پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   اشعار کلاسیک کوردی (http://p30city.net/showthread.php?t=39630)

behnam5555 11-06-2013 06:40 PM


به‌هار

به‌هاره‌ ، جێژنه‌ ، شادی و پێکه‌نیـنه‌
داوه‌ته‌ ، به‌زمه‌ ، شایی و هه‌ڵپه‌ڕینه‌

ئاگری نه‌ورۆزی کوردان کرایــــــه‌وه‌

به‌ تیشکی خۆر به‌فری ده‌م که‌ل توایه‌وه‌

سه‌ری هه‌ڵدا ئومێد و به‌خت و ئیــقباڵ
خه‌م و ته‌م وا به‌ کۆ خسترانه‌ ژێر چاڵ

نه‌ما ده‌ردی نه‌داری و بێ نه‌وایی
بڕا ده‌وری هه‌ژاری و بـێ په‌نایی

به‌ سه‌ر چو، کوا ؟ نه‌ما زستانی سه‌ر شێت
له‌ مـــه‌ولا خونـــچه‌ دیمه‌ن دائــه‌پــــۆشێت

له‌ داوێــــــنی چـــــــــیا و لاپاڵی کوێستان
سه‌ره‌ وده‌ر بوون که‌ما و مه‌ندۆک و بێژان

هه‌ڵاڵه‌ و سوێــــسن و به‌یبون و شللێر
ده‌نه‌خشێنن چیا و پێده‌شت و هه‌ڵدێر

گه‌زیزه‌ و نێرگس و نه‌سرین و هێرۆ
دڵی دڵدار ده‌که‌ن سه‌ودا ســـه‌ری خۆ

کاوڵانی زستانی 1374 کۆیه‌



behnam5555 11-06-2013 06:43 PM


غه‌زه‌ل

1

په‌پولـه‌ی دڵ چلــۆن ژاكـاوه‌بی تۆ
به‌ئاهی غه‌م په‌ڕی ســـوتاوه‌بــێ تۆ

ده‌نا،كه‌ی بێ‌گوڵی رووت ئـه‌ی ئه‌زیزم
به‌یادی ئه‌و،شه‌وان گــــریــاوه‌بێ‌تۆ

به‌جه‌سته‌ی ،دیلی له‌ش بووئێسته‌ئاخۆ
له‌نــاولاشــه‌ی سڕی من ماوه‌ بێ‌تۆ؟

گڕوی گرتبوو له‌ شێعری دوو پـه‌ڕی لێو
نه‌هاتی،تۆ،له‌ ئـــه‌وتۆراوه‌بــێ‌تۆ

ئه‌تۆڕۆشتی وسه‌فه‌رخۆش،پێت نه‌زانی
له‌جێ‌ژوانگه‌ت چلــۆن سوڕاوه‌بــێ‌تۆ

له‌ئاسمــانی ژیـان ئــه‌وشاهه‌ڵۆبوو
به‌ئه‌ستۆی من قه‌ســـه‌م ،دۆڕاوه‌بێ‌تۆ

ئه‌تۆبایه‌و گــڕی عه‌شق وپه‌ڕی ئــه‌و
نه‌وه‌ك،لــه‌خوێنی دڵ گه‌وزاوه‌ بێ‌تۆ

په‌پوله‌ی دڵ كه‌هیچ ،دڵ هه‌ر وه‌كوئه‌و
ئه‌وێستاشاعـریش فه‌وتـــاوه‌ بێ‌تۆ

غه‌زه‌ل

2

وابه‌هــاره‌وچـاوه‌كانت نێرگزی شـــــه‌هلایــه‌بۆم
شێعری من مه‌جنونی بێ كه‌س عه‌شقی تۆله‌یلایه‌بۆم

ره‌مزی نــه‌ورۆز لالــه‌زاره‌واله‌ناكـــاو هڵوه‌ری
لاله‌كه‌ی من لێـــــوی تـۆیه‌هه‌رده‌كــالایلایه‌بۆم

* * *

ده‌شتی وشكی كوڵــمه‌كانت سه‌یــره‌واسه‌یرانه‌بۆم
لێوه‌كه‌ت كانه‌ی ئه‌وین وزوڵفــه‌كه‌ت هه‌یوانه‌ بۆم

شه‌وسه‌ری داخست له‌رووم وخۆری چــاوت هاته‌روو
شه‌رته‌تاكووخۆری من بێ‌عه‌شقی تـۆپه‌یمانه‌بۆم

محه‌ممه‌دمسته‌فازاده‌


behnam5555 11-06-2013 06:46 PM


به‌خت
باسی به‌ختی چیم بۆ ده‌كه‌ی ؟ ئـــه‌و خه‌مه‌م بیر مه‌هێنه‌وه‌
سه‌یری به‌ری ده‌ستم مــــه‌‌كه‌ بورجه‌كه‌شم مه‌خوێنـــــــــه

چیتر قاوه‌م بۆ مه‌گره‌وه‌و په‌ر په‌ر گول ‌مه‌وه‌رێنـــــــــــــه‌
ئه‌ستێره‌ی به‌خت نابینی واز لــه‌‌ سه‌یری ئاسمان بێنـــــه‌

رۆژی خۆشم دیاریی مه‌كه‌ تۆ دلی چیم ده‌ده‌یتـــــــــــه‌وه
وا تێنه‌‌گه‌یت كه‌ ده‌توانیت ده‌رگای بــــه‌‌ختم بكه‌یتــــــــه‌وه

‌هێشتا عیشق تلیاك ئاسا به‌ نهێنی ناوی ده‌بـــــــــــــــرێ
به‌خت چی بكات كه‌ عاشق بوون وه‌كو تاوان سه‌یر بكرێ

رۆژگارێكی هێند دلڕه‌قه سۆزی عیشق ناگاته‌ گـــــــــو‌ ێ
بـــــي‌خت چیبكا ... گولي عيشق لـــــه‌م خاكه‌دا ناپشكوێ

به‌خت چیبكا له‌خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری هه‌زارئه‌فسوس
كه‌ژیان دۆراندن بێ بـــــه‌درۆیه‌كی وه‌ك چــــــاره‌نووس


behnam5555 11-06-2013 06:47 PM

خۆزگه

خۆزگه هـــه‌رگیز تـــاكێك لـــه‌م ژیــانـــــه نه‌ده‌بووم
خۆزگه هـــــه‌رگیــز بـــــه نــــاسینت شـاد نه‌ده‌بووم

خۆزگه هه‌رگیز ئاشنای وشه‌كانــــی زارت نـه‌ده‌بووم
خۆزگه هه‌رگیز پـــه‌یوه‌ستی نـــاخی ڕه‌شت نه‌ده‌بووم

تۆ کـچێکــی یاریزان و منیش مندالێكی ساویلكه بووم
خـــه‌می تـــۆم كرده خۆراكی ژینم، خۆش باوه‌ڕ بووم

من بێ تـــاوان وه‌ك په‌پوله لـــــه‌بــــه‌ر ده‌ستت بووم
كه‌چی ته‌نها بـــه خـــه‌م و ئه‌سرینت پــه‌روه‌رده بووم

من تــــه‌نهــــا چـــاوه‌ڕوانــــی ڕاست گـــۆییت بووم
چـــی بـــكــه‌م ئـــــاوێته‌ی ئـــــه‌وینێكی پڕ درۆ بووم

دڵم دابووه ده‌ست ژیان و بــه‌ره‌و لای تۆ ڕێكه‌وتبووم
بۆ ساتێ ڕووانین له‌ ڕوخسارت بۆ مردن ئاماده بووم

behnam5555 11-06-2013 06:49 PM


چاوه‌ڕێتم

هه‌تاکو که‌ی چاوه‌ڕوان بــم وه‌ک گوڵێک لـــه‌ڕێی شه‌ماڵ
ئه‌ی نازانی که‌ تۆ نه‌بیت بێ به‌هاره‌ چـوار وه‌رزی ساڵ

وه‌کو شاخی به‌فـــری ده‌ریــــا له‌ناو عـــه‌شقا تـــوامه‌وه‌
لـــه‌ ناو باخی خۆشه‌ویستیت وه‌ک نـه‌مانێک ڕوامـــه‌وه‌

ده‌ وه‌ره‌وه‌ وا پـــــه‌‌نجه‌ره‌ی ژووره‌کـــــه‌شـم چاوه‌ڕوانه‌
وه‌ک هه‌تاوێ وه‌ره‌ ژوورێ بــــا تێپه‌ڕێ ئــــه‌‌م شه‌وانه‌

کـێ گوێ لـــــــه‌ده‌نگی من ده‌گرێ خه‌می من ده‌خواته‌وه‌
کــــــێ وه‌کو تــــــۆ له‌ناو دڵما گڕی عــــه‌شق ده‌‌خاته‌وه‌

