خه‌به‌ریان دا پێ حه‌وتمین منداڵیشت هه‌ر کچه‌ ئه‌وه‌نده‌ی کفر کرد تا ته‌راکتوره‌که‌ عاسی بوو، خۆی دا به‌ عه‌رز دا و باوکمی کۆشت ، دایکم ده‌ڵێت هه‌رگیز نه‌م دیوه‌ تو بگریت ، ته‌نانت ئه‌و کاته‌ی له‌ زکم هێناتیانه‌ ده‌شت ، پێم وا بوو مردویت به‌ڵام پێنجۆڵه‌کانت توند توند قوچاندوبوی ویاریت ده‌کرد، قه‌د بو شیری دایکیشم ناگریام ، ته‌نانه‌ت ئه‌وکاتانه‌ی که‌ پیره‌ژنه‌که‌ ده‌هات وممکی دایکمی ئه‌برد بۆ کۆرپه‌که‌ی ،ته‌نیا له‌ چاوه‌ شینه‌کانی دایکمم ده‌روانی و ئه‌ویش تێ ده‌گه‌ی و ده‌ی گۆت : ئه‌ویش وه‌کوو تۆ هه‌تیوه‌، مه‌ترسه‌ بۆ تۆێش ده‌مێنێت. قه‌د ناگریام ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتانه‌ی که‌ مامه‌کانم ده‌هاتن و له‌ دایکم خوازمه‌نیان ده‌کرد و خۆشکه‌کانم ده‌یان کرد به‌ ماوڕوو . دایکم ده‌ی گووت له‌ حه‌وته‌ی باوکت ده‌هاتینه‌وه‌ که‌ باوه‌ گه‌وره‌ت _ باوکی خۆی _ له‌ باوشتی گرت و بۆت که‌نی و تۆێش وه‌ک کچێکی عازه‌و نگات له‌ نگای دزی و سه‌ر گۆنات سوور بو باوه‌ گه‌وره‌ت ووتی : الله‌ واکبر... ناوتم نیا شه‌رمین .
چووار...سێ... یان نازانم .... هه‌شت.... یان....یازده
‌به‌ زۆر شته‌وه د‌‌‌ه‌ست پێ ده‌کات، وه‌ک دوو ، شه‌ش ، پێنج و حه‌وت ، به‌ڵام به‌ یه‌ک شته‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت ،ئه‌ویش خۆه‌یه‌تی، یه‌ک.
تو و دایکت ، توێش له‌ گه‌ڵ دایکت . چه‌ن ریش سپی بۆ شاهید و ماموستاێک بۆ ماره‌بڕین. ماموستا شتانێک به‌ کوردی و عه‌ره‌بی ده‌ڵێت و له‌ ئاخردا ده‌ڵێت : شه‌رمین خانم وه‌کێڵم تۆ بۆ ئاغه‌ کانیار ماره ببڕم؟ تو بزێ که‌نین ده‌نیشێته‌ سه‌ر لێوت و له‌ شه‌رمین ده‌ڕوانیت و تۆێش نگات له‌ نگای کانیار ده‌دزیت و بۆ چاوه‌کانی خۆت له‌ نێو ئاوێنه‌که‌ ده‌ڕوانی...
.... ئه‌وه‌ چی ده‌که‌ی ماموستا؟؟؟
تۆ و تۆێش سه‌ر هه‌ڵ ده‌بڕن، پیره‌ژنێک ده‌بینن گۆچان به‌ده‌ست ، قژ سوور ، دێته‌ نێو ژووره‌که‌، تۆ بۆ دایکت ئه‌ڕوانیت و ئه‌ویش لێوی ئه‌گزێت.
... ووتمئه‌وه‌ چی ده‌که‌ی ماموستا ؟؟؟
... ماموستا به‌ هێمنی ده‌ڵێ ماره‌ی ئه‌و کچه‌ ده‌بڕم بۆ ئه‌و کۆره‌ .بۆ مه‌گه‌ر تویان ده‌عوه‌ت نه‌کردووه‌؟
... کاری وا هه‌ر نه‌که‌ی ماموستا.
دایکت ده‌ڵێ پۆره‌ئامین گیان گوتم ده‌که‌ویته‌ زه‌حمه‌ت ، ئه‌گینا ده‌عوه‌تم ده‌کرد.
دایکی توێش ده‌ڵێ سڵاو پۆره‌ ئامین وه‌ڵاهی نه‌تمناسی .چه‌ن ساڵه‌نه‌تم دیوه‌ ، فه‌رموو.. فه‌رمووبروه‌ سه‌ره‌و .
