![]() |
مەی |
گرفتارم به نازی چاوه‌كانی مه‌ستــی فـــه‌تتانت بريندارم به تيری سينه سۆزی نيشی موژگانت به تاڵێ په‌رچه‌می ئهگريجهكانت غاره‌تت كردم دڵێكم بوو ئهويشت خسته ناو چاهی زه‌نه‌خدانت به قوربان! عاشقان ئه‌مرۆ ههمووهاتوونه پابۆست منيش هاتم بفه‌رموو بمكۆژن بمكه‌ن به قوربانت تهشهككور واجيبه بۆ من ئه‌گه‌ر بمرم به زه‌خمی تۆ به شه‌رتێ كفنه‌كه‌م بدرووی به تای زۆڵفی پهريشانت له كوشتن گه‌رده‌نت ئازاد ده‌كه‌م گه‌ر بێیته سه‌رقه‌برم به رۆژی جومعه بمنێژی له لای نه‌عشی شههيدانت که‌سێ تۆ کوشبێتت رۆژی حه‌شرا زه‌حمه تی ناده‌ن ئه‌گه‌ر وه‌ک من له ئه‌م دونیایه سووتا بێ له هیجرانت هه‌میشه سوجده گاهم خاکی به‌ر ده‌رگانه‌که‌ی تۆیه ره‌قیب رووی ره‌ش بێ نایێڵێ بگا ده‌ستم به دامانت له شه‌رت و هه‌م وه‌فاداری خۆ تۆ مه‌شهووری ئافاقی فیدای شه‌رت و وه‌فات بم، چی به سه‌رهات مه‌یلی جارانت؟ ئه‌من ئه‌مڕۆ له مڵکی عاشقی دا نادره‌ی ده‌هرم به ره‌سمی به‌نده‌گی «مه ستوره» وا هاتووه‌ته ديوانت بڕۆ شوکرێ که له ده‌رگای پادشای داوه‌ر که شۆڵه‌ی رۆژی رووی والی ده‌گاته کۆشک و هه‌یوانت مستوره اردلان |
چرای زووڵمهتکهده ئه‌ی چرای زوڵمهتکهدهی دڵ،ئه‌ی جه‌لای نووری به سه‌ر تۆ و جه‌ماڵی با که‌ماڵت،ئافتابی یا قهمهر ... شه‌و ئه‌گه‌ر تۆ ماهتابی،ئینتیزاری تا به که‌ی رۆژ ئه‌گه‌ر تۆ ئافتابی،بۆچ له هه‌وران نایه ده‌ر ئاب و تابی رووته مایه‌ی سۆزش وگریانی من گا غه‌ریق و گا حه‌ریقی میهری رووت وه‌ک نیلوفه‌ر ئاوی چاوم بۆته مایه‌ی سۆزش و گریانی دڵ گا نه‌خۆش و مه‌ست و حه‌یران،گا به هۆش و باخه‌به‌ر وا فیگار و رهنجهرۆم کافر به حاڵی من نه‌بێت بێ قه‌رار و ئه‌شکبار ودوور له یار و ده‌ر به‌ده‌ر ""مــــــــــه حـــــــوى"" |
https://scontent-sjc.xx.fbcdn.net/hp...ba&oe=55713B87 ناڵەی جودایی |
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ نەچم،شەرتبێ،هەتا ئەم خوارە بێ تۆ دەروونم خاڵی یە،وەک نەی دەناڵێ هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ بیناییم کوێرە،هەڵنایێ بە ڕوی کەس موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ هەموو ئەعضایی ناڵینم دەناڵێ سەراپام میثلی مۆسیقارە بێ تۆ قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکت شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ لە کن تۆ خاروخەس گوڵزارە بێ من لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس کەسی تێدانییە ئەم شارە بێ تۆ هەتا تۆم ئاشنا بوی،ئاشنام بوون ئەمێستا مووبەمووم ئەغیارە بێ تۆ هەموو رۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ لە حەسرەت سەرووی قەدت چاوی(نالی) دوو جۆگە،بەڵکو دوو روبارە بێ تۆ نالی |
خۆری زه‌رده‌په‌ڕ |
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار، |
تۆ سەری زولفی بڵاوت زولفی خاوت بامەدە جێی دڵم سەوداییە، چی دی دڵم جزیا مەدە من کە پێت ناژیم وەرە روحمت هەبێ نەشکێ دڵم با بینای کەعبە نەڕووخێ چاوەکەم! لێم لا مەدە عاشقی زولفم بە رووح و دڵ ئەمن جۆیایی تۆم خێری خۆتە دەست لە سینەی مەردی خۆشسەودا مەدە هەمدەمی من خاکی گۆشە و لێوی تەعلیمی دەدام عەیش و نۆش و کونجی تەنهایی بە رووی دونیا مەدە شەو قەرارت دا لەسەر زولفت بەدڵ شاد بم بە تۆ لامەدە زولفت وەفات بێ! وەعدەیی فەردا مەدە با قیامەت وا نەبێ با رۆژ نەگیرێ چاوەکەم! توند مەبە! هەڵمەستە پێ! سونبول بە رووی گوڵدا مەدە! چت لە زەوقی دینی دولبەر داوە بو بە دینی خۆت تا بمێنی دەم لە وەسڵی ئاتەشی سینا مەدە مەرگی من ساقی دڵم بگرە دەمت وا بێنەوە یا کەرەم کە جامی لەبڕێز، یا شەرابی وا مەدە نیوە سووتاوم ئەمان بێ بەس مەکە ئەی تارزەن! یا وەفات بێ، یا جەفایی عاشقی شەیدا مەدە ئەی وەفایی هێندە خوێن مەگری لە رووی ئارامی دڵ گەوهەری تۆ وا لە کن تۆ، خۆت بە دەم دەریا مەدە وه‌فایی |
گوێم ده‌یه ئه‌ی دیده‌مه‌ستی قیت و قۆز تا بناڵێنم وه‌کو بلوێر به‌سۆز نابێ قه‌ت ناڵه‌ی جودایی بێ ئه‌سه‌ر جا چ نه‌ی بیکا، چ پیاوی ده‌ربه‌ده‌ر بۆیه ناڵه‌م تێکه‌ڵی نه‌ی کردووه شیوه‌نێکم پێیه نه‌ی نه‌یکردووه لێم گه‌ڕێ با ده‌ربڕم سۆزی ده‌روون لێم گه‌ڕێ با هه‌ڵوه‌رێنم ئه‌شکی روون شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانییه بانگی ئازادیی و گرۆی یه‌کسانییه شیوه‌نی من شینی کوردی بێ به‌شه ئه‌و گه‌له‌ی حاشا ده‌که‌ن لێی و هه‌شه هێمن |
سه‌دان ساڵه |
اکنون ساعت 02:43 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)