بۆچی نایه‌ی وه‌ک شه‌پۆلێک ده‌ستم بگری بـــه‌ره‌وکه‌نار
هه‌تا عه‌شقم وه‌کــــو مــه‌لێک له‌باڵ بدا بـــــۆ دوا هه‌وار

دوا هه‌واری عه‌شقی ئێمه‌ وه‌ک سێبــــــه‌ری دار چناره‌
لــــه‌‌ ژێر چڵێک وه‌ک دوو باڵدار ده‌ڕوانینه‌ ئــــه‌‌و بناره‌

behnam5555 11-06-2013 06:50 PM


په‌شیمانم

به‌ نه‌فامی خۆشـم ویستی نه‌مزانــی هـێـنـده‌ بـــێ‌ ووه‌فای
هه‌موو ژیانم سوتان بۆت تۆ جــارێ‌ بۆ من نـــه‌گــریــای

پێت ئه‌وتم عاشقی تۆم عه‌شقی تۆ لـــه‌نـــاو خـــوێنمــایه‌
به‌تــه‌نها تــۆم خۆش ویستوه‌ و تـــۆ شك ئه‌به‌م له‌م دنیایه‌

هه‌موو ڕۆژێ‌ بـــه‌ده‌یـــان جا من خۆم ئه‌كرد به‌ قوربانی
تۆیش خـــــه‌یـاڵت لای من نه‌بوو بێ‌ ئاگابووم نه‌م ده‌‌زانی

له‌ناكاو ون بـووی له‌چاوم ڕۆشتی و جێت هێشتم به‌جارێ‌
هه‌زار جــار تكام لـــێ كردی نـــــه‌‌ده‌هــاتی بـــۆ دیــدارێ‌

چاوه‌ڕێی ڕۆژی ئـاهه‌نــگ بووم ڕێگه‌ت گۆڕیم بۆ دابڕان
خۆشی و خه‌نده‌ و پێكـــه‌نینت بـــه‌‌ جارێ‌ كردم بــه‌ گریان

تۆ وای له‌ ئاهه‌نگ و شاـــدی حاڵی دڵـــی مــن نــــازانی
من ئه‌گریم بۆ ئه‌و ساتـــانه‌ی كه‌ خـــۆم ئه‌كرد به‌قوربانی

په‌شیمانم ئیــــتر تـــا هـــه‌م ووشه‌ بـــۆ تــۆ نـــاهۆنمه‌وه‌
ڕۆژێكی تـر وه‌کـــو جاران بــۆ نـــاو دڵمت نـــابــه‌مــه‌وه‌

تۆ قه‌رزاری عه‌شقـــی منی هــه‌‌تا مـردن شه‌رمــــه‌زاری
بــه‌‌ده‌ستی خۆت خــاپورت كـرد عــه‌شقێًكی پڕ له‌یادگاری

behnam5555 11-06-2013 06:51 PM



ڕێم لێ به‌رده‌ باسه‌فه‌ر که‌م

ڕێم لـێ به‌رده‌ با سه‌فه‌ر که‌م بــۆ ووڵاتــــی ئـــه‌وین داران
له‌ پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌نج بێوه‌ر بم وه‌کو ڕه‌نـجی مــه‌مـی ئالان

ڕێم لـــێ بــه‌رده‌ بـــا سه‌فه‌ر که‌م بــۆ ووڵاتی بت په‌رستی
بــا ده‌ربـــاز بم لـــه‌ ووڵاتـــی پڕ له ‌خه‌م و خۆ پـــه‌رستی

لـــه‌م وولاته‌ تـــاکوو ئێستــا هـــه‌ڵ نــه‌کێشام هه‌ناسه‌یه‌ک
نه‌م نێنیوه‌ دوو خــۆشه‌ویست به‌ ئازادی بـــگــه‌ن به‌ یه‌ک

له‌پێش ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ر بێت و جلی خه‌می ڕه‌ش لــه‌ به‌ر که‌م
تکــا ده‌کــــه‌م ڕێم لـــێ به‌رده‌ لـــه‌م ووڵاته‌ به‌سه‌فه‌ر کــه‌م

behnam5555 11-06-2013 06:52 PM


به‌هه‌ناسه‌م به‌ ساقه‌ت بێ

سه‌یره‌ ئه‌م شاره‌ له‌وه‌ته‌ی ده‌ژیم من لــه‌ بـــاوه‌شیا هــه‌ر ده‌م ژیاوم
که‌چی گه‌ڕ ڕۆژێ تۆ تێیدا نـه‌بی وه‌کــو دۆزه ‌خێک دێته پێش چـاوم

خۆ من وام زانی جوانی ڕوخـسارت بــه‌ته‌نها لـــه‌ نێو دڵما ئه‌سیره‌
تــازه‌ زانیومه‌ کـــه‌وا نێو شاریش به‌ڕه‌نگ و سیمـای تۆۆه‌ دڵگیره‌

وه‌کو فریشته‌ هـــه‌تــاکو ئێستـا که‌س سه‌ر له‌ عه‌سقی پاکت ده‌رناکا
هێنده‌ پیرۆزی نه‌ک به‌تــه‌نها من شاریش به‌بێ تۆ ڕۆژێک هه‌ڵناکا

کچێ ئه‌م شاره‌ شه‌قام به‌شه‌قام هه‌ر هه‌مووی تێکڕا جهوری تۆ بێ
ڕێشم لێ مه‌گره‌ ئه‌گه‌ر پێت بڵێم هه‌ناسه‌م سه‌د جار به‌ساقه‌ی تۆبێ


behnam5555 11-06-2013 06:53 PM



ئه‌م کـــۆچه‌ی تـــۆ

بــه‌رله‌وه‌ی بــڕۆی بــم ســوتێنه‌ لــه‌پایزی خــه‌مه‌کانتـــا
دواجــاره‌و ئــاوێـته‌م که‌بـــاوانم له‌ئـــامێزی چـــاوه‌کانتــــا

سـه‌فــه‌ری تــۆ ڕۆژو دوو ڕۆژ نـیــه‌ گیــــانه‌ جــه‌رگ بــڕه‌
کــێ ئــه‌ڵــێ جارێکیتر ئه‌ت بینمـــه‌وه‌ چــاوله‌چـاوم ببڕه‌

وه‌رزی نــه‌هاتی منـه‌و چیتر چــاوه‌ڕوانــی دام ده‌پــۆشـــێ
ده‌لـــێم گه‌ڕێ بــاڕوحــــم یه‌که‌م پــێکی مه‌ینه‌ت بنــۆشـێ

خــۆمــن لــه‌گــه‌ڵتـــابــووم هـه‌مـــوو ده‌مــێ بــۆت ده‌گریـــام
ئێستا که‌جێم دێڵی بۆشه‌وانی پڕئه‌ندێشه‌م چۆن ده‌گه‌یته‌فریام!

مــه‌م که‌هــاوڕێی خه‌م بـاتــاسه‌وحه‌سره‌تم نه‌بنه‌دوایــادگاریم
خۆشه‌ویستیم پڕباڵاته‌و ڕوحم سێبه‌رێکی ته‌مه‌ن کورته‌ بێتۆناژیم

ئه‌شقت ڕێبوارێکه‌که‌ڕۆی نـــایه‌ته‌وه‌دڵی منیش ده‌رده‌ داره‌و بێ ته‌بیبم
ئه‌م کۆچه‌ی تۆدابڕانه‌ دابڕانیش ئازیز تۆفانی ناهات وبێ ئارامیه‌ نسیبم

من دڵنیام بای غوربه‌ت به‌رامه‌ی ئه‌شقم ده‌باوبائاسـانی بیرت ده‌بـــاتــه‌وه‌
فرمێسکه‌کانم به‌قه‌ده‌ر ئه‌سپێری ونیگایه‌کی نوێ هه‌زاران جار دڵت ئه‌باته‌وه‌

behnam5555 11-06-2013 06:54 PM

گه‌ردنی عه‌شق ئازاکه‌
 

گه‌ردنی عه‌شق ئازاکه‌
وا ئێواره‌یه‌ و دیسان هه‌م شه‌و هات بۆخه‌م و پرسه‌ی و شین و بێزاریم
ده‌بێ هه‌م دیســان خـــه‌م ناخم بخوات هـــه‌تــا دوای دێ شه‌وی بێداریم

دیسان هـــه‌م گریان چـــاوی دیــل کردم پێکه‌نینیشـــم هـه‌ر زوو مردوه‌
هێــنــده‌ تــاریک و سامناکه‌ ژورم شه‌وی دی جــوره‌ ڕوی تێـم کردووه‌

وه‌ک ڕێبوارێــکـی بـــێ نیشتیمانــیــم ڕێگام تـــاریــک و پڕتــرسـناکه‌
ده‌فریام کــه‌وه‌ ئــه‌ی خـــاوه‌ن جــوانی گه‌ردنی عه‌شقی پاکم و ئـازاکه‌