پۆره‌ ئامین ده‌ڵێ : ئه‌زانی ئه‌و کۆره‌ کێیه‌ کچه‌که‌تی پێ ئه‌ده‌ی؟
دایکت ده‌ڵێ :ئاغه‌ کانیاره‌ کۆرێکی باشه‌..
پۆره‌ ئامین ده‌ڵێت : نه‌خێر ئه‌وه‌... سه‌رخۆره‌...سه‌رخۆر
تو قینێکی ره‌ش دات ده‌گرێت و دایکه‌ت ئاره‌قێکی سارد . هێشتا نازاننمه‌به‌ستی چیه‌؟
توێش بۆ دایکت ده‌روانی ، دایکت ئه‌ژنۆی شل ده‌بێت و غه‌ش ده‌کات .
سفر :
سفر یانێ هیچ ، به‌ هیچه‌وه‌ نه‌شتێک ده‌ست پێ ده‌کات و نه‌شتێک ته‌واو ده‌بێت .منم کانیار ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ که‌ تو خوڵقاندت و له‌م چیرۆکه‌ دات نیا ، ئێستاسه‌ر تاپام نه‌فره‌ته‌ ، نه‌فره‌ت له‌ تو... من شه‌رمینم، ئه‌و کچه‌ قژ کاڵه‌ که‌ هه‌رگیز نه‌گریا،بمبینه‌، جوان بۆم بڕوانه‌ ، ئێستا چون ده‌گریم ، بمبینه‌و بزانه‌ من به‌ کۆڵ ده‌گریم یان ئاسمانی پائییز ،من به‌ کۆڵ ده‌گریم یان کانیاوه‌کانی به‌هار...
ئه‌مه‌ ئێمه‌ین . کانیار و شه‌رمین که‌ تو خوداو خاڵقی ئێمه‌ زڵمان لێ کردی، بۆچ ئه‌بێ ئێمه‌ وا بین ؟ بۆچ ئێمه‌ت له‌ نێۆ کۆڵانێکی ته‌سک به‌رانبه‌ر یه‌ک دات نیا ؟ بۆچ باوکی کانیارێت کۆشت؟ بۆچ دایکی شه‌رمینت بۆ سه‌ر قه‌بران هاورد ؟ ئێستا ئێمه‌ چی بکه‌ێن؟
ئێمه‌ له‌ نێو دونیاییئه‌م لاپه‌ره‌ سپیانه‌ قۆڕی کێۆ بێپێ وین؟ ئه‌م چیرۆکه‌ چیرۆکی باش نیه‌ ، تو خودایکی باش نیت، تو زاڵم بوێت ئێمه‌ت خوڵقاند ، بۆچی وات کرد ؟ ها... بۆچی...ڕاوێسته‌... بۆ... ها....
*******************************
لاپه‌ره‌ی کاغه‌زه‌کانم به‌ستو چیرۆکه‌کم له‌ جانتاکه‌م خست،ئیدی سه‌دای هاوارو قیژه‌ و گریانی شه‌رمین و کانیار نا بیسم ، ئێستا حه‌ز ده‌که‌م قلیانێک بێکێشم وسه‌رێکی لای ره‌فێقه‌کانم بدم و هه‌واڵی لێژنه‌ی ئه‌ده‌بی شاریان لێ بپرسم ، به‌ره‌و کۆڵانی مزگه‌وت ده‌که‌ومه‌ ڕێ ، کڵۆ ، کڵۆ به‌رف ئه‌بارێ چاوم بریوه‌ته‌ نێۆ به‌رفه‌کانی سه‌ر عه‌رز ...چه‌ن سپی و جوانن...بۆنی عه‌ترێک ده‌بیسم ، عه‌ترێکی ژنانه‌ ، سه‌ر به‌رز ده‌که‌مه‌وه‌ ، مل پێچێکیچه‌رمو که‌ به‌ سه‌ر مانتۆشه‌لوارێکی زه‌یتونی دا شوڕ ببوه‌سه‌و ده‌بینم،سه‌ر به‌رزتر ده‌که‌مه‌وه‌ ،ئێستا کچێکی زور جوان ده‌بینم ، کچێکی قژ کاڵ و چاوشین ، هه‌ستێکی نامۆ ته‌واوو جه‌سته‌م له‌ ئامێز ده‌گرێت...


اکنون ساعت 08:41 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)