نه‌ک شه‌وێ ئـه‌جــه‌ل ڕێگام پــێ بگرێ لــه‌ناکــــاو مردن بێ به‌مـیوانم
تاپێڵوی چـــاوم لـــه‌یه‌ک نه‌نــاوه‌ وه‌ره‌ بۆ دواجـــار تێر لـێـت بـڕوانـم


behnam5555 11-06-2013 06:55 PM

بـــۆچـــی هـــاتی
 
بـــۆچـــی هـــاتی

بـــۆچـــــی هـــاتی بـــەو نـــاوەخـــتــەخـــەمـــت بـــۆ هێنام
گــریانت کرد بـــە هاو دەمـم بـــە تــه‌نهایش بـــەجێت هێشتم

بـــۆچـــی هـــاتی کەئـــەت زانی هاتنت ئێش و ئـــازارە بۆم
بـــایـــەکـــەم جـــار بـــت وتایە ڕۆژێک دادێت کەمـن دەڕۆم

بـــامنیش هێندا بـــەڕۆحت پەیوەست نـەبـــوومایە
بـۆ ئەوەی کاتێک دابڕایت بەخـــەیاڵــم نـەهـــاتایە

بــەڵام گـــوڵـم تـــۆ هـــاتی و چـــوویتە نـاخـمەوە
بۆیە منیش ئێستاکە ناتوانم له بیری خۆمت بەرمەوە


behnam5555 11-06-2013 06:56 PM

دڵه‌ شێته‌م
 

دڵه‌ شێته‌م

تاکوکه‌ی ئه‌م دڵه‌ شێته‌م له‌دووریت دێوانه‌ بێ
به‌ته‌نهاییشه‌وبه‌رێکه‌م غه‌رقی نێو مه‌یخانه‌بێ

گشت ته‌مه‌نم له‌پێناوتا وه‌کو مۆمکوژایه‌وه‌
بافیدایی به‌ژن ورووخسارو جوانی ئه‌م چاوانه‌ بێ

وه‌ک مه‌لیشێواو هه‌میشه‌ په‌شێوو بێلانه‌ بێ
تاریکستانه‌ ژیانم بێتو تۆی تێدانه‌بێ

خامه‌که‌م هه‌رچه‌ند بنووسێ به‌س نیه‌ بۆ جوانیه‌که‌ت
تۆفریشته‌یئاسمانیت و گیانه‌که‌م ره‌حمت هه‌بێ

behnam5555 11-06-2013 07:14 PM


نه وا

نه ماوه باخي ئاواتم له به ر كوچي هوزاري د ل
هه موولا توفي زستانه شه وستانه به هاري د ل
ئه وه ند مه زرابي ناكامي ته لي ناخي به زا كردم
له سينه ي خوينه وه نايه . نه وايكم له تاري دل

به قرچه ي ئا گري ده وران ده سوتيم و ده ساچينم
به مه يخانه ي دلي زارم هه واي خويناو ده نالينم
وه كو به فري تروپكي ديل به خور زووخاو له ناخم دي
به هاري شاد وناشادان به ئه سريناو ده خه ملينم

گه لي گيله و نه يار تاجي زه روزوري له سه رناوه
نه زان و بي هونه ر ليره به ريز و خاوه ني ناوه
به لام ژيني هو نه رمندم هه ميشه سازي ناسازه
نه واي شادي چ لي نايه و گه رووي ئازادي خنكاوه


behnam5555 11-06-2013 07:15 PM


ڕێم لێ به‌رده‌ باسه‌فه‌ر که‌م

ڕێم لـێ به‌رده‌ با سه‌فه‌ر که‌م بــۆ ووڵاتــــی ئـــه‌وین داران
له‌ پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌نج بێوه‌ر بم وه‌کو ڕه‌نـجی مــه‌مـی ئالان

ڕێم لـــێ بــه‌رده‌ بـــا سه‌فه‌ر که‌م بــۆ ووڵاتی بت په‌رستی
بــا ده‌ربـــاز بم لـــه‌ ووڵاتـــی پڕ له ‌خه‌م و خۆ پـــه‌رستی

لـــه‌م وولاته‌ تـــاکوو ئێستــا هـــه‌ڵ نــه‌کێشام هه‌ناسه‌یه‌ک
نه‌م نێنیوه‌ دوو خــۆشه‌ویست به‌ ئازادی بـــگــه‌ن به‌ یه‌ک

له‌پێش ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ر بێت و جلی خه‌می ڕه‌ش لــه‌ به‌ر که‌م
تکــا ده‌کــــه‌م ڕێم لـــێ به‌رده‌ لـــه‌م ووڵاته‌ به‌سه‌فه‌ر کــه‌م



behnam5555 11-06-2013 07:16 PM


هێلانه‌ی دڵی من
ئـێواره‌یـه و زه‌رده‌پـــه‌ره واجــــیهان تاریـــك دادێ
هه‌ناسه‌کانی ئــه‌شقم هـێــدی هێدی به‌ره‌و لات دێ

گله‌یی ده‌که‌ی که ئه‌مبینی گوایه فه‌رامۆشم کردووی
ئه‌گه‌ر له چاوم بڕوانی تێ ده‌گه‌ی چه‌ند بیرم کردووی

هـاتــووم لــه ئــامێزت بـــگرم تـا ساڕێژکه‌م زامه‌کانت
مـه‌ستـی نیگای جوانیت بکه‌م ڕوحم بکه‌م به قوربانت

گیــانه دڵــه‌ی ســه‌رگه‌ردانــم بێ لانه‌یه زۆر نــامــۆیه
چــه‌ند دوور بڕۆم هێلانه‌ی من ته‌نیا دڵی ناسکی تۆیه

هێنه‌ده‌هــۆگرتــم ڕوحـی مــاندووم هـــه‌ر تۆی ئه‌وێ
ساتـێ بێ تۆ ئۆقره ناگرم ئـه‌و دڵـه‌ی شێتم ناسره‌وێ

تـــۆ بــــۆ مـــن بــووی بـــه وه‌رزی ژیــان له‌م دنیــایه
بوویته ئـاوێنه‌ی هه‌سته‌کان ، ئـــه‌وئاواته‌ی لــه دڵمایه


behnam5555 11-06-2013 07:17 PM


زمی ئه ویینداری


ئــه و سورمه به فـــرمیسکــی ئـه ویینی تو رژاوه
ئه م روویه لــه داخـــی گــولــی روی تــویـه توواوه

دل ته ختی جه فــاکــاره ئــه تـوش شاهــی جه مالی
روســه کنـــی بـه سه ر ته ختی جه فا ، کاری کراوه !

کــــاروانی ئـــه ویینــداری ئــــه لیـن دوور و دریـــژه
بــــه و دیتنــی کــاروانــــه دلــی زارم حــه ســاوه !

کــریــاری جـــه فــای تــوم و بــریینداری ئــه ویـنــم
هیـجــرانــی روخــی تــویـــه بــریــیـنـانــم کـــــزاوه

گیـــژاوی زه مــانه کــه منــی کـردووه شــه هییدت
به و زولفه لــه سـه ر شــانــه کــه وا پـه خشو بلاوه

ئاهه نگی دلم ســوزی خه می توی بووه به رهه م
چــــون داری ئــه وییـنـم بــه نیــگــاهــی تــو بــراوه

گشت لا په ره که ی ده فته ری ژیینم که ره شت کرد
بــه و تییشکی ئه ویینی گولی رووی تویه ســوتـاوه

دییـــواری فیـراقـی مـــن و تـو هـه رچی بـه رز بـی !
شــوکــرانــه بــژیــرم بـه کـه ره م نــووری خــوداوه !

ئه و ده ردی دله بــوته بـــه فرمیســکـی دو چــاوم
فــرمیــسکی ئــه وینداری بــه دل ، پـاکـی گـــولاوه

گولزاری بــه هــه شت بو منی عاشق نییــه سوزی !
چــون خیوه تــی ده رده که لــه دل سینــگی کـوتاوه

زاهییر که جه مالت گــولــه گیـان رووحــی ره وانــم
چــون کوشتنی عاشــق بــه موژان باوی نه مــاوه

فه رهادی زه مان نییم و نه مه جنوون و نـه وه یسـم
میشکم به هه ناسه ی خه فه تــی تــویــه کــولاوه

بین له ت له تی که ن ئه و دله ته نگه ی که به تومدا
دنیــایــه ئــه ویینــی گــولی رووی تــوی تیــخــزاوه

مه جنوونی ویسالــه که"عه تا"ده شتی خه میش بی
نــی ویــکه بـــه سه ر بــه زمــی ئه ویینــداری براوه

شیعر : سه یید عه تا سه ییدی ـ مه هاباد

behnam5555 11-06-2013 07:17 PM


گوله که م


گوله که م دل به غه مم ، دل به غه می تـو گولی جوان
چون نییه جوانی به وینه ی تو له سه ر رویی جیــهان
من له ساتیکی کــه تــوم دیــوه بــه هارم بووه خه زان
به سه روو مالــه وه قــوربــانــوو فیـــداتـم گوله گیان

روویــی مــاهت ده دره وشیتـه وه نــاو زولـفـی ره شــا
عاشقم جومله خومارم لـه لــه ب و کــولمــی گــه شا
کوری عاشق به عه جایب ، هه موو هــاتون تـه مـه شا
به نیگاهی تو کــه داگیــر بــووه لــه دلــدا بــه نیشان

پــر بــه دل هــاتــوومــه ده رگاهی تو عــاجز کـزو مات
شه معی رووناکی خه یالم ، هه میشه هه م به فیدات
تو بلیی ئه و دله غه مباره هه تــا کــه ی بــه تــه مات ؟
ئه ی که خالت وه کو یاقووتو دو ئه برووت چو که مان

وا له به رزایی ژیــان کــه وتــوومــه ناو به حری ئه وین
کــارو پیشــه م بــووه بــو وه سلــی ئــه وینــدار گریــن
چه رخی گردون له ئه وین دا هه یه بو من لـــه کــه مین
چ بکه م ؟ تا کو بگه م به و گـولی بــونـخــوشــی ژیــان

خـــه مــوو ده ردم هــه مــو قـــوربــانی نیگـاهیـکی گوله
شوقی روخساری گولم بـاعیســی ســوکنــایــی دلــه
ئــه و دلــه هــه ر بــه تــه مــای تویـه هه تاکو له گله !
من که سووتاوی ویسالم چییه بــوم مــان و نــه مان ؟

دل هه تا که نگی بنالی به غــه ریبی گولــه کــه م؟
تــو خــودا بـــوم بنــویـنــه کــه ره مــی دلبــه ره کــه م
تــا کـو ســاریــژ بـی دلـی پــر لــه ئـه ویـنو کوله که م
چ ده بی ؟ جاری بســوری بــه هــه وای ئیـمـه زه مـان

وا گــرووی گــرتووه بــه و زولفــه پـه ریشـانــه " عه تا "
هـه ر وه کـوو که عبه یی مه قسوود په نا بو وی ده با
بـونی ئه و زولفه پــه ریشــانه بــه ده م بــادی ســه بــا
دیت و ده روا لــه ولاتــان ده شکینــی ســه نــه مــان

مه هاباد : سه یید عه تا سه ییدی

behnam5555 11-06-2013 07:18 PM


فیرقه ت


چـــاوی پــر ئــه سرینــی دلــداران لــه ده رد و فیرقه ته
فیــرقــه تــی پــاکــی ئــه وینــداران ، خوشی وه سله ته
وه سله تی دل ئه وجی عیشقوخوشه ویستی و ره حمه ته
ره حمــه تــی خــوایــه لــه لای پاکانی عاشق شه وکه ته

شه وکه تی عیشقت سه فای دا به و دله ی پر حه سره تم
حــه ســره تـی دووریتــه قــوربــان چــاو گریینو میحنه تم
میحنه تی تــوش بیته سه ر شانم شه هی ناو میلله تم
میللــه تــی دونیــاش بــزانن ! گــه ر که لامت شه ربه ته

شه ربه تی روت شیرین و خوشتــر لـه ئـاوی که وسه ره
که وسه ری سه ر سیینه یی گه ش بو ئه ویینم گه و هه ره
گه و هه ری رووحم فیدات بـی ! تــو خــودا ســاتیک وه ره !
ره و ره وه ی عیشقت له دونیــای روونـه بـو من جه ننه ته

جــه ننــه تــی زولفت سـه فای داوه به چاوی پر ئه وین
پـر ئــه ویینــه ئــه و دلــه ی دایـم له فیرقه ت دا حه زین
حــه ز ده کــه دایم حه زیـن بم یا وه کو مه جنون خه مین
دل خه مینو دل حــه زینیـش تــاوو ســاویک زه حمـه ته

زه حمــه تی دووریتــه ئــازیز لیـی برییــوم ئاب و تاب
ئــابـو تــابـی دییتــنت گیــانا دلــو جــه رگـــم کــه باب
دل که بابی رووته جه رگیش لیی برا جــوانـی و شه باب
ئه ی شـه بـابی خوشه ویستی ! خوشه ویستی زیلله ته

زیللـــه تـــی دلــداریــه کـــه وتـــوتــه داوینــی " عـه تا "
ئــه ی عــه تــا دلــداری تـا کـه ی بـو جیهانـی بی وه فا ؟
بــی وه فــای لــه یلت نــه بــی ، تا کو ده ژی گیانم فیدا !
من فیدای دلداری پاکـــم ، نــه ک دلــی پر شــه هـوه ته

مه هاباد: سه یید عه تا سه ییدی


behnam5555 11-06-2013 07:19 PM

شنه ی یار
 

شنه ی یار

بــه نــه سیمیــکـی دلــم خــوشــه لــه لای یاره وه بـی
بــونــی پــرچیــکی پــه ریشـــان بــه دلــی زاره وه بــی

به دلی پر لـه ئه وین سوژده ده بــه م بــو گــولـه کــه م
بــو گــولیــکــی کــه لــه لای دلبــه رو دلــداره وه بــی

له چــه مــه نزار کــه دیتــم گـولی سونبول به گه شی
دل به خوی کوت که چ خوش گه شت له چه مه نزاره وه بی

عــه شقــو دلــداری ده بــی وه سـلــی دلــو دلبه ر بی
نــه ک دلــی شــادو دلیـکیـش بـه خــه مو کاره وه بی

ره سمی عاشق کوشی روییشتو به سه رچوو گوله که م
چ بکه م دل که بــه داوی پــرچــی ره شمــاره وه بـی

دل به غه م بوته ئه سییری مـه هی روخسـاری گه شت
خوزگه به و دل که گه شه ی خالی له بـی یــاره وه بی

تــو کــه تـی کـه وتـی لــه ده ریــایـی ئه وین دل ته ر به !
دلتــه ری خــوشــه لــه نیــو چیمــه نـو نــه یــزاره وه بی

خوزگه جاریکــی بنــوشــم لــه لـه بت مـه ی بــه دلــم
دلــی ســوتــاوی فیــراقــی گــولـی بــی خــاره وه بــی

عه شقی پاکی گوله که م مه ستــو خــومــاری کــردوم
تو بلیـی ئــاوی زولال جــاری لــه لای خــواره وه بــی ؟

به فری سینه ت وه کو شه ونـه م بـه گـولی دلمـا چوو
جوانه مییوه و سه مه رت هــه ر بــه لقــی داره وه بــی

خاکی عالــه م ده کــه مــه تــوزی گــلی کوچــه ی تـو
مــه نــزلــم خــاکــی ده رت گــه رکــوو لــه پیراره وه بی

عاشقـان سـه ف ده گـرن مه شعـه لـی عیشقیش به منه
خــاوه نــی بــوغــزو حــه ســه د یـاره بی منــداره وه بــی

بو " عــه تــا " گه ر بنــوینــی بـه تــه به سسوم دو له بت
خوشی دونیایـه بــه سـه ! بــا ســه ری لای داره وه بــی

مه هاباد: سه یید عه تا سه ییدی


behnam5555 11-06-2013 07:20 PM

فرمیسکی ئه وین
 

فرمیسکی ئه وین

را م خستبوو به رمـالی لــه بــه ر مــــالی خـــودا دا
دیم روژ سفـه تی گـوشــه یــی چــــاوی بــه وه فــادا

به و چـاوه که روانــیم به سه رو دیــده وو گــیانــم
گشت تـاعــه تــو زکرو هــونه رم بـــادی فـه نـادا

من سـوژده ده به م بو هه موو ئه ستیره یی عالـه م
چون شـوقی شه به ق کاتی شه وم خوی به سه مـادا

مه حزوون سفه تان روو ده که مه ده یـرو خه رابـات
ساقی به دوو په یمــانه به رو بــه زمـی سه فــا دا

ئه و روژسفه ته ی وامنــی کــرد دییده بــه گــریان
فــرمیسـکی ئــه وینــی بــه روخــی ئیمــه حــه وا دا

بو ئــه و دلــه تــه نگه ی که له لای حـه زره تی یاره
ئامیــزی ویسالــه کـه هــه نـاسـه ی بــه شه فادا

ئه ژنوی خه مه نوشتاوه به سه ر خــاکی هــومیدم
پـه رده ی خـه فـه تــم مــن بــه نیگــاهی تــو وه لادا

هــه ر گوشه یی مــزگه وتــی کـه بـه رمالی له لا بی
یــادیــکــه لـه دلـداری دل و عیشقــی "عــه تــا " دا

به سپاسه وه براتان سه یید عه تا سه ییدی

behnam5555 11-06-2013 07:21 PM

غه زه لی نه ی سه وار ـ ماموستا نالی
 

غه زه لی نه ی سه وار ـ ماموستا نالی

دووری له مــن خسته وه بی سه بـه بی یاری من
بــاری خـودایــا کــه تــو ، بگــری سـه به بکاری من

مه ستـی خـه یالی ئه وه ، له حـزه ژمیری شه وه
دوژمنــی خــوینــی خــه وه ، دیــده یی بیــداری من

دیــده نیـگـه بــانی یــار ، تیـپــی سـرشکــم هـه زار
ناله یی دل نه ی سه وار ، ئـاهه عه لـه مـداری من

گریه به خور دیته خوار ، هه ر وه کو عـه ینی به هار
خوش بووه ته ئابشار ، مه مه عی سه رشــاری من

دولبه ری عالی ده ماغ هه م قه ده می سه روی باغ
بیـته نه زه رگــه ی قــه راغ ، دیده یی جـوباری من

حیکمه تی تو مولهه مه ،هه م قه ده مت مه رحه مه
موسته حه قی مه ر هه مه ،سینه یی ئه فگاری من

شاهیدی عه دله و وه فا،مه عده نی سیدقو سه فا
هـاتــووه ده رمــان بکــا ، قــه لبــی بــرینــداری من

ئـه ی تـه لـه فی گفتـو گـو ، جامیعــی کیزب و درو
واعیــزییــه ئیــشـی تــو ، عــاشــقیـــیه کــاری من

مه شره بی " نالی " گه لی ،ئابی یو ترشه ، بـه لی
مـوعتــه ریـفـه خـوی ده لـی ، چـانیـه ئـه تـواری من


behnam5555 11-06-2013 07:22 PM

نه م دی وه کوو یار
 

نه م دی وه کوو یار

مـن وه کـوو بـولبــول لـه نـاو بـاخــا گـه راوم بـی ژمار
چل به چل دیمه ن به دیمه ن کاتی فه سلی نه و به هار
ئـه م چنــی تاک تـاک گـولالــه ی ئــال و بــونــدار و دیــار
گشتی بی سوود بـوو له لام نه یبوو جوانی کولمی یار

زور جــوانــم دی بــه چــاو وه ک ئــاسک و بالا چــنار
شوخ و شه نگی ده شت و دیهات ناسک و نازداری شار
له م جوانانه ی کــه ســه رپشکن له خاکی نیشتمان
هیشتا نه م دییوه وه کو یـار دیمـه نی شـیریـن نیگــار

گه رچی درکی دوو دلان زورن ئه ده ن هه ولی به کار
بو له یه ک بوونی ئه وانه ی بوینه یه ک خویــن و ده مار
خوشه ویستی من له گه ل یار ، روژ له پاش روژ دیته جوش
تاقه هییوامه بــه تــه نیـا نــاوی هــه رده م وا لــه زار

هونراوه ی : میدحه ت بی خه و


behnam5555 11-06-2013 07:23 PM

پینج خشته کی ماموستا سافی له سه ر شیعری خوا لی خوشبوو ماموستا ناری
 

پینج خشته کی ماموستا سافی له سه ر شیعری خوا لی خوشبوو ماموستا ناری


من ودل ئه مرو ئه م شوخه له خوشی یه ک به ده ی کردین
له جـا می له علی سه رخوشو موقیمی مه یـکه ده ی کردین
هـه تا مه حشه ر خومارو مه ستی نازو نه شئه که ی کردین
به غه مزه ی چاوی مه خموری سیاهی مه ستی مه ی کردین

به ماچی لیوی موسته غنی له ئه نواعی مه زه ی کردین

به ئه و یـــــاره بلین یــاران چـیه سـوچـوو گونـاهی من ؟
نه سیم ئه نــگووتو شه و رویی چه مه ن والا بوو مـاهی من
چ قـه وماوه مه گه ر قوربـان کـه وا به ستـوته راهـی من ؟
ترازا به نــدی سوخمـه ی ئــالی گولـناری به ئا هـی من

که چی ده ستی له سه ر دا نا له سه یری باغی به ی کردین

له بو یه ک مه رحه بـا یی چـوو مـه لای یـارم به سه رخوشی
نیـقـابی خسته روخســــاروو به جـاری که وتـه خــاموشی
که وام دی رویی ئـارامی دلـوو سه بـروو فــه را مــوشی
به هه وری په رچه مـوو زولفی روخوو ئه برووی کـه داپـوشی

لـه شه وقی روئیه تی به دری هیلالی یه ک شه وه ی کردین

ره فیــقانـم که سـی عـاشـق نبـو لـه م سیـرره نــه یـزانی
لـه لایی یار حه یـات بـه خشــو و لــه یــایی قـابـزی جانـی
لـه هــه ردوو لاوه ته سلیمـم بلیـن ده ستـم بـه دامـانـی
ئـه گه ر چی کوشتمی خــو قــابـیزولـئه رواحـی مــوژگـانــی

به قانونی مه سییحایی له خه نده ی لیوی حه ی کردین

له بو خــویـن رشتـنـی عاشــق نیگـارم گه رچـی بـی بــاکـه
وه لی ئه ی دل له رووی ئوممیده وه جاریک تـه مـاشـا کـه
مه لی سافی زه مان ئاخـر بـوه کـه س ئیـمدادی کـه س نـاکــه
ده وایـی ده ردی "ناری " لـه "تاهیـر به گ " تـه مـه ننـا کـه

بلی ئه مرو گوله ندامی به تییری جه رگی پی کردین



behnam5555 11-06-2013 07:24 PM

دایه گیان
 

دایه گیان

تو وه کوو چه پکه گولــی ســووری ژیــانـی دایه گیان
تو وه کوو ئـاونگی پــاکی بــه ر بــه یــانی دایـــه گیـان

تو فریشته ی خوشه ویـستی و شــاگولی ریی ئاره زوی
تـــوی کــه بــو غــونچه ی دلــم بــاغی گولانی دایه گیان

وه ک نه مامم تو به چاو ئاودیری بــالاکه م ده کـــه ی
سه ربه رز بووم تو که بو من باغــه وانی دایـــه گیــان

سه رده میکی کورپه بوو موو باوه شت هیــلانـه کــه م
شه و نه نوستووی بیــشکه راژِنی شـه وانی دایه گیان

تو له ماوه ی ژینی خـوتا به خت ئه که ی ژیــانــوو دلت
تو ئیلاهه ی خوشه ویستی گشت جیهــانــی دایه گیان

تو له هه وری گیـان به خت کردن ده باریــی تک بــه تک
بــو زه وی تییـنووی دلــم تو ژییـنو مانی دایـه گـــیان

گشت هومیدم هه رئه توی وتوی که بوم تاجی سـه ری
تو له خانـووچکه ی دلم وه ک میــچ و بانی دایـه گیان

راست ئه لین وادیاره وه سفی تو به هییچ که س ناکری
ئه وپه ری وه سفی زبانی که هکه شانی دایـــه گیــان

behnam5555 11-06-2013 07:28 PM

تۆ
 

تۆ

مۆسیقا جه‌سته‌م ئه‌ته‌زوێنێ و هه‌وار و چاوی تۆ
شاده‌ماری شه‌هدی زارم بۆ به‌هار و ناوی تۆ
تۆ له دونیادا ته‌ك و ته‌ك هه‌ر به‌واتای بێ منی
من حه‌شاری شاری چاوم بۆ به‌هار و ناوی تۆ
تۆ له‌پێناوی من و ماتیك و من بۆ چاوی تۆ
من به چاوم ڕێ ئه‌هه‌نگێوم گڕاوم خاوی تۆ
گه‌ر برۆ په‌رژینی چاوی چاوه‌كه‌م بێ ئه‌ی له‌بۆ
هه‌ر به‌تاتۆ دێته ‌ڕوو هه‌یوانی ساو و تاوی تۆ
هه‌نگوینی سنگی هه‌ور و چه‌تری چاوی یه‌ك به‌هار
سێبه‌ری هه‌نگاو ئه‌كێشێ بۆ كه‌ناری ساوی تۆ
جا فتۆشاپی جوانیت بێ فلاش و بێ په‌ره‌نگ
من ئه‌خاته‌سه‌رزه‌مینی بێ به‌ر و بێ ئاوی تۆ
بێ موبایل،دووربین و وێب وێنه‌ت له‌ئه‌لبۆمی هه‌ور
كام هه‌ور هه‌وری دڵم بۆ،بۆ ته‌وار و باوی تۆ
باو و باوانی من و تۆ شێوه‌كار و شیوی كار
شیوی سه‌ر گۆنات و گۆنا ئاسه‌واری داوی تۆ
له‌نجه‌وو له‌رزه‌و له‌رانی بێشكه‌كه‌ی ناو ئاسمان
دێته‌سه‌ر له‌نجه‌ی له‌رینت لێڕه‌واڕ و ماوی تۆ

" فوئاد جه‌هانی " بانه


behnam5555 11-06-2013 07:31 PM

په‌یكان
 

په‌یكان
" فوئاد جه‌هانی " بانه‌

ئه‌ها په‌یكی شه‌هی شاهان چ خۆش په‌یمانه‌ووپه‌نده
‌په‌راوێزی په‌ڕِه‌ی عه‌شقی به‌‌ڕێژنه‌هه‌وری گۆڤه‌نده

‌كه‌بارین و تریشقه‌ی هه‌وری دڵ ژیلوانی چاوانم
له‌قه‌ڵبه‌ز شیوی گۆنام و له‌ڕووباری دڵم مه‌نده

‌گه‌مارۆی كه‌پری عه‌شق و دڵ له‌نیساری بزه‌ی تۆ دا
كه‌دیل و كه‌ل په‌چه‌ی به‌نده‌و كه‌ئه‌سری دیده‌نابه‌نده

‌بڵێ مه‌ولا له‌مه‌ولا من له‌له‌یلا لاده‌م و له‌ی لا
وه‌كه‌م لێرانه‌من ڕێگه‌م له‌ڕێگه‌ی تۆ وه‌بم به‌نده

‌ڕوخی دژوار و دژ داماو و ژێ ژانی نیگاهێكم
په‌ڕی ئاوازی شه‌تره‌نجت له‌له‌نجه‌ت بۆ سیامه‌نده

‌كه‌دیم نا دیمه‌نێكی چڕ له‌سوڕماوی له‌سورماوی
دوو چاوی دیم كه‌نابینێ دوو چاوی ماشقه‌ی ڕه‌نده

‌ده‌دیمنا بێژه‌ڕه‌نجاوی په‌چه‌ت تا كه‌ی به‌ئاڵۆز و
به‌داردارداری سێ داره‌ی قژت خاچی دڵم به‌نده‌


behnam5555 11-06-2013 07:32 PM


هه‌تاوی ڕووت

ژیواری به‌ناحه‌ق كه‌‌ده‌چێ ده‌ر حه‌قی هه‌ستم
دیواری دڵم داده‌ڕمێ دڵ ده‌‌به‌‌ده‌‌ستم
هه‌‌ژگه‌‌ڵ به‌‌به‌‌خیلی قژی خاوت له‌‌ده‌‌روونم
ئاڵاوه‌به‌‌په‌‌یمانه‌یی په‌‌یمانی نه‌فه‌ستم
هیوا له‌‌نشێوی حه‌‌ز و ئاسۆ له‌به‌‌یانی
هه‌‌ورازی هه‌وار و هه‌‌‌مه‌‌نی هه‌‌‌وری هه‌‌‌وه‌‌ستم
دنیا له‌‌چڵێ چۆله‌‌كه‌‌و چاوێ له‌‌چه‌‌ك بێ
بارانی گله‌‌و گولله‌‌وو گریانه‌‌ده‌‌به‌‌ستم
زیندانی زنار و زمه‌‌نی زار و نزاریش
ها‌توونه‌‌ته‌‌په‌‌یڤین و دڵ ئازاری قه‌‌فه‌‌ستم
تۆ بێت و له‌‌هه‌‌‌رمانی هه‌‌‌ناسه‌‌ت بڕِه‌وێم و
سه‌‌رگه‌‌رمی سه‌‌ما سه‌‌رمه‌‌دی سه‌‌ردارییه‌‌مه‌‌ستم
په‌‌روازی په‌‌لم پردی په‌‌ژاره‌‌م ده‌‌پوێنێ
ڕِووخانی سنووری په‌‌مه‌‌یی بایه‌‌كه‌‌هه‌‌‌ستم
خوای خه‌‌نده‌‌وو خۆر و خه‌‌وه‌‌ئه‌‌م خێوی خه‌‌یاڵم
به‌‌و هۆ‌یه‌‌كه‌‌وا بێ وزه‌‌وو به‌‌سته‌‌یه‌‌ده‌‌ستم
هه‌‌‌ر كارێ ده‌‌كه‌‌م چاره‌‌یی داها‌تی له‌‌لایه‌‌
من بێ خه‌‌به‌‌ر و پۆوی به‌‌بێ هووده‌‌ده‌‌به‌‌ستم
برژانگی بژار و به‌‌برۆ تیری موژه‌‌ی حه‌‌ق
پێكانی به‌‌په‌‌یكان و به‌‌په‌‌یكی مه‌‌یه‌‌مه‌‌ستم
خوێن نایه‌‌له‌‌جێ تیری موژه‌‌ی سه‌‌روه‌‌ری مه‌‌ستان
بارانه‌‌له‌‌چاو دێت و كه‌‌جۆگه‌‌ی هه‌‌‌ڵ ئه‌‌به‌‌ستم
تا دێت و هه‌‌‌ناسه‌‌ی دڵه‌‌كه‌‌م ده‌‌سكه‌‌نه‌‌كا با
به‌‌ر بۆنی شنه‌‌ی خۆری خه‌‌رامانه‌‌وه‌‌مه‌‌ستم
ئه‌‌ستێره‌‌له‌‌گه‌‌ڵ شه‌‌و ده‌‌شه‌ڕێ تا بدڕێ ڕه‌‌ش
په‌‌رده‌‌ی نه‌‌شه‌‌مه‌‌ی ڕه‌‌ش شه‌‌قی كا شه‌‌ققه‌‌یی شه‌‌ستم

فواد جهانی بانه



behnam5555 11-06-2013 07:33 PM


شعری از ظاهر سارایی

دنیا ته مه و دنیا تووز، دنیا گه رته چۊچانه
كه سێ كه سێ نیه ناسێ ،گیشتێ ده م ئه ڵپێچانه

نه بوو هه ناس ِ عشقه ، نه رووژنای راسی
دنیا خراو ، دنیا گه ن ، دنیا دروو ده سانه

زه مین زه رد و زه مان زه رد ، ئاساره و ئاسمان زه رد
كوتێ داخیم كوتێ ده رد ، دة ئێ زه رده لۊلانه

ته و ئه ڵكزان سقانم ، له رز ئه ڵچه قان دنانم
گیانم بۊه په ته سوو ، ده ێ ئاگر گڕانه

شڵه ێ شه ڕه و و گڕه ێ نار، گرمه ێ گورگه و هافه ێ مار
یه كه ێ به خته ؟ بێداده ، یه كه ێ تاڵه س؟ تاڵانه

هه م زه رده واێ په ژاره س ، هه م سه رده واێ په شێوی
روو ده ێ زه رده زه مانه، وه ێ ده ێ سه رده ساڵانه

ئاگر ها ده ده رۊنم ، زه هراو ها نام ِ خۊنم
ئووخه یم پڕ ده ئاخه ، ژیانم پڕ ده ژانه

زه مین زه خم و زه مین زار ، زه مین ژه هر و زه مین ژار
زه مین په لامێ بڕێا ، زه مین بێ ئاسمانه

باڵ فرێشته رزیا ، باخ بهه ێشت ئه ڵكزیا
دووزه خ هفاو دا دنیا ، ئێ ئژدهاێ خوڕانه

ئێ بار پڕ ئه نیشه ، ئاخر ئه ڕا چه كیشیم
ئێ هه مگه عه زاوه، ئاخر ئه ڕا چه مانه ؟

وڵ كه خیاڵ هاتگ ، بڕواكن ئێ هه ناسه
وڵ كه په ژاره ێ ناتگ ، مه س بوو ده ئێ ئه لانه

تووز تیه ڵه و ته م ره ش ، كول كه فتنه كه ش ئه ڵ كه ش
كه س ده ر نیه چوو وه بێ به ش ، مه ردم ! ده ئێ قڕانه

داره ێل ئه ڕاچه هشكن ،گوڵه ێل ئه ڕا نیه وشكن
قه ناریه ێل ِ دڵ ته ڕ ، بێ ده نگ ئه ڕا وسانه

ئه وره ێلمان مه زووكن ،‌ تافه ێلمان مه رێژن
نه تافه تاف ِ رێژاو ، نه نم نم ِ وارانه

نه رووسه مێ دیاره نه یشه ئسفه ندِیارێ
نه شوون ِ قاره مانه ‌، نه نوون ِ پاڵه وانه

نه دین ماگه نه ئێمان، ساهڵ ره م كه ێ ده سا مان
هووش و گووش و پووسمان ، پڕ ده شه ڕ و شه ێتانه

زه مانه پاوه مانگه ، ئه وجار ئه ڵامه ت ئاورد
ئێجار بزانیم چه زاێ ، ئێ ژن ِ زاوه رانه

شكیا دڵ و پێشتمان ، كردنه ئاڵێشتمان
گم بۊمنه گێشتمان ، ده ئێ چوارده رێانه

نه چةفتیمن نه راسیم ، نة گه نیمن نه خاسیم
بڕێ خوه مان مه ناسیم ، مایمه ده ێ نام مه رزانه

زوانمان شێویا ، بۊه وه فر و تێویا
تێوێگوه جوور وه فر ، هه ر كه س ك بێ زوانه

په لام ئه و كی بوةیمن ، ده ێ زه رد ِ بێ زه واڵه
هاوار ئه و كوو بكیشیم ، ده ێ هۊچ بێ هچانه

بڕێ گورگن - دنان هار- ، ده ێ جه نگه ڵ جنوونه
بڕێ وه ركن- وه ره لا -،‌ ده ێ ده ێشت ِ بێ شوانه

بارێ ها بان ِ كووڵم ، چنه كۊه ێ بانكووڵه
قیڕه ێ ها قوڕن ِ دڵم ، چنه قڵاقیڕانه

خوزه و رها بۊاتایم ، رووژێ وه كام و حه زره ت
ده ئێ زرپ و زوورانه، ده ئێ گورز و گووچانه

خوه زه و واران بوارێ ، ده ێ هه ڵه ت ِ هه ڵاكه
خوه زه و شةفةق بوشكێ ، ده ێ شه و ِ بێ به ێانه

قسیه م راسه شه كه ته ، خوه زه و نامه ێ ئمێده
شێعرم راسه له ت له ته ، به زه ی نامه ێ ژیانه

behnam5555 11-06-2013 07:34 PM


هه لپه ركی

هه لپه ركی گه رمه شایی یه هه رایه
كچ و كور تیكه ل به زمه و سه مایه

هه ركس بو دوستی په یمان ئه به ستی
شان له شان ده خشی ده ست لیك ئارایه

نازدار و بیری شیرین و دولبه ر
مه ریه م و مه له ك ئه ستیر و گه و هه ر

سه ر چوپی گرن خانمی دولبه ر
ئه مرو له گه ره ك به زمه و هه رایه

ئه مرو له گه ره ك شایی یه و سه مایه
زره ی بازنه و ده نگی گو به ره

هاواری شا باش سه دای له و به ره
نازی به چاوان پیم ده لی وه ره

بریا سه د بریا ئه و بومن بوایه
خوزگه ده خوازم ئه و بو من بوایه

هه لپه رن ده ی ده ی به شان هر به شان
مه مكو له ی ناسك با بینه هژان

شوخیكی جوانم كردووه به نیشان
جوانی وا نیه وه ك په ری وایه

behnam5555 11-06-2013 07:36 PM



دایه‌گیان من سه‌یرى شێوه‌ى خۆم ئه‌که‌م له‌ جوان ئه‌چم
تۆش دڵم خـۆشــکه‌، به‌یانى جـه‌ژنه‌ بـۆ مـاڵان ئه‌چـم

خـۆ له‌گــه‌ڵ ئـاوێنــه‌کــه‌م دایــم به‌ره‌و ڕوى یـه‌کتریـن
ئـه‌مـگـرێتــه‌ باوه‌ش و ئـه‌و حــه‌ز ئـه‌کــا مــن لانه‌چم

هــه‌رچــى توشــم دڵ له‌ ڕێگــه‌ تێروپـڕ سـه‌یرم ئه‌کـا
وه‌خـته‌ هــه‌ر قـوتم بـده‌ن کـاتـێ به‌ره‌و ڕویان ئه‌چـم

مه‌دهۆش

behnam5555 11-06-2013 07:37 PM


ده‌خیل ساقی وه‌ره وه‌‌عده‌ی وه‌فاتـــــــــم
بده جامێ به‌قوربانی وه‌فاتــــــــــــــــــــم

له‌به‌ر جه‌وری ڕه‌قـــــیب و ده‌ردی دووری
هه‌میشه چاوه‌ڕێی مه‌رگه ‌‌حه‌یاتــــــــــــم

هه‌زار ده‌فعه شه‌و و ڕۆژ گه‌ر ده‌رم كه‌ی
غولام و به‌نده‌یی تۆم خاكی پاتــــــــــــم

له عه‌شقی چاوه‌كانی مه‌ستی له‌یـــــــلا
وه‌كو مه‌جنوون شه‌یدایی وڵاتـــــــــــــــــم

گوتم (سانی) هه‌ڵێ بۆ خۆت هه‌ڕاكــــــه
گوتی چاره‌م نه‌بوو هه‌رچه‌‌ند هه‌ڵاتــــم

سانی


behnam5555 11-06-2013 07:38 PM


نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم
حه‌قم به‌ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم

به‌غه‌مزه‌ی چاوت به‌خه‌نـده‌ی زارت
بردیان به‌غاره‌ت خه‌و و خـــــه‌یاڵم

فه‌رمووت چلۆنی چ بڵێم عه‌زیـــــزم
دوور له زولفی تۆ، كافر به‌حاڵـــــم

سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم
بڵێ به‌زاری بڕۆ به‌خاڵــــــــــــــــــم

ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــــا
به‌‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم

(وه‌فایی) چی دیت له‌سه‌ر بــگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه‌ مـــاڵم

وه‌فایی



behnam5555 11-06-2013 07:39 PM



ئــازاره‌كــانـــی نـــامـــۆیـــی

تۆ به‌شێكی له‌نیشتیمان گـوڵم بـۆیــه ‌خــۆشم ئه‌وێیت
رۆژانه ‌دڵم ئه‌تبینێ و له‌گه‌ڵ هه‌ست و رۆحم ئـه‌دوێـیت

ئه‌و رۆژانه‌ كه‌مێك شادم كه‌ هــه‌واڵــی تـــۆم پــێ بگا
هه‌رچی ئه‌ڵێم مه‌گه‌ر ته‌نیا غه‌ریبی خـۆی لــێم تـێـبگا


ئـه‌گـه‌ر عه‌شقی ئێوه‌نه ‌بـا غـوربه‌ت وێڕانـی كـردبووم
به ‌ئومــــــێدی گـه‌رانه‌وه‌م ده‌نـا لـه ‌مـێژه‌ مــــردبـووم

ئـازاری دووری نـامــۆیی چــرچی خـستۆته ‌روخـسارم
هـه‌ر كـه‌سێ ئـه‌م خـوێنێته‌وه ‌وا ئـه‌زانێ پرسه ‌دارم


اسماعیل محمد

behnam5555 11-06-2013 07:40 PM


بــــــــــۆ جــــــــــێــــــــــــــم دێــــــــــڵـــــــــــــی

ئه‌ی تۆ نه‌ت وت من سوێند ئه‌خۆم قه‌ت باسی دابران ناکه‌م
ئه‌ی تۆ نه‌ت وت له‌تــۆ به‌دوربم تۆ چيت بوێ هه‌روا ئه‌که‌م


ئه‌تۆ نه‌ت وت عه‌ڵقه‌م ناوێ من زێروگه‌وهه‌ر چی لێ بکه‌م
چـــونکه‌ تۆ چـــاوه‌رێم ئه‌که‌ی تـــۆ به‌ له‌شـــــوکردن ئه‌که‌م

هه‌ر خۆت وتت زۆر تامه‌زرۆم تـۆ به‌هاوسه‌ر دياری ئه‌که‌م
ئه‌م هه‌موو وه‌عدو به‌ڵێنه‌ت به‌ره‌و کوێ چووه‌ ئێسته‌ چی بکه‌م

ئه‌زيزم بۆجی جێت هێشتم کام غوربه‌تی په‌شيمانی قورگی گرتوی
ئه‌ی نـــازانی ته‌نيــاو وێڵـــم له‌جێی من کێ ده‌سـتی گــــرتوی

خــــوات له‌گه‌ڵ بێ ســـه‌لامه‌تی عه‌شــــقی من نــــاتگــــــاتێ
دڵـــــم نايه‌ دوعــــات لی بکه‌م چيت پێ خۆشه‌ خـــــــوا بتداتێ

تــــــۆ دڵی لاويمت شــــــکان نه‌ت هێشت بتکه‌م به‌ هـــاوسه‌رم
به‌ڵام کـــــاتێ که ‌من مـــردم تــــۆ دانيشـــــــه‌ لای ســــــــه‌رم

چونکه‌ کــــاتێ لــێم ئه‌پرســـن کــــرده‌وه‌ی دنيـــــات چی بووه‌
ئه‌ڵــێم که‌ســێکــم هه‌ڵــبژارد عشــــــقی من تـه‌نيـــــا ئه‌و بووه‌

ئه‌گه‌ر وتيــــان چی پی ئه‌ڵێی تـۆڵه‌ت چه‌يه‌ بۆ داوين جـــــــار
منيش ئه‌ڵــــێم خۆشــــم ئه‌وێت گه‌ردنی ئــــازابێ سه‌د جــــار

بــــاگۆره‌که‌م هه‌ڵـــداته‌وه‌ لاشـــه‌که‌م بــا به‌ده‌م بـــاوه‌
به‌و جۆره‌ش لێی زوير نابم سه‌رفٿرازی بێ له‌لای خواوه‌

کفٿنه‌که‌م پـــاک و بێگه‌رده‌ وه‌ک پۆشــــاکێ بــــا له‌لای بێ
نه‌وه‌ک له‌چله‌ی زستـــانـــا خوادنه‌کــرده‌ ســه‌رمـــای بێ

دلێرمحمد



behnam5555 11-06-2013 07:42 PM



جـــــــــــــــراى غـــةريبــــــــــــــى

ئــه‌مشـه‌و چراکه‌ی ماڵم هه‌ڵئه‌که‌م
لـه‌بــه‌رده‌م بـه‌ختا بـه‌دڵ ڕووناکی
گـلـێـنه‌ی چــاوم ئــــه‌بـڕمه‌ هـیوا
زۆر بــه‌ئارامی و به‌هه‌ستی پاکی


*****

تــه‌نـیا بــۆ ده‌سـتێ بگاتــه‌ فـریـام
ڕوناکـی مۆمـم بــۆ داگـیـرسـێـنێ
بــدا لـه‌ شـه‌قـه‌ی بـــه‌ختی ئومێدی
هـیـوای تـه‌مــه‌نـم بـــۆ بـدرکـێـنێ


*****
مـن لــه‌غـه‌ریـبی ژانـێ خواردومی
سه‌رتاپای له‌شی فرمێسکی گرتووم
دڵـم ئـه‌جـووڵـێ و هـه‌راسـانی ژین
کـفـت و نـاشـاد و شـه‌که‌تی کردووم


*****

کـوا بـۆ سـاماڵـێ هـه‌وری ماتـه‌می؟
لـه‌ دڵ و لاشـه‌ی غــه‌ریـبـیم ده‌رکا
چـاوم بـۆ هـیوا بـڕوانـێ و هـه‌ستم؟
وه‌ک مه‌لی خۆزگه‌ بۆخۆی سه‌فه‌رکا


*****

مـنـیـش هــه‌ر وه‌کــو دڵی غـه‌ریـبان
هــه‌نـاسـه‌ و چـاو و حـه‌زم مـــردووه‌
مــۆمـی غـه‌ریـبـی ئـــــازاری داوم
سـه‌رابـی ژیـنـی بـۆخـۆی بـــردووه‌

*****
کێ تـوانی ساتـێ لـه‌م غـه‌ریـبـی یه‌؟
تـه‌مـی شــــه‌وانـێـک لـــه‌ دڵم ده‌رکا
بـه‌شـاخـی سـه‌خـتـی نـائـومـێـدیـما؟
ده‌سـتـێـکم بگرێ و لاشـه‌م گوزه‌رکا


*****

فـرمـێـسک و ژانـم دڵـۆپـه‌ ، دڵۆپ
لــه‌گـه‌ڵ شـه‌پـۆلـی پایـیـــزی ژیـنم؟
بــوونـه‌ ئــاوازی ژووره‌ تـــاره‌که‌م
لــه‌ بـۆ هــاوڕازێ لـه‌ ده‌ردی شیـنم


********



ڕێـبــــــــــــــــــــوار ئــــــالانــــــــــــــــــی

behnam5555 11-06-2013 07:42 PM


هۆنراوه‌ی: مه‌وله‌وی

قوربان، ئه‌ر چه‌ندێ نامام وه ‌لاتان
چه‌م ڕۆشن نه‌وی وه‌ گه‌رد پاتان

هه‌ی ڕۆ نه‌واچان ئه‌و غه‌م په‌روه‌رده‌
ئه‌ڵبه‌ت مه‌یلمان نه‌ دڵ به‌ر که‌رده‌

خه‌یر وه‌ڵڵا تا گیان نه‌ تۆی قه‌فه‌س بۆ
که‌م که‌م ئامۆشۆی ئامای نه‌فه‌س بۆ

حه‌یاتم وه‌ مه‌یل باڵای یارانه‌ن
مه‌یلم هه‌ر ئه‌و مه‌یل هه‌رده‌ جارانه‌ن

behnam5555 11-06-2013 07:42 PM


هۆنراوه‌ی: حه‌زره‌تی نالی

شه‌وی یه‌ڵدایه‌، یا ده‌یجووره‌ ئه‌مشه‌و
که‌ دیده‌م دوور له‌ تۆ بێ نووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله‌، قوربان
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره‌ ئه‌مشه‌و

دڵیش مایل به‌ دیده‌ی تۆیه‌، بۆیه‌
له‌ من وه‌حشی و ره‌میده‌ و دووره‌ ئه‌مشه‌و

که‌ تۆی شای که‌چ کولاهی دیده‌ مه‌ستان
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌غفووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

له‌ خه‌و هه‌ڵساوه‌، یا ئاڵۆزه‌ چاوت؟
هه‌میشه‌ وایه‌، یا مه‌خمووره‌ ئه‌مشه‌و؟

سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
جێگه‌م سه‌ر داره‌که‌ی (مه‌نسور)ه‌ ئه‌مشه‌و

موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی "نالی"
له‌ کونجی بێ که‌سی مه‌هجووره‌ ئه‌مشه‌و



behnam5555 11-06-2013 07:43 PM



جه‌نابی وه‌ک جینان کردم به‌ ماوا
( حه‌بیبه‌ی) ی ( ماڵیاوا) ماڵی ئاوا!

حه‌ڵاڵی بێ نیکاحی حووری عینم
به‌ جووتێ نازیری شه‌رع و فه‌تاوا

زه‌فافه‌تگاهی په‌رده‌ی ئاڵی چاوم
موباره‌ک حه‌جله‌ بێ بۆ بووک و زاوا

سیداقی روونماوو، وه‌سڵی شاهید
له‌گه‌ڵ شایی‌که‌ران بێ ده‌نگ و داوا

ویسالی بێ‌که‌م و که‌یفی حوزووی
له‌ ( نالی) گه‌ر ده‌پرسی، یه‌عنی ئاوا

شێعری شاعیری به‌ناوبانگی ئاشق به‌ حه‌بیبه‌: نالی

behnam5555 11-06-2013 07:44 PM


روخم ره‌نگینی ره‌نگی روومه‌تی ره‌نگینته‌، بازا
قه‌دی سه‌روم که‌مانینی قه‌دی شیرینته‌، بازا

غه‌ریب و بێ‌که‌س و زار و فه‌قیری خانه‌دانی تۆ
جگه‌ر سووتاو و ماڵ‌وێرانی زوڵفی چینته‌، بازا

( معازه‌ڵڵا) که‌ ره‌حمێکت به‌ حاڵی زاری مندا بێ
که‌ ئاخر به‌نده‌یی خاکی ده‌ری پێشینته‌ ، بازا

ئه‌گه‌ر خوێنم ده‌ڕێژی تۆ، ئه‌وه‌ تێغ و ئه‌میش گه‌ردن
ئه‌گه‌ر بنیادی په‌یمان، ده‌ستی من دامێنته‌، بازا

له‌ چاوانم هه‌تاکه‌ی قه‌تره‌ قه‌تره‌ خوێن ده‌که‌ی ئه‌ی دۆست
کوا ئه‌م عه‌هد و په‌یمان و وه‌فا کابینته‌، بازا

به‌ « نالی» باوه‌ڕت نایێ، خه‌یاڵت بێت و بیبینێ
که‌ چۆن مه‌شغووڵی نه‌غمه‌ی گۆشه‌یی ناڵینته‌، بازا

شێعری حه‌زره‌تی نالی

behnam5555 11-06-2013 07:46 PM


با بچینه هۆبان

با بچینه هۆبان، هۆبه‌ی بێنگوینێ
جێ ڕاوگه‌ی مه‌مێ و جێی خاتوو زینێ

گۆڕی مه‌یدانێ و سه‌ری ئه‌سته‌ڕێ
شللێر سوور ده‌چێ هه‌ر وه‌ک مه‌خمه‌رێ

گوڵی مێلاقه و شه‌شپه‌ڕ و بێژان
بۆنیان تێكه‌ڵ بوو مه‌ندۆكی كوێستان

گوڵۆپكی بیزا تۆمار به تۆمار
بۆ عه‌تری ده‌ڕوا وه‌ک به‌رۆكی یار

چاو جوانم، چاو بازی چاو مه‌ست
دین و ئیمانم بۆ تۆ چوون له ده‌ست

هه‌واری مێرێ قیبله‌ی دڵداران
جێ هۆبه‌ی جوان و ناز و نازداران

یاری نازدارم گه‌ر مه‌ڕ ده‌دۆشێ
چاوی خوماری به ناز ده‌فرۆشێ

له به‌ردی بێری و كانیێ چۆڕچۆڕێ
سه‌تی وه‌ک لاس و خه‌زاڵه شۆڕێ

په‌روه‌رده‌ت كردن خه‌ج و سیامه‌ند
لاس و خه‌زاڵ و خاتوونی د‌م قه‌ند

یاخوا ئاوا بی، قه‌ت نه‌بی نه‌وی
قه‌ت نه‌گاته تۆ ده‌ستی نه‌ته‌وی

هاشم نانوازاد گان



اکنون ساعت 05:05 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)